|
حاڵه‌تێك
كه زۆر باوه لاى په‌روه‌رده‌كاران به دایكان و باوكانیشه‌وه،
باس كردنه له زۆر پرسیار كردنى مناڵ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای
فیربوونى قسه‌كردن وچنینى ده‌سته‌واژه‌كانى، چنینی قسه‌كردن و
بێزاركردنى ده‌وروبه‌ر به پرسیاره سه‌یرو سه‌مه‌ره و گه‌وره‌و
بچوكه‌كانى، ده‌رباره‌ى ته‌واوى دیارده و رِووداوه‌كانى ده‌وروبه‌رى
و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه گرێ دروست ده‌كه‌ن له بیر‌و ئه‌ندیشه‌یدا،
سكالاَیه‌ك كه‌دایكان باوكان ده‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر به مناڵه بچوكه‌كانیان
ئه‌وه‌یه كه‌مناله‌كانیان
پرسیارده‌كه‌ن ده‌رباره‌ى (ئه‌لیف تا یای) رِوداوو دیارده‌كانى ده‌وروبه‌ریان
وه‌ك ئه‌وه‌ى باوكێك ده‌یوت (من ده‌زانم منداڵ پرسیار ده‌كات به‌لاَم
پرسیاره‌كانى ئه‌م مناڵه‌ى ئێمه كۆتایی نیه) پرسیاركردن و وورد
بوونه‌وه‌كانى منداڵ هه‌ڵگری چه‌ند پاساوێكى مه‌عریفى یه كه شه‌رعیه‌ت
ده‌دات به‌پرسیاركردنه‌كه‌ی:
1)نائاشنایى منداڵ به‌رامبه‌ر به ئه‌و ژینگه‌یه‌ى كه تێى هاتووه
وادابنێ كه به‌سه‌ردانێك ده‌چیته ولاَتێك كه هیچ نازانیت ده‌رباره‌ی
دابونه‌ریت (عادات و تقالید) شێوازى كاركردنى دامه‌زراوه‌كانیان ته‌نها
هۆكاریكى یارمه‌تیده‌ر هه‌بێت ئه‌وه‌یه كه زمانى قسه‌كردنیان ده‌زانیت
و تاراده‌یه‌ك ده‌توانیت تێ‌یان بگه‌یه‌نیت، پرسیاریان لىَ ده‌كه‌یت
ده‌رباره‌ى شوێنى دامه‌زراویه‌كى حكومى به‌لاَم هیچ كه‌سێك له‌وانه‌ى
كه پرسیاریان ئاراسته ده‌كه‌یت ئاماده‌نین وه‌لاَمى پرسیاره‌كه‌ت
بده‌نه‌وه یان وه‌لاَمت ده‌ده‌نه و به شێوازێكى ناته‌واو و به‌توورِه‌یى،
حاڵه‌تى ده‌روونى تۆ له‌وكاته‌دا چۆن ده‌بێت ؟
2) مرۆڤ به‌سروشتى خۆى بوونه‌وه‌رێكى پرسیاركه‌ره، حه‌زى به شوێن
پێً هه‌ڵگرتنى دیارده‌و رِووداوه‌كانه (فزولى كردن )
زۆر جار دایكان و باوكان خۆیان بێ ده‌نگ ده‌كه‌ن له وه‌لاَمدانه‌وه‌ى
پرسیاركان یان له‌كاتى وه‌لاَم دانه‌وه‌یاندا هه‌رایه‌ك دروست ده‌كه‌ن
مناڵ سه‌د خۆزگه ده‌خوازێت كه بریا وه‌لاَمیان نه‌دایه‌ته‌وه،
یان له كاتى وه‌لاَم دانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیارانه‌ى په‌یوه‌ندیان به
گۆرِانى بارى جه‌سته‌یی و بایۆلوجى یه‌وه هه‌یه، له‌حاڵیكدا ئه‌گه‌ر
پرسیاره‌كه ئاراسته‌ى باوك بكرێت (یان وه‌لاَم ناداته‌وه یان ده‌ڵێت
برِۆ له دایكت بپرسه) یان ئه‌گه‌ر له‌دایك بپرسێت به‌پێچه‌وانه‌وه
به‌م جۆره شێوازێك له سنورداركردن دروست ده‌بێت بۆ مێشك و
