|
ژیان جه‌للادێكى
بێگوناهه
له‌به‌رده‌م چڵه‌گیایه‌كی شه‌رمندا
كه ژیان له چاویدا ئه‌ژاكێ
زمان ئه‌توانێت رۆح پرِكات له برین
فریشته له دڵدا سه‌وز بكات
رۆح ئه‌توانێت بیابان بكات به سارایه‌كی سه‌وز
له ژاكان ژیانه‌وه بنیاد بنێ
كۆتر له‌ژێر چنگی واشه ده‌ربهێنێ
قه‌فه‌زی ئه‌و بولبولانه بشكێنێ گۆرانی بۆ فرِین ئه‌ڵێن
به فه‌زای حه‌قیقه‌تدا
نه‌ك به فه‌زای خه‌یاڵدا
**
مه‌ی ئه‌توانێت حه‌قیقه‌تی بوون
له خه‌یاڵی نه‌بوونێكدا بشارێته‌وه
به‌هارێكی خه‌یاڵی له دڵی پایزدا سه‌وز بكات
ئاسمانێكی تر ببه‌خشێته كۆتر بۆ فرِین
مه‌ودای نێوان تاریكی و مانگه‌شه‌و بشارێته‌وه
مه‌ودای نێوان خه‌یاڵ و حه‌قیقه‌ت ئاشكرا بكات
**
چركه چركی كاتژمێره‌كان
له ئاوازی پێی ئه‌و ئه‌سپه سپیانه ئه‌چێت
هه‌نگاوه‌كانیان له مه‌رگ نزیكیان ئه‌كاته‌وه
كات چییه جگه له مه‌ودای كورتی ژاكان و وه‌رین؟
چ سارده وه‌رزی ئه‌م شه‌خته و گه‌لاَ وه‌رینه
میلی كاتژمێره‌كان چه‌ند خێرا ئه‌سورِێ و
به‌فری ئه‌م نائومێدیه‌ش هێدی هێدی ده‌بارێ
**
میلی كاتژمێره نوستووه‌كان بێ‌دار مه‌كه‌ره‌وه
ئه‌شێت فرِین زه‌ماوه‌ندی مه‌رگمان پێكه‌وه پێببه‌خشێ
ئه‌م بۆنی نامۆبوونه له‌كوێوه‌دێ؟
ئه‌و شێته‌ی هه‌میشه له تێپه‌رِینی كاتژمێره‌كان ئه‌پرسێ مه‌رگ داگیری
كردووه
ئێمه نابووت بوون ته‌نها له ژاكانی گوڵدا ئه‌بینین
ئازار ئه‌توانێ
گریان و پێكه‌نینمان پێكه‌وه پێ ببه‌خشێ
به‌لاَم پێكه‌نینی رِووت
ئه‌توانێ
ته‌نها گریانێكی شاراوه‌مان پێ ببه‌خشێ
***
چی سه‌رمه‌ستیه‌كی پێ به‌خشین ئه‌م شه‌رابه تاڵه!
ژیان قومارێكی ته‌مه‌ن كورته
له تێكه‌ڵبوونی په‌نجه‌كانی دوو عاشق‌دا
من ده‌مویست عومر به ده‌ستی په‌پوله‌وه ده‌سته‌مۆ بكه‌م
ژیان له مرۆڤ كوژان وه‌رگرمه‌وه
باشترین تۆڵه بكه‌مه‌وه به‌بێ خوێن رشتن
گریان بكه‌م به كۆیله‌ی پێكه‌نین
كه‌چی ئاگر ده‌رسه‌كانی عه‌زابی فێركردین و خۆی نه‌یكێشا
ئێمه‌ی كرد به قه‌ره‌بروت و خۆی نه‌سووتا
**
له‌م شانۆگه‌ریه چۆڵ و هۆڵه‌دا
ته‌نها كه‌سێك رِۆح و دڵی نمایش نه‌كرد
هه‌ر هه‌موومان هه‌ر سیما بووین
ته‌نها كه‌سێك حه‌قیقه‌تی نمایش نه‌كرد
هه‌ر هه‌موومان هه‌ر سه‌راب بووین
مردوویه‌ك به كفنه سپیه‌كه‌یه‌وه نمایشی ژیانی ئه‌كرد!
