|
ئاسمانى خوێن
هه‌ردى شه‌فیق
(به‌تۆ پێشكه‌شه كه‌هه‌میشه
ده‌سته‌خوێناویه‌كانتم پیا ئه‌سرِى ئه‌ى نیشتیمان )
دوو دیوى به‌یه‌كترى
نامۆم
دیوه‌كانم له‌یه‌كترى هه‌ڵدێن وبه‌دواى یه‌كتریدا ئه‌گه‌رِێن
نیوه‌م به‌دواى حه‌قیقه‌تداو نیوه‌م به‌دواى گوماندا
نیوه‌م به‌دواى عیشقداو نیوه‌م به‌دواى خۆكوشتندا
هه‌ردوو نیوه‌كه‌شم یه‌كترى ئه‌كوژن
با هه‌ر به‌ناو كه‌لاوه‌دا برِوَین و بیر له باڵه‌خانه بكه‌ینه‌وه
با هه‌ر به‌نێو خوێنى خوشكه‌كانماندا برِۆین و بۆگوڵ بگه‌رِێین
به‌هه‌ر له‌نێو دڵى براكانماندا زۆڵه‌كان بدۆزینه‌وه كه‌هى، ئێمه‌نین
با هه‌ر ئه‌م ده‌رگاى جه‌ننه‌ته بكوتین و كه‌سیش (فه‌رموو)نه‌كات
با هه‌ر به‌نێو لاشه‌ى ئه‌م مردوانه‌دا برِۆین و كه‌سیش هه‌ناسه‌یه‌كى سارد
هه‌ڵنه‌كێشىَ
به‌ناو سه‌رابدا برِۆین و
با خوێن وه‌كو سێبه‌ره‌كانمان به دوامانه‌وه بێت
به‌نێو ته‌رمى ئه‌م باڵنده كوژراوانه‌دا رٍِێ بكه‌ین ئاسمانى شه‌و ده‌یان
كوژىَ
باهه‌ربڵێین ئێمه كورِه زۆڵه كانى تۆین و ئه‌ویش هه‌ر حاشامان لێبكات
با گوناه هه‌میشه وه‌كو كه‌شكۆڵى شوان به كۆڵمانه‌وه بێت
باهه‌ر به‌نێو ئه‌م لیتاوه‌دا برِۆین و گۆرانى( بۆنى خاك) بڵێین
....................................................
باهه‌ر له‌م جه‌نگه‌ڵه‌دا بكوژرێین و سرود بۆ جه‌نگ بخوێنین
باهه‌ر به‌نێو ئه‌م ئاشوبى رِۆحه‌دا برِۆین و گوڵ برِوێنین
باهه‌ر سرودى ئه‌م به‌چكه شێرانه بڵێین هه‌لاهه‌لامان ئه‌كه‌ن
باهه‌ر له‌م مه‌یخانه‌دا باده‌نۆشى بكه‌ین و ساقیه‌كانیش خوێنى ئێمه
بگێرِن
باهه‌ر به‌نێو ئه‌م قامچیانه‌دا برِۆین له رِۆحى ئێمه ئه‌درێن
باهه‌ر به‌نێو ئه‌م قوڵینگه بریندارانه‌دا برِۆین و بگرین
باهه‌ر به‌نێو ئه‌م بۆنى خوێنه‌دا سه‌فه‌ر بكه‌ین و بۆنى شه‌و مان لێبێت
..........................
وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ى پایزان بۆسه‌یرى رِوت بونه‌وه‌ى دره‌خته‌كان ده‌چێت
بۆسه‌یرى برین و خوێن و سواڵكه‌ره‌كانت ده‌چووم
له خوێنى خۆمدا سه‌وزبووم و كه‌س نه‌یبینى
مه‌رگم ئاوداو خودا‌ش ئاوى نه‌دام
مردوى ناو مه‌یتخانه‌كانیان پىَ ئه‌شۆردم
گوڵى سوریان له‌نێو خوێندا پىَ سه‌وز ئه‌كردم
ئه‌سپه كانیان له مه‌یخانه‌كاندا پىَ ئاو ئه‌دام
برینى ئه‌سپه‌كانیانم تیمار ئه‌كرد
ێه‌گى پاسه‌وانه كانیانم به خێو ئه‌كرد
.................................
من ده‌م ویست سه‌رم بخه‌مه سه‌رمه‌مكه‌كانى كچێك و خه‌وم لێبكه‌وێت
جله خوێناویه‌كانم له‌به‌ر باراندا بشۆم و ئاوى گوڵه سوره‌كان بده‌م
ئه‌و مناڵه په‌شیمان كه‌مه‌وه به‌دارو لاستیكه‌وه به‌ردى ئه‌گرته په‌نجه‌ره‌ى
مانگ
ئه‌و كچه بهێنمه پێكه‌نین مانگ به‌بریندارى له‌چاوه‌كانیدا ئه‌گریا
ئه‌و عاشقانه په‌شیمانكه‌مه‌وه فاڵیان به‌په‌رِه‌ى گوڵه‌كان ده‌گرته‌وه
ده‌م ویست هاواربكه‌م بابێن تایه‌فه‌ى په‌پوله‌كان
بابكوژرێن عه‌شیره‌تى مرۆڤه‌كان
ده‌م ویست ئه‌م قانونى كوشتنه تێك بده‌م و گاڵته له‌گه‌ڵ ئه‌م خوێنه‌دا
بكه‌م
كه‌چى شاعیره‌كان هاواریان ده‌كرد :
رِه‌شه‌باى مه‌رگ هات بائه‌م هه‌واره جێبێڵین
تاعون هه‌ڵیكرد بالێره برِۆین
..............................
ئیدى ده‌بَى كورِه‌كانى تۆ بوتڵى باده‌كانیان لابه‌رن و نیشانه له دڵى من
بگرن
من بووم له زیندانه كانه‌وه بیرم له مه‌یخانه‌كان كرده‌وه
ئه‌م كه‌موڵه‌ى ئازادیه‌م به خوێنى خۆم پرِكرد
نه‌م ده‌زانى گوڵباران ئیشى تۆنیه و عاقیبه‌ت گولله بارانم ده‌كه‌یت
ده‌بىَ ئیدى بڵێم :باڵى فریشته‌كانى خوا بۆخۆت كه‌خوێناوین
به‌باڵى رِۆحى خۆم ده‌فرِم كه‌هى په‌پوله‌ن
ده‌زانم ئیدى ده‌بێت
ته‌رمى ئه‌و عاشقانه‌مان بخه‌ینه چاڵ به‌زۆر بردیان
پیلان بۆ هاورِێكانمان دابنێین و بیان به‌ینه گۆرِستان
له‌شه‌رمان نێو چاوانمان بخه‌ینه سه‌رته‌رمى برا كوژراوه‌كانمان و بگرین
ئه‌و برایانه‌ى ده‌مان كردن به‌پلیكانه‌ى جه‌نگه‌كان
ئه‌و برایانه‌ى له‌دواوه‌ى سه‌نگه‌ره‌كان و
سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رامبه‌ریانه‌وه ده‌مان پێكان
.........................................
