|
زامى مێژوو

سه‌ركۆ جاف
ئه‌مرِۆ
دواى بنه‌برِكردنى ئاسه‌واره له‌مێژینه كرمۆڵه‌بووى نه‌زۆكه‌كانى
ولاَتما تێپه‌رِ ده‌بم، خه‌سڵت وئازاره‌كانم تا دێن سارِێژترده‌بن
و هه‌ناسه‌و هه‌نسكى له‌مێژ تاسێنراوم ، ئاهێك به‌به‌ر خۆدا ده‌كه‌ن
وبه‌خه‌نى بیر‌و هه‌ستما رِۆ ده‌چم وجیهانێك له‌چاوى ئێوه‌ى ئازیزاو
، موچرِكێك خۆشه‌ویستى به‌جه‌سته‌ى ماندوومدا رِۆده‌چنه خوار ،
تاسه‌رتاپای گه‌ردنم گه‌رد گه‌رد داده‌گرێ و تنۆك . تنۆك به‌لێواره‌كانى
ده‌ریاى بیلبیله‌ى سۆماى چاوما وه‌ك كانیه‌كى به‌ر ماڵه هه‌ژارێكى
به‌كیمیایى رِێژ كرا‌و سوێرى لاگۆناو به رِوومه‌تى تێك ئالاَوو
ئاڵۆسكاومدا دێنه خوار .تا خه‌مێك گه‌وره له‌یادتانا له
بیركه‌م و تاسه‌ى وشه تێك شكاوه‌كانم له فه‌رهه‌نگى ده‌مێك ژه‌نگ
هه‌ڵهاتووتانا بێنه یاد ... سه‌رده‌م سه‌ده‌ى سیانزیه ئه‌و
رِۆژانه‌ى هۆلاكۆى مه‌رگ به‌خاكى ئاگرو خوێن و شاخا تێده‌په‌رِى ,
وه‌ك ده‌ردێكى كوشنده به‌سه‌ر پشتى مرۆڤدا تێده‌په‌رِى , داى ده‌پاچى
پێشێلی ده‌كرد .وه‌كو كولله بۆ ده‌خڵ ودان رۆحى له ناخه‌وه هه‌ڵ
ئه‌پروكان كاتىَ ده‌ستى مه‌رگى چووه به‌غدا هه‌ر له‌وه‌ێدا شار بوَ
ئه‌سپ و سواره‌كانى بووه ئاخورِو ته‌ویله و ولاَتى خۆى , شیرورِم
وتیرى خۆى پىَ ئه‌هاوێشت له‌ورِۆژه‌وه به‌غدا جىَ ژوانى شه‌رِوژانه
.له‌و رِۆژه‌وه هۆلاكۆ گه‌راى مارى هه‌ژده سه‌رى له هێلانه‌ى جىَ
هێشتووه و سه‌گر زارى تێژه‌نیوه‌و پرِ له‌ژاره..
دواى سه‌رده‌مىَ وه‌ك سه‌ده‌ى بیست هێلكه‌ى گه‌را مار هه‌ڵترووكا
بۆ گیانى من و تۆ، سه‌ر بۆ هارِین بۆ خۆراكى رِۆحى من و ته‌ڵىَ
گوڵى وه‌نه‌وشه‌یه‌ك وه‌ك یه‌ك وابوو..پێتان بڵێم شه‌رِ شه‌رِ نه‌بوو
گۆرِستان و گۆرِخانه‌كان پرِبوون له‌بىَ ناونیشانه‌كان, له‌م
ولاَته زۆربىََ باوكه ,بێوه‌ژنه,بىَ دایكه ,وێرانه‌یه هه‌مووشتىَ
هه‌ر ده‌سته‌كه‌ى "ێدام "بوو هه‌ر تۆ نه‌بووى چه‌نىَ پێش تۆ , یه‌كىَ
نه‌بوو ؟ یه‌كىَ وه‌ك . ابوجه‌عفه‌ر پیسه‌ڵۆكى و رِژدى ئه‌وبێهاوتا
