|
كاتژمێر له (11:30) خوله‌ك تێپه‌رِی بوو، دڵم پێی گوتم سه‌یری ئاسمان
كه، كه رِوانیمه ئاسمان دوو فرِۆكه‌ی جه‌نگیم به ئاسمانه‌وه بینی
كه به دوای یه‌كتره‌وه بوون و هه‌ردوكیان به‌رز بوون و یه‌كێكیان
له ئه‌وی كه‌یان به‌رزتر بوو وه ده‌نگێكی وه‌هایان نه‌بوو، دیاره
فرِۆكه‌كان زۆر بوون به‌لاَم من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م لێوه دیار بوو،
له‌وكاته‌دا ویستم پرِ به گه‌روم هاوار بكه‌م و ئه‌و دراوسیانه‌مان
ئاگاداركه‌م كه له كۆلاَندا بوون له بوونی ئه‌و (2) فرِۆكه له
ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌لاَم فرِۆكه‌كان بواریان پێ نه‌دام و ده‌ست
به‌جێ ده‌ستیان به بۆردومان كرد، ئیتر شار شڵه‌ژا!، بۆردومانه‌كه
هێنده چرِ بوو له ترسان له‌بری ئه‌وه‌ی بۆ ماڵ خۆمان هه‌ڵبێم به‌ره‌و
ماڵ(حاجی رشید علی بارام)ی دراوسێمان رِامكرد، كه گه‌شتمه به‌رده‌ركی
ماڵیان فشاری ئه‌و موشه‌كانه‌ی فرِۆكه‌كان هاویشتیان و كێشایان به
كۆلاَنی پشته‌وه‌ماندا چه‌ند مه‌ترێك له ده‌رگاكه‌وه بۆ ناو
ماڵه‌كه‌و بۆ پێشه‌وه هه‌ڵیدام، زۆر ئازارم پێگه‌شت و له‌ترسان لاشه‌م
گه‌رم بوو، هه‌ستامه‌وه‌و بێ پرس و سه‌لام كردن خۆم كرد به ژێر
زه‌مینه‌كه‌یاندا، به دوای مندا خاوه‌ن ماڵ وماڵی (مامۆستا
موحه‌ممه‌د) ی زاوای خاوه‌ن ماڵه‌كه‌و و ماڵی كاك (حه‌مه‌ی علی بارام)
ی برای خاوه‌ن ماڵ ، دواتریش ماڵی خۆمان به لێـشاو وه به شپرزه‌یی
خۆیان كرد به ژێرزه‌مینه‌كه‌دا، ژماره‌مان نزیكه‌ی (34) كه‌س ده‌بوو
كه منداڵ وژن زۆرینه‌ی ئه‌و ژماره‌ی پێك ده‌هێنا .
ئه‌و ژێر زه‌مینه زۆر بچكۆله بوو، وه له ناچاریداو له حه‌یبه‌تی
گیانی خۆمان نه‌بوایه جێگه‌ی سێ یه‌كمانی تێدا نه‌ده‌بوویه‌وه! .
فرِۆكه‌كان كه به ده‌نگی گه‌وره‌یاندا هه‌ستمان ده‌كرد كه زۆر زۆر
بوون له‌په‌ساو بێ وچان به‌رده‌وام بوون له هێرش كردن بۆ سه‌رخه‌ڵكی
بێ دیفاعی هه‌ڵه‌بجه .
هێجگار درِندانه به موشه‌ك و بۆمب‌و ناپاڵمی گه‌وره كه‌وتنه كوشت و
برِی هه‌مووان، له كاتێكدا هیچ به‌رگریه‌كی ئه‌وتۆیان لێ نه‌ده‌كرا
له‌لایه‌ن چه‌كی دژه هه‌وایی هیچ لایه‌كه‌وه‌و ئێران له رِۆژی
یه‌كه‌مدا چه‌كی دژه هه‌وایی كاریگه‌ری نه‌هێنابووه مه‌یدانی
شه‌رِه‌كه‌وه‌و جگه له ده‌نگی فرِۆكه‌كان و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كان و
هات و هاواری خه‌ڵكی شار هیچ ده‌نگێك نه‌بوو له ئارادا! .
هێزه ئێرانیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی بالاَی شۆرشی ئیسلامی عێراق و
پێشمه‌رگه‌ش به‌زوویی كشانه‌وه بۆ شاخه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و
وه‌ك نێچیرێكی هێجگار ئاسان ئاماده‌كراین بۆ رِاوكردن له‌لایه‌ن
به‌عسه‌وه، كه له مێژه‌وه به‌دوای هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی ئاوایی‌دا
ده‌گه‌رِا بۆ قه‌لاَچۆكردنی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و تۆڵه‌كردنه‌وه له
خه‌ڵكی ئه‌م شاره دژ به دیكتاتۆریه‌ت و به‌عسه.