عابیدێك شووشه‌ی شه‌رابی مه‌یخانه‌كانی ئه‌شكاند و
له سه‌ربانی مه‌عبه‌ده‌كانه‌وه
به‌ردی ئه‌گرته پاساریه‌كان!
سنه‌وبه‌رێك شه‌ماڵ هه‌ڵی كرِوزاندبوو ده‌یویست بچێت به‌گژ ئاسمانا
ئه‌ویندارێك چڵه سه‌وزه‌كانی خه‌یاڵی له بیابانه سه‌رابیه‌كه‌ی رِۆحدا
شه‌تڵ ئه‌كرد
كونده‌په‌پوویه‌ك به‌دیار وێران بوونی باخچه‌یه‌كه‌وه گۆرانی ده‌ووت
پیره دره‌ختێك و خونچه گوڵێك سایه و عه‌شقیان ده‌گۆرِیه‌وه
شێت و شاعیرێك خۆزگه‌یان به یه‌كتری ئه‌خواست
قه‌ره‌ج و سوپاسالارێك نیشتمانیان ئاڵ‌و وێرده‌كرد
قه‌له‌رِه‌شێك مرۆڤێكی فێری فرِین ده‌كرد
یاساوڵێك شه‌وانه ده‌رسی فرِینی به ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌وته‌وه
پیاوێك له‌به‌ر سه‌رمادا خۆی گه‌رم ئه‌كرده‌وه و
تفی له‌و ئاوێنانه ئه‌كرد سیمای خۆی تیا ئه‌بینی
مه‌ینۆشێك له پیاڵه شه‌رابه‌كه‌ی رِائه‌ما و ئه‌یووت:
شه‌راب و مه‌رگ و ئافره‌ت ئه‌توانن
ته‌لیسمی ئه‌م ته‌نهاییه بشكێنن
دوو عاشقی مردوو
له‌ژێر تریفه‌ی مانگه‌شه‌ودا
بۆ یاقوته ونبووه‌كانی رِۆحی یه‌كتری ئه‌گه‌رِان
فه‌یله‌سوفێك له سپێده‌یه‌كی ساماڵدا
شه‌وی ئه‌لاوانده‌وه
واشه‌یه‌ك به‌ده‌م پارچه‌كردنی دڵی بولبولێكه‌وه ئه‌یووت:
ئا ئه‌مه‌یه حیكمه‌تی فرِین؟!