بوو كاتىَ دانیشتوانى به‌غدا له‌به‌ر چاو ته‌نگى ونه‌نگى و پیسه‌كه‌ى
ئه‌و نازناوى (ده‌وانیقى ) یان پێى دا چونكه خه‌لاَتى ئه‌و دانوق
بوو دانوق ئه‌ى بێ بایه‌خ ترین پولى سه‌رده‌م ,به كۆچى دواى ژینت
له‌به‌رپێتا به‌ملیۆن زێرِوزیوت له ئاسه‌وارتا به‌جێما . هه‌ر له
پیسكه‌ى مه‌نێور بوو (مه‌داین) پایته‌ختى كوردى ساسان تێك رِوخاو
كه‌لاوه‌یه بۆ بایه‌قوشان ئاوایه به به‌ردو خشتى ( تاقی كیسرا)
شاری به‌غدات پێ پێك هێنا... له‌و رِۆژه‌وه دوو به‌ره‌كیشتان
لێچێنا"ابو میقلاس " باپیره گه‌وره‌ى دوژمنى سه‌رده‌مى من هه‌ر له‌دواى
تۆ(ابومیقلاس) ىَ تر ولاَتى په‌رخوردكرد، به‌رى رِه‌نجم به‌رى رِه‌نجت
بوو به‌دووكه‌ڵ به هه‌ورێكى ماندوو به ئاسمان و رِێسمانه‌وه نه‌وه‌ستا
تا خه‌ڵكى ولاَتم بوو به‌ده‌روازه‌گه‌رِ به‌سه‌رسنووره‌كانا ده‌گه‌رِا.هه‌رتۆ
نه‌بووى ئه‌ژدیهاى سه‌رده‌مى من هادى كورِى مهدى چوارمین خه‌لیفه‌ى
عه‌باسیش هاوبیرت بوو، كاتىَ له‌شارى داروسه‌لام, شارى خرء، ئه‌ل
زه‌وراء شارى منێور سىَ هه‌زارسێداره‌ى بۆ هه‌ڵواسین ئازاد بیر‌و
بیرئه‌ندێشه‌و رِوناكبیرانى داده‌نا،ئه‌وشاره‌شتان به‌دار سه‌لام
ناو ده‌نا (ئیبنول ئه‌لقه‌م )خۆ تۆ وه‌زیری دوایین ده‌سته رِاستى
خه‌لیفه‌ى عه‌باسی بووى چۆن رِێگه‌ت دا چۆن رِێك كه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌ستى
هۆلاكۆ خان ده‌رگا ته‌نراوه‌كانى شارت والاَكردو خه‌نجه‌رت له‌به‌رۆكت
گرت و له‌پشتى هاوه‌ڵى خۆتنا؟؟ ... له پاداشتیا ملی خۆشتیان پێ له‌داردا
.
ئه‌ى خاوه‌نى( به‌یتى بتى هبیل و عزى وفلس ولات ) بتخانه‌تان رِوون
بیریه‌و هوشیاریه؟بتخانه بێته جێ‌ژوان؟ بێته خوێندنگه‌و ساواگه‌و
بیری نوێ زان ؟ بت گیری لاتان باشتره له رِاگرتنى كیژى چاو رِه‌ش
وئه‌سمه‌ر وپرِ خه‌ت وخاڵ . كاتێ كیژێ ده‌بێته دایك ، لێشاوى بت
بێته قوربان كیژى نێو ده‌سرازه‌ى كۆرپه‌ى چاوگه‌ش رِه‌شم زینده
به چاڵ ...
