|
هامفه‌رده‌كان و دووفه‌ردی مه‌وله‌وى

هومایۆن
ساحێب
شیعری مه‌وله‌وى
له سه‌رده‌می خۆیدا لای شاعرو هامفه‌رده‌كانی به ئاشكرا ده‌ستی بۆ براوه
و له پرۆسه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا‌و باوى نوسیندا به جۆرێ كه ئه‌و كات نه‌نگ و
شووره‌یی نه‌بووه لای چه‌ند هاورِێیه‌كى ده‌ركه‌وتووته‌وه و به مه‌رهه‌م
و چاره‌سه‌ری ده‌رد و زامی خۆیانیان زانیوه .
له نێو كه‌شكۆڵه‌كان و به‌رهه‌می هاوچه‌رخانی مه‌وله‌ویدا ئه‌م دیارده به
ئاشكرا ده‌بینرێت ، ئه‌م دیارده‌یه تا ئه‌وشوێنه‌ى بناسرێته‌وه‌و خاوه‌نداریه‌تی
رِاسته‌قینه‌ى مه‌وله‌وى پێوه دیاربێت كێشه نیه . كاتێ
ده‌بێته كێشه كه شوێنی رِاستى هه‌ندێ شیعر شوناسی ئه‌ده‌بی و زاراوه‌ى
تایبه‌تی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌چنه دوون و ته‌نی تری شیعریه‌وه
جا هه‌ندێ جار هه‌ر لای خودی مه‌وله‌وى شیعرمان هه‌یه فه‌رد(تاك)ه و وێنه‌ى
له شوێنی تردا ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه.جاری واش هه‌یه شیعرێ لای مه‌وله‌وى
فه‌رده و چووه‌ته نێو ساختمانی شیعری شاعیرێكی تره‌وه .یان ده‌شگوجێت
بێژین كه مه‌وله‌وى جارجار دڵبرده‌ى تاكه تاكه‌یه‌ك له شیعری هاوچه‌رخانی
بووه و شیعری ئه‌وانی وه‌ك پۆ بۆ تانی شیعری خۆی هێناوه ، یان ئه‌وانی
كردووه‌ته ئامیانی شیری زولاَڵى شیعری خۆی. له‌وانه (داخى و مه‌جزووب
وكوماسی و....هتد) توانای ناسینه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌ی پۆو تانه یان شیر‌و
ئامیانه له ده‌سه‌لاَتى كه‌شكۆڵ نووسان و دواتریش كۆڵیاران ده‌رچووبێت و
بووبێته مایه‌ى تێكه‌ڵ كردن له شیعر‌و خاوه‌نداریان .
پێش ئه‌وه‌ى نموونه‌ی پێویست به‌ر چاو خه‌ین كه مه‌به‌ستى ئه‌م نووسینه‌یه
خراپ نیه پێناسه وخاسیه‌تی فه‌رده‌كانی مه‌وله‌وى له كتێبه هێژاكه‌ی
دكتۆر ئه‌نوه‌ر بگوازینه‌وه وخۆیشمان قسه‌یه‌كی لێبكه‌ین.
فه‌رد: بابه‌تێكی زۆرچرِ و مه‌ودا كورتی شیعریه، لای مه‌وله‌وى ژانرێكی
لیریكیه و به‌شێوه‌ی هونه‌ری جۆرا و جۆرده‌ربرِاون. له فه‌لسه‌فه‌ی ژیان
و ئایین و په‌ند و ئه‌ڤین و وێنه‌ی سروشتی كه تێكرِا ده‌ربرِی شه‌پۆلی یه‌ك
له دوای یه‌كی به‌رده‌وامی هه‌ست و ئه‌ندێشه‌ی شاعیرن . فۆلكلۆری كوردی
بوه‌ته هه‌وێن و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ژانره لای مه‌وله‌وى. ئه‌و یه‌كێكه له‌و
شاعرانه‌ی ئه‌م ژانره‌ی هێناوه‌ته شیعری كوردیه‌وه و شاعرانی تر په‌یرِه‌ویان
له مه‌وله‌وى كردووه{لیریكا دكتۆرئه‌نوه‌رل93-97}.
به‌لاَم ئه‌م پێناسین و خاسیه‌تانه به‌س نین بۆ ناسینه‌وه‌ى ئه‌و ژانره.
چوون ده‌كرێت هه‌ر دوو دێرِێكی چرِ بگریت و جیای كه‌یته‌وه ببێته فه‌رد.
به‌م جۆره تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی كه‌وتوه‌ته نێوشیعر و فه‌رده‌كانی مه‌وله‌ویه‌وه
، چوون فه‌ردمان هه‌یه له دیواری شعرێكدا بووه و رِه‌نگه نه‌ساخێك به
جیای نوسیبێت. وه به پێچه‌وانه‌وه رِه‌نگه مه‌وله‌وى فه‌ردێكی و تبێت و
سه‌لیقه‌ى نووسه‌رێك له شعرێكی تردا به پێی گونجان جێی بۆ كردبێته‌وه.
بۆ نموونه ئه‌م دوو فه‌رده‌ى نێو دیوانه‌كه و كتێبه‌كه‌ی دكتۆر:
1- ئای چه‌ن سه‌رچه‌نگ چه‌رخ چه‌پ وه‌ردم
چه‌رخ چه‌ن چه‌رخاو من مام نه‌مه‌ردم {دیوان ل79}
ئه‌م فه‌رده له نووسینه‌كه‌ی محمدعه‌لی قه‌ره‌داغیدا بوه‌ته شه‌شه‌م
دێرِی شعرێك{گۆڤاری كۆرِی زانیاری كورد به‌رگی 6ل238}كه به‌لامه‌وه (5)
شعره‌كه‌ی پێش خۆی زۆرجیان و من گومان ده‌به‌م كه هى مه‌وله‌وى بن. چوون
هه‌م زمانیان جیایه هه‌م ده‌س و ته‌قه‌ڵیان . له كتێبه‌كه‌ی مامۆستا حه‌كیمیشدا
سه‌ره‌تای شعرێكی (15)به‌یتیه{مه‌وله‌وى حه‌كیم مه‌لا ێاڵح ل161} له
نووسینه‌كه‌ی سید محمداسعدسجادیش هه‌مان شوێنی لای مامۆستا قه‌ره‌داغیه و
له‌وى وه‌رگرتووه{كنگره بزرگداشت مولوى كردل335} وه له‌م دواییه‌شدا
مامۆستاحه‌كیم به شیعری یوسف به‌گى ئیمامی بلاَوی كرده‌وه . {دیوانی یوسف
به‌گى ئیمامی چاپی یه‌كه‌م 2..9ل16-2.}كه من لام وایه شاعرۆكه و هه‌ندێ
كه‌س شیعری شاعره گه‌وره‌كانیان له ناو شعری نزمی خۆیان جێ كردوه‌ته‌وه
به نیازی ناوبانگ و گه‌وره بوون . ئه‌م دیارده زۆر ده‌رده‌كه‌وێت و
نموونه‌ى زۆره.
