|
دواهه‌مین قسه‌ى عیشق
عیشق، قه‌ێیده‌یه‌كه باران ئه‌ینوسىَ و سه‌راب ئه‌یخوێنێته‌وه
سه‌راب ئه‌ینوسىَ و باران ئه‌یخوێنێته‌وه
ماڵ وێران خۆم
عیشق،چۆن به‌بازارِى ئه‌م سۆزانیه خه‌مینانه‌ى ئاشنا كردین !
هه‌مووده‌رگا كانى مه‌رگى پێكوتاین !
بردینیه خه‌ڵوه‌تى ئه‌وێۆفیانه‌ى له‌ززه‌ت له‌سێوێكى كاڵدا ئه‌بینن!
بردینیه ماڵى ئه‌و باخه‌وانه مه‌سته‌ى
بۆنى سێوه به‌كاڵى فرۆشراوه‌كان ئه‌یكوشتن
بردینیه لانه‌ى ئه‌و داڵه كه‌رخۆرانه‌ى
له‌ئاویلكه‌دانى په‌پوله‌كانه‌وه هاتنه ده‌ر
بریدینیه ماڵى ته‌نهاى ئه‌و پیاوه‌ى به‌دوو ده‌ستى خاڵى و
سه‌به‌ته‌یه‌كى به‌تاڵى گوڵ چنینه‌وه
داواى باخچه‌یه‌ك گوڵى سورى له‌ئاسمان و خوا ئه‌كرد
بردینیه سه‌ر مه‌رقه‌دى ئه‌و شێخانه‌ى مرازى دڵیان حاێڵ نه‌بوو بوو
بردینیه خه‌ڵوه‌تى ئه‌و كچه‌ى له‌باڵكۆنه‌كانى پیریه‌وه ده‌گریا
بۆ ئه‌و عیشقه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌وه تاقه‌سلاَوێكى
لێنه‌كردبوو
دڵه‌گیان بووكه شوشه‌كانى ئه‌م منالاَنه مه‌كوژه
كه‌شه‌قامه‌كانى شار پرِیه‌تى له‌جه‌نگاوه‌ر
له‌چاوى ئه‌و زیكزیككه‌ره‌دا بۆ پێكه‌نین مه‌گه‌رِىَ كه‌ئه‌و ده‌گرى
له‌په‌نجه‌ى ئه‌و مۆسیقاژه‌نه‌دا بۆمۆسیقا مه‌گه‌رِىَ كه‌ئه‌و مه‌رگ ده‌ژه‌نىَ
من له‌كه‌ناره‌كانى ده‌ریاكاندا
بۆنى گوناه و هه‌ناسه‌كانى مه‌رگ مه‌ستیان كردوم
ئاخر گه‌نجى پرِبوو له‌ئومێدى نائومێدى و
پیریش حه‌سره‌تى بێفایده
سه‌ماى ئه‌م مه‌ستیه له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تدا مه‌كه
كه‌حه‌قیقه‌ت نابێته په‌ناگه‌ى جوانى خه‌یاڵ
سه‌ماى باران له‌بیابان دا مه‌كه
كه‌بیابان به‌حه‌سره‌تى تنۆكێك ئاوه‌وه ده‌مرىَ
سه‌ماى عیشق له‌م مه‌عبه‌ده‌دا مه‌كه
كه‌عاشق نابوت ترین مه‌ستى مه‌یخانه‌یه
سه‌ماى شێتى له‌م سه‌رشه‌قامانه‌دا مه‌كه
كه‌شێته میهره‌بانه‌كان
له‌ژێر رِه‌حمى به‌ردباراندا ئه‌ژین
سه‌ماى ژیان له‌م بازارِى مه‌رگه‌دا مه‌كه
كه‌ئه‌م بازارِه پرِه له‌هه‌رِاجكردنى عیشق و ژیان
به‌مه‌رگى ئه‌و كۆتره دڵشكاوانه پێمه‌كه‌نه
برینى دڵ ئه‌یان نێژىَ
تابلۆى ئه‌م عه‌به‌سیه‌ته مه‌شكێنه كه‌ژیان كێشاویه‌تى
رِۆژێك دىَ وێرانه‌ى ئه‌م جوانیانه ئه‌تكوژىَ
له‌م ساڵى ئاشوبه‌دا ته‌قویمه‌كه‌ت هه‌ڵگره
گشت رِۆژه‌كانى وه‌ك یه‌ك رِه‌شن
له‌م ماڵى مه‌رگه‌وه سه‌یرى باخچه‌كان مه‌كه
جوانى ته‌نها بۆ حه‌سره‌ته‌و
عیشق ته‌نها بۆ له‌ززه‌ته
ئه‌ى فریاد رِه‌سه خه‌یاڵیه‌كه‌ى عیشقم
دڵه‌گیان،
بمبه‌ره‌وه ئه‌و مه‌یتخانه سارده‌ى مردوه‌كان
هیچ خۆزگه‌یه‌ك بۆ ژیان هه‌ڵناكێشن
سه‌یركه مردن وه‌ك باران له‌په‌نجه‌ره‌كه‌م ئه‌دات
به‌چى ئه‌چێت له‌ناو تابووتێكدا هیواو ئاوات ئه‌رشیف بكه‌یت؟
من له‌و دیو ئه‌و په‌نجه‌رانه‌وه ته‌نها مه‌رگ ده‌بینم
دێت و ده‌چىَ
تۆش له‌رِوخسارێكى سه‌رابى زیاتر
سامانێكى میهره‌بانیت نیه
من له‌و دیوه ده‌رگاكانه‌وه قوفڵێكى شكاو ده‌بینم
دوو ده‌ستى تورِه جێى هێشتوه
تۆش مه‌حاڵه نه‌هیڵیت ئه‌م كوكوختیه سپیانه به‌ره‌و مه‌غریب بفرِن
له‌م ولاَتى تابووت و خوێنه‌دا
كه‌عیشق ماڵى ده‌سته‌مۆبوون نیه
دڵه‌گیان له‌ده‌ست رِۆحى ماندووم ،
له‌ده‌ست دڵى تینوم رِزگارم كه ،منیش بكوژه
له‌م دادگا فاشیله‌دا بۆهه‌لاَتن له‌ژیان مه‌رگم دۆزیه‌وه ،ده‌بمكوژه
من له‌ناو پارچه‌ى شكاوى ئه‌م ئاوێنانه‌دا
سیماى سه‌رابى پیاوه‌كانى شار‌و
ئارایشتى درۆینه‌ى ژنان ده‌بینم
به‌م ئازارى مه‌رگه‌وه مه‌مهێڵه‌وه كه‌مه‌رگێكى شیرین‌تر چاوه‌رِێمه
ئاخر ئه‌و ئێواره‌ى من مردنم دۆزیه‌وه
خواپێداوێك
دڵى شكاوى كچه سواڵكه‌رێكى ئه‌برده‌وه
((به‌م ئاسمانى مه‌رگه‌وه له‌پیاسه‌ى عاشقه‌كان رِامه‌مێنه
به‌م گوزه‌رى حه‌قیقه‌ته‌دا عاشقانه سه‌فه‌رمه‌كه
كه‌عیشق لێوان لێوبووه‌ته‌وه له‌خه‌یاڵ و
خاڵى بووه‌ته‌وه له‌حه‌قیقه‌ت
خاڵى بووه‌ته‌وه له‌حه‌قیقه‌ت و
لێوان لێو بووه له‌خه‌یاڵ
ئه‌ى ئه‌و كچه‌ى پێت وایه به‌خۆكوشتنت
له‌به‌ر بارانێكى تردا بۆعیشق سه‌وز ئه‌بیته‌وه
به‌هه‌شتیانه گۆرانى بۆژیان مه‌ڵى
بیرت نه‌چێت ئێره جه‌هه‌نه‌مه
ده‌سته سارده‌كانت به‌هه‌ناسه‌كانى من گه‌رم كه‌ره‌وه
مه‌رگ وه‌حشه‌ت نیه
وه‌حشه‌ت ئه‌وه‌یه بمریت و نه‌زانیت كه‌تۆ مردویت
له‌لێهاتوویى نیشانه شكێنه‌كان رِامێنه له‌كاتى كوشتنى كۆتردا
له‌سه‌ماى گوڵه نازنازێك رِه‌نگاڵه‌یی به‌باخچه‌یه‌ك به‌خشیوه
له‌هه‌ناسه‌ى كوكوختیه‌ك به‌ده‌نگى رِۆحى من ده‌گرى
