|
په‌یدابوونى ئه‌قوامه‌كان له سه‌ره‌تاكانى په‌یدابوونى شارستانى
یه‌ته‌كانه‌وه و گیرسانه‌وه‌یان له سنورێكى دیارى كراوى جوگرافى
دا و خرِبوونه‌وه‌یان له ته‌نیشت یه‌كترى مێژووى مرۆڤایه‌تى له
قۆناغێكه‌وه گوازرایه‌وه بۆ قۆناغێكى تر كه‌تێیدا مرۆڤه‌كان له
قۆناغى په‌رته‌وازه‌یى كۆچ كردنى به‌رده‌وامه‌وه گۆرِى بۆ قۆناغى
دروست بوونى شار و شارستانى یه‌كان و بره‌ودان به‌كشتوكاڵ و تا
رِاده‌یه‌ك كانزاكارى و دروست كردنى كه‌ره‌سته‌ى ناوماڵ و چه‌ك له‌كانزا,
وه‌له قۆناغى هه‌ڵدانى چه‌رمى ئاژه‌ڵ له‌شێوه‌ى رِه‌شماڵ و
كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ى له‌كاتى چونیان له شوێنێكه‌وه بۆ
شوێنێكى تر بۆ
قۆناغى دروست كردنى خانوو له‌به‌رد و قسڵ و دروست كردنى قه‌لاَ و
شوره‌ى مه‌زن و كۆشك و ته‌لار و بازرگانى دروست كردنى دراو له پاڵ
ئاڵوگۆرِ كردنى شمه‌ك دا. به‌دڵنیایه‌وه گه‌شتى مرۆڤ وه‌یان بڵێین
گواستنه‌وه‌ى بۆ ئه‌م قۆناغه‌هه‌زاران ساڵى پىَ چووه كه له‌یه‌كه‌م
گونده‌وه ده‌ست پىَ بكه‌ین كه‌بۆ 7000هه‌زار ساڵ ده‌گه‌رِێته‌وه,
هه‌رچه‌ند هه‌ندىَ له مێژوونوسان ئاماژه‌به بوونى گوندى كاتى ده‌كه‌ن
له مرۆڤه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك تێیدانیشته‌جىَ بوون دواتر كۆچیان
كردووه بلاَوه‌یان لىَ كردوه نموونه‌ى ئه‌م گوندانه له(جێرمان,
دارستانى رِه‌ش, الفابه السوداْ ) بوونى هه‌بووه.
مێژووى مرۆڤایه‌تى و گه‌شه‌كردنى هیچ كاتێك پێشكه‌وتنى به‌خۆه نه‌ده‌بینى
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَت په‌یدانه‌بوایه بۆ رِێكخستنى كۆمه‌ڵگاى
مرۆڤایه‌تى سه‌ره‌تا له یه‌كه‌م كۆمه‌ڵى مرۆڤه‌وه ده‌ست پىَ بكه‌ین
یه‌كێك له ئه‌وان ده‌بوویه سه‌ركرده و رِێبه‌رى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى ده‌كرد
له‌كاتى كۆچكردندا و هه‌م له كاتى رِاوشكاردا ئه‌ویش له ئه‌نجامى
به هێزى له‌رِووى جه‌سته‌یى یه‌وه ده‌گه‌شته ئه‌و ده‌سه‌لاَته
له‌سه‌رده‌مه‌كانى سه‌ره‌تادا مه‌رجى سه‌ركرده بوون هێزبوو، كام
به‌هێزبوایه ده‌یتوانى جڵه‌وى ده‌سه‌لاَت به ده‌سته‌وه بگرێت و
ببێته سه‌ردار كه‌مافى برِیاردان به‌ده‌ستى ئه‌و بوو هه‌رچى
بویستایه ده‌یكرد.
