|
تابورى پێنجه‌م
هه‌ردى شه‌فیق
پارچه‌كانى دڵم كۆ كه‌ره‌وه مه‌پرسه كوانىَ ئاوێنه‌ى حه‌قیقه‌ت
ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆشم ئه‌وێیت بمكوژه
عیشق چۆن ئه‌بێت بچێت بۆ مه‌زاد خانه؟
خوێن چۆن ئه‌بێت به‌خوێن بشۆرێت؟
تا گه‌وره‌كانت شار به‌ده‌رم ئه‌كه‌ن گۆرانى ئه‌م بێزاریه ئه‌ڵێم
(باله‌ناو تابووته‌كه‌ى عیشقدا بمرین
مردنى ناو ئه‌م جه‌نگه‌ڵه نابووته)
سه‌رى من له‌وپێكه قورسه‌دا چى ئه‌كات خوێنى بێگوناهێكى تێكراوه؟
ناوى من له‌و شیعردا چى ئه‌كات شاعیره‌كه‌ى به‌خوێنى كۆتر ئه‌نوسێت؟
دڵى من له‌دڵى ئه‌و ساقیه‌دا چى ئه‌كات له‌برى خوێن شه‌راب به‌دڵیدا
دێت و ده‌چێت ؟
دڵى من چى ئه‌كات لاى ئه‌وانه‌ى گۆرِ بۆ مۆمه‌كان هه‌ڵئه‌كه‌نن؟
شیعرى من لاى ئه‌وانه چى ئه‌كات كێل بۆكتێبه‌كان دائه‌نێن؟
یادگاریه‌كانى من به‌سه‌ر دیوارى ئه‌م زیندانه‌وه بۆ نوسراوه؟
په‌پوله‌ى من به‌م چرا سوتاوه‌وه چى ئه‌كات به‌رله‌مردن
كوژاوه‌ته‌وه؟
بازوى من له‌م كارگانه‌دا چى ئه‌كات كه‌له‌بچه بۆده‌مى شاعیر دروست
ئه‌كات؟
دڵى من له‌به‌ر ئه‌و ده‌رگایانه‌دا چى ئه‌كات
به‌رِوى هه‌موو ئه‌و كوژراوانه‌دا داخراوه
شه‌وان دۆستێكیان نیه جگه له‌كارتۆنێك و شه‌قامێكى چۆڵى سارد؟
دڵى من له‌لاشه‌ى ئه‌و ژنه‌دا چى ئه‌كات به‌بلۆك داى ئه‌پۆشن؟
ئێمه چۆن ئازیز مردوو
له‌جه‌نگه‌كاندا بۆ عیشقه‌كانى خۆمان ده‌گه‌رِاین
خۆڵه‌مێشى عاشقه‌كانمان ده‌كرد به‌برینه‌كانه‌وه
وێنه‌ى هاورِىَ كوژراوه‌كانمان ئه‌دا له‌مه‌خزه‌نه‌كانمان
بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیایی زه‌فه‌رى پێنه‌با
نیشتیمانمان له‌چیاكان و دڵى خۆمان ماره‌كرد
له‌سه‌ر كفنى هاورِێكانمان نوێژمان دائه‌به‌ست
له‌رِه‌نگى خوێنه‌كه‌مانا نیشتیمان و
له‌دووكه‌ڵى جگه‌ره‌كانا شاره سوتاوه‌كانمان ئه‌دى
له‌م دیو تاشه به‌رده‌كانه‌وه گۆرانیمان بۆ سه‌ر فرازى ئه‌وت و
له‌ودیو تاشه‌به‌رده‌كانه‌وه دۆزه‌خمان دائه‌خست
كه‌به‌دیلیش ئه‌كه‌وتینه ده‌ست دوژمن
پێكه‌نینمان به‌مردنى خۆمان ئه‌هات
نیشتیمانم تۆ له‌كوىَ بووى ؟
وه‌كو مه‌ینۆشێك خه‌یاڵ بیگرىَ شه‌قم له‌پیرۆزیه‌كانى خۆم هه‌ڵئه‌دا
بیرم له‌هه‌موو ئه‌وانه ئه‌كرده‌وه شیعر میزاجى پێكه‌نینیان تێك
ئه‌دا
كه ئه‌رِشێنه‌وه‌و جوێن ئه‌ده‌ن سوكایه‌تى به‌سه‌گه ئاقڵه‌كه‌ى من
ئه‌كه‌ن
نیشتیمانم تۆ له‌كوىَ بووى دڵى عاشقه‌كه‌ى منیان ده‌كوشت؟
خوێنى دڵى منیان ده‌كرده باده‌وه؟
تۆله‌وىَ بووى من رِۆحى خۆمم وه‌كو جگه‌ره ئه‌كێشا ؟
ئاخر تۆچوزانى ئیحساست له‌سه‌ر باڵى په‌پوله‌یه‌ك بنوسى و نه‌هێڵیت
هه‌ڵوه‌رىَ؟
تۆ چوزانى كه ئافات هه‌ڵئه‌كات ماڵى رِۆح ئه‌كه‌وێته چ گۆرِستانێكى
ته‌نیایی؟
تۆ چوزانى كه‌مه‌رگ هه‌ڵده‌كات گۆرِى په‌پوله‌كان ده‌كه‌ونه كوىَ؟
وه‌ك ئه‌و ژنه‌ى مناڵى بكوژه‌كه‌ى هه‌ڵگرتووه ئه‌م كاره‌ساته‌م
هه‌ڵگرتووه
وه‌ك ئه‌و حه‌ماڵه‌ى ته‌رمى ده‌زگیرانه‌كه‌ى داوه به‌كۆڵیا،ئه‌م
مه‌ینه‌تیه‌م كردووه‌ته كۆڵ
بێهوده‌یه نیشتیمانم ،به‌من بوایه
پاسارى ژێر بارانى كیمیاوى هه‌ڵه‌بجه چۆن گیانى ده‌رئه‌چوو ،ئاوا
گیانم ده‌رئه‌چوو
مناڵى شیره خۆره‌ى ئه‌نفال چۆن ده‌یزریكاند ،ئاوا ده‌م زریكاند
چۆن خه‌نجه‌ر به‌دڵى كوژراوه‌كانتا رِۆئه‌چوو به‌ناو عه‌زابه‌كانتا
رِۆئه‌چووم
وه‌كو (عومه‌رى خاوه‌ر) به‌سه‌ر تا ئه‌كه‌وتم بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رگ رِوت
تێنه‌كات
چۆن سه‌گ وه‌سوه‌سه‌ى دووژمنه‌كانى خاوه‌ن ماڵئه‌كات ،ئاوا وه‌سوه‌سه‌م
ئه‌كرد
ئێستا ئیتر ده‌بًَى وه‌ك نا‌ئومێد ترین مه‌یزه‌ده رِوله مه‌یخانه
كانت بكه‌م
وه‌كو سواڵكه‌رى به‌رده‌رگاى مه‌عبه‌ده‌كۆنه‌كان ،رِو له‌كاهینه
كوێره‌كانت بكه‌م
وه‌كو موفلیسترین كچه شه‌هیدى لانه‌واز رِو له‌ماڵى سۆزانیه‌كانت
بكه‌م
وه‌كو ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ى حیكمه‌ته‌كانى مردن شێتى ئه‌كات رِو
له‌شێتخانه‌كانت بكه‌م
وه‌كو ئه‌و ژنه‌ى عه‌شیره‌تێكى له ئه‌نفالا تیاچووه رِو له‌ده‌رگاى
بكوژانم بكه‌م
وه‌ك ئه‌و كچه‌ى ئه‌ڵقه‌ى ده‌زگیرانه كوژراوه‌كه‌ى ئه‌كاته په‌نجه‌ى
،كڵۆلێه‌كانتم ئه‌ترنجانده دڵم
وه‌كو بریندار و ته‌رمى شه‌هیده‌كانت له‌ناو دڵما هه‌ڵم ئه‌گرتى
ئێستا وه‌كو باوك چۆن گۆرِى تاقانه‌كه‌ى به‌جێدڵىَ به‌جێت دێڵم
وه‌كو عیشقى یه‌كه‌م كچۆڵه له‌سه‌ر رِۆحى خۆم هه‌ڵم ئه‌كۆڵیت
ئێستا وه‌كو دێوانه‌یه‌ك ده‌رگاى لێكرابێته‌وه به‌جێت دێڵم
وه‌ك مناڵى تاقانه چۆن له‌ئامێز ده‌گیرىَ له‌ئامێزم ئه‌گرتى
ئێستا وه‌كو زیندانیه‌ك ده‌رگاى لێكرابێته‌وه به‌جێت دێڵم
وه‌ك چۆن ژنى دواى ئه‌نفاله‌كان له‌سه‌ركاره‌كانیان خشتى قورِو
له‌سه‌ر وێنه‌ى مێرده‌كانیان مه‌ینه‌تى به‌جێدێڵن، به‌جێت دێڵم
ده‌زانم وه‌كو قاچاخچیه‌ك به‌باره تلیاكه‌وه‌بگرن له‌سه‌ر شه‌ره‌فى
ئه‌م شیعره ده‌مكوژن
وه‌كو جه‌للادێك به‌سه‌ر شه‌ره‌فى چوارده ساڵه‌یه‌كه‌وه بكوژن
به‌سه‌ر ئه‌م شیعره رِه‌ش ورِوته‌وه ده‌مكوژن
وه‌كو ئه‌و بێكه‌سه‌ى به‌گۆرِى كچه تاقانه‌كه‌یه‌وه رِه‌نج ده‌كێشىَ
،ئاوا به‌تۆه‌وه ئازارم ده‌كێشا
تۆنازانى چه‌ند جگه‌ره‌ى نه‌هامه‌تیم له‌سه‌ر رِۆحى خۆم داگیرساند
چه‌ند حه‌شیشى نائومێدیم له‌سه‌ر گۆرِه‌كه‌ى خۆم كێشا!!