له‌و عاشقه‌ى له‌ژێر سایه‌ى دره‌ختى خه‌یاڵدا خه‌و ئه‌بینىَ
و پێى وایه
ژیانیش به‌شێكى تره له‌جوانیه‌كانى خه‌یاڵ
ئاخرئێمه له‌خه‌یاڵدا ئه‌ژین و هه‌رله‌خه‌یاڵیشدا ئه‌مرین
تۆش به‌م سیما نورانیه‌ته‌وه مه‌هێڵه مناڵیت بمرىَ
له‌م چۆڵه‌وانیه‌دا كه‌گمه‌ى كۆترێك نایه به‌باده‌ى عیشق مه‌ست بووبىَ ،ته‌ماشاكه
له‌ناو مه‌مله‌كه‌تى ئه‌م توتیه مردوانه دا
چه‌ند زه‌مان گوزه‌شت و
ئه‌م باڵنده باڵنه‌كراوانه هه‌ر نه‌فرِین؟! ))
((یاخى به له‌و كۆلاَنانه‌ى ده‌تبه‌نه شار جادوویه‌كانى وه‌هم و رِیا
یاخى به له‌و ژنه‌ى هاوار بۆ فرۆشتنى گوڵه سوره‌كانى عیشق ئه‌كاو
دڵ و رِۆحى ئه‌به‌خشێته‌وه
یاخى به له‌و پیاوه‌ى به‌پاره عیشق ئه‌كرِىَ و
دڵى به‌كوچه‌كانى دوودڵى و گوماندا سه‌فه‌ر ئه‌كا
یاخى به له‌و شێخانه‌ى به‌دواى دڵى مردوى خۆیاندا ئه‌گه‌رِێن و
نوشته بۆ باشبوونى دڵه‌كان ئه‌نوسن
یاخى به له‌و دارتاشانه‌ى له‌دره‌خته‌سه‌وزه‌كان
تابووت دروست ئه‌كه‌ن
یاخى له‌و رِێگاسه‌رابیانه‌ى ده‌تبه‌نه‌وه ماڵه‌كانى كامه‌رانى
ئێمه دواى ئه‌م سه‌رابه‌درۆزنه‌ى رِۆح كه‌وتوین
هه‌زاران ئه‌ویندارى ونكردوه
تۆش ئه‌م خه‌ڵوه‌ته به‌باده‌ى رِۆحى منه‌وه بكێشه
كه‌ژیان خاڵى بووه‌ته‌وه له‌مه‌ست بوونى رِۆح و
خاڵى بووه‌ته‌وه له‌جوانى ))
هه‌ناسه كه‌ساسه‌كه‌م .....،
ئه‌م قه‌ێیده‌ى مه‌رگه له‌چاوى مندا مه‌خوێنه‌ره‌وه
من له‌عیشقى ژیان ئه‌دوێم
حیكایه‌تى عیشق و خوَڵه‌مێشى خۆتم بۆ مه‌گێرِه‌وه كه‌من پرِم له‌ئاگر
خۆمن وتم په‌نجه‌ره‌كه‌ت له‌وه‌همى رِۆژگاره‌كان بسرِه‌و
به‌دیار مه‌رگى عیشقه كۆنه‌كانه‌وه مه‌گرى
خۆمن وتم چه‌تره رِه‌شه‌كانى به‌ر بارن فرِىَ ده‌و
گۆرانى بۆ سه‌راب مه‌ڵى
وتم ده‌سه‌ته میهره‌بانه‌كانت
له‌گه‌ڵ په‌نجه‌كانى بیابان تێكه‌لاَو كه‌و
عه‌ینه‌كه سه‌رابیه‌كه‌ت بشكێنه
خۆمن وتم دڵه‌كه‌ى نێو له‌پم لێوه‌رگره
گه‌ر دڵێك له‌سینه‌تدا بۆ عیشق ماوه
گریانه‌كانى عاتیفه‌م له‌تیانوسى یاده‌وه‌ریه‌كانتدا بنوسه
گه‌ر ده‌فته‌رێك بۆ نوسینه‌وه‌یان شك ده‌به‌ى
هه‌ناسه‌كانى رِۆحم له‌نێوبۆنى گوڵه‌كانى ئیحساستدا هه‌ڵگره
گه‌رباخچه‌یه‌ك شك ده‌به‌ى بۆنى ئه‌وینى لێوه‌دىَ
خۆ پێم وتى:
به‌بێده‌نگى به‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌دا رِامه‌بووره
پرِه‌له‌سواڵكه‌ره‌كانى ئه‌وین
ئاخر كىَ ده‌رگاى میهره‌بانیت لێئه‌كاته‌وه
ئه‌ى ئه‌و ێۆفیه‌ى به‌بێمانایی ئه‌م ژیانه‌وه حاڵ ده‌تگرێت
كىَ وه‌لاَمى
سلاَوه‌كانى
ئه‌وینى تۆئه‌داته‌وه؟؟))
پایزو بۆنى باران پێكه‌وه‌دێن هاورِێم
منیش به‌م پیریه‌وه شه‌قامه‌كانى شار بۆمناڵیم ئه‌گه‌رِێم
تۆش غوبارى سه‌رپه‌نجه‌ره‌كان بسرِه‌و ته‌ماشاكه
باڵداره‌كان به‌ره‌و مه‌غریب ده‌فرِن
سه‌یركه ئه‌م شه‌قامانه بۆنى تاعون و مه‌رگیان لێدىَ
من ئولفه‌تم به‌رِه‌نگى ئه‌و ئیزرا ئیلانه‌وه گرتووه
هه‌موو رِۆژێك گیانم ئه‌كێشن
من ده‌زانم خه‌یاڵ له‌وسه‌رى شه‌قامه‌كانى بێده‌سه‌لاَتیه‌وه
شه‌رِبه‌كوچه‌كانى حه‌قیقه‌ت ئه‌فرۆشىَ
ئه‌وه‌عیشقه به‌كۆلاَنه‌كانى مه‌رگدا
ده‌چێته سه‌ر شه‌قامه‌كانى به‌خته‌وه‌رى و نامرىَ
ئیزرائیله‌كان گیانى ئه‌كێشن و ئه‌و هه‌ر زیندوه
هاورِێم،
ئه‌و كه‌ناریانه‌ى به‌سه‌به‌ته‌ى به‌تاڵه‌وه بۆگوڵى سور ده‌گه‌رِان
به‌دڵیان ژیانیان هه‌ڵگرتبوو
عیشق مه‌رگێكى ونه تۆ به‌دوایدا ئه‌گه‌رِىَ ى هاورِىَ
عیشق زیندووبوونه‌وه‌یه له‌تابوتێكى ترا هاورِىَ
واى هاورِىَ خۆمن خوێنى پاساریه‌كم نه‌رِشتبوو،
واى خودایه خۆمن دڵى كه‌ناریه‌كم نه‌شكاندبوو
ئه‌م مه‌رگى وجوده به‌رۆكى گرتم
من له‌سێبه‌رى ئه‌م باخچانه‌دا پشوى مه‌رگ ده‌بینم
له‌نێوان سه‌وزایی ئه‌م به‌هاره‌دا ئاوابوون ده‌بینم
ئه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى له‌سه‌حراى جه‌نگه خوێناویه‌كانه‌وه
سه‌یرى تینوێتى باخچه‌كان ئه‌كه‌یت
رِامێنه ژیان چ شه‌رِفرۆشتنێكه به‌مردن!
ئه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌كى رِوندا
گوناهى جه‌نگه‌كان له‌سیماتا ئه‌بینى
ته‌ماشاكه ژیان بۆكوێت ده‌باو
مه‌رگ چۆن یاریت پێده‌كا؟!
ئه‌م عه‌به‌سیه‌ته خه‌تاى دیواره رِه‌شه‌كانى شاره
پرِه له‌وێنه‌ى تیره‌لاره‌كان و دڵه‌شكاوه‌كان
نه‌ك دڵى من
به‌و چاوانه‌ى خۆم عیشقم بینى به‌سه‌ر پشتى كه‌رێكه‌وه ده‌كرا به‌عیبره‌ت
دۆزه‌خیشم بینى تاجى جوانیان له‌سه‌ر ئه‌نا!
