شانۆ گه‌ری / سه فه‌رێك به‌ناو تابوتی عه‌شقدا
شانۆیه‌كی یه‌ك
په‌رده‌یی یه
ئه‌م شانۆ
یه زاده‌ى نارِه‌زایی شه‌رِی نه‌گریسی ناو خۆی ئه‌وكاته‌یه كه
له ده‌رونێكی پرِخه‌مو مه‌ینه‌تیه‌وه هه‌ڵقولاَوه ..
(
ئه‌م شانۆیی یه ( 4 ) جار كاری تێداكراوه و نمایش كراوه له
لایه‌ن چه‌ند
هونه‌ر مه‌ندێك له سالی
1996و1997و1998و2001)
ته خته‌ی شانۆ
ژورێكی تێكچوی شڵه ژاوه ، دیواره‌كانی هه‌ندێ وێنه‌ی لار و وێری
پیا هه‌ڵواسراوه ، له ناوه رِاستی باگراوه‌ندی شانۆدا وێنه‌ی
كاتژمێرێك دروستكراوه ، كاتژمێره كه لار بوه ته‌وه و وێنه‌ی
توانه‌وه‌ی پێوه دیاره ، له ناوه رِاستی ته خته‌ی شانۆدا سه
كۆ یه‌ك هه‌یه ، لای چه‌پی شانۆ پیانۆیه‌ك هه‌یه و كورسیه‌كی له
به‌ر ده‌م دایه ، هه‌موو ناو ژوره‌كه په‌رِرِه كاغه‌زی تیا
بلاَو بوه‌ته‌وه وته‌واوی ژوره‌كه‌ی گرتوه ته‌وه ، لای رِاستی
شانۆ عه‌لا گه‌یه‌كی جل هه‌ڵواسین هه‌یه ، به‌لاَم جل و
به‌رگه‌كان له ناو شانۆدا بلاَو بونه‌ته‌وه .
سه‌ره‌تا/ كچێك
له‌سه‌ر كورسی به‌رده‌م پیانۆكه دانیشتوه ، ته‌نها قژی دیاره ،
كه به‌درێژی پشتی كورسیه كه‌دا هاتۆته خواره‌وه ، له م
كاته‌دا ده‌نگێكی حه‌زین دێت ، كچه‌كه له گه‌ڵ ده‌نگه‌كه‌دا
چه‌ند جوڵه‌یه‌كی شانۆیی ده‌كات، ده‌نگه‌كه : ـ
یادگاریه‌كان له
گه‌ڵ زه‌مه‌ندا ئه‌توێنه‌وه ، زه مه‌ن خۆشه‌ویستی ئه تۆرێنێ ، .
كچه‌كه / ( به
پچرِ چرِ و ده‌نگێكی به‌رز ده قیژێنێ ) زه .. مه .. ن . بوه ..
سته .! ( به هێمنی ) یادگاریه كان وه‌ك زه‌نگێك له ده‌ر گای
بیر كردنه‌وه ده‌ده‌ن .
ده‌نگ / زه مه‌ن
، تۆزی لێنیشتووه ، خۆزیاكان له لێڵی خۆیدا وون ده‌كات .
كچه‌كه / ( هاوار
ده‌كات ) زه‌مه‌ن .. بوه‌سته .ز ه‌مه‌ن بوه‌سته ( ده‌شڵه‌ژێ )
ز. ه ..مه ..ن بوه .. س سته .ئااای چۆن رِۆژگاری رِۆژانی
ده‌زگیرا نیمان به‌سه‌ر برد .. زه‌مه‌ن بوه‌سته ..
ده‌نگ / ئه‌وه‌ی
..ئه‌رِوا ته‌مه‌نی ئێمه یه نه‌ك زه‌مه‌ن .
