|
ده‌سته‌سرِێك له‌خوا قه‌رزكه
خوێنى ئه‌م مه‌له‌كوتیه له‌ماڵو شه‌قامه‌كان نابێته‌وه
چه‌شنى ئه‌سپێك به‌سه‌ر زه‌مینى حه‌قیقه‌تا ئه‌رِواو ئاسمان ئه‌كات به
غوبار
وه‌ك فریشته‌یه‌ك لاى خواوه دىَ و لێره ئه‌بێت به‌حه‌شیش كێش
ده‌ریاوانێك سوارى به‌له‌مێكى كاغه‌زى ئه‌بىَ و كه‌س نازانێت بۆ كوىَ
ئه‌رِوا
وه‌ك په‌رِه‌سێلكه‌یه‌ك كه‌س نازانێت قورِ بۆ هێلانه‌كه‌ى ئه‌بات یا ئه‌یگرێته
سه‌ر
من ده‌مزانى ئه‌و ماسیه حه‌وزه‌كه‌ى بشكێنێت دنیا ئاو ئه‌یبات
كه‌له‌بچه‌ى ده‌مى ئه‌و بولبوله بكرێته‌وه قسه كردن ئه‌بێت به
چریكه
من ده‌زانم كوكوختیه‌كان به گوێسه‌بانه‌ى كڵوَڵه‌كانه‌وه ئه‌كوژرێن
من ده‌زانم دڵى كوَتریك لێره به‌جێماوه
گوڵه ئه‌ستێره‌یه‌ك هاتووه بۆ میوانى مانگ و له‌ماڵ نه‌بووه
په‌پوله‌یه‌ك سه‌رى ئه‌م بوتڵه شه‌رابه‌ى لابردووه‌و مه‌رگ نه‌یهێلاوه
به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵىَ ئه‌م شه‌وه له خوێنى رِژاوى سه‌رخۆشێك ئه‌چێت
مانگ وه‌كو هێلكه ئه‌خاته‌وه ژێر باڵى كۆترێك
ئێواره‌یه‌ك كه‌عیشق لاشه خوێناویه‌كه‌ى له قومارخانه‌وه ده‌باته‌ماڵ
من له‌سه‌ر زه‌مینێك گۆرانى ئه‌لێم پاساریه‌كانى سرود بۆ مردنى یه‌كترى
ئه‌لێن
مناره‌كانى گولله به‌دڵى یه‌كتریه‌وه ئه‌نێن
داهۆڵه‌كانى سه‌رى پاساریه‌كان ئه‌خۆن
سه‌رزه‌مینىَ،وه‌ك جێماچى فریشته‌كان له‌سه‌ر سینه‌ى عشقێكى مه‌له‌كوتى
ئه‌مسرِێت
خوێنى ئاسكه سه‌ربرِاوه‌كان له‌سه‌ر به‌فر به‌جێدێڵىَ
وه‌كو په‌پو له‌دواى وێرانه‌كانه‌وه ئه‌خوێنىَ
له‌وسه‌ر زه‌مینى ئافاته‌دا كه‌ماسیه‌ك له‌ده‌ریادا ژانى ئه‌گرت
به‌و دۆلفینه فه‌ریاد رِه‌سانه‌م ئه‌وت دۆستایه‌تى مرۆڤ پرِه له‌خه‌یاڵى
خه‌یانه‌ت
هه‌ناسه‌یان بۆنى ئه‌فیون و دوكه‌ڵى باروتى لێئه‌هات
من به‌سه‌ر ئه‌و به‌رده بازانه‌دا په‌رِیمه‌وه
وه‌ك ته‌زبیحێك كه‌لله‌سه‌رى به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو سه‌ر ئاو كه‌وتبوون
گه‌ڵاى خه‌زان و فرمێسكى وه‌رزه‌كانم ژماردو وتم
