|
كۆتاییه‌كان
هه‌ردى شه‌فیق
بۆ رِوئیا ئه‌و كچه‌ى ئێواره‌یه‌ك خه‌یاڵ ئه‌یكوژێت
له‌بیرته ئێوارانێك لیمۆدۆزیمان ئه‌كرده برینه‌كانى خۆمان؟
دڵ خۆمان ئه‌خسته به‌رده‌مى قه‌ل و داڵه‌كان ؟
هه‌ناسه‌مان پرِبوو له‌پۆله په‌پوله‌ى سپى و
رِۆحمان پرِبوو له‌گریانى كوكوختى؟
له‌گه‌ڵ نه‌یژه‌ن و فلوتژه‌نه‌دڵشكاوه‌كان ده‌گریاین
له‌گه‌ڵ كه‌مان ژه‌نه‌حه‌سره‌تدیه‌كان
مه‌یخانه‌كانمكان ئاوه‌دان كرده‌وه؟
سه‌یىر چاوى ئه‌و كه‌ناریه سیابه‌ختانه‌مان ده‌كرد
به‌ره‌و مه‌مله‌كه‌تێك له‌تاعون ده‌فرِین؟
سه‌یرى توىَ توىَ ى دڵى ئه‌و په‌پولانه‌مان ده‌كرد
ولاَتێك له‌سه‌ره‌تانیان ئه‌دۆزیه‌وه؟
هه‌ناسه‌مان بۆنى وێرانه‌ى شارێكى لێده‌هات و
رِۆحمان بۆنى كوشتنى په‌ریزاده‌كان؟
تۆ ئه‌و عاشقه‌ت له‌بیره به‌پىَ ى خاوسى و دڵێكى خوێناویه‌وه
به‌گه‌رِه‌كه هه‌ژاره‌كانى شاردا گۆرانى ئه‌وت؟
له‌سه‌ر سوچى كۆلاَن وگۆشه‌ى مه‌یخانه‌كاندا وه‌كو شێتىَ ئه‌گریا؟
وه‌ك ئه‌سپ سوارێك رِمێك له‌دڵى چه‌قیبىَ پێده‌كه‌نى؟
تۆ ئه‌و شاعیره‌ت له‌بیره
نامه‌ى بۆئه‌و كچانه ده‌برد دڵیان ئه‌خسته قه‌فه‌زى زێرِه‌وه
وه‌ك گه‌نجه سه‌ركه‌شه‌كان بۆسه‌یرى كچه نیمچه رِوته‌كان ده‌چوو؟
ئه‌وشاعیره‌ى عیشقى ئه‌و كچانه ده‌یكوشت عیشقى زێرِو زیوده‌یكوشتن
له‌بیرته هه‌موورِۆژێك وێنه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌وكچه‌ى ده‌كێشا دڵى ئه‌شكاندو
به‌رِۆحێكى غه‌ریبه‌وه گۆرانیه‌كى غه‌ریبانه‌ى ده‌وت:
((بائه‌م تابووته كۆنه هه‌ڵوه‌شێنین و رِه‌فه‌ى كتێبخانه‌یه‌كى لێ‌دروست
كه‌ین
باكورسى ئه‌م ئیمبراتۆره كوێرانه بشكێنین و كورسى شاعیره‌كانى لێ‌دروست كه‌ین))
له‌بیرته ئێواره‌یه‌ك دڵى خۆى ئه‌دا له‌خاچ و
به‌یانیانیش سێداره‌ى بۆ رِۆحى خۆى هه‌ڵده‌خست؟
له‌بیرته نامه‌كانى دڵداریمان له‌قاوغه شقارته‌كاندا فرِىَ ئه‌دا
بۆ ئه‌و كچانه‌ى نامه‌كانیان تێدا ئه‌ناردو
خۆشیان تیادا ئه‌سوتان؟
له‌بیرته به سه‌به‌ته خوێناویه‌كانه‌وه بۆگوڵى سور ده‌گه‌رِاین؟