فه‌ردی یه‌كه‌م :
ئاى چه‌ند سه‌ر چه‌نگ چه‌رخ چه‌پ وه‌ردم
چه‌رخ چه‌ن چه‌رخاو من مام نه‌مه‌ردم
ئه‌م شیعره له دیوانه‌كه‌دا تاكێك و د. انوریش هه‌روه‌كو دیوانه‌كه هه‌ڵسوكه‌وتى
له‌گه‌ڵدا كردووه له ژێر ناوى (فه‌رد) كورته‌یه‌كى چرِوپرِى زانستى باس
ده‌كات و ئه‌م فه‌رده‌یشى، وه‌كو چۆك دانه‌دان و خۆرِاگرى شاعر باس كردووه{لیریكا
ل93-94} به‌لاَم له كتێبه‌كه‌ى كاك حه‌كیمى مه‌لا ساڵح{مه‌وله‌وى حكیم
ل88،161-163}ده‌بێته پانزه به‌یت و ئێمه‌ش ده‌یگوازینه‌وه و له هه‌ركوێ
پێویست بوو رِاڤه‌ى ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها مامۆستا حه‌كیم له پشكنینه‌كه‌ى
دا به‌م شعره‌وه 9 پارچه شعرى بلاَو كردوه‌ته‌وه ، به‌لاَم مامۆستا حه‌كیم
له چاپ كردنی دیوانی یوسف به‌گی ئیمامیشدا هه‌مان شیعر بلاَوده‌كاته‌وه و
رِوون كردنه‌وه‌ی خۆیشی ده‌نوسێت بۆ كاره‌كه‌ى.{دیوانی یوسف به‌گی ئیمامی
حكیم مه‌لا ساڵح چاپی یه‌كه‌م 2..9 ل16-21}. هه‌روه‌ها مامۆستا محمد عه‌لى
قه‌ره‌داغی له شارۆكه‌یدا هه‌مان شیعری به تێكه‌ڵی بلاَوكردوه ته‌وه له
كه‌شكۆڵی حاجى مه‌حموودى یاروه‌یسیشدا كه مامۆستا عوسمان محه‌ممه‌د هه‌ورامی
ساخى كردوه‌ته‌وه به شیعری یوسف به‌گى جاف تۆمار كراوه له گه‌ڵ هه‌ندێ
جیاوازیدا{كه‌شكۆڵی یاروه‌یس ل 152-157} سه‌ره رِاى رِێزی زۆرمان بۆ
دانایی ئه‌و سه‌روه‌رانه ئێمه پێمان وایه كه‌سیان نه‌چوونه‌ته ئه‌ودیو
باروومی باخی شعره‌كه‌وه . جا شیعری مه‌وله‌وى بێت یان هی هه‌ركام له
یوسفه‌كان. ئێمه رِاڤه‌ی ده‌قه‌كه‌مان كردوه كه زۆر مه‌به‌ستمان ساخ
كردنه‌وه‌ى خاوه‌نی نه‌بووه .هه‌ر چه‌نده له‌وباره‌شه‌وه گومانی خۆمان
ده‌ربرِیووه.
1- ئه‌ى هوو چه‌ن سه‌رچه‌نگ چه‌رخ چه‌پ وه‌ردم
چه‌رخ چه‌ن چه‌رخیا من مام نه‌مه‌ردم
ئه‌ى هو چه‌ند چه‌پۆكى چه‌پگه‌ردم خوارد، چه‌رخ چه‌ند سورِا و له سورِانه‌وه‌كانى
دا من مام و نه‌مردم. بۆ ئه‌وه‌ى بارى لێدانه‌كه (ده‌رده‌كه) به سه‌ختى
و سامناك پیشان بدا له‌سه‌ر پیتى (چ) پێ دا ده‌گرێ، تا ده‌نگى سته‌مى چه‌رخ
و ناله‌بارى یه‌كه‌ى و چه‌پۆك بارانى ده‌ستى رِۆژگار هه‌ست پێ بكه‌یت، مه‌وله‌ویش
رِۆحێكى به‌هێزى مۆسیقاى هه‌یه، بۆیه ئه‌و ئیقاعانه لاى مه‌وله‌وى
هۆشیارانه به‌كارهاتوون ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى شعرى مه‌وله‌وى سیخنانه له‌و
نموونانه{ئیقاع له‌شعری مه‌وله‌ویدا رِحیم لوقمانی مهره‌جان 2ل235-249}.
2 - یه گه‌ردوون مودام گه‌رده‌لولشه‌ن.
دڵداران دلاَن هاى چه‌ند تولشه‌ن
ئه‌مه گه‌ردوونه هه‌میشه گه‌ردو لوولیه‌تى، دڵداران، دلاَن.. هاى چه‌ند
درێژه. واته سه‌ره‌تاى سورِانى (گه‌رده‌لولى گه‌ردون دیارنى یه و خوا ده‌زانێ
سورِانى چه‌ند توول ده‌كێشێ.
مودام - مه‌دام: به پێكی یه‌كتا په‌رستیش هاتووه . گه‌رچی باوه‌رِ ناكه‌م
شاعیر ئه‌م مانایه‌ی پێ دا بێت.له ئه‌ده‌بیاتی عرفانی كرمانجی ژووروودا
زیاتر به‌م مانایه به‌كار براوه به‌تایبه‌تی لای عارفی گه‌وره و سۆفی
خواناس و خۆ ناس مه‌لای جزیری ده‌ڵێت: گووشی ب عامێ مه‌ده ، ته‌ركی مودامێ
مه‌ده
اكپرهم فى غما، اغلبهم فى عما
{دیوانا مه‌لایێ جزیری،تحسین ئیبراهیم دۆسكی چاپی دوو 2..5ل37}
3 -ئاڵه‌م به‌ركه‌نار، وێم به حاڵى وێم
ئاى چه‌ن گیان سه‌خت بیم چه‌ن چه‌رخش دا پێم
دنیاى خسته‌لاوه، یانى گه‌رد و خولى ئالاَنده من، خۆم به حاڵى خۆم، ئاى
چه‌ند سه‌خت بوو گیانم و چه‌ند خولى پێ دام. ئه‌م شعره‌ش یه‌كێكه له‌و
شعرانه‌ى كه نزیكه له هه‌ڵدانى پشته‌كانى دۆن و مێژووى رِۆح و ته‌ن
گۆرِین . وه زۆر به ژیانی زڵێخا ده‌چێت . ئه‌و كاته‌ی عشق و دركاندنی
رِازه‌كه‌ی سووك و رِیسوای ده‌كات وهاونشینه‌كان به جێی دێڵن و هه‌ر خۆی
به‌حاڵی خۆیه‌تی. كۆشك و ته‌لار و خزمه‌تكار و سامان و ساز و ته‌نانه‌ت
ئاموونى خواش له ده‌ست ده‌دات .