كچه‌كه / ته‌مه‌ن
، بوه‌سته ، خوا زیارم ژیانی هاوسه‌رێتیمان ئاسوده‌و به
خته‌وه‌ر بێت ، ( به شڵه‌ژاوی یه‌وه به‌ره و پیا نۆ كه رِا
ده‌كات ، دواتر جل و كاغه‌زه‌كان هه‌ڵده گرێته‌وه و هاوار
ده‌كات ) زه مه‌ن بوه سته ( دواتر له به‌رامبه‌ر كاتژمێره كه
ئه‌وه ستێت و ده قیژێنێ) زه‌مه‌ن .. بوه‌سته .. ته‌مه‌نی
ئێمه .. بۆ یاریه‌كانی تۆ ده‌رد نا خوات ، ( به هێواشی و پچرِ
پچرِ ی ده‌كه‌وێته رِێ دوباره ئه‌ڵێته‌وه ) زه‌مه‌ن بوه‌ستــ
... هتد . (ده‌رِواته ده‌ره‌وه ).
كورِ / ( ده‌ر
ده‌كه‌وێت ) ئه‌وه‌ی .. ئه‌رِوا ته‌مه‌نی ئێمه یه نه‌ك زه‌مه‌ن
، ( ده‌نگی زه‌نگ ده‌بیسترێت ، رِێبوار سه‌ری داخستوه ،
ئه‌لبومێك شۆرِده‌بێته‌وه ، به‌ر سه‌ری ده كه‌وێت ، ده سڵه
مێته‌وه و ده شڵه‌ژێت ، ده‌رِواته دواوه ، دواتر ده‌ستی بۆ
ئه‌بات )
نیوه رِۆت شاد ،
ئازیزه‌كه‌م ، له خۆشیاندا بێزار نه بویت ؟ منیش له
ته‌ماشاكردنی وێنه‌كان تێر نابم ، چونكه هه‌روا به ئاسانی له
یادم ده‌رناچن ، به‌ڵێ ئه‌مه به‌ری رِه‌نجی ( به‌سه‌ر سامیه‌وه )
ساڵه‌های دڵداریمانه ، هه‌رگیز له ته‌ماشایان بێزار نابم (
به‌ره‌و كاتژمێره كه ده‌رِوات و قا قا پێده‌كه‌نێ و ئه‌ڵێ)
جوانه ، باشه ،، پیرۆزه ،ئه‌رێ به‌رِاست خه‌ریكه بیرم ئه‌چیچت
، ئاواتی هاورِێم بۆ داوه‌ته‌كه چاوه رِێمان ده‌كات ،به ژیانم
وت كه‌چی ووتی ( به‌ده‌نگی كچ) تۆ سه‌رت له خۆت تێكداوه ،
باتۆزێك به ئوسوڵه‌وه برِۆین ، تۆ زێ خۆت رِێك بخه‌و ته‌له
فونێكیان بۆ بكه . منیش وتم ، ئی َباشه له‌مه چاكتر چیه خۆ بۆ
خوازبێنی نارِۆم ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م هه‌یه‌و ته‌واو ( سه‌یری خۆی
ئه‌كات ) هیچم نیه و له هیچم كه‌م نیه خوا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
یاوه ، به‌لاَم ئه‌ویش دوباره وتی ( به‌ده‌نگی كچ ) با پێشتر
ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه ، ( به تاكه پێلاَوه‌كه‌ی وه‌كو ته له
فون به‌كاری ده هێنێت ) ئه‌لۆ .. ئه‌لۆ.. كاك ئاوات ، نیوه‌رِۆت
باش .. ئه حواڵت چۆنه ؟ هه‌ر له خۆشیابیت .. كاكه پێویستی به‌و
ئه‌زیه‌ته نه‌ده‌كرد ، نا.. نا .. خۆتان هه موو شتێكن بۆ ئێمه
.. ئێ باشه .. باشه .. باش .. ئا ئا وا به‌رِێوه‌ین .. وادێین
.. دێین .. باشه ..به‌سه‌ر چا و .. خوات له گه ڵ ..( به
بێزاریه‌وه پێلاَوه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه پێی ) ئێ ی ژیان ..
