تیشكێك له‌رِوناكی
هونه‌ره‌وه

(
جه‌لیل سه‌عید )
لای هه‌موان ئاشكرایه ، كه هونه‌ر ئه‌و ژانره جوان و پرِ ستا
تیكایه‌یه كه ده توانێت به هۆی پرِ شنگیه‌وه له په‌نجه‌ره و
ده‌رگای ماڵه كانه‌وه بێته ژوره‌وه و ئاسوده‌یی به مرۆڤ ببه خشێت
، هه‌ڵگری تێكرِای فاكته‌ره‌كانی جوانی و مرۆڤایه‌تیه بۆ یه‌كتری
قبوڵكردن و پێگه‌یاندنی تۆوی خۆشه ویستی له ناخی تاكه‌كانی كۆ
مه‌ڵگه‌ی مرۆڤا یه‌تیدا ، بوێرانه ئاماژه به سه‌ر جه‌م دیارده سلبی
و ناهه‌موراره‌كان ده‌دات ، گه‌ر چی له كۆ مه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ئێمه
شدا ساڵه هایه قۆناغ به قۆناغ گه‌له كه‌مان سه‌ره رِای ئێش و
ئازاره كان و مه‌ینه تیه كانی ژیان و قا ت وقرِی له لایه‌ن
نه‌یارانیه وه هه میشه بره وی به سه‌رجه‌م بواره كانی هونه‌ری
كوردی داوه ، گه‌رچی هه‌ندێ جار به هۆی بار‌و زروفه‌وه توشی
دابرِانێكی كورت بووه ، به‌لاَم ئه‌مه‌ش نه‌بوه‌ته كۆسپێك بۆ وه‌ستان
و دواكه‌وتنی هونه‌ر و بگره زۆرینه‌ی ولاَتانی دراو سێمان سودیان له
كه‌لتورو كه‌له پوری كوردی وه‌رگرتووه له هونه‌ره كانیاندا ، كه
ئه‌مه‌ش گه‌واهیده‌ره بۆ ده‌وڵه مه‌ندی كه‌لتوری كوردی و هونه‌ره
كه‌مان .
بۆیه هونه‌ر ده توانێت سه‌رجه‌م سنوره ده‌سكرد و وه‌همیه‌كان ببرِێت
و سه‌ر به‌ستانه جوانی و دیارده‌كان بپێكێت و گوزارشت له له‌زمان و
نه‌ریتی نه‌وه‌كه‌ی بكات ، هه‌ر بۆیه له سه‌رجه‌م كونجه‌كانی ژیاندا
هونه‌ر بوه ته ئاوێنه‌ی گه‌ل و هه‌ڵگری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
گه‌لانی جیهان به گشتی جا ئیستاش كاتی ئه‌وه هاتووه ، كه‌رِاسته‌و
خۆ ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قۆڵی لێ هه‌ڵكه‌ن و خزمه‌تی
ده‌زگاو ناوه‌نده هونه‌ر یه‌كان و هونه‌ر مه‌ندانی كوردستان بكه‌ن ،
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ر جه‌م پێدا ویستی و خواسته هونه‌ر یه‌كان ده
سته به‌ر بكه‌ن بۆ هونه‌ر مه‌ندانی ولاَت ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هونه‌ر
مه‌ند سه‌ره رِای هونه‌ره‌كه‌ی په‌له قاژه‌ی ژیان و گوزه‌ران و بژێوی
ژیان نه‌بێته‌وه ، بۆ هونه‌ر خۆی ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به هۆی
سه‌ختی ژیانه‌وه سه‌ره رِای هونه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵگر ی چه‌ندین پیشه و
ناویتر نه‌بێت ، هه‌روه‌ك چۆن هونه‌ر مه‌ندانی ده‌ره‌وه له سه‌ره
تای چاو كردنه‌وه یان به‌دنیای هونه‌ر به جۆرێك گوزه‌رانیان بۆ فه‌را
هه‌م ده‌بێت و به‌جۆرێك ده‌روی خێر‌و خۆشی به‌رِویاندا ئه‌كرێته‌وه كه
ئه‌وه‌ی گرنگ نه‌بێت به‌لایانه‌وه ژیان و بژێوی ژیانه و هه‌ر یه
كێكیان ده توانێت ژیان و گوزه‌رانی چه‌ندین مرۆڤیتر پێشبخات ، چونكه
هونه‌ر و هونه‌ر مه‌ند له لایان نرخی هه‌یه و به ( ئه‌ستێره )
ناویان ده‌به‌ن .
بۆیه ئه‌و كاته‌ش ده‌كرێت هونه‌ر مه‌ندان به هونه‌ره كه‌یان ، پێگه
كانی هونه‌ری خۆیان له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا به جوانی و پرِ
هه‌ست و سۆزی یه كتری قبوڵكردن به هێز بكه‌ن ، زیاتر به گیانی
هونه‌ری و پرِ سۆزی كورده‌واریه‌وه بێنه مه‌یدان و له رِوو
په‌رِرِه‌ی گوڵه‌كانه‌وه هاوكار و هاو هونه‌ری یه‌كتر بن .
زیاتر گیانی ته بایی و خزمه‌ت بخه‌نه ئاراوه بۆ پێشكه‌وتنی هونه‌ری
كوردی رِكابه‌رایه‌تی یه‌كتری بكه‌ن نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ، چونكه
هونه‌ر مه‌ند ساڵ به ساڵ فو له مۆ مێكی ته‌مه‌نی ده‌كات بۆ خزمه‌تی
هونه‌ری گه‌له كه‌ی تێده كۆشێ و جوانیه‌كان و خۆ شه‌ویستی به‌ر جه
سته ده‌كات ، خۆی خوڵقێنه‌ری ته بایی و خۆ شه ویستیه ، بۆ یه
پێویسته زیاتر له‌وه‌ش یه‌كتری قبوڵ بكه‌ین ، له ژێر دروشمی ( ژیان
ئه‌وه‌نده كه‌مه به‌شی خۆ شه‌ویستی ناكات ، چۆن بتوانم رِقم لێت بێت
) دا چاو بۆ ستا تیكا كانی جوانی وولاَت بگێرِیین .