|
رِه‌نگه‌كانى
نێر و مى
َ
چنار حه‌سه‌ن
ده‌ڵێن
هه‌ندێك رِه‌نگ مێینه‌یه و هه‌ندێكى تر نێرینه، هه‌روه‌ك وتراوه،
هه‌ندێك گه‌رمه و ئه‌وانى تر ساردن، رِه‌نگه مێینه‌كان بریتین:
له سێبه‌رى باغه‌یی كاڵ، له‌كاتێكدا به سێبه‌رى تاریكى هه‌ر رِه‌نگێك
ده‌وترێت رِه‌نگه نێرینه‌كان.
هه‌موومان ئه‌و دابوونه‌ریته ده‌زانین كه منداڵى نێرینه جلوبه‌رگى
رِه‌نگى شینى له‌به‌رده‌كرێت و پۆشته ده‌كرێته‌وه، به‌لاَم
منداڵى مێینه زیاتر رِه‌نگى په‌مه‌یی له‌به‌رده‌كرێت. ئه‌مه بۆچى
وایه؟ په‌مه‌یی ئه‌و گه‌رمیه كراوه‌یه ده‌رده‌برِێت، كه كچان
ده‌توانن هه‌ستى
سۆزدارى خۆبه‌ده‌سته‌وه دانیانى پێ پیشان بده‌ن، له‌كاتێكدا شینى
نێره رِێگه‌ى ده‌ربرِینى ئه‌و هه‌سته‌ى لێده‌گرێت.
له رِاستیدا رِه‌نگه‌كان، نه نێرینه‌ن و نه مێینه‌ن. به ته‌نها
نیشانه‌یه‌كى كۆمه‌لاَیه‌تیه كه مرۆڤ ده‌یسه‌پێنێت بۆ ئه‌وه‌ى له
ژینگه‌كه‌ى خۆیدا زیاتر هه‌ست به سه‌لامه‌تى بكات، ئه‌مه ده‌بێته
هۆى ئه‌وه‌ى رِه‌نگه‌كان به‌م رِێگه‌یه پۆلێن بكرێن.
بێگومان ئێمه هه‌موومان به‌شێكین له‌و بارودۆخه كۆمه‌لاَیه‌تیانه‌ى
تیایدا ده‌ژین. له‌كاتێكدا رِه‌نگه‌كان رِه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و
بارودۆخانه‌ن، وه‌ك مێردمناڵێك ئێمه په‌سه‌ندیان ده‌كه‌ین یاخود
په‌سه‌ندیان ناكه‌ین، كاتێك له ژێر كۆنترۆڵ و ئارِاسته كردنى
خودى خۆماندا ئه‌مانه‌وێت ببین به‌و تاكه كه‌سه، یان ئه‌مانه‌وێت
ته‌نیا مه‌رِێك بین به‌دواى رانه مه‌رِێكدا برِۆین. ئه‌و رِه‌نگانه‌ى
ئێمه له به‌ریانده‌كه‌ین به به‌راورد له‌گه‌ڵ نێرایه‌تى و
مێیایه‌تى، بریتین: له رِه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و شته دووباره بووه
نه‌گۆرِاوانه‌ى ئێمه په‌سه‌ندیان ده‌كه‌ین، یان په‌سه‌ندیان ناكه‌ین.