سه‌ره‌تای به‌یه‌كتری ئاشنا بونمان چه‌ندین به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی
ژیانی هاو سه‌رێتیمان دارِشت ، چه‌ندین داری هه‌مه جۆرمان رِواند
، كه‌چی نه‌هاته به‌ر ، چه‌ندین گوڵمان له باخی ژیان چاندو
گوڵیان نه‌گرت و به سه‌وزی سوتان له م ولاَته سه‌ر و سیما
خوێناویه‌دا ، ئای ژیان چه‌ند قێزه ونی ، مه حاڵه ژیانی
ئاسوده‌یی ، به هه‌ر حاڵ و كوێره وه‌ریه‌ك بێت به‌یه‌ك
گه‌یشتین و به یه‌ك شاد بووین ، به‌لاَم ژیانی ئێمه لێره دا ته
نها به یه‌كتر شادبوون نیه ، ! لێره دا زمانی گفت‌و گۆ ی رِاستی
، زمانی بزه و به خته‌وه‌ری ، زمانی هۆنراوه‌ی بێ غه‌ش لاڵه لاڵ
، زمانێك كه جوانی و شادی به ژیان ببه خشێت لاڵه و گۆ ناكات ،
بونه‌كان ژێر خاك نراون ، لێره دا هه‌موو شتێك ده‌بێت به ویستی
ئه‌وان بێت ، دوور له هه‌موو ویست و ئاره زوو سۆزی مرۆڤایه‌تی ،
دور له سه‌ر به‌ستی له م ولاَته به‌ناو ئازاده‌دا ، ئا خر ئازیز
، ئه‌ی بوكی تازه‌ی سه‌ره‌تای ژیانم ، رِاسته ئێستا له ئامێزمایت
، به‌لاَم ، به گومانم ، هه‌مومان له ئامێزی گومانداین ، به‌ڵێ ،
بۆیه ژیانمان لێره دا مه‌حاڵه ، (گریان) ئاخ له ده‌ورو به‌ر !
چۆن بیر ئه‌كه‌نه‌وه ، وا ئه‌زانن ژیان ته‌نها بریتیه له هێنا
نه‌دی ما فێكی سه‌ره‌تایی ، وێرِرِای پیرۆزبایم پێم ئه‌ڵێن ،
ئاواتت هاته‌دی ! یا كاروانی هاورِێم ده‌ڵێ( به ده‌نگێكیتر)
پیرۆزه ، ئێوه شاد‌و كامه‌ران و ئاسوده ، منیش به‌ره‌و به‌رداشی
مه‌رگ ، ئه‌م وته‌ی كاروان گولله‌یه‌كی وێڵ بوو دڵی هه‌ڵكۆڵیم ،
ئاخر هاورِێم ئه‌ی كاروانی په پوله ، ئاسا ، ئه‌ی ئێمه‌ش
هه‌ردوكمان دوو په‌پوله‌ی ئه‌م باخچه ئاگراویه نین ؟ ئێمه‌ش
به‌گرِی ئه و ئاگره له ناخه‌وه هه‌ڵنا پرِوكێین ؟ ئه‌وه‌تا
رِێگا مان وون كردووه ، ئه گه‌رِێین ،بۆ تروسكایی یه‌ك ،
ئه‌وه‌تا چاوه‌كانمان داوه‌ته ده‌ستی دوكه‌ڵی كۆچ و سه فه‌ر ...