وه‌ك پێشتر گوتم هیچ چه‌كێكی به‌كاری دژه ئاسمانی نه‌هێنرابووه
ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ئێرانیه‌كان و پێشمه‌رگه‌وه،
له‌به‌رئه‌وه فرِۆكه‌كان رِاوی كۆلاَن به كۆلاَن و ماڵ به ماڵ و تاك
به تاك و بست به بستی شاریان ده‌كرد!! ، گرمه‌و زرمه‌و ناڵه‌ی
فرِۆكه‌كان ئاسمان و زه‌وی ناوچه‌كه‌ی داگیر كردبوو!، زه‌وی و
خانوه‌كان ته‌نانه‌ت ژێرزه‌مینه‌كانیش ده‌له‌رینه‌وه! .
پۆل پۆل فرِۆكه‌ی جه‌نگی سوپای عێراقی جۆر به جۆری وێنه‌ی میك و سیخۆی
ده‌هاتن بۆ وێران كردنی شار‌و بۆ ساتێكیش ئاسمانی شاریان به‌جێ
نه‌ده‌هێشت! ، هات و هاواری خه‌ڵكی و قیژه‌ی ژن و گریه‌و زیرِه‌ی
مندالاَن ده‌گه‌شته حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان! .
له‌و ژێر زه‌مینه‌دا هه‌موومان ده‌ترساین و له ترساندا زه‌رد
هه‌ڵگه‌رِابووین به‌رده‌وام له‌خوا ده‌پارِاینه‌وه كه بمانپارێزێت،
به‌لاَم ژن و منداڵه‌كان هێجگار ده‌ترسان و توانای به‌رگه‌گرتنی ئه‌و
هه‌موو ترس و بیمه‌یان نه‌بوو! .
ژێرزه‌مینه‌كه بچوك بوو، ئه‌و ژماره زۆره‌ی نه‌ده‌گرت و جێگه‌مان
ته‌نگ بوو، ئه‌ژنۆم به ئه‌ژنۆی (ێالح ى حاجی رشید علی بارام )ه‌وه
بوو، كه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بوو، كه له‌ترسان ئه‌ژنۆكانی ده‌له‌رزین
ئه‌ژنۆكانی منیشی ده‌له‌رزانده‌وه!، گه‌رومان وشك بوو بوو، رِوخسارمان
هه‌ڵبرِسكابوو، له‌ترسان رِه‌نگی مردوومان لێ نیشتبوو، هه‌ركه پۆلێك
فرِۆكه ده‌هات بۆ بۆردومانكردن ده‌ست به‌جێ شایه‌تومانمان ده‌هێناو
ده‌ستمان ده‌گرت به گوێمانه‌وه‌و به‌ته‌مای ژیان نه‌ده‌ماین! ،
هه‌ركه فرِۆكه‌كان ده‌گه‌رِانه‌وه سه‌رمان سورِده‌ما له‌وه‌ی
سه‌ره‌رِای ئه‌و هه‌موو بۆردومانه چۆن له‌ناو نه‌چوین! ، هێنده‌ی پێ
نه‌ده‌چوو پۆلێك فرِۆكه‌ی دیكه وێنه‌ی گه‌له‌گورگ په‌لاماری شاریان
ده‌دایه‌وه‌و بۆردومانیان ده‌كرده‌وه .
دیمه‌نێك له بۆمباران و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه!
له یه‌كێك له بۆردومانه‌كاندا بۆمبێك كێشای به ژوری ته‌نیشت ژوری
سه‌رو ئه‌و ژێر زه‌مینه‌ی كه په‌نامان بۆ هێنا بوو، ناپاڵمێكیش كێشای
به ماڵی دراوسێی سه‌روترمانداو له بن ده‌ری هێنا! ، ئیتر به
ته‌واوه‌تی وره‌مان نه‌ماو تۆقین! .
له‌ناو ئه‌م هه‌موو ترس و بیم و نارِه‌حه‌تیه‌دا (به‌هره) ی خوشكه‌زام
كه ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵ و چه‌ند مانگێك ده‌بوو، جار به جار ده‌هات و
باوه‌شی به‌مندا ده‌كردو پێده‌كه‌نی بۆم، وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌زكات دواساتی
ته‌مه‌نی به یاریكردن له‌گه‌ڵ خاڵیدا به‌سه‌ر به‌رێت! .