ئه‌مه واتاى ئه‌وه نیه، كه ده‌بێت هه‌موو پیاوه‌كان برِۆن
جلوبه‌رگى په‌مه‌یی بكرِن و ژنانیش جلوبه‌رگى شین بكرِن بۆ ئه‌وه‌ى
كه‌سایه‌تى خۆیان رِابگه‌یه‌نن. به‌ڵكو واتاى ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت
ئه‌و رِه‌نگه بناسنه‌وه، چى ده‌نوێنێت و هه‌وڵبده‌ن له ده‌وروبه‌رى
خۆیاندا به‌كاریبهێنن، یان بیكه‌ن به دیكۆر ئه‌گه‌ر هه‌ست به
ئاسوده‌یی بكه‌ن پێى. ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى پیاوێك تیایدا ده‌ژى رِێگه‌ى
پێده‌دات كاردانه‌وه له‌گه‌ڵ له‌رانه‌وه‌كانى په‌مه‌ییدا بكات،
كاتێك خێزانه‌كه‌ى یان هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌به‌ریكردووه، له‌به‌ر ئه‌وه
پێویست نیه پیاوه‌كه به‌رِاستى له‌به‌ریبكات یان ژنه‌كه شین له‌به‌ر
بكات.
خاڵێكى بنه‌رِه‌تى تر هه‌یه، ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ى، كه ده‌توانین
یان ده‌مانه‌وێت ده‌ریچه‌یه‌ك (مه‌نفه‌ز) بۆ له‌رینه‌وه‌ى رِه‌نگه‌كانمان
بدۆزینه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى شه‌رمه‌زاریمان هه‌بێت له
كاردانه‌وه‌ى كه‌سانى تر -نێر بێت یان مێ.
له‌وانه‌یه پیاوێك (كه ئاره‌زووى سێكسى هاورِه‌گه‌زى خۆى هه‌یه)
به‌قژێكى په‌مه‌یی و سه‌گێكى تیسكنه‌وه زۆر له تۆ یان من ئازاتر
بێت، چونكه ئه‌و، له‌رینه‌وه‌ى رِه‌نگى ژینگه‌یی خۆى به‌ته‌واوه‌تى
و بێ ترس به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى پێویستى جه‌سته‌یی و سۆزدارى
خۆى بۆ كه‌سانى تر ده‌رببرِێت، تا زیاتر سه‌رنج رِاكێش بێت. به‌كارهێنانى
په‌مه‌ییه‌كه بۆ پیشاندانى هه‌سته‌كانى ته‌نیا رِه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و
گه‌رمى و به‌زه‌ییه‌یه كه هه‌ستى پێ ده‌كات به‌كه‌سانى تر، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا، واى لێناكات بێ هێزبێت یان له هۆشدا نائاسایی بێت. ئه‌مه
ئه‌و ئارِاسته‌كردنه‌یه كۆمه‌ڵگا به‌خشیویه‌تى و ئه‌ویش تیایدا ده‌ژى،
كه ئه‌و تێگه‌یشتنه زه‌حمه‌ته بۆچى ده‌بێت پیاو كراوه و به به‌زه‌یی
و یارمه‌تیده‌ر بێت؟
هه‌روه‌ها هه‌مان شت بۆ ئه‌و ژنانه‌ش رِاسته، كه پێویستیانه رِه‌نگ
و جلوبه‌رگى كورِان له‌به‌ربكه‌ن.
پێش ئه‌وه‌ى كۆتایی به سه‌یركردنى كورتى رِه‌گه‌زكردنى رِه‌نگه‌كان
بهێنین، گرنگه تێینى بكه‌ن له‌وه‌ى باوه‌رِمان وایه توێژه چینى
(ئه‌و پیاوانه‌ى كه ئاره‌زووى سێكى هاورِه‌گه‌زى خۆیان هه‌یه)،
ئه‌وه نیه وا له خه‌ڵكى بكات چۆن تێبگات هه‌موو سۆزه‌كان په‌سه‌ند
بكات، ئایا له رِێگه‌ى رِه‌نگه‌وه رِه‌نگدانه‌وه هه‌بووبێت یان
نا. ژنێكى سۆزانى پێچه‌وانه به‌ده‌نیه‌كه‌ى له پیاوێكى سۆزداره‌وه
ده‌دۆزییه‌وه، هه‌روه‌كو پیاوێكى له‌وجۆره ده‌ربرِینى خۆى له
رِێگه‌ى ژنێكى باوه‌رِبه‌خۆوه ده‌دۆزییه‌وه. به‌هه‌رحاڵ، هیچ له‌م
بارودۆخانه له كۆمه‌ڵگه‌ى رِابردوودا په‌سه‌ند نه‌كراوه، له‌به‌رئه‌وه
ده‌بوو سۆز و هه‌سته شاراوه‌كان ده‌ریچه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ى هه‌مان
رِه‌گه‌زدا بدۆزنه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌موومان ده‌خاته هه‌ڵه‌وه.