ئیتر په‌روانه‌یه‌ك به‌باخچه‌دا ناگه‌رِىَ
ئێستاش به‌دواى ئه‌و گوللانه‌دا به‌ره‌و چاره‌نوس ده‌رِۆم
له‌لوله‌ى تفه‌نگه نه‌بینراوه‌كانه‌وه ده‌رئه‌چن
بۆ ئه‌و كچانه ده‌گریم سه‌به‌ته‌ى خه‌یاڵیان پرِه له‌هه‌نار
چه‌شنى بوغورد سیگار له‌به‌ینى په‌نجه‌كانیانا ئه‌سوتىَ
ده‌رِۆم و ێه‌گى هیچ مه‌مله‌كه‌تێك پێم ناوه‌رِێت
من ته‌نیا لاشه كوژراوه‌كه‌ى خۆمم هه‌ڵگرتووه
له‌كڵاو رِۆژنه‌ى گۆرِێكه‌وه سه‌یرى مانگ ئه‌كه‌م
له‌مه‌یتخانه‌یه‌كا جه‌نازه‌ى مه‌عشوقه‌كه‌م ئه‌گرمه باوه‌ش
فریشته‌كان له‌گه‌ڵ خۆما ئه‌به‌م و ئاوى گوڵیان پێئه‌ده‌م
شه‌وان ده‌چمه گۆرِستانه‌كه‌و گوىَ بۆناڵه‌ى دڵیان هه‌ڵئه‌خه‌م
من ئه‌زانم ئه‌م رِۆژگارى خوێنه منى ناوىَ
وه‌ك ێه‌گ به‌نینۆك گۆرِیك بۆخۆم هه‌ڵئه‌كه‌نم
چه‌شنى هه‌ڵۆیه‌ك ده‌نوكى له‌دڵى خۆیدابێت ،ده‌ستم له‌خوێنى خۆمدایه
ده‌رِۆم وه‌ك فریشته‌یه‌ك ئێسكه‌كانى له‌ژێر پێى وه‌رزه‌كانا ئه‌شكىَ
من ده‌زانم یادى ساڵه‌كانى سوتان بكه‌ینه‌وه قیامه‌تیش ئه‌بێت به‌خۆڵه‌مێش!
ناشێت پاكیزه‌یی ببه‌ینه‌وه سه‌ر گۆرانیه‌كى سورى ئاوابوون و
كچێنى به‌كێلى گۆرِه‌كانا هه‌ڵواسین
ده‌رِۆم و له‌ززه‌ت له‌و برینانه ئه‌كه‌م تا قیامه‌ت له‌ئازار ناچنه‌وه
به‌سوارى ئه‌و كه‌شتیانه‌ى دۆلفینى مردوو بار ئه‌كه‌ن
ده‌رِۆم وه‌ك مه‌مله‌كه‌تێك فه‌نابوون ئاڵاى تیا هه‌ڵكردووه
ده‌رِۆم تابه‌ر ده‌رگاى ماڵى كچێك نیوه‌ى له‌ماسیه‌و نیوه‌ى له‌به‌نى
ئاده‌م
كچێك وه‌ك هه‌میشه له‌سه‌ر ده‌رگاى وێرانه‌یه‌كى چۆڵ ئه‌نوسێت
گریانى من نه‌بوایه، باران به‌سه‌ر حه‌وشه‌كه‌ى ئێوه‌دا نه‌ده‌بارى
خوێن له‌رِۆحى من نه‌تكابا، ئاسمانى شه‌وه‌كانى تۆ سور نه‌ده‌بوو
گه‌ردڵى من نه‌سوتابا، مانگ به‌ئاسمانى شه‌وه‌كانى تۆوه هه‌ڵنه‌ده‌هات
كچێك له‌ئاستانه‌ى وه‌رزێكى دڵته‌نگدا ئه‌لێت:
تاریكخانه‌كه به‌جێبێڵه گوڵى من،
به‌م هه‌موو نامۆییه‌وه چه‌ند ئاشناى پێم !
به‌م هه‌موو نزیكیه‌وه چه‌ند لێم دورى !