ده‌زانم گۆرِ هه‌ڵكه‌ن و گۆرِ فرۆشه‌كانت له‌گشت كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند ترن
به‌س جله خوێناویه‌كانمان به‌ره‌وه بۆ ده‌زگیرانه كانمان وپێیان بڵىَ:
ئه‌ڵقه‌كانیان مۆمیا بكه‌ن
به‌تابلۆكێشه‌كانیشت بڵىَ :وێنه‌ى رِوتى ئه‌وان له‌سه‌ر گۆرِه‌كانمان بكێشن
ناوى ئه‌وانیش له‌سه‌ر گۆرِه‌كانمان بنوسن
ئه‌و گۆرِانه‌ى تامه‌حشه‌ر ناڵه‌یان لێوه دىَ و
خوێنیان به‌سه‌ردا ده‌بارىَ
به‌و كچانه بڵىَ: له‌برى پاره خه‌یانه‌تى براكانیان ئه‌ژمارد
له‌برى گولله ماچى عاشقه‌كانیان ده‌یكوشتن
ئێمه ئه‌و په‌پوله پێكراوانه بووین نه‌كه‌س به‌دواى ته‌رمه‌كانماندا گه‌رِاو
نه‌په‌یكه‌ر تاشێكیش كردینى به‌سه‌ربازى ون!
............................
لێره‌وه ئیدى ده‌رِۆم
به‌رله‌وه‌ى وه‌كو گۆشتى قوربانى ماڵه‌و ماڵ بمگێرِیت
وه‌كو زیناكه‌رێك شاره‌و شار سوارى كه‌رێكم كه‌یت
پێت ده‌ڵێم نمه‌ك حه‌رام ده‌رچویت، نیشتیمان
تۆ كه‌ى ئاوا مناڵه‌كانى خۆتت به‌بۆنى گوناه ده‌كوشت ؟
له‌بیرته وه‌ك چۆن بیابان رِێبواره‌كان له‌نێو له‌پى خۆیدا ئه‌كوژىَ
ئاوا گوناهم له خۆمدا ئه‌كوشت؟
وه‌ك چۆن كوێستان گولاَڵه سوره له‌رِۆحى خۆیدا سه‌وز ئه‌كات
ئاوا رِۆحم له خوێنى خۆمدا سه‌وز ئه‌كرد
منێك كه‌سه‌ر شۆرِى خۆم نه‌ئه‌خزانده نێو دێرِى ئینشایه‌ك
وه‌كو خوێنى قوربانى ئه‌مده‌ى له‌ده‌رگاى په‌رستگایه‌ك
...................................
له‌ژێر تریفه‌ى مانگدا رِوتم كه‌ره‌وه، له‌ژێر باراندا ماچت ده‌كه‌م
تۆ ده‌زانى كوشتنى بوكه‌ڵه‌یه‌ك به باوه‌شى مناڵێكه‌وه یانى چى ؟
دروست كردنى شه‌راب له كه‌لله‌سه‌رى كوژراوێكدا یانى چى؟
قومار كردن له‌نێو خوێنى شه‌هیده‌كانتدا یانى چى؟
من له لاڵه‌كانیشت تێده‌گه‌م چى ده‌ڵێن
هاواره‌كانت به‌كه‌رِیش ده‌بیستم
به‌بىَ بازارِى مردوشۆره‌كانیش ده‌زانم چ خوێنىَ به‌نێودڵى تۆدا دێت وده‌چىَ
به‌بىَ تابووت سازه‌كانیشت ده‌زانم ژماره‌ى خۆكوژه‌كانت چه‌نده
به‌بىَ ده‌ف ژه‌نین ده‌زانم ژماره‌ى ئه‌و ده‌روێشانه‌ت چه‌نده
به چه‌قۆ سه‌رى زمانیان له‌ت له‌ت ده‌كه‌ن
................................
به‌نێوگریان و خوێنى ئه‌م كوكوختیانه‌دا به‌ره‌و چ وێرانه‌یه‌ك ده‌چیت ؟
من رِۆژگارى برینه‌كانت له كۆڵ ده‌كه‌م
پێڵوه‌كانمت وه‌كو فه‌رشى سور بۆ رِاده‌خه‌م به‌سه‌ریا برِۆى
سه‌ركرده كانت به‌قه‌لاَدۆشكان ده‌گێرِم
شیعرى زیندانه‌كانت كۆ ئه‌كه‌مه‌وه‌و ئه‌یكه‌م به‌دیوانى شه‌هیده‌كان
نامه‌ى عاشقه كوژراوه‌كانت هه‌ڵده‌گرم بۆ كاتى كه‌یف و سه‌فا
به‌خوێنى دڵ و رِۆحى خۆم گه‌وره‌ت ده‌كه‌م
شه‌ره‌فى سۆزانیه‌كانت ده‌خه‌مه سه‌ر چاوم
ئابرِوى له‌شكرِه‌كانت ده‌خه‌مه ژێر پێم
تۆش وه‌كو ئه‌و سواڵكه‌ره‌ى سه‌یرى كۆشك و ڤێلاو ژنى جوانى گه‌وره‌كان ئه‌كات
،بمكوژه
وه‌ك ئه‌و سۆزانیه‌ى له‌ژێر له‌ززه‌ت و ئازاردا ده‌ناڵێنىَ،بمكوژه
وه‌ك چه‌قۆیه‌كى كول گۆشتى قوربانیه‌ك پاره پاره ئه‌كات پاره پاره‌م كه
وه‌ك قه‌ێابێك كۆترێك سه‌ر ئه‌برِێت سه‌رم ببرِه
ئاخر من كوفر به‌خواى هه‌موو قه‌بیله ژن كوژه‌كانت ده‌كه‌م و ده‌ڵێم:
ئه‌وه‌تا خوێنه رِژاوه‌كه‌ت ژه‌نگ هه‌ڵدێنىَ و
جوانیت وه‌كو كێوىَ به‌فر هه‌ره‌س دێنىَ
.....................................