مردوویه‌ك ئامۆژگاری زیندویه‌كی ئه‌كرد و ئه‌یووت:
ئارامبه
ژیان هه‌ڵوه‌دابوونه به‌دوای كۆتری ئه‌و خۆزگه كوژراوانه‌دا
رِاوچیه‌كان له‌سه‌ر مێزی مه‌یخانه‌كان
له‌گه‌ڵ شه‌رابی حه‌قیقه‌تدا ده‌ینۆشن
له‌و رِۆژه‌وه‌ی باڵه‌كانمان جێهێشت و
به دوو باڵی شكاوه‌وه له‌ژێر ئاسمانی كۆتره‌كاندا
بۆ مه‌حرومیه‌تی خۆمان گریاین
ژیان ئاودانی گوڵه‌كانی پێكه‌نینه
كه هه‌ر به زه‌رده‌خه‌نه‌ی خونچه سه‌وزه‌كانیانه‌وه
له گریانێكی ئه‌به‌دیدا ئه‌ژاكێن
**
ئێمه له‌هه‌موو كه‌سێكه‌وه نزیك بووین
له‌سواره‌كانى ئه‌وقافلاَنه‌ى تابلۆ سه‌وزه‌كانیان به‌خوێن ئه‌كێشاو له‌مه‌رگ
مانیفێسته‌كانیان چێئه‌كرد
له‌و سیاپۆشه‌ى به‌ده‌م گریانه‌وه ده‌یوت ژیان جوانه‌به‌لاَم حه‌یف ئاواتى
تیادا به‌دى نایه
له‌وپیره‌ى به‌ده‌م هه‌ڵكێشانى حه‌سره‌ته‌كانى عومرێكى بێفایده‌وه ده‌یووت:
ژیان هه‌لێكى زێرِین بوو به‌كه‌ڵكى ئێمه نه‌هات
له‌و خۆرپه‌رسته‌ى به‌دیار جوانى مانگه‌شه‌وه‌وه
له‌كه‌ناره‌كانى مه‌رگدا وتى:من عومرێك به‌هه‌ڵَه رِێگام برِى
له‌و میلیشیایانه‌ى ده‌یان ویست له‌سیماى مناڵه‌كانا وێنه‌ى جه‌للادێك
ببینن
له‌و قافلاَنه‌ى به‌یداخه‌كانیان وێنه‌ى كه‌لله‌سه‌رێك و دووئێسقانى پێوه‌بوو
له‌وكچانه‌ى تامردن هه‌ربه‌خه‌یاڵ عاشق ده‌بوون
له‌وپیاوه‌ى هه‌مووعومری بۆ مناڵێك ئه‌سوتان له‌نوتفه‌ى ئه‌ونه‌بوو
له‌و كورِانه‌ى له‌پشت زیندانى خوشكه‌كانیانه‌وه ماچیان بۆ دراوسێكانیان
هه‌ڵئه‌دا
له‌و قه‌ره‌جانه‌ى به‌دواى عیشقێكدا ده‌گه‌رِان بیكه‌ن به‌نیشتیمان
له‌وشاعیرانه‌ى به‌سه‌ربانى خه‌یاڵه‌وه
له‌نێو نه‌سیمدا سه‌یرى مانگ ومه‌رگیان ده‌كرد
له‌و قه‌یرانه‌ى به‌وشه‌ى پیرێژن ورد‌و خاش ئه‌بوون
له‌وپیاوه‌ى له‌سه‌ره‌مه‌رگدا به‌دوواى به‌ختیاریدا ئه‌گه‌رِىَ
له‌وپیاوه‌ى دواى تارمایی ژنه‌كانى شارئه‌كه‌وىَ و
خه‌یاڵ بێدارى ئه‌كاته‌وه‌پێى ئه‌ڵىَ:به‌سیه چیتر له‌ده‌رگاى مه‌رگ مه‌ده
له‌وپیره‌ى داهاتووى به‌دیار یادگاریه تاڵه‌كانیه‌وه ئه‌سوتێنىَ
كه‌جارێكى تر پێى ناڵێت:كابرا خواحافیزى له‌ته‌نهاییت كه
له‌و كچه‌ى پىَ ى وابوو ژیان دوو ده‌رگاى كراوه‌یه به‌رِوى مه‌رگدا
له‌وژنه‌ى له‌سه‌ره‌مه‌رگداوتى :من له‌مناڵیه‌وه مردوم
ئێمه له‌هه‌مووكه‌سێك ئه‌چووین مناڵه‌كه‌ى رِۆحى خۆمان نه‌بێت
له‌هه‌موو كه‌سێك دوربووین جه‌للاده‌كه‌ى رِۆحى خۆمان نه‌بێت
**
چ سه‌وداسه‌رێكی كه‌رِ و لاڵ بووین؟!
