|
به‌فر ئه‌ی
پاكترین رِه‌گه‌زی ئاو
له خوناوی بارانا
تۆ ئازیزترین میوانی رِۆحه سپیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌می
له‌سه‌ر زه‌ویه برینداره‌كانی
دڵنیام هه‌توانی
به‌فر ئه‌ی پێناسه‌ی ولاَته له گۆ چووه‌كه‌م
تۆ كام هه‌ور بۆ ئه‌م نیشتمانه‌ی هێناوی
ئه‌ی جوانترین وارگه‌ی تریفه
مانگ گیرۆده‌ی رِووخساری شووشه‌یته
ئه‌وه‌تا ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه
رِۆحی گه‌رمیان له دیلی وه‌رِسه
له‌سه‌هۆڵ به‌ندانء ته‌ڵزمی شه‌خته‌دا
ئه‌وان له هه‌ژاوترین زه‌ویدا له دایك بوون
له هه‌ناوی به‌فردا سه‌رپێ كه‌وتوون
چیاكان بۆ ئه‌وان
داستانی پشتاو پشت بوون
چیاكان بۆ ئه‌وان چیرۆكی گێرِانه‌وه‌ی مێژوون:
زاگرۆس بچێته‌وه سه‌ر هه‌ر مێًژوویه‌ك
كراسی له به‌فره‌و سه‌رپۆشی له ته‌م
له هه‌ناوی هه‌ر سپێده‌یه‌كدا
چریكه‌ی باڵنده‌یه‌ك ئاوێته‌ی ژان ده‌بێ
جودی ئه‌ی رِه‌نگه گه‌شه‌كه‌ی ئاسۆ
تۆ هه‌ر له بوونته‌وه ئاوه‌دانیت به به‌فرو
كوێستانه‌كانت خۆر تینووتر ده‌كه‌ن
ئه‌ی چیا له مێژینه‌كه‌ی حه‌سره‌تی سپیء
سروه‌یه‌ك له سترانی گوڵه كێوی
ئه‌ی به‌ژن زه‌رِافی نیوه سپیء دامێن كه‌سك
له ئاواتی خۆتا به هیوای چ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی
تۆ بڵێی ئه‌و رِۆژه بێ خۆزگه‌و هیوام بۆ بڵندیت هه‌ستنه سه‌رپێ
گابار ئه‌ی سرووشتی جوانی هه‌وری قه‌ترانی
لێگه‌رِىَ با به‌سه‌ر بالاَتا بكشێ
لێگه‌رِىَ با له ئامێزتا بنوێ
ئه‌ویش چه‌شنی ئه‌وینی به‌فر خه‌ون ئه‌بینێ
بۆ ئه‌وه‌ی به‌هارێك له دامێنتا سه‌وزپۆش بێ
ئارێز ئاسمانت پرِ له هه‌وری شێداره‌ء
باكان ئه‌مشه‌و به نێو شه‌وه‌زه‌نگدا شێتانه رِه‌ت ده‌بن
چنگ له دره‌خته رِووته‌ڵه بێ نازه‌كان گیر ده‌كه‌ن
هه‌ڵگورد ئاسۆی پرِ له به‌فرانبارت باش
چاو تێر نابێ له سروشتی به‌فر رِه‌نگت
شازاده به‌ژن سپیه‌كه‌ی نیشتمانم
رِابه له خه‌وی سپی
قه‌ندیل نوقمی ئاسۆیه‌ك له گزنگء به‌فر
چیتر ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ری هه‌ورا ناكات
ئه‌وه‌تا رِێبه‌ندان له‌م نیوه شه‌وه‌دا بێداره‌و
ده‌یه‌وێ ئافاتێ له به‌فر به‌سه‌ر رِۆحیدا بسه‌پێنێ
ئه‌وسا به دیار ته‌رمی هه‌لاَڵه‌وه
جوانترین به‌هار له عه‌شق بتۆرێنێ
ماكۆ ئه‌ی سپیترین رِووخساری نیوه شه‌وی زستان
ئه‌و ساته‌ی نور ده‌بێته دونیای كریستاڵیت
چلوره‌كان بۆن به ئازارته‌وه ده‌كه‌ن
تۆ ته‌ماشا چۆن شۆرِبوونه‌ته‌وه
ئه‌سرین بۆ ئازاره‌كانت هه‌ڵده‌رِێژن
ئارارات چیا به‌ژن سپیه‌كه‌م
به‌سه‌ر سه‌رته‌وه خۆرێكی رِه‌نگ زه‌ردو كز
ملكه‌چ له به‌رده‌م بریسكه بریسكی به‌ژنی سپی تۆدا
گزنگی په‌نجه‌و پل ته‌زیو پرچی ئاسۆت شانه ده‌كا
مێژوو له‌سه‌ر به‌فری ئه‌ستورت به پێنووسی خواوه‌ند ناوی ئاراراتی
هه‌ڵكۆڵى
نووسی چیایه‌كی ئه‌وین سپی
كاروخ ئه‌ی چیای پرِ له خه‌نده‌ی به‌فر
تۆ هه‌ناوت پرِه له جلیوه‌ی خۆزگه
لێوت ئه‌ڵێی بۆ گزنگی خۆر پێكه‌نیووه
خوا كورك هه‌میشه سپی پۆش ده‌چیته‌وه
هه‌وره یاخیه‌كان برِیار ده‌ده‌ن هه‌راسانی كه‌ن
شه‌و درێژه‌ء رِه‌شه‌باكان له سنووریدا شێت بوون
به قه‌هری خۆیانه‌وه چڵى دره‌خته‌كان ده‌شكێنن
تۆش چیا شه‌هیده‌كه‌م
چاوه‌رِوانی بارانێكی بۆنی ئه‌وینی تیا هه‌ڵمژی
حه‌فتانین سیمات پرِه له نور
گه‌روت پرِ له سترانی به‌فر
ئه‌و ساته‌ی چاو بۆ ئاسمان هه‌ڵده‌برِی
پروشه‌ی به‌فر ئاوێته‌ی سۆمات ده‌بن
به‌مۆ لێت پیرۆز بێ شه‌وی ئه‌م به‌فر بارینه
هێنده جوانی به نێو وه‌رزی مانگه‌شه‌ودا رِه‌ت ده‌بی
تۆ به جوانترین دنیای خه‌یاڵه‌وه
له نێو زینده خه‌ودا به ئه‌وینێكه‌وه ونی
پیره‌مه‌گرون كه ئه‌بی به تابلۆیه‌كی به‌فر
له تازه‌ترین رِۆژهه‌لاَتی عه‌شق ده‌چی
چه‌ند جوانه په‌رچه‌می ئاوریشمینت
له ڤێنووسی رِووخسارت نابنه‌وه
له دیمه‌نی سیحر رِه‌نگتا سه‌دان بۆنی ئه‌وین ده‌به‌خشنه‌وه
|