ئه گه‌رِێین بۆ سێبه‌ری دوكه ڵێكی خه‌ستی دوور له ئاگره مه
رگاویه كان ، ( پشویه‌ك ئه‌دات و له سه‌ر سه‌كۆكه رِائه كشێت ،
مۆسیقا ، هه‌ڵده ستێته‌وه به ده‌م قسه‌وه ) ئاخر ئه‌ی په
پوله‌ی هاورِێم ، چیتر رِو كه‌شی مه‌نوێنه ،تكات لێده‌كه‌م ،
تكات لێده‌كه‌م تۆزقاڵًێك بچۆره ناو ئاخنی شته‌كانه‌وه ، چونكه
هه موو شتێك له شتێكه‌وه دێت ، ناوه‌رۆكی شته‌كان بخوێنه‌وه
بزانه ، بۆ گه‌نیان چه‌ند برِ ئه‌كــــا ت .
(به هه‌ڵچونه‌وه
هه‌ڵده‌ستێته‌وه ، به‌ده‌نگی به‌رز ) هه‌موو شته‌كان بۆ
گه‌نیانكردووه ، هه‌میشه ئه‌مه‌شم به ژیان ئه‌ووت ، ( به
تورِه‌یی یه‌وه ) خۆمن خۆم بۆ هه‌ڵپه‌رِكێ و زه‌ماوه‌ند
سازنه‌داوه ، به ویستی خۆشم نه‌بوه به‌مجۆره بێمه ژیانه‌وه ،
كه چی ئه‌ویش به‌رِوویه‌كی خۆش و به هێمنی ئه‌یووت
:(له‌سه‌ركورسیه‌كه دائه‌نیشێت ، به ده‌نگی كچ ) ئای هاوسه‌ره
خێر له خۆ نه‌دیوه‌كه‌م ، پاشماوه‌یه‌كی كورتی هاوسه‌رێتیمان ،
پاش تاكه یه‌ك مانگ ، پاش شادی و كامه‌رانیه‌كی كه‌م ، بۆ ده‌بێت
له زێدی باب و با پیرانمان دوركه‌وینه‌وه ، ؟ بۆ ، له جێ
نزرگه‌ی دڵداریمان .. بۆ ده‌بێت باخچه‌ی گوڵه كانمان به قه‌ده‌ر
بسپێرین ؟ بۆ ؟ ئازیزه‌كه م هێنده رِشبین مه‌رِوانه ژیان ،
ژیان رِێگایه‌كی دوور ی ژێر پێكانته ، تۆ هه‌موو ژیا ن و
سه‌روه‌تی خۆت فرۆشت ، بۆ خاتری هیچ ، تۆ بیركردنه‌وه سه‌ری لێ
تێكداویت ، منیش ئه‌م ووت ( به هێمنی و ده‌نگی خۆی ) ئه‌ی
شاگوڵی وه‌رزی ژینم ! بینایی چاوانم .. به‌ڵێ ، ( چه‌ند پارچه جل
و به‌ر گێك هه‌ڵده‌گرێت و سه‌یری ئه‌كات ) به‌ڵێ ، فرۆشتم ،!
به‌لاَم كام فرۆشتن ، ؟! ئه‌و فرۆشتنه‌ی كه پرِه له ئازار‌و
شه‌رمه‌زاری ،.. به‌ڵێ ئه‌ویش به سیمایه‌كی ئامۆژگاریه‌وه
ده‌یوت : ( ده‌نگی كچ) به‌لاَم كه‌تۆ هه‌ست ده كه‌یت له‌ده‌ست
دانی كه‌ره‌سته‌و ماڵه‌كه‌ت ئازارت ئه‌ده‌ن وه‌شه‌ر مه‌زاریه ،
سه‌رباری ئازاره سه خته‌كانیتری ئه‌م شاره ، بۆ هه‌وڵ نا ده‌یت