به‌لاَم له ئه‌نجامى زۆربوونى مرۆڤه‌كان و په‌یدابوونى ئه‌قوام
مرۆڤ له كۆمه‌ڵى بچووكه‌وه گۆرِا بۆ ئه‌قوامى گه‌وره‌كه له چه‌ندتیره
و هۆز پێكهاتبوون ئیدى له ئه‌نجامى ئه‌م گه‌شه‌كردنه ئازایه‌تى
نه‌ده‌بوویه مه‌رجى سه‌ره‌كى بۆ به‌رِێوه‌بردنى هۆز و تیره‌و و ئه‌قوامه‌كان
به‌ڵكو و دانایى له پاڵ هێزدا مه‌رجى سه‌ركه‌وتن و پاراستن و به‌هێزبوونى
سه‌ركرده‌بوو چونكه له پاڵ زۆربوونى ژماره‌ى مرۆڤه‌كان سه‌دان و
بگره هه‌زاران كه‌سى ئازاولێهاتوو په‌یداده‌بوو وه‌شه‌رِكردنیان
له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تى كردن ده‌بوویه هۆى تێكچوونى رِه‌وشى
ئاسایشى و سه‌قامگیرى هۆز و تیره‌كان ئیدى له‌م كاته‌دا دانایى و
زیره‌كى ده‌بوویه هه‌وێنى باش بوونى رِه‌وشى ئاسایش، هۆز و تیره
وه‌بوونى كه‌سى دانا و زیره‌ك له پاڵ ئازایه‌تى دا مه‌رج بوو بۆ
سه‌رهه‌ڵدانى ده‌سه‌لاَتێكى به‌هێز و سه‌ركرده‌یه‌كى كارامه، ئه‌گه‌ر
سه‌یرى سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تى ماد بكه‌ین ده‌بینین كه(دیاكۆ)ته‌نها
دادوه‌ر بوو وه دادوه‌رى ده‌كرد سه‌رجه‌م هۆزه‌كان پشتیوانیان لىَ
كرد تا ده‌سه‌لاَت و ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنىَ ئه‌وه ده‌سه‌لاَتى
پێبه‌خشى ته‌نها ئازایه‌تى نه‌بوو به‌ڵكو دانایى یه كه‌ى بوو واته
ئازایه‌تى ته‌نها مه‌رج نى یه, ئه‌و ئامانجه‌ى به ئازایه‌تى و جه‌نگ
به‌دى نه‌یه‌ت به‌دانانى و زیره‌كى به‌دى دێت.
كاتێك(كیاكسار) له جه‌نگى به‌رده‌وام دابوو له‌گه‌ڵ هۆزه(قه‌وقازى)یه
درِنده‌كان به‌تایبه‌تى(ئه‌سكیته‌كان) نه‌یتوانى به‌شه‌رِ له
ناویان به‌رێت به‌ڵكو دانایى و زیره‌كى به‌كارهێنا رِێكه‌وتنى
ئاشتى له‌گه‌ڵ مۆركردن سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانى بانگهێشت كردبۆ(ئه‌كباتان)
وه خه‌لاَتى كردن تا هێوربوونه‌وه له‌كاتى نان خواردندا هه‌موویان
له ناوبرد و كوشتن‌یان كه به‌یه‌ك له رِۆژه‌كانى سه‌ركه‌وتنى گه‌لى
كورد ده‌ژمێرىَ كه‌تێیدا ئاگر كراوه‌ته‌وه كردویانه به چه‌ژن هه‌ندێك
له مێژوو نوسان ده‌ڵێن ئه‌و رِۆژه(21/3)ى كردوه كه‌یه‌كه‌م
رِۆژى ساڵى كوردییه ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه دوربینى و تێگه‌شتن له
سیاسه‌ت له‌لاى سه‌ركرده مه‌رجى سه‌ركه‌وتنیه‌تى ئه‌ڵبه‌ته له
چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل نه‌ته‌وه‌دا(كیلكسار)به جه‌نگ نه‌یتوانى
به‌ئامانجى بگات بۆ له‌ناوبردنى(ئه‌سكیته‌كان) هه‌روه‌ها له جه‌نگى
له‌گه‌ڵ ئاشوریه‌كان نه‌یتوانى سه‌ركه‌وىَ تا رِێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ
بابلى یه‌كاندا نه‌كرد، ئه‌مه‌ش ته‌واوكارى پیشان ده‌دات له نێوان
هێز و دانایى یاخود تێگه‌شتن له رِامیارى دا.
