|
حیكایه‌تى
ژن بوون!!
ئیمان شاره‌زورى
ئه‌و
ده‌مه‌ى كچىَ له دایك ده‌بێت یان كچىَ دێته ناو دونیاى بوون له
یه‌كه‌م له‌حزه وه به‌بىَ چاوه‌رِوانى دێت ! لێره‌كه‌س نایه‌وىَ
كچى ببىَ چونكه سوك دێته به‌رچاو بۆ قورساى گێرِانه‌وه‌ى خۆى ده‌بێت
قه‌وى رِه‌فتاربكات! به‌لێدانى و كۆت كردنى و چه‌وساندنه‌وه‌ى!
لێره ژن, قورساییه‌كى ژیانى له‌سه‌ر شانه‌و هێشتا هه‌رسووكه!
لێره‌ژن بۆته قوربانى ژیانى ئه‌و ده‌مرىَ تا كه‌سێكى دى بێته سه‌رشانۆى
ژیان! ئه‌و ئازاره‌بینى تا شادى به ئه‌وانى تر بگات!!
لێره و لێره و...هتد...
ژن ئه‌و كائینه پیرۆزه‌ى كه خودا به‌تایبه‌ت رِێزى ده‌گرىَ به‌لاَم
مرۆڤه‌كان بىَ رِێزى به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن! ده‌مه‌وىَ یه‌كێ له
حیكایه‌ته رِاسته‌قینه‌كانى ژنێك بگێرِمه‌وه كه ژیان
پرِیه‌تى له‌م حیكایه‌ته سه‌یرانه و هه‌ریه‌ك به جۆرێكن!
خوشكه‌كه‌م به‌ترسه‌وه و به‌نهێنى وتى: لاى كه‌س باسى نه‌كه‌ى له‌م
رِۆژانه‌دا قیژه‌وهاوارى ماڵه هاوسێكه‌مان رِایچڵه‌كاندم له‌م خزم
و ده‌م و دراوسێ رِۆشتم له‌ژێر ده‌ستى پیاوێكا(دوو دانه ژن)) كوته‌كیان
ده‌خوارد ویستم نزیك ببمه‌وه و ده‌ستى پیاوه‌كه بگرم به‌لاَم دشه‌كه‌م
هاوارى كرد نه‌كه‌یت ده‌ستى بگریت به‌رله‌تۆ دوو ئافره‌تى ترهاتن و
ده‌ستى ئه‌م پیاوه قاره‌مانه‌یان گرت به‌لاَم ئه‌وانیش دار و فه‌لاقه‌یان
به‌ركه‌ت و رِۆشتنه‌وه هیچیان پىَ نه‌كرا تۆش ئه‌گه‌ر حه‌زت لێیه
برِۆپێشه‌وه!!
منیش له ترسا گه‌رِامه‌وه دواوه!! به‌لاَم ئه‌وه‌ى له بیرم
ناچێت ئه‌و دوو ژنه داماوه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان به ده‌ردێكه‌وه
گرفتار بوون! پیاوێك كه نازانىَ ژن چ كائینێكه و دوانیان لىَ
ماره‌ده‌كات؟ ژنى یه‌كه‌مى ته‌مه‌نى 50ساڵ ده‌بوو دوو مانگه
گورچیله‌یه‌كیان ده‌رهێناوه هێشتا برینى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى
سارِێژ نه‌بووه ده‌ستێكى زامێكى گه‌وره‌ى لىَ هاتبوو به ملیه‌وه
هه‌ڵى واسی بوو! ژنى دووه‌مى له ته‌مه‌نى كچه گه‌وره‌كه‌یدا بوو
ساڵێكه ماره‌ى كردووه حه‌ملى هه‌بوو حه‌ملێكى 6مانگه! مناڵه
نۆبه‌ره‌كه‌ى هێشتا چاوى به مه‌ینه‌تیه‌كانى ژیان هه‌ڵنه‌هێناوه
خه‌ریكه ئازاره چێژىَ!! ئاخر چ ویژدانىَ تواناى دیتنى ئه‌م دیمه‌نه
وه‌حشیانه‌ى هه‌یه؟ ئه‌م دوو ژنه له حاڵى نازكێشیا ته‌نیا ئه‌وه‌یه
كه ژنن! ئه‌ویش به هێزى پیاوه‌تى خۆیدا ئه‌نازىَ! ژنى دووه‌مى
بێوه ژنێكى گه‌نج و جوان و رِه‌نجدیده‌یه ئه‌و یه‌كێكه له‌و
ئافره‌تانه‌ى كه بۆته قوربانى ژیان بۆته قوربانى براكانى ئاى چ
مه‌زڵومن ئێوه ژیان بۆته گه‌وره‌ترین زیندانى رِۆح و جه‌سته‌تان!