4 - مه‌جرا و مه‌حفه‌رش كه‌یل نه شادى پر
وه بارى ئیبلیس په‌رده‌ى حه‌یادرِ
مه‌جراو مه‌حفه‌رش: بۆخچه و سندوقى پرِاو پرِه له شادى و، به‌بارى
ئیبلیسدا په‌رده‌ى حه‌یاى درِى. مامۆستا حه‌كیم (مه‌جراو مه‌حفه‌رى) به
جۆگه‌له و چاڵ رِاڤه كردووه كه به‌لاى ئێمه‌وه رِاڤه‌ى تریش هه‌ڵده‌گرێ
.له كه‌شكۆڵی یاروه‌یسدا (مه‌جرای مه‌حڤه ر) هاتووه . كه به رِێبازى
ئاماده بوونى لێك دراوه‌ته‌وه{كه‌شكۆڵ ل153} .بۆ به‌راورد و جیاوازی
رِاڤه‌كان بروانه‌ره ئه‌و سه‌رچاوه‌یه. وه رِه‌نگه وشه‌ى (بارى) ناو به‌یته‌كه
(یارى ) بێت واته یارمه‌تى ده‌رو وێنه‌كه‌ش ئاواى لێ دێت :
ئه‌م گه‌ردونه وه‌ك چه‌رچى یه‌كى ساخته‌چى وێنه ده‌كات كه سندوقه‌كه‌ى
پرِ له كالاَو ورده‌واڵه‌ى خراپ و له‌و ده‌رو وخول وكه‌سابه‌ته‌شدا شه‌یتان
یارمه‌تى ده‌رو ده‌لاَڵیه‌تى . وه به‌یته‌كانى دواتر كه كالاَى سندوقه‌كه‌ن
تێكرِا (سلبین).سنوق و بوخچه‌ی گه‌ردوون پرِپرِه له شتی سه‌رنج رِاكێش
و(وه‌ك ورده‌واڵه فرۆشێ مناڵ خه‌ڵه‌تێنه‌ی پێ بێت) وه به یارمه‌تی شه‌یتان
ئه‌م گه‌ردوونه فریومان ده‌دات.
5 - ئه‌وه‌ڵ بارخانه‌ى به‌د به‌ختیش ئاوه‌رد
هه‌روێم مزانو چۆن باربه‌ندیش كه‌رد
یه‌كه‌م جار بارخانه‌ى به‌د به‌ختى هێناو هه‌رخۆم ئه‌زانم چۆنى پێچاوه‌ته‌وه
یانى بارخانه‌كه (كه‌ل و په‌لى به‌د به‌ختى بووه ، زۆریشى پێچاوه‌ته‌وه)
دواتر له‌كه‌ل و په‌له‌كانى ده‌دوێت.
6 -ئاوه‌رد پارچه‌ى به‌د پۆشا نه وه‌رم
رِووسیا، رِه‌نگ زه‌رد سه‌رتا كه‌مه‌رم
هێنانى پارچه‌ى (قوماشى)به‌دى له‌به‌ر كردن (واته خراپه‌ى پێ پۆشیم). "پارچه‌ى
به‌د" له‌و ته‌ركیبه جوان و ناوازانه‌یه كه مه‌وله‌وى زۆر به‌ربلاَو په‌ره‌ى
پێداون بۆی به شیعری مه‌وله‌وى ده‌چێت . كاك حه‌كیم رِاڤه‌ى ئه‌م به‌یته‌ى
به‌م جۆره كردووه ، پارچه‌ى قوماشى به‌دى هێناوه به‌بالاَى برِیم سه‌رهه‌تاكو
كه‌مه‌رم به رِوو رِه‌شى و رِه‌نگ زه‌ردى ماوه‌ته‌وه .
پارچه‌ى به‌دى له‌به‌ر كردم (وه‌رم) رِوو ده‌گرێته‌وه تا كه‌مه‌ر وه ئه‌و
پارچه‌ى به‌ده پارچه‌یه‌كى نه بینراوى رِه‌نگ زه‌رد و رِه‌شى واتایی یه
(معنه‌وى) ناوێكى لێكدراوى واتایی یه دیارنی یه و له خراپه پێكهاتووه
هه‌ڵگرى سیفه‌ته سلبیه‌كانه له ناو بارخانه‌كه‌ى چه‌رخى چه‌پ گه‌ردایه.
له‌و پارچه‌ى به‌ده كه داراى رِه‌نگه سلبیه‌كانه . رِه‌شى به‌ر رِووكه‌وتووه
و زه‌ردى به‌ر سه‌ر تا كه‌مه‌رى. (رِووسیا و رِه‌نگ زه‌ردى) كردووه‌ته ده‌لاله‌تى
خه‌جاڵه‌ت. ته‌ناسوب هه‌یه له به‌یته‌كه‌دا.
7- نزول كێشا ده‌ست به‌ختم ئه‌و رِاى به‌د
پاى ئه‌ده‌ب نه ئه‌رگ عاده‌ت كه‌ردم رِه‌د
ده‌ستى به‌ختم بۆسه‌ر رِێى خراپه‌كارى شۆرِبوویه‌وه و پێى ئه‌ده‌بم له
كۆشكى عاده‌ت رِه‌ت كرد. رِاڤه‌كه‌ى كاك حه‌كیم نزولى پێچه‌وانه‌ى ێعود، وه‌رگرتووه،
ئه‌مه رِاسته، به‌لاَم (نزول) فارسى یه‌كه‌ى ماناى (سوده) له مامه‌ڵه
و ئاڵوگۆرِى پاره و بازرگانى دا وحه‌رامه، شعره‌كه‌ش له‌بارو بارخانه‌كه‌وه
دیاره جۆرێك بازرگانى تێدا كراوه و كالاَكان كالاَى به‌دبه‌ختین به‌یه‌كیه‌تى
بابه‌ته‌وه شعره كه پابه‌نده، بۆیه ده‌كرێ به‌م جۆره‌ش رِاڤه كرێ.
به‌ختم له رِێى (به‌دا) ده‌ستى بۆ سوود (پاره و قازانجى حه‌رام) رِاكێشا.
پێ ى ئه‌ده‌بم له (ئه‌رگ) كۆشكى بچوك له ناو ڤێلاو كۆشكى گه‌وره‌دا، ، به
پێى عاده‌تى شاهان بۆ هه‌موو كه‌سێ نیه، شاعیر ده‌ڵێ من زیاتر چووم و رِه‌د
بووم. (ده‌ستى به‌خت، پاى ئه‌ده‌ب، كۆشكى عاده‌ت، ته‌ركیبه جوانه‌كانى
داهێنانى مه‌وله‌وین جێناس هه‌یه (رِه‌د، به‌د). كه‌سێ له گه‌ڵ ئه‌م گه‌ردوونه
چه‌رچى یه‌دا مامه‌ڵه بكات ده‌دۆرِێ . وه له یوسف و زڵێخادا ، زوڵێخا ئه‌و
سود و به‌رتیله ده‌دات له ده‌ست خستنی یوسف‌دا و كه‌سابه‌ته‌كى حه‌رامه و
هه‌روه‌ها پێی بێ ئه‌ده‌بیه‌كانیشی له رِه‌سم و یاسای كۆشك ده‌رده‌چن.