بیركردنه‌وه‌ى، ئیتر جارێكى تر ناوێرێ نزیكى پرسیاركردن ببێته‌وه،
له‌كاتێكدا زۆرێك له‌و زانیاریانه‌ى فه‌رهه‌نگى مێشكى ئه‌و پێكده‌هێنێت،
له‌وه‌لاَمى ئه‌و پرسیارانه‌دایه كه‌ئاراسته‌ى كه‌سانى له‌خۆى
شاره‌زاترى ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر به دڵسۆزیه‌وه وه‌لاَمیان نه‌ده‌ینه‌وه
رۆڵیكمان بینیوه له دروستكردنى دیوارێكى به‌هێز كه ئیتر هه‌رچه‌نده
بیه‌وێت توانا و بیرى خۆى به‌كاربهێنێت و ئه‌وه‌ى كه‌ده‌یه‌وێت ده‌رى
ببرِێت له توانایدا نابێت وه‌ك :
ئه‌و نموونه زیندوانه‌ى ته‌نانه‌ت له زانكۆشدا بینیومانه كه نه‌یتوانیوه
پرسیارى ساده ئاراسته‌ى مامۆستا بكات. زۆرێك له زانایان یه‌كده‌نگن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه باشترین كارێك بكرێت له كاتى پرسیاركردنى
مناڵ‌دا بریتى یه له وه‌لاَم دانه‌وه‌ى به‌شێوازێك كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن
و تێگه‌شتنیدا بگونجێت.
لێره‌وه زانیمان وه‌لاَم دانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى منداڵ چه‌ند
گرنگه، بۆیه ئه‌وه ئه‌وه‌ى تا ئێستا به‌نه‌زانین كردوومانه، ئه‌گه‌ر
یه‌كجار تاوان بوو بێت ئه‌وا ئه‌وه‌ى به زانین وئاگاییه‌وه ئه‌نجامی
ده‌ده‌ین چه‌ند جارێك تاوانه. ئێمه ئاماده‌ین به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌لاَمى
پرسیاره‌كانى كه‌سانى نه‌ناسراو بده‌ینه‌وه‌و زانیاریه‌كان بخه‌ینه
سه‌ر كۆى زانیاریه‌كانیان، كه‌وابوو ده‌بێت به په‌رۆشه‌وه بین بۆ
وه‌لاَم دانه‌وه‌ى پرسیارى منداڵه‌كانى خۆمان، هه‌وڵى زیاترمان بخه‌ینه
گه‌رِ بۆ سوود گه‌یاندن به نه‌وه‌كانمان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى گه‌نجینه‌ى
زانیاریه‌كانیان، ئه‌گه‌ر له‌كاتى پرسیاركردندا خه‌ریكى كارێك بویت
و به‌هۆى سه‌رقاڵى یه‌وه بۆت نه‌كراوه وه‌لاَمى بده‌یته‌وه
پێویسته ئاگادارى بكه‌یته‌وه كه‌پرسیاره‌كه‌ى له‌بیر نه‌كات و هه‌ڵى
بگرێت بۆ كاتێكى گونجاوتر، واباشه خۆت بیرى بخه‌یته‌وه كه‌پرسیاره‌كه‌ى
چى بوو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست بكات كه تۆ پرسیاره‌كه‌یت به‌لاوه گرنگه.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى كه پێشه‌نگ بوون له ژیاندا و داهێنانیان هه
بووه به‌هۆى ئه‌وه بووه كه به‌رچاو روون بوون له‌و بابه‌ته‌دا
پرسیاریك له شێَوه‌ى گرێدا نه‌ماوه‌ته‌وه كه بیر‌و ئه‌ندێشه‌یان
كۆت بكات و نه‌توانن بیر بكه‌نه‌وه، كه‌واته باهاوكاربین له
دروستكردنى كه‌سانى پێشه‌نگ و بیرى داهێنان كارى بۆنه‌وه‌كانمان.
|