|
گوزه‌رێك
به‌ژیان و به‌سه‌رهاتى "حه‌سه‌ن زیره‌ك"

سیروان زیره‌ك
حه‌سه‌ن
زیره‌ك به پێى ناسنامه‌ى (735)ى ئێداره‌ى بارى شارستانى شارى
بۆكان، حه‌سه‌ن ، نازناوه‌كه‌ى زیره‌كه، باوكى ناوى عبدالله ،
دایكى ئامینه، رِۆژى له دایك بوونى 8/ 9 / 1300 ى هه‌تاوى به‌رامبه‌ر
29/11/1921 ى زاینى شوێنى وه‌رگرتنى ناسنامه بۆكان، گه‌رِه‌كى
ئاختاچى، گه‌رِه‌كى له دایكبوونى سه‌رقه‌لاَ شارى بۆكان گه‌رِه‌كى
سه‌رقه‌لاَ كه
حه‌وزه گه‌وره و قه‌لاَى سه‌ردارى تێجا هه‌ڵكه‌وتووه و كۆنترین
گه‌رِه‌كى شارى بۆكانه.
خانه‌واده‌ى حه‌سه‌ن زیره‌ك: حه‌سه‌ن زیره‌ك له ته‌مه‌نى (5) ساڵى
دا باوكى كۆچى دوایی ئه‌كات و پاش چه‌ند مانگێك دایكى شوو ئه‌كاته‌وه
و ده‌ستبه‌ردارى حه‌سه‌ن زیره‌ك ئه‌بێت، حه‌سه‌نیش وێڵ‌و سه‌رگه‌ردان
و ئاواره هه‌رشه‌وێك له ته‌كیه و خانه‌قا و گه‌راجێك شه‌و به‌سه‌ر
ئه‌بات و رِۆژ ئه‌كاته‌وه خوشك و براكانى نه‌یانگرتوه‌ته خۆیان
حه‌سه‌ن زیره‌ك له ژیانى رِۆژانه‌ى دا زۆر كارى كردووه واته
چاوساغى ، ده‌ستگێرِى، قاوه‌چیه‌تى شاگرد شۆفێرى و هتد...
پاشان دووباره ئه‌گه‌رِێته‌وه باوه‌ش و كۆشى لادێ، ئه‌بێت به مه‌یته‌رو
تفه‌نگچى خانانه زۆر كارى پێ ئه‌سپێرن له توانا و كێشى گه‌وره‌كانى
ئه‌مرِۆدا نه‌بووه، له ساڵى (1946)ز یه‌كه‌م ژنى هێناوه به‌ناوى
(مه‌حبوبه) فارس بووه، پاشان خانان به‌جێ دێڵێ و له رِێى
پێنجوێنه‌وه دێته سلێمانى و ده‌چێته به‌غدا به‌نیازى ته‌وافى (غه‌وزى
گه‌یلانى) له‌غداد بۆ كاركردن، ساڵى (1952) ز له‌و ئوتێل (شیمال
كبیر) كه جێى كوردان بووه رِۆژانه كرێكارى ئه‌كا و شه‌وانه بۆ
پشوو دێته‌وه ئه‌وێ له رِێى به‌رِێز (مام جه‌لال)ه‌وه كه ئه‌وكاته
خوێندكارى كۆلێژى ماف ئه‌بێت ئه‌برێته رِادیۆى كوردى له به‌غدا
به عادل عیرفانى لێپرسراوى به‌شى كوردى ئه‌ناسرێت و مانگى به شه‌ش
دینار دائه‌مه‌زرێت، له‌م چه‌ندا ساڵه دا (56) گۆرانى بۆ تۆمار ده‌كه‌ن
له‌م ماوه‌یه‌دا له رِێگه‌ى هونه‌رمه‌ند نه‌سرین شێروانه‌وه گه‌وهه‌ر
خانم ئه‌ناسێت و ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ پێك دێنێت كورِێكى لێى هه‌یه
به‌ناوى دكتۆر جه‌میل كه ئێستا له ئه‌مریكایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
حه‌سه‌ن زیره‌ك ناسنامه‌ى بارى شارستانى عێراقى نه‌بووه نه‌یتوانیوه
له دادگا به‌رِه‌سمى گه‌وهه‌رخان ماره بكات، به‌رِێز مامۆستا مه‌لا
عبدالكریمى موده‌ریس له خانه‌قا و مه‌ولاناى به‌غداد لێى ماره ده‌كات.
پاشان ساڵى (1958) ز مه‌لیكیه‌ت ده‌رِوخێت و كۆمارى دێته سه‌ر
حوكم ده‌گه‌رِێته‌وه ئێران، له ئیزگه‌ى رِادیۆیی تاران ده‌ست به‌كار
ئه‌بێت له‌گه‌ڵ میدیا خانم خێزان پێك دێنێت و دوو كچى لێ ئه‌بێت به
ناوه‌كانى ئاره‌زوو و ساكار.
"تێكرِاى به‌رهه‌مه‌كانى هونه‌رمه‌ند (حسن زیره‌ك) له چوار
شێوازدا خۆى ئه‌بینێته‌وه"
ئێزگه‌ى رِادیۆی كوردى به‌غدا به‌سه‌رتاى هونه‌رى حسن زیره‌ك ئه‌ژمێردرێت،
ئێزگه‌ى رِادیۆیی تاران بۆ ماوه‌ى (4 ساڵى كارى تێدا كردووه و له‌و
ماوه‌یه‌دا (4000) گۆرانى تێدا تۆمار كردووه، ئێزگه‌ى رِادیۆی
كرماشان كۆى جوانترین به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ى تێدا
تۆمار كراوه ئاهه‌نگى مالاَن و مه‌جلیسى عێراق و ئێران و زۆر شوێن
و ناوچه‌كانى كوردستان گۆرانى تێدا گوتووه زۆرێك له مۆسقا
ناوداره‌كانى كورد چ له عێراق یاخود فارس له ئێران مۆسیقایان بۆ
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ژه‌نیوه.