لاى مه‌حموود یاروه‌یس دوای ئه‌م دێرِه دوو به‌یت هه‌ن كه‌لاى كاك حكیم
تۆمارنه‌كراون.ئه‌وانیش:
كه‌م كه‌م وه هه‌وه‌س به‌سه‌د هه‌زار گهرز
لاحیا فى ا‌لدین پام برِی نه ئه‌رز
ناگاه به فریب په‌شتی پا دا لێم
چه‌رخم دا ئه‌و پێچ قه‌له‌نده‌رى وێم
بۆ به‌راورد برِوانه {مه‌وله‌وى حكیم ل162ودیوانی یوسف به‌گی ئیمامی -حكیم
ل18و كه‌شكۆڵی حاجی مه‌حموودى یاروه‌یس ل 153-154}
8- رِێزه كه‌رد شیشه‌ى به‌زمى بیساتم
زرنگیا زه‌نگ نه‌ردى نه‌هاتم
شووشه‌ى به‌زمى شادی‌م (كه‌یف و رِابواردن)ى ورد و خاش كرد و زه‌نگى نه‌ردى
نه‌هاتم زرنگایه‌وه (ده‌نگى دۆرِانم ده‌نگى دایه‌وه) ئه‌مه‌ش له‌ناو
زرِاندنه‌كه‌ى زڵه‌یخاوه‌یه له كۆشكى عه‌زیزا و بنێشته خۆشه‌ى رِازه‌كه‌یه‌تى
كه ده‌بێت عاشقى رِاسته‌قینه رِاز فا‌ش نه‌كات و نه‌یه‌ڵێ دڵى له ده‌ست
بچَت.
9 - پاره پاره كه‌رد مه‌نیام وه مه‌ینه‌ت
بادا له ته‌ره‌ى مه‌ینه‌ت وه به‌ینه‌ت
به برِواى من رِاڤه‌ى ئه‌م به‌یته به‌م جۆره‌یه. چاره‌نووسى وه مه‌ینه‌ت
له‌ت له‌ت كرد و ئه‌مجا ته‌شى مه‌ینه‌تى وه به‌ینه‌ت بادا. (كاك حه‌كیم)
مه‌نیامی، وه مامه‌وه رِاڤه كردووه و لای مامۆستا محمد عه‌لی قه‌ره‌داخیش
(مینام) نوسراوه كه مانای دروستى ده‌كاته شووشه و ماناى خوازراوی ده‌بێته
سومعه .(مه‌نیام) ئه‌گه‌ر وشه‌كه هه‌ورامى بێت واته نام، خۆ ئه‌گه‌ر (منیه)
عه‌ره‌بی بێت{فه‌رهه‌نگی ده‌ریا ب2 ل1365} و وه‌ك هه‌موو وشه‌كانى تر كه
پێش مه‌وله‌وى تا سه‌رده‌مى ئێستاش ده‌كرێنه كوردى - هه‌ورامى (محبت -مۆبه‌ت)
مه‌نیه -مه‌نیا ئه‌وه واتاكه‌ى به‌و جۆره‌یه واته (چاره‌نووس).كه هه‌ردوو
واتاكه به رِاڤه‌و ژیانى زڵێخا ده‌خۆن .به‌لاَم به‌و پێیه‌ی به‌یتی پێشتر
شووشه‌ى تیا به‌كار براوه ، رِه نگه ئه‌م به‌یته له به‌یته جادووبازه‌كان
بێت و فره‌مانا بێت .
له كه‌شكۆڵی یاروه‌یسدا وه‌ها نووسراوه :
پارێ په‌ره‌ند كه‌رد من نیام وه.. كه ساخ نه‌كراوه‌ته‌وه و لێكدانه‌وه‌كه‌ى
بوه‌ته پارچه‌یه‌كم جیاكرده‌وه و خستمه . .
9 - ئه‌ى سه‌ر تا ئه‌وسه‌ر خول ئاوه‌رده‌وه
هه‌وداى هه‌م و غه‌م مه‌حكه‌م كرده‌وه
ئه‌م سه‌رتا ئه‌وسه‌رى (دوو تاڵ -یان دوور لۆنه )پێكه‌وه رِێسان و بایدان،
هه‌وداى هه‌م و خه‌مى توند و مه‌حكه‌م كرد (تاڵى رێسراوى مه‌حكه‌مى هه‌م و
خه‌م كه پچرِانى گران بێت.
1. - ئیسه نه عه‌یشه‌ن نه سرور نه رِاز
نه دایره‌ى ده‌ف نه چل چه‌نگ نه ساز
ئێستا نه‌ژیانم هه‌یه و نه‌شادى و نه‌رِاز و نه‌ساز و ئامێره‌كانى میوزیك.
عاشق كاتێ رِاز ده‌دركێنێ و به‌دناو ده‌بێت... عه‌یش و نۆشى ژیانى له ده‌ست
ده‌دات (زڵێخا له پیریدا).ئه‌م دۆخه ده‌برِێت، هه‌موو عه‌یش و نۆشه‌كه‌ی
له ده‌ست ده‌دات ته‌نانه‌ت ئامێری مۆسیقاكه‌ش.
لای یار وه‌یس دوای ئه‌م به‌یته ئه‌مانه هه‌ن كه به رِاستى مووچركه
دارن:
نه‌جۆشی جلووس سوزى جوانی
نه هازى هه‌ڵمه‌ت زۆری زرانى
هیچ كام نه باغچه‌ى به‌ده‌ن نه مه‌نده‌ن
بینای بنچینه‌ى بیساتم كه‌نده‌ن
11 - یه‌كسه‌ر په‌رده‌ى چه‌رخ چى ئه‌هلى كاره‌ن
مالاَو به‌رد هه‌ر عه‌كس تاپۆم دیاره‌ن
یه‌كسه‌ر (ئازا -خێرا) په‌رده‌ى چه‌رخ (ئاواز و ئاهه‌نگى چه‌رخ) چى ئه‌هلى
كاره (پیاوى ئیش) وه رِه‌نگه مه‌به‌ستى له ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته بێت
ئه‌وانه‌ى ده‌توانن له رِه‌نجدانا به‌كار بخرێن (ده‌ست و بازوو قول و
قاچ).یان(خزمه‌تكاروكاره‌كه‌ره‌كانی زڵێخا)كه دواتر رِوونی ده‌كه‌ینه‌وه.
واته ئاهه‌نگى چه‌رخ بۆ گه‌رِانى مه‌جلسی خۆى ئه‌هلى كاره‌كانمى برد‌و رِاى
ماڵین و ئێسته هه‌ر وێنه‌ى تاپۆم دیاره ( ته‌نى بێ هه‌ست و قه‌واره‌ى بێ
گیان) تاپۆ : به‌ڵگه‌ی بوونی شتێ كه هه‌یه به‌لاَم رِاسته‌قینه‌ی شته‌كه
نه‌بێت. ئه‌م به‌یته‌ش لاى كاك حه‌كیم جۆرێ تر لێكدراوه‌ته‌وه{مه‌وله‌وى
حه‌كیم ل136}.
