|
گوناه
كه‌سه‌كه‌م ....
ئه‌وان چه‌قۆكانیان له‌ناو زه‌رفى نامه‌كاندا ئه‌نارد بۆكچه ته‌نیاكانى
شار
من له‌ته‌نهایی ژوره خه‌یاڵیه‌كه‌مه‌وه
له‌چواردیوارى حه‌سره‌ته‌كانى رِۆحه‌وه
دڵێكم ئه‌نارد پرِبوو له‌برین و خوێن و به‌رائه‌ت
به‌فیراقى ئه‌ویندارێكه‌وه گوڵه‌كه‌ى دڵیت به‌كه‌سێكى تربه‌خشیبىَ
له‌سه‌رسه‌خت ترین جه‌نگا بووم له‌گه‌ڵ ژیان
له‌گه‌ڵ پێكه‌نینى هه‌موو ئه‌و یاساولاَنه به‌شه‌رِهاتم
باخچه‌كانیان پرِئه‌كرد له‌پیسى گۆشت خۆره‌كان
ده‌ستى هه‌موو ئه‌و نابینایانه‌م ئه‌گرت
دوكه‌ڵى شه‌رِه‌كان كوێرى كردبوون
دڵى هه‌موو ئه‌و خۆڵه‌مێشانه‌م دایه‌وه
هیچ ئومێدێكیان نه‌مابوو باخچه له‌جه‌سته‌یاندا سه‌وز بكه‌ن
له‌ناو تف بارانى ئه‌و دایكانه‌ى جله‌رِه‌شه‌كانیان لێنابێته‌وه
به‌ئاسمانه‌كانم وت:
له‌ده‌رگاى ئه‌م مه‌رگه‌مان پێمه‌ده‌ن و
فرِینى په‌پوله له‌خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن
سه‌یركه كه‌سه‌كه‌م ........
مناڵیمان له‌چ گه‌وره‌بوونێكى پوچدا دۆرِاند!
له‌گه‌ڵ ئه‌و سۆزانیانه‌دا ئاهه‌نگمان گێرِا
ئه‌وین ته‌لاَقى دابوون
به‌ئه‌قڵى ئه‌و یاساولاَنه‌وه
به‌درێژایی عومرێك شه‌رِئه‌كه‌ن تاجه‌كه له‌سه‌رى كامیاندابىَ
له‌باوه‌شى ئه‌و سۆزانیانه‌دا نوستین
عیشق ته‌عاروفى سۆزانیبوونى پێكردبوون
به‌حیكمه‌تى ئه‌و فاڵچیانه‌وه
وته‌ى په‌یامبه‌رو شه‌یتانه‌كانیان له‌فنجانى قاوه‌كانیاندا تێكه‌ڵ ئه‌كرد
ئه‌و هه‌موو فرمێسكه‌مان نوسیه‌وه‌و گوناهبار نه‌بووین
ئه‌و هه‌موو خوێنه‌مان رِشت و قه‌رزار نه‌بووین
به‌حیكمه‌تى ئه‌و سوپاسالارانه‌وه وه‌ك له‌زگه مێژویان به‌خۆیانه‌وه
متوربه‌كرد
به‌لێهاتویى ئه‌و شێخانه‌وه ساویلكه‌یی ژنه‌كان،
فێرى كه‌سابه‌تى نوشته نوسینى كردبوون
هه‌موو ئه‌و گوڵه زه‌ردانه‌مان برده‌وه ئینجانه‌كان
عاشقه‌شێته‌كان له‌سه‌ر گۆرِى یار رِیزیان كردبوون
رِامێنه ئه‌ى دواین هه‌ناسه‌ى من