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌ده‌اغى ، خالید سه‌ركار، ویلیه‌م یوحه‌ننا، حه‌مه
كاكه، قادر دیلان، عبدلئه‌حه‌د جه‌رجیس، سه‌ردار رِه‌مزى ، حاته‌م
سه‌عید، نه‌جات عه‌بده، حه‌سه‌نى نه‌ى، عه‌زۆله.
حه‌سه‌ن كامگار ، موجته‌با میرزاده، موشیر هۆمایۆن، حه‌سه‌ن یوسف
زه‌مانى، حسێن یوسف زه‌مانى، ئه‌كبه‌رى ئێزه‌دى، محمد عبدالێمدى،
عارف ئیبراهیم پوور، سابر چه‌رخ دانا، په‌رویزى ئه‌رده‌بیلى، به‌همه‌نى
یوله‌كى، ئیسماعیل خان مه‌سقه‌تى.
هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك سه‌رده‌مانێك له ساڵه‌كانى (1959 -
1960)ى زاینى له سلێمانى گه‌رِه‌كى جوله‌كان كرێچى ماڵى حه‌سه‌ن
جه‌مال بووه دوو خێزانى له‌گه‌ڵ دا بوون به ناوه‌كانى (كوبرا،
مریه‌م) رِۆژانه له‌به‌رده‌م گومرگه سوتاو كۆگا كۆلایه‌كى دانا
بوو كوبه‌ى برِوێشى ئه‌فرۆشت.
"ئه‌و هاوسه‌رانه‌ى ته‌مه‌نێك له ژیانى حه‌سه‌ن زیره‌ك دا بوون"
حه‌سه‌ن زیره‌ك له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى ته‌مه‌نى ژیانى دا به
پێى هه‌ل و بار و زرووفى ئه‌و سه‌رده‌مه (36)ژنى هێناوه به ده‌ستورى
سیغه (موتعه) كه‌ئێستاش له ئێران دا هه‌ر باوه و هه‌ندێكیان
هاوسه‌رى رِه‌سمى بون و كورد بوون. مه‌حبوبه، گه‌وهه‌ر، میدیا زه‌ندى،
ئامین، زبێده، زێنێ، كوبرا، مریه‌م، رابه‌خانم كۆتا هاوسه‌رى بووه.
"چه‌مێكى تر له ژیانى ئه‌م هونه‌رمه‌نده"
له ته‌مه‌نى خوار (10)ساڵى دا له‌گه‌ڵ عه‌بد چاوه‌ش و حه‌مه حسێن
چاوه‌ش له شاییه‌كانى ناوشار و گونده‌كانى بۆكان گۆرانى چرِیوه
له (7 - 8 ) ساڵى دا شاگرد مزگه‌رى ده‌كا و له‌به‌ر گارِانى ماڵه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى بۆكان بووه.
له كاتێكدا حه‌سه‌ن زیره‌ك باوكى له ده‌ست داوه و دایكى شووى
كردوه‌ته‌وه له‌و ساڵه هه‌تیو ده‌كه‌وێ و له دێهاته‌كانى ده‌وروبه‌ره‌دا
ده‌ستى كردوه‌ته پاڵه‌یی و سه‌قانى و نۆكه‌رى و گزیرى ئاغاوات.
سه‌ره‌تاى (1952 )له شاره‌كانى مه‌راغه و ته‌ورێز و تاران شاره‌كانى
باشووى ئێران خه‌ریكى شاگرد قه‌نادى و شۆفێرى و كرێكارى بووه
یاخود له گونده‌كانى رِۆژهه‌لاَت و باشووى كوردستان له ماڵى
ئاغاوات گیرساوه‌ته‌وه هه‌ر له‌و سالاَنه‌دا زۆر جار له مه‌راغه
و ته‌ورێز كه‌وتوه‌ته به‌ندیخانه‌وه.
نێوان سالاَنى (1967 - 1968) ز له شارى سه‌قز ئوتێلى سێ ئه‌ستێره‌ى
هه‌بووه كه بۆخۆى زۆر جار له‌وێ گۆرانى وتووه.
ساڵه‌كانى (1969 - 1970) ز له رِۆژهه‌لاَتى شارى بانه له نێو
كێوى بابۆس له‌كانى مه‌لا ئه‌حمه‌د چایخانه‌ى هه‌بووه.
له ساڵى (1971) ز به‌ولاوه نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر هێرشى بۆ
دێنێ و له (26 / 6 / 1972)ز به‌رامبه‌ر (7 / 5 / 1351)ى هه‌تاوى
له شارى بۆكان له ماڵى خوشكى له خیابانى سه‌قز بۆ هه‌میشه چاوه‌كانى
له‌سه‌ر یه‌ك داناوه هه‌رچه‌ند رِۆژانێك سه‌ره‌خۆشى بۆ ده‌گێرِن
یه‌كه‌مجار له گۆرِستانى گه‌وره‌ى شار ده‌ینێژن، پاشان له‌سه‌ر وه‌سیه‌تى
خۆى كه‌لاى ئیمام جومعه‌ى شارى بۆكان كردبوى ده‌یگوێزنه‌وه بۆ
كێوى ناڵه‌شكێنه.
|