12- بازهه‌م كلاَفه‌م چون به‌دله‌ى ده‌روێش
هه‌رچه‌رخم مه‌دۆ چه‌نى چه‌رخ وێش
هه‌متر كلافه‌م (ده‌زوى سواو و ئاڵۆسكاو -یان خه‌رِه‌ك) وه‌ك شرِوشیتاڵى ده‌روێش
ئه‌مسورِێنێ له‌گه‌ڵ خۆیدا. لای یاروه‌یس نیو به‌یتی یه‌كه‌م وه‌هایه :
باز هه‌م قولاَخم چوون به‌ژله‌ى ده‌روێش
13 - هه‌ى چه‌رخ وه به‌دى وێت گرفتار بى
هه‌ى چه‌رخ بده‌رى هه‌رتا دیاربی
هه‌ى چه‌رخ گرفتارى به‌دى و كه‌چ رِه‌فتارى خۆت بیت و هه‌ر تاهه‌یت هه‌ر
خولت بێت و بسورِێى.
14 - شه‌رت بۆ چون چه‌نى (یوسف) به‌دكارى
تۆ ئه‌و چه‌پگه‌ردى، من ئه‌و بێ عاری
مه‌رج بێت، چونكه له‌گه‌ڵ یوسف به‌دكارى، ئیتر تۆ به رِێگه‌ى (نارِاستى)
خۆتاو منیش بێ عارى بگرمه‌به‌ر.
مامۆستا حه‌كیم نووسیویه‌تى دیاره (بۆ یوسف) ناوێ نووسراوه ، مامۆستای قه‌ره‌داخییش
نووسیویه‌تی( یوسف رِه‌نگه زه‌لامێكی به‌دو ناله‌بار بووبێت و بۆنموونه‌ی
به‌دكاری هێنرابێته‌وه)ئه‌م سه‌رنجه زۆردووره له پێگه‌ی بێژه‌ى (یوسف)ى
نێو شیعره‌كه . من له كۆتایی دا ده‌مه‌وێ له یه‌كیه‌تى بابه‌تى شعره‌كه
و چیرۆكى یوسف و زڵێخاوه سه‌رنجێكى ناقابیل بده‌م.
وه‌ك وتمان ئه‌م شعره تا كاره‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌ی مامۆستا حكیم (دیوانی
یوسف به‌گم)مه به‌سته ، هه‌ر به‌شعری مه‌وله‌وى دراوه‌ته قه‌ڵه‌م و به‌به‌راورد
له گه‌ڵ شیعره‌كانی تری یوسف به‌گدا ئه‌م شیعره به هێزتره و تام و بۆنی
شیعری مه‌وله‌ویشی پێوه‌یه. به هه‌ر حاڵ هی هه‌ركه‌سێ بێت سه‌روه‌ران باش
رِاڤه‌یان نه‌كردووه.
رِاز و به‌سه‌رهاتی پاڵه‌وانى لیریكى ئه‌م شیعره زۆر به موعانات و رِازه‌كه‌ی
زلێخا ده‌خوات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له شعره‌كانیش له سێبه‌رى به‌یته‌كانى
خانا و چیرۆكى یوسف و زلێخادا نیشتوون .زڵێخا چه‌ند جارێ خه‌و به یوسفه‌وه
ده‌بینێ... كاتێ چاوى به عه‌زیز ده‌كه‌وێت و ئه‌زانێ پاڵه‌وانى خه‌وه‌كه‌ى
نیه ئاوادێته گۆ:-
هه‌ى داد هه‌ى بێداد هه‌ى چه‌رخى چه‌پگه‌رد
تۆ نه‌رِووى ده‌وران چێشت به‌من كه‌رد
تاڵه‌ى من به‌و ته‌ور سیاو زه‌بوونه‌ن
كه‌شتى ستاره‌م غه‌رقابی هونه‌ن
نه‌رد سه‌خت ئامان به فاڵى به‌ختم
جه‌رگ پاره‌ى تیغ جه‌للادى سه‌ختم
گه‌ردوونى كه چ باز كه‌چ نه‌ردى كه‌چ كار
وسته‌نم نه‌گێج جه‌فاى بێ شومار
{یوسف و زڵێخا خانای قوبادی .بوژانه‌وه‌ی حه‌كیم مه‌لا ساڵح.2..6 ل98}
ئێمه ده‌زانین كه مه‌وله‌وى چاوى به ئه‌سه‌ره‌كانى خانا كه‌وتووه
و(یوسف ناوه شاعره‌كانیشى ناسیوه)وبه‌هره‌ى لێ بردوون ئاماژه‌یه‌كى
گرنگیش هه‌یه كه‌ئێمه بتوانین وه‌ك چرایه‌ك بۆتاریكی ئه‌م شوێنه.هه‌ڵیكه‌ین.ئه‌ویش
دێرِێكی (داخی)یه بۆ شیوه‌نی مه‌وله‌وى.
ئه‌شعار یوسف ئه‌بیات خانا
جه‌خه‌یاڵ خاێیش وه هیچ مه نمانا
مه‌وله‌وی خۆی ویستویه‌تى هاوشانی خانا بكات له حكایه‌ته شعریه‌كاندا و
دواتر زانیویه‌تى سه‌ركه‌وتوو نابێ و وازی هێناوه . ئه‌م شعره گه‌ر هی مه‌وله‌وی
بێت ئه‌و چركه‌ساتانه‌ی ویسته‌كه‌ی مه‌وله‌ویه به‌لاَم به پوختی و به
شیعر ، ئه‌م یوسفه‌ی كه مه‌لای داخی بۆ به‌راوردی مه‌وله‌وى هێناویه‌تی ،خه‌یاڵ
ناكه‌م یوسف به‌گی ئیمامی بێت . و رِه‌نگه یۆسف یان یۆسۆ ئاسكه‌ى مه‌به‌ست
بێت ، كه ئه‌ویش بۆخۆی خاوه‌نی رِازێكی ئه‌ڤینداری و كه‌شف بوونی سرِو
چاره‌نوسێكی به داخ و جه‌رگبرِه.{برِوانه كه‌شكۆڵه شیعرێكی كوردی -گۆرانی
ساغ كردنه‌وه‌و سه‌ره‌تا نوسینی ئه‌نوه‌ری سوڵتانی 1998 له‌نده‌ن ل118-119
و بۆ نموونه‌ی شیعریشی ل328-333و351-352و361}
بنیادى شیعره‌كه‌ى مه‌وله‌وى له سه‌ر (به دڵ نه‌سورِانى چه‌رخ و بێ دڵى)
(بێ عارى به‌رامبه‌ر نه‌هامه‌تى چه‌رخ)... كه تێكرِاى وێنه‌كان به ژیانى
زڵێخا و بێ عارى و بێ ئه‌ده‌بی یه‌كانى كۆشك و سوود دانه‌كانى بۆ كرِینى
یوسف ده‌خۆن).هه‌روه‌ها بێ عاری یوسفه‌كه‌ش به دان پیانانه‌كه‌ى یوسف
