|
بۆ نامكوژى...؟؟
كه‌من به‌ناو فه‌نابوونى ئه‌م هه‌موو حه‌سره‌ته‌دا شۆرِ بوومه‌ته‌وه
به‌نێو جه‌نگى ئه‌م هه‌موو فیراقه‌دا تێپه‌رِیوم
له‌ناو ئه‌و هه‌موو ئه‌ویندارو دێوانه بوونه‌دا گه‌وره بووم
به‌هه‌موو یه‌ئسه رِه‌نگ مه‌غریبیه كانمه‌وه
له‌ئێواره‌كانى ته‌نیاییدا
ئه‌م سه‌فه‌رى عیشقه‌م نه‌گه‌یانده كۆتا
ماتڵى چیت .........بۆنامكوژى ؟؟
كه مرۆڤایه‌تى..........
شیعرێك و فتواى كوشتنى كۆترێكى پێ جیانه‌كرایه‌وه
مردنى مرۆڤێك و عاشق بوونى گوڵێكى به‌ژیان پێ َلێك نه‌درایه‌وه
جیاوازى پێ نه‌كرا له‌نێوان ئیحساسه‌كانى شاعیرێك و
ئه‌و رِۆژوه وانه‌ى رِۆژوه‌كه‌ى به‌گۆشتى كوژراوێك ئه‌شكێنىَ
دیمه‌نى گوڵێكى لاحه‌رامه‌و كوشتنى مرۆڤێك به‌شه‌رم نازانىَ
جیاوازى پێنه‌كرا له‌نێوان ئیحساسه‌كانى شاعیرێك،
بچوكتر له‌دڵى په‌پوله‌و گه‌وره‌تر له‌جیهان
له‌گه‌ڵ قاره‌مانىَ بكوژى هه‌زران ئینسان
بۆ نامكوژى ...؟؟
من ده‌مه‌وىَ له‌م زه‌غره‌فه تێك ئاڵۆزكاوه‌دا رِێگایه‌كى تر بدۆزمه‌وه
رِێگایه‌ك خوێنى تیا نه‌بىَ
مه‌رگى گوڵى تیانه‌بىَ
گوڵه‌كان بارمته‌ى خوا نه‌بن لاى گوڵ فرۆشه‌كان
پیربوونى هه‌تاوى تیانه‌بىَ
پیاسه‌ى شه‌مشه‌مه كوێره‌ى تیا نه‌بىَ
بۆ نامكوژى ..؟؟
به‌رله‌وه‌ى مێژو ئه‌وینم بكات به‌عیبره‌تێكى تر بۆ لاپه‌رِه‌كانى
جه‌لادێك بمكوژێت له‌رِۆحى خۆیدا ته‌ریقى ناكێشێت
عاشقێك له‌سه‌ر رِوى مانگه شه‌و بنوسىَ
هه‌ر زوو كه‌وتینه داوى دۆزینه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌رى و
دره‌نگ زانیمان ژیان ئولفه‌ت گرتنه به‌مه‌رگه‌وه
نورانیه‌ك پێت بڵێیت ئه‌وه تۆنیت رِو له‌ماڵى نائومێدى ئه‌كه‌یت
ئه‌وه ئه‌وه میواندارى تۆ ئه‌كات
ئاخر ژیان هێنده‌ى به به‌ره‌وه نه‌ماوه گۆرانیه‌كى تیابڵىَ ى
به‌رله‌وه‌ى عیشق ، جه‌نگه خوێنینه‌كه،
له‌خۆش ویستنى دوومرۆڤدا سه‌ره‌تاى بێت و
له‌كوشتنى دوو مرۆڤدا دوایی بێت
به‌رله‌وه‌ى پێكه‌وه بوونى جوتێك مرۆڤ
هه‌رزانتربێت له‌پێكه‌وه بوونى جوتێك پێلاَو
بۆنامكوژى ...؟؟!