بمكوژه‌و خۆڵه‌مێشه‌كه‌م بكه به‌باخچه‌كانى شاره‌وه
ئه‌وه دڵم گه‌ر مناڵه شه‌هیدێكى پێ ژیر ده‌بێت
ئه‌وه رِۆحم گه‌ر دایكێكى رِه‌شپۆش ئه‌خاته پێكه‌نین
خاكى ژێر پێى سواڵكه‌ره‌كانت ئه‌كه‌م به‌ماڵى دڵ
نێو له‌پى قه‌ره‌جه‌كانت پرِئه‌كه‌م له‌رِۆحى تۆ
نێو دڵى خۆم پرِئه‌كه‌م له گولله‌ى دوژمنانت
به‌س لێگه‌رِىَ كوكوختى ئه‌م عومره كوژراوه‌م بخوێنىَ
وه‌ك چۆن مه‌ینۆشێكى نا‌ئومێد بینى بۆ دواهه‌مین پێكى باده ئه‌كاته‌وه
رِۆحم بۆ هه‌موو نائومێدیه‌كانت ئه‌كه‌مه‌وه
تۆش چۆن عاشقه درۆزنه‌كانت ماڵه‌كانى رِۆح ئه‌كه‌ن به‌كه‌لاوه ،بمرِوخێنه
وه‌ك چۆن موسافیره‌كانت،خه‌ونه‌كانت و خه‌ونه‌كانیان
له‌جانتاى سه‌فه‌ردا ئه‌پێچنه‌وه
یادگاریه‌كانیان به‌ڤیزایه‌ك ئه‌گۆرِنه‌وه ،له‌گه‌ڵ مه‌رگدا بمگۆرِه‌وه
ئێستاش دڵم وه‌كو قورِقوشم بتاوێنه‌ره‌وه‌و بۆ وێنه جوانه‌كه‌ى جارانت بگه‌رِىَ
من هه‌ر كورِه كه‌چه‌ڵه‌كه‌ى ناو خه‌ونه كۆنه‌كان و عاشقه دێرینه‌كه‌ى
جارانى تۆم
گه‌ر ئه‌شزانیت به‌مردنم سواڵكه‌رێكت تێر ئه‌كه‌یت
وه‌ك دواهه‌مین جگه‌ره بمنىَ به‌لێوى خۆ كوشتنه‌وه
گه‌رده‌زانیت به كوشتنم نائومێدێكت ئاسوده ئه‌كه‌یت
ئابرِوى له‌شفرۆشێكت ئه‌كرِیته‌وه ،یاقه‌ره‌جێكت نیشته جێ ئه‌كه‌یت
ئه‌وا وه‌ك دواهه‌مین گولله بمنىَ به‌ناو چاوى مردنه‌وه
....................................
لێره‌وه ده‌رِۆم له‌م ماڵى وێران بوونه‌وه
له‌وێوه دێمه‌وه له‌و سه‌رى فه‌ننا بوونه‌وه
رِیسوامكه وه‌ك قه‌ره‌جێكى سۆزانى
هیچ مه‌مله‌كه‌تێكى نیه جگه‌له‌دڵ و رِۆحى تێك شكاوى خۆى
رِۆحى هه‌لاهه‌لام وه‌كو ناوساجى بده به‌دانیشتوانى شار
دڵى پاره‌پاره‌م وه‌كو گۆشتى قوربانى ببه‌خشه‌ره‌وه
به‌بزمار دامكوته به‌نێوچاوى گۆرِستانێكتدا شه‌هیده‌كانتى تیایه
گۆرِستانێك، شه‌هیده‌كانت بۆ خۆكوشتن دێنێته‌وه
سیه‌كانم ده‌به‌خشم به‌تۆ بۆنى تاعونى شاره وێرانه‌كانتى پێبكه
ده‌سته‌كانم ده‌به‌خشم پێت نازى پاساریه ته‌رِه‌كانتى پێهه‌ڵگره
دڵم ده‌به‌خشم به‌تۆ بیكه به مۆزه خانه‌ى خه‌یانه‌ت كارانت
ئه‌و رِۆحه شكاوه‌شم قه‌ێیده‌ى شاعیره كوژراوه‌كانتى له‌سه‌ر بنوسه
به‌س به‌برینى ئه‌م سواڵكه‌رانه‌وه مه‌مكوژه ،برینى رِۆح ئه‌یان كوژىَ
به‌خوێنى ئه‌م منالاَنه‌وه مه‌منێژه، پاكى ئه‌یان نێژىَ
دێم بۆدیده‌نیت به‌ناو خوێن و برینه‌كانى رِۆحى خۆمدا ،
به‌چاوى تۆ به‌ناو سه‌گوه‌رِو له‌ت له‌ت بونى دڵى خۆمدا دێم
به‌س قه‌درى ئه‌وه‌م لێبگره
به‌كۆڵىَ برینى دڵى خۆم و هه‌ناسه‌ى بێوه‌ژنه رِه‌شپۆشه‌كانه‌وه دێم
ئه‌و بێوه‌ژنه‌ى من و تۆ و كورِه‌كانت ئه‌تكمان كرد
مۆرى به‌د به‌ختى و نه‌هامه‌تیمان نابه‌نێو چاویا
وه‌ك ته‌شتىَ قورِ
خوێن و تف و كه‌ساسیمان دابه‌رِویا
...................................
ئه‌وكاته‌ى بایه‌كت به‌عاموده‌كانى شاردائه‌كاوفلودێكى شاعیرانه ئه‌ژه‌نىَ
و
شاعیرێكت خۆكوشتنى كورِێكت ئه‌خوێنێته‌وه
ده‌ڵێم سێبه‌رى تفه‌نگه‌كانت لابه‌ره
له‌م گۆرِه دێرینه‌دا هه‌زار خه‌ونم به كوشتنى خۆمه‌وه دیوه
دڵم له كوره‌ى ئه‌و ئاسنگه‌رانه ده‌ربێنه ته‌نها چه‌ك و باڵه خانه
دروست ده‌كه‌ن
ته‌بیبه درۆزنه‌كانت به‌ره‌و برینه‌كانى رِۆحى خۆمم ده‌ره‌وه
جوانیه‌كانت به‌ره‌و عیشقه رِه‌ش ورِوته‌كه‌ى جارانم ده‌ره‌وه
به‌قه‌ره‌جه‌كانت ده‌ڵێم تا ناوله‌پم پرِنه‌كه‌م له‌خوێن نازانن چاره‌نوسى
من چیه
به‌سیاسیه‌كانت ده‌ڵێم تاده‌رگاى رِۆحى خۆتان نه‌كه‌نه‌وه نازانن نیشتمانى
من چیه
تكات لێئه‌كه‌م باسى جه‌ننه‌تم بۆ مه‌كه له‌جه‌هه‌نه‌ماو
گولله‌كانت مه‌نىَ به‌چاومه‌وه ،دڵم ئه‌وه‌ستىَ
كه‌من له‌و سه‌رى خوێنه‌وه دێمه‌وه‌و
رِۆژگارى خوێن بارینه‌كانت ده‌م به‌نه به‌رده‌رگاكانى خۆ كوشتن
كه‌له‌پچه‌و كۆته‌كانت ماچ ده‌كه‌م شمشێره خوێناویه‌كه‌ت لابه‌ره
درۆیه كۆتر به‌سه‌ر سه‌رى ئیمبراتۆره‌وه نانیشىَ
.................................
