|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
*************** عیشقى من گۆرِێكه هه‌موو ئێوارانێك به‌دیاریه‌وه ئه‌سوتێم *************** ************** ***************
*************** *************** ***************
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
(كورِم مه‌یه) هه‌ردى شه‌فیق پێشكه‌شه به‌ومنداڵه‌ى له‌دایك نه‌بووه بۆ عه‌زا ب كێشان.. ژیان لێره له‌وه‌یشومه‌ى سوپایه‌كى خێڵه‌كى ئه‌چێت له‌گۆرِێكى بێ‌ناونیشان ئه‌چێێت هه‌موومان به‌شان وباڵى خاوه‌نه‌كه‌یدا هه‌ڵئه‌ده‌ین وكه‌سمان نازانین كێ یه‌وناوناونیشانه‌كه‌ى چیه.تامارێك پێمانه‌وه نه‌دات هه‌ست ناكه‌ین مارێك هه‌یه ،ئازارى هه‌یه،كوشنده‌یه.لێره خۆشه‌ویستى خاڵكردنه‌وه‌ى هه‌وه‌سه‌له‌چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كدا ،له‌كورته‌نامه‌ى مۆبایلێكدا له‌دایك ئه‌بىَ وله‌خاڵى كردنه‌وه‌ى هه‌وه‌سێكى سه‌رپێیدا ئه‌مرىَ.لێره خۆشه‌ویستى ئالوده‌بونى نیگایه‌ك نیه به‌ساڵێك ختوره‌و بیركردنه‌وه‌ى شه‌وانه‌وه.لێره خۆشه‌ویستى له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا له‌دایك ئه‌بىَ و هه‌رله‌وێشدائه‌مرىَ. لێره ژیان ،عیشق هه‌مووشته‌جوانه‌كانى تر خزمه‌تكارى به‌رژه‌وه‌ندین. لێره ئاوه‌كه‌هه‌میشه له‌سه‌رچاوه‌وه‌لێڵ ئه‌بىَ وله‌خواره‌وه كلۆرى تىَ ئه‌كه‌ین.سه‌رمان توشى سه‌ره‌تان ئه‌بىَ و به‌دواى ته‌بیبى پێ یه‌كانماندا ئه‌گه‌رِێین.لێره‌چاره‌سه‌رى برینه‌كان شێته‌كان له‌ته‌بیبه‌كان باشتر ئه‌یزانن.ته‌بیبه‌كانیش چاوله‌ئاست برینه‌كان دائه‌خه‌ن.چاره‌سه‌رله‌سه‌ره‌وه بۆخواره‌وه ده‌ست پێ ئه‌كاو له‌خواره‌وه بۆسه‌ره‌وه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین!هه‌مووان كۆلاَنه‌كانى شاربه‌دواى چاكسازیدا ئه‌گه‌رِێین و كه‌سیشمان ئاماده‌نیه له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات وده‌ست له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆى هه‌ڵگرێت.كابرا سه‌رى زمان وبنى زمانى باسى سه‌قه‌تى په‌روه‌رده‌و ده‌سه‌لاَت به‌رِێوه بردنه له‌و لاشه‌وه نیوه‌ى فه‌رمانگه‌و شوێنه‌كانى تر‌ى به‌خشیوه به‌خزمه كه‌م ئه‌زموون ونه‌شاره‌زاكانى . جامانه‌و مێزه‌رى فرِىَ داوه‌و له‌سه‌ركه‌ته‌لۆگ ئه‌گه‌رِىَ و دیم‌و كراسى عه‌یاره(24) مان پىَ ئه‌فرۆشىَ .ئه‌وه‌تا سۆزانیمان هه‌یه ئایدزیش وابرِوات په‌یا ئه‌بىَ ،جگه‌ره‌و خواردنه‌وه‌ش تادىَ رِو له‌زیاد بوونه‌و رِیكلامیشى بۆ ئه‌كرێت. كلیپمان هه‌یه كچى لێده‌ركه كه‌س تاقه‌تى نیه سه‌یرى بكات .زۆرێك له‌رِۆشنبیره‌كانیشمان ته‌ێه‌وره‌كانى ئه‌وه‌نه سه‌قه‌ته به‌دارشه‌ق ئه‌گه‌رِىَ،پێ ى بكرىَ ئه‌وه‌ى بۆنى كوردبوونى لێبىَ حه‌رامى ئه‌كات.