|
|
![]() |
|
|
|
بۆ ((به‌ختیار عه‌لى )) نوسه‌رانى تریش ئه‌توانن بیخوێننه‌وه
من ئه‌مشه‌و له‌خه‌وما له‌گه‌ڵ جه‌للاده‌تى كۆتر‌و سه‌ریاسه‌كان و تریفه یابه‌حرى و غه‌زه‌لنوس و بارۆنى خه‌یاڵ و محه‌مه‌دى دڵ شوشه‌و فه‌ره‌یدونى مه‌له‌ك و په‌روانه‌و تاقانه‌ى دووه‌م ودالیا سیراجه‌دین و باسم جه‌زائیرى و سۆسن فیكره‌ت گوڵدانچى و ئه‌وانى تر رِژابووینه سه‌رجاده و شه‌قامه‌كانى شار‌و هه‌ر هه‌موومان له‌سه‌ر حه‌سارى سیتى پالاَس ئه‌مان نوسى برِوخىَ ئه‌و نوسه‌ره‌ى درۆ له‌گه‌ڵ گریان و خوێن وفرمێسكى كاراكته‌ره‌كانى ئه‌كات،لاپه‌رِه لاپه‌رِه‌ى شارى مۆسیقاره سپیه‌كان و مه‌رگى تاقانه‌ى دووه‌م وئێواره‌ى په‌روانه‌و دواهه‌مین هه‌نارو غه‌زه‌لنوس و كۆشكى باڵنده غه‌مگینه‌كانمان ئه‌درِاندو له‌به‌رده‌م كتێبخانه‌ى گشتى وچایخانه‌ى شه‌عب و باخى گشتیا میزمان ئه‌كرد به‌لاپه‌رِه‌ى كتێبه‌كانتا و ئه‌مان وت ئه‌وه‌ى درۆ له‌گه‌ڵ كاراكته‌رى ناو رِۆمان وشیعره‌كانى ئه‌كات لاى ئاسانه درۆ له‌گه‌ڵ مه‌مله‌كه‌تێكیشا بكات .ئه‌ووه‌ى خوێنى محه‌مه‌دى دڵشوشه ئه‌كاته كاسه‌وه و جرت بۆ تریفه یابه‌حرى و غه‌زه‌لنوس و جه‌لاده‌تى سپى وشارى مۆسیقاره سپیه‌كان لێئه‌دات ئاسانه له‌سه‌ر سیتى پالاَسیش بنوسێت بژى كوێره‌وه‌رى و مه‌ینه‌تى ،ئاسانه هاوار بكات به‌خته‌وه‌رى دنیا به‌قوربانى به‌خته‌وه‌رى منبێت.ئاسانه له‌سه‌ر دیوارى كۆشك و كه‌له‌بچه‌كه‌ى ده‌مى بنوسێت ئێره دوا وێستگه‌ى ئه‌به‌دیه‌ت و به‌خته‌وه‌ریه‌و بڵێت دواهه‌مین باڵنده‌ى حه‌قیقه‌ت لێره‌وه ده‌فرِێت. بمبوره كاك به‌ختیار من ئه‌مشه‌و هه‌رچى فریشته‌ى ناو كتێبى تا ماته‌مى گوڵ و ئه‌ى به‌نده‌رى دۆست هه‌یه خه‌به‌رم كردنه‌وه پێكه‌وه خوێنى دڵى شكاوى محه‌مه‌دى دڵشوشه‌مان كۆ ئه‌كرده‌وه‌و له‌سه‌ر كارتۆنى ئه‌و سواڵكه‌رانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خه‌و به‌نیشتیمانێكه‌وه ئه‌بینن جى خه‌وێكیان بداتىَ نوسیمان ته‌ماشه‌كه مردن لێره‌وه چ حه‌شرێكمان پێده‌كات!له‌گه‌ڵ سه‌ریاسه‌كان نوسیمان ئه‌وه‌ى پاڵه‌وانى ناو شیعر‌و رِۆمانه‌كانى به‌گولله‌ى بێ هه‌ڵوێستى بكوژىَ زۆر سانایه به‌ده‌ستى خۆى زارى قوفڵ بدات و له‌چركه ساتێكى گوماناویدا شه‌ق له‌رِابردوى خۆى هه‌ڵبدات وئاینده‌ى له‌گه‌ڵ رِابردویدا بدات به‌گژى یه‌كتریدا! بمبوره من ئه‌مشه‌و میزم كرد به‌هه‌موو كتێبه‌كانى تۆدا و هه‌رچى فریشته‌ى ناو كتێبه‌كانى تۆیه له‌سه‌رى مندا ده‌یان قریشكاند ،ئاخر من چیم بكردایه له‌و هه‌موو فریشته‌و پاڵه‌وانه كه‌ساسو دڵشكاوه‌ى ناو شیعره‌كانت به‌ده‌نگى كۆرسێك وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌مه‌له‌كوته‌وه گۆرانى بڵێن و سه‌دایان بگاته گوىَ ى من هاوار بكه‌ن (به‌رله‌وه‌ى ئه‌مشه‌رمه‌زاریه بمكوژىَ تۆ بمكوژه)؟؟