له‌به‌ر ئه‌وه بوونى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاَت به‌سترابوویه‌وه به
بوونى سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌له هه‌ردوو رِووه‌وه هاوسه‌نگ بىَ چ له‌رِووى
ئازایه‌تى و سیاسى یه‌وه. ده‌بینن كورد هه‌ركات خاوه‌نى ئه‌و سه‌ركردانه‌بووه
ده‌سه‌لاَتى به‌هێزبووه له مردن یا خود تیرۆركردنیان ده‌وڵه‌ت و
ده‌سه‌لاَت له ناوچووه دووچارى ژێرده‌سته‌یى و ماڵوێرانى بوونه‌ته‌وه.
وه‌ك گه‌شتنى(ئاشتیاغ) به‌ده‌سه‌لاَت به‌هۆى گونجاو نه‌بوونى بۆ سه‌ركردایه‌تى
كردن ده‌وڵه‌ت نه‌بوونى مه‌رجى سیاسى بوون ده‌وڵه‌تى ماد كه گه‌وره‌ترین
ده‌سه‌لاَت بوو له مێژوودا دوچارى له ناوچوون بوو. به‌هه‌مان
شێوه له مێژووى هاوچه‌رخى گه‌لى كوردا نموونه زۆرن كه سه‌ركرده
كورده‌كان به‌هۆى متمانه كردن به دوژمنان و دانانه‌بوون و به‌رژه‌وه‌ندى
كه‌سى و پشت به‌ستن به ناحه‌زان ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌به‌دى هاتووه
له ناو چوون و له مێژوودا شوێن بزربوون, لێره‌دا ده‌توانین چاوێك
به هه‌ندىَ له‌و ده‌سه‌لاَته كوردیانه بخشێنین مێژووى حكومه‌ته‌كان
و میرنیشه‌كان له سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاست نموونه‌یه‌كى به‌رچاوى ئه‌م
رِاستیه‌ن وه‌ك حكومه‌تى(رِوادى)له ئازربایجان و حكومه‌تى سالاریه
حكومه‌تى ئه‌یوبى, زه‌ند, شه‌دادییه, لورِى گه‌وره و بچووك (شیروان
له به‌تلیس) ساسۆن له مووش, حه‌سن كیف له خۆرهه‌لاَتى دیاربكر
وه میرنشینه‌كانى بادینان, سۆران, بابان، ئه‌رده‌لاَن, شوانكاره,
حسنه‌وى هتد...
كورد له‌كاتى بوونى سه‌ركرده‌ى به‌هێزدا به‌هه‌یبه‌ت و توانا و ده‌سه‌لاَت
بووه وه‌ك(حكومه‌تى رِوادى)له‌كاتى ده‌سه‌لاَتى(سالارمه‌رزه‌بان)له‌وپه‌رِى
ده‌سه‌لاَت دابوو به‌میرنشین ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و ئاژاوه و نائارامى
رِۆشت و جه‌نگ له نێوان كورِه‌كانى رِووى دا بىَ گوىَ دانه به‌رژه‌وه‌ندى
گه‌ل و نه‌ته‌وه, هه‌روه‌ها به‌مردنى(سه‌لاحه الدینى ئه‌یوب)ى
حكومه‌ته‌كه به‌ره‌و كزبوون و له ناوچوون چووه سه‌رگه‌ردانى
كورده‌كانى لىَ كه‌وته‌وه, وه‌به تیرۆكردنى پاشاى گه‌وره له‌لایه‌ن
عوسمانى یه‌كانه‌وه میرنشینى سۆران به‌ره‌وكزبوون چوو هه‌روه‌ها
ده‌وڵه‌تى حه‌سه‌وى(به‌رزێكانى)له پاش مردنى پاشا(حوسنه‌مى كورِى
میرحوسه‌ین)كورِه‌كانى به‌گژیه‌كدا چوون كه حه‌وت برابوون
ئیدى(بۆیه‌هى)یه‌كان ئه‌مه‌یان به‌هه‌ل زانى په‌لاماردان و خستنه
ژێرده‌سه‌لاَتى خۆیه‌وه له‌سه‌رده‌مى(ال ناسر الروله‌ڕمیربدر)كه‌وه‌ك
ژێرده‌سته‌مایه‌وه تابىَ هێزبوو(بۆیه‌هى)یه‌كان ده‌سه‌لاَتى په‌یداكروه
به‌لاَم زۆرى نه‌خایاند(هیلال)كه كورِى(به‌درشا)بوو به‌گژ باوكى
دا چوو دووباره ئاژاوه نرایه‌وه.