ئه‌و له‌ته‌مه‌نى 20ساڵیدا كچێكى جوان و به‌ناو بانگى گونده‌كه‌ى
خۆیان بوو برایه‌كى داى به‌ژن بۆ خۆى واته! به‌ژن به ژنى داى به‌شوو,
هه‌ر زوو له ماڵى مێردیا جێگه‌ى خۆیى كرده‌وه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا
خۆشه‌ویستى ماڵێكى ئارامى بۆ دروست كردن! به‌لاَم برا و براژنه‌كه‌ى
پێكه‌وه
نه‌گونجان دوایى دوومانگ له ژیانى هاوسه‌رى خوشكه‌كه‌یان هێنایه‌وه
براژنه‌كه‌یان ده‌ركرد, ئه‌وان زۆرتكایان كرد كه له‌یه‌كیان نه‌كه‌ن
و پێكه‌وه به‌خته‌وه‌رن به‌لاَم بىَ سوودبوو غیره‌تى برا ئه‌مه‌ى
قبوڵى نه ئه‌كرد كه خوشكه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خێزانێكابێت كه كچه‌كه‌یان
به‌ئه‌م ناخوات! هه‌ربۆیه به‌زۆر ته‌لاَقیان پىَ وه‌رگرت ئه‌مه‌سه‌ره‌تاى
نه‌هامه‌تیه‌كانى ژیانى ژنێكى بىَ ده‌سه‌لاَت بوو له سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى
لاوییدا! به بێوه‌ژنى هاته‌وه ماڵه بابى به ده‌ستى برا! سالاَن
گوزه‌ران و هه‌مان برا ژنێكى دیكه‌ى خواست و بۆ خۆى ژیانێكى پێكه‌وه‌نا
و ئێستا خاوه‌نى چه‌ندمناڵێكه! خوشكه مه‌زڵومه‌كه‌شى به‌دیار
پیریه و نه‌خۆشى دایكیه‌وه چه‌ندساڵێكى تر خزمه‌تى دڵسۆزانه‌ى
كرد چه‌ندین كه‌سى باش و هاوته‌مه‌نى خۆى خوازبێنیان كرد به‌لاَم
له‌به‌رخۆشى دایكى كه براكانى ئاماده‌نه‌بوون خزمه‌تى بكه‌ن رِه‌تى
كرده‌وه ژیانى خۆى كرده قوربانى برا و خێزانه‌كه‌ى تا دایكى وه‌فاتى
كرد, له ماڵى برا بچوكه‌كه‌یدا بویه خزمه‌تكار و وه‌ك كاره‌كه‌ر
كاریان پىَ ده‌كرد! ئه‌و هێشتا بێوه‌ژنێكى گه‌نج و ناسك و جوان بوو
بۆ جارى دووه‌م بویه‌وه قوربانى عه‌قڵى زاڵمانه‌ى پیاوان چونكه
ئافره‌ت هه‌رته‌مه‌نى گه‌شته 30ساڵ ئیدى پیاوى 60ساڵه دێته
داواى! نازانم ئه‌م عه‌قڵیه‌ته دیكتاتۆری كه‌ى به كۆتا ده‌گات؟
بۆ ژن هێنده به سوك وبىَ بایه‌خ سه‌یرده‌كرىَ! ژنانى ولاَتى ئێمه
هێنده زوڵمیان لىَ كراوه نازانن رِوبكه‌نه‌كىَ و سكالاَى حاڵى مه‌زڵومانه‌ى
بۆ به‌رن؟ ئه‌وان به‌رِۆح و جه‌سته هه‌میشه له عه‌زابان! عه‌زابى
ژن بوون! گوناهى مێینه‌بوون! ئه‌وان باجى ژن بوونى ئه‌ده‌ن هه‌میشه
وه‌ك به‌رخ نێچیرى به‌رده‌م گورگه‌كانى ده‌سه‌لاَتى پیاوان ئیدى
ماندوو بوو له كاره‌كه‌رى ماڵى براكه‌ى ئه‌و بیرى له ژیانێك ده‌كرده‌وه
كه‌مافى خۆیه‌تى! وه‌ك باقى ژیان ببێته دایك و له ژێرسێبه‌رى
نازى هاوسه‌رێكى میهره‌بانا بژى! ئیدى برِیارى دا كه هه‌رجۆره
پیاوێك خوازبێنى كرد ئه‌مجاره رِازى ببێت به‌ڵكو ژیانى كه‌مىَ فه‌رق
بكات! پیاوێكى شوانى به‌ته‌مه‌نى نه خوێنده‌وار و خاوه‌نى ژن و
7مناڵ ئه‌مه‌ى به‌هه‌ل زانى كه‌نێچیرێكى چه‌وره و نارِه‌حه‌تى
ژیان به‌گیرى هێناوه ئه‌م 6كچى هه‌یه به‌ڵكو له‌م بێوه‌ژنه گه‌نجه
چه‌ن كورِێكى ببىَ! دیسان ژیان باجى ژن بوون ئه‌ده‌ن! ژنى دووه‌میش