ده‌رگاى شه‌یتانخانه‌كانى سه‌رت دابخه با په‌پوله‌كان به‌ره‌لاَ كه‌ین
من سه‌یرى تۆده‌كه‌م و سه‌یرى برینى تۆده‌كه‌م
له‌ماڵى رِوخاوى شه‌هیده‌كانته‌وه تاباڵه‌خانه‌ى سیاسیه‌كانت ته‌ریق
ئه‌بمه‌وه
له‌به‌رده‌مى ئه‌و قه‌ره‌جانه‌ته‌وه له‌خۆر ئاوا كۆلاَنه‌كان پاك
ئه‌كه‌نه‌وه
تا ئه‌مسه‌رى خۆر هه‌لاَت یه‌خه‌ى خۆم ئه‌درِم
له‌گیرفانى درِاوى سواڵكه‌ره‌كانته‌وه تابه‌رده‌رگاى گه‌وره‌كانت خۆم
ئه‌كوژم
له‌هه‌وربرِه‌كانته‌وه تا ده‌گه‌مه كه‌لاوه‌ى موحیبه‌ت شه‌رم و
ته‌ریقى دام ئه‌گرێت
ئه‌وه‌تا مانیفێسته‌كانت له‌خوێن هه‌ڵئه‌كێشرێن و
شه‌ریعه‌ته‌كانت به‌خوێن ئه‌نوسرێن
ئه‌وه‌تا شه‌وانه له‌ژێر كلاَوه‌كه‌ى تۆدا ده‌خه‌وین و
ستیان و ته‌نوره‌كه‌ت بۆ یادگارى ده‌به‌ن
نیشتیمانى خوێن
كاتىَ پیرۆزى ئه‌ده‌ى به‌خوێن و گیانى په‌پوله‌كانت ئه‌كێشى ،گیانم
بكێشه
ماڵى شه‌مشه‌مه كوێره‌كانت ئاوا ئه‌كه‌یت و ماڵى گوڵه ئه‌ستێره‌كانت
وێران ،وێرانمكه
رِۆژگارێك گوێم له‌ترپه‌ى ترساوى دڵى تۆبوو پۆساڵه‌كان به‌سه‌رتا
ئه‌رِۆیشت
گوێم له‌ناڵه‌ى دڵى تۆبوو گیا‌و گوڵى ژێر ئاسمانێكى ژه‌هراوى
ئه‌لاوانده‌وه
گوێم له‌ترپه‌ى دڵى تۆبوو خوێنى مرۆڤ و پاساریان له‌سه‌ر جێئه‌هێشت
گوێم له‌هاوارى رِۆحى تۆ بوو بوغردت له‌سه‌ر گۆرِه‌كانمان ئه‌سوتان
شینت ئه‌گێرِا له‌سه‌ر رِۆحى مه‌ینۆشه مه‌سته‌كان
شۆرِش له‌هه‌ره‌سه‌كان گه‌وره‌تربوو
مردن له‌نه‌فره‌ت هه‌رزانتربوو
ته‌قویمه‌كانمان له‌سه‌ر گیانمان هه‌ڵده‌كۆڵى و چه‌قۆمان به‌سه‌ر رِۆژو
سه‌ده‌كانا ئه‌هێنا
به‌كوژراوه‌كان گونده رِوخاوه‌كان مانگ وساڵ و سه‌ده‌كانمان حساب
ئه‌كرد
رِۆژ گارێك بوو كوشتن گاڵته‌ى نه‌ئه‌زانى
جه‌للاد له‌ناڵه‌ى قوربانى تێنه ئه‌گه‌یشت
مه‌رگ پۆشمكه نیشتیمانم
تاكه‌ى سه‌ماى ناو ئه‌م گوناه و خوێنه‌م پێبكه‌ن؟
به‌م ده‌سته سرِه خوێناویه‌وه سه‌رچۆپى مه‌رگم پێبگرن
من له‌وێوه دێمه‌وه ،له‌م ماڵى وێران بوونه‌وه
كه‌مه‌وسمى ته‌ریق بوونه‌وه له‌خۆڵه‌مێشه‌كه‌ى تۆدا ئه‌مكوژىَ
بۆ ئه‌و سواڵكه‌ره‌ى رِو له‌مه‌یخانه‌كانت ئه‌كات وپێكىَ نائومێدى
ئه‌ده‌نىَ
بۆ ئه‌و كچه‌ى له‌ناو خوێنى خۆیدا كزۆڵه‌ئه‌كات
بۆ ئه‌و سه‌ما كه‌ره‌ى له‌ژێر تریفه‌ى مانگدا سه‌ماكردنى لێ جوانه‌و
له‌ناو دڵى ده‌یجورا خۆ كوژى ئه‌كات
بۆ ئه‌و سۆزانیه‌ى ده‌رگاى عیباده‌تگایه‌ك ئه‌كاته‌وه
بۆ ئه‌و كچه‌ى بیمارستانه‌كان بۆ ده‌واى دڵى خۆى ئه‌گه‌رِىِ و ژه‌هرى
ئه‌ده‌نىَ
بۆ ئه‌و ژنانه‌ى رِۆژانه به‌گژى مه‌رگا دێن و شه‌وانه له‌ئامێزیا
ئه‌خه‌ون
بۆ ئه‌و رِاوچیه‌ى دا‌و بۆ مانگه شه‌و ئه‌نێته‌وه‌و دڵى خۆى پێوه
ئه‌بێت
من ده‌مزانى ....
ئێوارانێك له‌كتێبخانه‌كانه‌وه ده‌چووینه وێرانه كانى خه‌یاڵ شێت
نه‌بووین
له‌مه‌یخانه‌كانه‌وه ده‌چووینه مه‌غریبسانه‌كانى حه‌قیقه‌ت مه‌ست
نه‌بووین
له‌سه‌ر به‌رماڵه‌كانه‌وه ده‌چووینه سۆزانیخانه‌كان گوناهبار
نه‌بووین
له‌تاریكخانه‌كانه‌وه ده‌چووینه وێرانه‌كان عه‌وداڵ نه‌بووین
له‌مه‌یخانه‌كانه‌وه ده‌چووینه مه‌یتخانه‌كان خه‌یاڵ نه‌بووین
ئاخر تۆ له‌نێو ئه‌م مه‌یخانه‌دا دوعائه‌كه‌یت و خواناسیش نیت
له‌نێو ئه‌م كلیسادا باده‌نۆشى ئه‌كه‌یت و به‌د مه‌ستیش نیت
ته‌فسیرێكى تر بۆ من مه‌دۆزه‌ره‌وه كه‌من له‌و دیوى مه‌رگه‌وه دێم
تۆ ئێواره‌یه‌ك یاریت به‌رِۆحى خۆت ئه‌كرد و
له‌ژێر تریفه‌ى مانگدا من وكچێك بۆ رِۆحى یه‌كترى ئه‌گه‌رِاین
ئه‌و ئێواره له‌شه‌قامێكى تاریكه‌وه به‌ره‌و گۆرِستانێك ئه‌چووم
تۆ ده‌ت وت جه‌نگ و مه‌رگ بۆ ئه‌وه‌نده له‌یه‌كترى ئه‌چن؟!
ئه‌و ئێواره من ئاوێنه‌یه‌كى شكاو بووم به‌ده‌ست قه‌یره كچێكى
دڵته‌رِه‌وه
به‌رله‌وه‌ى تۆ پارچه‌كانم كۆ كه‌یته‌وه‌و بمكه‌یته‌وه به
ئاوێنه‌كه‌ى جاران
بمكه‌یته‌وه به‌هیچ و به‌هه‌موو شتىَ
بۆنى ترس‌و تاریكى و شه‌رمم لێئه‌هات
بۆنى لاشه‌ى مردوویه‌كم لێئه‌هات
ئه‌و كاته‌ى تۆ ئێواره‌كانت پرِ كرد له‌باده‌كانى خه‌یاڵ و سپێده‌كانیش
خۆ كوشتن
شه‌رابت رِژانده كانیه‌كانه‌وه
تا مامزه سركه‌كان و په‌رِه‌سێلكه كۆچه‌ریه‌كان به‌مه‌ستى بگرێت
من وكچه‌كه‌ى دراوسێمان به‌رماڵه‌كه‌ى باوكمان هه‌رِاج فرۆش ئه‌كرد
پیلانى رِه‌دوو كه‌وتنى تۆمان دائه‌نا
من وبراكه‌م پیلانى كوشتنى یه‌كتریمان دائه‌نا
ئه‌و ئێواره تۆ هه‌موو ئاوێنه‌كانى شارت به‌خوێنێكى بێ‌مانا سرِى
ده‌تویست له‌ئاوێنه‌یه‌كى خوێناویدا رِوخسارى حه‌قیقه‌ت ببینى
سیماى خوا بینى .....
شه‌قامه‌كانت پرِ كرد له‌مه‌رگى ئه‌و په‌پولانه‌ى خوێنیان نیه
له‌كۆیله كردنى چاوى ئه‌و ئاسكانه‌ى چاویان نیه
به‌لاَم نیشتیمانم
من چاوه‌رِوانى وه‌رزى پێنجه‌مم ئه‌كرد وه‌رزى ته‌ریق بوونه‌وه
له‌ده‌روه‌ى زه‌مه‌ن ،له‌نێو خه‌یاڵ و ته‌ریقیه‌كانى خۆما ئه‌مردم
له‌ده‌ره‌وه‌ى گوناهه‌كانى خۆم و له‌نێو گوناهدا خۆ كوژیم ئه‌كرد
بۆ ئه‌و باوكه ئه‌گریام به‌برین گه‌لێكى بێشوماره‌وه له‌بیرتان كرد
بۆ ئه‌و دایكه كۆڵه‌واره‌ى به‌رله‌وه‌ى جله رِه‌شه‌كانى بگۆرِێ
ئه‌تكتان كرد
بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ى له‌برسا خۆڵ و پیرۆزیه‌كانى ئه‌خوارد
بۆ ئه‌و مناڵه‌ى له‌بیابانێكى عه‌رعه‌را
گولله‌كه‌ى كاسه‌ى سه‌رى بووه حیكایه‌ت خوانى مردنى
بۆ ئه‌و خوشكه‌ى له‌مه‌لهایه‌كى قاهیره‌دا به‌سه‌ر مناڵێكى زۆڵه‌وه
رِۆیشت
به‌سه‌ر دونیایه‌ك نه‌زیف و خوێن و برینه‌وه
وه‌سیه‌ت نامه‌كه‌ى نارده‌وه !
دڵم له‌م بووتڵى شه‌رابه‌دا به‌جێدێڵم
به‌ساقیه‌كانت بڵى بانه‌یگێرِن
ئێمه بوكه‌ڵه‌ى قورِى ئه‌و مناڵه خاكیانه‌بووین
نێو ده‌سته‌چكۆلاكانیان هه‌رگیز پاره‌ى تیانه‌بوو
ته‌ماشاكه جه‌نگ چ درِنده‌یه‌كى هارو بریندارى لێدروستكردین!
وه‌ك ئه‌و مۆمانه‌ى له‌سه‌ر گۆرِه‌كان ده‌سوتێن ،ده‌سوتاین
وه‌ك ئه‌و منالاَنه‌ى له‌خرابخانه‌كاندا ده‌گرین ،ده‌گریاین
وه‌ك ئه‌و ژنه‌ى رِومه‌تى
به‌سه‌ر جه‌نازه‌ى باوكى مناڵه‌كانیا ئه‌رِنێت ،خۆمان ئه‌كوشت
وه‌ك ئه‌و جانه‌وه‌رانه‌ى له‌مۆزه‌خانه‌كانا وشك كرابوونه‌وه له‌وىَ
بووین
پێك له‌دواى پێك شه‌رابمان ده‌نۆشى بۆ ئه‌وه‌ى رِۆحمان بێئاگابێت
ده‌سته سرِه‌كانمان ده‌گرت به‌چاومانه‌وه‌و خوێنمان ده‌سرِى
ئالاَكه‌مان له‌سه‌ردڵمان دائه‌نا بۆ ئه‌وه‌ى خوێنى لێنه‌یه‌ت
ئه‌وه‌ى ده‌یوت ژیان سیخناخه له‌مردن ئه‌وه‌ى دڵى ئێمه‌بوو قسه‌ى
ئه‌كرد
ئه‌وه‌ى ده‌یوت باسه‌ربازه‌كان بنێرین بۆ به‌ره‌كانه‌كانى جه‌نگ
ده‌زگیرانه‌كانى ئێمه‌بوون
ئه‌وه‌ى ده‌یوت باسه‌نگه‌ره‌كان پرِكه‌ین له‌مردوو شۆره‌كان رِۆحى
ئێمه‌بوو ئه‌دوا
وه‌ك میوانێكى ناوه‌خت خواحافیزیمان له‌مرد ن ئه‌كرد
وه‌ك گه‌رِانه‌وه‌ى یار له‌سه‌فه‌رێكى دوور له‌پێشوازى مردنا بووین
به‌ده‌ستكێشه خوێناویه‌كانمانه‌وه گۆرِمان بۆ دڵى خۆمان هه‌ڵئه‌كه‌ند
بازارِه‌كان بۆ تابووته‌كانى خۆمان ده‌گه‌رِاین
دڵى په‌پوله‌كانمان ئه‌خوێنده‌وه‌و نزامان ئه‌كرد ئاسمان شه‌وبێت
گۆشتخۆره‌كانمان به گوڵه ئه‌ستێره‌كان ئه‌كوشت
توتیه‌كانمان فێرى سه‌ماى مه‌رگ ئه‌كرد
به‌شه‌مشه‌مه كوێره‌كانمان ئه‌وت به‌رِۆشناییا بفرِن
به‌رِۆحه بێناسنامه‌كانه‌وه به‌بازگه كانا ئه‌رِۆیشتین
له‌گه‌ڵ مه‌رگى گوڵه ئه‌ستێره شین و مه‌رگى شه‌مشه‌مه‌كوێره
سه‌مامان ئه‌كرد
وه‌ك ساقى ناو مه‌یخانه‌یه‌كى كۆنه‌ساڵ ئومێد‌و نائومێدیمان ئه‌گێرِا
وه‌ك ئه‌و كچه‌ى به‌نا به‌دڵ په‌رداخه ئاوى خوازبێنى كاران ئه‌گێرِىَ
،خوێنمان ئه‌گێرِا
گره‌وى تۆ له‌گه‌ڵ مردن‌دا یه نیشتیمان
شه‌رِى تۆ له‌گه‌ڵ مه‌رگدایه نیشتیمان
ئیتر ئێخه‌ى حه‌قیه‌ته‌ت به‌رده
هه‌موو نوشته‌كانى سیاسه‌ت پرِن له‌شتى پرِو پوچ
وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكى سه‌ده‌كۆنه‌كان
كاتژمێره‌كه‌م به‌ره‌و به‌دیوارى ماڵه‌كه‌تا هه‌ڵیواسه
ملوانكه‌ى ده‌زگیرانه‌كه‌م به‌ره‌و بیكه‌ره ملى دۆسته‌كه‌ت
ده‌یانه‌وىَ گۆرانى (شارى غه‌ریبانت بۆبڵێم )
به‌لاَم پێیان بڵىَ برینه كانى تۆ ده‌مناسن
شه‌هیده‌كانى تۆ شاهیدیم بۆ ئه‌ده‌ن
قه‌ره‌جه كانى تۆ ئه‌زانن چه‌ند جار پێم ووتون ئه‌م گۆرِستانه بكه‌ن
به‌ماڵ
جه‌للاده‌كانت ئه‌زانن چه‌ند جار له‌به‌رده‌مى غه‌ریبه‌كانا شه‌هیدبووم
چه‌نده‌م له‌سێبه‌ره كوێره كانیان كووشتوه
زیندانه‌كانت ئه‌زانن چه‌ند جار به‌خه‌یاڵى سه‌ر فرازیته‌وه سه‌رخۆش
بووم
بریا بم توانیبا گۆرانى( شارى غه‌ریبان)ت بۆ بڵێم
به‌لاَم شه‌هیده‌كانت بێنه‌وه ئابرِوم ده‌به‌ن!
