|
|
![]() |
|
|
|
خه‌تاى خۆتانه گوێتان له‌كه‌س نه‌گرت!
هه‌ردى شه‌فیق له‌وه‌ته‌ى ئێوه هه‌ن خه‌ڵك گوێتان بۆ ئه‌گرێت به‌لاَم ئێوه هه‌رگیز گوىَ بۆ خه‌ڵك ناگرن.كاتێك رِۆژنامه‌ى هاولاَتى هاته مه‌یدان و به‌دوایدا ئاوێنه‌و لڤین و رِادێوى نه‌واو ...هتد ئه‌و هه‌موو ئاهوو نزوله‌ى خه‌ڵكه‌تان نه‌بیبست له‌سه‌ر لاپه‌رِه‌ى گۆڤار‌و رِۆژنامه‌كان كه‌ڵه‌كه ئه‌بوون رِۆژ له‌دواى رِۆژ! ده‌بوو له‌برى ئه‌وه‌ى پێبكه‌نن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بگرین تائه‌وه‌ى به‌پاساوێك كه‌خودى خۆشتان ئیمانتان پێى نیه چاو به‌ست له‌و خه‌ڵكه بكه‌ن ،له‌برى ئه‌وه‌ى به‌دوادا چوون بۆ كێشه‌و خه‌مى هاولاَتیان بكه‌ن لێپێچینه‌وه بكه‌ن و به خۆتاندا بچنه‌وه، سه‌یرێكى سفره‌ى ئه‌و ماڵه شه‌هیدو ئه‌نفالانه‌بكه‌ن ،له‌برى ئه‌وه ببینن نه‌خۆشه‌كانى به‌ركه‌وته‌ى كیمیاوى چۆن گیانیان ده‌ر ئه‌چێت ،بێن ببینن ژنه سیاپۆشه‌كانى دواى ئه‌نفال چۆن قورِ ئه‌شێلن وكرێكارى و پاچه كۆڵه ئه‌كه‌ن ،نه خێر هاتن له‌شكرێكتان له‌پاساو نوس و ده‌ربارو ستایشكار دروست كرد‌و به‌رپه‌رچى هه‌موو ئه‌وانه‌تان دایه‌وه وتیان ژیان به‌م شێوه كاره‌ساته.له‌برى ئه‌وه‌ى ده‌ستێك به‌كه‌لاوه‌كه‌ى عومه‌رى خاوه‌ر دابێنن و نه‌خۆشه‌كانیان رِه‌وانه‌ى هه‌نده‌ران بكه‌ن ،نه‌خێر هاتن ئه‌وه‌نده‌ى تر به‌گولله‌و ئاگر له‌خۆتان تورِه‌تان كردن ،گوێم له‌ژنێك بوو ئه‌یوت كوشتن به‌رِه‌زاله‌ت و به‌كیمیاوى و به‌گولله هه‌ر كوشتنه. له‌برى ئه‌وه‌ى بچنه ئه‌و لادىَ رِوخاوانه‌ى هێلكه‌ى ژێر مریشكه به‌كرِه‌كانیشیانتان خوارد و ئاورِێك له‌كشتوكاڵ و خانووه رِو خاوه‌كان و وه‌فاى رِابردوویان بده‌نه‌وه، نه‌خێر ئه‌و پاره‌ى له‌عێراقیشه‌وه هات ئه‌ویشتان خسته لاوه بۆ خزمه‌تى خۆتان و ئه‌ویشتان پێ رِه‌وا نه‌بینین.له‌برى ئه‌وه بییر بكه‌نه‌وه دڵى گه‌نجه‌كان بده‌نه‌وه به‌نیشتیمان و وابكه‌ن غوربه‌ت له‌نیشتیمان شیرین‌تر بێت و پیازو تور له‌ملاو ئه‌ولاوه نه‌هێنن و ئه‌م ولاَته چوار كارگه‌ى تیا بێت، نه‌خێر هاتن ئه‌م ولاَته‌تان كردبه پۆلیسخانه‌و له‌به‌ر عه‌یبه‌ى مافى مرۆڤیش بیرتان له‌وه كرده‌وه دارى كاره‌بایی بێنن ! له‌برى ئه‌وه‌ى بیر له‌وه‌بكه‌نه‌وه نیشتیمان تورِه‌نه‌بێت وێنه‌ى شه‌هیده‌كانى ناسوتێنىَ و به‌ئێسقانى كه‌سوكارى ناكێشت به‌ده‌هۆڵێكا له‌به‌ر ده‌م باره‌گاكانى ئێوه‌دا ،نه‌خێر كردنتان به‌ده‌ستى رِه‌ش و ولاَتانى دراوسىَ به‌بىَ ئه‌وه بپرسن ئه‌رىَ كىَ دوژمنى نیشتیمانه‌و كىَ دۆستیه‌تى ؟به‌بىَ ئه‌وه‌ى بڵێن ئه‌رىَ كىَ دوژمنى نیشتیمانه ئه‌وه‌ى كه پاره‌ى رِه‌شو رِوته‌كانى ئه‌خوات یا ئه‌و مناڵه شه‌هیده‌ى له‌ئێوه تورِه‌یه؟! ئێوه گوێتان لێنه‌بوو كاتێك ئێمه هاوارمانكرد دڵى نیشتیمان خوێنى لێدىَ،شه‌هیده‌كان شه‌هید ئه‌بنه‌وه ،ئێوه چاوتان نه‌بوو كاتێك به‌عه‌زاب و گرانى و نه‌خۆشى له‌به‌ر چاوتانا دوا هه‌ناسه‌مان ده‌رئه‌چوو .