دوور بیت ، له‌و ئازاره جه‌رگ برِه ! .. چونكه به
بیركردنه‌وه‌و خۆ خواردنه‌وه له ناخی خۆتدا ، ئه‌مجۆره بیر
كردنه‌وه‌یه ژیان ئه شێوێنێ ، به‌لاَم به هه‌وڵدان رِێگای دوری
ژیان به‌شادی ئه برِێت ، منیش تورِه ئه بووم و هه‌ڵئه چووم
وئه‌مووت : ( به تورِه‌یی یه‌وه ) خۆمن نامه‌وێ بیان فرۆشم
به‌لاَم گاریگه‌ریه نا هه‌مواره‌كان فرِێ یا ن ده‌داته
مه‌زادخانه بێویژدانه‌كانی ژینه‌وه ، ئه‌ویش هه‌ر به‌رِویه‌كی
خۆش و زه‌رده‌خه‌نه‌وه دڵنه‌وایی ئه‌كردم و وه‌كو هه‌میشه
ده‌یووت : (ده‌نگی كچ) نانا پێویست به خۆ سه‌غڵه‌تكردن ناكات ئیتر
ئه‌مه ژیان و قه‌ده‌ره ئه‌بێ وا بێت ، ئه‌وه‌نده بیری
لێمه‌كه‌ره‌وه گرنگ هه‌وڵدانه بۆ هێنانه‌دی ژیانێكی شێوه
مرۆڤانه ، دانیشه و پشویه‌ك بده ، هه‌رچی خشڵ وزێرِی هه‌یبوو
هێنای وتی برِۆ ئه‌وانه‌ش بفرۆشه من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مانه
به كۆت‌و زنجیرده‌زانم كه ده‌كرێنه گه‌ردنی كچانی نارِۆشنبیر ،
هه‌ر چه‌نده خه‌تای ئه‌وانیش نیه ، چونكه ئه‌مه ش نه‌ریتی
كۆمه‌ڵگایه سه پاوه له‌ژیانی خه‌ڵكیدا .. برِۆ بیانكه به
پاره ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو یادگایانه‌دا ، با بیانكه‌ین به به
به‌له می ئه فسوناوی بۆ ده‌ربازبوون له‌م وولاَته جه‌نگه‌ڵ و
وێرانه‌و خوێناویه‌دا ، منیش وه‌كو چۆن دیوه‌زمه‌یه‌ك بكێشێت به
په‌نا گوێم‌دا ، ئاوا كه‌رِو كاس بووم ، دواتر هه‌ندێ هاتمه‌وه هۆش
خۆم و به هێوری پێم ووت : ئه‌ی تریفه‌ی مانگی من ، منیش ئه‌وه‌م
ده‌وێت له م جه‌نگه‌ڵه‌دا ده‌ربازبین ، چونكه به‌ر پرِنیشكی
كوره‌ی ئه‌م ئاگره ده‌كه‌وین وهیواو ئاواته‌كان هه‌روا به
ساوایی ده‌نێینه چاڵ ، ئێمه لێره خه‌ممان ته‌نها خه‌می نان نیی
یه ، مرۆڤ لێره له تینوێتی تاقه یه‌ك تروسكه‌ی سه‌ر به‌ستیدا
ئه خنكێت ، ده‌بێ به پێناس گه‌لێكه‌وه له‌زێدی خۆمان گوزه‌ر
بكه‌ین ، ئه‌گینا ئه‌بینه خۆراكی ئاگری به‌رداشی شه‌رِ . به‌ڵێ
شه‌رِ !!!...