مامۆستا كانمان له‌بیریانكرد
له‌سه‌ر ته‌خته‌رِه‌شه‌كه‌ى مناڵى
وێنه‌ى په‌پوله‌یه‌ك بكێشن
به‌لاَم ئێمه، قه‌ت بیرمان نه‌چوو به‌بىَ دارولاستیكه‌كان سه‌فه‌ر بكه‌ین
له‌وقوتابخانه‌دا خۆمان دۆرِاند پرِبوو له‌ئاوێنه‌كانى پیربوون
مرۆڤمان خوڵقاند له‌ئه‌زه‌له‌وه رِۆحى تیا نه‌بوو
شارمان دروستكرد مرۆڤى تیانه‌بوو
رِۆشنایمان خوڵقاند تروسكایی تیانه‌بوو
باخچه‌مان ناشت گوڵى سورى تیانه‌بوو
ئێمه ده‌چووینه سه‌ر خێلێك كه‌سه‌ر به عه‌شیره‌تى هیچ قه‌ده‌رێك نه‌بوو
بۆ گۆرانیه‌كانى مردن له‌ده‌رگاكانى ژیانماندا
له‌سه‌ر كارتۆنه‌كانى شه‌قام
خه‌ومان به خۆشگوزه‌رانى ێه‌گه‌كانه‌وه بینى
به‌خیلیمان به‌ئه‌مه‌كدارى ێه‌گه‌كان خواست له‌هه‌ور برِه‌كاندا
ئه‌مه‌چ قه‌ده‌رێكه نازه‌نین؟!
ده‌ست خۆشى له‌و باڵندانه بكه‌ین له‌قه‌فه‌زدا هێلكه‌كانیان نابه‌خشن به‌ژیان
ده‌ست خۆشى له‌و بێده‌نگیه بكه‌ین خوێن و دوكه‌ڵ خوڵقاندویه‌تى
بگرین بۆ ئه‌و دێوانانه‌ى ئه‌وین شێتى كردون و به‌دواى عیباده‌تدا ده‌گه‌رِێن
رِامێنه كه‌سه‌كه‌م چه‌ند گه‌مژه‌بووین
له‌ژێر دره‌خته وه‌همیه‌كانى سه‌رابدا بۆ شیرین‌ترین میوه‌ی ته‌مه‌ن گه‌رِاین
به‌ده‌م سواو ترین گۆرانیه بێزه‌وقه‌كانى ئومێده‌وه
به‌و هه‌موو برینه‌ى رِۆحه‌وه
وتمان عیشق به‌بىَ فرمێسك له‌دۆزه‌خێكى تاڵ ئه‌چىَ
له‌پێكه‌نینێكى جوانه‌مه‌رگ ئه‌چىَ
پێكه‌نێنێك هیچ جوانیه‌ك نادات به‌ژیان و
دۆزه‌خێك هیچ مانایه‌ك نادات به‌ئینسان
نازه‌نین ....
ئه‌و دیو په‌نجه‌ره‌كه‌ت به‌گوڵه‌كانى خه‌یاڵ مه‌رِازێنه‌ره‌وه
پشت په‌نجه‌ره‌كه‌ت پایزێكه ئه‌به‌دى
ویڵى كام سه‌فه‌رى خه‌یاڵى ؟
كه‌هه‌موو رِێگاكان به‌بن به‌ست گه‌شتوون
هه‌موو رِێگاكان ماندوو بوون وگریانت پێئه‌ده‌ن و
كه‌شكۆڵى عومرت به‌خه‌سارده‌به‌ن
هه‌موو باخچه‌كانى شار
گوڵى نایلۆن و گوڵى بێهوده‌ییان تیا ئه‌رِوىَ
ئیدى دڵخۆشبوونت به‌م سه‌فه‌ره‌مایه پوچه
ده‌تباته كوىَ؟؟
نازه‌نین ...