ئیتر ناتوانم له‌گه‌ڵ ده‌نگى ده‌فى ده‌روێشانا گۆرانیه‌كى ێۆفیانه‌ت بۆ
بڵێم
ده‌ترسێم به‌تاریكى بمخنكێنن وبه خۆڵه‌مێشى شیعره‌كانم دامپۆشن
كىَ ئه‌توانێت بڵێت بائیتر مه‌رگ خه‌به‌رى نه‌بێته‌وه ؟
باخوێن له‌م كۆلاَنه‌دا چاو شاركىَ نه‌كات
لێگه‌رِىَِ بازه‌خاوه‌كه‌ت بمكوژىَ نه‌وه‌ك گۆرِه‌كه‌ت
باشێته‌كانت به‌ردم تێگرن نه‌وه‌ك شۆرِگێرِه‌كانت
سواڵكه‌ره‌كانت به‌رد بارانم كه‌ن نه‌وه‌ك سۆزانیه‌كانت تف باران
من له‌و گولله ده‌ترسێم وه‌كو جه‌لادێكى غه‌ریب ده‌مكوژىَ
ئه‌و گولله‌ى وه‌كو پیاو كوژێكى ناشى ده‌مپێكىَ
له‌و پیلانكاره‌ى وه‌كو قه‌ێابێكى نه‌شاره‌زا سه‌رم ئه‌برِێت
له‌و شه‌یتانه‌ى خوێنم ئه‌كاته رِه‌شترین كاسه‌وه
له‌و نورانیه‌ى وه‌كو شیرى تۆ خوێنم حه‌لاَڵ ئه‌كات
ده‌ترسێم له‌م مه‌وسیمى تابووت و خوێنه‌دا ته‌ریق نه‌بنه‌وه
له‌خوێنى قه‌ێیده‌یه‌كى كوژراوم هه‌ڵكێشن
فریشته‌كانى خوا بڵێن مه‌یكوژه به‌دیار چاوى دایكه كزۆڵه‌كه‌مه‌وه
بمكوژن
مناڵى ئه‌نفالێك له عه‌رعه‌ر بێته‌وه بڵێت مه‌یكوژن
به‌دیار كرچه كرچى ئێسقانه كانیه‌وه بمكوژن
نیشتیمان من موسافیرم م‌و تۆ نیشته‌جىَ
من له‌دامێنى سواڵكه‌ره‌كانى شاره‌وه هاتووم
به‌سه‌ر بازه كوێره‌كانت بڵى ده‌رگاى ئه‌و قه‌لاَیه‌م لێبكه‌نه‌وه
له‌ناو خوێنى جه‌نگ و سه‌ده دوره‌كانه‌وه هاتووم
گه‌ر به‌درۆوه وتم بۆچى عیشق له‌شه‌وێكى سورى نیشتیمانا شه‌هید كرا ؟
ئێسك و پروسكم بهارِه‌و بیكه به‌رِه‌فه‌ى كتێبخانه‌یه‌یه‌ك
گه‌ربه‌درۆوه پرسیم له‌ناو دڵى جه‌للاده‌كانتا كىَ ئه‌كوژن؟
وتم هه‌ساره‌ى توتیه لاڵه‌كان له‌ناو سه‌رى منا ئه‌سورِىَ
خوێنم وه‌كوشیرى دایكى خۆت حه‌لاَڵت بێت
وه‌كو كرێچیه‌كى پۆخڵه‌وات
شرِو شیتاڵم هه‌ڵبه‌ره ده‌رىَ
وه‌كو كوكوختیه‌كى غه‌ریب خوێنه‌كه‌ت ئه‌لاوێنمه‌وه
وه‌كو شێتێكى سه‌ر شۆێته‌كانى شه‌و گۆرِستانێكت ئه‌كه‌م به‌ماڵ
تۆش وه‌كو ئه‌و مناڵه دار‌و لاستیك به‌ده‌سته‌ى
په‌نجه‌ره‌ى شوشه‌ى كچه دراویسێكه‌یان ئه‌شكێنىَ ،دڵم بشكێنه
وه‌كو زه‌رِنه‌قوته‌یه‌كى هه‌تیو بمخه‌ره‌به‌رده‌ستى پشیله‌یه‌كت
وه‌كو كۆیله‌یه‌كت له‌ژێر رِه‌حمى قامچیا كار ئه‌كات كارم پێبكه
وه‌كو كه‌شتیه‌ك به‌بارێ باده‌وه غه‌رق ئه‌بێت له‌خوێنى خۆما غه‌رقم
كه
وه‌كو سه‌ماكه‌رێكى پیر مه‌یخانه كانم لىَ خاڵى كه‌ره‌وه
وه‌كو سه‌ماكه‌رێكى جوانكیله مه‌یخانه كانم لێپرِ كه
گه‌ر له‌خۆرِا وتم چاوه‌رِوانى نیشتیمانیان له‌خیانه‌ت ماره‌كرد
رِۆحى جوانیه‌كانیان فرۆشت به‌كارگه كانى مه‌نفا
عیشقه كانیان دایه ده‌ست كه‌شیشێكى داوێن پیس،زمانم ببرِه
گه‌ر درۆمكرد دوپشكىَ له‌سه‌ر زمانم دانىَ بۆ ئه‌وه‌ى ئیتر نه‌جوڵىَ
وه‌ك ئه‌و مه‌له وێڵه‌ى به‌ئاسمانى شارێكتا ئه‌فرِىَ
بمده‌ره به‌ر رِێژنه‌ى گولله
ئه‌وه من بووم ده‌موت
كه‌جه‌نگه‌ڵه‌كانیان وه‌كو سه‌رى كه‌چه‌ڵ سفر كردیت وه‌كو دره‌خت بمنىَ
كه‌دێهاته كانیان كردیت به‌وێرانه
وه‌كو په‌رِه‌سێلكه‌كان ده‌بم به‌وه‌ستاى خانوه قورِه‌كان
كه گوڵه خوێنه‌كانت خوێنیان لێبرِا سه‌تڵه‌كه‌ت له‌خوێنى من پرِكه
به‌و جلانه‌ى خۆته‌وه بمخه‌ره‌چاڵ خۆره‌كه‌ى تیشكى بۆ من نیه
كه‌پیاو كوژه‌كانت قات و قرِیان خسته ولاَته‌وه
وه‌كو هه‌ور بمبه بمكه به‌باران
بۆ مه‌یخانه‌ى سیاسیه‌كانت بمكه به‌باده گێرِ
كه‌كه‌نه‌فت بووى رِۆحى خۆمت بۆ ئه‌كه‌م به‌ده‌رمان
كه‌پیرى ویستى هێز له‌ئه‌ژنۆكانت ببرِىَ
ئه‌م به‌ژن و بالاَیه‌مت بۆ ئه‌كه‌م به گۆچان
كه‌مه‌رگ ویستى به‌شه‌قام و كۆلاَنه‌كانتا پیاسه بكات
ئه‌وا وه‌كو بازگه دامنىَ
كه‌كفن له‌جه‌نگه‌كانتا قاتى بوو هه‌ڵم كێشه له‌لیتاوى خۆت
كه‌وتم له‌نابووتیا تابووت بۆ خۆت دروست ئه‌كه‌یت
وه‌كو مۆمێك له‌تاریكترین شه‌وا بمسوتێنه
وه‌كو په‌پوله‌یه‌كى سوتاو له‌دیوانه‌كه‌ى مه‌حویا بمخه‌وێنه
گه‌ر ویستیشت چڵه نێرگزێك سه‌وز بكه‌یت له‌قه‌وانى فیشه‌كێكا
ئه‌وا كه‌لله‌سه‌رى من برِوێنه
ئه‌زانم له‌میوانێكى رِه‌زا تاڵ ئه‌چم له‌سه‌ر رِۆحى تۆ
له‌میوانێكى رِه‌زا قورس ئه‌چم له‌سه‌ر دڵى تۆ
من ده‌زانم تۆ چه‌نه بیرى كورِه‌كانت ئه‌كه‌یت له غوربه‌تا!
كورِه‌كانت له‌غه‌ریبیا چه‌ند له‌تۆ ئه‌چن!