ئه‌ی رۆژه رِه‌شه‌كانی رِۆح
ئیدی رِۆحی من له‌پشت ئه‌م چاویلكه خوێناویانه‌وه سه‌یری ژیان ناكه‌ن
ئاخر ئێمه له ئه‌فسانه‌كان خواوه‌ندمان داتاشی و
خودای حه‌قیقیمان وه‌ك خۆی نه‌ناسی
هه‌ر ئه‌و دره‌خته به‌دبه‌ختانه‌ی به‌ردمان تێگرتن
به‌روبوومی ژان و عه‌زابی خۆیان تێگرتین
نه‌مانزانی...
باران ئه‌توانێت گیانی تۆ پرِكات له چڵه گیا و
رِۆحی هه‌ردووكمان پرِكات له برین
برینێك پێكه‌وه عه‌زابه‌كه‌ی ئه‌چێژین
باران ئه‌توانێت جه‌للادێك فێربكات
له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا تف له خۆی بكات
له به‌رده‌م رِۆحی كۆتره سه‌ربرِاو و
كه‌ناریه كوژراوه‌كاندا بۆ رِۆحی كوژراوی خۆی بگری
باران ئه‌توانێت رووتت كاته‌وه له گوناه
كه‌چی تۆ نه توانیت له تاریكایی رِۆحی خۆت حاڵی بیت و
نه له سه‌رسامی ئه‌و مانگه‌شه‌وه
نه له ئازاری رۆحی قوربانیه‌كان حاڵی بوویت و
نه له عه‌زاب ویژدانی رۆحی خۆت
نه له تاریكایی ئه‌م ئاسمانه حاڵی بوویت و
نه له مانگه‌شه‌وی رِۆحی خۆت
**
ئه‌ی سه‌فیری بازارِی قومار چیه دۆرِاوه‌كانی ئومێد
ئه‌ی نامۆ به‌و هه‌موو برینه‌ی رِۆح و
ونبوونی ناو ئه‌م دوكه‌ڵه ئه‌به‌دیه
ئه‌ی سه‌وداسه‌ری حه‌قیقه‌ت له‌نێو جه‌نجاڵی ئه‌م بازارِی گومانه
ده‌ست بگره به گریانی ئومێده دۆرِاوه‌كانته‌وه
نه‌بادا گیرفانه‌كانت خاڵی ببنه‌وه له دراوه‌كانی ئومێد
ژیان لێره گومانێكی نه‌برِاوه‌یه
له ئێواره‌ی حه‌قیقه‌تدا فریای چركه‌كانی ئاوابوون ناكه‌وین
به‌دوای كام قاچاخچی ئه‌ویندا ئه‌گه‌رِێیت؟!
ژیان عاشق بوونه به دۆرِاندنی رۆح
له‌سه‌ر مێزی قوماری مه‌یخانه‌كانی پووچی
مرۆڤ به‌په‌ندكراوترین ته‌یری زه‌مانه‌یه و
عاشق دۆرِاوترین قوماركه‌ری مه‌یخانه‌یه
**
له‌م سه‌حرای دوكه‌ڵ و خوێنه‌دا
سێبه‌ره‌كانیش به حه‌قیقه‌ت نامۆن
ئه‌م مه‌یخانه پرِه له سێبه‌ری سه‌رابی
به‌ده‌ست ئه‌م ژیانه‌وه چه‌ند ماندوو بووم!
له‌وسه‌ری شه‌قامه‌كه‌وه له ماندوێتی ئه‌و رێبوارانه ده‌رِوانم
به‌دوای ئومێدێكی پوچدا دێن
ئاخر ژیان چیه جگه له‌شه‌رِێكى پوچ له‌نێوان بكوژ‌و قوربانیدا؟؟
ئه‌وساته‌ى هه‌ژارى وه‌ك یاساوڵێكى خوێن تاڵ
له‌ماڵ وشه‌قامه‌كاندا حوكم ئه‌كات
ئه‌وساته‌ى ئیمان له‌سه‌ر ته‌وقیتى كاتژمێره‌كان میقات ئه‌كه‌ین
ئه‌خلاق له‌رِۆژگار ماره‌ئه‌كه‌ین
هه‌مووفریشته‌كان له‌رِۆحماندا ئه‌كوژرێن
مرۆڤه‌كان له‌برى كاڵا ئه‌فرۆشرێن
عیشق هیچ جوانیه‌كى به‌به‌ره‌وه نه‌ماوه جگه‌له‌خه‌یاڵ
عیباده‌تێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ خوا جگه‌له‌ته‌مه‌نناى مردن
ئه‌كرێت له‌ززه‌ت له‌مردن بكه‌ین !!!
