رِوناكى له‌شانۆدا

شانۆ ئه‌و ژانره
هونه‌ریه‌ى كه به‌رده‌وام ده‌بێته پێناسى گه‌لان بۆ ناساندنى
گه‌لانى ئه‌م گێتى یه ، كه هه‌میشه ده‌بێته ئاوێنه یه‌ك بۆ بۆ
ناسینى كلتور‌و نه‌ریتى گه‌لان ، وه نیشاندانى ئاستى رِۆشنبیرى
و ده‌ر خستنى ستا تیكا كانى جوانى ژیان و رِۆشنكه‌ره‌وه‌ى رِێگه
تاریكه كان و هوشیار كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵ .
دیاره هه‌ركارێكى
ئه‌م هونه‌ره‌ش كه به هونه‌رى شانۆ ناوده‌برێت ، وه‌له
لایه‌كیتریشه‌وه به دایكى هونه‌ره‌كانیتر ى وه‌كو ( گۆرانى و
مۆسیقا‌و شێوه‌كارو سینه‌ماو نوسین ) ناوده‌برێت ، بۆیه
ده‌مانه‌وێت هه‌رجاره له‌سه‌ر چه‌مكێكى ئه‌م هونه‌ره وه‌كو
عه‌شقه شانۆیه ك ئه‌وه‌نده‌ى له‌تواناو ئیمكانماندابێت بێینه
دوان بۆ عه‌شقانى شانۆ و هونه‌رى شانۆ ، بۆیه له‌سه‌ره‌تادا
له‌سه‌ر رِوناكى (ئیناره) ى شانۆ ده‌دوێین .
رِو ناكى
له‌شانۆدا پایه‌یه‌كى به هێزو ته‌واوكه‌رى كاره‌كه‌یه كه
ده‌توانێت له‌نگه‌رى سه‌ركه‌وتنى كاره‌كه رِابگرێت ،
وه‌تارِادده‌یه‌ك ته‌واوكه‌رى جوڵه‌و دیا لۆگیشه ، بۆیه رِو
ناكى كارێكى شانۆیى ئه‌وه نى یه كه هه‌ندىَ جار ده‌رهێنه‌ر
به‌ئاره‌زوى خۆى چه‌ندخاڵێكى رِوناكى دائه‌نێت بۆ رِۆشنكردنه‌وه‌ى
جوگرافیاى ته‌مسیلى ئه‌كته‌ر ، وه چه‌ند هێڵێك بۆ ئه‌كته‌ر
ده‌كێشێت و په‌یوه‌ستى ئه‌كات به‌و خه‌تو ختوتانه وه‌و ئه‌بێت
ئه‌كته‌ر به‌دواى ئه‌و خاڵه‌رِو ناكیه‌دا بگه‌رِێت ، كه ئه‌و
به‌دوادا چونه زۆرجار ئه‌كته‌ر توشى هه‌ڵچونى ده‌رونى و جه‌سته‌یى
ئه‌كات و له مه‌به‌ستى دال و مه‌دلو لى خۆى ده‌رئه‌چێت ، كه
ئه‌مه‌ش گوناهى ئه‌كته‌ر نى یه به‌ڵكو ده‌رهێنه‌ره پابه‌سته‌ى
هێڵه كانى ده‌كات ، كه زۆرجار ئه‌و خاڵه رِوناكی ( ئیناره)
انه به‌شێوه‌یه‌كى هه‌رِمه‌كى و ساده دائه‌نرێت ته‌نها بۆ
رِوناكبونه‌وه‌ى جوگرافیه شانۆكه كه‌ئه‌كته‌ر ئه‌داى تیا ئه‌كات
، به‌بێئه‌وه‌ى هیچ حساب بۆ ته‌وزیفكردنى (رِه‌نگ) ه‌كانى رِوناكى
بكات ، هه‌ربۆیه زۆر جار ده‌بینین نواندنى ئه‌كته‌رێك به‌گوێره‌ى
ته‌مسیلو ئه‌داكردنى ئه‌و كاره درامیه‌ى پێویستى به‌رِنگى (شین )
هه‌یه ئه‌بینى له‌ژێر رِه‌نگى( سور)دا ده‌رهێنه‌ر زۆر بىَ
ئاگایانه ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ى داناوه ، یان له‌جێگه‌یه‌كیتر پێویستى
به ( سور) هه‌یه ئه‌م رِنگێكى(زه‌رد ) یان (سپى) بۆ
داگیرساوه ، به‌ڵكو له‌مكاته‌دا ئه‌بینرێت ده‌رهێنه‌ر لایه‌نى
ته‌وزیفكردنى رِه‌نگه‌كانى رِوناكى له‌شانۆدا فه‌رامۆشكردووه
ته‌نها بۆ رِۆشنكردنه‌وه رِوناكى( ئیناره) به‌كارده هێنێت ،
له‌ولا شه‌وه گرنگى به‌ده‌نگو جوڵه و چه‌مكه‌كانیتر ئه‌م
هونه‌ره ئه‌دات ، كه‌ناكرێت هیچكام له‌م چه‌مكانه له هونه‌رى
شانۆدا فه‌رامۆش بكرێت به‌ڵكو ده‌شێت وه‌كو خۆیان رِه‌نگه‌كان
له‌رِوناكى ( ئیناره) دا به‌كاربێن چونكه هه‌ررِه‌نگه بۆخۆی
چه‌مك و ماناى تایبه‌ت ئه‌به خشێته كاره كه ، بۆ نمونه
رِنگى سور كه‌ده‌لاله‌ته بۆ ( رِۆمانسیه‌ت و سێكس‌و خۆشه‌ویستى
وهێمنى )
یان رِه‌نگى شین
به‌ماناى ( شه‌و خه‌و خه‌وبینین و فلاشباك )
وه‌رِه‌نگى
وه‌نه‌وشه‌یش به‌ماناى ( گێژاو و نه‌هامه‌تى و گه‌رده‌لول و
وه‌یشومه‌و خه‌ویش دێت )
وه‌رِه‌نگى
پرته‌قاڵى به‌ماناى( سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌ر هه‌ڵدانى شۆرِش یا ن
توند و تیژى و هه‌ڵچون) دێت
زه‌رد بۆ رِۆژ و
په‌مه‌یى بۆ ئارامى وسپى بۆ ئاشتى و رِه‌ش بۆ پرسه‌و شه‌رِو
نه‌هامه‌تى . ... هتد
هه‌ربۆیه ناكرێت
ده‌رهێنه‌رله خۆیه وه به‌بىَ شه‌ن و كه‌وكردنى ده‌ق و ئه‌داو
نواند نى ئه‌كته‌ر له خۆ یه‌وه خاڵه كانى رِوناكى (
ئیناره) به ئه‌ندازیارى رِوناكى دابنێت ، به‌ڵكو پێویسته له
دانان و ته‌و زیفكردنى رِه‌نگه‌كان خۆى برِیار بدات و دراسه و
خوێندنه‌وه‌ى وردى خۆى هه‌بێنت ..