ده‌زانم وه‌ك ئه‌و سواڵكه‌رانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌خه‌ون
له‌دومه‌ڵى ناو چاوى تۆ ئه‌چم
به‌لاَم دوومه‌ڵ پێویستى به‌چاره‌سه‌ره نه‌ك به‌ته‌قاندن
چۆن سیاسیه‌كانت له‌ززه‌ت له‌گیانى ژنه چوارده سالاَنه‌كانیان
ئه‌كه‌ن
له‌ززه‌ت له‌برینه‌كانى تۆ ئه‌كه‌م
باشه‌هیده‌كانت بێنه‌وه‌و بڵێن درۆ ئه‌كه‌ى
لیمۆدۆزى بكه‌ره شوێنى قامچى وگولله كانمه‌وه
وه‌ك قه‌لاَیه‌ك خوێن ئابڵوقه‌ى ئه‌دات و بێئاوى ته‌سلیمى ئه‌كات
خه‌ڵتانى خوێنم كه‌و ته‌سلیم ئه‌بم
به‌لاَم من گۆرانى بۆ دڵه هه‌لاهه‌لاكه‌ت ئه‌ڵێم نه‌ك هه‌وه‌سه
درۆینه‌كانت
باشه‌هیده‌كانت بێنه‌وه‌و بڵێن بۆچى شه‌هید بوون
ئیتر قوفڵێك له‌ده‌مى من بده‌و
ناڵێم كورِه‌كانت له‌شه‌رِى كوشتنى نیشتمانن
وه‌كو شه‌هیدى شۆرِشه‌كانت ئه‌توانى هه‌زار جارى تر شه‌هیدم
بكه‌یته‌وه
هه‌زار جار گۆرِه‌و شار دراوم و ئه‌توانى گۆرِه‌و شارم بده‌یته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابیت من هه‌ر كورِه‌كه‌چه‌ڵكه‌ى ناو حیكایه‌ته‌كانى تۆم
له‌برى ئه‌وه‌ى به‌ته‌مابم پاداشتم بده‌یته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى بزانیت من هه‌ر سواڵكه‌رى سه‌ر شۆێته‌كانى تۆم
جا من چیم جگه له‌تفه‌نگه ژه‌نگاویه كۆنه‌كه‌ى تۆ؟
به‌لاَم پێم ناخۆشه به‌سه‌ر شه‌ره‌فى تۆدا ئه‌رِۆن و عیشقى تۆ له‌پێ
ئه‌كه‌ن
من چیم جگه له‌و كرێكاره‌ى مه‌ینه‌تیه‌كانت كۆ ئه‌كه‌مه‌وه؟
جگه‌له‌و سواڵكه‌ره‌ى به‌برینه‌كانت ئازار ئه‌چێژم؟
وێرانمكه وه‌كو قه‌ره‌بروتى شارێكى رِوخاو
وه‌كو گۆرِى هه‌زاران شه‌هیدى كیمیاوى ئه‌نفالكراو فه‌رامۆشمكه
به‌س پێم ناخۆشه پشیله‌كانت
گۆشتى كوكوختیه‌كه‌ى مێژووت ده‌خۆن
تۆ مه‌خزه‌نه‌كانت له‌دڵمدا خاڵیكردووه‌ته‌وه‌و نه‌مردوم
ژماره‌ى ئه‌و پۆسالاَنه‌ت پێخوێندومه‌ته‌وه به‌سه‌رگیانمه‌وه بوون‌و
نه‌مردوم
ئه‌م دڵه‌مت پرِ كردووه له‌قامچى و داره مه‌یت و
له‌سه‌ر چۆك وه‌ستاوم
ئه‌ى سپڵه ترین دایكى دونیا
ئێستا ئیتر پێم ئه‌ڵێن ددانى ئه‌م ماره خائینه ده‌ربهێنن
جه‌نگ ده‌بێت وه‌كو پۆستاڵ له‌پێم بكات
ئیێستا ده‌ببێت له‌به‌رده‌مى رِاو چیه ناشیه‌كانتا
وه‌كو كۆترێك
به‌باڵ خه‌ڵو ز بۆ گۆشتى خۆم باوه‌شێن كه‌م
تۆ ئه‌توانیت من بكه‌یته‌وه به‌هه‌رزه كاره چاو باشقاڵه‌كه‌ى جاران
؟
ستیانه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه به‌سه‌ر چۆپى رِه‌شه‌با؟
ئێستاش گه‌ر ده‌توانى پێنوسه‌كه‌م بشكێنه
ئاخر كه‌دووژمنه‌كانت ماچیان بۆ هه‌ڵئه‌دام
وه‌كو كچێك ئابرِوى له‌مه‌رگى خۆشتر ئه‌وێت
ئه‌م وت نێوان ئێمه‌و ئێوه هه‌زاران ده‌ریا خوێن و برینه
ئێستاش گه‌ر ده‌توانى ده‌مانچه‌یه‌ك بێده‌نگ به‌دڵمه‌وه بنىَ و
وه‌كو حه‌بێك ى خه‌و بمخه‌وێنه
گه‌ربینیت دێرِىَ بۆ دوژمن و خه‌یانه‌تكارانت بنوسم
له‌مۆزه خانه‌یه‌كا هه‌موو توحفه‌كانى به‌قاچاخ فرۆشراون مۆمیام بكه
وه‌ك چۆن عابیده‌كان عیشقه كانیان زیندان ئه‌كه‌ن زیندانم كه
یابه گولله‌یه‌كى شه‌و كوێر ساردم كه‌ره‌وه
كاسه‌ى سه‌رم بگره ته‌لاَو شه‌وان شه‌رابى تیا بخۆره‌وه
ده‌زگیرانه‌كه‌م له‌خۆت ماره‌بكه‌و ئیتر مه‌مده‌ره‌وه
ئاخر كه‌تۆ ئازارت هه‌یه رِۆحى من ئه‌یه‌شێت
كه‌سه‌رت به‌تاشه به‌ردێكا ئه‌كێشى دڵى من ئه‌ته‌قێت
من ده‌م وت نیشتیمانم كچێنى مانگى هه‌ڵگرتووه
هه‌مووشتێكى له قومارا بدۆرِێنى خوێنى رِژاوى نادۆرِێنىَ
هه‌موو شتێكى بخاته ژێر پۆستاڵه‌كانى دڵم ناخا
كچێنى مانگ له‌كه‌دار ناكا
ده‌م وت هه‌مووشتێكى بدا به‌دووژمنه‌كانى سه‌رم نادا
هه‌موو جوانیه‌كانى بخاته گۆرِ رِۆحم ناخا
هه‌تاوى ناخاته ژێر پێى یه‌ڵدا
وه‌ڵىَ ئه‌سه‌ف نیشتیمانى دڵشكاوم
نه‌مزانى ئه‌و ئاواته‌یشم ئه‌ده‌ى به‌بادا !
نیشتیمانى دڵشكاوم
پێكه‌نینى ناو ئه‌م دوكه‌ڵكێشه له‌خه‌وى ناو گۆرِى ئه‌نفاله‌كان
ئه‌چێت
بمبوره من باس له‌شتێك ئه‌كه‌م ئازاره‌كه‌یم نه‌چێشتوه
وه‌كو ئه‌و ژنه‌ى مناڵى عاشقه‌كه‌ى ئه‌كاته كۆڵ
مه‌ینه‌تیه‌كانت ئه‌كه‌مه كۆڵ
وه‌ك ئه‌و دڵدارانه‌ى به‌چه‌قۆ وێنه‌ى یادگاریه‌كانیان له‌سه‌ر قه‌دى
دره‌خته كان هه‌ڵئه‌كۆڵن
وێنه‌ى شۆِر ه سواره‌كانتم له‌سه‌ر گیانم هه‌ڵكۆڵیوه
لێم مه‌گره ئه‌م ئێواره غوربه‌ت وه‌كو پێكێك باده ئه‌نۆشم
رِۆح و دڵم خستوه‌ته جانتاكه‌و له‌سه‌ر رِىَ ى سه‌فه‌رم
تۆ ده‌زانى ده‌زگیرانه‌كه‌شمت بووىَ لێت ماره ئه‌كه‌م
من هه‌ر كورِه جه‌فاكێشه‌كه‌ى تۆم خوێنم وه‌كو باران ده‌بارێت
وه‌كو جگه‌ر ه كێشێكى سیلاوى ده‌كۆكم
دوكه‌ڵى جه‌نگه كان دێنمه‌وه
كراسه خوێناویه‌كه‌م له‌به‌ر بارانا ئه‌شۆرم
تۆ ئه‌زانى زه‌مانێك كه‌ماڵه‌كانتیان ئه‌رِوخاند
له‌سێبه‌رى زیله سوتاوه‌كانتا ئه‌نوستم
ئێستاش كه‌بێئیشى رِوم تێئه‌كات وه‌كو مناڵێكى سه‌ره‌تایی وێنه‌ت
ئه‌كێشم
له‌گه‌ڵ هه‌ستانه‌وه‌ى سرودى (ئه‌ی رِه‌قیب)ا پشت ملم هه‌ڵناكرِێنم
ده‌چركه به‌درۆوه بۆگیانى پاكى شه‌هیده‌كانت ناوه‌ستم
وه‌كو سیه‌گێكى پیرو لێكه‌وته نانیشم نه‌ده‌یتىَ
به‌دوژمنه‌كانت ئه‌وه‌رِم
كه تۆفانى خائینه‌كانت هه‌ڵ ئه‌كات
وه‌ك دره‌ختى به‌ر لافاوێك ئه‌وه ستم
ئاخر دڵم دائه‌چه‌ڵه‌كێت ئاسكێكت له‌كاتى ئاو خواردنه‌وه‌دا
ئه‌سڵه‌مێته‌وه
رِه‌وه پڵنگێكى برسیت ئاسكێكت ده‌خۆن
كه‌زیندانێكت ترپه‌ى ترساوى دڵێك و
ده‌نگى پىَ ى پۆساڵێكت كۆ ئه‌كاته‌وه
شاعیرێكت له‌به‌رده‌مى سواڵكه‌رێكتا ده‌ستى به‌گیرفانه خاڵیه‌كانیا
ئه‌گێرِێت
توتكه سه‌گێكت داواى نانێكت لێئه كاو نایده‌یتىَ
شۆرِه سوارێكت به‌دیلى ئه‌كه‌وێته ده‌ست خیانه‌ت