ده‌ى چیتان نه‌كردبوو چه‌ند جار ده‌نگمان پێدان!هه‌ر له‌ته‌لى عامودى كاره‌باكانه‌وه بیگره تا ئاودیو كردنى شۆفڵ‌و تۆرِباینى كاره‌باو شه‌رِى براكوژى و دواتریش گه‌نده‌ڵى ئیدارى و ئه‌خلاقى وسیاسى ،چیتان نه‌كرد!ئێستاش ئیدى كاتى ئه‌وه هاتووه تێبگه‌ن ئه‌وه‌ى گوىَ له‌ناڵه‌ى برینداره‌كانى نیشتیمان نه‌گرێت كه‌س له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنا گوىَ لێناگرێت و گوێشى لێبگرێت باجه‌كه‌ى ئه‌دات.ئه‌وه‌ى ئازاره‌كانى خه‌ڵك نه‌بینى خه‌ڵك نه باوه‌رِى پێئه‌كاو نه‌ئازاره‌كانیشى ئه‌بینىَ. رِاسته ئێوه رِۆژگارێك له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانى مێژوو ،خه‌ڵك ،نیشتیمان..هتد له‌رِۆژگارێكى سه‌خت و عاسیدا هاتن به‌لاَم ده‌بێت ئه‌وه‌شتان له‌بیر بێت هه‌رئێوه سوكایه‌تیتان به و رِابردووه‌و به‌و مێژوه‌وه كرد،رِێزى شه‌هیده‌كانى خۆتانتان نه‌گرت و جاشتان كرد به‌شه‌هیدو نازتان هه‌ڵگرتن و ئه‌وانیشتان فه‌رامۆشكرد.هه‌رئێوه رِێزى پێشمه‌رگه دیرینه‌كانتان نه‌گرت وكۆنه مسته‌شاره‌كانتان كرد به‌پێشمه‌رگه‌ى دێرین و موچه‌تان بۆبرِینه‌وه .هه‌رئێوه به‌عسیه رِاكردووه كانى به‌غاتان له‌كوردستان دڵده دا‌و به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌رِێتان كردن به بىَ ئه‌وه‌ى چاوێكتان له‌و هه‌موو خوێنه‌ى قوربانیه‌كانى ئه‌م ولاَته بێت و كورِى ئه‌و شه‌هیدانه‌شى كه قه‌ڵغانى گولله‌ى ئێوه بوون له‌داخانا در‌و نه‌دارى خۆى ئه‌فرۆشت و ئه‌یخسته مشتى قاچاخچیه‌ك تا له‌م میحنه‌ت سه‌راى دروستانكرد رِزگارى بێت.ئیستا ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه به‌خۆتاندا بچنه‌وه و سه‌یرێكى ماڵى خۆتان بكه‌ن و سه‌یرێكى حاڵى خه‌ڵكیش بكه‌ن ئیتر خه‌ڵك ئه‌و خه‌ڵكه‌ى جاران نیه یارى به‌عاتیفه‌ى بكرێت و له‌سه‌ر لاشه‌ى مردووه‌ى مێژوو تاقه‌یامه‌ت بژى، خه‌ڵك ئێستا و ئاینده‌ى ئه‌وێت .ئیتركاتى ئه‌وه‌هاتووه ده‌سه‌لاَتێك هه‌ژده‌ساڵ له‌ئاست هاوارى خه‌ڵك بووبێته كه‌رِه‌ى شه‌ربه‌ت به‌خۆیدا بچێته‌وه و بیرێك له‌وه‌بكاته‌وه ئه‌و هه‌ژده‌ساڵ گوىَ ى له‌خه‌ڵك نه‌گرت چۆن به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن خه‌ڵك گوىَ ى لێئه‌گرێت !! بۆیه دۆرِانى ئه‌مجاره‌ى لیستى كوردستانى له‌ناوچه‌كانى سلێمانى وده‌وروبه‌رى ته‌نیا په‌یوه‌ندى به‌گوێنه‌گرتن و فه‌رامۆشكردنى خه‌ڵك وگه‌نده‌ڵیه‌وه هه‌یه‌و یه‌كترى تۆمه‌تبار كردنى ناو مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان و خواروه‌ى خۆیان و پاره‌و ده‌مانچه به‌خشینه‌وه‌و لاپ‌تۆپ و نان برِین ئه‌و باره لاسه‌نگه هاوسه‌نگ ناكاته‌وه و نابێته چاره‌سه‌ر و چاره‌سه‌ر ته‌نیا به‌برِینى ده‌ستى دزى وخزمه‌ت كردن ئه‌كرێت ،ئه‌ویش به‌مه‌رجێك له‌هه‌ره‌مى ده‌سه‌لاَته‌وه بێت بۆ خواره‌وه نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. |
|
|
|
|