|
خۆشه‌ویستیم ته‌نها
بۆ تۆ
دڵم، وشه‌م، هیواكانم
رِۆژى غه‌دى دابرِانم
نه‌بوونه هۆى...
دامركانه‌وه‌ى ژیانم
به‌ڵكو زیاتر هه‌نگاوم نا
به‌رِووى تۆدا
بۆ ژیانى ئاسووده‌یی
چۆكم نه‌دا
په‌شیمان نیم دۆزیمه‌وه
خۆشه‌ویستى له دڵى تۆدا
ژینم گۆرِا...
به‌لاَم دڵم پرِ له سۆزه‌و
هه‌ناسه سوتاوه‌كانم نه‌بوونه هۆ بۆ دڵ شكانم
له خۆرئاوا بونێكا
به‌ده‌م هه‌نسكى هیواوه
سه‌رله‌نوێ هه‌سته‌كانم بزوا
هه‌نگاوم نا بۆ ژیانێك پرِ له هیوا
دڵى شه‌یدام وا برِیاره
بنوسێ هۆنراوه
بۆ هه‌توانى عاشقه دڵشكاوه‌كان
بۆ ئه‌و چرپه‌ى قه‌تیس ماوه
له‌ناخم دا‌و نه‌دركاوه
هۆنراوه‌كه‌م بێ به هه‌توان
سارِێژكا خه‌مى رِابردوو
بۆ داهاتوو دانێ ژووان
له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنى ئاسۆ
نیگاى هه‌ستم هه‌ژا به رِووى بێ تۆیی دا
تاریكایی به‌جێى هێشت و ژووانى به‌ست
له‌گه‌ڵ چرا...
به‌سته‌ى هیوام هۆنیه‌وه
دام له یه‌خه‌ى به‌خته‌وه‌رى
گه‌رِام گه‌رِام
بوومه هاورِێى زه‌رده‌په‌رِى ئێوارانێ
شه‌و داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنى ئاسۆ
خه‌ونه‌كانم هیواكانم بوون به چرۆ
|