له‌ده‌رگاى مه‌عبه‌دو مه‌یخانه‌كانمان ئه‌دا
سه‌یرى ئه‌و چرایانه‌مان ئه‌كرد به‌سه‌ركتێبى شاعیره‌كاندا ئه‌سوتان و
حه‌شاماتێك په‌پوله‌یان پێوه‌بوو؟
له‌مه‌ینۆشێك ى رِاسته‌قینه‌و خواناسێكى گوناهكار ده‌چوین
له‌سواڵكه‌رێكى نورانى وگوناهبار ده‌چوین
ئه‌و باخانه‌ت له‌بیره بۆنى عه‌تریان رِۆژه رِێیه‌ك ده‌رِۆیی؟
ئه‌و كچانه‌ت له‌بیره له‌دوكانى زێرِه‌نگه‌ره‌كاندا رِۆحیان ونده‌كرد
هه‌ربه‌و ئه‌ڵقه‌ى په‌نجه‌یان خۆیان ئه‌خنكان
په‌نجه‌یان پێ دیل ئه‌كرد؟
ئه‌و به‌هاره‌ت له‌بیره به‌له‌وه‌ى سه‌ره‌تان و تاعون هه‌ڵبكات
له‌ژێر باراندا به‌رِوتى ئه‌خه‌وتین؟
ئه‌و رِۆژانه‌ت له‌بیره برینى عیشقه‌كانمان وه‌كو خوێن به‌جێپێكانمانه‌وه
جێده‌ما
عیشق وه‌ك سێداره‌ى جه‌للادێك ئه‌یداین له‌دار
مه‌رگ وه‌ك قولاپى ماسیگرێك هه‌ڵى ئه‌گرتین؟
رِوئیا به‌خۆته‌وه بمگوشه ،به‌خۆمه‌وه ده‌تگوشم تاپه‌راسوه‌كانمان ورد
ده‌بن
هه‌ڵم مژه، هه‌ڵت ده‌مژم تاپێكه‌وه ده‌بینه جه‌سته‌یه‌ك
هه‌ڵمكۆڵه،تاسه‌رئێسقان هه‌ڵت ده‌كۆڵم تاده‌بینه رِۆحێك
تۆ ئه‌و رِۆژانه‌ت له‌بیره دیوار‌و په‌نجه‌ره‌كان
به‌ئه‌ندازه ى پیاو كوژه‌كان ده‌یان ناشتین
جه‌نگ وه‌ك كه‌نیزه‌ك و كۆیله‌و تالاَنى ئه‌یبردین
وه‌رِزبوون به‌ئه‌ندازه‌ى ته‌نهایی و
حه‌قیقه‌ت وتن و
درۆنه‌كردن ئه‌یكوشتین؟؟؟
تۆ ئه‌و گرانیه گه‌وره‌ت له‌بیره رِه‌وه كولله‌یه‌ك
مرۆڤ و ده‌غڵه‌كانیان ده‌خوارد؟
هه‌زاران داهۆڵى رِه‌ش پاسه‌وانى دڵى ئێمه‌بوون؟
تۆ ئه‌و هه‌رزه چه‌توونانه‌ت له‌بیره
گۆرانیان به‌قاچ و قول و سینه‌ى رِوتى كچاندا ده‌وت؟
یان ئه‌و ئێوارانه‌ى وه‌ك دوومۆم به‌سه‌ر یه‌كتریدا تواینه‌وه
له‌ناو فرمێسكى یه‌كتریدا له‌ش پیسیمان ده‌رئه‌كرد
ئه‌وئێوارانه‌ى ئه‌سپ سواره‌كان
ئه‌سپه‌كانیان بۆ جه‌نگێكى تر ناڵده‌كرد؟
تۆ له‌بیرته ئێوارانێك مه‌ینۆشێك سه‌یرى ئاوابوونى ده‌كردو ده‌گریا؟
سه‌یرى یادگاریه‌كانى ده‌كرد خوێنى لێده‌هات؟
ئه‌و مه‌ینۆشه نائومێده ئه‌لێم