من تاوه‌كو ئێستاش له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و منداڵه‌و له‌وكاته
هه‌ستیاره‌و له‌و ته‌مه‌نه‌و له‌و شوێنه‌دا كه زۆر جیاواز بوو له
هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌مووان سه‌رم سورِده‌مێنێت و ده‌ڵێم ئاخۆ زانیبێتی كه
ته‌نها من له ناویاندا رِزگارده‌بم و ویستبێتی یاده‌وه‌ریه‌ك لای من
به‌جێ بهێڵێت (كه هه‌رگیز له‌بیرم ناچێته‌وه!) .
بیرم دێت چۆن چۆنی به رِوخساری سوروسپی فریشته‌یی و به‌ده‌مه
وردیله‌و چاوه كاڵه‌كانیه‌وه ده‌سته‌وملانی من ده‌بوو، پرِ به
هه‌موو دونیا به‌رائه‌تی لێ ده‌باری! .
پێش كاتژمێر(2) ی پاش نیوه‌رِۆ ئۆقره‌مان لێ برِاو پێمان به‌جه‌رگی
خۆمانداناو هاتینه ده‌ره‌وه‌و ویستمان به تراكتۆره‌كه‌مان هه‌ڵبێین،
به‌لاَم فرِۆكه‌كان دیسانه‌وه‌و بۆ جاری چه‌ند هه‌مین جار
گه‌رِانه‌وه‌و له‌ترساندا دیسانه‌وه خۆمان كرده‌وه به
ژێرزه‌مینه‌كه‌دا، ئه‌مجاره‌یان فرِۆكه‌كان جیاواز له جارانی پێشوو
ده‌نگیان زۆر گه‌وره‌تر بوو! ، كه هه‌ستمان ده‌كرد زۆر نزم
ده‌بوونه‌وه له كاتێكدا كه بۆردومانیان ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كانیان هێنده كپ بوو وامان ده‌زانی
بۆمبه‌كان ناته‌قنه‌وه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌نگه كپه‌یاندا
بۆنێكی ناخۆش ده‌هات، كه هه‌ناسه‌مان ده‌دا به ئاسانی هه‌وای
سیه‌كانمان بۆ نه‌ده‌كرایه ده‌ره‌وه، له‌م كاته‌دا كاك (هیوای
حه‌مه‌ی علی بارام) گوتی: رِه‌نگه ئه‌و ده‌نگه كپه‌ی موشه‌كه‌كان هی
ئه‌وه‌بێت كه نه‌ته‌قیبنه‌وه، وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت به‌ر كوێ
كه‌وتوون له ژێرزه‌مینه‌كه چویه ده‌ره‌وه، به‌لاَم به‌زوویی
گه‌رِایه‌وه‌و پێی رِاگه‌یاندین كه هه‌ست به بۆنێكی ناخۆش ده‌كات و
چاوه‌كانی ده‌كزێنه‌وه، ئێمه‌ش گوتمان هه‌ست به‌و بۆنه ده‌كه‌ین! ،
كاك هیوا له حاڵێكدا هه‌ردوو چاوی سور بوو بوونه‌وه‌و زاق
ده‌یانرِوانی به سه‌رسامیه‌وه دانیشت .
له‌ولای منه‌وه له ته‌نیشت باوكمه‌وه كاك (ابراهیم ی حاجی رشید ی
علی بارام) دانیشتبوو كه پێشتر سه‌ربازی كردبوو، چپانی به گوێی
باوكمداو به‌ده‌م گریانه‌وه پێی گوت: مامه‌حاجی به‌خوا هه‌موومان
تیاچووین!! ، باوكم پێی گوت: بۆ كورِم؟! ، گوتی: ئه‌و بۆنه بۆنی گازی
كیمیاییه، كیمیاییش له لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه هه‌ڵمژرێت ئه‌وا
ده‌یكوژێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك بواری رِزگار بوونی نیه! .
باوكم زۆر سه‌غڵه‌ت بوو، وه چاوه‌كانی پرِ بوون له فرمێسك، به‌لاَم
تكای لێ كرد كه ئارام بێت تاوه‌كو ژن و منداڵه‌كان له‌وه زیاتر
نه‌ترسن .
له رِاستیدا كاره‌ساته‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو كه
بشاررێته‌وه، نه‌شاررایه‌وه ، هه‌مووان زانیان و ده‌ستیان به گریانی
كوڵ كرد‌و باوه‌شیان به‌یه‌كدا كرد‌و، كه‌وتنه خۆسپاردن به مه‌رگ! .