ئه‌م شه‌قامه پایزیانه پرِیانكردووم له‌گه‌ڵاى مردوو
ئه‌م ئاوازه خه‌مینه لێو رِیژى كردووم له‌مردن
هه‌وا بۆنى خوێنى گرتووه
ئاسمان به‌رِه‌نگى مردن مودمینه
وه‌ره‌وه بۆ ماڵى سپێده‌م
به‌م ئاوابوونه‌وه، باران ده‌بارىَ له‌حه‌وشه‌كه‌ى مالىَ ئێمه
تۆهه‌میشه له‌سه‌ر باڵى په‌روانه‌یه‌ك یادگارى بۆ عیشق ئه‌نوسیت
من له‌وه‌رزێكا مردن تاقه‌تى له‌وه‌چووه بمكوژێت ،ده‌مرم
وه‌ك ته‌ریق بونه‌وه‌ى شاعیرێك له‌به‌ر خوێنى دره‌ختێكى سه‌وزا
چه‌قۆیه‌ك بۆیادگارى له‌سه‌رى نوسیوه (بوون و نه‌بوون دوو رِوى
دراوێكن )
وه‌ك هاوارى ئه‌و كه‌ناره‌ى ئه‌ڵىَ: له‌م ده‌ریا لیخن بوو به‌خوێنه‌دا
مانگ شه‌ڵه‌قاوه
به‌گه‌روى كوكوختیه‌ك ئه‌یه‌وێت گۆرانیه‌ك بڵىَ و كه‌رِو گه‌روى
داپۆشیوه
به‌كینه‌ى كه‌لاكێك له‌ژێر كه‌ڵبه‌ى مردوو خۆره‌كانیا
پێت ده‌ڵیم ئه‌وه‌تانىَ گوڵێك لێره ده‌مرێت،
دڵى ئه‌كه‌ن به‌لانه‌ى په‌پویه‌ك و كچێنى ئه‌خه‌نه مشتى شه‌مشه‌مه
كوێره‌یه‌ك
به‌خه‌مى ئه‌و په‌پولانه‌ى دیوار كردونى به موعجیزه‌و عیشق مۆمیاى
كردون
دوكه‌ڵى جگه‌ره‌یه‌ك ونم ئه‌كاو هه‌موو دنیام بۆ بگه‌رِىَ ى نامدۆزیته‌وه
به‌برینى ئه‌و ساڵانه‌ى هه‌رگیز نه‌متوانى له‌بیریان كه‌م
له‌كۆڵانیكى داخراویشدا ون ئه‌بم
وه‌ك سوپایه‌كى خه‌یاڵى له‌ته‌مى رۆژگارێكى له‌ده‌ستچوودا تێك شكاوه ،
وه‌ك پاشماوه‌ى له‌شكرێكى دۆرِاو مردووه‌كانى ناو خۆم ئه‌ژمێرم
گریانى په‌روانه‌یه‌ك له‌وه‌رزى به‌هارا ئه‌مكوژىَ
به‌بینینى پێكه‌نینى سوپایه‌ك تێك ئه‌شكێم
تۆ پێم ئه‌لێیت له‌بیریكه له‌شه‌قامێكى خه‌یاڵیا پیاسه‌مانكردبىَ و
بیرمان چووبىَ
له‌سه‌ر مێزێك مه‌یمان نۆشیبىَ و مه‌یخانه‌كه‌ش خاپور بووبى َ
من پێت ئه‌لێم تائه‌و ساته‌ى كه‌لێره بوویت هه‌وا بۆنى عه‌ترى لێئه‌هات
كه‌تۆش رِۆشتى دڵى پێكه‌كان خوێنیان لێئه‌هات!