**
ئه‌ى جه‌نگ وێرانم كه
وه‌ك خۆڵه‌مێشى شارێكى وێران كه بایه‌قوشێك دڵخۆشى ئه‌داته‌وه
وه‌ك ئه‌و براوه‌ى خه‌لاَته‌كه‌ى تابووتێك و فیشه‌كێكه
وه‌ك ئه‌و گوناهباره‌ى له‌خوێنى پاكیزه‌كانى شاردا مه‌له ئه‌كات و
به‌دیارگوناهى په‌پوله‌یه‌كه‌وه ده‌گرى
وه‌ك ئه‌و دۆزه‌خیه‌ى له‌خه‌یاڵه‌كانى به‌خته‌وه‌ریه‌وه له‌به‌هه‌شت ده‌رِوانێ
وه‌ك ئه‌و نورانیه‌ى به‌سه‌ر به‌رماڵێكه‌وه تف له‌ئاسمان ئه‌كات و ناوچاوى
خۆى پێئه‌شوات
وه‌ك ئه‌وكچه‌ى جگه‌له‌عیشقى رِۆح مه‌رگ له‌رِۆحى ئه‌ودا ده‌ژى
وه‌ك ئه‌وپیاوه‌ى به‌ئومێده له‌دنیایه‌كى تردا حه‌فتا فریشته‌ى هه‌بێت و
خودا ته‌نیایی به‌نرخى به‌خشنده‌یی به‌هاوسه‌ره‌كه‌ى بفرۆشێت
وه‌ك ئه‌و كچه‌ى به‌رماڵه‌كه‌ى ته‌نها بۆتكارِائه‌خا
من ئه‌زانم له‌ودیوى مه‌رگه‌وه ژنێك هه‌یه بۆعیشق ئه‌ژى و
رِۆحى پیاوێك له‌ته‌نیایدا ئه‌سوتىَ
وێرانمكه وه‌ك قه‌ره‌بروتى شارێكى وێران
وه‌ك خه‌ڵوزو خۆڵه‌مێشى دره‌ختێكى سه‌وز
وه‌ك ئه‌و ژنه‌ى به‌خت بۆ مرۆڤایه‌تى ئه‌گرێته‌وه و سواڵى به‌خته‌وه‌رى ئه‌كا
وه‌ك ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ى جگه له‌شه‌یتانه میهره‌بانه‌كانى شه‌و عاشقێكى
تریان نیه
من ده‌زانم دواجار عیشق ده‌مانكات به‌عیبره‌ت نه‌ك ته‌نهایی
گوناه مناڵه‌كه‌ى رِۆحمان ئه‌كوژێت نه‌ك جه‌نگ
مه‌رگ باخچه‌ى رِۆحمان سه‌وزئه‌كات نه‌ك میهره‌بانى
خه‌م له‌بێشكه‌كاندا پیرمان ئه‌كات نه‌ك تێپه‌رِینى ته‌مه‌ن
ئه‌و سۆفیه‌ى منیش ده‌رگاى ئیماندارى لێدابخه‌م
ده‌رگاى بتخانه‌یه‌ك ئه‌كاته‌وه
ئه‌و پیاوه‌ى من له‌قافڵه‌كانى جه‌نگ ده‌یگێرِمه‌وه
مه‌یتخانه‌یه‌ك دروست ئه‌كات
ئه‌ومناڵه‌ى من بووكه‌شوشه‌یه‌كى پێئه‌به‌خشم
تابوت سازێكى لێده‌رئه‌چێت
ئه‌و عاشقه‌ى من فێرى ناشتنى گوڵه سوره‌كانى ئه‌كه‌م
ئه‌ندازیارێكى لێده‌رئه‌چێت
مه‌وداى نێوان حه‌رام وحه‌لاَڵ ئه‌پێوێت!!
