|
بۆنى هه‌ناسه
بۆم مه‌گه‌رِىَ ئه‌ى ئاشناى مه‌ینه‌تیه‌كان
بۆم مه‌گه‌رِىَ...
دڵى من بۆم مه‌گه‌رِىَ
رِۆحى من بۆم مه‌گه‌رِىَ
بۆ یه‌كه‌مجار مه‌ینۆشه‌كان به‌ختیاریان له‌تاڵى مه‌یدا دۆزیه‌وه
منیش له‌تاڵى ژیان
به‌دواى سارِێژى زامه‌كانى خه‌یاڵ و
سارِێژى برینى ئه‌و هه‌موو سه‌فه‌ره‌ى
دڵشكان به‌ته‌نیاى رِۆحدا...
له مێژه من رِۆحێكى مردووم و
به‌رِۆحێكى بریندار و دڵشكاوه‌وه
ده‌چمه‌وه حزورى خودا
بۆم مه‌گه‌رِىَ ئه‌ى سه‌فیرى یاخی ترین سه‌راب
بۆم مه‌گه‌رِىَ...
نامبینى له هاتوچۆى گه‌رده‌كانى ژورێك له خۆڵ
له رِۆشنایى به‌ر په‌نجه‌ره‌كانى هه‌تاودا
له‌نیگاى مه‌حرومیه‌ت و تێك شكاوى شكۆفه‌یه‌كدا
پردێك نه‌ماوه‌ته‌وه پیایدا بێینه ماڵى یه‌كتر
ئه‌م سه‌رچاوه هه‌زار سه‌ره مێكوته مه‌له‌ى تیا ئه‌كات
بۆیه لێتاو و لێڵاو ئه‌گاته لامان
له‌و مه‌یخانه‌دا پیره‌كانى زه‌مانه سه‌ریان كز كردبوو
هه‌میشه سوڵتانێكى خوێنخۆرمان لا ئه‌بردوو
قاتیلێكى ترمان ئه‌كرد به سوڵتان
بۆم مه‌گه‌رِىَ ئه‌ى مود مینى وێنه‌كانى مه‌غریب
ئه‌ى موعتادى وێَنه تێك شكاوه‌كانى ژیان
بۆم مه‌گه‌رِىَ...
من وه‌ك ونبووى ده‌ستى جادویه‌ك له‌م خیابانه‌دا
ئه‌و ساته سه‌یرى ته‌لاره به‌رزه‌كانم ئه‌كرد و
خه‌یاڵم ئه‌یوت تۆخاوه‌نى بستێك زه‌وى نیت له‌مشاره‌دا
رِاوچیه‌كان به خوێنى كۆتره‌كان قۆناغه‌كانیان رِه‌نگ ئه‌كرد و
دێَوانه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ نهێنى یه‌كانى رِۆحى خۆى بگه‌رِێت و
گوناه و چاكه‌كانى پێوانه بكات
ئولفه‌تى به عه‌زاب ویژدانییه‌وه گرتبوو
مه لیكىَ ئه‌و رِوخساره گوڵ رِه‌نگیه‌ى نیشانى مرۆڤ ئه‌دا
درِنده‌كه‌ى ناخ و باروتى رِۆح
سه‌وزاییان لىَ برِیبوو
ئه‌و شاعیره‌ى هه‌موو سه‌روه‌ته‌كه‌ى ته‌نها په‌پوله‌یه‌كى سپى بوو
ئه‌یوت ئیشى من چیه جگه له گه‌وره بوون له ئازاردا؟
جگه له‌وه‌ى رِۆحى ونبوومان له جه‌سته‌ى شه‌رِانگێزماندا بدۆزمه‌وه؟
جگه له‌توانه‌وه له‌رِۆحدا
جگه له منداڵ بوونه‌وه له ئیحساسدا
منداڵ بوونه‌وه‌یه‌ك
به‌رگه‌ى ئازارى مه‌رگى مێرویه‌ك نه‌گرىَ
ئیشى من چیه جگه له‌وه‌ى ...
خونچه‌كان فێرى رِوت بونه‌وه‌ى به‌ر باران بكه‌م
عاشقێك به تبَپه‌رِینى خێراى وه‌رزه‌كان
له حزورى عشقدا پێ ئه‌كه‌نى
سوار و پیاده‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه به‌شه‌رِ ده‌هاتن
ئه‌میان ده‌یوت ژیان دڵرِفێنتره له مه‌رگ
ئه‌ویان ده‌ى گوت مه‌رگ دڵرِفێنتره له ژیان
له ته‌نكى كراسى كچۆڵه‌یه‌كه‌وه جوتىَ چاو
له‌ده‌ست و په‌نجه‌ى بزێوى پیاوێكیان ئه‌رِِوانى
بىَ هیوایه‌ك له هه‌وڵدانێكى بێهوده‌دا
له گۆرِێكى بىَ ناونیشان ئه‌پارِایه‌وه ئومێدێكى بداتىَ
سه‌فیرێك جانتاكه‌ى پرِبوو
له گه‌ڵاى زه‌ردى ئه‌و دره‌ختانه‌ى
ته‌نهاى گه‌ڵا پۆشى كردبوون
له به‌هه‌ده‌ردانى عومرێكى مایه پوچدا
ئه‌ندازیارێك ئه‌یوست میلى كاتژمێره گه‌وره‌كانى شار بوه‌ستێنێت
سۆفیه‌ك زیكرى بۆ ئه‌و موریدانه ئه‌كرد
رِۆحیان له دڵدا و
دڵیان له رِۆحدا زیندان كردبوو
فۆتۆگرافه‌رێكى به ئه‌زموون
وێنه‌ى سواڵكه‌رێكى ئه‌گرت
له‌به‌رده‌م لافیته‌ى مردوویه‌كدا
ده‌ستى رِاخستبوو!