ئاسكه ده‌چێت له دوا چركه‌ی ژیانیدا،چه‌ند شیعرێكی میللی به زاریه‌وه
ده‌وترێن دیارترینیان ئه‌م تاكه‌یه گوایه به‌رامبه‌ر خان ووتویه‌تی:
ئه‌مكوژی نامكوژی هه‌ر به كێرمه‌وه
خاتو كلاَو زه‌رِ بوو به ژێرمه‌وه
هه‌رچه‌نده من یوسف ئاسكه به دوورتر ده‌زانم له‌و گۆبه‌نه مێژوویه و
زاڵمان ئێستاش ده‌توانن به مه‌یلی خۆیان بۆ هه‌ر برِیارێكیان سیناریۆ
بسازێنن . ئه‌و جۆره شیعره مییللیانه‌ش دواتر به مه‌یلی ده‌ر ئه‌نجامه‌كانی
سیناریۆكه كه‌وتوو نه‌ته سه‌ر زاران. شوێنه‌وارناسان و عه‌ودالاَنی
مێژووی رِاسته‌قینه ده‌بێت رِۆژێ رِووی رِاستی ئه‌م جۆره چیرۆكانه هه‌ڵماڵن
. ئێمه ده‌زانین زێرِین كلاه به نابه دڵی زه‌ماوه‌نی خان په‌زیرایی ده‌كات
و مل بۆ نیاز و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كاكی ده‌دات .وه سته‌م و فه‌سادی و به‌د
رِه‌وشتی هه ندێ له بنه‌ماڵه فه‌رمانداره‌كانی كوردستان به گشتی و ئه‌رده‌لاَنیه‌كانیش
به تایبه‌تی له مێژوودا دیاره و ته‌نانه‌ت مێژوونوس و ئه‌دیبێكى وه‌ك مه‌ستووره
به زۆر براوه ده‌شێ كلاَو زه‌رِیش پشكۆی گرِی زڵیخای تیا بووبێت و
ئالاَنبێتیه یوسفی شاعرو سیابه‌خت و سیاچه‌مانه بێژی بلیمه‌ت و یوسفی
ئێمه‌ش ملی نه‌دابێت و بووبێته سوپه‌ر به‌لاَی ئابرِو نه چوونی خان و
كرِینه‌وه‌ى سومعه‌ی دۆرِاویان له ئه‌نجامی به‌د نیازیه‌كانی كلاَو زه‌رِخان
. رِێك به وێنه‌ی رِازه‌كه‌ی حه‌زره‌تی یوسف چوونكه ئه‌و شیعرانه‌ی تا
ئێستا له به‌ر ده‌ستن به‌ناوی یوسف ئاسكه‌وه به چیرۆكه‌كه‌ی ناخۆن و ده‌بێت
له‌و مه‌یدانه‌دا هه‌وڵی زیاتر بده‌ین و به‌وه‌ى له خه‌یاڵدانی ئه‌ده‌بی
نه‌ته‌وه‌ییماندایه ده‌م و ده‌ست رِازی نه‌بین .
رِاڤه‌كه پێوه‌ن ده‌ینه‌وه به یوسف و زڵێخاوه ، به‌م جۆره‌یه:
سورِانى چه‌پگه‌رد به‌لاى زڵێخاوه (بێ مه‌یلى یوسفه، به‌رامبه‌رى، وه‌لاى
وایه چه‌رخ به‌دكارى له گه‌ڵ یوسف ده‌كات كه یوسف ناز و نیعمه‌ته‌كانى
ئه‌و و رِابواردنه‌كانى قبوڵ نیه..یانی به پێوه‌ری عرفانی بۆ پێناسه‌ی به‌لاَ
كان كه پێغه‌مبه‌ران به‌شی گه‌وره‌یان به‌ر كه‌وتووه ، ئه‌وه جوانی یوسف
ده‌بێته به‌لاَ بۆی . وه له رِووى حیكه‌مه‌تى رِۆمانه‌كه‌شه‌وه دیاره
جه‌ماڵى یوسف خراپ كه‌وته‌وه بۆ زڵێخاو حافز ئیشاره‌یه‌كى جوانى له‌و
حكایه‌ته دركاندووه
من از ئان
حسن روز ڕفزون كه یوسف داشت دانستم
كه عشق از پرده عصمت برون ئارد زلیخارا
من ده‌مزانى ئه‌و جوانیه‌ى یوسف سه‌ر ئه‌نجام ده‌بیته مایه‌ى ده‌رهێنانى
زوڵێخا له په‌رده‌ى شه‌رم و پاكى{مه‌حره‌می رِاز به‌رگی 1 ل27}. نه‌هامه‌تى
یه‌كانى زوڵێخا ئه‌وه‌ڵ جار له هاتنى بارخانه‌ى گه‌ردوونه‌وه‌یه كه به‌ره‌و
مێر كاروان ده‌رِوا و یوسفى پێ یه. كه كۆتایی چیرۆكه‌كه به بارى عرفانى
ته‌واو ده‌بێت .
به‌لاَم ئه‌م شیعره داراى ناوه‌رِاستى حكایه‌ته‌كه‌یه و ته‌نها مه‌شهه‌دى
شه‌یته‌نه‌ت و بێ عارى و هه‌واڵه‌كانى زوڵێخا و خۆرِاگریه‌كه‌ى یوسفه. وه‌رِه‌نگه
(یوسف) ناوێكیش هه‌بێت له ئارادا و مه‌وله‌وى شیعره‌كه‌ى ئاراسته
كردبێت(گه‌ر شیعری مه‌وله‌وى بێت ) . یان شیعری یوسف به‌گ بێت به‌و جۆره‌ی
كه كه‌شكۆڵى یاروه‌یس تۆماری كردوه و مامۆستا حه‌كیم له‌م دواییانه‌دا
بلاَوی كرده‌وه . به‌لاَم ئاشكرایه كه شاعره‌كه‌ى ئێمه له سه‌خت ترین
كۆسته‌كان و كاره‌ساته‌كانى دا نه‌یداوه‌ته بێ عارى، خوێنه‌رى وریا‌و توێژه‌رى
به تاقه‌ت ده‌توانێ ته‌واوى چیرۆكى یوسف و زوڵێخا بخوێنیته‌وه و به‌راوردى
له ئێمه باشتر بكات. ئێمه زیاتر رِاڤه و خوێندنه‌وه‌مان كردوه‌ته كاری
خۆمان ساغكردنه‌وه له توانای كه‌م ئاوه‌زی ئێمه‌دا نیه.
فه‌ردى دووه‌م :
چوون شه‌ماڵه‌ی نوورگرِگرِانمه
په‌ی پاس ماران زه‌نگ زرِانمه‌ٍ
شه‌ماله‌ی نوور(ئێره قونێ-ئایره قونێ-ئێره‌قووله)زینده‌وه‌رێكه شه‌وان
له‌بن كلكیدا شه‌وقێ ئه‌دره‌وشێته‌وه. له هه‌نبانه بۆرینه‌دا به(گوستێرك-گوڵه‌ستێره)هاتووه.