دڵه‌كه‌م ،گوڵى هه‌موو باخچه‌كان بسوتێنه‌و
خۆڵه‌مێشه‌كه‌ى بده به‌ده‌م باوه
باخچه‌یه‌كمانم بۆچیه شوێنى پشوى گوڵى تیانه‌بێت ؟
شوێنى هه‌ناسه هه‌ڵكێشانى گوڵى تیانه‌بێت ؟
گوێرِا دێره ئه‌ها مردن وه‌ك فریاد رِه‌سێك با‌نگم ده‌كات؟
من سێبه‌رى ئه‌م یاریه بێمانایه‌ى خوێن ئه‌مكوژىَ
له‌سایه‌یدا دانیشتووم
من ده‌زانم له‌شه‌وى شه‌قامه‌كانى خه‌یاڵتدا گوڵه ئه‌ستێره‌یه‌ك نافرِىَ
ئیدى تۆ چیت داوه‌به‌سه‌ر مردنه‌وه كه‌ئه‌و هه‌مووجوانیه‌ى پێیه؟
له‌وانه‌یه ژیان بهێڵى بژیت به‌لاَم به‌بىَ مردن نا
من و ئه‌م نائومێدیه به‌دیار ئه‌م باده‌ى مه‌رگه‌وه مه‌ست بووین
هێشتا ئومێدیك هه‌یه ناهێڵى بینۆشین
ئاخرمن سوپاسالارى جه‌نگێك ده‌مكوژێت
زه‌رِه‌یه‌ك ئیمانى به‌عیشقى رِۆح نیه
ته‌نها كه‌سێكیش كه‌بۆم ده‌گرى
پیاوێكى دڵشكاوى شه‌لاَڵ بوو به‌خوێنه
برینى هه‌مووعاشقه دڵشكاوه‌كانى
له‌سه‌ر رِۆح و دڵى خۆى هه‌ڵگرتووه
ئه‌ى عیشق ئه‌ى ئه‌و وه‌همه‌ى ناهێڵى ژیان بمانكوژىَ
ئه‌ى ئه‌و مه‌رگه‌ى ناهێڵى ژیان بمان نێژىَ
من ده‌زانم له‌نێو دڵى هه‌رپیرێكدا عیشقێك هه‌یه نایه‌ڵێت بمرىَ
له‌نێو دڵى هه‌ركچێكدا عیشقێك هه‌یه ناهێڵێت خۆكوژى بكات
من مناڵى خۆم له‌به‌ره‌كانه‌كانى جه‌نگدابینى به‌سیماى پیریمه‌وه
عومرى خۆم له‌ناو كوشتارگاكاندا دۆرِاند به‌جله‌خوێناویه‌كانى مناڵیه‌وه
هه‌رئه‌مرِۆ پۆسته‌چیه‌كه نامه‌ى مردویه‌كى بۆهێنام
به‌خوێنى خۆى نوسیبوى:
من ده‌مزانى خوێندنه‌وه‌ى قه‌ێیده بێتامه‌كانى خۆشه‌ویستى بێفایده‌یه
خوێندنه‌وه‌ى چیرۆكه بێتامه‌كانى عیشق مایه‌پوچه
عیشق شه‌رِى مه‌رگه له‌پێناوى ژیاندا‌و
شه‌رِى ژیانه له‌پێناوى مه‌رگدا
من هه‌ره‌س هێنانى وه‌فانم بینى به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا و كه‌سى نه‌كوشت
رِوخانى عیشقم بینى به‌سه‌ر ژیاندا‌و كه‌سێك نه‌مرد
تلالاَنكردنى ویژدانم بینى و خودا‌ش كه‌سى نه‌گرت
من پیرێتیم له‌م باخچه نایلۆنانه‌دا جێدێڵم
تاقه گوڵێكى سورى تیانیه
له‌دڵى گوڵێكى دڵته‌رِا جوانى خۆم ئه‌دۆزمه‌وه
له‌ئامێزى ئه‌م باخچانه‌دا گوڵه‌سوره‌كانى حه‌قیقه‌ت نابینم
واى خودایه
گوڵ له‌م باخچه‌ى ژیان وعیشقه‌دا چه‌ند ته‌نهایه !
جوانى له‌م به‌هاره‌دا چه‌ند پیره !
پیرى و هه‌زار ئه‌زموون
وه‌لىَ ئه‌فسوس ........
تاقه‌یه‌كێكیان به‌كه‌ڵكى جونى و لاوى نایه
چه‌ند خه‌مبارم !
وه‌ك خه‌مبارى ئه‌و سۆزانیه‌ى له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌كى پیردا
چرچ بوون له‌سیمایدا ئه‌بینىَ
ته‌ماشاكه ئه‌ورِۆحانه‌ى فرشته‌كانیان كوژراون ژیان بۆكوىَ ده‌به‌ن؟!
ئه‌و رِۆحانه‌ى میهره‌بانى ته‌لاَقى داون عیشق بۆكوىَ ده‌به‌ن؟
به‌و چاوانه‌ى خۆم بینیم
پیره پیاوێك سه‌رى عیشقێكى جوانه‌مه‌رگى ئه‌تاشى
پیره‌ژنێك دڵى خوێناوى خۆى كفن و دفن ئه‌كرد
گوڵى من.....
ئێمه دڵ و رِۆحمان له‌سه‌ر مێزى قومارى خیانه‌ته‌كان جێهێشت
بۆدڵ مه‌گه‌رِىَ له‌م مه‌مله‌كه‌تى خیانه‌ته‌دا
بۆرِۆح مه‌گه‌رِىَ له‌م مه‌مله‌كه‌ته بىَ رِۆحه‌دا
((من پیاوى ناو ئه‌م جه‌نگه‌ڵه‌نیم ،نازه‌نین
كه‌ته‌نها به‌خوێن خواردن و خوێن رِشتن ئه‌توانن بژین
من ێۆفى ناو ئه‌م مه‌عبه‌ده‌نیم كه‌عیباده‌تى رِیا ئه‌كه‌ن
من كاراكته‌رى ئه‌م چیرۆكه درۆزنانه‌نیم
نوسه‌ره‌كه‌ى به‌گریانیان پێئه‌كه‌نىَ
من عیشقى ناو ئه‌و قه‌ێیده كڵۆلاَنه نیم
شاعیره‌كه‌ى درۆ له‌گه‌ڵ عیشق ئه‌كات
من پیاوى ناو ئه‌م یه‌قین وگومانه‌م
هه‌رهه‌موو مانى تالێوارى گۆرِه‌كه‌بردوه
پیاوى ناو ئه‌م وه‌هم وجادو و خورافه‌م
هه‌رهه‌موومانى و نكردوه
من وێران بوونى خۆم له‌چاوى شه‌رمنى كچۆڵه‌یه‌ك و
دڵى مه‌حرومى ئه‌ختیارێكدا ئه‌بینم
من دۆزه‌خى خۆم له‌قه‌فه‌زێكى وه‌همیدا ئه‌بینم له‌حه‌قیقه‌تدا بوونى نیه
هاورِێم........
مردن هه‌مووشتیبَك ئه‌سرِێته‌وه عیشق نا
لێم گه‌رِىَ به‌ده‌م ئه‌م مه‌ستیه‌وه
سه‌رم بكێشم به‌تاشه‌به‌رده‌كانى ژیاندا
تۆش له‌نێو كۆچى هه‌وره‌كان و
خه‌مینى باڵنده‌كاندا
فرمێسكى وه‌رزه‌تاڵه‌كانى ماڵئاوایی ته‌ماشاكه
له‌نێو له‌پى شه‌قارشه‌قار بووى سواڵكه‌ره‌كاندا بێباكى خودا ببینه
بێباكى ژیان و مرۆڤ ببینه
من به‌فرى ناوئه‌م كوره سارده‌م هێشتا عیشق داینه‌گیرساندوه
خه‌مى تاڵى ناو ئه‌و باده‌م هێشتا مه‌ینۆشێك نه‌ینۆشیوه
هه‌ناسه‌ى ناو ئه‌و جگه‌ره سوتاوه‌م
هێشتا سینه‌یه‌كى حه‌سره‌تكێش هه‌ڵى نه‌كێشاوه
تۆش له‌نێوان تارمایی ئه‌م دۆزه‌خ و به‌هه‌شته‌دا
ته‌نها بیرله‌گوناه بكه‌ره‌وه
گوناه و هیچى ترنا
مه‌هیڵه‌دڵرِه‌قى ئه‌م هه‌موو خوێنه‌بێمانایه
خوێنى میهره‌بانیت برِێژى!
من ده‌زانم دواجارعیشق هه‌موومان ده‌كات به‌عیبره‌ت و لێناگه‌رِىَ ته‌نهایی
بمانكوژىَ!
عیشقى نا وئه‌م جه‌نگه‌ڵه چه‌ند خه‌مینه
هاورِێم سه‌یرى پیربوونمان بكه
له‌ئاوێنه ورد‌و خاشه‌كانى عیشقدا
سه‌یرى مردنمان بكه له‌حه‌سره‌تى پیره‌پیاوه‌كان و
هه‌ناسه‌ى كچۆڵه‌كاندا
له‌هه‌ناسه‌ى پیره‌ژن و
قه‌یره كچه‌كاندا
عیشق نه‌یهێشت فریاى جه‌نگ بكه‌وین
جه‌نگ نه‌یهێشت فێرى عیشق ببین
عیشق نه‌یهێشت مناڵیمان له‌رِۆحماندا بمرىَ
جه‌نگ نه‌یهێشت مناڵیمان له‌رِۆحماندا گه‌وره‌بێت
تكات لێئه‌كه‌م له‌م تابووته‌ى خۆم رِزگارم كه
به‌زیندوویی تیایدا رِاكشاوم
ئه‌و تابووتانه جێبێڵه خۆتى تیا ئه‌نێژى
من ،مردن له‌پیاسه‌ى هه‌مووكچ و كورِه‌كانى شه‌قامدا ئه‌بینم به‌درۆوه
پێئه‌كه‌نن
مردن له‌چاوى ئه‌و كۆترانه‌دا ئه‌بینم
به‌دزیه‌وه بۆرِۆحى ته‌نیاى خۆیان ده‌گرین
((ئه‌ى ئه‌و كچه‌ى هه‌مووشه‌وى َچیرۆكى كوشتنى من و زینده‌به‌چاڵكردنى خۆت
ئه‌خوێنیته‌وه‌و
باوه‌ش به‌سه‌رینێكى له‌خۆت ته‌نیاتردا ئه‌كه‌یت
رِامێنه له‌م شه‌قامه چ دۆزه‌خێكى تاڵه له‌مه‌رگى وجود
ئه‌و سالاَنه‌ى له‌خه‌زێنه‌ى ته‌نهاییدا پاشه‌كه‌وتمان كرد
زه‌رده‌خه‌نه‌ى كچۆڵه‌یه‌كیان نه‌كرِى
ئه‌و عومره‌ى له‌ته‌نهاییدا دۆرِاندمان
عیشقى له‌دڵى كچۆڵه‌یه‌كدا سه‌وزنه‌كرد
فریا نه‌كه‌وتم به‌مه‌رگ بڵێم
خۆئێمه خۆشه‌ویستیمان نه‌كردو تۆهاتى
عیشقمان نه‌ناسى و تۆهاتى))
دڵم له‌پێكێك باده‌ى تاڵ‌دا جێهێشت نازه‌نین
پێناچیت تاقیامه‌ت قایلم كات به‌مه‌ست بوون
ئومێدم له‌وباخچانه‌دا ئه‌ناشت باخه‌وانه‌كان
به‌سه‌راب گوڵیان ئاو ئه‌دا
ژیانم له‌گیرفانى ئه‌و پاشایانه‌دابینى
به‌خوێنى خۆم ئه‌یان ژیاندم
عیشقم له‌دڵى ئه‌و كچانه‌دا بینى حه‌شاماتێك دڵیان كوشتبوو
له‌دڵى ئه‌و كورِانه‌دابینیم گۆرِستانێك ئومێدیان ناشتبوو
له‌چاوى ئه‌و سۆزانیانه‌دا بینیم پاره سوارى سه‌یاره‌ى ئه‌كردن
له‌دڵى ئه‌و ده‌روێشانه‌دابینیم عیباده‌ت رِوتى كردبوونه‌وه له‌ژیان
من بیرله‌گوڵى ئه‌و باخچانه ئه‌كه‌مه‌وه ته‌نهایی ئه‌یان وه‌رێنىَ
بیرله‌سه‌بورى خواوه‌ند ئه‌كه‌مه‌وه به‌دیارئه‌و هه‌مووته‌نهاییه‌وه!!