بۆ چه‌نده‌هه‌مین جار باجى مێینه‌ى ده‌دات و تا كورِبێنىَ! ئه‌گه‌ر
هه‌ویه‌كه‌ى كچى زۆرى نه‌بوایه ئه‌م نه‌ئه‌بویه ژنى دووه‌م! هه‌زاران
ئه‌گه‌ر لێره یا سه‌رهه‌ڵه‌ده‌ن! ئیدى ئه‌م خانمه خێرنه‌دیوه به
خه‌ونى رِه‌نگاڵه‌ى ژیانێكى به‌خته‌وه‌ر له سایه‌ى مێردێكى پیرا
بۆ دووه‌م جار زه‌واجى جوانن و له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع بونیان نیه‌و
هه‌ندىَ هه‌رله‌و رِوئیا و خه‌یالاَنه نایه‌نه خوارىَ و هه‌ندێكى
تریش كه دێنه خوار توشى عه‌زابى سه‌ختى واقیعى ژیان دێن! ئه‌و عه‌زابانه‌ى
كه مرۆڤه‌كان به‌ده‌ستى خۆیان ئه‌یخولقێنن! هه‌ندێكیان ئه‌یسازێنن
و هه‌ندێكیان ده‌یچێژن! ئه‌م ژنه گوزاریه‌وه بۆ گوندێكى وێران
ژورو هه‌یوانێكى به‌قورِدروستكراو له ته‌نیشت ماڵى ژنى یه‌كه‌میا
بۆئاماده‌كرابوو به قه‌رز و نه‌دارى هه‌ندێك كه‌ل و په‌لى شرِى
ماڵیان بۆ دابین كرد! ئه‌وه‌ى سه‌یربوو به‌لامه‌وه ئه‌وه بوو ئه‌م
ژنه زۆر چه‌وسابویه‌وه هیچ هونه‌رێكى ژیانى نه‌ده‌زانى زۆر ساده
و ماندووبىَ فرت و فێڵ! ئه‌و عاده‌تى كردبوو هه‌میشه‌كارى ده‌كرد
بۆ ئه‌وه‌ى تورِه‌نه‌بن لێى نانه‌كه‌ى بىَ منه‌ت بىَ! هه‌ربه‌م عه‌قڵ
و هونه‌ره‌وه یه‌كه‌م رِۆژى بوكێنى له ماڵ هاته‌ده‌ره‌وه و چویه(په‌چه‌ى
مه‌رِه‌كان)و به‌ده‌ستى سورى خه‌نه‌ى بوكێنى پاشه‌رِۆى ئاژه‌ڵه‌كانى
ده‌ماڵى! ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وىَ گه‌وره‌كه‌ى به‌م جۆره له خۆى
رِازى بكات ئه‌م كاره‌ى بویه‌مایه‌ى نیگه‌رانى دراوسىَ و ده‌وربه‌رى
ئافره‌ت ئه‌مه‌كه‌ى عه‌قڵه تۆهێشتا نه‌گه‌شتوین وه‌ك كاره‌كه‌ر
خۆت ده‌رمه‌خه له به‌رامبه‌ر هه‌ویه‌كه‌تا!!
به‌لاَم هه‌میشه مرۆڤه‌كان باجى ساده‌بوون و گێل بوونى خودى
خۆیانه ده‌یده‌ن! ئیدى لێره‌وه نه‌هامه‌تیه‌كى تر‌ى بۆ خۆى سازاند
رِۆژ به رِۆژ ئیش و كارى قورسیان پىَ ده‌كرد خزمه‌تى ماڵى هه‌ویه‌كه‌ى
و ئه‌و هه‌موو مناڵه و ماڵه‌كه‌ى خۆى و چه‌ندین سه‌رمه‌رِ و ئاژه‌ڵى
ده‌كرد! ماڵ براكانى به‌ته‌واوى ده‌ستیان لىَ به‌ردابوو ئه‌ویش وه‌ك
ژنێكى ته‌نیاو بێكه‌س و كار و په‌نا نان وشه‌قى ده‌خوارد دراوسێكه‌یان
ده‌ڵىَ!
ئه‌و هه‌میشه ده‌گرى و خه‌فه‌ت ده‌خوابۆ داماویه‌كانى خۆى و ئه‌ڵىَ
توخوا لاى كه‌سیش باسى مه‌كه‌ن! به‌لاَم ئێستا به خۆى حه‌مله؟ له
مانگى یه‌كه‌مه‌وه هه‌م داروفه‌لاقه ده‌خۆن و هه‌م خه‌م و خه‌فه‌ت!
ئه‌مه به‌شێكه له‌و حیكایه‌ته حه‌زینانه‌ى ژنێك كه ئێستا و
جودى هه‌یه له ژیانا هه‌ر چه‌نده به‌نهێنى و نیوه‌و ناته‌واو
گێرِامه‌وه نه‌وه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ى بناسرىَ و بارى مه‌ینه‌تیه‌كانى
قورستربێت! به‌لاَم حیكایه‌ته‌كانى ژن بوون لێره پرِیه‌تى له‌م ده‌ردو
عه‌زابانه نازانم هین كامیان بنوسم و برینى كامیان وێنابكه‌م؟!
|