**
ئه‌ى عیشق داگیرم كه
وه‌ك ولاَتێك ئافاتى هه‌زاره‌ها نه‌خۆشى ونابووتى داگیرى كردوه
وه‌ك ئه‌و قافلاَنه‌ى باره‌كانیان یاقوت وزێرِه‌و
سواره‌كانیان ته‌لیسمسێكى شكێنراون
ئه‌و كۆتره‌ى من نه‌یكوژم عه‌زاب ئه‌یكوژىَ
ئه‌و ژنه‌ى من نه‌ینێژم میهره‌بانى ئه‌ینێژىَ
ئه‌و كچه‌ى من زینده به‌چاڵى نه‌كه م عیشق گۆرِىَ تر‌ى پێ چێده‌كات
ئه‌و مه‌ینۆشه‌ى منیش رِێگاى مه‌یخانه‌ى نیشان نه‌ده‌م عه‌زاب مه‌ستى ئه‌كات
ئه‌وپیاوكوژه‌ى منیش فێرى نیشانه شكێنى نه‌كه‌م جه‌نگ فێرى كوشتنى مناڵ و
بووكه‌شوشه‌كانى ئه‌كات
ژیان له‌ژێرپىَ ى ئه‌سپه شه‌كه‌ته‌كان و
جه‌نگاوه‌ره‌خوێناویه‌كانى مه‌رگدا
پرِه له‌قریشكه‌ى ژنه ته‌نیاكان و
سواڵكه‌ره بێكه‌سه‌كان
**
ئێمه له‌نێو ئه‌م باخه موحیبه‌ت لێتۆراوه دا
له‌نێو ده‌فته‌رى ئه‌م هه‌موو خه‌زانه‌دا
ته‌نها گوڵێكى كاڵ بووین
گوڵێك زیاتر نا
گوڵێك كه‌كزه بایه‌كى شه‌كه‌ت په ژموورده‌ى ئه‌كات
به‌خوێنى دڵ قه‌سیده‌كانى عیشقمان له‌سه‌ر رِۆح نوسى و
به‌وخه‌نجه‌رانه پاره‌پاره‌یان كردین
گه‌لاَو گوڵى دارستانه‌كانمان پێ هه‌ڵپاچى
ئێمه له‌نێو خوێنى خۆماندا ئه‌م شاره‌مان ونكرد
هه‌رله‌نێو دڵى خوێناوى خۆشمان‌دا ئه‌م شاره‌مان خوڵقاند
**
یارۆ
لێوى خه‌یاڵ به‌خوێنى ئه‌و باڵدارانه سورمه‌كه جگه له‌ئاسمانى ئاوا بوون
ماڵى تریان نیه بۆنیشته جێبوون
مرۆڤ له‌سه‌رمێزى قومارى ئه‌م شێت خانه ئه‌زه‌لیه
هه‌میشه قومارى دڵ ئه‌كاو رِۆح ئه‌دۆرِێنىَ
قومارى رِۆح ئه‌كاو دڵ ئه‌دۆرِێنىَ
مه‌ى ئه‌نۆشىَ وفیراق مه‌ستى ئه‌كات
خه‌یاڵ ئه‌نۆشىَ وحه‌سره‌ت سه‌رخۆشى ئه‌كات
هه‌میشه له‌چاوى دێوانه‌یه‌كى شه‌كه‌ت ئه‌پرسىَ
كه‌هه‌مووعومرى به‌عیشقێكى دۆرِاو به‌خشیوه
ئه‌رىَ لالۆ ئه‌وین له‌كوێوه‌یه؟
**
ئه‌ى عیشق
ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌و به‌رسیلانه بهێڵه‌ره‌وه
له‌دڵى خۆیاندا گۆزه‌ى شه‌راب چێئه‌كه‌ن
ژیان جگه له‌به‌رى دره‌خته‌پوچه‌كانى جه‌نگ