له‌وشه‌وانى عیشق پێمان ده‌به‌خشىَ و مه‌رگ ده‌یبات
له‌و گولاَنه‌ى عیشق پێمان ده‌به‌خشىَ و مه‌رگ ده‌یژاكێنىَ
مه‌هێڵه كۆتره سپیه‌كان له‌سه‌ر رِۆح و دڵى تۆ بمرن
من رِۆحى ده‌ریایی ئه‌و باخچانه ده‌مكوژىَ
بوونه‌ته‌بیابان نشین
من ده‌زانم قافڵه‌كان
به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى رِێگاكانى مه‌رگدا وێڵن نه‌ك ژیان
به‌دواى دۆرِاندنى رِۆحى خۆیاندا وێڵن له‌شه‌رِه‌كاندا
نه‌ك سه‌ركه‌وتنیان له‌جه‌نگه‌كاندا
هاورِێم، له‌ودیو شیشبه‌نده‌كانى زیندانه‌وه رِه‌نگى ئازادى چه‌ند
جوانه؟!
رِه‌نگى جه‌نگ چ نابووته!
عیشق قۆپچه‌ى كراسه‌كان ئه‌كاته‌وه
به‌لاَم جه‌نگ یه‌خه‌ى كراسه‌كان ئه‌درِێت
ئه‌ى رِه‌شتر له‌شه‌وه‌ى رِه‌شى عومرى من و
بێباكى ئه‌م بیابانه تینوه
ئه‌ى بێتامتر له‌وهه‌ناره كالاَنه‌ى
له‌سه‌به‌ته خوێناویه‌كاندا پێشكه‌شى میوان ده‌كرێن
ئه‌ى به‌تاڵتر له‌سه‌به‌ته‌ى ئه‌و جوتیاره‌ى
ئافاتى ده‌یان سه‌ده هیچى بۆ نه‌هێشتووه
ئێره مه‌مله‌كه‌تى خیانه‌ته‌و سه‌رى دێوانه‌ییت هه‌ڵگره
شارێك بدۆزه‌ره‌وه له‌كوچه‌كانیدا
به‌قاڵه‌كانى هاوارى سێوى لاسورو عیشق نه‌كه‌ن
من تێنه‌گه‌یشتم مه‌رگ ده‌مان به‌خشێت به‌نه‌مرى
یانه‌مرى به‌مه‌رگ؟
ئێمه‌ده‌بوو ته‌نها ئه‌و پیاوه بكوژین
به‌بوخچه‌یه‌كى خوێناویه‌وه ده‌مانچه‌ى به‌منالاَن ده‌فرۆشت
من به‌دیار پیربوونى رِۆحى خۆم و
به‌هه‌ده‌ر چوونى عومرى خۆمه‌وه حه‌سره‌ت هه‌ڵئه‌كێشم تۆ چى ؟
به‌دیار مه‌رگى رِۆحى خۆم و
تێكشكانى رِۆحى خۆمه‌وه خه‌ڵوه‌ت ئه‌كێشم تۆچى؟
لێم مه‌پرسه مه‌رگ چۆن له‌ژێرسیمایه‌كى درۆزندا عیشق داگیرئه‌كات
له‌كاتێكدا شه‌قامه‌كانى شارپرِن له‌سایه‌ى سه‌رابى
((دوایادگاریت له‌سه‌ر رِۆحى من بنوسه
بمشۆره‌وه له‌گوناهى ئه‌ومه‌ینۆشانه‌ى به‌مه‌ستى له‌رِۆحى مندا ئه‌گرین
پاكم كه‌ره‌وه له‌گوناهى ئه‌و كچانه‌ى
به‌رله‌وه‌ى ژیان دڵیان بشكێنىَ دڵم شكاندن
پاكم كه‌ره‌وه له‌گوناهى ئه‌و كورِانه‌ى
به‌رله‌وه‌ى به‌دواى ئومێددا بگه‌رِێن
نائومێدیم پێبه‌خشین
له‌گوناهى ئه‌و منالاَنه‌ى پێم وتن :
هه‌موو رِێگاكان ده‌چنه‌وه سه‌رمه‌رگ
دواهه‌مین ئازارت به‌چه‌قۆیه‌كى كول له‌سه‌رگیانى من بنوسه‌و
چاوه‌كانم بكه به‌رِێگایه‌ك بۆدۆزینه‌وه‌ى رِۆحى ونبوم
له‌وێدا ئیماندارێكى نورانى ببینه
كه‌شكۆڵێكى خاڵى له‌كۆڵ ناوه
په‌پوله‌یك ببینه هێشتا خۆى به‌ماڵى گوڵێكى حه‌قیقى دا نه‌كردوه
وه‌ره له‌ده‌ست رِۆحى ماندوم رِزگارمكه
من ناتوانم له‌م شارى جادو و وه‌هم وخورافه‌دا،
له‌م شارى سه‌راب و درۆى عاشقه فاشیلانه‌دا بژیم
وره‌و نێو رِۆحى ونبوم بینه
شارببینه بۆكۆڵى مه‌غریبه‌وه
رِێگاكان به كۆڵى و نبونه‌وه
توتیه‌كان به‌ده‌م سه‌ماى فێربوونه‌وه
ژیان به‌رِه‌نگى خوێنه‌وه
سپێده به‌رِه‌نگى مه‌غریبه‌وه
كاروان به‌ئومێدى سه‌رهه‌ڵگرتنه‌وه
ونبوونى رِۆح به‌كۆڵى مه‌رگه‌وه
لێره ژیان له‌باوه‌شى سۆزانیه‌ك ئه‌چێت
عیشق فرِىَ دابێته‌ده‌ریاى شه‌هوه‌ته‌وه
له‌مردوویه‌ك ئه‌چێت به‌زه‌یی فرِىَ ى دابێته تابوتێكه‌وه))
كه‌مان ژه‌نى ئه‌م مه‌یخانه‌ى نائومێدیه‌م
په‌نجه‌كانمت پێ ئه‌به‌خشم ،جوانیم پێ ببه‌خشه
لێوه‌كانمت پێده‌به‌خشم هه‌ناسه‌كانتم پێ ببه‌خشه
رِۆحمت پێده‌به‌خشم ژیانم پێ ببه‌خشه
مه‌هێڵه درِنده نوستوه‌كه‌ى ناو رِۆحت خه‌به‌رى بێته‌وه
من مه‌ینۆشى نێوئه‌ومه‌یخانه‌بووم
جه‌لاده‌كان به‌دڵ كردمیانه‌ده‌ر
من نازانم خوێنى من وشه‌رابى ئه‌م مه‌یخانه‌یه بۆیه‌ك رِه‌نگیان هه‌یه؟
گوناهى من و مه‌عبه‌ده‌كان بۆچى له‌یه‌كترى جیاوازن؟
رِۆحم لاى تۆ جێده‌هێڵم ،
گه‌ر رِۆحێكت هه‌بێت بۆ ئه‌ویندارى
ژیانم به‌عیشقى تۆ ده‌سپێرم
گه‌ر عیشقێكت هه‌بێت بۆ سه‌وزبونه‌وه‌ى ژیان
رِۆحم به‌ده‌سته‌كانى تۆ ده‌سپێرم
گه‌رنێو له‌پێكت هه‌بێت بۆسواڵى عه‌شق
((من چه‌ته‌یه‌كى درِنده بووم نازه‌نین
میهره‌بانێكى یاخى بووم
كه‌شتیه‌كى سه‌ره‌رِۆ نه‌بووم بۆخنكانى سه‌رنشینه‌كان و