به‌رله‌وه‌ى گوڵه سپیه‌كانى ئیحساسم بمكوژن....تۆ بمكوژه
ئه‌و گولاَنه‌ى بۆنیان بچێت به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێكدا
بۆ هه‌تا هه‌تایه نه‌ى بینمه‌وه
گه‌ر به‌مردنى من چرایه‌ك دائه‌گیرسىَ......فه‌رموو بمكوژه
گه‌ر به‌مردنى من ئه‌م شه‌وه درێژه دوایی دێت
گه‌ربه‌مردنى من ئه‌م وه‌حشه‌ت ناكه كۆتایی دێت
گه‌ر به‌مردنى من سۆزانیه كان
ده‌بنه‌وه پاكیزه‌ى ناو داستانه كۆنه‌كان
گه‌ر به‌مردنى من ئێواره‌كانى مردن
له‌سپێده كانى ژیاندا هه‌ڵنایه‌ن
گه‌ر به‌مردنى من باخچه له‌ده‌ست پایز قوتار ئه‌بێت
خوێن یاداشتى رِۆژانه‌ى عیشقێك ئه‌نوسێته‌وه
گه‌ر به‌مردنى من شه‌و به‌سه‌ر پشتى شه‌مشه‌مه كوێره‌وه نافرِێت
گه‌ر به‌مردنى من ئاسمان باڵنده‌یه‌ك له‌ئامێز ده‌گرىَ
له‌ناو ئه‌و هه‌موو باڵنده گۆشت خۆره‌دا
كه‌باران تواناى فرِینى پێنه هێشتوه
بۆنامكوژى ...؟؟
به‌رله‌وه‌ى خه‌مه غوربه‌تیه‌كانى ئه‌م گێتیه بمكوژن
مه‌رگى ئه‌و كچانه ببینم به‌ر له‌ته‌واو كردنى نامه‌یه‌ك كوژران
به‌به‌رد بوونى ئه‌و كورِانه ببینم رِۆحیان بووه‌ته پارچه‌یه‌ك سه‌راب
گوناهى ئه‌و كچانه ببینم له‌پشت چاوه‌كانیانه‌وه مردن و ته‌نهایی ده‌بینرێن
ئه‌و ئه‌سپه شه‌كه‌تانه ماچ بكه‌م شه‌كه‌ت بوونى بیابان توانا‌و جوانى
بردوون
به‌رله‌وه‌ى جه‌نگاوه‌ره برینداره‌كان
ئه‌و ئه‌سپه سپیانه بكوژن گالیسكه‌ى جه‌نگه‌كان رِائه‌كێشن
بۆنامكوژى ....؟؟
به‌رله‌وه‌ى بۆنى خوێنى خۆم و بۆنى باران لێك جوىَ نه‌كه‌مه‌وه
به‌رله‌وه‌ى ئه‌م شه‌رِى یه‌قین و گومانه له‌مندا ده‌ست پێبكات و
دوا حه‌سره‌تیش له‌مندا كۆتایی بێت
به‌رله‌وه‌ى وه‌ك مشكى تاقیگه
دانه دانه‌ى ئه‌م ئازارانه‌م له‌سه‌ر تاقى بكه‌نه‌وه
به‌رله‌وه‌ى ئه‌م رِۆمانى ئازاره له‌ژیانمدا درێژه به‌بوونى بدا‌و
به‌سه‌ر هاتى مه‌رگى من بنوسێته‌وه
به‌رله‌وه‌ى من ژیانم به‌حه‌سره‌ت رِه‌نگ بكه‌م و
تۆش عیشقت به ئاگر ته‌واو بكه‌ى
خه‌یاڵ بتباته نێو جه‌نگى ئه‌و قا فلاَنه‌ى له‌سه‌ر كه‌نیزه‌كه‌كانیان یه‌كتریان
قرِ ده‌كرد
حه‌سره‌ت بمباته سه‌ر ئه‌سڵى ئه‌و خێلاَنه‌ى كوژراوه‌كانیان به‌شده كرد
بۆ نامكوژى ....؟؟
دڵم به‌شى ئێواره‌یه‌كى تر‌ى به‌به‌ره‌وه نه‌ماوه
به‌رله‌وه‌ى گوڵفرۆشه كه، به عاشقه درۆزنه‌كانى شاربڵىَ:
گوڵه‌كانم مه‌به‌ن گه‌ر فرِىَ ئه‌ده‌نه ژێر تایه‌ى ماشێنه‌كان
به‌رله‌وه‌ى پێت بڵێم گوڵه‌ئه‌ستێره ئاسمانێكى هه‌یه
پرِه له‌شه‌مشه‌مه كوێره‌كانى تاریكى
به‌رله‌وه‌ى پێت بڵێم تائه‌به‌د له‌بیرى مه‌كه
ئه‌وه‌ئێمه‌ین ده‌فرِین نه‌ك ژیان
ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌مرین نه‌ك ژیان
به‌رله‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو ده‌رگا به‌رِوى به‌دبه‌ختیماندا بكرێنه‌وه‌و
له‌حزورى ئه‌و هه‌موو قه‌ده‌ره سه‌یره‌دا
كاڵفامانه ...