چى تر‌ى پێبه‌خشین؟
تالاَنى ئه‌و مه‌مله‌كه‌تانه‌ى گۆزه‌كانیان پرِبوو له‌شه‌رابى ئه‌وین
ئه‌سپه‌كانیان خه‌یاڵ بوو
شه‌وان به‌دیار چراى ئومێده سه‌وزه‌كانیانه‌وه
نه‌وه‌كانیان فێرى ئه‌ویندارى ده‌كرد
جگه له‌مه‌رگ ،چى تر‌ى پێبه‌خشین؟؟
* *
سواڵكه‌رێك پێى وتم ژیان كۆلاَنێكى به‌بن به‌ست گه‌یشتوه
گه‌ربۆدۆزینه‌وه‌ى رِێگاكان ئه‌گه‌رِێیت
رِۆحى من ئه‌م ولاَته جێبێڵه ته‌نها كونده‌په‌پوه‌كان گۆرانى تیائه‌ڵێن
بێویژدانه‌كان تیایدا ده‌وڵه‌مه‌ندن و پیاوكوژه‌كان تیایدا به‌خته‌وه‌رن
ئه‌م ولاَته جێبهێڵه وبزانه گۆرِستانێكت جێهێشتووه
وابزانه له‌گه‌ڵ كۆتره‌كاندا به‌ره‌ومه‌عبه‌ده‌كان ده‌فرِى
من ده‌م ویست له‌خوێنى رِژاوى ناو ئه‌م كوچانه تابلۆى مه‌سیحێك بكێشم
به‌خاچه‌وه
تابلۆى عیسایه‌یه‌ك بكێشم له‌سوجده‌دا
داوا له‌خوائه‌كات ئه‌م رِۆح كوشتنه‌رِاگرىَ
كه‌چى خه‌یاڵه‌كانم هه‌میشه ده‌یانبردمه به‌رده‌م فاڵچیه‌كى بێوه‌فا
مه‌ستانه پێم ده‌وت پاره‌كانم بده‌ره‌وه
پێشبینیه‌كانت درۆ ده‌رچوون
**
له‌م سه‌ركۆلاَنانه‌دا سواڵكه‌رانه دامه‌نیشه
به‌خته‌وه‌رى لێره‌وه تێناپه‌رِێت
ئه‌م مه‌حشه‌ره له‌منه‌وه به‌رپاده‌بێت
هه‌مووسپێده‌یه‌ك بیرم ئه‌چێت ئه‌مرِۆم هیچتره له‌دوێنێ
هه‌نوكه نازانم ژیان له‌گه‌ڵ عاده‌تى دڵشكان رِایهێناین یاخودا؟!
ئاخرمن له‌ئاوێنه‌یه‌كدا بۆدۆزینه‌وه‌ى سیماى خۆم ئه‌گه‌رِێم
له‌كوشتار گایه‌كدا قده‌رێك ئه‌دۆزمه‌وه له‌گه‌ڵ كچێك ته‌عاروفمان
پێئه‌كات
من بێشه‌رمانه پێى ده‌ڵێم: واى كچه‌كه تۆومانگ چه‌ند لێكترى ئه‌چن و
ئه‌ویش شه‌رمنانه پێم ده‌ڵێت:كورِه‌كه به‌چرپه‌وه قسه‌بكه نه‌وه‌ك
مه‌رگ لێره‌وه‌تێپه‌رِىَ
من ده‌م وت :كچىَ چاوه‌رِوانى له‌بێشكه‌كاندا پیرى كردین
بائیتر بۆئه‌و مه‌یخانه‌بگه‌رِێین له‌خه‌یاڵ شه‌راب دروست ئه‌كات
بۆئه‌و ساقیانه‌بگه‌رِێین ئومێد ئه‌گێرِن
ئه‌وده‌یوت: كاتێك ژیان له‌مردن بێتامتره
مرۆڤ جگه‌له‌سواڵكه‌رى به‌خته‌وه‌رى
چیتره؟!
