هاوارێك بۆخۆشه‌ویستـــــــى !!
(جه‌لیل
سه‌عید)
كاتێك
ئه‌م گێتى یه دێته ئاراوه و وجودى خۆى ده‌سه‌لمێنێت ،
رِاستیه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره كه له‌ژیانى ته‌واوى بوونه‌وه‌رانى
سه‌ر زه‌وى بىَ منه‌ته ، هه‌ربۆ زیاتر به‌ئاگابون و رِاستى ئه‌م
باسه ئه‌وه‌تا ئه بینین هه‌موو بو نه‌وه‌ره‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى
هاو ته‌ریب له‌كۆڵناوه و له گۆشه‌یه‌كى سه‌رزه‌وى جۆره‌ها
باڵنده و له‌جێگه‌یه‌كیتر جۆره‌ها حه‌یوان وله‌جێگه‌یه‌كیتر
زینده‌وه‌ره ئاویه كان و له‌جێگه‌یه‌كیتر یش ئه‌و بو
نه‌وه‌رانه‌ى كه له‌ناو ئاو له وشكانیش ده‌گوزه‌رێن واته‌ده‌ژین
كه به‌مه‌زه‌نده‌ى من جۆره بونه‌وه‌رێكى به هێزن له رِوى
فه‌سله جیه‌وه ، به‌لاَم له گه‌ڵ ئه مانه‌شدا جۆره
بونه‌وه‌رێكى به‌هێزو و هوشیار له‌ناویاندا ئه‌ژى و بوه‌ته
سه‌ردارى هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كانیتر له رِو ى پێكهاته‌ى ئه‌قڵه‌وه
، كه ئه‌ویش مرۆڤه ، به‌لاَم ئه‌م مروڤانه‌ش له جۆره ها رِه‌نگ
و پێكهاته‌ى فه‌سله جى و ته كوینى جه‌سه‌دى پێكهاتوون ، ده‌كرێت
ئه‌م بونه‌وه‌ره له‌رِوى ره‌ِنگ و جه‌سته‌و هێزه‌وه یان بَڵێین
قه باره شه‌وه جیاوازیان هه یه به لاَم تاكه مرۆیه‌ك نى یه
ئه‌ندامێكى ساده‌ى له ئه‌و یتر جیاوازبێت ، هه‌روه‌ها هۆش و
زاده‌ى عه‌قڵێكى پرِبیرو ئه‌ندێشه له‌ناخیاندا هه‌یه به‌لاَم له
مرۆیه‌كه‌وه بۆ مرۆیه‌ككیتر ئاستى عه‌قڵ و هوشیارى جیاوازه !
بۆچى ؟ ته‌نهاو ته‌نها له‌به‌ر جوڵه‌و هه‌وڵوئیراده‌ى ئه‌و
مرۆڤه‌یه هه‌ركه‌سێك ته‌مبه‌ڵ و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێت بێگو مان
ده‌توانێت بگاته كه‌سێتى یه‌كى سه‌ركه‌وتوو ، ئه‌و كاته‌ش كه
كه‌سێتى یه‌كى سه‌ركه‌وتوى پێكهێنا له‌سه‌ر ئه‌م گێتى یه
ئه‌توانێت وه‌كو بو نه‌وه‌رێكى به خشنده له‌گه‌ڵ ته‌واوى بو
نه‌وه‌ره‌كانیتردا هه‌ڵبكا ت ، ئه‌وه‌تا دواى سه‌ردده‌مى
(نیانده‌رتاڵ) هه‌رئه‌و بونه‌وه‌ره‌بوو توانى له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى
زۆر بونه‌وه‌ریتردا خۆى بگونجێنێت و هه‌ڵبكات و سودى لێوه‌ر بگرێت
بۆژیانى ، به‌لاَم ئه‌مه‌ش به‌رِاى من كارێكى به‌رژه‌وه‌ندى
گه‌رىیه چونكه مرۆڤ ته‌نها بۆ سودوه‌رگرتن بۆئاسانكارى و بژێوى
خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و گیاندارانه‌دا ژیاوه به‌بىَ ئه وه‌ى تۆزقاڵێك
سۆز‌و خۆشه‌ویستى هه‌بووبێت بۆى ، هه‌ندێجار ئازاریشیداوه‌و به
درِندانه‌ترین شێوه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵداكردوه وه كو په‌ناى
بردوه‌ته به‌ر كوشتن و قه‌لاَچۆكردنیان وخواردنى گۆشتیان كه
ئێستا بوه‌ته نه‌ریتێكى باو به‌بىَ گۆشتى ئه‌و گیانداره
به‌سه‌زمانانه سفره كانمان به‌چۆڵ ده‌بینین هیچ به‌هاو بایه‌خێك
نادریته ئه‌وخوانه‌ى ئه‌وساته‌وه‌خته‌ى كه به‌بىَگۆشت