ئه‌و له‌یه‌كه‌مین نامه‌یدا ئه‌نوسێت
له‌سه‌ر سه‌رى پۆساڵێك بۆنى خوێن و ماچ له‌یه‌كترى ناكاته‌وه
ده‌مارى دڵى گوڵێك ئه‌برِێت بۆ كونه‌په‌پویه‌كى تین‌و
نوسیم بێحورمه‌تیكردن به‌عیشق شه‌رِ فرۆشتنه به‌مردن
له‌سه‌ر به‌رماڵى نورانیه‌ك خه‌یاڵ و ویژدان
وه‌ك شه‌راب و ئه‌فیون تیكه‌ڵ ئه‌كات
وتم مانگ له‌خۆڵه‌مێشى شه‌وێكا سه‌رخۆشه ،كچێكى نابێت ناوى بنێت سپێده
وتم ئه‌شێت خودا له‌رِۆحى تۆدا نیشته‌جێبێت،
كه‌عیشق ئه‌فسانه‌یه‌كه ده‌ست ئه‌خاته خوێنى حه‌قیقه‌ت و
په‌ناهه‌نده‌یه‌كه له‌ناو تابووته‌كه‌ى دڵى خۆیدا؟
وه‌ره‌و ده‌رگاى كچێك بكه‌ره‌وه چه‌قۆى ناوىَ بۆ ئه‌وه‌ى لیمۆكانى
رِوت كاته‌وه
كچێك له‌كتێبخانه‌ى داڵغه‌یا پرته‌قاڵه‌كانى ئه‌كات به‌شه‌راب
كچێك كوشته‌ى خه‌ونێكه به‌ناو چاوى سه‌ده‌یه‌كى تاریكتره‌وه دێت و ده‌رِوات
وه‌ك رِوبارێك خوێن له‌ده‌رگاى مالێكى جه‌هه‌نه‌مه‌وه ئه‌رِژێته ناو
ده‌ریاى خه‌یاڵ
من له‌دوانامه‌دا بۆى ئه‌نوسم
مامۆستاكان له‌بیریانكرد له‌سه‌ر ته‌خته‌رِه‌شه‌كه‌ى مناڵى په‌پوله‌یه‌ك
بكێشن
به‌ڵام ئێمه بیرمان نه‌چوو به‌بىَ دار‌و لاستیكه‌كان سه‌فه‌ربكه‌ین
تۆ كه‌رِیگاى ئه‌م مه‌ینه‌تیه هه‌ڵه‌بكه‌یت و نه‌یكه‌یت ئه‌چێته
گۆرِستان
له‌واهیمه‌ى باخچه‌یه‌كدا پرِه له‌گوڵى خاشخاش و رِوه‌كه خۆ هه‌ڵواسه‌كان
تارماییه‌ك قۆڵ ئه‌كات به‌قۆڵى سێبه‌ره‌كه‌تاو له‌ئامێزى كه‌سێ ترایت
مردن چه‌ند له‌تۆ ئه‌چێت كچه‌كه!
تۆ چه‌ند له ژیان ئه‌چیت كچه‌كه !
كاتێك به‌سه‌ر ئه‌م بیابانه سه‌رابیه‌دا گۆرانى ئه‌لێیت و
به‌هه‌شت ئه‌وه‌تا له‌ژێر پێتاو له‌جه‌هه‌نه‌میت
نیوه‌ت شوانى خۆت و نیوه‌ت دیلى چاره‌نوسیت
گورگ له‌سه‌ر لاشه‌یه‌كى مردو رِاو ئه‌نێیت ئه‌ویش خۆتیت
ژیان دڵشكانێكى به‌رده‌وامه حه‌بیبم
پیریم ئه‌خه‌مه بوتڵىَ شه‌راب و له گۆرِى كتێبێكا ئه‌ینێژم
تۆش هه‌ڵئه‌گرم بۆ ئه‌و وه‌رزه‌ى گوڵ قه‌ڵاچۆى تێئه‌كه‌وىَ
له‌ناو ته‌مى ئه‌وساڵانه‌ى خواحافیزى وه‌كو گولله‌یه‌كى وێڵ ئه‌تپێكى
وه‌كو ئه‌و مه‌له‌ى به‌ناو ته‌مدا ئه‌رِواو و دڵى ئه‌شكىَ
وه‌ك تارماییه‌ك به‌تاریكیا ئه‌رِواو ئه‌ستێره‌ى لێئه‌كه‌وىَ
وه‌كو كه‌ڵه‌بابێك له‌ناوه‌ختا جارِى كوشتنى خۆى ئه‌دات
وه‌ك به‌هارێك پیر بوونى گوڵ ئه‌یكوژىَ
به‌هه‌ناسه‌ى كوكوختیه‌ك له‌سه‌ر حه‌سارى ماڵێكى چۆڵ ئه‌خوێنىَ وتم:
مه‌رگ ئاواتى مامزێك بوو ده‌رفه‌تى وه‌رزێكیان پێنه‌دا
گۆرانى په‌روانه‌یه‌ك بوو به‌داوى جاڵجالۆكه‌یه‌كه‌وه كه‌رِو خواردى
كفنه‌كانى خۆمان بده‌نه‌وه ئێمه له‌م ئاهه‌نگه ئه‌چینه ده‌ر
ئه‌م تابووت په‌رستیه دورمان ئه‌خاته‌وه له خودا
تۆش به‌م خاچه‌وه جێم مه‌هیله
من گوىَ له‌و عیشقه جاویدانیه ئه‌گرم كه‌سكێجێك بۆ مردن ئه‌كات ،فڵچه‌كه‌ى
ئه‌خاته خوێنى من
كه‌په‌یكه‌رى سوتاوێك دروست ئه‌كات ،خۆڵه‌مێشه‌كه‌ى من ئه‌شێلێت
كه‌كراسێك بۆ موحیبه‌ت ئه‌دورىَ ،ته‌قه‌ڵیك له‌كفنه‌كه‌ى من ئه‌دات
ئاخرتۆ بۆنى ساقى مه‌یخانه‌یه‌كى كۆنه‌ساڵت لێدىَ له دوكه‌ڵى خه‌یاڵا
ساقیه‌ك ،سه‌ده‌یه‌ك ترس و ته‌نیایی به‌دواى خۆیدا رِائه‌كێشێت
خوێنى ئاسكه‌كان ئه‌كاته پێكه‌كانه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رێكى تر
بۆنى ئه‌و زاهیده‌ت لێدى له‌خوێنى كوكوختیه‌كا بۆ خوا ئه‌گه‌رِىَ!