ئه‌وه خۆمان بووین به‌گریانى هه‌موو كۆتره‌كانى به‌رائه‌ت پێكه‌نین
گرِمان به‌ردایه هه‌موو سنه‌وبه‌ره سه‌وزه‌كانى قه‌راغ شار
زبڵ و پیسیمان كرده جێژوانه‌كانى كه‌نار ده‌ریا
كه‌چى من وه‌ك ده‌روێشێكى فێگرتوو به‌عیشقه‌وه
وه‌ك مه‌یزه‌ده‌یه‌كى حاڵگرتوو به‌ئه‌وینه‌وه
له‌ناوتاندا ئه‌گریام بۆنابوتیه‌كانى مه‌رگ
وه‌ك بایه‌قوشێكى میهره‌بان گۆرانى مه‌رگم ئه‌وت بۆسوڵتانه‌كانى جه‌نگ
بۆ ئه‌و خه‌یالاَنه گریام له‌گه‌ڵ تالاَنكردنى شاره‌كاندا بردنیان
بۆ ئه‌و ئومێدانه گریام له‌گه‌ڵ كوشتنى كوكوختیه‌كاندا كوشتن‌یان
بۆدابه‌زینى ئه‌و هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌ى وه‌ك باران هاتن له‌گوناه بمان شۆنه‌وه‌و
به‌كۆڵىَ نائومێدیه‌وه گه‌رِانه‌وه لاى خوا
بۆئه‌و كه‌ناریانه‌ى رِه‌نگى ته‌لبه‌ندێكیان گرتووه
له‌گوناهه‌كانى مرۆڤ و له‌میهره‌بانى خوا
شه‌وان مردووه‌كانم له‌خۆم كۆكرده‌وه‌و چیرۆكى مردنیانم پێگێرِانه‌وه
به‌ئیدمانى گریانێكى دێرینه‌وه
ته‌لیسمى یه‌كه‌مین مردنم شكاند و
به‌هه‌موو كه‌نارى و باڵداره ئه‌تككراوه‌كانم وت:
مردن له‌ژیاندایه نه‌ك له‌مه‌رگ!!
هه‌ناسه‌كه‌م ..........
ئێمه‌رِۆحمان نه‌خۆشه كه‌چى بۆلاى پزیشكى جه‌سته ئه‌چین !
جه‌سته‌مان نه‌خۆشه كه‌چى بۆلاى شێخى نوشته ئه‌چین!
به‌تاقه‌تى ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ى تاده‌مه‌و به‌یان
له‌كه‌میندابوون به‌دیاروێنه‌ى كچێك و
گوڵێكى ژاكاوه‌وه
به‌تاقه‌تى ئه‌و كچانه‌ى به‌دیار ته‌نهاییه‌كى له‌بیركراوه‌وه ئه‌مردن
گوَرانیه‌كانى مه‌حرومیمان بۆ یه‌كترى وت و
ته‌لیسمى ئه‌و مۆمیانه‌مان بۆ نه‌شكێنرا
به‌میراتى بۆ عیشق مابوونه‌وه
نه‌له‌ئاسه‌وارى ماچێك تێگه‌یشتین به‌لێوى قه‌یره‌كچێكى دڵته‌رِه‌وه
نه‌له‌لێوى ئه‌و جه‌للادانه‌ى گولله‌یان لێدێته‌ده‌رو
ماچیشیان لێ سه‌وز ئه‌بآ
نازه‌نین.......
كه‌لاوه‌كۆنه‌یه‌ك به‌سه بۆشكاندنى ته‌لیسمه‌كانى موقه‌ده‌س بوون
فرمێسكى چاوێك به‌سه بۆ ته‌فسیرى ئازاره‌كانى رِۆح
ماتى ئه‌و رِاوچیانه‌ى به‌قاقایه‌كى خنكاوه‌وه
چیرۆكى مه‌حرومى خۆیان ئه‌گێرِایه‌وه
به‌دزى یه‌كتریه‌وه بۆمه‌رگى بێچوه كوكوختیه‌كان ئه‌گریان
پێكه‌وه له‌به‌رچاوى یه‌كتریدا كه‌رامه‌تیان پێ ئه‌كرِیه‌وه
به‌سه بۆ نابووتى ژیان
نازه‌نین.......