ئه‌ى مه‌مله‌كه‌تى قوماره غه‌ریبه‌كان
ده‌زانم سته‌م وه‌ك په‌تایه‌كى شوم لێت نابێته‌وه
مه‌رگ وه‌ك پیرى زه‌مانه‌و وه‌ك مه‌یزه‌ده ئه‌م مه‌یخانه كۆنه جێناهێڵىَ
ده‌زانم له‌به‌ر پێىَ سیاسیه‌كانتا فه‌رشى سورو له‌ناو دامێنى تۆدا خوێنى
سور ده‌رِژێت
من له‌نێو له‌پى سواڵكه‌ره‌كانته‌وه سه‌یرى خوا ئه‌كه‌م
سه‌یرى ئه‌و پیاوانه‌ت ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ خوێنى تۆدا جوت ده‌بن
خه‌ون به‌و سوارچاكانه‌ته‌وه ده‌بینم ئه‌سپه‌كان ده‌به‌نه ماڵى شاعیره‌كان
سه‌یرى دوكه‌ڵى جگه‌ره‌كانت ده‌كه‌م وه‌كو ئاسه‌وارى دوكه‌ڵى جه‌نگه‌كان
ده‌زانم ناكرێت له‌م بازنه‌ى په‌تى سێداره‌وه سه‌یرى ژیان بكه‌یت و
له‌نێو ئه‌م زیندانه‌وه له‌حه‌قیقه‌ت تێبگه‌یت
به‌لاَم خۆتۆش له‌هه‌موو خرابخانه‌یه‌ك ئه‌چیت جگه له‌نیشتیمان
.................................
ئه‌ى ئه‌و شمشێره‌ى هه‌میشه خوێنى حه‌قیقه‌تت پێوه‌یه
ئه‌ى ئه‌و شه‌تره‌نجه‌ى خانه‌كانت به خوێن و خیانه‌ت دروستكراوه
داشه‌كانت شه‌مشه‌مه‌كوێره‌و گوڵه‌ئه‌ستێره‌ن
یارى كه‌ره‌كانت په‌پوله‌و جه‌للادن
ئێمه سه‌رى بیره‌كانمان بۆ ئاو هه‌ڵدایه‌وه‌و خوێنمان خوارده‌وه
شه‌وه‌كان بۆ مانگ گه‌رِاین و مانگ گیرانمان بینى
كفنى براكانمان هه‌ڵدایه‌وه گولله‌ى براكان ماچى كردبوون
ئیدى ئه‌و ده‌ستانه ده‌برِم ده‌ستى دوژمنه‌كان ماچ ده‌كه‌ن و
لوله‌ى تفه‌نگه‌كان له‌پشت سه‌رى براكانه‌وه ده‌گرن
من ئه‌و ئێوارانه‌م بیر ده‌كه‌وێته‌وه
به‌ده‌م ده‌سترِێژه‌كانه‌وه ده‌تلاینه‌وه‌و جله خوێناویه‌كانت هه‌ڵده‌گرت
له‌ژێر كێبڵه‌كاندا ده‌مردین و گۆرِه‌كانت ماچده‌كرد
من ده‌زانم تازه دڵیش بده‌یته‌وه به‌مردوه‌كان رِۆحیان له‌وىَ نیه
رِۆحیش بده‌یته‌وه به‌مردوه‌كان دڵیان لێره نیه
.........................
نیشتیمانم،ئه‌ى ئه‌وه‌ى وه‌كو تلیاك و سه‌ره‌تان تێكه‌لاَوى خوێنم بوویت
كوان ئه‌وانه‌ى به‌خوێنى ئێمه په‌یمانى عیشقێكى تر ئیمزا ئه‌كه‌ن؟
خێڵه‌كانى خوێن له‌كوێن ئاهه‌نگى كوشتنمان بگێرِن ؟
مه‌رگ وه‌ك كحول تێكه‌لاَوى یادگاریه‌كانمان بكه‌ن
كفن فرۆش و مردوشۆره‌كانت له‌كوێن چیرۆكى مردنمان دارِێژن؟
گه‌داو بێنه‌واكانت له‌كوێن له‌گریانمان هه‌ڵبكێشن؟
............................
دڵم ده‌خه‌مه شوشه‌یه‌ك تێزاب و هه‌ڵى ده‌گرم
رِۆحم له‌نێو بۆنى ئه‌م گوڵ و باروته‌دا مۆمیا ئه‌كه‌م
ئێمه له‌سایه‌ى ئه‌رخه‌وانێكدا مه‌ست ده‌بین به‌رله‌ئێمه پایز جله‌كانى
بۆ یادگارى بردوه
بۆماڵێك ئه‌چین ژنێك له‌په‌نجه‌ره خوَڵه‌مێشیه‌كانیه‌وه سه‌یرى خوائه‌كات
له‌سه‌ر ته‌خته رِه‌شێك وانه ئه‌خوێنین، ئاشوبى ساڵه‌كانى وێران بوونى
پێوه‌یه
ده‌رگاى ماڵێك ئه‌كوتین بۆ حه‌سانه‌وه، خاوه‌ن ماڵ چاوه‌رِىَ ى مردنى
تیائه‌كات
...........................