ده‌بوو ئه‌و نائومێدانه شاد بكه‌ین له‌برى سیگاره‌كانیان رِۆحیان ئه‌كێشن
ئه‌و شه‌قامانه به‌خاك بسپێرین خۆشت نه‌چیته گۆرِستان تابووته‌كان ئه‌تبه‌ن
ده‌بوو ئه‌م وه‌رزه ناكامانه به‌جێبێڵین و
سه‌وز بوونه‌وه بده‌ین به‌و خونچانه‌ى ده‌میان له‌سه‌ر لێوى رِه‌شه‌با
كرده‌وه
عیشق بده‌ینه‌وه به‌و چڵه گیایه‌ى له‌دڵى كلۆرى ده‌ره‌ختێكى كه‌نه‌فتا
سه‌وز ئه‌بوو
ده‌نگى باران له‌زاكیره‌ى ئه‌و باخچانه‌دا هه‌ڵگرین ئێواره‌یه‌ك په‌پوله‌كانى
خۆیان به‌خاك سپارد
ئه‌و خاكه سیاپۆشانه ئاو بده‌ین خوێن و سه‌رابیان تیادا بارى
ئه‌و گۆرِانه به‌خه‌ڵوه‌ت بسپێرێن سێبه‌رێك شه‌وانه گوڵه‌كانى ئاو ئه‌دان
قه‌سیده‌یه‌ك بۆ ئه‌و رِۆژانه بنوسین ئه‌ڵقه‌ى تفه‌نگه‌كانمان كرده
په‌نجه‌مان
رِۆحى ئه‌و گوڵه‌ئه‌ستێره كوژراوه بده‌ینه‌وه له‌ئه‌ستێره‌یه‌ك
رِائه‌مێنىَ
ده‌بوو قژى قه‌وزه‌ى رِوباره‌كان دابهێنین هه‌تا مانگ له‌ئاوێنه‌كانا
خۆى ببینىَ
ده‌بوو تاریكخانه‌كانى حه‌قیقه‌ت چۆڵكه‌ین و
ژیان بده‌ینه‌وه به‌و دێوانه‌ى رِۆحى بۆ ئێواره‌یه‌ك به‌جێهێشت
سه‌رخۆشه‌كان له‌مه‌یخانه‌كانه‌وه ده‌چوونه قومارخانه‌كان
دڵ بده‌ینه‌وه به‌و كچانه‌ى كچێنیان به‌مانگ به‌خشى!
من ده‌زانم كه‌تۆ
ئێواره‌یه‌ك له‌و سه‌رى ئاوابوونه‌وه دێیته سه‌ر نه‌خشه‌ى خۆكوشتن و
ئه‌ڵى ى :
(پرسه‌خانه‌كه ئاوه‌دان كه‌نه‌وه ،به‌خودا له‌مێژه من مردووم)
من به‌بۆن عه‌ترى ئه‌و وه‌رزانه‌دا له‌سینه‌ى دێوانه‌كانى شار هه‌ڵئه‌سىَ
به‌كۆڵانه تاریك‌و دڵته‌نگه‌كانا ئه‌چمه‌وه ناو خه‌زانى وه‌رزىَ
ته‌مه‌ن خۆزگه‌یه‌كى بێفایده‌یه بۆ ئاواتێكى ساكار
به‌حه‌قیقه‌تكردنى له‌زیندوو كردنه‌وه‌ى مردوویه‌ك ئه‌چێت
ده‌چمه‌وه خه‌ڵوه‌تى سۆفیه‌ك به‌عیشق ئالوده‌یه‌و لىَ ى ئه‌پرسم
ئه‌رىَ خودا له‌م وێرانه‌وه چه‌ند دوره؟
له‌ئاسمانێكا باڵه‌كان ئه‌سوتێن فرِین چه‌ند بێمانایه ؟!