رِاڤه‌كه‌ی له‌دیواندا :
چرای عه‌شق وخۆشه‌ویستیم به‌ده‌سته‌وه‌یه وه‌كو گوئه‌ستێره به ده‌ورتا
ده‌سورِێمه‌وه وبه گۆرانی وتن زه‌نگ لێ ئه‌ده‌م وماری به‌دكارانت لێ
دوورئه‌خه‌مه‌وه. مامۆستا گرِگرِانی به گه‌رِان و دره‌وشانه‌وه لێكداوه‌ته‌وه.
به‌لاَم له رِاستیدا واتای ئاگربازی و به‌رده‌وام گرِگرتن و سووتان ده‌دات.
لای مامۆستا حكیم جیاواز له دیوانه‌كه رِاڤه‌كراوه و هاتوه:وه‌ك گوئه‌ستێره
ده‌گه‌رِێم و ده‌دره وشێمه‌وه، بۆ پاسی ماره‌كانیش زه‌نگ لێده‌ده‌م. چرای
ئه‌ڤینم به ده‌سته‌وه‌یه و له‌ده‌ورت ده‌گه‌رِێم و به‌زه‌رِه‌ی ده‌نگیشم
ماری ئه‌گریجه‌كانت له‌سه‌ر رِوخسارت دوورده‌خه‌مه‌وه. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه
من گرِی ئه‌ڤین دایگیرساندوم و تیشك ده‌ده‌مه‌وه. به‌لاَم تۆ ئه‌ى نازه‌نین
ئه‌گریجه‌كانت رِوخساری داپۆشیویت و تیشك ناداته‌وه له به‌رئه‌وه به‌زه‌نگی
ناڵه‌ی ده‌روونم ئه‌و ماری ئه‌گریجانه دوور ده‌خه‌مه‌وه تا رِِوخساری
پرشنگدارت ده‌ربكه‌وێت{مه‌وله‌وى و ته‌قینه‌وه‌ى زمان ل59}من پێم وا نیه
مه‌وله‌وى وێنه‌كه‌ی له‌و زینده‌وه‌ره گرِ به‌قنگه‌وه وه‌رگرتبێت. خۆ گه‌ر
واش بێت ئێمه دیسان جیاواز بۆ رِاڤه‌كه‌ى ده‌چین .
شه‌ماله‌ى نوور: جوڵه وسه‌ما {فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی شیرین وخوسره‌و محمدی مه‌لاكه‌ریم
ل 838}و له رزانه‌ی گرٍێكه كه به‌رداوم وجولاَو دێته پێش چاو وه‌كو
گوڵی گرِی مۆم یان چرا كه هه‌وا لێی بدات و بجوڵێت . مه‌وله‌وی ته‌شبیهو
ئیستیعاره چرِه‌كه‌ی به مه‌به‌ستێ هێناوه كه زۆر دوور و دره‌نگ دێته
زهنمان. ئه‌ویش سووده‌كانى تین و تاو و رِۆشنایی ئاگره. جووڵه‌ى گرِ و
بوونی شه‌وق له كه‌پر و كه‌ورگ و نێوباخ و ماڵی كورده‌واریدا ئاماژه‌ی
بوونی پاسه‌وان و بێداری و ئاگایی بووه. (تا به‌یانی ئاگریان ده‌سووتا و
به‌خه‌به‌ر بوون). هه‌روه‌ها ئاگری نه‌كوژاوه ئاماژه‌ی بێداربوون و ته‌نگژه‌یه‌كیشی
تێدایه. نه‌خه‌وتن و بێداری خووی نه‌خۆش و ده‌رده‌داران و حه‌سحه‌سان و
عاشق و پاسه‌وانانه .كه مه‌وله‌وی جێی بۆ تێكرِای ئه‌گه‌ره‌كان كردوه‌ته‌وه.
به پێچه‌وانه‌وه ماڵێ ئاگریان دیارنه‌بوو بێت نیشانه بووه بۆ بێ ئاگایی
و له گوێی گا نووستنیان و هه‌ل و ده‌رفه‌تی زیان لێ دانیان زیاتر بووه.
به‌دكار و دز و پیا و خراپان بێخه‌م بوون له زیان لێدانیان . ئه‌م نه‌ریته‌ش
پاشماوه‌ی زه‌رتوشتایه‌تیه و ده‌بێت بۆ رِه‌هه‌نده پیرۆزه‌كانی ئاگر بچین
.
له ئه‌ده‌بیاتی عرفانیشدا بێداربوون ئاماژه‌ی سه‌گه هوشیاره‌كانی به‌رده‌م
ئه‌م ئاره‌زووی یار ویستى یه‌ن به جۆرێ شه‌یتان و سه‌ربازه خوێرِیڵه‌كانی
نه‌توانن په‌لامارى هه‌رزه‌له رِۆشنه‌كانی عاشق بده‌ن و واریاته جوانه‌كانى
مه‌زراو باخى موحیبه‌ت ئه‌تك كه‌ن ، ناڵه‌ناڵی عاشقانیش بۆ هه‌مان رِۆڵه
بۆ بێداربوونیان تا مه‌زره‌عه‌كانی یار بێ زیان بن .
مه‌وله‌وی ده‌یه‌وێت بڵێت:
ئه‌ی یار من تابه‌یان به دیارته‌وه ده‌سووتێم و غه‌رقی تیشك و ئاگرم،
نانووم و بێدارم . ده‌ناڵم و وره‌و ده‌نگم دێت. به‌مه‌ش (ماره‌كان) به‌دكارانت
لێ دوورده‌خه‌مه‌وه و فرسه‌تیان ناده‌م. نه‌ریتی زه‌نگ له مل كردنی ئاژه‌ڵیش
كه دۆستانی تر بۆَی چوون رِاسته و بۆ هه‌مان مه‌به‌سته .
یان من به ماری پرِ پێچ و سحری نهێنی زوڵفه‌كانت گه زرام و له و هه‌وڵه‌ی
دام كه ده‌س بۆ جوانی له‌عل و رِومانه‌كانت به‌رم وه‌زه‌م لێكراو پێوه
بووم . ئێستاش بۆ پاس و خۆ پارێزی له ماره‌كانت هانام بۆ چه‌كه‌كانى به‌رگری
كردن بردووه .ده‌نگو ووره و گرِو رِۆشنایی.
هه‌رچه‌نده من ووتوومه خۆم له قه‌ره‌ی ساخ كردنه‌وه ناده‌م و په‌نجه
شكێنی سه‌روه‌رانی رِابه‌رم پێناكرێت ، به‌لاَم ئه‌و بێ ئه‌ده‌بیه‌ش ده‌كه‌م
و جارجار ئه‌وه‌ی بیستوومه و له لام هه‌یه وه‌ك سه‌رنج ده‌ری ده‌برِم.