كچێكت دڵ ئه‌دات به‌جه‌لادێكت و كورِێكت خه‌و به‌خۆكوشتنه‌وه ده‌بینىَ
كه‌گولله‌یه‌ك به‌ر تاشه به‌ردێكت ئه‌كه‌وێت،دڵم دائه‌چه‌ڵه‌كىَ
په‌پوله‌یه‌كت به‌ده‌ورى گرِى باروتا ئه‌سوتىَ
هێلانه‌ى پاساریه‌كت له‌زستانا ئه‌رِوخىَ
ده‌بوو خۆشت بووێم
وه‌ك چۆن كه‌نعان كراسه حوێناویه‌كه‌ى یوسفى خۆش ئه‌وىَ
وه‌ك چۆن دایكێك ته‌رمى كورِه كوژراوه‌كه‌ى خۆش ئه‌وىَ
ده‌بوو خۆشت بووێم
ئاخر دڵم دائه‌چه‌ڵكىَ كچێكت له‌زیندانا ئه‌تك ئه‌كرێت
ئه‌سپێكت به‌سواره خوێناویه‌كه‌یه‌وه ئه‌گلێت
به‌له‌مى قاچاخچیه‌كه‌ت وه‌كو جه‌رگى دایكى شه‌هید كون كون ئه‌بێت
كۆترێكت له‌ته‌له‌زیدا هێلانه‌كه‌ى دروست ئه‌كات
پیاو كوژێكت گڵۆپى ژورى تازه بووكێكت ئه‌شكێنىَ و
سورانه‌ى تازه زاوایه‌كت ئه‌بات
تاوسێكى رِه‌نگینت رِوت ئه‌كرێته‌وه له‌په‌رِو باڵ
نیشتیمانى دڵشكاوه‌كان وكوژراوه‌كان و لا كه‌وته‌كان ،
دڵم دائه‌چه‌ڵه‌كىَ
هه‌ژارو بێده‌ره‌تانه‌كانت دڵیان ئه‌وه‌تاله‌جانتا كانیاناو
پیاو كوژه كوێره‌كانیشت ئه‌وه‌تان له‌دڵى جانتاكه‌ى نیشتیمانا
ئه‌وه جوانیم وه‌كو شه‌قامێكى ئازاد به‌سه‌ریدا برِۆ
ئه‌وه دڵم بیكه به مۆزه‌خانه‌ى بێنه‌واكانت
رِۆحیشم وه‌كو جگه‌ره‌ى چرودى سه‌ركرده كانت بكێشه
به‌لاَم ده‌ترسم جوانیت وه‌كو توحفه‌ى ژێر گردێكى شاره‌زور
له مۆزه‌خانه‌یه‌كى باشورا بفرۆشن
گوناهى من چیه سه‌رى ئه‌و برایه‌م له‌به‌ر پێتا فرِىَ ئه‌ده‌م پێكىَ
خیانه‌تى خوارده‌وه ؟
گوناهى من چیه به‌بۆنى خوێنه‌كه‌ت تێك ئه‌چم؟
به‌ماته‌مینیت مات ئه‌بم ؟
كه‌چاو ئه‌برِنه چاوه خوێناویه‌كانت
وه‌كو چقڵێ ئه‌چمه چاوى دووژمنانت؟
ئه‌وه كاممان بووین سه‌رى حه‌قیقه‌تمان له‌به‌ر ئه‌م چرا كوێره دا
سپیكرد؟
مارێكى سرِبوومان خسته باخه‌ڵى نیشتیمانه‌وه ؟
كاممان بووین له‌سه‌ر گۆرِى شه‌هیدان باڵه‌خانه‌مان هه‌ڵچنى؟
به‌س جله خوێناویه‌كانت دابكه‌نه‌و بڵىَ ى وانیه
ده‌چم بۆ خزمه‌تى سه‌ربازى و جبه‌خانه‌كانت له‌خوێنى رِۆژگاره‌كانت
ئه‌سرِم
حه‌وشه‌ى سه‌ربازه‌كانت له‌ئاغزه جگه‌ره‌پاك ئه‌كه‌مه‌وه
بۆدلاوه‌ره برسیه‌كانت دڵى خۆم ئه‌ده‌م له‌شیش
له‌باروتخانه‌كانتا گۆرانى ئه‌ڵێم
پۆساڵى هه‌موو پله داره‌كانت بۆیاخ ئه‌كه‌م
هه‌زارجار له‌خوێن و مردنى خۆمم هه‌ڵكێشه
هه‌رچى ئازارى زیندانه‌كانه ئاشناى بكه به‌لاشه‌م
له‌به‌ر ئه‌م خوێنخۆره شه‌هوانیه‌تدا چۆك دائه‌ده‌م
خۆم چه‌قۆ خوێناویه‌كه‌ت رِۆ ئه‌كه‌مه دڵم
وه‌كو گوناهكارێكى په‌شیمان
خۆم په‌تى سێداره‌كه ئه‌كه‌مه ملم
له‌گیانى كرمه ئاوریشمه‌كان كراسى شیعرم بۆ ئه‌چنیت
كه‌مه‌رگ به جوتىَ پۆساڵى تاكه‌وتاكه‌وه ئه‌هات نان و گولله‌م
بۆچیاكان ئه‌برد
خوێنى مه‌یوى خۆمم ئه‌كرده قه‌ڵه‌مێكه‌وه تاشیعرێكى ته‌رِو برِت
بۆبنوسم
ئێستا بزانه ئه‌م په‌روانه له‌چى تورِه‌یه
ئاخر ده‌ردى زۆرت دایه‌و ده‌وات نه‌كرد
ئاخر ئه‌و هه‌میشه تورِه‌یه كاتێك مانگه‌كانت به‌خوێن ئه‌گیرێن و
كورِێكت به‌كۆڵَىَ برین و خوێنه‌وه له‌ده‌رگا ئه‌دات
كه‌سیش نایناسىَ ئه‌وه خوێنه یاخود عیشقه
كه‌دێت له‌دوات
ئیتر سروده‌كانت له‌سه‌ر سه‌وڵه‌كان نانوسێت
به‌له‌مه‌كانت به‌نێو خوێندا دێن و ده‌چن
ئه‌و په‌روانه‌ت به‌خوێن سنوره‌كانى ئه‌كوژانده‌وه
ئه‌وه‌تانىَ ده‌ڵێت عیشق خیانه‌ت له‌ئێمه ده‌كات
جانتاكان ئێمه ده‌به‌ن بۆ سه‌فه‌ر
تابووته‌كان ئێمه ده‌به‌ن بۆ گۆرِستان
سنوره‌كان وێنه‌ى ئێمه ئه‌كێشن
شه‌قامه‌كان ئێمه ئه‌به‌ن بۆپیاسه
ئه‌وه‌تانىَ
یه‌كىَ بزمارو یه‌كىَ تابووت و یه‌كىَ خاچ بۆ عیشقى ئێمه دروست
ئه‌كه‌ن
چۆن ده‌هرى نابێت نیشتیمانم
وه‌كو تلیك كێشێكى مه‌خسه‌ره
سه‌یرى به‌رماوه‌ى خوێنى گه‌وره‌كانت ئه‌كات؟؟!
له‌سێبه‌رى گۆرِه‌كانتا شیعرم ئه‌نوسى
به‌نانه رِه‌قى جه‌نگه‌كانت گه‌وره‌بووم
وه‌كو شه‌هیدێكى دڵشكاو
ئه‌م گۆرِ غه‌ریبه له‌گیایه‌كى شل‌و ملتدا بنێژه
ئاخر كه‌ى قه‌رارمان بوو غه‌ریبى ولاَتى من بێت ؟
ده‌ربه‌ده‌رى دۆستى من بێت؟
په‌رِه‌سێلكه‌كانت به‌بنمیچى مه‌رگه‌وه لانه بكه‌ن؟
كه‌سه‌گه‌كانیان ده‌مى بۆگۆشتى ئه‌نفال لیكى ده‌كرد ئه‌چووم بۆ مه‌رگ
كه‌مه‌رگ به‌ر ده‌رگاى پێئه‌گرتى ئه‌رِۆیشتم
كه‌خوێنت له‌به‌ر ئه‌رِۆیی رِۆحم وه‌كو لۆكه له‌سه‌رى دائه‌نا
كه‌كه‌لله‌سه‌رى هه‌ڵۆیه‌كیان بۆ عیبره‌ت ده‌بردى ده‌بووم به‌پیاو كوژ
كه‌پۆساڵێك به‌سه‌رشۆێته‌كانتا ئه‌رِۆیشت بۆ مه‌رگ ئه‌رِۆیشتم
كه غوبارى خوێن هه‌ڵى ئه‌كرد له‌سه‌حراكان
وه‌كو هه‌ڵۆ له‌سه‌ر لوتكه‌كان بارگه‌م ئه‌خست
وه‌كو به‌فر ئه‌نیشتمه ملى چیاكان
كه‌هێلكه‌ى ناو هێلانه‌ى په‌رِه‌سێلكه‌كانیان ئه‌شكان
به‌جلى سواڵه‌وه شاره‌كان ماڵه‌وماڵ ده‌گه‌رِام و
ده‌بووم به‌جاسوس
لێت نابورم نیشتیمانى ژه‌هرو خوێنم
نیشتیمانى شه‌و و شه‌رابم
وه‌كو چلوره به‌گوێسه‌بانه‌كاندا
وه‌كو خوێن به‌شمشێره‌كاندا ده‌هاتمه خوار
من بووم رِه‌به‌نیم هه‌ڵبژاردو ده‌زگیرانه‌كه‌م له‌ته‌نیایدا سه‌رى
نایه‌وه
مه‌رگم وه‌كو پۆساڵى جه‌لاده كوژراوه‌كانت له‌پێئه‌كرد
به‌فرمێسكم گوڵه‌ئه‌ستێره‌كانم ئاو ئه‌دا
به خۆڵه مێشه‌كه‌م مه‌مكى پرته‌قاڵه‌كانتم خرِتر ئه‌كرد
ئێستاش ئه‌ڵێن ئه‌م ناشیه كورِه حه‌رامزاده‌كه‌ى تۆنیه بیكوژه
باواى لێبىَ دڵه‌ى له‌تله‌تم باواى لێبىَ
باواى لێبىَ كزه‌ى جه‌رگم باواى لێبَى
تۆ ئه‌تتوانى ئه‌م گۆرِ غه‌ریبه زیندوو كه‌یته‌وه‌و نه‌تكرد
ئێستاش له‌جه‌هه‌ننه‌مى نائومێدان و
خه‌لَِوه‌ت نیشینان بۆى مه‌گه‌رِىَ
هه‌تا له‌نێو خوێنى خۆیدا نغرۆ نه‌بوو لێت نه‌پرسى
له‌سه‌ر كۆلاَن وگۆشه‌ى مه‌یخانه كان بۆى مه‌پرسه
ئه‌و له‌ناو مه‌ینه‌تیه‌كانى تۆدا مرد!