بۆم مه‌گه‌رِىَ ئه‌ى عه‌وداڵى وێنه جوانه‌كانى ژیان
ئه‌ى ئه‌و رِێبواره‌ى له تێكه‌ڵكردنى ئاوێنه‌كاندا
سیماى خۆت ون ئه‌كه‌ى
بۆم مه‌گه‌رِىَ...
به‌ده‌م سه‌ماى رِه‌نگه جوانه‌كانى نازنازه‌وه پىَ ناكه‌نم
كه ئاسمانى چاره‌نووس تژیه له‌گوڵى رِه‌ش و
ئاسمانى به‌خت لێوان لێوه له خه‌یاڵى ئه‌فسانه‌یى
ئه‌ى ئه‌و په‌پوله‌ى ترپه‌ى باڵه‌كانت
پیاسه‌ى گوڵه سووره‌كانى خه‌یاڵم تێك ئه‌ده‌یت
كه ئاسمانى حه‌قیقه‌ت پرَبىَ له‌گوڵه‌رِه‌شه‌كانى نا ئومێدى
ئیدى بۆ چ ئاسمانىَ خه‌یاڵ به‌جىَ بێڵم و
له‌سه‌ر زه‌مینى حه‌قیقه‌تدا نیشته‌جىَ بم؟!
وه‌رزى غوربه‌ته وه‌رزى جوانییه‌كانى ژیان
وه‌رزى خه‌ڵوه‌ته وه‌رزى پاك بوونه‌وه
خه‌یاڵى خاوه له‌گه‌ڵ مۆسیقاى ئه‌و بارانه‌دا سه‌ماى رِوت بوونه‌وه بكه‌یت
و
دان بۆ ئه‌و پاساریانه رِۆبكه‌یت
مه‌رگ ده‌سته و دامێنى تۆى كردون
تۆیه‌ك كه‌ناتوانى میوانێك داوه‌تى سه‌ر سفره‌یه بكه‌ى
خوێنى تیا نه‌بێت
ئه‌و كانیاوه به خوێن لیڵ ئه‌كه‌ى
پاش تێراو بوون پیسى تىَ ئه‌كه‌ى!
بۆم مه‌گه‌رِىَ ئه‌ى عاشقى وێنه جوانه‌كانى ژیان
له سپێده‌ى به‌یانییه‌كدا له‌دایك نه‌بووم
به نێو چاوى مه‌غریبێكه‌وه له‌خاچ دراوم
بۆم مه‌گه‌رِىَ...
له به‌سه‌رهاتى بوون به‌هه‌ڵمى شه‌ونمێك و
چیرۆكى پشكوتنى گوڵێك
رِازه‌كانم بۆ ئه‌و نازنازانه مه‌گێره‌وه مه‌رگ
خاڵیان ئه‌كاته‌وه له رِه‌نگ
خه‌ونه رِه‌نگاڵیه‌كانم به ئاسمانى هیواكانه‌وه مه‌ژمێره
كه‌من له كه‌نارى خه‌ونه‌كانیدا گه‌شتوومه‌ته حه‌قیقه‌ت و
نێر و مىَ یه‌ك له ژێریدا ژیان رِه‌نگ ئه‌كه‌ن و
چه‌ترێكى عاشقانه‌م هه‌ڵنه‌داوه
دوو عاشقى نامۆ له ژێریدا
پیاسه‌یه‌ك به‌سه‌مه‌ره‌كانى بووندا بكه‌ن
كاتژمێرى ئه‌و وه‌رزانه‌ى مه‌رگى گه‌ڵا و گوڵى ژاكاو ئه‌ژمێرن
سه‌هۆڵ به‌ندانى ئه‌و ماڵانه‌ى گرِى مرۆڤه‌كان گه‌رمى ئه‌كه‌نه‌وه
با‌نگم ده‌كه‌ن ئه‌رىَ كابرا...
نازانى...
ژیان ئه‌و عاشقه نییه هه‌موو رِۆژىَ رِۆحى ئه‌شوا.
ژیان ئه‌و كچۆڵه نییه هه‌موو رِۆژىَ ئارایشت ئه‌كا.
ئه‌و خونچه نییه هه‌موو رِۆژىَ ئه‌پشكوىَ
ئه‌و مه‌رگه‌یه گشت سپێده‌یه‌ك هه‌ڵدىَ
ئه‌و ئازاره‌یه هه‌موو به‌یانییه‌ك دووباره ئه‌بێته‌وه
ئه‌و مه‌غریبه‌یه گشت ئێواره‌یه‌ك دێته‌وه
با‌نگم ده‌كه‌ن ئه‌رىَ كابرا ...
تاكه‌ى ئه‌و ده‌سته سرِه خۆڵه مێشیانه فرِىَ ناده‌ى
سه‌رچۆپى مه‌رگى پىَ ئه‌گرى ؟
تاكه‌ى رِازه‌كانت بۆ ئه‌و دره‌ختانه ئه‌گێرِیته‌وه
له‌دامێنى پایزه‌وه چاو بۆ جوانییه‌كانى به‌هار ئه‌گێرِن؟
تاكه‌ى دۆزه دۆزه‌ى ئه‌م شه‌قام و كۆڵانانه‌ى سه‌راب ئه‌كه‌یت و
هیچ نادۆزیته‌وه؟
با‌نگم ئه‌كه‌ن ئه‌رىَ كابرا...
تۆ كام رِێگاى دژوار و
غوبارى وه‌هم
له‌م شارى تابووت و خوێنه‌دا
كۆڵانه‌كانى منداڵى
بیر بردیته‌وه؟!
13/7/2006
|