قوَڵى بۆ هه‌موو كچه عه‌یاره‌كانى شار ئه‌كرد به‌سه‌رین
رِۆحى بۆ هه‌موو نابینا‌كان ئه‌كرد به‌مۆم و
دڵى بۆ عیشقێكى ناكام ئه‌كرد به‌ته‌كیه‌گا؟
رِوئیا له‌خه‌ونمدا ده‌بینم ده‌سته‌كانم ده‌چنه خوێنى خۆم
تۆ ئه‌و رِیش چه‌رموه‌ى دراوسێمانت له‌بیره
ئه‌و پیاوه‌ى نیگه‌رانیه‌كانى خۆى ده‌كێشا؟
ئه‌وپیاوه‌ى من و ئه‌و شمشێره‌خوێناویه‌كانمان ده‌سرِى و
لافیته‌ى حازركراومان بۆ مردوه‌كان ده‌نوسى
ئاخر من و ئه‌و تابووتمان بۆدڵى كچه‌كانى شار دروست ئه‌كردو
لامان وابوو بۆخۆشمانى دروست ئه‌كه‌ین
من و ئه‌و داوه‌تى شینگێرِه‌كانمان ئه‌كرد پرسه بۆدێوانه‌كان دابنێین
نه‌مان ده‌زانى ئه‌وه‌ى مردبوو ته‌نها خۆمان بووین
من وئه‌و گۆرانى (ماڵ غه‌رب خۆم)مان بۆ بۆ قه‌ره‌جه‌كان ده‌وت و
نه‌مان ده‌زانى له‌هه‌موو كه‌س غه‌ریبتر ئێمه‌بووین
نه‌مانده‌زانى یادگاریه‌كانمان ده‌ستیان ده‌چێته خوێنى ئێمه‌و
سێبه‌ره‌كانى خۆمان ده‌مان كوژن
من و ئه‌و رِیش سپیه ئاگرمان به‌ماڵێكه‌وه ده‌نا
له‌سه‌ر ده‌رگاكانى نوسرابوو(به‌خێرێ بێن بۆ به‌رائه‌ت وبه‌خته‌وه‌رى)
من و ئه‌و خوێنمان ده‌كرده باده‌كانه‌وه
نه‌مان ده‌زانى باده‌نوَش و
باده‌گێرِى مه‌یخانه‌كان ئێمه‌بووین
ئێمه له‌ده‌ست ئه‌و تارماییانه هه‌ڵده‌هاتین له‌رِۆحى خۆمان ده‌هاتنه ده‌ر
له‌ده‌ست ئه‌وناڵینه گوێمان ده‌گرت ده‌نگى دڵى خۆمان بوو
ئه‌و فریشته سپیانه‌مان ده‌كوشت مناڵه‌كه‌ى رِۆحى خۆمان بوو
باله‌ناو خۆڵه‌مێشه‌كانى خۆماندا عیشق بكه‌ین رٍِوئیا
ئه‌ى ئاخرین حه‌كیمى ئه‌م بیماریه كوشنده‌یه‌م
ژورێكم له‌به‌رد بۆ دروستكه‌و ماڵێك له‌گڵ
شه‌مه‌نه‌فه‌رى ئه‌م نائومێدیه نه‌وێستگه‌ى هه‌یه‌و نه‌دوامه‌نزڵ
تۆ ئه‌و ژنه شارانگه‌رِه‌ت له‌بیره بیمارى عیشق هه‌زاران جاركوشتبووى
ئه‌و ژنه‌ى سواڵى موحیبه‌تى ده‌كردو ده‌یوت:
دڵێك خوێنى لێنه‌یه‌ت دڵى عاشق نیه
رِۆحێك له‌نێو خوێندا نه‌بێت به‌خۆڵه‌مێش رِۆحى عاشق نیه
جوانیه‌ك له‌حه‌سره‌تدا له‌دایك نه‌بێت كچى جوانى نیه