سه‌ره‌رِاى ناكۆكى كوردان دوژمنانیش هه‌میشه له قه‌لاَچۆكردنى سه‌ردارانى
كوردابوون ده‌وڵه‌تى عوسمانى و سه‌فه‌وى له له‌ناوبردنى كورد و سه‌ردارانى
كورد پشكى شێریان هه‌بووه رِۆڵیان له ناوبردنى میرنشینه‌كان و
كوشتنى سه‌ردارانى كورد هه‌وڵدان بۆ به‌گژاكردنى كوردا له‌سه‌ره‌تاى
دروست بونیانه‌وه تا له‌ناوچوونیان به‌رده‌وام بوون وه‌ك داستانى
(قه‌لاَى دم دم)و له ناوبردنى میرنشینه‌كانى بابان و ئه‌رده‌لاَن,
سۆران هتد...
له دواى هه‌ردوو جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و دووه‌م و ئه‌و
گۆرِانكاریانه‌ى به‌سه‌ر جیهان دا هات خۆى له له‌ناوچوونى
ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى و چه‌ندین ده‌سه‌لاَتى تربینبه‌وه وه
گۆرِانكاریه‌كى گه‌وره له نه‌خشه‌ى رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست
رِوویدا به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى له ژێرده‌سه‌لاَتى ده‌وڵه‌تى
عوسمانى دابوون ئیدى خۆى له دابه‌ش بوونى كوردستاندا بینیه‌وه له
چوارچێوه‌ى رِێكه‌وتنى(سایكس بیكۆ)دووباره سه‌ردارانى كورد‌و و
چارى له ناوچوون بوونه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوىَ یانه‌وه
كه‌پاش هه‌ردوو جه‌نگ دروست بوون وه‌ك رِژێمى شا له ئێران كه چه‌ندین
سه‌ركرده‌ى كورد له ئه‌نجامى هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌رِه‌واكانیان
شه‌هیدبوون وه‌ك(قه‌ده‌م خێر)ئافره‌تى ئازتى(له‌ك) و (سمایل خانى
شه‌كاك)هتد...
وه رِژێمى ئه‌تاتورك(التحاد ترقى)له توركیا گه‌لى كورد دووچارى
رِه‌شه‌كوژى بوویه‌وه به‌ده‌ستى ئه‌م رِژێمه شۆرِشى شێخ سه‌عیدى
پیران و (سه‌یدرِه‌خا) نموونه‌یه‌ك به‌رچاوى ئه‌و خه‌باتكارانه‌ن
كه‌له پێناوى ئازادى و سه‌رفرزى گه‌له‌كه‌یاندا گیانى خۆیان به‌خت
كردوه.
كه‌واته كورد چ كاتێك سه‌ركرده‌یه‌كى به‌هێز و دانانى هه‌بووبىَ
بووه‌ته خاوه‌ن ده‌سه‌لاَت و هێز و به‌مردن یان له‌ناوچوونى ده‌سه‌لاَت
و ده‌وڵه‌ت توشى ئاژاوه و ناسه‌قامگیرى بووه وه‌چه‌ند دوژمنان نه‌یارى
ده‌سه‌لاَتى كورد و سه‌ردارانى كورد بوون ئه‌وه‌نده‌ش كوردان له
نێو‌و خۆدا ناكۆك بوون وه‌ك شه‌رِى نێوان براكوژى, جه‌نگى نێوان كورِ
و باوك له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت, وه‌پێش خستنى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى
له‌پشت به‌رژه‌وه‌ندى گشتى وه متمانه‌كردن و پاشكۆكردنى بێگانه و
ناحه‌زان رِۆڵى سه‌ره‌كیان بینى وه له نه‌بوونى ده‌وڵه‌ت یاده‌سه‌لاَتێكى
كوردى ته‌ندروست كه تا ئێستا به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌كان:
1-پرِۆگرامه‌كانى خوێندن
2-مێژووى گه‌لى كورد(حاتم قفتان)
3-كورد و كوردستان(كمال بوره‌كانى)
4-مێژووى كوردستان(ئیسماعیل ئه‌یوب)
5-كه‌ناڵه‌كانى رِاگه‌یاندن). |