وێنه‌ى په‌پوله‌یه‌كت له‌سه‌چرپاكه بۆجێدێڵم
په‌پوله‌یه‌ك باڵه‌كانى له‌دڵى دوو مرۆڤ
جه‌نگ، پرِى كردین له‌گریان و دوكه‌ڵ و خۆڵه‌مێش
له‌سه‌ر ئه‌سپى خه‌یاڵ به‌ره‌و مه‌رگ غارماندا و هه‌رپێكه‌نین
وه‌ك لۆتیه‌ك به‌شاباشى هه‌موو ئه‌و هه‌رزه هه‌وه‌سانه پێكه‌نین
جگه‌له ئه‌بوئه‌ڵقه‌یه‌ك و په‌رِه ژاكاوه‌كانى گوڵێك
هیچى تر له‌گیرفانیاندا نه‌بوو
برینى هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌تمه‌ندانه‌مان كولانده‌وه
ده‌وڵه‌مه‌ندیان گه‌نجینه‌ى عیشقێكى له‌ده‌ست چووبوو
كه‌سه‌كه‌م ئه‌ى باڵنده‌سه‌رابیه‌كه
له‌ئاسمانێكدا له‌شه‌قه‌ى باڵده
جگه له‌مه‌رگ رِێگایه‌كى تر‌ى تیابێت بۆفرِین
رِوو له‌شارێك بكه
دانیشتوانه‌كه‌ى سیماى تاعونیان نه‌گرتبىَ و
رِه‌شه‌باى مرۆڤ كوژى له‌وىَ هه‌ڵى نه‌كردبىَ
له‌وىَ مرۆڤ لاى باڵنده‌كان متمانه‌ى خۆى له‌ده‌ست نه‌دابێت
ئه‌وباڵندانه‌ى به‌سڵه‌مینه‌وه‌كانیان پێیان وتین:
به‌فشه‌كانى میهره‌بانیاتان ناخه‌ڵتێن
وه‌ك خۆتان ده‌تان ناسین
شارێك ده‌ریاوانه‌كانى به‌مه‌ستى ئه‌و كه‌نارانه پێنه‌كه‌نن
ماسیه‌كانى به‌عیشقه‌وه په‌لامارى قولاپ ئه‌ده‌ن
سه‌یركه كه‌سه‌كه‌م.....
كه‌سێك، له‌پرسه‌یه‌كدا پێشنیارى نه‌كرد بۆ رِۆحى مردومان بگرین نه‌ك بۆدڵى
مردومان
ئاخر گریانێك نه‌ماوه به‌شێك له‌ئازاره‌كانمانى تیا نه‌بێت
ئه‌و رِۆحه‌برینداره‌ى برینه‌كانى یه‌شتا خوێنیان لێ ئه‌چۆرِىَ
ئه‌و ئێواره‌ى خوێنه‌كانى وه‌كو باران ده‌بارێن ناپرسىَ
ئه‌شىَ سایه‌ى چه‌ترێك قیمه‌تى چه‌ند بێت؟
نه‌یان هێشت به‌ر له‌مردن
ده‌سته‌میهره‌بانه‌كانى ئه‌و كرێكاره ماچ بكه‌م نازه‌نیین
هه‌موو عومرى بۆنى به‌نانێكه‌وه نه‌كردبوو
قه‌تره‌یه‌ك حوێنى به‌ر كه‌وتبىَ
هه‌ناسه‌كه‌م........
ئه‌و عاشقانه‌ى له‌ته‌نهایی هه‌ڵده‌هاتن و بۆ ته‌نهایی ده‌چوون
خه‌ڵكى ولاَته‌كه‌ى من بوون
ئه‌و عاشقانه‌ى له‌ئاوێنه‌كان هه‌ڵده‌هاتن و بۆ وێنه‌كه‌ى خۆیان ده‌گه‌رِان
خه‌ڵكى ولاَته‌كه‌ى من بوون
وه‌ك سوتانى جگه‌ره‌یه‌ك له‌نێو په‌نجه له‌رزۆكه‌كانى موعتادێكدا
ورد‌و خاشترین پارچه‌ئاوێنه‌ى یادگاریه‌كانیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و
به‌شێواترین سیماى نائومێدیان پێئه‌كه‌نن و
ئولفه‌تیان به‌مه‌رگێكه‌وه گرتووه
هه‌موونائومێدیه‌كانیان بگه‌یه‌نێته كۆتا
نازه‌نین.....