به‌ڵام ئه‌سته‌مه وه‌ڵامێكت ده‌ست بكه‌وێت له‌مردن بچێت
به‌زمانى ئه‌و له‌كۆتایی ته‌مه‌نا پێت بڵىَ: منیش له‌ژیانى تۆدا بێ
حیكمه‌ت نیم
ئه‌م شه‌وه به‌خوێنى تۆ موعتاده
به‌ڵام تۆ وه‌ك گولله‌یه‌ك نابینایه‌ك ئه‌ینێت به‌دڵى مانگه‌وه
به‌خێرایی ئه‌رِۆیت و ئاورِ له‌كه‌س ناده‌یته‌وه
گوێت له‌قریشكه‌ى ئه‌و فریشتانه نیه ده‌سته‌كانت ئه‌گرن
وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌سێك له‌ئه‌زه‌له‌وه گوىَ ى نه‌بىَ و
چه‌قۆ به‌دڵى بێزمانێكا داكوتىَ،گوێت له‌هاوارى دڵى كه‌س نیه
من ده‌زانم تۆ زه‌مانێك سه‌وداى ژیان ئه‌كه‌یت مردن له‌كرِین نایه‌ت
په‌نجه‌ره‌ى نهێنیه‌ك ئه‌كه‌یته‌وه له‌ودیویه‌وه تێزاب ئه‌بارێت
تۆ شه‌وێك ئاوى گوڵه‌كانى خه‌یاڵ ئه‌ده‌یت
هه‌ربۆ عیبره‌ت ده‌تبه‌نه سه‌ر هه‌ناوى سوتاوى ژنێك
به‌یه‌ك پشت ئه‌چێته‌وه سه‌ر رِه‌چه‌ڵه‌كى مردن
ده‌تبه‌نه ناو داڵغه‌ى له‌خوێنا شه‌ڵاڵ بووى دێوانه‌یه‌ك ئه‌ڵىَ:
(به‌خته‌وه‌رى درۆیه‌ك بوو له‌یاده‌وه‌رى ئێمه‌دا جێیه‌ك نه‌بوو بۆ
نوسینى )
ده‌تبه‌نه كۆڵانى ئه‌و په‌پولانه‌ى له‌سۆراخى گوڵیكا بوو بوون به‌ئاو
من ده‌زانم له‌سینه‌ى كه‌سێكدا سۆراخى عیشق بێفایده‌یه، كه ئه‌و دڵى
نیه
كه‌چى ده‌تبه‌نه ناو جه‌رگه‌ى ماڵیك
هێشتا گوڵى باخچه‌یه‌ك له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ساوه تۆ سه‌راپات شه‌ڵاڵه له‌شه‌ونم
هێشتا پێكى مه‌یزه‌ده‌یه‌ك نه‌شكاوه تۆ پرِى له نائومێدى
په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌رِوى پایزدا واڵا نه‌بووه رِۆحى تۆ سیس هه‌ڵگه‌رِاوه
تۆ له‌و سه‌رى شه‌قامێكه‌وه دىَ ى وه‌ك عاده‌تى هه‌میشه‌یی
جگه له‌سێبه‌ر هیچى تر‌ى پیادا گوزه‌ر ناكات
من به كۆڵانێكا ئه‌رِۆم بۆنى تلیاك و ته‌نیایی ئه‌یكوژىَ
له‌ناو دڵى ماڵێكا گیرۆده‌یه به‌جه‌نگى ده‌ورانێكه‌وه
عه‌یامێكه عاتیفه‌ى تیا نه‌ماوه ،دڵم كۆكه‌ره‌وه
گه‌ر ده‌توانیت به‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه كه‌ساسه‌دا تێپه‌رِیت
به‌ڵام ئه‌و كاته‌ى له‌حه‌وشه‌ى ماڵیكى چۆڵا ئه‌گریت
پیاوێك به پۆساڵه‌كانى شه‌ره‌فیه‌وه