یا ته‌زبیح وجامانه‌كه‌ى فرِىَ داوه سمێڵى حه‌فركردووه دووسىَ شه‌هاده‌ى گه‌وره‌ى له‌ژورسه‌ریه‌وه هه‌ڵواسیوه،كه‌چى هێشتا به‌ئه‌قڵى باپیره گه‌وره‌ى بیر ئه‌كاته‌وه. نیوه‌ى كورد له‌ژێركاریگه‌رى هونه‌رى عه‌ره‌بیدایه‌و نیوه‌كه‌ى تریش له‌ژێركاریگه‌رى فارسیدایه‌و هونه‌رمه‌نده‌كانى خۆشمان به‌شه‌رِو به‌ئاشتیش نایان كرىَ،به‌بىَ ئه‌وه‌ى له‌سه‌رئاستى جیهاندا هێنده‌ى به‌همه‌نى قوبادى ئازاره‌كانى كوردیان به‌دنیا ناساندبىَ.رِۆژنامه سه‌ربه‌خۆو دیاره‌كانمان هه‌ندێكیان له‌ناوخۆدا گه‌نده‌ڵیان لێئه‌چۆرِىَو خزمایه‌تى و ناسراویان لێئه‌چۆرِىَ و خزمایه‌تى وناسراویان لێئه‌چورِىَ و وه‌كوداركونكه‌ره به‌ربوونه‌ته سه‌رى حكومه‌ت وچاوێك به‌خۆیاندا ناخشێننه‌وه‌ئاخۆكه‌سێك له‌رِۆژنامه‌یه‌كدا ناسراوى بخوێنێته‌وه ئاخۆده‌سه‌لاَتداربىَ چى ئه‌كا ؟؟ كورِم مه‌یه ئێره‌پرِه‌له‌مردووى زیندوو،پرِه‌له‌خه‌وتووى،تۆزلێنیشتوو .پرِه‌له‌به‌خه‌به‌رى خه‌واڵو،پرِله‌دزى شه‌ریف له‌پشت میكروَفۆنه‌كانه‌وه‌نمایشى (جیڤارا)ئه‌كه‌ن ،به‌و په‌رى دڵپاكى وخۆشه‌ویستیه‌وه رِۆح و‌دڵ و ده‌نگه‌كانیان پێئه‌به‌خشین ،كه‌س نازانێت ئه‌ودیوى ناخیان چى قومار خانه‌و شه‌یتان خانه‌یه‌كه .نه‌ئه‌هێڵن وه‌ك مرۆڤ بژیت نه‌ئه‌هێڵن جىَ ى بهێڵى ،زیندانێكى گه‌وره‌یه ناوى دایك ،مه‌مله‌كه‌ت ،نیشتمان و هه‌زارووشه‌ى رِنگاو رِنگى تره .ئه‌رزت پێنابرِىَ و ئه‌ڵێن له‌شوێنێكدا نیشته جىَ ببه !ده‌یانه‌وى َ له‌ئاسماندا نیشته جىَ ببى ئه‌ویش هى ماڵه به‌رپرسێك نه‌بىَ. كورِم مه‌یه هه‌رچى باسكردنى موقه‌ده‌ساتیشه لاى زۆرێك كردوویانه به‌ترِۆهات .ئه‌مرِۆكه‌سێك دێت باسى خزمه‌ت گوزارى گه‌ل وولاَت ئه‌كات ،سبه‌ینى َ هه‌مان خزمه‌تكارى نیشتیمان ئه‌بینى دزى ئه‌كاو دوسبه‌ى دنیایه‌ك ته‌زویرات وزیاده‌نوسین له‌فایلى سه‌رفیاتداو سىَ سبه‌ى ناوى له‌ناو كۆڵىَ فایلدارو چوارسبه‌ى ئه‌وهه‌مووئیمتیازاته زۆروزه‌وه‌نده‌ى بۆده‌وروبه‌ره‌كه‌ى ودواترسه‌روه‌ته‌كه‌ى هه‌نده‌رانى وكۆمپانیاكانى ئاشكرا ده‌بێت وده‌یه‌وێت بیر‌و باوه‌رِى هه‌مان بیر‌و باوه‌رِى جارانى كوردایه‌تى بێت .ده‌ڵێن گیان ببه‌خشه به‌نیشتمانه‌كه‌ت ونان مه‌خۆ .له‌گه‌ڵ سه‌رماو گه‌رمادا عاده‌ت بكه .شه‌وان به‌دیار چراى بێ نه‌وته‌وه دانیشه و خۆت له‌گه‌ڵ تاریكی‌دا رِابهێنه . كورِم مه‌یه زۆرێك له‌قاره‌مانه‌كانى دوێنىَ كه‌رِمزى خه‌بات وشانازى بوون ،دێهات به‌دێهات به‌دواى مشتێك نانه‌رِه‌ق وكوردایه‌تیدا ئه‌گه‌رِا ،ئه‌مرِۆخه‌ریكه له‌مرۆڤایه‌تى خۆى دائه‌ماڵىَ ،گوىَ ى لىَ نیه خه‌ڵك له‌برسا ئه‌مرىَ یا له‌سه‌رما.بووه‌ته مه‌لائیكه‌تى سه‌رلافیته‌و مینبه‌ره‌كان وئه‌هریمه‌نى گه‌نده‌ڵى وكۆبوونه‌وه‌ى ژێربه‌ژێر . كورِم مه‌یه ئه‌ڵێن چاوه‌كانت دابخه‌و گوىَ كانت والاَبكه نه‌ك بۆخه‌ڵكى هه‌رزه‌و زۆربڵى ،بۆئێمه‌ى به‌رپرس ،ئێمه‌ى كورِانى دوێنىَ و قاره‌مانى پۆست وڤێلاو بازرگانه‌كانى ئه‌مرِۆ .كورِم مه‌یه تائه‌م با له‌م كونه‌وه بێت سه‌رچۆپى رِشه‌باین. Jgarsoz8181@yahoo.com
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|