موحیبه‌ت له‌رِه‌حمى مه‌رگه‌وه نه‌یه‌ته دونیا كورِى ژیان نیه
كۆشكێك ئاشوبى وێرانه‌ى پێوه‌نه‌بێت نه‌وه‌ى به‌هار نیه
بۆنى تۆفانى سه‌رده‌مه‌كانى نائومێدى لێدى عیشق ئالوده‌ى مه‌بن
بۆنى مه‌یخانه‌ى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ره‌كۆنه‌كانى لێدىَ گیرۆده‌ى مه‌بن
باپه‌یكه‌رتاشه‌كان به‌رده‌كان له‌دڵى ئێمه‌بتاشن
به‌رده‌كان ناتوانن چیتر خواوه‌ندى درۆینه‌بن؟
تۆ ئه‌و قافلاَنه‌ت له‌بیره سه‌گه‌كانیان بۆ رِامكردنى كچه‌كانى شار به‌خێو
ئه‌كرد؟
پڵنگه‌كانیان بۆكوشتنى رِۆحى باده‌نۆشه‌كان ئاوئه‌دا
رِۆحیان وه‌ك ئاوێنه له‌تله‌تده‌كردین و
دڵیان توىَ توىَ ئه‌كردین؟
ئێستا ئه‌و قافلاَنه ده‌ردى جوانى كوشتونى و
ئالوده‌بوونى عیشق ناشتونى
تۆ ئه‌و كچه دڵشكاوه‌ت له‌بیره جله خوێناویه‌كانى عاشقَیكى ئه‌لاوانده‌وه
هه‌ربه‌خه‌یاڵ عاشقى بووبوو
هه‌ربه‌خه‌یاڵیش بۆى ئه‌مرد؟
ئه‌و كورِه‌ت له‌بیره بۆ ئه‌و كچه ده‌گریا له‌پشت په‌نجه‌ره‌كه‌وه تیله‌یه‌كى
تێده‌گرت؟
بابچینه‌وه سه‌رگۆرِى شاعیره‌كان
ژیان له‌نێو دڵى ئه‌م شمشێره‌دا مردوه
هه‌رئه‌و شاعیره‌ى له‌سه‌ر رِوى مانگ چوارینه‌یه‌كى كلاسیكى ده‌نوسى
له‌په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه چاوى ده‌برِیه رِێبوارێك كچى ناو خه‌ونه‌كانى بێت
ته‌نهاییه‌كى جارِسكه‌ر
وه‌ك عه‌زابى زیندانێكى كۆن كوشتى
له‌سه‌ر ئه‌م خاكى ئاگره به‌ده‌سته‌كانم ده‌رِۆم
رِوئیا ده‌بێت له‌ئارایشتگاكاندا خۆمان له‌خوێن و دوكه‌ڵ هه‌ڵكێشین
ئیتر عیشقه‌كان له‌تمان ناكه‌ن ،یادگاریه‌كانیان ده‌مانكوژن
ئێستا مه‌ینۆشه‌كه خۆى كوشتوه كه‌سیش بۆى ناگرى
دێوانه‌كه له‌رِۆحیدا بووه به‌خۆڵه‌مێش و كه‌سیش تازیه بار نیه
ئێستا نه‌یژه‌ن و فلوت ژه‌نه‌كان مۆسیقاى مه‌رگى خۆیان ده‌ژه‌نن
كه‌ناریه‌كان له‌ناو ئه‌م تاعونه‌دا گۆرِ غه‌ریبن
په‌پوله‌كان سه‌ره‌تانیان گرتووه و په‌ریزاده‌كان خۆیان كوشتوه
ئه‌و عیشقه‌ى له‌گۆشه‌ى مه‌یخانه‌كان بوو
ئێستا له‌سۆزانیخانه‌كانه
