ئه‌م لاپه‌ره‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌ریز.ابراهیم هه‌ورامانی

له‌ ئینتزارى ته‌قولبابێك دا

به‌قه‌ولى دایكم :

كه‌پاسارى یان ده‌جروێنن

میوانێك به‌نیازه‌ بێته‌ لامان

**** *** ****

(1)

هه‌میشه‌ چاوم له‌ دارتووى حه‌وشه‌كه‌مانه‌

هه‌میشه‌ گوىَ قولاخم

بۆ بیستنى ،جریوه‌ى پاسارى یان .

ماڵ چۆڵ و هۆڵ !!!

ژوور سارد وچۆڵ!!!

ته‌نیا سیماى من و

ده‌نگى من و

جوڵه‌ى من شك ده‌با ماڵ

*** *** ***

(2)

هه‌ناسه‌م شه‌كه‌ت و

دیده‌م ماندوو

شیعریشم چاوه‌رِىَ ى میوانه‌ .

*** *** ***

(3)

نه‌ له‌حزه‌كانى به‌یانیان

نه‌كاتى ده‌مه‌ونیوه‌رِۆ

نه‌ ئینتزارى ئێواران

نه‌ته‌نیایى پاش غروب

ده‌ستیان نه‌گه‌شته‌ ته‌قولبابى دڵ .

كات تێپه‌رِى و

دڵم بویه‌ دڵۆپىَ ئاوو.......

*** *** ***

(4)

چل وحه‌وت ساڵم تێپه‌رِاند

چل وحه‌وت زستانى سارد

چل و حه‌وت پاییزى غه‌مگین

چل و حه‌وت هاویینى بىَ سێبه‌ر

چل و حه‌وت به‌هارى ته‌نیا

ته‌نیا و

ته‌نیا چاوه‌رِىَ بووم .

نه‌مانگ سه‌رێكى له‌ژووره‌كه‌م داو

نه‌ چڵه‌ وه‌نه‌وشه‌یه‌ك

بوویه‌ هاورِێم .

*** *** ***

(5)

به‌م ته‌نیایى عومه‌ره‌مه‌وه‌

هاكا له‌چاوه‌رِوانى تۆدا

مه‌راقم كرد

31\12\2010

 

ئه‌م لاپه‌ره‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌ریز.ابراهیم هه‌ورامانی