ونبونى رِێگاكان
به‌دواى رِێگا كانى میهره‌بانیدا ئه‌گه‌رِام
ده‌م ویست له‌رِۆحى خۆماندا بۆجوانى بگه‌رِێین
گه‌رِیده‌یه‌كى پیربووم به‌كه‌شكۆڵى میهره‌بانیه‌وه
عاشقێكى ماندووبووم به‌دووچاوى خه‌ماوى وخوێناویه‌وه
تۆش به‌دو چاوى بیابان نشینته‌وه له‌ده‌ریا رِامه‌مێنه
به‌دوو لێوى خه‌ماویه‌وه
سه‌یرى ده‌ست وپه‌نجه‌ى شه‌پۆله‌كان مه‌كه
به‌م وه‌رزه‌تاڵه‌ى ته‌مه‌نه‌وه چاوه‌رِوانى میهره‌بانى مه‌كه
نازانى ئه‌م وه‌رزه‌تالاَنه چه‌ند زوو گوزه‌ر ئه‌كه‌ن؟
ته‌مه‌ن چه‌ند زوو تێئه‌په‌رِىَ؟
ئاخرمن نه‌م ویست سێوه‌كان به‌داره‌كانه‌وه بچنم
ده‌م ویست سێوه‌كان بكه‌ونه خواره‌وه بۆناو ده‌ستى من))
له‌وسه‌رى شه‌قامه‌كه‌وه سه‌یركه
ئێمه چى جێدێڵین وچیده‌به‌ین جگه له‌مه‌رگ؟
چى جێدێڵین وچی ده‌به‌به‌ین جگه‌له‌ته‌نهایی؟
گوىَ له‌خشه‌ى وه‌رینى گه‌لاَیه‌ك بگره
ئه‌چرپێنىَ به‌گوىَ ى ژیاندا:
ئائه‌مه‌یه چاره‌نوسى سه‌وزبوون؟
سه‌یرى ئه‌و ده‌ستانه بكه
له‌نزادا بوون به‌سه‌هۆڵ و چاوه‌رِوانى جێى نه‌هێشتن
ئه‌و عاشقانه‌ى موحیبه‌تى باخچه‌كان ته‌لاَقیان دان
من شوێن ماچى هه‌موو كچه‌كانم بینى
به‌لێوى هه‌موو كورِه درۆزنه‌كانى شاره‌وه جێمابوو
لێوى هه‌مووكورِه‌كانم بینى
به‌سه‌رسینه‌و رِومه‌تى كچه‌كانه‌وه جێمابوو
زه‌مه‌نم بینى له‌ژێر تریفه‌ى مانگه‌شه‌ودا ئه‌گریا
ویژدانم بینى له‌نێو تاریكى شه‌ودا پێ ئه‌كه‌نى
هاورِێم عیشق مه‌یخانه‌ى رِۆحى هه‌موومانه
قومارخانه‌ى دڵى هه‌موومانه
جێگاى دۆرِاندنى رِۆحى هه‌موومانه
ئه‌م شه‌قامه‌ش رِێگایه‌كه به‌ره‌و گۆرِستان
ئه‌م شاره‌ش ئاینده‌یه‌كه به‌ره‌و دارستان!
((فریویان داین
شنه‌ى ده‌ریاو شنه‌ى گوڵ فریویان داین
ئه‌وساته‌ى شار له‌بێده‌نگى شه‌وێكى خامۆش ئه‌چوو
من و كچێكى دڵته‌رِ بێشه‌رمانه سه‌یرى ده‌ریامان ئه‌كرد
سه‌یرى یه‌كتریمان ئه‌كرد
من و كچێكى شه‌رمن له‌ده‌رسه‌كاندا نیگامان ئه‌گۆرِیه‌وه
به‌دزى مامۆستاكانمانه‌وه
له‌سه‌رباسك و قۆڵ و سینه‌مان
وێنه‌ى دڵ وتیره خوێناویه‌كانمان ده‌كێشا
من له‌مانگدا بۆجوانى ئه‌و ده‌گه‌رِام
ئه‌ویش له‌خۆره‌تاوا بۆئیحساسى من
من له‌په‌نجه‌كانمدا بۆسینه‌و به‌رۆكى ئه‌و ده‌گه‌رِام
ئه‌ویش له‌چاوه‌كانیدا بۆلێوى من))
تۆ ده‌ته‌وێت به‌م ده‌مامكه سه‌رابیانه‌وه
به‌شێنه‌یی ده‌رگاكانى به‌خته‌وه‌رى بكه‌یته‌وه
من ده‌مه‌وێت به‌وپه‌رِى نائومێدیه‌وه‌پێت بڵێم:
هه‌مووساڵ وكاتژمێره‌كانى عومركۆكه‌یته‌وه
ته‌مه‌ن ئه‌كاته‌هیچ
هه‌رئه‌مه‌یه‌حه‌قیقه‌تى بوون
من رِۆحى خۆم ده‌بینم وه‌ك پاساریه‌كى برسى
له‌سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌یكوژن
دڵى خۆم ده‌بینم وه‌ك شوشه‌یه‌كى كریستاڵى ده‌یشكێنن
ئاخرئێمه رِۆژێك له‌رِۆژان
به‌سه‌ر رِوبارێكدا ئاورِناده‌ینه‌وه
له‌ده‌فته‌رى بیره‌وه‌ریه‌كانمانمدا لیخنمان كردبىَ و
دڵى مناڵێك ناده‌ینه‌وه رِۆژێك له‌رِۆژان
دڵیمان شكاندبىَ
تۆ ده‌ته‌وێت له‌مناڵیت هه‌ڵبێیت و
ده‌رگاى گه‌وره‌بوونێكى درۆزن بكه‌یته‌وه
من ده‌مه‌وێت پێت بڵێم :
له‌ناخى خۆتدا به‌خته‌وه‌رى جێبهێڵه‌و
سه‌یرى شینایی ئاسمان وتریفه‌ى مانگه‌شه‌وبكه
تۆده‌ته‌وێت له‌ته‌م وتومانى باخچه‌یه‌كى ژاكاودا
ئاوى گوڵه‌سوره‌كانى به‌خته‌وه‌رى بده‌یت
من ده‌مه‌وێت پێت بڵێم :
گوڵه‌كانى ئه‌م باخه‌ش عومركورتن
من هه‌موو ئه‌و ده‌رگایانه‌م كوتا له‌ودیویانه‌وه
حه‌شاماتێك نا‌ئومێد ئه‌مردن
دایكمم بینى هه‌موو سپێده‌یه‌ك به‌عابایه‌كى رِه‌شه‌وه
به‌نێو رِۆحى خۆیدا ئه‌هاته‌ده‌رو
باوكیشم ئێواران به‌عه‌لاگه‌كانى مردنه‌وه ئه‌گه‌رِایه‌وه
ئێمه له‌ماڵێكدا گوڵى عاتیفه‌مان ئه‌چاند
ده‌سه‌ته‌سارده‌كانى ژنێك به‌وپه‌رِى بێباكیه‌وه ده‌یان وت:
بمبه‌خشه ناتوانم به‌درۆوه ئاسوده‌تكه‌م
له‌شه‌قامێكدا سواڵى به‌خته‌وه‌ریمان ده‌كرد
هه‌موو رِۆژێك مه‌رگ پیاسه‌ى تیا ئه‌كردو
به‌وپه‌رِى خه‌مساردیه‌وه ده‌یوت
ئه‌سه‌ف...به‌خته‌وه‌رى لێره‌وه گوزه‌رناكا!