به‌زیندانى كردنى عیشق
كه‌رامه‌ت بگێرِینه‌وه بۆئینسان
بۆنامكوژى.... ؟؟
به‌رله‌وه‌ى وه‌ك باڵدارێك
سه‌ماى فرِین فێرى ئه‌و هه‌موو تازه ئه‌ویندارانه بكه‌م و
به‌و رِێبوارانه پێبكه‌نم هیچ شوێن پێیه‌ك جێناهیڵن
به‌رله‌وه‌ى په‌نجه‌ره‌كانى ئه‌و یندارى
به‌رِوى كه‌ناریه ته‌رِه‌كانى به‌رباراندا دابخه‌م و
سلاَو له‌شه‌قامه جوانه‌كانى شێتى بكه‌م
به‌رله‌وه‌ى مه‌رگى ئه‌و پاساریانه بمكوژىَ
به‌گوێ سه‌بانه‌ى ماڵه هه‌ژاره‌كانى عیشقه‌وه
گوَرانیان ئه‌وت و كوشتن‌یان .......بۆنامكوژى
به‌رله‌وه‌ى خه‌زانى باخچه‌كانى خه‌یاڵ بمكوژىَ ...بۆ نامكوژى ؟
به‌رله‌وه‌ى به‌چه‌قۆ یادگاریه كانیان له‌سه‌ر باڵى په‌پوله‌یه‌ك بنوسن و
له‌سه‌ر پلیكانه‌ى مه‌عبه‌دێكدا بمكوژن
یه‌شتا كه‌سى پیادا سه‌ر نه‌كه‌ووتووه....بۆنامكوژى؟
به‌رله‌وه‌ى دوو كه‌ڵى ئه‌م شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌دێرینه بمكوژىَ ...بۆ نامكوژى؟
ئه‌زانى شه‌رمكردن له‌تاریكى چ گه‌وره بوونێكه؟؟!
تاكه‌ى چاوه‌رِوانى ئه‌و مردنه شیرینه‌بم؟
به‌رله‌وه‌ى نوێژه‌كانم له‌سوجده دابمكوژن ....تۆ بمكوژه
به‌رله‌وه‌ى ئه‌و قافلاَنه بمكوژن،
دیواره‌كان رِاویان ئه‌نێن و رِوو له‌گۆرِه‌كان ئه‌كه‌ن....تۆبمكوژه
به‌رله‌وه‌ى یه‌كێك له‌و كورِانه بمكوژىَ
هه‌زاران جار گۆرِه‌و شار دراوه زیندوو بووه‌ته‌وه بۆ خۆكوشتن
یه‌كێكله‌و كچانه بمنێژىَ هه‌زاران جار مردووه‌و
زیندووه بووه‌ته‌وه بۆ میهره‌بانى ناشتن
به‌رله‌وه‌ى پاسه‌وانى ئه‌و باخچانه بمكوژن
له‌نجه‌ولارى گوڵێك ئه‌یان كوژىَ.. تۆبمكوژه
به‌له‌وه‌ى ئه‌و رِاوچیانه بمكوژن نیگاى كۆترێك ئه‌یانكوژىَ
به‌رله‌وه‌ى ئه‌م شه‌رمه‌زاریه بمكوژىَ تۆبمكوژه
مردن چیه له‌وساتانه زیاتر هه‌ست به‌زه‌لیلیت بكه‌یت ؟؟
بۆ ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دۆشداماوى ؟
ماتڵى چیت ؟
بۆنامكوژى .....؟؟
گه‌ركوشتنم ئاشتیه‌ك به‌رِۆح و جه‌سته‌ت ئه‌دت
گه‌ر كوشتن جوانیه‌ك به‌مرۆڤ بوونت ئه‌دات
له‌كاتێكدا كوشتنم له‌بێمانایی ئه‌م ژیانه پوچتره‌و
ته‌نها ده‌نگى حه‌زینى كوكوختیه‌ك ئه‌توانىَ
له‌شیعرێكدا ئه‌داى بكات
2/3/2006
هه‌ردى شه‌فیق
|