من چیم بكردایه تۆ هه‌ڵوێستت فرۆشتبوو !ئیحساسى هه‌موو پاڵه‌وانه‌كانت گۆرِیبووه وه به‌چه‌ند ده‌فته‌ره دۆلارێك .....!!من چیم بكردایه پاڵه‌وانه‌كانت له‌ته‌ریقیا ئه‌بوون به‌دڵۆپێك ئاو‌و به‌دڵى نیشتیمانا رِۆ ئه‌چوون ..!من ده‌مبینى ئه‌وان به‌هه‌زاره‌ها چه‌قۆوه به‌دواتدا ده‌گه‌رِان بتكوژن..نابوتت كه‌ن ،گوێم له‌هه‌موویان بوو ،جه‌للاده‌تى كۆتر كه‌به‌بینیى دڵۆپه خوێنێك سه‌ده‌یه‌ك له‌هۆش خۆى ئه‌چوو ئه‌یوت ده‌ستم كه‌وێت به‌و ده‌ستانه‌ى خۆم هه‌لاهه‌لاى ئه‌كه‌م ،غه‌زه‌لنوس ئه‌یوت ئه‌وووووووو درۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئیحساسه جوانه‌ى من كرد..؟!!تاقانه‌ى دووه‌م هاوارى ئه‌كرد وه‌كو ئیمبراتۆره كۆنه‌كانى عوسمانى كاسه‌ى سه‌رى ئه‌گرمه ته‌لاَو شه‌رابى تیا ئه‌خۆمه‌وه..! ساته‌وه‌ختى وه‌سفكردنى ئه‌و ساته‌ى هه‌موو پاڵه‌وانه سیحراویه‌كانت ،ئه‌وانه‌ى خوێنه‌ره هه‌ژاره‌كان به‌قه‌رز زو گیرفانى به‌تاڵه‌وه كتێبه‌كانتیان ئه‌كرِى تا ته‌عه‌روف له‌گه‌ڵ دیوه جوانه‌كه‌ى ناخیان بكه‌ن هه‌ر هه‌موویان بوو بوون به‌جه‌لادى خۆت و به‌دواتا ئه‌گه‌رِان ،هه‌رهه‌موویان بووبوون به بایه‌قوشو به‌سه‌ر وێرانبوونى تۆدا ده‌یانخوێند،هه‌رهه‌موویان ئه‌یان وت ئێمه‌چیتر مه‌خلوقى ئه‌و خالیقه درۆزنه نین یه‌ك یه‌ك به‌عه‌زابى ویژدان ونابوت كردن گیانى كێشاین..! كاتێك رِاچڵه‌كیم ده‌بوو ده‌ست بۆ ئه‌و په‌رداخه فرمێسكه به‌رم به‌دیار مه‌ینه‌تیه‌كانى ئه‌م ولاَته‌وه پرِمان كردوون،به‌ڵىَ من په‌رداخێك له‌و فرمێسكه تاڵ وسوێره‌م حوارده‌وه،په‌رداخێك خوێنم خوارده‌وه‌و وتم ئه‌شێت عیباده‌ت زۆرجار له‌ناو گه‌ڵى سوَزانیه كیشدا بێت،بتوانیت خودا له‌په‌رداخێك باده دا بدۆزیته‌وه ،ئه‌شێت مه‌یخانه‌كان پرِ بن له عیباده‌تكار ،رِا چڵه‌كیم وهاوارم كرد خودایه دڵى ئه‌و هه‌موو پاڵه‌وانه‌ى ناو كتێبه‌كانى به‌ختیار نه‌شكێنى ،له‌سه‌ر به‌رماڵه‌كه له‌سوجده‌دا هاوارم كرد خودایه قه‌ت ئه‌و رِۆژه‌نه‌گات به‌ختیار پاڵه‌وانه‌كانى بفرۆشێت،خودایه ئه‌و خه‌وه تاڵه نه‌كه‌یت به‌حه‌قیقه‌ت |
|
|
|
|