به‌سه‌ر فه‌رشى سورى كچێنیتدا دێته‌وه سه‌ر باخچه‌یه‌كى ژاكاو و
وێرانه‌یه‌ك له‌ته‌نیایی و خه‌ڵوه‌تیك خاڵى له خودا
به‌ڵام تۆ وه‌ك هه‌میشه عاشقى به‌دێوانه ترین پیاوى شار و
دێوانه ترین دۆستى مردنیت
تۆ به‌زمانى كاتژمێرێك ئه‌دوێیت
وه‌ك ئه‌وه‌ى میله‌كانى له‌سه‌ر هاواره‌كانى سكوت
به‌ئومێدى هاتنى مه‌حشه‌ر بسورِێن
كه‌چى له‌ده‌رگاى چاوه‌رِوانیته‌وه پیاوێك مه‌ست دێته ژورىَ و
وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌گوێزانێك له‌سه‌ر دڵت بنوسێت
مه‌رگ به‌دۆرِاندنى عیشقێك ده‌ست پێ ئه‌كاو دونیا ئاخریش به‌قومارى
عیشقێك
به‌گۆرانى وتنى پیاوێك دڵ خۆش مه‌به كه‌ئه‌و لاى لایه بۆ مردن ئه‌كاو
عاقیبه‌ت مناڵه‌كانى هه‌ڵماتێن به‌چاوى تۆ ئه‌كه‌ن
به‌سه‌ماى ژنێك دڵشاد مه‌به كه‌به‌شه‌قامه‌كاندا تێئه‌په‌رِێت
هه‌نگاوه‌كانى له‌ترپه‌ى ترساوى دڵێك ئه‌چێت
(ئاخر ئه‌و هه‌میشه عیشق به‌سه‌ر خۆشى ئه‌شوبهێنێت
تۆش وه‌كو تابلۆ كێشیكى عه‌به‌سى ژیان ئه‌كێشیت )
له‌سه‌ر سه‌كۆى زه‌مه‌نێك به‌ناو خودا رِوخان بووه به عاده‌تى وه‌رزه‌كان
و
سه‌فه‌ر به‌ناو سه‌رابى ساڵ و سه‌ده‌كانا بووه به‌ئولفه‌ت
خه‌ریك بووم بۆم ده‌نوسیت خۆشم ده‌وێیت
له‌ناكاو بیرم كه‌وته‌وه
له‌به‌ردمى ئه‌و گوڵانه‌ى ئیره‌یی به‌و هاورِێیانه‌یان ئه‌به‌ن زوتر
مردوون
بۆچى كه‌نه‌فته‌كان سڵاوى سه‌ربازى ئه‌كه‌ن بۆ مه‌رگ
له‌ناو چاوى ئه‌و ژنانه‌ى ته‌نیا مردن ترسى مردنیان لێدور ئه‌خاته‌وه‌و
دڵیان ئه‌ده‌ن به‌مردن
پێم بڵىَ
بۆچى دڵشكاوه‌كان مه‌یخانه‌كان ئه‌كه‌ن به‌ته‌كیه‌گا
بۆچى باخه‌وانه‌كان سه‌تڵه‌كانیان پرِه له سه‌راب و
سه‌به‌تى قه‌یره‌كان لێوان لێوه له‌سێوى مردوو
پێش ئه‌وه‌ى ئه‌م دڵته‌نگیه ده‌ست بخاته بینا قاقام
گۆرانیه‌كى تر بۆ خۆكوشتنم بڵێم
ئه‌م تاریكیه وه‌كو مردوو خۆرێك سوار سه‌رم بێت
كه‌ره‌مكه‌و پێم بڵىَ
من ده‌زانم له‌وێدا پیاوێك له‌برى گوڵ مارێكى سرِبووى هه‌ڵگرتووه
ژنێك بۆمبێك له‌هه‌ناویدا ته‌وقیت ئه‌كات
تۆ له‌و دیوى په‌نجه‌ره خنكاوه‌كانه‌وه به‌سه‌ر باخچه‌یه‌كى خۆڵه
مێشیدا ئه‌رِوانیت