**
ئه‌ى خودا ئێمه شوێن چى ئومێدێكى پوچ كه‌وتووین
ئه‌م مه‌عبه‌ده پرِه‌له‌عیباده‌تى عه‌بده‌كان
دوكه‌ڵى جگه‌ره‌كانى حه‌قیقه‌ت له‌نێو په‌نجه‌كانى وه‌هما ئه‌سوتىَ و
من ده‌ست بازى له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ ئه‌كه‌م
ئه‌و خه‌ونانه‌ى به‌كوژراوى به‌ده‌رگاى مه‌عبه‌ده‌كانه‌وه هه‌ڵواسراون
به‌له‌بیر چوونێكى ئه‌به‌دى ئه‌سپێرم
له‌نێو كێلى ئه‌م گۆرِه‌بێناو نیشانانه‌وه
چاو بۆسه‌وزاییه‌كى تر ئه‌گێرِم
**
گوىَ رِادێره ده‌نگى زیك زیك كه‌ره‌كان
ده‌نگى ئه‌و منالاَنه‌ت بیرنه‌باته‌وه
له‌پشت ده‌رگاى داخراوى ژوره‌كانه‌وه
له‌نێو كرِێوه‌و گه‌رمى شه‌قامه‌كاندا سواڵى ویژدان ئه‌كات
یائه‌و په‌رِه‌سێلكانه‌ى ئولفه‌تیان به‌سه‌فه‌رى گه‌رمیان وكوێستان و
چىَ كردنى هێلانه قورِینه‌كانه‌وه گرتووه
چاوه‌كانت دامه‌خه‌و وێنه‌ى ئه‌وانه‌ت بیر نه‌چێته‌وه
عاشقێك چراى ئومێده‌كانى ئه‌كوژانده‌وه‌و
شقارته‌ى به‌ئومێده‌كانى خۆیه‌وه ئه‌نا
په‌یكه‌رتاشێك وێنه‌ى به‌ردێكى له‌دڵى مرۆڤێك هه‌ڵده‌كۆڵى و
به‌دروستكردنى بتێك
ئه‌یوست خوا له‌بیرى دانیشتوانى شارێك بباته‌وه
ئینجانه‌یه‌ك به‌خوێنى گوڵ گوڵه خوێنێكى ئاوئه‌دا
مناڵێك دۆسىَ ى هه‌مووپاشاكۆنه‌كانى ئه‌خوێنده‌وه
كه‌هه‌رهه‌موویان دوو وشه‌یان تیا نوسرابوو
ژیان ....هیچه
فاڵچیه‌كى پیر ئومێدى به‌په‌پوله‌یه‌كى نا‌ئومێد ئه‌فرۆشت
خواناسێك له‌به‌رده‌م تابلۆیه‌كى مه‌سیح دا
كه‌به‌خاچه‌وه هه‌ڵواسرابوو
هه‌میشه به‌بێده‌نگى له‌به‌رده‌میدا ئه‌وه‌ستا و
به‌هه‌مووهه‌سته‌كانى رِۆحى خۆیه‌وه ئه‌یوت:
ئه‌فسوس ته‌نها تۆزانیت
تامى خوێن چ بێله‌زه‌ته
ته‌نها تۆ ...
زانیت ...
تامى خوێن .....
چ بێله‌زه‌ته.....
هه‌ردى شه‌فیق
14\3\2007 سه‌ید ێادق
|