من وتۆ چه‌ند له‌قاپێكى سه‌فه‌رى ئه‌چین
ئه‌و قاپانه‌ى ته‌نها بۆ پیسكردن به‌كاردێن!
پیره ئێواره‌یه‌ك من و تۆ هێنده له‌خه‌یاڵدا یه‌كتریمان له‌ئامێزگرت
حه‌قیقه‌تێك وجودى نه‌مابوو بۆتێكه‌ڵبوونمان
هێنده به‌خه‌م وێنه‌ى رِوخسارى یه‌كتریمان كێشا
سیمایه‌كى خه‌یاڵى نه‌مابوو بۆ جواینه‌كان
نازه‌نین ..........
ئه‌و بولبولانه‌ى له‌زمانى هه‌موو فلوت ژه‌نه‌كانى شار ده‌گه‌یشتن زمانیان
برِن
بۆیه ناتوانم ئاغاى خۆم و كۆیله‌ى خۆم بم
عیشقه‌كانى من ئێستا هه‌مووى سه‌رابن
سه‌رابه‌كانى تۆش هه‌مووى عیشقن
كه‌سه‌كه‌م .....
چاره‌نوس چیه جگه‌له‌گریانێك له‌ئاوابوون ؟
جگه‌له‌پێكه‌نینێك له‌خۆ خه‌ڵه‌تاندن؟
كه‌سێك نه‌یتوانى شه‌ریعه‌تێك له‌زمانى په‌پوله بخوڵقێنىَ
به‌زمانى چه‌قۆ نامۆبىَ و
چه‌قۆى هه‌موو رِاوچیه‌كان بشكێنىَ و
زارى یارى له قومارچیه‌كان بسێنىَ
گریان چیه جگه‌له‌زمانى ئه‌و باڵدارانه‌ى
لێوان لێو بون له‌گۆرانى و
ئاسمانێكیان نه‌بوو بۆخوێندن؟
خوێندن چیه جگه‌له‌وه‌ى
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كانه‌وه
دوكه‌ڵى پشت په‌نجه‌ره‌كان ببینى ؟
كه‌چى خوێندمان
تاعون و بۆنى خوێنمان جیا نه‌كرده‌وه
بۆنى گوڵ و بۆنى باروتمان له‌یه‌كترى نه‌كرده‌وه
كه‌سه‌كه‌م .......
ئه‌وچه‌قۆیه‌ى به‌مناڵى باوكم بۆى كرِیم
هه‌مان چه‌قۆیه له‌گوڵدانه‌كه‌ى ماڵدا دامناوه
هه‌مان چه‌قۆیه ده‌منارد بۆكچه‌ته‌نیاكانى شار‌و په‌شیمان ده‌بوومه‌وه
چه‌قۆكه‌م نایه گۆرِو شه‌رمى ئه‌و رِۆژگاره‌م لانافه‌وتىَ
شه‌رمێك من و تۆ له‌نه‌بوون هێنامانه بوون و
نه‌یتوانى رِێگرى له‌رِژانى ده‌ریایه‌ك خوێن بكات و
كه‌چى ناهێڵى په‌روانه‌یه‌ك به‌كامى دڵ بسوتىَ
نازه‌نین........
