مشتێك له‌خه‌رواری شارێك .لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌گه‌له‌ریی هه‌ڵه‌بجه‌.

 
هونه‌رمه‌ند چه‌ند له‌ووڵات و خاك به‌دوور بوو به‌ڵام له‌ڕۆحدا نیشته‌جێ ی نیشتمانه‌.
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده‌ شێوه‌كارانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات نێشته‌جێ یه‌، هونه‌رمه‌ند ( جاسم غه‌فووره‌ ) ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شێ شێوه‌كاری خۆشحاڵ ده‌بێت له‌چه‌ند دێرێكدا تابلۆو ژیاننامه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌ خوێنه‌رانی بناسێنێنت .
هه‌ڵه‌بجه‌ ئینفۆ : ئه‌كرێت زیاتر به‌ڕێزتان بناسین ؟
 

- ناوم جاسم غفور، له شاروچکه ی ته ویله له سالی ١٩٧١ له دایک بووم، سالی ١٩٨٠ و له ئه نجامی ده ستپیکردنی شه ری عیراق و ئیران ته ویله مان به جیهیشت و هاتینه هه له بجه،

له وی خویندنی ناوه ندیم له ناوه ندی شاره زوور و پاشان ناوه ندی گۆران ته واو کرد، سالی ١٩٩٤ له په یمانگای هونه ره جوانه کانی سلیمانی وه رگیرام و سالی ١٩٩٩ به شی شیوه کاریم ته واو کرد. ئیمه هه ر زوو هه له بجه مان کرده مالی خوشه ویستی خومان ، له خوشیه کان و سه ختیه کانی ئه و شاره برینداره دا به شدار بووین. ئه ندامانی خیزانه که مان له بزافی سیاسی ئه و شاره دژ به سیسته می فاشیستی به عس به شداربوون و به و هویه ش رووبه رووی چه ندین کیشه بووینه ته وه، باوکم وه ستا غفور هه ورامی به ( غفوری نانه وا) ناسرابوو، تا کاتی تراژیدیای کیمیابارانی هه له بجه له گه ره کی پاشا نیشته جیبووین. من له به ر خویندن له و کاتانه دا له سلیمانی بووم و راسته و خۆ ڕووبه ڕووی سه ختیه کانی ئه و تراژیدیایه نه بوومه وه، به لام له گه ل هه موو قوتابیانی هه له بجه له سلیمانی، هه واله جه رگبره کان ئه ژنۆیان شکاندبووین و ئیمه ش وه ک سه رهه لگرتن روومان کرده شاره کانی تری عیراق بو کارکردن و خوده ربازکردن. پاشان له گه رانه وه ی که سوکارامان هاوکارو دلنه واییه کی گه وره بووین.

هه‌ڵه‌بجه‌ ئینفۆ : ئه‌كرێت بزانین له‌ساڵێ چه‌نده‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات نیشته‌جێ ی ؟
- سالی ٢٠٠٠ کوردستانم به جیهیشت و له وولاتی به ریتانیا گیرسامه وه، له وکاته وه به شداری چه ندین چالاکی هونه ری و پیشانگام له شاره کانی به ریتانیا و یابان کردووه، له پیکهینانی دوو گرووپی هونه ری ( لۆنگ جۆرنی هۆم و ترافلینگ لایت) دا چالاکانه به شدار بووم و بو ماوه ی سال ونیویک بوومه سه رپه رشتیاری شاری نوتینگهامی لۆنگ جۆرنی هۆم. له رووی چالاکوانی په نابه ریشه وه، هه ر به گه یشتنم ئه رکی ریکخستنی به شی نۆتینگهامی فیدراسیۆنی په نابه رانی عیراقیم له ئه ستۆ گرت و چه ندین جالاکی و کۆبوونه وه و خۆپیشاندانی ناڕه زایه تیم بۆ به رگری له مافی په نابه ری و دژ به سیاسه ته نامرۆییه کانی ده وله تی به یتانیا و ئه وروپا له بی جواب هیشتنه وه و به زۆر ناردنه وه ی په نابه ران ریکخستووه. له چه ندین کۆنگره و کۆبوونه وه دا وه ک قسه که ر به شداربووم و گرفته کانی خه لکی کوردستان و په نابه رانی عیراقی و به تایبه تی په نابه رانی کورد به به شداربووان ناساندووه.

هه‌ڵه‌بجه‌ ئینفۆ : ئه‌كرێت بزانین به‌ڕێزتان چیتان خوێندووه‌ ؟
- سالی ٢٠٠٨ له زانکۆی داربی به که لۆریام له هونه ره جوانه کان ته واو کرد و له پیشانگای کۆتایی دا به ٧ تابلۆی قه باره گه وره به ناونیشانی سه فه ریک له ئازار به شداریم کرد، که پاشان به به شیک له و تابلۆیانه له پیشانگای هونه رمه ندانی ئاسیا، ئه فریقا، ئه مریکای باشور له یابان به شداریم کرد.
سالی ٢٠٠٩ تا ٢٠١١ نامه ی ماسته رم له هونه ری شیوه کاری له زانکۆی ترینت له نۆتینگهام خویند، کاره هونه ریه کانی پیشانگای ده رچووان، بریتی بوون له دوو کاری فۆتو مونتاژ و فیدیۆ ئینوستیله شین به ناوی (یاده وه ریه کان له کاتدا) که کاریکیان له سه ر تراأیدیای هه له بجه بوو.

هه‌ڵه‌بجه‌ ئینفۆ ئه‌كرێت بزانین كۆتا چالاكی به‌ڕێزتان چی بووه‌ ؟

- دوایین چالاکیم، به شداری کردن بوو له پیشانگایه کی هاوبه ش له شاری له نده ن که ٣١ هونه رمه ندی شیوه کار ، له وولاتی جیاجیاوه تیایدا به شدار بوون، له نیویشیاندا من و دوو هونه رمه ندی تری کورد : به هجه ت عمر و مه ریوان جلال به شداریمان کرد. من به کاره که م له سه ر هه له بجه به شداریم کرد

تێ بینی له‌ به‌شی گه‌له‌ری سه‌رجه‌م تابلۆكانی هونه‌رمه‌ند ببینن .