ئیتر ده‌بێت وه‌كو قه‌رجێكى بێ ولاَت هه‌ر رِۆژه‌ى شوێنێك بكه‌م
به‌نیشتیمان
وه‌كو قوڵنگه ته‌عزىَ باره‌كانت گه‌رمیان وكوێستانى بۆ بكه‌م
رِۆژگاره رِه‌شه‌كانى نائومێدیت
وه‌كو مناڵه چه‌تونى شكۆى دووژمنه‌كانتم ئه‌شكاند
كه‌شكۆڵكه‌مم پرِ كردبوو له خه‌یاڵى ئازادى وسه‌ر فه‌رازى
وه‌رزه سارده‌كانم به‌دوكه‌ڵى جگه‌ره‌كان و لوله‌ى تفه‌نگه‌كان گه‌رم
ئه‌كرده‌وه
به گولله‌گرِداره‌كان په‌یامم بۆ ئه‌ناردى وبه‌لوله‌ى ته‌فنگه‌كه‌م
گۆرانیم بۆ ئه‌وتى
كه‌لافاوى خوێن هه‌ڵده‌ستا به‌كه‌شتى قوماشى رِه‌شم بۆدایك و
ده‌زگیرانه‌كه‌م ئه‌هێنا
چاوم له‌هه‌ڵۆكان و قاچم له‌هه‌وره‌كان قه‌رز ئه‌كرد
هێلانه‌م بۆ ئه‌و پاساریانه دروست ئه‌كرد دووكه‌ڵ نه‌یئه‌هیشَت له
جێیه‌كدا پشو بده‌ن
دڵى ئه‌و كوكوختیه خوێناویه‌م ئه‌دایه‌وه به‌دیار خۆڵه‌مێشى عاشقه
كه‌یه‌وه دۆش دائه‌ما
كه‌مانگ ده‌گیرا رِۆحى خۆمم بۆ ئه‌كردى به‌تریفه‌ى مانگه شه‌و
كه‌ته‌م رِێگاكانى لێ هه‌ڵه ئه‌كردى
دڵى خۆمم ئه‌كرد به‌قیبله‌نما
تۆ ده‌تتوانى شه‌هیده‌كانت زیندوو كه‌یته‌وه‌و نه‌تكرد
رِۆحى ئێمه له‌خۆت ماره‌كه‌یت و نه‌تكرد
تۆ هه‌ر كچه تیوه‌كه‌ى كۆلاَنى سواڵكه‌ره‌كان بووى
له‌ناو هه‌موو كورِه ئه‌میرو بازرگانه‌كانا خۆشم ویستى
من بووم رِه‌ش و رِوتى وبرسێتى تۆم له‌دلاَبوو
من بووم ئێخه‌ى كراسه چڵكنه‌كه‌مم دادرِى و وتم:
ئه‌م دڵه عاشقه‌مت له‌سه‌ر دائه‌نێم
من بووم ئه‌ڵقه‌ى زمه‌ى تفه‌نگه‌كه‌م كرده په‌نجه‌ت
تابووته‌كه‌ى خۆمم ئه‌م لوتكه بۆ ئه‌و لوتكه ئه‌گێرِا
له‌بیرت چوو دڵه‌ى له‌ت له‌تم له‌بیرت چوو؟؟
من بووم تۆم له‌دڵدا هه‌ڵده گرت و ده‌ربه‌ده‌ریم به‌كۆلڵه‌وه بوو
له‌ناو سۆزانیخانه‌و نازو نیعمه‌ت وسه‌ر شۆرِى دوژمنا
كێبڵ و زیندان ولوتكه‌ى چیا كانم هه‌ڵبژارد
تۆ ئه‌و زه‌مانه كچه قه‌ره‌جىَ بووى عیشوه‌ت نه‌ئه‌زانى
له‌بیرت چوو دڵه‌ى ماتم له‌بیرت چوو
من بووم له‌ناو هه‌زاران ئاواتى ئالاَو والاَى ناسكا هه‌ڵم بژاردى
له‌ناو هه‌زاران كچى سورو سپى گۆشتنا دڵم داپێت
شه‌وان به‌دزى گڵۆپه به‌دكاره‌كان و
زێوانى كۆشكه‌كانه‌وه بۆ به‌رده‌رگاكه‌ت ئه‌هاتم؟؟
بیرت نیه نیشتیمانم بیتر نیه
خه‌وتنى غه‌ریبه‌یه‌ك له‌ناو پێخه‌فى عاشقه‌كه‌تا چه‌ند تورِه‌ى
ئه‌كردم
رِۆژگارێكت من ولوله‌ى تفه‌نگه‌كانى كرد به‌دۆستى یه‌كترى
من وكچه‌كانتى برده به‌رده‌م جه‌هه‌ننه‌مى دابرِان
رِژگارێك من دڵم له‌ژێر پێما دائه‌نا بۆ ئه‌وه‌ى خۆڵه‌كه‌ت ئازارى
پێنه‌گات
له‌بیرت چوو،له‌بیرتكرد
خه‌و بینین له‌به‌رده‌م مردنا
سه‌ماكردن له‌ناو دووكه‌ڵى باروتا
ئازار له‌ناو قیژه‌ى مناڵ و غوبارى ته‌قینه‌وه‌دا
هه‌لهه‌له لێدان له‌ئینفیرادیا
سینگكردنه‌وه له‌به‌رده‌م لوله‌ى تفه‌نگا
به‌مه‌خزه‌نى خاڵیه‌وه سه‌نگه‌رگرتن له‌دوژمن،بیرت نیه
وه‌كو كه‌نه‌فتێك له‌په‌نجه‌ره‌ى برینه‌كانى خۆمه‌وه سه‌یرت ئه‌كه‌م
وه‌كو قه‌ره‌جێك له‌دڵشكاوى خۆمه‌وه بۆت ئه‌رِوانم
تۆ ئه‌زانى ئه‌م مه‌غریبه‌ت هه‌مووسپێده‌یه‌ك دێت
هاكا ئه‌م سپێده‌شت دواىمه‌غریبێكى بێئیمان كه‌وت
بۆیه دێم خوێنه‌كانم دێنم بۆ مه‌یخانه‌كان و له‌گه‌ڵ بوتڵى شه‌راب داى
ئه‌نێم
تا بیهێنمه‌وه یادت هێشتا لاشه كۆڵه‌واره‌كه‌ت خوێنى له‌به‌ر ئه‌رِوا
تاسه‌یرى كه‌یت چۆن به‌گوناهو هه‌یبه‌ته‌وه مه‌ست ده‌بین
تابیهێنمه‌وه‌یادت ئێمه قوربانیترین و گوناهبارترین كورِه‌كانى تۆین
ئه‌و كورِانه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌و باروتخانه‌كاندا خوێنیان ده‌به‌خشى
ئێستا قه‌ره‌جێكى خۆر ئاواین له خۆر هه‌لاَت
ئێستا قه‌ره‌جێكى خۆر هه‌لاَتین له‌خۆر ئاوا
پێت نه‌زانى نیشتیمان پێت نه‌زانى
حۆریه‌كانى به‌هه‌شتم جێهێشت ودڵى خۆمم دابه‌تۆ كه‌چى له‌بیرتكرد
به‌دیار چاوى مانگه‌وه له‌سه‌ربان خۆكوژیم كرد و له‌بیرتكرد
كه‌سه‌رى (تاقانه‌ى دووه‌م)یان خسته مه‌زاده‌وه وتم له‌بیرى مه‌كه
،له‌بیرتكرد
كه‌ده‌م وت باشه‌ره‌فى تۆ تالاَن فرۆش نه‌كه‌ن
كه‌ده‌گریام كچه‌كانیان سوارى زیله‌كانیان ئه‌كرد
بۆ ئه‌وه‌ى بۆ گۆرِو مه‌لهاكانیان به‌رن،له‌بیرتكرد
كه‌شه‌وان له‌ناو تاشه‌به‌ردو
له‌شكرى دوپشكه‌و
دوكه‌ڵى جگه‌ره‌و شاره میروله‌و
مێشوله‌ى زه‌لكاوه‌كانتا ئه‌خه‌وتم
پێت نه‌زانین نیشتیمانم پێت نه‌زانى
زمانى ئه‌م ته‌نبورژه‌نه ناشیه‌ت برِى به‌فیكه ئاوازى لێئه‌دا
شه‌وان دڵى خۆى و تاشه‌به‌رده‌كانى ئه‌كرد به‌سه‌رین
وه‌كوئه‌و نیشانه‌ى گولله‌یه‌كى سه‌رخۆش ئه‌شكێنىَ،دڵم شكا
دڵم له‌و ئاوێنه شكا هه‌زار جار پیرێتى نیشتیمان م تیادا بینى
شه‌هیده‌كانت هاتنه‌وه‌و خۆیان تیادا نه‌ناسیه‌وه
هه‌ڵه‌بجه هاته‌وه‌و وتى من بۆ ئه‌م گۆرِستانه نه‌مردووم
ئه‌نفاله‌كان هاتنه‌و وتیان ئه‌مه له‌نیشتیمانه‌كه‌ى ئێمه ناچىَ
چۆن موعتاده خۆكوژه‌كان مژ ئه‌ده‌ن له‌حه‌شیشه‌كانیان
لێوم ئه‌نا به‌دوكه‌ڵى جه‌نگه كانته‌وه
چۆن برا ده‌م ئه‌خاته خوێنى برا كوژراوه‌كه‌ى
بینم ئه‌نا به‌كانیه‌كانته‌وه
ناتوانم ئیتر به‌جله خوێناویه‌كانته‌وه خۆشم بوىَ ى
كه‌له‌شه‌قامه‌كانتا ئه‌پرسم كێ نیشتیمانى كوشت
سواڵكه‌رێك ده‌ڵى توخوا به‌م حاڵه‌وه نیشتیمان مه‌خه‌نه چاڵه‌وه
سۆزانیه‌ك ده‌ڵىَ ئێمه نازانین كىَ كچێنى نیشتیمانى بردووه
فاڵچیه‌كه ده‌ڵىَ نیشتیمان دێوانه‌یه‌كى سه‌مه‌ره‌یه
ئاگرێك له‌ناوه‌وه ده‌یسوتێنىَ و بزه‌یه‌ك له‌سه‌ر لێویه‌تى
قه‌ره‌جه‌كه ده‌ڵىَ ئه‌م شه‌مه‌نه‌فه‌ره به‌تلیاك موعتاده
بۆیه دووكه‌ڵ كێشه‌كه‌ى وا گه‌وره‌یه
نیشتیمانم به‌من بوایه
ئازادیم ئه‌كرد به‌نان بۆ هه‌ژاراه‌كان
كۆشكه به‌رزه‌كانتم پرِ ئه‌كرد له‌سواڵكه‌ره‌كان
ده‌رگاى هه‌موو ماڵه سۆزانیه‌كانتم به‌دڵێك قوفڵ ئه‌دا
به‌ده‌نگى هه‌وره‌كان ده‌مقریشكان
قامچیه‌كانت له‌سه‌ر رِۆحى من هه‌ڵگره
ئه‌م مێژووه بۆ كىَ مۆمیا ئه‌كه‌یت
ئیتر سه‌رده‌مى په‌پوله زاهیده‌كانته بێنه‌قسه
ئه‌وه كورِه هه‌ژاره‌كانم بیان به‌بۆ به‌ره‌كانه‌كانى جه‌نگ
كچه‌كانم بكه به كۆیله‌و كه‌نیزه‌ى سه‌ربازه‌كانت
ده‌مقریشكاند گه‌ر ئێواره‌یه‌ك له‌قه‌لاَیه‌كى كۆنه ساڵته‌وه
شوێنه‌واره‌كانتم هه‌رِاجكرد
كچه‌كانتم به‌قاچاخ نارد بۆ غه‌بغه‌به‌داره‌كانى رِۆژ ئاوا
مناڵێكتم خسته سه‌رساجى عه‌لى گه‌رِو گولمكه
وه‌كو ئه‌و خائینانه‌ى نازى جه‌لاده‌كانت ئه‌كێشن بمكوژه
وه‌ك ئه‌و دوومێشه‌ى له‌سه‌ر كتێبى مێژوو به‌یه‌كا ئه‌تسن بمكوژه
وه‌كو ئه‌و داڵه‌پیره‌ى ناتوانێت كه‌ناریه‌كى تر رِاوبكات وگه‌ده‌ى
برسى پێ تێربكات
ئیتر پێت ناڵێم باڵه‌شكاوه‌كانم بده‌ره‌وه‌و به‌كه‌له‌بچه‌كه‌ت زمانم
ببه‌سته
وه‌كو مناڵێكى بێحه‌یا ئاوێنه‌ى حه‌قیقه‌تم شكاند بمكوژه
له‌سه‌ر دیواره‌كانت نانوسم وه‌رزه‌كانا نیشتیمانم ئه‌مرن
كتێبه‌كانم پاره‌پاره‌ئه‌كه‌م وئه‌یكه‌م به كۆلاره‌و به‌له‌مى كاغه‌زى
منالاَن
به‌لاَم ئه‌ى تۆ گۆرِى گۆرِ غه‌ریبه‌كانت چى لێئه‌كه‌ى ؟