تۆ ده‌ته‌وێت له‌پیریت هه‌ڵبێیت و له‌مناڵیدا خۆت بدۆزیته‌وه
من ده‌مه‌وێت پێت بڵێم:
له‌نێوان مناڵى و پیریدا ته‌نها مردن هه‌یه
خۆمن و تۆ ئێواره‌یه‌كمان نه‌بوو جگه‌له‌مه‌غریب ،
سه‌یرى جوانى تر‌ى تێدابكه‌ین
شه‌وێكمان نه‌بوو چراخامۆشه‌كانى به‌ختیارى تیاهه‌ڵبكه‌ین
نیوه‌رِۆیه‌كمان نه‌بوو له‌سه‌فه‌رى باڵنده‌كان رِامێنین
سپێده‌یه‌كمان نه‌بوو ئیمان بێنین شێتى به‌خته‌وه‌ریه
ماڵه‌كانى عیشقمان ته‌نها كوخێك بوو له‌خه‌یاڵ
كولبه‌یه‌كى ساردبوو له‌ته‌نهایی
باخچه‌یه‌كى ساردبوو له‌حه‌قیقه‌ت
من ده‌زانم خه‌وتنى پیاوێك
له‌ته‌نیشتى مردویه‌كى ساردوسرِه‌وه
مردنى ئه‌وه،دڵى له‌رِۆحیدا ئه‌ینێژىَ
كچێك به‌ده‌م كرۆشتنى رِۆحى خۆیه‌وه ئه‌ڵێت:
ژیان جه‌نگێكى بێمانایه له‌تاریكایی بوون
چه‌ند ئازار ده‌كێشێت
كه‌په‌رداخه‌سه‌رابه‌كانى بۆسه‌وداكاران ئه‌گێرِێت
رِۆحى ئه‌و پرِه له‌درۆ
ئاشكرا كردن و نه‌كردنى ئه‌یكوژىَ
ئێمه‌به‌م هه‌موو ته‌نهاییه‌وه به‌ره‌و مه‌رگ و تاریكى ئه‌چین
به‌م هه‌موو وێران بوونه‌وه به‌ره‌و سوتان ئه‌چین
له‌چاوى كاتژمێرێكى وه‌ستاودا له‌زه‌مه‌ن ئه‌رِوانین
له‌ئه‌لبومه‌كاندا ته‌نها وێنه‌كانى مه‌حرومى سه‌یر ئه‌كه‌ین
تۆده‌توانیت به‌وپه‌رِى میهره‌بانیه‌وه
دڵه‌كان وه‌ك گۆشتى قوربانى ببه‌خشیته‌وه
به‌لاَم نا‌توانیت میهره‌بانى له‌ناورِازو نیازى دڵه‌كاندا بدۆزیته‌وه
بێرِه‌حمانه ده‌یبه‌خشیت
تۆ ده‌ته‌وێت بڵێیت له‌جه‌نجاڵى ئه‌م شه‌قامه رِێده‌رناكه‌م
من ده‌مه‌وێت پێت بڵێم ته‌نها له‌ناو رِۆحى خۆتا ونبوویت
من ده‌مزانى ئێواره‌یه‌ك له‌بێ پاره‌یدا
رِۆحم ئه‌ده‌م به‌په‌رداخێك مه‌ى
دڵم وه‌ك خێرئه‌ده‌م به‌قه‌ره‌جێك عاشقانه گۆرانى ئه‌ڵىَ
ئه‌ى دۆست بهێڵه‌به‌م ته‌نهاییه‌وه بمرم
كه‌عیشقه‌كانى ئه‌م ولاَته لێوان لێ‌ون له‌درۆ
هاورِىَ حه‌شیش كێشه‌كه‌م
به‌وپه‌رِى نائومێدیه‌وه پێى ده‌وتم:
خه‌ره‌ندێكى تر بدۆزه‌ره‌وه هاورِىَ
پێیان زانیوین لێره خۆكوژى ئه‌كه‌ین
من پێم ده‌وت:
هه‌رده‌بێت ژورێكى ئینفیرادى
بۆئه‌و دڵه به‌دبه‌ختانه‌مان چێبكه‌ین
شێتانه له‌سینه‌ماندا ئه‌یانه‌وێت بێنه‌ده‌ر
مه‌رگ نه‌یهێشت دواجار
به‌هاورِىَ حه‌شیش كێشه‌كه‌م بڵێم:
به‌سیه‌چیتر نائومێدى مه‌كێشه
مه‌رگ سه‌فه‌ره له‌گۆرِێكه‌وه بۆ گۆرِێكى تر!
له‌عیشقدا هه‌مووشێتیه‌ك جوانه
درۆده‌كه‌ن هاورِىَ ده‌ڵێن شێتى مه‌رگه‌ساته
من به‌ته‌نیشت دڵى ئه‌ختیارێكدا تێپه‌رِیم
به‌رِۆحێكى شه‌كه‌ته‌وه له‌پیره‌مه‌غریبێك رِائه‌ما
ئازارى دڵشكانى عیشقێكى ناكامى بۆ ته‌فسیر ئه‌كرد
به‌ته‌نیشت ماڵى ته‌نها ى پیره‌ژنێكدا تێپه‌رِیم
ته‌نها به‌دڵ و رِۆحى ئه‌گریا
به‌نێو دڵى كچۆڵه‌یه‌كدا تێپه‌رِیم
له‌سه‌ر وێنه‌ى كێشراوى كورِێك له‌رِۆحیدا نوسیبوى
خۆشم بمرم ناهێڵم عیشقت بمرىَ
گوێم له‌هاوارى مردوى نێو گۆرِێكیش بوو
باسى سه‌بورى خۆى ئه‌كرد
له‌سه‌روێنه‌ى كچێك نوسیویه‌تى
كه‌له‌سه‌ر دڵى هه‌ڵى كۆڵیوه
هێشتابه‌عیشقت گیرۆده‌م!
تۆ به‌پاسپۆرتى خوێنه‌وه سنوره‌كانت ئه‌برِى
من به‌قاچاخه‌رِىَ ى ئیحساسدا سه‌رم له‌گوڵه‌كانى به‌خته‌وه‌رى ئه‌دا
من ده‌مزانى ئاوفێرى ژێره مه‌له‌ى خۆشه‌ویستیمان ئه‌كات و ئه‌شمان خنكێنێت
من ده‌مزانى برینداره‌كان مه‌رگ ده‌ژه‌نن نه‌ك مۆسیقا
سواره‌كان سه‌راب ده‌برِن نه‌ك رِێگا
ئاخر نه‌من ئه‌و كچه سه‌رپۆش به‌سه‌ره‌ى ناو كۆلاَنه‌كانى ئه‌ویندارى بووم
نه‌تۆش پیاوه وه‌همیه‌كه‌ى كۆلاَنه‌كانى به‌ختیارى
تاپێكه‌وه شه‌قامه‌كانى به‌خته‌وه‌رى ته‌ى بكه‌ین
نه‌من ئه‌متوانى به‌پێكه‌نینه‌وه مه‌رگ بكێشم و
نه‌تۆش ئه‌ت توانى بوغورد له‌برى سیگار بكێشى
ته‌مه‌ن له‌ژوره‌كانى چاوه‌رِوانیدا تێپه‌رِى و
رِێبوارێكم نه‌بینى بێباكانه به‌من بڵىَ:
ماسى ئه‌م حه‌وزه ده‌ستكردانه له‌ده‌ریادا جوانن
توشى ئیماندارێكى نورانى نه‌هاتم به‌رِاشكاوى پێم بڵىَ:
رِه‌نگه‌خودا له‌چاره‌ى ئێمه‌ى نوسیبىَ
خۆشبه‌ختى نیوه‌مان
یه‌كسانه به‌مه‌رگى نیوه‌كه‌ى ترمان!
هاوارمكه ئه‌ى مه‌رگ
به‌قه‌د خوا له‌ده‌ست خه‌رِۆكردنى دێوانه‌یه‌ك بترسه
به‌پاسه‌وانى گۆرِستانێك ئه‌ڵێت
ئه‌رىَ هاورِێ ژورێكت له‌دۆزه‌خ نیه بۆكرىَ؟
تۆ قه‌ێیده‌ى ئه‌و مه‌رگه بخوێنه‌ره‌وه ئێمه كتێبه‌كانى دائه‌خه‌ین
من له‌بۆنى جگه‌ره‌ى هاورِێكانما ئه‌زانم
ته‌نهایی چ ئه‌سه‌فێكه
من ده‌زانم جگه له‌نائومێدى هیچ باڵدارێك له‌تۆدا ماڵى نابێت
هاوارمكه ئه‌ى مه‌رگ
ئێمه له‌نێوان ئه‌م دۆزه‌خ و به‌هه‌شته‌دا ته‌نها تۆ ده‌پێوین
به‌رده‌رگاى قیامه‌ت و رِۆحى ئێمه‌زۆر لێكترى دورنین
ماڵه‌كه‌ى من گۆرِستانێكه به‌ته‌نیشتى دۆزه‌خه‌وه
هاوارم كه‌ئه‌ى فریادرِه‌سه خه‌یاڵیه‌كه
تۆ له‌كوىَ ى زه‌مه‌نه‌وه به‌پیرێتیم پێئه‌كه‌نیت؟
وێنه‌ى گه‌لاَیه‌ك چاوه‌رِوانى كه‌وتنه خواره‌وه‌یه‌تى
بۆ ئه‌لبومه‌كه‌ت هه‌ڵگره
من ده‌زانم گۆرانى وتنى پاساریه‌ك
درۆیه‌كى گه‌وره‌یه به‌ناوى خۆشبه‌ختیه‌وه
وێنه‌ى عابیدێك هه‌ڵگره له‌ترسى دۆزه‌خ نوێژ ئه‌كات
وێنه‌ى نورانیه‌ك به‌ته‌ماحى به‌هه‌شته‌وه
به‌رماڵه‌كه‌ى رِائه‌خات
وێنه‌ى ێۆفیه‌ك خه‌ڵوه‌ت بۆ پاكبوونه‌وه‌ى رِۆحى خۆى ئه‌كێشێت
له‌م زه‌مه‌نى رِیاكارى و درۆیه‌دا
ئه‌شێت نورانیه‌ك هه‌بێت له‌رِۆحى خۆیدا عیباده‌ت كات
له‌په‌رداخێك مه‌یدا بۆ خوابگه‌رِێت!
