|
شانۆ
گه‌ریه‌كی یه ك په‌رده‌یی مۆسیقایی یه بێده‌نگ : ـ
{هیوا
له مه‌نفای جه‌نگه‌ڵدا
}
شوێن / ژورێكی
ئاسایی یه ، چه‌ند كه‌ل و په لێكی پێویست به شانۆ كه‌ی تێدایه
..
كات/ ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌كی پایزیی یه
كچ/
له‌سه‌ر چوارپایه‌ك رِكشاوه ، له گه‌ڵ مۆسقایه‌كی وه‌رزشی به خه‌به‌ر
دێت ، به ده‌م باوێشكدانه‌وه هه‌ڵده‌ستێت هه‌ندێ وه‌رزشی پێویست
ده‌كات ، مۆسقا به‌رده‌وامه ، ده‌نگی لێدانی ده‌رگا ده بیسترێت ،
به‌گورجی به‌ره‌و ده‌ر گاكه ده‌رِوات ، ده‌ر گاكه ده‌كاته‌وه و
ده سڵه مێته‌وه ، خێرا ده‌رگاكه دا ده خاته‌وه ، به ده‌م هه‌ناسه
برِكێوه ده خزێته سه‌ر زه‌وی ، مۆسیقایه‌كیتری تایبه‌ت ده
بیسترێت ، ورده ورده هه‌ڵده ستێته‌وه ، ده‌نگی تێَپه‌رِبونی
رِیزێك ئۆتۆمۆبێل یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌بیسترێت ،له گه‌ڵ
تێپه‌رِ بونی هه‌ر یه كێكیان كچه‌كه ده هه‌ژێت ، ده‌نگی
سه‌یاره‌كان به‌ره‌و نزم بوون ده‌رِۆن ، ورده ورده له‌گه‌ڵ نه‌مانی
ده‌نگی ئۆتۆمۆبێله‌كان رِه‌نگی رِوخساری دێته‌وه سه‌ر خۆ و
ئاسایی ده بێته‌وه ، به‌ره‌ورِوی كاتژمێره‌كه ده‌رِوات ،
ده‌ستی بۆ كاتژمێره‌كه درێژده‌كات به‌نیازی داگرتنی ، ده‌نگی ده‌سرِێژێك
گولله ده‌بیسترێت ، به‌په‌له رِاده چڵه‌كێت و له
كاتژمێره‌كه دور ده‌كه‌وێتنه‌وه ، مۆسیقایه‌كی خه‌مگین
ده بیسترێت ، له‌گه‌ڵ مۆ سیقادا شیوه‌ن ده‌كات ، به‌ده‌م
شیوه‌نه‌وه رِوه‌و په‌نجه‌ره‌كه ده‌رِوات ..
|