فاڵچیه‌كان پشتاوپشت هه‌ریه‌كێكمانیان ده‌برده سه‌ر حه‌زره‌تێكى ئه‌و
تاریكستانه
وه‌ك ئه‌وه‌ى زه‌مانێك كه‌سێك نه‌بووبێت جگه‌له‌وه‌چه‌كانى تاریكى
وه‌ك دووله‌ت سێوى لاسور به‌شیان كردین
وه‌ك ئه‌وه‌ى لایه‌كیان له‌ده‌ست پیاوێك كه‌وتبێته ناو زبڵدانێك
پیاوێك كه‌به‌سه‌ر پشتى ئه‌سپێكى خۆڵه‌مێشه‌وه تێپه‌رِى
قامچیه‌كى سه‌رابى به‌ده‌سته‌وه‌بوو
پیاوێك به‌سه‌ر پشتى ئه‌سپێكى ته‌لیسماویه‌وه گوزه‌رى كرد
ئه‌وقه‌فه‌زانه‌ى بۆگوڵ و باخچه‌كان جێهێشت
له‌زێرِى رِوت و ئه‌ڵماسى گران به‌هابوو
پیاوێك له‌وقافلاَنه‌ى به‌رده‌بازه‌كانیان كه‌لله‌سه‌رى مرۆڤ و
قه‌ڵغانه‌كانیان دڵى مه‌مله‌كه‌تێك بوو
كه‌سه‌كه‌م.......
له‌نمایشى ئه‌و وه‌رزه ئێسك سوكه تێنه گه‌یشتین
به‌ده‌م وه‌رینى گوڵه‌كانه‌وه پَى وتین:
هه‌رئه‌مه‌یه حه‌قیقه‌تى بوون
له‌تێكه‌ڵ بوونى گوڵ و په‌پوله گریانمان خوڵقان
شیعر‌و درۆمان خوڵقاند
ئیدى گوڵه رِه‌شه‌كانى قه‌ده‌ر
به‌به‌رۆكى كام له‌عاشقه درۆزنه‌كانى شاره‌وه بناسینه‌وه
له‌ناو ئه‌و هه‌مووده‌رگاى به‌رِوى به‌دبه‌ختیماندا كرانه‌وه‌و
ئه‌و هه‌موو په‌نجه‌ره‌ى به‌رِوى خۆشبه‌ختیماندا داخران؟؟
هه‌ناسه‌كه‌م .....
ئێمه سێبه‌ره‌كانى یه‌كتریمان به‌لاشه‌ى په‌پوله‌كان مه‌رگ بارانكردو
خۆمان قاقاپێكه‌نین
كه‌چى ده‌مان وت ده‌بوو من عاشقى فریشته‌یه‌ك بام
ئیحساسى له‌باڵى په‌پوله‌و په‌رِه‌ى گوڵ بێت
نه‌مانزانى شاردنه‌وه‌ى گوناهه‌كانمان له‌حزورى یه‌كتریدا
نه‌له‌حزورى خوادا و
نه‌له ویژدانماندا دادمان نادا
ئیدى ده‌بێت چاوه‌رِوانى خواوه‌ندێك بین
وه‌ك عیسا میهره‌بان له‌به‌خشینى سزادا!
كه‌سه‌كه‌م........
عیشق وه‌ك ماسیه‌كى ئه‌ویندارى ده‌ریا
به‌قولاپى جادویی ماسیگرێكى مه‌سته‌وه
چی پێده‌كرىَ؟
بۆیه ئه‌ستێره‌كانى خۆكوژیمان به‌ئاسمانى هیوا كانه‌وه ده‌ژمێرین
ئه‌وشه‌وه‌ى تۆلیره‌نه‌بووى
رِۆحم به‌و شاره خه‌یاڵیه ده‌خه‌ڵه‌تاند
پرِمكردبوو له‌باخچه‌ى جوانى و
فریشته‌كانى میهره‌بانى
به‌دواى مه‌رگێكه‌وه بووم كۆتایی به‌مه‌رگه‌ساتى رِۆح بێنىَ
ئاخر گۆرِه‌كانمان ته‌نها له‌پلیكانه‌یه‌كى خه‌یاڵى ئه‌چىَ
سوڵتانێك به‌فیزه‌وه بۆلوتكه‌ى ده‌سه‌لاَت هه‌نگاو ئه‌نىَ و
له‌پشت دیواره‌سه‌رابیه‌كانى تینوێتیمانه‌وه
به‌گه‌دایمان پَىَ ئه‌كه‌نىَ
كه‌سه‌كه‌م.....