سه‌باره‌ت به‌م تاكه‌ش كه‌دیسان له دیوانه‌كه‌دا هه‌یه دكتۆر ئه‌نوه‌ریش
وه‌ك نموونه بۆ سروشت چوانی مه‌وله‌وى گواستوویه‌تیه‌وه و نه‌م بیستووه
مه‌وله‌وى ناسانی تریش به دوایدا چووبن و سه‌رنجیان لێدابێت.كه‌چی زانا‌و
رِابه‌ری ئه‌ده‌بیات سیدگاهری هاشمى له یه‌كێ له به‌رنامه‌كانی هه‌وراگه‌ی
دلاَندا ده‌یخوێنێته‌وه و له پێشه‌كیه‌كدا ده‌فه‌رمێ لام وایه شعری
میرزا شه‌فیعی مامێزه‌كیه.{هه‌وارگه‌ی دلاَن كاسێت}من چوومه خزمه‌تی
میرزا شه‌فیعه‌كان كه هێژاو ماندوی مه‌یدانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردی
مامۆستا محمد عه‌لی قه‌ره‌داغی كه باسی چوار له شه‌فیعه‌كانی كردوه .
واگومان ده‌به‌م ئه‌م شه‌فیعه‌یانی به میرزا شه‌فیعی كولیایی ناوبردووه و
ده‌نوسێت له دێی رِه‌زڵه‌ى ناوچه‌ی كولیایی كرماشان له دایك بووه‌و له
سه‌رده‌می خوسره‌و خانی ئه‌رده‌لاَندا ژیاوه {كه‌شكۆڵی كه‌له‌پووری ئه‌ده‌بی
كوردی به‌رگی چواره‌م ل43. هه‌روه‌ها له كه‌شكۆڵی به‌رگى 2 له ل119 و به‌رگی
3ل276}دا شیعری به ناو شه‌فیع هه‌یه .
ێدیق بۆره‌كه‌ییش له مێژووی وێژه‌ى كوردیدا ده‌نوسێ له مامێزك له دایك
بووه و له نوسینی سه‌رچاوه‌كانیدا به كولیایی ناوی ده‌بات{مێژووی وێژه‌ى
كوردی به‌رگی یه‌كه‌م ل494-5.5} به‌لاَم من مادام له ده‌می سید گاهر
بیستوومه و ئه‌م (شه‌ماله‌ی نووره‌ی ) لای مه‌وله‌ویشی تیایه كه بۆ
شوێنه‌كه‌ش گونجاوه لێره‌دا ده‌ینوسمه‌وه و به‌جێی دێڵم بۆ ساخ كه‌ره‌وه‌كان:
نازار مه‌زانی....
حه‌رفىَ مه‌په‌رسوو جه رِای نه‌زانی
جه كۆت ئاوه‌رده‌ن فیرۆزه‌ى كانی
نیانت نه ته‌خت له‌عل رِومانی
قه‌دیم جه‌وێته‌ن یا تازه‌ت سه‌نده‌ن
كام حه‌كاك نه‌شانه‌ی شا هۆركه‌رده‌ن ئه‌م دێرِه جوان نایه‌ته گوىَ رِه‌نگه
درووسته‌كه‌ى به‌م جۆره بێت :
كام حه‌كاك نه‌شار نه‌یشاپووركه‌نده‌ن
ئوسات كێ بیه‌ن په‌ی نیشان كه‌نده‌ن
په‌نجه‌ش نه‌رِێزۆ زه‌رِ ئه‌فشان كه‌رده‌ن
یه جه‌كۆت بیه‌ن كێ ته‌رتیب داده‌ن
ێونعی كلكی ده‌ست كامین ئوستاده‌ن
ئانه خه‌یاته‌ی خام خاوودێزه‌ن
یا تووكی تاوس جقه‌ی په‌روێزه‌ن
یه نه خه‌زانه‌ی كام خه‌سره‌و مه‌نده‌ن
ئه‌ودامه چێشه‌ن نه ده‌ورت كه‌نده‌ن
حه‌ی وه‌چان چێشه‌ن له‌و لای دامه‌وه
لێوشان گرته‌ن وه په‌نهامه‌وه
ئه‌سڵشان سجه‌ن یا زه‌نگی ماره‌ن
وه‌زه مه‌كه‌رۆ یا بێ ئازاره‌ن
مار جه دام به‌ته‌ر ، دام جه‌مار به‌ته‌ر
ماوه‌رۆ نه رِای ئه‌و ماران خه‌ته‌ر
فه‌سڵێ من تۆم دیت نیمچه نه‌و رِه‌س بیت
ناشی نه شكار دوور جه هه‌وه‌س بیت
سیا مارانت ئه‌وده‌م مار تول بی
دامت كڵف نه‌بی هێمای نه لوول بی
ئیسه مارانت دام حه‌ی سه‌نده‌ن
دایم هه‌ر نه‌گیر گاز‌و وه‌زه‌نده‌ن
هه‌ركه‌سێ له گیان وێش ویه‌رده‌بۆ
شامۆهره نه مۆر په‌یدا كه‌رده‌بۆ
بێ خوف جه خوف سپای شاماران
نه‌ته‌رسۆ جه زام زه‌نگی حه‌یتاران
شاماران به‌حوكم موهره دام كه‌رۆ
ده‌س په‌ی كڵف باخ كاف و لام كه‌رۆ
حه‌یفه‌ن ئیجازه‌ش نه‌دۆ وه توون دا
نه‌گێڵو نه مه‌وج ده‌ریای جه‌یحوون دا
ئه‌لئان یه‌كێ من مار تۆم گه‌سته‌ن
ته‌رواڵه‌م نه ده‌ور ئاوایی به‌سته‌ن
چوون شه‌ماڵه‌ی شه‌م گرِ گرِانمه‌ن
په‌ی پاس ماران زه‌نگ زرِانمه‌ن
جه‌و سه‌به‌ب شه‌فیع زامش پرِ خاره‌ن
كوشته‌ی حه‌ى وه‌چان سیای تاتاره‌ن
مامۆستا پێش خوێندنه‌وه‌ى
شیعره‌كه په‌خشانێكی رِاڤه‌ی نووسیوه . یانی شعره‌كه‌ی كردوه به په‌خشان
وله كۆتایه‌كه‌یدا كه ئێمه مه‌به‌ستمانه ده‌ڵێت:
من له ئاوایی دووركه‌وتوومه‌ته‌وه‌و ته‌رواڵه‌م به ستوه نانووم ، چوون
ئه‌و مارانه گه‌ستوویانم،له‌ترسی ئه‌وه‌ی جارێكی تر نه‌مگه‌زن ، دووركه‌وتوومه‌ته‌وه
و ئێشك ده‌گرم.
ته‌رواڵه :دروستكردنی جێگه خه‌و یان جێگه‌ى پاس كردنه به دار‌و چۆ به
جۆرێ له زه‌وی به‌رزبێته‌وه (قه‌ره‌وێڵه) به‌مه‌ش له مه‌ترسیه‌كانی
مارو دوپشك پێوه‌دان دوور ده‌كه‌ویه‌وه .
*ئه‌م نووسینه به‌شێكه له كتێبى (شه‌ریعه‌تى مه‌یل) كه ئاماده‌ی چاپه
.
|