وێنه‌ی كاك
(هیوا محمد علی بارام) ی دراوسێمان پاش شه‌هید بوونی
.
ماڵی حاجی رِه‌شید كاریان به ئامۆژگاری دوو پاسداره‌كه‌ی كۆلاَن
كردبوو(چونكه دووان سیانێكیان مامۆستا بوون)، وه ده‌یان له‌فافیان
ئاماده‌كردبوو، وه خه‌ڵوزیان تێكردبوو، دابه‌شیان كرد به‌سه‌ر
هه‌موواندا، به‌لاَم به‌شی یه‌كێك نه‌ماو، من وه‌رم نه‌گرت، به‌لاَم
(گولاَڵه)ی خوشكم له ته‌نیشتمدا بوو ئه‌وه‌ی خۆی جار به جار ده‌دا
به ده‌ستمه‌وه تاوه‌كو نه‌خنكێم و منیش پاش كه‌مێك ده‌مدایه‌وه‌و
ئاوایی به‌رده‌وام بووین،گولاَڵه وێرِای خۆی ده‌بوایه له‌فافی
به‌ده‌می ( به‌هره)ی كچیشیه‌وه بگرتایه! .
له‌م كاته‌دا كاك (هیوای حه‌مه‌ی لاسلكی)خاوه‌نی سینه‌ماكه‌ی
هه‌ڵه‌بجه كه ماڵیان به‌رامبه‌ر ماڵمان بوو خۆی كرد به
ژێرزه‌مینه‌كه‌داو به‌ده‌م هـاوارو گریانه‌وه داوای له باوكم كرد كه
چیتر چاوه‌رِێی مه‌رگ نه‌كه‌ین و برِۆینه ده‌ره‌وه‌و هه‌ڵبێین، وه
گوتی: با هیچ نه‌بێت كه مردین خه‌ڵكی پێمان بزانێت و بمان نێژن! ،
به‌لاَم باوكم و هه‌مووان له ترسی بۆردومانی فرِۆكه‌كان به باشیان
نه‌زانی بچینه ده‌ره‌وه‌و ئه‌ویش به‌جێی هێشتین و هه‌ڵهات له‌گه‌ڵ
خێزانه‌كه‌یداو دواتر زانیم كه كاك هیوا له هه‌وڵه‌كه‌یدا
سه‌ركه‌وتوو بووه‌و ئێرانیه‌كان به هانایانه‌وه هاتوون له
ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وه‌و بردویانن بۆ ئێران .
باوكم داوای كرد هه‌ر چۆنێك بێت شتێك دروست بكرێت و بیخۆین و خۆمان
ئاماده بكه‌ین بۆ ده‌رچوون له‌شار، وه گوتی: با له رِێگادا له
برساندا په‌كمان نه‌كه‌وێت .
ژنان هه‌رچۆنێك بوو ئازایانه برنجێكیان لێناو له ژێرزه‌مینه‌كه‌دا
ده‌ستكرا به خواردنی، من زۆر شه‌رمن بووم رِووم نه‌ده‌هات ده‌ست بۆ
برنجه‌كه درێژ بكه‌م و پارو بكه‌م، گولاَڵه‌ی خوشكم زوو هه‌ستی پێ‌كردم
و پارویه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كردم و گوتی: ( ها بیخۆ؟! ، ئه‌و پارووه بخۆ،
به‌خوا ده‌زانم شه‌رم ده‌كه‌یت!)، منیش پاروه‌كه‌م له ده‌ست وه‌رگرت و
خواردم ( تومه‌ز ئه‌و خواردنه تێكه‌ڵ به گازه ژه‌هراویه
كیمیاییه‌كان بووه‌و، ئه‌و ئاوه‌ی پێی لێ نراوه تێكه‌ڵه‌یه‌ك بووه
له كیمیایی و ئاو! ) ، هه‌رچۆنێك بوو دانمان به خۆماندا گرت و گوتمان
كه دنیا تاریكی كرد فرِۆكه‌كان ئیتر نایه‌نه‌وه ئێمه‌ش ئه‌و هه‌له
ده‌قۆزینه‌وه‌و هه‌ڵدێین، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش چاوه‌رِێمان كرد تا
دونیا تاریكی كرد، به‌لاَم شه‌و داهات و فرِۆكه‌كان له جاران زیاتر
ده‌هاتن و بۆردومانیان ده‌كرد! ، بگره تا ده‌هات ژماره‌شیان زۆرتر
ده‌بوو .
|