حه‌كیمه كانت ئه‌چنه‌وه به‌ر ده‌رگاى دێوانه‌كان
به‌رِه‌نگى خوێن و بۆنى خوێنه‌كه‌مدا بمناسه‌وه، نیشتیمان
ئه‌وه‌تا له‌و بازارِه‌ى دۆلفیه‌نكانت ده‌فرۆشرێن به‌قه‌ێابخانه‌كان
په‌پوله‌كانت ده‌سپێردرێن به‌گۆرِستانه‌كان
ئه‌وه‌تا نێو له‌پت له‌نێو له‌پى سواڵكه‌رێكى جاده‌ى (مه‌وله‌وى) ئه‌چىَ
سواڵى مردن ئه‌كاو كه‌سێك نیه بیكوژىَ
له‌له‌شفرۆشێكى شارى(مناره) ئه‌چێت دڵى بۆمردن ئه‌كاته‌وه
ئامێزى تۆ پرِبووه له‌شه‌یتانى پیلانكارو پیاوى خیانه‌تكار
ناو گه‌ڵى تۆ پرِ بووه له‌په‌رِۆى شه‌هوه‌تاوى و خوێناوى
كاتێكیش ده‌مه‌وىَ رِۆحم بخه‌مه جانتاكه‌م و به‌جێت بێڵم
با‌نگم ده‌كه‌ن: ئه‌م هه‌واره بۆ چۆڵ ئه‌كه‌ى هه‌ى حه‌یشه‌رى
گوىَ ناگرم نیشتیمان،گوىَ ى ناده‌مىَ نیشتیمان
وه‌ك چۆن پیاوێك ژنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ حه‌شاماتێك نێرینه‌دا ده‌گرىَ به‌جێت
دێڵم
وه‌ك چۆن ژنێك پیاوه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ دونیایه‌ك سۆزانیدا ده‌گرىَ به‌جێت دێڵم
...........................
به‌خوێنه‌كه‌م تابلۆى ئه‌م گوناهانه بكێشه رِه‌نگیان
له‌رِه‌نگى نیشتیمان ئه‌چىَ
شاعیرێكت ئه‌ڵى: ئێستا نیشتیمان بوكى ده‌ریا نیه، سه‌ماى ماسیه‌كه له‌شوشه‌یه‌ك
خوێندا
شه‌هیدێك ئه‌یوت: بۆنى لاشه‌ى مردویه‌كى لێدىَ نیشتیمان
نیشتیمان حیكایه‌تێكه خوێن ئه‌ینوسێته‌وه
سواڵكه‌رێك ئه‌یوت :برینێكه رِۆح ته‌فسیرى ئه‌كات
مناڵێك ئه‌یوت: ئه‌و بوكه‌ڵه‌یه‌كه به‌خوێنه‌وه خستومانه چاڵ
ئیماندارێك ئه‌یوت :ئایه‌تێكه ته‌فسیره‌كانى جوانیمان لێ سه‌ندوه‌ته‌وه
باوكم ده‌یوت: نیشتیمان وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌كه
قاچاخچیه‌ك له‌باخیره‌یه‌كى (ئیجه‌دا) له‌گه‌نجێكى دڵشكاوى وه‌رگرتوه
دایكم ئه‌یوت :ئه‌و كچێكى رِۆح سوكه به‌رله‌وه‌ى به‌نا به‌دڵی بیده‌ن به‌ئه‌ختیارێك
خۆى ئه‌سوتێنىَ
نائومێدێك ئه‌یوت: نیشتیمان ماڵى رِۆحه، ده‌رگایه‌كى تره به‌رِوى
خۆكوشتندا
فیمینسته‌كان ده‌یان وت: ئه‌و كچى عه‌شیره‌تێكى ژن كوژه
ئه‌و پیاوێكه هه‌یبه‌تى مردنى هه‌یه
سیاسیه‌كان ده‌یان وت: ده‌رگاى ته‌لیسمێكه به‌خوێن ده‌كرێته‌وه
نیشتیمان ئێستا فۆبیاى قوربانیه‌كه له‌ژورێكى تاریك وته‌نیادا
ئێستا مه‌یزه‌ده‌یه‌كه هه‌رشه‌وه‌ى له‌ماڵى سۆزانیه‌كى شاردا ده‌خه‌وێت
رِۆژیش له‌پشت باده‌و نائومێدیه‌وه به‌سه‌ر ده‌باو
هه‌موو رِۆژىَ قومارچیه‌كان له‌شه‌یتان خانه‌كانى شاردا ئه‌یدۆرِێنن
باغێكى سه‌وزه هه‌موو رِۆژێك داربرِه‌كان ئه‌یكه‌ن به‌خه‌ڵوز
ئه‌و نه‌له قومار حاڵى ده‌بىَ و
نه‌سه‌رى له‌ماتماتیكه‌كانى مردن و ژیان ده‌ر ئه‌چێت
ئه‌و ئێستا پاكه‌ته‌كه‌ى خاڵیكردوه‌ته‌وه له جگه‌ره‌كانى نائومێدى
ئه‌و ئێستا قومار خانه‌یه‌كه هه‌ر شه‌وه‌ى وه‌جبه‌یه‌ك تیایدا ئه‌دۆرِێت
هه‌رشه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك فریشته‌ى سپى
كه‌رِه‌نگیان له‌رِه‌نگى شیعر ئه‌چێت تیایدا ده‌كوژرێت
..........................
ئێواره‌یه‌ك ئێمه جه‌للاد ترین وخوێناویترین پیاوه كانى شاربووین
ده‌چووینه ناوشارێكى ته‌نیاو ته‌ریكه‌وه
ده‌چوینه ناو خه‌وێكى قورس وتاریكه‌وه
شارێك بۆنى مه‌یخانه‌یه‌كى تازه‌و كلیسایه‌كى دێرینى لێده‌هات
بۆنى مه‌یتخانه‌یه‌كى تازه‌و مه‌یخانه‌یه‌كى كۆنى لێده‌هات
ده‌مان بینى ئه‌و بنێشتى كات كوشتن و جه‌نگێكى بێماناتر ئه‌جوىَ
ته‌زبیحى خوێنێكى پوچتر به‌ر ئه‌داته‌وه
مه‌یمونێك دانه‌دانه گوڵه ئه‌ستێره‌كانى ئه‌كوژێنێته‌وه
جه‌نگ وه‌ك تازه هه‌رزه‌كارێكى عاشق كوچه‌و كۆلاَنه كانى ده‌گه‌رِىَ
ژنه شاعیره كه ئه‌و ژنه‌ى هه‌میشه ده‌یوت :
ئاااااى ده‌ردى شیعر‌و شعور چیت پێكردین؟!
ئه‌و ئێواره قژه ماش و برنجیه‌كه‌ى ده‌رِنى وده‌یوت:ئه‌یه‌رِۆ ئه‌م مردنه
بۆ وا حه‌شر ئه‌كات؟
ئێمه ده‌مانزانى له‌سه‌ر زه‌مینێكى تر‌و رِۆحیترا یه‌ك ئه‌بینینه‌وه
وه‌ك مه‌ینۆشێكى نا‌ئومێد به‌ناو خوێن وبرینه كانیدا هاوار ئه‌كات ،هاوارمان
ئه‌كرد
له‌ناو خوێنى خۆمدا سه‌وزم ئه‌كه‌ى و نامه‌وىَ
له‌ناو فرمێسكى په‌شیمانیدا بالاَم پێ ئه‌كه‌ى و نامه‌وىَ
وه‌ك بێوه‌ژنێك كۆشێك مناڵى بێسه‌ره‌و به‌ره جێدێڵىَ
ده‌گریاین وده‌مان وت واااااااااااااى نیشتیمان !!!