ئه‌و رِه‌نگانه له‌به‌ربكه، كه هه‌ست ده‌كه‌یت سه‌رنج رِاده‌كێشێت.
ئه‌و رِه‌نگانه رِایناگه‌یه‌نن كه تۆ "نێریت" یان "مێ" و بێگومان
مه‌به‌ستیان نیه، كه تۆ "چى...؟. ته‌نیا پێویستى تۆ ده‌رده‌برِن
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌یرى تۆ ده‌كه‌ن به‌و رِێگه‌یه‌ى كه تۆ حه‌ز
ده‌كه‌یت ببینرێیت، نه‌ك به‌و رِێگه‌یه‌ى نیشانه كۆمه‌لاَیه‌ته‌كان
باوه‌رِت پێده‌هێنن، كه ببینرێیت.
"جلوبه‌رگ، یان پۆشاكى ژێره‌وه"
پۆشاكى ژێره‌وه له‌به‌شه‌كانى جلوبه‌رگى خواره‌وه و سه‌ره‌وه‌ى
جه‌سته جیاكراوه‌ته‌وه و به‌شێكى بۆ خۆیان پێدراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى
ده‌كه‌وێته به‌شى هه‌ردوكیانه‌وه و كه‌چى هیچیان نیه. جلوبه‌رگى
ژێره‌وه دواهه‌مین رِێگره له پێش كارى سێكسی‌دا، هه‌روه‌ها
نزیكترین به‌ركه‌وته‌ى پێسته. هه‌میشه له رِاستیدا له‌لایه‌ن ئه‌و
كه‌سانه‌وه ده‌بینرێت، كه برِوامان پێیان هه‌یه و به‌و رِه‌نگانه‌وه‌یه
كه رِۆحى به‌ده‌نى و سۆزمان به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م جلوبه‌رگانه دواهه‌مین رِێگر و به‌ربه‌ستن
له سه‌غڵه‌تبوونى سۆزیی، هه‌روه‌ها رِه‌نگدانه‌وه‌ى خودى جه‌سته‌ى
ناوه‌وه‌مانن له كه‌سانى هه‌ڵبژارده بۆ جوتبوون، یان دایك و باوك،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته من به‌شێكم ته‌رخانكردووه بۆ خۆى.
هه‌وڵبده پێمه‌كه‌نه و گاڵته‌ت لێنه‌یه‌ت و ئه‌م به‌شه به ساده‌یی
وه‌رمه‌گره، به‌ڵكو به‌بارى پێچه‌وانه‌وه وه‌ریبگره به‌و شێوه‌یه‌ى
كه نووسراوه، چونكه وه‌لاَمى هه‌ڵچوون و پێویستى جه‌سته‌ى و
سۆزى تۆى لایه. ته‌نیا به دۆزینه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى له ژیانتا ونبووه،
ده‌توانیت به‌و هیوایه داخڵى بكه‌یت و ئه‌و گونجاندنه‌ى بۆ
بدۆزیته‌وه كه له مێژه‌وه گه‌رِاویت.
سه‌رچاوه:
زمانى جه‌سته‌ى رِه‌نگ، تێگه‌یشتن له په‌یامه نهێنیه‌كانى مرۆڤ (ستیڤن
جۆن كلبه‌رت، و. له ئینگلیزیه‌وه: مینه - كه‌مال حه‌سه‌ن)
|