بۆیه له‌سه‌ر كتێبه‌كانى مێژوت ئه‌نوسم درێغا
ئێواره‌یه‌ك هات كه‌ئێواره‌ى دڵشكانى من و نیشتیمان بوو
ئێواره‌یه‌ك كه‌ئیتر كاتى خوا حافیزى من و نیشتیمان بوو
ئێواره‌یه‌ك بوو نیشتیمان باڵى كۆترێكى به‌مقه‌ست ئه‌برِى
ئێواره‌ى ته‌واو بوونى دڵدانه‌وه‌ى من و نیشتیمان بوو
ئێواره‌ى دابه‌شكردنى سنوره‌كان
ئێواره‌ى سه‌ره‌تاى مه‌نفاو ده‌ربه‌ده‌رى بوو
ئێواره‌ى رِاكردن بوو له‌خوێن و كوێره‌وه‌رى
ئێواره‌ى شه‌لاَڵ بوونى من ونیشتیمان بوو له‌خوێنى یه‌كترا
دیوارى نێوان خیانه‌ت و عیشقیان ئه‌رِوخاندو هه‌زار دیوار‌یان به‌خوێن
هه‌ڵئه‌چنى
من ده‌م وت نیشتیمانم ئه‌م شۆفێره ناشیه‌ت بۆ وا ئه‌كات
-پێ بڵىَ
هه‌موو سه‌رنشینه‌كانى ئه‌م شه‌مه‌نه‌فه‌ره خه‌ریكه ده‌مرن
+ئه‌و ده‌یوت به‌م ناوه‌خته بۆكوىَ ده‌رِۆیت حه‌بیبم
هێشتا زه‌مه‌ن زۆرى جێهێشتووه بۆ سه‌یر كردنى گوڵه‌كانى
ژیان
- من ده‌م وت خۆڵه‌كه‌تم وه‌ك په‌تۆیه‌كى نه‌رم وشل پیاده
من ده‌مه‌وىَ جه‌نگ ته‌واو بێت به‌لاَم عیشق نا
من له‌ناو جه‌هه‌ننه‌مى تۆ‌و غوربه‌تا ئه‌سوتێم
تۆ له‌ناو ئه‌م خوێنه‌دا پیرتر ئه‌بى ومنیش شه‌هیدتر
تۆ له‌ناو ئه‌م خوێنه‌دا غه‌ریبتر ئه‌بى و منیش له‌به‌زه‌یی هاتنه‌وه
به‌تۆدا زه‌لیلتر
من ئیتر له‌وه حاڵ بووم سیاسیه‌كانت له‌ژێر بارى له‌ززه‌تا ئه‌ناڵێنن
و
منیش له‌ژێر بارى ئازارى قوربانیه‌كان
له‌وه تێگه‌یشتووم دنیاشه‌رِه له‌سه‌ر گۆشتى قوربانیه‌كان نه‌وه‌ك
ئازاره‌كانیان
من ده‌زانم مردن كوشتنى له‌سه‌رخۆى نیشتیمانه‌و
مه‌رگ ماره‌كردنى جه‌نگه له‌نیشتیمان
بڵێسه‌ى ئاگره‌كه‌ت دڵى ئه‌م كوكوختیه‌ى برژاند و له‌فرِین نه‌كه‌وت
زمانیان له‌بنا برِى ویه‌شتا گۆرانى بۆتچرِى
نینۆكه‌كانیت به‌پلایس ده‌رهێناو په‌له‌پیتكه‌ى تفه‌نگه‌كانى به‌رنه‌دا
وه‌كو دره‌ختێكى سه‌وز ده‌سته‌كانیت برِى و له‌نامه نوسین نه‌كه‌وت
چاوى ئه‌م نابینایه‌ت ده‌رهێناو هێشتا خۆشى ویستى
ئێستاش ئه‌یكه‌ى به‌كرێگیراوى دوژمنه‌كانت قه‌ینا
هه‌زار ناو‌و ناتۆره‌ى شوێن ئه‌خه‌ى قه‌ینا
ئێستا به‌به‌له‌مێكى شرِو جوتێك سه‌وڵى شكاوه‌وه
به‌ناو ئه‌م رِوبارى خوێنه‌دا به‌ژێر ترفه‌ى مانگدا ده‌رِوات
سه‌رلوتى خۆى رِه‌ش ئه‌كات و ماڵئاوایت لێئه‌كات
ئه‌مه هه‌ر ئه‌و كورِه‌یه به‌خوێن سنوره‌كانتى ئه‌كوژانده‌وه
كه‌چى ئێستا رِقى دوژمنه‌كانت و عه‌زابى سه‌ركرده‌كانتى كردۆته كۆڵ
زمانیان وه‌كو خاچ داكوتاوه به‌ئه‌ملاو ئه‌ولاى رِومه‌تیا
ده‌رده‌سه‌ریه‌كانى وه‌كو ناسنامه له‌مشار ده‌بات بۆئه‌وشار
مه‌ینه‌تیه‌كانى ولاَته‌كه‌ى وه‌كو پاسپۆرت
له‌م ولاَته‌وه ده‌بات بۆ ئه‌وولاَت
به‌میوزیك زانه‌كانت بڵى بابووه‌ستن و ماته‌مباره‌كانمت گۆرانى بڵێن
قژى سپى (په‌شێو )ئه‌ڵێت (په‌یمانه شیعریه‌كه‌مانت شكاند،
تۆ ئه‌و شوشانه‌ت شكاند عه‌ترم بۆ دایكى شه‌هیده‌كان تیا هه‌ڵگرتبوو )
بۆ ئه‌وه‌ى په‌پوله‌كانت نه‌كوژن سینگم ئه‌كرد به‌قه‌ڵغانى گولله
كوێره‌كان
ئه‌سپه‌كانت به‌چاوه‌وه نه‌بن خوێنى خۆمم ئه‌دا له‌ناوچاویان
له‌سه‌رماو به‌سته‌ڵه‌كدا فانیله‌كه‌م ئه‌كرد به‌لۆكه‌و له‌فافى
برینداره‌كان
به‌دیار ته‌پڵه‌كى جگه‌ره‌كانته‌وه عومرێك عه‌زابم ئه‌كێشا
ناڵه‌ى برینداره‌كانتم ئه‌كرد به مۆسیقا
كه‌چى ئێستا ئه‌ڵێیت ئه‌م جه‌نازه بۆ گه‌نه له‌شوێنىَ دورا بنێژن
بابۆنى لاشه‌كه‌ى نه‌یه‌ت به‌سه‌رما
قه‌ینا باوه‌فاى تۆ هه‌رئه‌وه‌بێت
وه‌ك گوڵه ئه‌ستێره‌یه‌كى بێ په‌رِو باڵ به‌گرِى خۆم بمسوتێنه
ته‌رمه‌كه‌م له‌چیاكان فرِىَ ده
باببێت به‌خۆراكى قه‌ل و داڵ
به‌س له‌شه‌رابى سورى سه‌ركرده‌یه‌كته‌وه به‌گه‌رِێوه ناو خوێنى
ئه‌نفالێك
له‌ستیانى سورى له‌شفرۆشێكى دڵشكاوه‌وه بچۆره‌وه ناو گۆرِى شه‌هیدێك
گه‌رویستم ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ئاسمانى گۆرِستانه‌كه‌ت داگرم
به‌ده‌ردێك بمكوژه دنیا سه‌راسیمه‌كات
كۆشكه‌كانت له‌سه‌ر دڵى من هه‌ڵچنه
ده‌سته‌سرِه‌كه‌ت له‌خوێناوى من هه‌ڵكێشه
به‌لاَم تاكه‌ى له‌ناو دڵى هه‌مووشه‌هیدێكا ئاینده‌یه‌ك و
له‌ناو دڵى هه‌موو ئاینده‌یه‌كیشا شه‌هیدێك؟
له‌ناو دڵى غوربه‌تا نیشتیمانێك و
له‌ناو دڵى نیشتیمانیشا غوربه‌تێك؟
من ده‌زانم ئه‌م مێژووه به‌خوێن وناڵه‌ى هه‌ژاره‌كان ئه‌نوسرێت
نه‌ك به‌عه‌ترى لاشه‌ى سوڵتانه‌كان
من ده‌زانم ئه‌وه‌ى خوێنى داوه ئاوى ده‌وىَ
ئاخر دونیا برِوخىَ ونه‌رِوخىَ به‌و سۆزانیه ده‌رده‌داره‌چى
له‌خه‌یاڵى ئه‌وه‌دایه چى به‌هه‌ناویدا دێت وده‌چىَ و
چى بۆ زه‌رِنه‌قووته‌كانى ئه‌باته‌وه
نه‌ك ئه‌وه‌ى زه‌وى له‌باكوره‌وه بۆ باشور
یاله‌باشوره‌وه بۆ باكور ئه‌سورِىَ؟؟
نیشتیمانم كچێنى تۆ ئه‌خه‌نه مه‌زاده‌وه‌و گوێت لىَ ى نیه
گیانى خۆڵه‌مێشه‌كه‌ت ئه‌كێشن بۆ ئه‌وه‌ى چڵه گیایه‌كى تیا سه‌وز
نه‌بێت
بائه‌وان قاسه‌كانیان هه‌ڵچنن ئێمه‌ش مه‌ینه‌تیه‌كانت
من ده‌زانم دڵى ئه‌م شمشێره‌ت
به‌خوێنى هه‌زاران بێسشه‌رو شوێن لێئه‌داو گوێت لىَ ى نیه
لێره‌وه تاقیامه‌ت ئۆردوگایه‌كه له‌لم
بێبارێك ده‌سته سرِه خۆڵه‌مێشیه‌كه‌ى تیا بائه‌دا
له‌سه‌ر خۆشه ناشیه‌كانى به‌ر باران گه‌رِى و بیره‌وه بۆ سه‌یرى
عاشقه رِوته‌كانى به‌رباران
به‌ده‌ست مه‌رگه‌وه ده‌سته‌مۆمكه‌و
به‌و تابووته تێر نه‌خۆره‌ت بلىَ خوێنى كۆتر ئه‌نۆشىَ
بائیتر كه‌س به‌دوكه‌ڵ له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌م نه‌نوسێت ساخته‌یه
گه‌ر ئێواره‌یه‌ك دڵه هه‌لاهه‌لاكه‌مت بینى چیده‌كه‌یت
شه‌هیده‌كانتم هێنایه‌وه بۆ سه‌یرى لاشه‌كه‌ت چیده‌كه‌ى
خوێنى كچێنى ئه‌نفاله‌كانم كرد به‌ئالاَ چیده‌كه‌ى
به‌لاَم منده‌زانم تۆ له‌هیچ جێیه‌كدا نه‌ت ناسیوم و نامناسى
ئه‌وه دڵى من وئه‌وه‌ش چه‌قۆ خوێناویه‌كه‌ى تۆ
ئه‌و دڵه‌ى به‌رِۆژنامه نوسه‌بیانیه‌كانم وت
-رِجاى خوات تیا ئه‌كه‌م ئه‌م نیشتیمانه بناسه
ناو له‌پم بخوێنه‌وه سه‌ده‌یه‌ك خوێنى عیشق و خه‌ره‌نده
به‌لاَم قه‌ینا تۆهه‌ر مه‌مناسه
سه‌رلوتى خۆم رِه‌ش ئه‌كه‌م و ئه‌رِۆم بۆ جه‌مسه‌ره سارده‌كان
به‌دیار چاوى هه‌موو ئه‌و رِاوچیه درۆزنانه‌وه
ناوى نێچیره‌كانیان له‌مناڵه‌كانیان ئه‌نێن
ده‌بمه خزمه‌تكارى ورچه سپى په‌نگوینه خوێن شیرینه‌كان
ده‌رِۆم بۆ بێشه‌یه‌كى چرِو لوتكه‌یه‌كى هه‌زار به‌هه‌زار
له‌وىَ سیه‌كانم ئه‌كه‌م به‌دوكه‌ڵكێشى نیگه‌رانیه‌كانت
وه‌كو( په‌شێو) مانگه شه‌وى مه‌نفا ئه‌كه‌م به‌نیشتیمان
من ده‌زانم تۆ له‌خوێنى منا گومرِاتر ئه‌بیت ومنیش له‌به‌زه‌یی
هاتنه‌وه به تۆدا زه‌لیلتر
مۆمى هه‌موو ده‌یجوره‌كانیشت بكوژێنیته‌وه گوڵه‌ئه‌ستێره‌كانت
ئه‌سوتێن
ده‌زانم ئه‌وانه‌ى به‌بار پیرى بۆ نیشتیمان دێنن درۆ ئه‌كه‌ن
له‌جه‌نگه‌كانا چوار قاچى تر قه‌رز ئه‌كه‌ن و له‌سه‌ر كۆتاییه‌كان
ئه‌نوسن (
ته‌واو)درۆ ئه‌كه‌ن
ئه‌و شه‌مشه‌مه‌كوێرانه‌ى له‌تاعون عه‌ترى گوڵه‌باخ دروست ئه‌كه‌ن درۆ
ئه‌كه‌ن