لێره ژیان كۆت و
به‌ندی نێو قه فه‌سی خورافیاته .. به‌ڵی ژیان ته‌نها بۆ
ئه‌وكه‌سانه‌یه تۆزقاڵێك هه‌ست و سۆزی مرۆڤایه‌تیان نه‌بێ ، (
هه‌ندێ ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ر ئه‌كات و هه‌ندێ كا غه‌ز هه‌ڵده‌گرێت
وبه خێرایی سه‌یریان ده‌كات و فرِێ یان ئه‌دا ته‌وه سه‌ر زه‌وی
، ئه شڵه‌ژێ و به شێوه‌یه‌كی هستریا ده‌ڵێ ) ئای له‌م تۆفانی
ئه‌ڤینه ؟ ! دوو رِیانی مه‌رگ ،، نیشتیمانی دڵداری یه ، رِووحی
ئازیزی دوو بولبول له‌به‌ر ده‌م شمشێرێكی دوو ده‌مدایه ،( رِوه‌و
عه‌لاگه‌كه ده‌رِوات و هه‌ڵیده‌گرێت و قسه‌ی له گه‌لاَ ئه‌كات )
خۆ شه ویستیمان له ترۆپكایه به‌لاَم هیوامان له بۆ ته‌یه‌كی
ناسك ناسك دایه‌و گومانی به‌ر بونه‌وه و شكانی لێ ئه‌كرێت . كه‌چی
باوكیشم هه‌میشه ئه‌یووت ( به شێوه‌یه‌كی شل و شێواو دێته‌وه
دواوه و ده‌ڵێت ، به‌ده‌نگی پیاوێكی پیر ) رِۆڵه تۆ ئه‌بێت
به‌ره‌نگاری گومان بیته‌وه ، .. گومان و دوو دڵی كه‌لێن ئه‌خاته
ئیمانیشه‌وه ، تۆ هه‌رده‌ته‌وێت دووره ولاَت بیت و دور
كه‌ویته‌وه له كه‌لتورو نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌كه‌ت ،! كام نه‌ته‌وه
باوكه ؟؟؟ كام نه‌ته‌وه ؟؟؟ ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك گورگ به‌ر
بوینه خوێنی یه‌كتری و قوتی یه‌كتری قۆرغ ده‌كه‌ین ؟؟ ئاخ باو كه
دڵ سافه‌كه‌م ،، ئه‌ی دایكم ، ئه‌ی ئه‌و داماوه ، هه‌میشه ئه
یووت ( ده‌نگی دایكی ) رِۆڵه ، تۆ خۆت وونكردوه له ده‌ریای
گومان و بایی بوندا غه‌رق بویت خه‌ریكه خۆت بیرئه‌چێ تۆ كورِی
كێیت و خه‌ڵكی كوێ یت؟ ؟؟ ... كورِی كێم و خه‌ڵكی كوێم دایكه
هه‌ناسه سارده‌كه‌م ، كورِی پیاوێكی دڵ و ده‌رون سپی و دایكێكی تا
سه‌ر ئێسقان دایك و میهره‌بان ، نا نا دایه گیان ... باوكه گیا
ن ... به ده‌م خه‌ویشه‌وه هه‌رگیز پشت له‌نیشتیمان و ئێوه‌ی
ئازیز ناكم ، تاكو له مردنیشدا ده‌مه‌وێت رِوه و ئێوه چاو لێك
بنێم ، رِوه‌و ئێوه با بمنێژن ، من رِه‌گ و رِیشه‌م لێره‌دایه ،
دایه ، له‌شاده ماری خا كه كه‌ی خۆ مه‌وه خوێن به جه‌سته‌مدا
ئه گه‌رِێت ، من په‌رِو باڵی وه ریوم له‌بن گوێسوانه دوو كه‌ڵ و
تۆزاویه‌كانی گونده كه‌م جێ هێشتووه ، دڵنیابن ئێستاش ، هیوای
كوژانه‌وه‌ی گوێسوانه سوتاوه‌كانی گونده‌كانمانیان لێ برِیو ین ،
ئه‌م وولاَته بوه‌ته قه فه‌زی شێره درِنده‌و شه‌رِانگێزه‌كان ،
جێگای دڵۆ پێك خۆشه‌ویستی تیا نه‌ماوه ، ته نها بۆ ئه‌وه باشه