ئه‌م خۆڵباران و خه‌مبارانه
دوكه‌ڵى رِۆح بوو له‌په‌نجه‌ره‌ى كچه ته‌نیاكانى شاره‌وه ئه‌هاته‌ده‌ر
ئه‌و گۆرِهه‌ڵكه‌نه پیره‌ى
هه‌مووعومرى له‌هه‌ڵكه‌ندنى ئه‌و چالاَنه‌دا به‌سه‌ر بردووه كه‌ئازیزانى
من و تۆ ئه‌شارنه‌وه
غوبارى ئه‌و ئه‌سپانه بۆ ئه‌ڵماسێكى به‌جێماو ئه‌گه‌رِىَ به‌ره‌و مه‌غریب
رِۆشتون
له‌گومرِایى خومان ئه‌م غوباره‌مان خوڵقاند
نه‌یه‌كترى تیائه‌دۆزینه‌وه‌و نه‌یه‌كتریشى تیا جێدێڵین
تاله‌لێوارى په‌ته‌كه‌دا به‌یه‌كترى ده‌ڵێین ماڵئاوا
نیوه‌مان بۆ ژیان ئه‌گه‌رِێینه‌وه
نیوه‌شمان به‌ره‌و سه‌فه‌رێكى نادیار ئه‌چین
كه‌سه‌كه‌م.......
هه‌رگیز ده‌رگاكانى مه‌رگمان نه‌شكاند بۆ ژیان
بۆیه ژیان له‌گریانى ئه‌ویندارێك ئه‌چوو
به‌زه‌رده په‌رِى ئێواره‌یه‌كه‌وه
له‌ماڵئاوایی زه‌مه‌ن ئه‌چوو
له‌و باخچانه‌ى به خوێنى خۆیان گوڵه‌كانیان ئاوئه‌دا
به‌فرمێسكى خۆیان به‌خته‌وه‌ریان به‌خێو ئه‌كرد
چى هه‌ڵه‌یه‌كمان كرد
حكایه‌تى ئه‌و كورِه كه‌چه‌ڵه‌ى مناڵیمان بیرى خۆمان برده‌وه
ماڵى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ئه‌به‌خشى به‌هه‌ژاران
نازه‌نین .......
ده‌ستم ناگاته (ناستاتیا)ى شه‌وه‌سپیه‌كان پىَ ى بڵێم
(ده‌ستێڤسكى )ئه‌و چوارشه‌وه عاشق نه‌بووایه
نه‌یئه‌توانى به‌و هه‌موو ئیحساسه‌وه بت خوڵقێنىَ
تاته‌رِه‌شوعى ژوره‌كانى زه‌مه‌ن
نه‌یكردوین به‌كه‌رِوى ژوره‌خۆڵه‌كانى ته‌مه‌ن
بهێڵه ژوره‌كانى ته‌نهاییمان پرِبێت له‌گۆرانى حه‌سره‌ته‌كانى خۆش ویستن
نه‌ك رِاوچیه‌كانى ژیان وه‌ك دوو مۆمیایى
بمان به‌خشن به‌مۆزه‌خانه‌یه‌ك
وه‌ك ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ى حیكمه‌ته‌كانى مردنى ئه ژماردو
به‌خشیان به‌شێتخانه‌یه‌ك
وه‌ك ئه‌و دۆلفینه‌ى له‌كه‌ناره‌كانى ده‌ریایه‌كدا
هاناى بۆ ماسیگرێك بردوو
فرۆشتى به‌قه‌ێابخانه‌یه‌ك
Jgarsoz8181@yahoo.com
111
|