باخچه‌یه‌ك،پرچى ئه‌كات به‌په‌لكه‌ى پێكه‌نین و هه‌ڵئه‌كرِوزىَ
له‌وه‌ته‌ى هه‌یت چه‌شنى مۆمێك به‌دیار پێكىَ باده‌وه ئه‌سوتێیت
ناوله‌پت پرِه له‌خه‌وى ئه‌و شه‌وانه‌ى گۆرانى بۆ هاوئامێزى ئه‌ڵىَ ى
و
منده‌زانم تۆ به‌سه‌ر بیره‌وه‌ریه كوژراوه‌كانى عیشقێكدا ئه‌رِوانیت
به‌سه‌ر گۆرِستانیكدا ئه‌گریت
نه‌خۆرى به‌یانى رِوى تێ ئه‌كاو نه‌مانگ سڵاو
له‌وه‌ته‌ى تۆ هه‌یت چه‌شنى سه‌رخۆشێك ئه‌رِۆى به‌رِێگادا
وه‌ك ئه‌وه‌ى به پێكانت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بنوسیت خۆشم ئه‌وىَ ى
وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌چاوه‌كانتا مردن بۆ شه‌وێك رِوت كه‌یته‌وه
له‌وه‌ته‌ى تۆ هه‌یت له‌و دیو شه‌هیدبوونته‌وه خه‌ونه‌كانت به‌خاكى
فیراق ئه‌سپێریت
له‌وه‌ته‌ى تۆ هه‌یت دڵدارى له‌گه‌ل مردن ئه‌كه‌یت و
پیاوێك قۆڵ ئه‌كات به‌قوَڵى سێبه‌ره‌كه‌تاو
قوڵ ئه‌كه‌یت به‌قوڵى سێبه‌ره‌كه‌یاو
ئێواره‌ى وه‌رزه‌كان بۆ به‌هار ئه‌نوسیته‌وه
سه‌ربورده‌ى ناكامیه‌ك ئه‌گێرِیته‌وه بۆ ده‌ریا
ده‌ستى نادیارى (با)ش له‌گه‌ڵ دڵته‌نگى ئێواره‌یه‌كا ده‌تبا
له‌وه‌ته‌ى تۆ هه‌یت ئه‌لێیت با ژیان له له‌دڵته‌نگى باخچه‌دا بنێژین
بابچینه‌وه كوخه سارده‌كانى خه‌یاڵ
له‌وانه‌یه هه‌زار سه‌ده‌ى تر باران نه‌بارێت
له‌وانه‌یه تۆزێكى تر داكاته خوێن
((باپارچه‌یه‌ك له‌ده‌ر به‌ده‌رى یه‌كترى بۆ یادگار هه‌ڵگرین
با له‌ته‌نیایی دڵمان به‌شى یه‌كترى بده‌ین
باله‌سه‌ر دیوه نادیاره‌كه‌ى رِۆحمان شه‌راب بنۆشین ))
له‌وه‌ته‌ى تۆ هه‌یت گوڵى خه‌یاڵ ئاو ئه‌ده‌یت و
ئومێدى سه‌راب و گوڵى نایلۆن ئه‌بینى
ژیان به‌چراى شه‌وێك ئه‌گرِێت پرِكراوه له‌خوێنى تۆ
ئه‌و گوڵانه‌ى به‌ده‌م به‌ره به‌یانه‌وه پێئه‌كه‌نن به‌ئه‌شكى تۆ ئاو
ئه‌درێن
له‌وه‌ته‌ى تۆ هه‌یت پیاوێك به‌لێوى خه‌نجه‌ره‌كه‌ى ماچت ئه‌كاو
هاوارئه‌كه‌یت:
باخودا دڵى لێمان نه‌یه‌شێت ،كه‌چى دڵى یه‌شا
باحه‌زره‌تى مه‌ریه‌م نه‌گرى ،كه‌چى گریا
بامانگ به‌ئاسمانه‌وه تاقه‌تى نه‌چێت ،تاقه‌تى چوو
باپه‌یكه‌ره‌كه‌ى عیسا نه‌روخێت ،كه‌چى رِوخا!
|