جێ ی بهیچڵی و له دوره‌وه خۆشت بوێ ، ( هێور ئه‌بێته‌وه و رِوه
و كاتژمێره كه چه‌ند ووشه‌یه‌كی جوان ئه‌ڵێ) زه‌مه‌ن هێلا نه‌ی
نابیناكانه ، ماڵ و سامان و یادگاریه كانم هه مووی فرۆشت ،
ئه‌وه‌ی ئێستا من ئه به ستێته‌وه به م شاره‌وه ته‌نها و
ته‌نها پێلاَوه‌كانمه ، ئه‌مشاره‌ش پێشكه‌ش به ئێوه ئه‌ی
هه‌وه‌س بازانی بازارِی تاوان ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌موو پیرۆزیه
كانی مرۆڤایه‌تی ئاوێته‌ی ناو گه‌ڵه شه هوانیه كانتان ئه‌كه‌ن ،
پێشكه‌شتان بێت ، ئێمه به قه‌ستی كه‌رِ و لاڵ و نابیناین ، هیچ
نا بینین و هیچ نابیستین ، پێشكه‌شتان بێت ، به‌شه نیشتیمانی منیش
بۆ ئێوه ، پیِشكه‌شتان بێت ،.. ئاخ .. له‌ئازاره‌كانی رِۆژرگار
چۆن بوونه‌ته نه خۆشیه‌كی كوشنده و بونه شێرپه‌نجه له
ئاستی جوانی و خۆ شه‌ویستیه پرِ به‌را ئه‌ته‌كانی ژیان ، جه‌نگ
... ماڵوێرانی ... كوشتن .. ئاخر له‌م باخچه ئاگرینه‌دا وا په
پوله‌كان به‌سه‌ر په‌رِرِه‌ی گوڵه‌كانه‌وه ئه پرِوكێن ،
گولاَڵه‌كان رِه‌گیان له ناو خوێن و ده‌ست و سه‌ر و قاچی په‌رِیو
دایه ، جوانی و بۆنیان نی یه ، ( پارچه كاغه‌زه‌كان
هه‌ڵده‌گرێته‌وه و له گه‌ڵیان ده‌دوێ) به‌سه ئیتر ناتوانم
كتێبه‌كان ، گۆڤاره رِنگینه‌كان ، ناتوانم چیتر وه‌كو جاران
نیگای چاوه پرِفرمێسكه كانم له سه‌ر و سیماتان بخشێنم ، ..
ناتوانم چیتر له گه‌ڵتان بدوێم ، جار به‌جار بزه‌ی شادیتان بۆ
بكه‌م ، یا به فرمێسكم دڵی گه‌رمتان فێنك كه‌مه‌وه ، چیتر
ناتوانم شه‌وانه به ده‌سه ملا نێتانه‌وه وه‌نه‌وزبچێته
چاوانمه‌وه ،نا توانم ئه‌ی ووشه جوان و رِه سه‌نه‌كان ، ئیتر
به تۆزوو خۆڵی سه‌ر شۆسته‌كانی بازارِی هه‌وس بازانت ده‌سپێرم ،
ده‌تۆش ئه‌ی پیانۆ خۆش ئاوازه‌كه‌م كه هه‌میشه رِكه‌ت له گه‌ڵ
بولبولا ئه‌كرد ، ئه‌ی وێنه رِه‌نگینه‌كان ،چیتر ناتوانم بزه‌كانم
له روتان بخشێنم ، ده‌تۆش ئه‌ی ماڵه خنجیلانه‌كه‌م ، به‌ری
رِه‌نجی ساڵه‌های ساڵم ، ماڵئاوا لێم ببورن ، له‌م سه‌ر ده‌می
دۆلار‌و قه حبه بازیه‌دا ، جێتان دێڵم ، ماڵئاوا ئه‌ی هه‌موو ئه‌و
شتانه‌ی كه بزورگی و مه‌زنی ئه‌به‌خشنه مرۆڤ ، ( ده‌ست ئه كات
به گریانێكی به كوڵ ده‌نگی كچه‌كه ده‌بیسترێت و به حیواره‌وه
ده‌رئه‌كه‌وێت)
كچ/ ئه‌مه كۆچی
دوا رِۆژی ئه‌م وولاَته‌یه ، گه‌نجی ئه‌م وولاَته نیوه‌ی به‌ره‌و
هه‌نده‌ران كۆچ ده‌كا ونیوه‌كه‌ی تریشی به ئاگری شه‌رِ ده‌سوتێت
.