هاورِىَ ژیان
له‌نێو له‌پى ئێمه‌و بۆچونى فاڵچیه‌كه‌دا شتێكه‌و
له‌حه‌قیقه‌تدا شتێكى تر
من له‌و پیاوه مردوانه‌وه ژنه‌وتم گوڵه‌كانیان كرِیبوو
ئێوارانێك ژنانێكى سیاپۆش بێره‌دا گوزه‌رده‌كه‌ن و ده‌گرین
هه‌رچه‌ند سه‌ردێنین و سه‌رده‌به‌ین
نازانین ده‌نگى دڵیانه یارِۆحیان؟؟
ئه‌شێت په‌نجه‌ره‌یه‌كى تر به‌رِوى عیشقدا بكه‌ینه‌وه
من نازانم بۆچى ئه‌وان قومار به‌پاره‌وه ئه‌كه‌ن و
من به‌رِۆح و ژیانمه‌وه
تۆ له‌و به‌هارانه‌ى نه‌سیمه‌كانى ناگه‌نه‌من
هه‌میش با‌نگم ده‌كه‌ى
له‌یلا مه‌جنونه‌كانى تۆ بۆنه‌هاتن؟
مه‌جنون له‌یلاكانى تۆ بۆنه‌هاتن؟
منیش له‌وسه‌رى شه‌قامه‌كانى ئولفه‌ته‌وه
به‌ورِێبوارانه پێئه‌كه‌نم
عیشق زیندان ئه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ دڵى تینویاندا ئه‌گرین
ئێواره‌یه‌ك خونچه‌كانى خه‌یاڵ ئه‌ژاكێنن و
سپێده‌یه‌ك گۆرانى بۆ پاساریه‌كانى خه‌یاڵ ئه‌ڵێن
به‌یانیه‌ك ئاگرله‌سه‌ر سه‌وزه‌گیا ئه‌كه‌نه‌وه‌و
مه‌غریبێك بۆزه‌رد بوونى پوش و په‌لاَش ئه‌گرین
((به‌ناو ئه‌م سه‌رابه‌دا تێپه‌رِه
تاله‌ودیوى مه‌رگه‌وه شتێك تێ ئه‌گه‌یت له‌تاریكایى بوون
ژیان خه‌یاڵێكه پێچه‌وانه‌ى كاتژمێره‌كان ئه‌سورِىَ
ئه‌م باده‌ى بێماناییه به‌لێوى خه‌یاڵ مه‌نۆشه
كه‌تۆ خۆت به‌شێكى له‌نه‌بوون
ئه‌ى ئه‌و كچه‌ى رِۆحت به‌قه‌د به‌رینى ئاسمان فراوانه
كه‌تۆ له‌و دیوى مه‌رگه‌وه ئه‌ژیت پێم بڵىَ:
یادگاریه‌كانى ژیان رِه‌نگیان چۆنه؟
خوڵكم مه‌كه‌جارێكى تر دانیشمه‌وه
كه‌من له‌م قومارخانه‌دا رِۆحم دۆرِاندوه
مناڵیم تیایدابووه به‌عیبره‌ت
منده‌زانم باران نه‌به‌گۆرانى وتن ده‌بارىَ و
نه‌خۆریش به‌سه‌ماكردن هه‌ڵدىَ
نه‌میهره‌بانیش له‌سه‌ر مێزى ئه‌و ژن و پیاوه جێى ده‌بیبَته‌وه
هه‌ردووكیان دڵیان له‌شوێنىَ تر جێهێشتوه
ئاخر تۆله‌شه‌قامه‌كاندا ئه‌و رِێبوارانه‌ده‌بینى
كه‌دڵیان رِاخستوه‌نه‌ك نێو له‌پیان
له‌جه‌نگه‌كاندا ئه‌وسوراچاكانه ئه‌ناسیت
زمانیان ئه‌جوڵێت نه‌ك رِۆحیان
شمشێره‌كانیان كارئه‌كات نه‌ك دڵیان
ئاسانه له‌ناو نازونیعمه‌ته‌وه
وتاربۆجه‌نگاوه‌ره‌كانى مه‌رگ بده‌ى
وه‌لىَ قورسه له‌پێشى پێشه‌وه‌ى سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه
له‌حه‌قیقه‌ت تێبگه‌ى
((ئه‌ى ئه‌و كچه‌ى له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌كى پیردا
تاڵه‌قژه‌سپیه‌كانت ئه‌ژمێرى و
ئومێده‌كانت ئه‌كوژى
سه‌یركه مۆمه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌نیایی من و
بێباكى خودا چۆن ده‌سوتێن!
رِوتم كه‌ره‌وه
وه‌ك رِوت بوونه‌وه‌ى شێتێكى میهره‌بان له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا
تۆ ده‌رگاى چاره‌نوسێك ئه‌كوتى ئه‌و هه‌میشه ده‌رگا دائه‌خات
هه‌ركاتێك چاوه‌رِىَ ى باران ئه‌كه‌یت ته‌رزه ئه‌بارێت
منیش له‌م خیابانه‌خه‌مناكه‌دا جگه‌له‌ته‌نیایی رِێبوارێكى ترنابینم
ئێمه له‌شه‌قامێكدا پیاسه‌ى به‌خته‌وه‌ریمان ئه‌كرد له‌وسه‌ره‌وه ته‌نها
مه‌رگ دیاره
ئێمه‌هه‌رده‌رگایه‌كمان ئه‌كوتا مه‌رگ فه‌رمووى لێئه‌كردین
بۆیه له‌م خیابانه خه‌مناكه‌دا
جگه‌له‌ته‌نیایی رِێبوارێكى ترنابینم
ده‌نگى غه‌ریبیه‌ك هه‌میشه‌پێم ده‌ڵىَ
ئه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى دڵت پرِه‌له‌گوڵى قاچاخى سور
به‌هه‌شتیانه‌به‌م شه‌قامه‌دا سه‌فه‌رمه‌كه
بیرت نه‌چێت ئێره جه‌هه‌نه‌مه نه‌ك ژیان
ده‌نگى مردویه‌كیشس هه‌میشه‌بانگم ده‌كات
ئه‌وه‌ى له‌جه‌نگ جێده‌مێنىَ رِۆحه ،نه‌ك لاشه‌ى ئینسان))
((من دۆرِاوترین شێتى ئه‌م قومارخانه‌م
له‌به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌ى موحیبه‌تدا ئه‌قڵم له‌ده‌ستداوه
ئه‌شێت رِۆژێك وه‌همێك بمانكوژێت
خوێن وه‌ك په‌یكه‌رێكى ناقۆلاَ دروستى كردوه
بۆئه‌وه‌ى له‌وبه‌رى شه‌قامه‌كه‌وه رِێبواران
به‌غه‌زه‌به‌وه لێى برِوانن
ئه‌شێت رِۆژێك له‌ناوچه‌قۆكانى شاردا هه‌ڵت گرم و
تۆش له‌نێو رِۆحى خۆتا خه‌وتبیت
ئه‌شێت له‌نێو هه‌موو ئاگره‌كانى ژیاندا هه‌ڵتگرم و
له‌نێو دۆزه‌خ و به‌هه‌شتدا سه‌یرى مانگ بكه‌ى
ئاخر من ده‌زانم
ژیان لاى تۆ خولانه‌وه‌یه به‌ده‌ورى بازنه‌یه‌كى پوچدا
هه‌میشه‌خه‌یاڵ ئه‌تداته ده‌ست خه‌یاڵىَ تر‌و
دۆزه‌خیش ئه‌تسپێرێت به‌دۆزه‌خىَ تر))
ئێواره‌بوو خه‌ڵك سه‌یرى مه‌رگ و مه‌غریبیان ده‌كرد
من دڵى خۆم ئه‌كرد به‌ملوانكه‌یه‌كى شینه‌وه
وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكى بریندار هه‌ستم ئه‌كرد ژیانم خۆش ئه‌وىَ
وه‌ك بێگوناهێك به‌خاچه‌وه
بیره‌وه‌ریه‌كانى بۆ رِۆژێكى خۆش ئه‌گه‌رِىَو
نایدۆزێته‌وه
هه‌ستم ده‌كرد كاتژمێره‌كان
به‌ئاراسته‌ى مه‌رگى من ده‌سورِێن
ئه‌ى خامۆشترین مۆمى نێو ئه‌م تاریكیه
به‌سوتانم دامگیرسێنه‌و سلاَوێك له‌مردنمان بكه
جارىَ ژیان لوته‌لایه
ئاخر هێنده له‌گه‌ڵ فریشته‌كانى رِۆحمان ژیاین
بیرمان چوو له‌گه‌ڵ عیشقا ژیان هه‌یه
هێنده‌له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ ژیاین
بیرمان چوو له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ت جوانى هه‌یه
هاورَێم جه‌نگ یه‌كه‌مین ئیزرائیل بوو ده‌رگاى ژیانى كرده‌وه
عیشق دواهه‌مین رِێبواره ئه‌م هه‌واره چۆڵده كات
((ئه‌ى ئه‌و كچه‌ى له‌یه‌كێك له‌ماڵه‌كانى مه‌غریبه‌وه
ده‌م هێنیته‌وه ناو باخچه‌سپیه‌كانى حه‌قیقه‌ت
به‌رله‌مه‌غریب به‌و گه‌لاَپایزیانه دامپۆشه
باخچه زه‌رده‌كانى حه‌قیقه‌ت دائه‌پۆشن))