چه‌ند گریاین و هاواره‌كانت نه‌بیستین ؟
چه‌ند فه‌غانمان كرد‌و گوێت پێنه‌دا ؟
چه‌ند خه‌ونمان پێته‌وه بینى وپێت نه‌زانى ؟
چه‌ند عاشقت بووین و ته‌لاَقت داین؟؟
.....................
له‌م مه‌مله‌كه‌تى فریشته‌و خوێنه‌دا بۆكوێم ده‌به‌ى؟
بۆ خۆم دێم و له‌شه‌قامێكى تاریك وته‌ریكدا رِوتم كه‌ره‌وه
له‌ناو خوێن وخۆڵه‌مێشا لاشه‌كه‌م سه‌یركه
شوێنى شه‌لاق و قامچیه‌كانت به‌سه‌ر گیانمه‌وه بژمێره
شوێنى گولله‌و برینى دوژمنه‌كانت ببینه
من ئێستا كورِى ژورى كێبڵى كاره‌باو به‌یان نامه نهێنیه‌كانى خوێن نیم
زه‌رِنه‌قوته‌ى پاساریه كوژراوه‌كانى خه‌یاڵم
تاعونى كه‌ناریه ده‌سته‌مۆكراوه‌كانى خه‌ونم
ئه‌وه من بووم مناڵه‌كه‌ى خۆت
له‌ژورى ئیعتیرافدا به‌ده‌م سارد كردنه‌وه‌ى ئوتوه‌كانه‌وه
به‌دوژمن و جه‌للاده‌كانتم وت: پۆساڵه‌كانى نیشتیمان له‌ئێوه گه‌وره‌تره
ئێستاش كه‌له‌سه‌ر ئالاَكه‌ت دووئێسقان وكه‌لله سه‌رێكى كۆنه ده‌بینم،پێت
ده‌ڵێم:
به‌س خیانه‌ت له‌خوێنى قوربانیه‌كانت مه‌كه
ده‌سته خوێناویه‌كانم هه‌ڵده‌برِم و دوعاى خێرت بۆ ده‌كه‌م
...............................
له‌بیرته به‌زمانى دایكێكى میهره‌بان
له‌ناو گۆرِستان و كوشتنى كورِه‌كانتدا پێت ده‌وتم: گۆرانى بڵىَ
له‌به‌رده‌مى دوژمنه‌كانتدا(ئه‌ى رِه‌قیب)بخوێنه
له‌ژورى ئینفیرادیه شه‌لاَڵ بوو به‌خوێنه‌كاندا ێه‌بورى بكێشه
من هه‌ر ئه‌و مناڵه‌م له‌ناو خوێنى دیده‌كان و دوكه‌ڵى جه‌نگه كاندا گه‌وره
بووم
هه‌ر ئه‌و رِیش سپیه‌م خوێنى خۆمم ئه‌كرده بن نێرگزه ژاكاوه‌كانى ئازادى
هه‌رئه‌و گه‌نجه سه‌ر كه‌شه‌م عیشقى ناو دڵى خۆم ئه‌كرده پێم و به‌ره‌و
جه‌نگه‌كان ده‌هاتم
له‌دوامه‌وه برین و دوكه‌ڵ و خوێنم جێده‌هێشت و
به‌ره‌و مه‌رگ و گولله‌و ئاگر ده‌هاتم
به‌ڵىَ، به‌ڵىَ هه‌رئه‌و مناڵه‌م به‌رداشى زه‌مانه‌كان هارِیمیان و نه‌مردم
هه‌موو داربرِه‌كان سه‌ریان برِیم وهه‌زار سه‌رم لێرِوان
له‌نێو كه‌لله سه‌ره‌كاندا گوڵم سه‌وزكرد و
له‌ناو خوێنه‌كاندا ئینسان
ئێستاش دێم و دوكه‌ڵ و خوێنم لێئه‌تكىَ
بۆنى مێژویه‌كى خوێناوى و دۆرِاوم لێدىَ
بۆنى دوكه‌ڵ و خوێن و پاڵه‌وانێكى له‌بیركراوم لێدىَ
......................
به‌ڵىَ هه‌رئه‌و مناڵه‌م پێلاَوى شۆرِشگێرِه‌كانت بۆیاخ ئه‌كه‌م
كوكوختیه‌كانت دێنمه‌وه بۆگوێسه‌بانه‌ى لادىَ چۆڵه‌كان
به‌گرِى گوڵه‌ئه‌ستێره‌كانت مۆمى سه‌ر گۆرِى شه‌هیده‌كانت دائه‌گیرسێنم
باڵنده ئه‌تككراوه‌كانت دێنمه‌وه لانه‌كان
به‌په‌رِه‌سێلكه قه‌ره‌جه‌كانت ده‌ڵێم:هێلانه قورِینه‌كانتان له‌رِۆحتاندا
دروست بكه‌ن
له‌سه‌ر گۆرِى شه‌هیده‌كانیشت ده‌نوسم ئێمه له‌مردن به‌هێزترین
به جوتیاره‌كانیشت ده‌ڵێم: له‌ناو گۆلى توتنه‌كاندا
جارجاره گوڵى سوریش ئاوبده‌ن
.........................
ئه‌وه من بووم مناڵه سپى پۆشه‌كه‌ى تۆ ،مناڵه خوێن پۆشه‌كه‌ى تۆ
به‌سه‌ر هه‌موو پلیكانه‌كانى مردن‌دا سه‌ركه‌وتم و جه‌للادم جێهێشت
به‌ره‌و جاویدانى به‌رِىَ كه‌وتم و مردنم جێهێشت
ئاگرو خوَڵه‌مێشم خسته دواى خۆمه‌وه
ئێستاش پرِبه‌گه‌روم هاوار ده‌كه‌م:
بۆ جوانیه‌كانت پیرده‌بن و نهێنیه‌كانت گه‌وره ده‌بن ،نیشتیمان؟
ئاخر من خوێنى مێژویه‌كى له‌بیر كراوم له‌به‌ر ده‌رِوات
نه‌زیفى دڵى ئه‌و كچه رِه‌شپۆشانه‌م لێدىَ
به‌رله‌یه‌كه‌م ماچ،یه‌كه‌م گولله دڵدارو ده‌سگیرانه‌كانى بردن
پرِبه گه‌روم هاوارده‌كه‌م ئه‌و هه‌موو فریشته بێ ناموسه بۆ له‌سه‌رى
مندا ده‌قریشكێنن ؟
ئه‌و هه‌موو سواڵكه‌رو سۆزانى و برین فرۆشه بۆ له‌رِۆحى مندا ده‌بن به جه‌للاد؟
ئه‌م هه‌موو شه‌قامه بۆده‌بن به‌زیندان؟
ئه‌م هه‌موو رِۆحه بۆ ده‌بن به‌لاشه؟
من چى بكه‌م له‌شه‌ربه‌ت فرۆشه‌كانت هاوارى خوێنى شه‌هیدانت ئه‌كه‌ن ؟؟
چى بكه‌م له‌قاره‌مانه كانى دوێنێت قومار به‌ماناكانى دوێنى َى
قوربانیدانت ده‌كه‌ن؟؟
.......................