كچه‌كان هه‌ربه‌قاوغه‌شقارته‌كانى نامه‌كان خۆیان سوتاندوه
چراو په‌راوانه‌ى سه‌ركتێبى شاعیره‌كان كوژاوه‌ن
باغه‌عه‌تره‌كان بۆنى پێسته‌ى ئاژه‌ڵى كێویان لێدىَ
كچه‌كان به‌ئه‌ڵقه‌ى ده‌زگیرانیا خۆیان هه‌ڵواسیوه
گرانیه گه‌وره‌كان گۆشتى دڵه‌كان ده‌خۆن
ئێستا له‌ماڵى شاعیره‌كان تابووتیان بۆدروست ده‌كه‌ین
له‌باڵى په‌پوله كورسى دائه‌تاشین
ئه‌و مه‌ینۆشه‌ى سه‌یرى خۆرنشینى ئه‌كردو ئه‌گریا
ئێستا ته‌كیه‌گاكه‌ى بووه‌به‌ماڵى سۆزانیخانه‌كان
مۆمه‌كان و په‌پوله‌كانى بردوه‌ته قومارخانه‌كان
ئێستا خوێنى دڵى خۆى ئه‌كاته‌باده‌وه
ئێستا رِیش سپیه‌كه‌ى دراوسێمان سمێڵى بۆ یاخ ئه‌كاته‌وه
شمشێره‌كه‌ى له‌خوێنى كوكوختیه‌كى تر هه‌ڵئه‌كێشىَ
بووه‌ته‌وه به‌كورِێكى چوارده‌سالاَن
ئێستا شارانگه‌رِه‌كه بووه به‌له‌شفرۆش
دڵ وجوانى و موحیبه‌ت ى ئه‌و بوون به‌وێرانه
كۆشكه‌كه‌شى بووه‌به‌كه‌لاوه
گوڵه‌كه‌ى رِۆحى به‌ده‌م باى نه‌سیمه‌وه هه‌ڵوه‌ریوه
به‌رده‌كانیش له‌دڵى ئه‌و
په‌یكه‌رى خوایه‌كى ناقۆلاَیان داتاشیوه
ئێستاقاقڵه‌كان به‌بىَ پڵنگ و سه‌گه‌كان،
دڵى كچه‌كان رِامئه‌كه‌ن
ئه‌و كچه‌ش هه‌ربه‌خه‌یاڵ عاشق ده‌بوو
هه‌ربه‌خه‌یاڵ گۆرِێكى بۆخۆى كرِیوه
ئه‌و كورِه‌ش تیله‌ى پشت په‌نجه‌ره‌كان عاشقى ئه‌كرد
دیوار‌و په‌نجه‌ره‌كان سه‌ریان برِیوه
تۆ ئه‌و كچه دڵشكاوه‌ت له‌بیره به‌ناو دوكه‌ڵدا گۆرانى ده‌وت و ده‌رِۆیی
سه‌ماى به‌مكه تورت وخرپنه‌كانى ده‌كرد؟
له‌نێو خوێنى سورى خۆیدا گوڵ و بوكه‌شوشه‌ى سه‌وزده‌كرد؟
مه‌مكه‌كانى وه‌كو سێوێك به‌داره‌وه گه‌نیوه
ئه‌و كورِه‌ت له‌بیره دواپارچه‌ى رِۆحى له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌یه‌كدا ئه‌سوتان
ئه‌و كورِه‌ى له‌ئاهه‌نگ وسه‌فاكاندا ئه‌گریا
گوڵ و خوێنى له‌مه‌یخانه‌كاندا دائه‌نا؟
ئێستا ده‌ردى ئه‌وین كردویه‌تى به‌حه‌شیش كێش
نائیتر ئه‌و كورِه قه‌رارى داوه نه‌گه‌رێته‌وه مه‌یخانه‌كه‌و
كچه‌ش تاهه‌تایه نه‌گه‌رِێته‌وه بۆژیان
|