ئه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى له‌هات وچۆى بیابان و ده‌ریادا ئه‌سپه‌كانت شه‌كه‌ت
ئه‌كرد
به‌رله‌سپێده
به‌په‌رِه‌ى ئه‌و گوڵه كوژراوانه دامپۆشه
جوانى به‌هار دائه‌پۆشن
ئێمه‌به‌رله‌وه‌ى ئه‌سپه شه‌كه‌ته‌كان لێخورِین
جه‌نگ،بردینیه دارستان
له‌وىَ درِه‌نده‌كان نه‌مابوون، مرۆڤه‌كان یه‌كتریان قرِده‌كرد
پڵنگ و نێچیره‌كان نه‌مابوون ،ئه‌سپه‌كان یه‌كتریان ده‌خوارد
ئه‌وئه‌سپه خوێناویانه‌ى سه‌یرى ده‌ریایان ده‌كرد
خوێنیان ده‌بینى
كه‌سه‌یرى بیابانیان ده‌كرد ده‌ریایان ده‌بینى
ئه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى به‌رله‌من هه‌زار مردووت گه‌رِاندوه‌ته‌وه بۆژیان و
هه‌زار زیندوت بردوه‌ته گۆرِستان
ئێمه‌كه‌شتیه‌كى سه‌ره‌رِۆ و كه‌شتیوانێكى درۆزن بووین
ئه‌و داهۆلاَنه به‌سه‌ر كه‌شتى و ده‌ریاكانه‌وه لابه‌ره
ئه‌و گه‌رده‌لوله ده‌مان كوژىَ
ئه‌و تۆفانه‌دنیا وێران ده‌كات
له‌م ئاشوبى رِۆح وخوێنه‌دا رِوتم كه‌ره‌وه له‌خۆم
له‌م وه‌رزى قات وقرِى میهره‌بانیه‌دا، بمكوژه
چیتر شه‌وان ئیزرائیله‌كانت مه‌نێره بۆگیان كێشانم
به‌رله‌وه‌ى ئه‌وان بێن من رِۆحى خۆمم كێشاوه
من ده‌زانم جه‌للاده‌كه‌ى رِۆحت
یه‌شتا داواى میهره‌بانى ناشتنت لێئه‌كاو
مناڵه‌كه‌ى رِۆحیشت خۆكوشتن
به‌سیه ئیتر
له‌م هه‌رِاجخانه‌ى رِۆحه‌دا
له‌م بازارِى رِۆحانیه درۆزنانه‌دا
له‌مه‌مله‌كه‌تى ئه‌و توتیه‌سه‌ربیانه‌وه سه‌یرى ژیان مه‌كه
به‌زمانى ئه‌و سوڵتانانه ئه‌دوێن
به‌رماوه‌ى قاپه‌كانیان پێئه‌ده‌ن
پاشماوه‌ى خوێنه‌كانیان پێ ئه‌سرِن
تۆده‌ته‌وێت له‌سه‌ر زه‌مینى گوناهه‌كان هه‌ڵبێیت و
ماڵێك له‌ئاسمانى گه‌لاَپایزیه‌كان چێبكه‌یت و
له‌رِۆحتدا گوڵه‌سپیه‌كانى به‌ختیارى برِوێنیت
به‌رله‌یه‌كه‌م فرِین
نورانیه‌كى ناشى باڵت ده‌شكێنىَ و بێباكانه‌پێت ده‌ڵێت:
ته‌نها خودا له‌ئاسماندا نیشته‌جێ ده‌بێت
تۆبۆ گوڵێك ئه‌گه‌رِێیت
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كانى خه‌یالاَ سه‌وزى بكه‌یت
به‌لاَم رِۆح پیاسه‌ى كۆلاَنێكى ترت پێ ئه‌كات
له‌وێدا هه‌زاران دره‌ختى بالاَ
له‌خوێنى مناڵێكى بێگوناهدا سه‌وزبوون
تۆده‌ته‌وێت له‌ده‌رگاى دڵێك بده‌یت
فه‌رامۆشى ساڵه‌هایه دایخستوه
به‌رله‌وه‌ى هه‌زارخورپه به‌دڵتا گوزه‌ربكات
چۆن پىَ بڵى خۆشم ئه‌وىَ ى
مناڵێك له‌وبه‌رى شه‌قامه‌كه‌وه هاوارت لێده‌كات:
خاڵه عه‌یامێكه نائومێدى ئه‌وى كوشتوه
ئه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى به‌برینى هه‌موو جه‌نگه‌كانه‌وه ماندوێتى ناناسیت
رێم بده‌بپرسم ئاخۆ رِۆحیشت ماندوێتى ناناسێت؟
بۆسه‌یرى ئه‌ومالاَنه‌ت نه‌كرد ده‌رگایه‌كیان نه‌بوو
رِۆحانیه‌ك لێى بدات
په‌نجه‌ره‌یه‌كى نه‌بووغه‌ریبه‌یه‌كى لێوه‌ببینن
ده‌زانم ده‌كرێت رِۆحى من وه‌ك هه‌موقوربانیه‌كانى تر‌ى شار
به‌خاچێكى تره‌وه هه‌ڵبواسى و
له‌سه‌رى بنوسى
به‌عیبره‌تكراوێكى تر بۆمێژوو
بۆله‌و ئاوێنانه‌وه خودا نابینى
منالاَنێك به‌رله‌وه‌ى سه‌فه‌ربكه‌ن جێیان هێشتوه
ئه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى به‌كه‌لله‌ى به‌تاڵ و دڵى پرِه‌وه
له‌مه‌یدانى جه‌نگه‌كانه‌وه هاتیته‌وه‌و
له‌سه‌رگه‌وره‌ترین تابلۆى ده‌روازه‌ى شار
وه‌سیه‌ت و دۆرِانه‌كانت بۆ مرۆڤایه‌تى نوسى
بۆناهێڵى ئه‌م تابلۆ عه‌به‌سیانه وه‌ك خۆى رِه‌نگ بكه‌ین ؟
((ئه‌ى ئه‌و ژنه‌ى به‌قومار دۆرِانه‌كانت ئه‌ژمێرى و
گوڵه‌كانى مردن ئاو ئه‌ده‌یت
تابگه‌یته‌كوچه نهێنیه‌كانى ئه‌وسه‌رى بوون
ئه‌ى ئه‌وشێته‌ى رِێگا ده‌برِى تابگه‌یته شه‌قامه‌كانى حه‌قیقه‌ت
ئه‌وشه‌قامانه مه‌پێوه به‌رله‌كۆتایی ده‌گه‌یته‌مه‌رگ
ئه‌و گولاَنه‌ئاومه‌ده‌به‌رله‌سه‌وزبوون ده‌تكوژن))
ئه‌ى ئه‌و نورانیه‌ى ده‌ته‌وێت له‌قیامه‌تى رِۆحى خۆتدا خۆت پاككه‌یته‌وه‌و
سه‌رماى ئه‌م شه‌قامه نوستوانه ناهێڵىَ
ئه‌ى ئه‌وموریده‌ى له‌پشت سه‌رماى ئه‌م دیده‌كوێرانه‌وه
ته‌نها مه‌رگ ده‌بینى
ئه‌شێت له‌م ساراى عه‌وداڵبوونه‌دا عاقڵ نه‌بین و
له‌م مه‌مله‌كه‌تى كوشتنى رِۆحه‌دا زیندوو نه‌بین
ئه‌ى دۆزه‌خیترین و نیهلیزترین شه‌كه‌تى ئه‌م رِێگا نادیاره
له‌ئه‌لبومى ئه‌و وێنه كۆنانه رِامێنه
سه‌ربازه‌كان به‌رله‌جه‌نگ، بۆ ده‌زگیرانه‌كانیان ناردوون
له‌مه‌ستى په‌پوله‌یه‌ك رِامێنه ،له‌بوتڵى شه‌رابدا ئه‌خنكىَ
له‌دڵى ئه‌وبه‌رده‌نوێژه‌ى مه‌ینۆشێكى له‌سه‌ر دانیشتوه
له‌شێتى ئه‌و ئه‌سپه سپیانه‌ى
مه‌وداى زه‌مه‌نێكى نادیار ئه‌برِن
ئێوارانێك به‌ناوكۆلاَنه‌كانى وه‌فادا به‌ره‌و مه‌غریب ده‌چووم
به‌یانیانێك له‌وسه‌رى كۆلاَنه‌كانى بێوه‌فاییه‌وه ده‌هاتمه‌وه
نیوه‌رِۆیه‌ك له‌سه‌رگۆرِى یارده‌گه‌رِامه‌وه
دڵم ده‌یوت به*فرِوغ بڵێن:
ئیمانمان هێنا به‌هاتنى وه‌رزى سه‌رما
ئێستا رِه‌یحانه‌ى حه‌وشه‌كانیش مردون
گوڵه‌سوره‌كانى باخچه‌ى ماڵه‌كان ژاكاون
كىَ له‌سه‌رى رِه‌شى دێوانه‌یه‌ك رِائه‌مێنى
ته‌نیایی سپى كردبىَ؟؟
سه‌رده‌مى جوانیه‌كانى رِۆح به‌خۆرِایی گوزه‌شت
ئێوارانێك یه‌كتریمان داوه‌تى خه‌یاڵ ئه‌كرد گوزه‌شت
نیوه‌رِوانێك داوه‌تى رِۆحى یه‌كترى بووین گوزه‌شت
ئه‌وسپێدانه‌ى له‌په‌نجه‌ره‌كانه‌وه ده‌مان رِوانیه ده‌ریا رِۆیی
ئه‌وشه‌وانه‌ى چراو په‌روانه‌كانمان فێرى سوتان ئه‌كرد تێپه‌رِى
ئه‌ورِۆژانه‌ى شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانمان رِاوئه‌كرد
گوڵه‌ئه‌ستێره‌كانمان فێرى فرِین ئه‌كرد
هه‌مووى گوزه‌شت
ئیتر كه‌سدڵى غه‌ریبه‌یه‌ك ناداته‌وه
مه‌رگ ماڵه‌كه‌ى پێچۆڵكردبىَ
20-23/11/2006
هه‌ردى شه‌فیق
|