ده‌گوزه‌رێت ، هه‌رده‌خۆین به‌بىَ ئه‌وه‌ى بیربكه‌ینه‌وه
له‌گیانیان ،چىبه‌سه‌رهات و بۆكوىَچوون !! به‌هه‌رحاڵ ،
باله‌بابه‌ته‌كه دورنه‌كه‌ومه‌وه ، باشه ئێمه كه‌ده‌رك به
ئه‌م هه‌موو سروشت و خه‌لقنده‌وبونه‌وه‌رانه‌و مردن و ژیان و له
ناو چون و فه‌نابو نه‌بردبێت و له كۆتایدا جه‌سته ئه‌بێته‌وه
به‌خاك و گیان هه‌ڵده‌كشێت و به‌ره و یه‌زدان ئه‌رِواته‌وه ،
بۆچى ئێمه‌ى مرۆڤ كه‌له‌سه‌ره‌تاى دروستبونمان له‌سه‌رگۆى زه‌وى
له‌یه‌ك دایك و باوكین و مێژویه‌كى دورو درێژ هه‌مومان
كۆده‌كاته‌وه و ده‌مانكاته‌وه به خوشك وبرا ، ئێستا په‌رش
وبلاَو بونه‌وه‌یه‌ك له ئارادایه له چه‌ندین نه‌ته‌وه و ئاین
و
چین و
توێژێكدا بلاَو بوینه‌ته‌وه ، كه ئه‌وه ش سروشتى ژیان
وایكردووه گرنگ نى یه به‌لاَم لێره دا من قسه‌م له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگاى خۆمانه كه له‌ئه‌م سه‌رگێتیه‌ین له كیشوه‌رى ئاسیا
له‌ئه‌م ولاَته‌ى خۆماندا بابه له‌كوردستانى گه‌وره‌ش ده‌گه‌رِێم
، دێمه‌سه‌رئه‌م پارچه‌ئازادبووه‌ى خۆمان كه‌ماوه‌یه‌كى كورته له
چنگى مرۆڤه درِنده‌كان رِزگارى بووه كاكه‌وازله‌م هه‌رێمه‌ى
خۆشمان دێنم دێمه سه‌ر پارێزگاكه‌م نا سه‌ر قه‌زاكه‌م ناوه‌ڵلاَ
دێمه سه‌ر گه‌رِه‌كه كه‌ى كه‌خۆم تیایدا ئه‌ژیم ، رِۆژانه
ئه‌بینم هه‌ر بابایه‌و به‌خیلى به‌دراوسێكه‌ى ئه بات ، كه‌سێكى
شاره‌كه‌م بابڵێم گه‌رِه‌كه‌كه‌م ده‌یه‌وێت سامانى دونیا بۆ
ئه‌وبێت و دراوسێ كه‌شى نان نه‌بێت بیخوات ، هه‌ر ئه‌م هۆكاره شه
وایكردووه تو ندوو تیژى به ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ئارادابێت ، هاورِى
له گه‌ڵ هاورِێكه‌یدا له‌كاتى گفت‌و گۆو بیرورِاگۆرِینه‌وه‌یه كدا
بگه‌یه‌نێته پێكهه‌ڵپرِژان و هه‌ست برینداركردن وته‌نانه‌ت
جه‌سته‌برینداركردنیش ، ئه‌وه من ده‌ڵێم چى هه‌ندىَ جار كوشتن و
برِین دێته ئاراوه ، زۆرجار ئه م ناكۆكیه ئه‌گاته ناو
خێزانه‌كانیش برا رِقى له برایه باوك رِقى له كورِه
له‌كچه‌كه‌یه‌تى خوشك له‌باو ك وبراو دایك‌و ..هتد ، به‌بێئه‌وه ى
له‌و ساته وه‌ختانه‌ى له ده‌رونیان هه‌ڵده‌چێت له‌و ته‌مه‌نه
كورته‌ى ژیانیاندا بیر له فه نابوون و له ناو چوون بكه‌نه‌وه
یه‌كسه‌ر ده‌رون و جه‌سته‌ى یه‌كترى بریندار ئه‌كه‌ن ، له‌زۆر
جێگاش ده‌بینین له‌سه رمادده یه‌كى بێنرخى جێماو له ئه‌م
سه‌رگێتیه ژیانى یه‌كترى ته‌واو ئه‌كه‌ن به‌بىَ ئه‌وه‌ى بزانن كه
( مادده له نه‌مان نایا و له هیچه‌ش په‌یدانه‌بووه ) جیل
به‌جیل و چین به‌چین بۆ نه‌وه‌كانى ئاینده‌ى جىَ ئه هێڵن ، كه‌س
دواى فه‌نابوون خاوه‌نداریه‌تى هیچ شتێكى نامێنێت ، بۆیه
دووباره ئه‌م په‌یامه ئه‌ده‌م به‌گوىَ ى هه‌موو مرۆڤــه رِوح
سوكه‌كانى سه‌ر رِوى زه‌مین ده‌ڵم ئازیزان ژیان ئه‌وه‌نده كه‌مه
به‌شى خۆشه‌ویستى ناكات چۆن پىَرِائه‌گه‌ن رِق له‌یه‌كترى
هه‌ڵگــــرن ؟؟؟؟!!