وه‌ك یاخیه‌كى دۆرِاو له‌ماڵى ئه‌م مه‌رگ و رِۆح كوشتنه‌وه دێمه‌وه
وه‌ك ئه‌و شاعیره‌ى ماڵه‌كه‌ى له‌باڵى په‌پوله‌و په‌رِه‌ى گوڵ دروست ده‌كات
وه‌ك ئه‌و سه‌ربازه‌ى له‌جاسوسى تفه‌نگه‌كه‌یه‌وه گوڵه ئه‌ستێره‌یه‌ك ئه‌بینىَ
وه‌ك ئه‌و جه‌للاده‌ى له‌قامچیه‌كه‌یه‌وه ته‌ماشاى خوائه‌كات
وه‌ك ئه‌و قابیل و هابیله‌ى له‌و په‌رِى بێمانایدا یه‌كترى ئه‌كوژن
وه‌ك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى شه‌یتان خانه‌یه‌ك ئاوه‌دان كاته‌وه
وه‌ك ئه‌و ژنه‌ى دوههه‌مین ده‌رگاى به‌خته‌وه‌رى به‌رِوى مه‌رگدا ئه‌كاته‌وه
كه‌لله سه‌ره‌كه‌م بۆ عیبره‌ت له‌ناوه‌رِاستى شاردا هه‌ڵبواسه‌و
له‌ناو خوێنه‌كه‌مدا بم خنكێنه
به‌س به‌ئاوازێك شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان گۆرانى پێئه‌ڵێن، پێم مه‌ڵىَ :
هه‌موو ئه‌و شه‌رِانه‌ى كردمان به‌نێو حه‌قیقه‌تدا بۆ كوشتنى حه‌قیقه‌ت ئه‌چوین
به‌نێو كوشتنى عیشقدا بۆ كوشتنى موحیبه‌ت ده‌چوین
...............
نوێژى ئه‌م مردنه له‌سه‌ر دڵى من بخوێنه
له‌سێبه‌رى تفه‌نگه كانتا گوڵى عیشق ده‌رِوێنم
لێره‌وه تاقه‌یامه‌ت به‌ناو ئازاره‌كانتا ئه‌رِۆم
وه‌ك مه‌یزه‌ده‌یه‌ك له سوچى مه‌یخانه‌یه‌كتدا ده‌كه‌وم
وه‌ك كه‌نه‌فتێك له‌گۆشه‌ى شه‌قامێكدا ده‌خه‌وم
وه‌ك ئه‌و سه‌ربازانه‌ى باریكایی پشتیان به گولله‌و باروت ده‌رِازێننه‌وه
دڵ ورِۆحم به‌په‌پوله ئاوه‌دان ئه‌كه‌مه‌وه
وه‌ك پیاوێك سه‌یرى دڵى خوێناوى خۆى بكات له‌ناو له‌پى ده‌ستیدا ،سه‌یرى
تۆده‌كه‌م
بۆئه‌و پیاوانه‌ت ده‌گریم به‌ده‌ورى ئاگرێكدا هه‌ڵده‌په‌رِین
عاشقه كانیانى تیایدا ده‌سوتان
ئه‌و پیاوانه‌ى به‌ر له‌وه‌ى خوێنى یه‌كترى بكه‌نه باده‌كانه‌وه خوێنى یه‌كترى
ده‌خۆنه‌وه
ئێسكه‌كانم دێنم وكورسیه‌ك بۆ ژه‌نراڵه دۆرِاوه‌كانت دروست ده‌كه‌م
ئه‌و ژه‌نرالاَنه‌ى دڵیان وه‌ك وگوڵێكى ژاكاو ئه‌ده‌ن به‌دۆسته‌كانیان و
رِۆحیان وه‌كو قامچى ئه‌ده‌ن له‌دڵیان
.......................
ئێواره‌یه‌ك له‌و دیوى مردنه‌وه دێمه‌وه خوێنى زه‌مه‌نه دوره‌كانم لێده‌رِژىَ
بۆنى گوناهى ئه‌و مناڵه‌م لێدىَ خه‌یاڵ و برینى پێكه‌وه ده‌فرۆشت
فریشته‌و شه‌یتانى پێكه‌وه هه‌رِاج ده‌كرد
من ده‌مزانى ئه‌و هه‌ناسه‌ى كوژراوى مردوه‌كان و برینه‌كانى دڵى خۆى ئه‌ژمار
ئه‌كرد
هه‌مووبه‌یانیه‌ك خه‌تێكى رِه‌شى به‌سه‌ر ته‌قویمه‌كه‌ى دڵیدا ئه‌هێنا
خه‌تێكى سپى به‌سه‌ر رِۆحى خۆیدا ئه‌هێنا
ئه‌و له گۆرِ غه‌ریبه‌یه‌ك ئه‌چو له كاروانێكى ئیماندار جێمابێت
له لاشه‌ى ژنێك ئه‌چوو ته‌نیایی ئه‌وى كوشتبىَ و
له‌رِۆحى پیاوێك ئه‌چوو درِنده‌یه‌ك پاره پاره‌ى كردبَى
له‌دڵى هه‌تیوێك ئه‌چوو ئازار له‌خوێنى خۆیدا خنكاندبێتى
ئه‌و به‌ده‌م كێشانى دواهه‌مین جگه‌ره‌ى نائومێدیه‌وه ده‌یوت :
له‌به‌رده‌م سواڵكه‌رێكدا ده‌مكوژى و له‌به‌رده‌م ڤێلایه‌كدا
له‌ناو كه‌لاوه‌یه‌كدا ده‌مكوژى و له‌به‌رده‌م سه‌ركرده‌یه‌كدا
به‌رِۆحى خۆمدا ئه‌مده‌ى له‌خاچ و نامكوژى
به‌دڵى خۆمدا ئه‌مده‌ى له‌دارو نامكوژى
وه‌ك خوێن یه‌خه‌م بگرێت یه‌خه‌م ده‌گریت و نامكوژى
وه‌ك مه‌رگ رِۆحم بگرێت رِۆحم ده‌گریت و نامكوژى
وه‌ك جه‌نگ دڵم بگرىَ دڵم ده‌گریت و نامكوژى
ئه‌و هه‌موو شتێك بوو جگه‌له خودا
دواجاریش ئه‌و هیچ نه‌بوو جگه‌له‌وه‌هم و جگه‌له‌خۆى
..............................