پاش وپیسن، ده‌روون پیسن كاتێ هارون و هاوخێزانى زوبێده خان مه‌یمونێكى
كرده دیارى، فه‌رمانیان دا شمشێر له كه‌لله‌ى كه‌مه‌رى مه‌یمون
ده‌به‌سرا ، پله‌ى پایه‌ى سه‌رداری سوپای پێبه‌خشرا، سێ چه‌كمه به‌ده‌ست
له به‌ر ده‌رگای خیلافه‌ت له حزورى مه‌یمون رِاده‌وه‌ستان . تا
سه‌رداری سوپا مه‌یمون به‌به‌رچاوى زوبه‌یده‌و هارون له‌گه‌ڵ كه‌نیزانیدا
جووت ده‌كرا به‌فه‌رمانى هارون . له رِۆژى جه‌ژن و پیرۆزى چ سه‌ركرده
و فه‌رمانده بوو ده‌ستى مه‌یمونى زوبێده‌یان پاك ده‌لێسا .تائه‌و
كاته سه‌ردارى كورد شه‌یبانى سه‌ری په‌رِان ، دواى سزای گه‌وره‌ى
شه‌یبانى هارون و زبێده‌ى خێزانى جلى رِه‌شى قولاَخیان له‌به‌ركردو
پرسه‌یان گرت تا شاعیرانى ده‌رگاى ده‌ربار و خیلافه‌ت شیعر و هۆره‌و
ئاوازیان بۆ ئه‌و رِۆژه‌و ئه‌مرِۆ ئه‌وت .مێژوو له یادى ناكا كه
توونى گه‌رماوه‌كانى ئه‌سكه‌نده‌ریه هه‌زار گه‌رماوى بۆ شه‌ش
مانگى ئه‌و شاره پىَ سوورده‌كرىَ وگرِده‌گرىَ، ئه‌ى عومه‌رى كورِى
عاس گه‌رنه‌ت توانى وه‌كومه‌ئمون "دارول حیكمه "بنیات بنێى
داربرِابوو,به‌ردبرِابوو، تاتوونى گه‌رماوه‌كان به‌لاپه‌رِه‌ى په‌رِاو
تێركه‌ى، هۆزى جاوانیش هه‌ركورد بوون دواى قرِكردنى به‌غا كه
هۆلاكۆخان به‌هوروژانى عه‌باسیه‌كان له‌حه‌ژمه‌تى پىَ رِه‌وتى ئه‌سپى
كه‌حێله‌وكوێته‌وشىَ ى ئه‌و له‌وكاته‌وه جاوانیه‌كان لىَ ى هه‌ڵهاتن
له جوانرِۆى خۆرهه‌لاتاگیرسانه‌وه‌و جوانرِۆیه ئه‌مرِۆجافه0
ئێمه فێر بووین شۆرِش ، شۆرِش , داگیر كه‌رانیش فێربوون بۆ قرِ
كردن به خوێنى ئێمه به تێر كردن .هه‌سانه‌كان بۆتیرو رِم و نێزه
له سه‌ر پشت بوون بۆ تیژ كردن، بابه‌ك ئاسا كورِی مه‌رداس شۆرِشه‌كه‌ى
بیست ودووساڵ رِه‌به‌ق بێ گرێ دان ، درێژه‌ى بوو بۆ گیانى داگیركه‌ران،
تا كوردستانى ئاگر پاكان ئازاد كرا . به‌حیله‌و فێڵ تا حه‌یده‌رى
كورِى كاوس ( ئه‌ڤشین ) به خوێنى شۆرِشیان سوور كرد .
له‌و هه‌راو جه‌نگ و برِینه له مه‌یدانى یه‌كتر برِین تا بابه‌ك
به‌دیلى گیرا، هه‌ر ئه‌و ساته موعته‌سه‌مى خه‌لیفه ویستى كوشتنى
ده‌كا، بۆ تێر بوون و شكستى بابه‌ك برِیارى برِینى دوو مه‌چه‌ك ئه‌دا0
تا بابه‌ك دوو مه‌چه‌كى خوێناوى ده‌سوێ به‌سیماى خۆیدا، بابه‌ك وتى:
من ده‌زانم هۆی كه‌م خوێنى رِوخسارم زه‌رد ده‌گه‌رِێنىَ ده‌ترسم
تۆی خه‌ڵه‌تاو وا بزانیت ترسی مه‌رگ رِوخسارم زه‌رد ده‌كا . رِوو
سوریمان به‌خوێنى خۆ سه‌ربه‌رزیه، نه‌نگى نییه ئه‌سیر بوون و به‌ند
بوونمان شكست نییه ئه‌نفال بوون وكیمارِێژمان لاتان نه‌نگى نییه
دوو مه‌چه‌كى بن برِاومان ئالاَیه‌كه‌و خوێناویه، ئێمه فێرین هه‌تا
بووین هه‌ر وا ئه‌بین . هه‌تا ئه‌مرین.
*له‌كۆرِێكى ئه‌ده‌بى كۆمه‌ڵه‌ى رِوناكبیرى پارێزگاى كه‌ركوك ساڵى
2003خوێندراوه‌ته‌وه .
|