ئه‌و فریشتانه‌ى له‌كه‌لله‌سه‌ر باڵه‌خانه هه‌ڵئه‌چنن درۆ ئه‌كه‌ن
ئه‌وانه‌ى به‌ئێسقانى كوژراوه‌كان هه‌لوكێن ئه‌كه‌ن وكورسى دروست
ئه‌كه‌ن درۆ ئه‌كه‌ن
ئه‌وانه‌ى له‌ناو خوێنى رِژاوى نیشتیمانا سه‌مائه‌كه‌ن
ئه‌و دۆلفینانه‌ى قولاپ بۆ ماسیگره پیره‌كان هه‌ڵئه‌ده‌ن
ئه‌و په‌پولانه‌ى خوێن بۆ بازرگانه‌كانى جه‌نگ ئه‌به‌ن درۆئه‌كه‌ن
تۆ به‌هه‌شته‌كانت بكه به‌حه‌قیقه‌ت منیش دۆزه‌خه‌كانت ئه‌كه‌م
به‌خه‌یاڵ
تۆ دۆزه‌خه كانت بكه به‌خه‌یاڵ به‌هه‌شته‌كانت ده‌كه‌م به‌حه‌قیقه‌ت
ناهێڵم كونده‌په‌پوه‌كان به‌دیار وێرانه‌كه‌ته‌وه گۆرانى بڵێن
ئێستاش وه‌كو گۆرِه‌كه‌ى بابه گه‌وره هه‌موو رِۆژىَ ماچت ده‌كه‌م
پێم بڵى كوكوختى به‌چ ئاوازێك ده‌خوێنىَ پێت ده‌ڵێم شه‌هیده‌كانت
له‌گۆرِاچى ئه‌ڵێن
پێم بڵىَ برینداره‌كانت له‌ناو خوێنى خۆیانا چى ئه‌ڵێن پێت ده‌ڵێم
كورِه‌كانت له‌غوربه‌تا چى ئه‌ڵێن
پێم بڵى مه‌یزه‌ده له‌گۆشه‌ى مه‌یخانه‌دا چى ئه‌ڵىَ پێێت ئه‌ڵێم
شاعیره‌كانت له‌تابووتا چى ئه‌ڵێن
ئه‌و دره‌ختانه‌ت له‌كوىَ كران به‌خه‌ڵوزیادگاریه‌كانمان له‌سه‌ر نوسین
؟
ئیتر وه‌كو عاشقێك هیچ مه‌یلێكت بۆى نیه دڵم بشكێنه
وه‌كو ئه‌سپێكى لات بارى شۆرِشه‌كانى پێهه‌ڵناگیرىَ مه‌ره‌خه‌سم كه
سه‌رم سپیكرد به‌دیارته‌وه‌و دڵت نه‌دامىَ
ئێستاش ئه‌وه‌تا كوكوختیه‌كانت بێده‌نگ ئه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى تفه‌نگه
كانت گۆرانى بڵێن
گوڵئه‌ستێره‌كانت ئه‌كوژێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى باروته‌كانت بسوتێن
من ده‌زانم تۆ هه‌رنان بۆده‌مى ئه‌وسه‌گانه‌ى عه‌رعه‌ر هه‌ڵئه‌ده‌یت
ددانیان له‌گۆشتى ئه‌نفال پاك ئه‌كه‌نه‌وه
لێویان به‌خوێنى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كى تر سور ئه‌كه‌ن
چاویان به‌خۆڵه‌مێشى شارێكى تر ئه‌رِێژن
كچه قژكاڵه‌كانت ئه‌به‌ن بۆ باشور
به‌دواى ئه‌و كۆترانه‌دا ئه‌گه‌رِێن له‌سه‌ر كێلى گۆرِه‌كان لانه
ئه‌كه‌ن
قه‌ینا نیشتیمانى توتیه لاڵه‌كان
خوێنى ئێمه ببێت به‌به‌حریش
تۆهه‌ر كورِه زۆڵه‌كانت ئه‌كه‌یته باوه‌ش
بائه‌وان شه‌رابى به‌هه‌شته‌كه‌ت بخۆنه‌وه
ئێمه‌ش عه‌زابى جه‌هه‌ننه‌مه‌كه‌ت ئه‌كێشین
هێشتاش وه‌كو ئه‌و كچه‌ى كورِه‌عه‌یاره‌كه‌ى له‌دڵیدا هه‌ڵئه‌گرىَ
هه‌ڵت ئه‌گرم
به‌س تریفه‌ى ئه‌و مانگه كوژراوانه‌م به‌رىَ شیعرم له‌به‌ریاندا
خوێنده‌وه ،عیشقه سه‌فه‌ریه‌كانت بۆخۆت
ئه‌و گولله ژه‌نگاویانه‌م به‌رىَ له‌دڵ ئه‌نفاله‌كانا ئه‌یدۆزیه‌وه
،شمشێره ژه‌نگاویه‌كان و گولله‌گرِاویه‌كان بۆخۆت
دوكه‌ڵى ئه‌و جگه‌رانه‌م به‌رىَ به‌دیارسوتانى ژنێكه‌وه كێشاوتن
،حه‌شیشى خه‌یاڵ و شه‌وه‌سوره‌كان بۆخۆت
دوكه‌ڵى شاره‌خاپوره‌كان وماسیه خنكاوه‌كانتم به‌رىَ،دوكه‌ڵى كارگه‌و
جگه‌ره‌ى چروده‌كان بۆخۆت
به‌قه‌د گۆرِى شه‌هیدێك خاكم لێت ده‌وىَ،كۆشك وڤێلاو كچه شه‌رمنه‌كان
بۆخۆت
به‌س تابووتێكم به‌رىَ ده‌ستى خائینانى به‌رنه‌كه‌وىَ،عیشقى چه‌ته‌و
رِێگره‌كانت بۆخۆت
لێت نابورم نیشتیمانم
وه‌كو خه‌یاتێكى به‌ئه‌زموون كفنێك بۆ دڵم ئه‌دورم
وه‌كو شه‌وگه‌رِێك له‌به‌رگى گه‌دایه‌كتا بچویتایه‌ته ماڵى
نه‌داره‌كانت چى ئه‌بوو
تۆ نازانى چ ئازارێك له‌دڵى ئه‌و كوكوختیه‌دایه به‌سه‌ر مه‌رگى
زه‌رِنه‌قوته‌كانیدا ئه‌خوێنىَ
چه‌ند ته‌رِه‌برینى ئه‌وبولبوله‌ى له‌قه‌فه‌زدا هاوار ئه‌كات
من ئیتر هه‌رئه‌م ده‌رگاى مردنه‌ت بۆ سواڵى به‌خته‌وه‌رى ئه‌كوتم
وه‌كو ئه‌و ژنه‌ى داواى ته‌رمى هاوسه‌ره بێسه‌رو شوێنه‌كه‌یت لێئه‌كات
،داواى عیشقه كۆنه‌كه‌ت ئه‌كه‌مه‌وه
وه‌كو ئه‌و دایكه‌ى داواى جلى كورِه ئه‌نفاله‌كه‌یت لێ ئه‌كات ،داواى
عیشقه جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ت ئه‌كه‌مه‌وه
تۆش خوێنى ئه‌م فریشته بكه به‌شه‌اربو جه‌للاده‌كانتى تیا
سه‌رخۆشبكه ،قه‌ینا
با گه‌وره‌كانت جگه‌ره‌كانیان به‌گرِى مۆمه‌كان داگیرسێنن قه‌ینا
هه‌رئه‌و پیاو كوژانه‌ى سواڵه‌كه‌ره‌كان ى شار ئه‌كوژن ،بمكوژن
به‌و پۆسالاَنه‌بمكوژن له‌ززه‌تى ماچه‌كان وشه‌قه‌كان له‌یه‌كترى
ناكه‌نه‌وه
بائه‌و كورِانه‌ت ئه‌سپه‌كان به‌خوێن زین ئه‌كه‌ن و نۆماكان
به‌چه‌قۆناڵ ئه‌كه‌ن
بائه‌وانه‌ى ویژدانیان له‌جه‌نگى براكان و داوێنى سواڵكه‌ره‌كانا
جێئه‌مێنىَ،بمكوژن
به‌س له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فته‌رانه‌ت به‌خوێنى من یادگاریه‌كانت نوسیوه
،بنوسه
ئه‌م نه‌حله‌تیه ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ى خۆش ئه‌وىَ
له‌ئازارى سواڵكه‌رو سۆزانیه‌كان تێئه‌گه‌ن
هاوارو ناڵه‌ى تۆ وه‌كو سرودى (ئه‌ى رِه‌قیب )ئه‌خوێنم
به‌كه‌شتیوانه‌كانت بڵىَ باره خه‌ڵوزه‌كان بێننه‌وه
ئه‌و دره‌ختانه بێننه‌وه له‌كه‌شتیه‌كاندا سوتاون
ئه‌گه‌ر نه‌یان وت نیشتیمان تابووتى كرد به‌به‌له‌مى سه‌فه‌ر
نه‌هامه‌تى فێرى ئه‌م گۆرانیه سواوه‌ى كردین
نه‌یان وت قات وقرِى ویژدان ئێمه‌ى كوشت
ئه‌وا وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ى بۆ سه‌یرى ده‌ریا ئه‌چىَ و
ئه‌كه‌وێته ناو عه‌شیره‌تىَ تیمساحه‌وه‌مات ئه‌بم
وه‌كو ئه‌وقوتابیه ته‌وه‌زه‌له‌ى په‌نجه‌ى دۆشاو مژه‌ى له‌سه‌رلێوى
دائه‌نىَ
خه‌نجه‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ر لێوم دانىَ بێده‌نگ ئه‌بم
ئاخر كه دووژمنه‌كانت قاچیان ده‌برِیم
ده‌م وت جوتێك قاچم بۆدروستكه با هه‌ڵهاتن نه‌ناسىَ
نا به‌باڵه‌كانم به‌رو جه‌نگه‌كانت ده‌فرِیم
ئامێرێك له‌سه‌ر دڵم ببه‌سته
خه‌یاڵى خیانه‌ت سه‌رى كرد به‌دڵما له‌لێدان بكه‌وىَ
به‌لاَم ئه‌مرِۆ به‌كا غه‌زى نه‌خشه‌كانى دوێنێت
ئاره‌قى كچه رِوته‌كان و قورِى پێلاَوه بریقه داره‌كان ئه‌سرِن
تۆ په‌نجه‌ى منت ئه‌وىَ په‌له‌پیتكه‌ى تفه‌نگه‌كان بگرىَ
كۆڵى منت ئه‌وىَ نه‌گبه‌تیه‌كانت بكاته كۆڵ
سه‌رى منت ئه‌وىَ بۆ سه‌ر برِین نه‌ك بۆ سه‌ر زه‌نشت
خۆده‌بێت ئه‌م جووته چاوه‌شمت بوىَ نابه‌رابه‌ریه‌كان ببینێت
ئیتر به‌خوێنى كام له‌و كوژراوانه‌ى نیشتیمان
به‌تفه‌نگه ژه‌نگاویه‌كه‌ى ئازار‌و پیرى پێوه‌نان
مه‌ینه‌تى و نه‌هامه‌تى و كۆسكه‌وتنى پێوه‌نان،بنوسم
له‌ده‌رگاى نانه‌واكانا سه‌ره‌بۆ مردن ئه‌گرین
به‌گه‌روى كام قه‌ره‌جى غوربه‌ت زه‌ده هاواربكه‌م
نیشتیمان دڵى ئێمه‌ى رِانه‌گرت
نیشتیمان خیانه‌تى له‌ئێمه‌كرد
ئیتروه‌كو موسافیرێكى دڵشكاو هاوار ئه‌كه‌م
واىىىىىىىىىىى چ بێوه‌ژنێكى سیابه‌خته نیشتیمان!!!!
له‌ناو دڵشكانه‌كانى خۆم وپێكه‌نینه‌كانى ئه‌وانه‌ى
نامه‌كانمان به‌خوێنى دڵمان بۆ نوسین و ته‌لاَقنامه‌كانیان بۆ نوسین
ده‌نوسم
ئااااااااى چه‌نده سواڵى موحیبه‌تمانكردو خێره‌و مه‌نێك تێنه‌په‌رِى
چه‌ند سرودمان به‌بالاَى ئازادی‌دا وت و خونچه گوڵێكى سورى پێنه‌بوو!!
چه‌ند فه‌رشى سورى پێشوازیمان رِاخست و
هاتنى په‌یامبه‌ره‌كه‌ش درۆ ده‌رچوو!!
hardishafiq@yahoo.com
|