له‌دڵى مناڵیدا بۆم مه‌گه‌رِىَ له‌ئاخیره‌تى جه‌نگه كانه‌وه دێمه‌وه
له‌ئاخیره‌تى كوشتنى خه‌ون و خه‌یاڵ و خوێنه‌وه دێمه‌وه
وه‌ك جارِچیه‌ك هاوارده‌كه‌م عابا رِه‌شه‌كه‌ت هه‌ڵگره باخوێنه‌كه‌ت ببینم
تۆش ئه‌توانى بمدۆزیته‌وه و بمكوژى
من ده‌مه‌وێت كورِه‌كانت نیشانى خۆیان و تۆ بده‌م
بۆئه‌وه‌ى نه‌ڵێت درۆ ئه‌كات جانتاى موسافیره‌كانت ئه‌كه‌مه‌وه رِێگایه‌كه
به‌ره‌و مردن
بۆ ئه‌وه‌ى نه‌لێیت درۆئه‌كات، دڵى موسافیره‌كانت ئه‌كه‌مه‌وه پرِه له‌رِۆحى
كوژراو
بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ڵێیت درۆ ئه‌كات ،جه‌للادو قوربانیه‌كانت نیشان ئه‌ده‌م به
خوێنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ڵێت درۆ ئه‌كات،
به‌ر له‌وه‌ى پێت بڵێم: خوات له‌گه‌ڵ نیشتیمانى غه‌م ،وه‌سیه‌ت نامه‌كه‌مت
بۆ ئه‌نێرمه‌وه
تۆئه‌زانى خوێنى ئه‌م عه‌زاب و خۆكوشتنه‌ش له‌پێناوى هیچدا ئه‌رِژىَ
ئاخرى هێنده‌ى گولله‌ى دوژمنانت گومان له‌پاكى شۆرِشگێره‌كانت ئه‌مكوژىَ
...........................
برِوانه له‌نێو ئه‌م ده‌ریاى خوێنه‌دا چه‌ند كه‌سیف و كه‌سیره‌بووین ؟!
كورِه‌كانت مه‌رگى خۆیان به‌ده‌م جگه‌ره‌یه‌كى هه‌رزانه‌وه ده‌كێشن
من چى بكه‌م به‌من بوایه ته‌فسیرێكى ترم بۆ خوا ئه‌كرد
هه‌زار زمانم ئه‌دا به‌كورسیه‌كان وهه‌زار باڵم ئه‌دا به‌فریشته‌كان و
مێزه‌رم ئه‌كرده سه‌ر دۆلفینه‌كان
ئه‌وه‌تا له‌نێو دڵى تۆدا مانگ بۆشه‌وى جێژنه‌كان ده‌بینین وخۆمان فاتیحاى
خۆمان ده‌خوێنین
تۆ ده‌زانى له‌نێو خوده‌ى به‌جێماوى هیچ سه‌ر بازێكدا كۆترێك ئاو ناخواته‌وه
له‌نێو كه‌لله‌سه‌رى هیچ سه‌ربازێكى وندا گوڵێك نارِوىَ
له‌نێو هیچ پۆساڵێكى بۆیاخكراوى جێهێڵراودا
كه‌ناریه‌ك لانه ناكا
ئه‌وه‌تا شه‌هیده‌كانت ده‌ڵێن: نیشتیمان ژنه سواڵكه‌رێكه‌و
كورِو كاڵه ته‌كلیفى شتى قۆرِى لێده‌كه‌ن
ده‌ڵێن نیشتیمان شه‌رِێكه له‌رِۆحى ئێمه‌دا
حیكایه‌ت خوانى خوێنه له‌ماڵه كانى ئێمه‌دا
ئیدى به‌ناو ئه‌م گوناه و خوێنه‌دا بۆكوێم ده‌به‌ى و
بێ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر جێى هیچ یه‌كێك له كچه‌كانت خه‌وتبم
له‌نێو خوێنا له‌ش پیسیم پێده‌ر ئه‌كه‌ى؟!
هه‌موورِۆژىَ برینى سواڵكه‌ره‌كان و چه‌قۆى جه‌للاده‌كانت ده‌مكوژن
خوێنى په‌پوله‌و په‌تى سێداره‌كانت گیانم ده‌كێشن
.......................................................
ئه‌وه‌تا ئێمه له‌ناو ته‌نهایی خۆماندا ئه‌مرین و كه‌س هه‌ستى پێناكات
له‌نێو دڵى خۆماندا خۆكوژى ئه‌كه‌ین و كه‌س چیرۆكى مردنمان ناخوێنێته‌وه
له‌نێو رِۆحى خۆماندا خۆكوژى ئه‌كه‌ین و كه‌س نامان نێژىَ
ئاخر جارێك تۆ له گۆرِت ناین و جارێك دوژمنان
جارىَ عیشق بردینى بۆ تابووته‌كه‌و جارىَ بێهوده‌یى
جارىَ ئومێد له گۆرِى ناین و جارىَ نائومێدى
تۆش به‌ژه‌هر مه‌ستم مه‌كه كۆلاَنه‌كانت هه‌رزو فێرى خۆكوژیانكردم
نائومێدیه‌كانت هه‌رزو سێداره‌ى بۆ رِاخستم
عیشقت هه‌رزو ده‌رگاى مه‌رگى پێكوتام
ئاخر لێره له‌م كوشتارگا
خوێن وپه‌پوله
گوڵ و باروت
بكوژ‌و كوژراو
جه‌نگ و جوانى
جه‌للادو قوربانى
پێكه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن
هه‌ر له‌م كلیساش چاوه‌رِىَ هاتنه‌وه‌ى عیسا ده‌كه‌ن
ئه‌مه‌قسه‌ى حه‌ق بێژێكه ئه‌كرێت رِۆژێك له‌رِۆژان بیكات، یاهه‌ر نه‌یكات
قسه‌ى ئه‌و رِۆحه وێرانه‌یه له‌وانه‌یه هه‌رئێستا له‌ته‌ریقیدا بمرێت ،یاهه‌ر
نه‌مرێت
قسه‌ى پێغه‌مبه‌رێكه ئه‌شێت له‌سه‌ده‌كانى تردابێت، یاهه‌رنه‌یه‌ت
|