كورِ/ ( به
ده‌نگێكی گریاناوی ) ئه‌وانه‌ی كۆچ ناكه‌ن و نا كوژرێن ، له
ئه‌نجامی بێ ئاكامیه‌كانی كۆچ و كوژراندا ئه‌ژین .
كچ/ ( له‌شێوه‌ی
تار مایی ده‌ر ئه‌كه‌وێت ، جانتایه‌كی پێ یه هێمایه بۆ سه فه‌ر
) چی بكه‌ین كه دوو كه‌ڵی شه‌رِ خۆری به‌ره به‌یانی لێگرتووین
.؟!
چیبكه‌ین كه
هه‌مان دووكه‌ڵ ئاسۆی ته‌مه‌نیان وون كردووین ، .. چیبكه‌ین كه
چیرۆكی شه‌رِ رِیشی گه‌نجێتیمانی سپیكرد ..
كورِ/ توانای
باپیره‌م ، له پێكه‌نیندا له‌من زیاتره ، كه‌چی پێم ئه‌ڵێن بۆ
ئه‌رِۆی ؟؟
كچ / یاده‌وه‌ریه
كانی باوكم له من زه‌رده خه‌ناویتره كه چی پێم ده‌ڵێن بۆ
ده‌رِۆی .؟؟
كورِ/ شه قامێكم
به نێ به ئازادی تیا رِابورم تا نه‌رِۆم .
كچ/ با مناڵه‌كانی
فیر عه‌ونه‌كان بێنه‌وه تا من نه‌رِۆم .
كورِ/ كاتێك له
گه‌ڵ خۆ شه ویسته كه‌ما دا ئه‌نیشم به‌لایه‌كی چاو سه‌یرم
مه‌كه‌ن تا نه‌رِۆم .
كچ/ بۆ گله ییم
لێده‌كه‌ن ، كاتێك ئێوه مێژووتان به‌شكرد ، به‌شی منیشتان
شارده‌وه ، ده بم ده‌نه‌وه تا نه‌رِۆم .
كورِ/ به‌ر
له‌وه‌ی فێری ووشه‌ی خۆ شه ویستی بم شه‌رِم ناسی بۆ نه‌رِۆم؟؟
كچ/ به‌ر له‌وه‌ی
به گه‌نجی ئاشنا بم پیری پشتی شكاندم ، بۆ نه‌رِۆم ؟؟
كورِ / من داوای
ئاشتی و خۆشیبه‌ختی ئه‌كه‌م بۆ مرۆڤ ، پێم ده‌ڵێن ترسنۆكه ، بۆ
نه‌رِۆم؟؟؟
كچ/ نه‌ئه‌كان ..
پیریانكردم ... قه‌ده‌غه‌كان ... ورِیانكردم ....بۆ نه‌رِۆم ؟؟؟
كورِ/ گه نجێتی
له م وولاَته‌دا به‌لاَیه ، ئیتر بۆ پیرنه‌بم ،
كچ/ ئه‌ی ئه‌و
كۆمه ڵگایه‌ی پێم ده‌ڵێن بۆ ده‌رِۆی ئازادی گه نجێتی و زه‌رده
خه‌نه‌م به نه‌وه ، تا دوا رِۆژتان بده‌مه‌وه.
كورِ/ كه‌واته
ته‌نها ( چیبكه‌ین) به بالاَماندا برِاوه !!!
{ ده چێته سه‌ر
پیانۆكه و ده‌س به‌لێدانی ئه‌كات ، گۆرانی دیاری قه‌ره‌داخی
(ماڵئاوا ئه‌ی رِۆژانی جوان ) وورده ورده سه‌ر شا نۆ تاریك
ئه‌بێت ... كۆتایی
...ِ