|
هاوینی ساڵی 1989زۆر ناساغ بووم، هه‌ستام سه‌فه‌رم كرد بۆ به‌غداد، له
رِاستیدا له ژیانی خۆم زۆر بێزاربووم، له به‌غداد رِۆشتم بۆ شه‌قامی
(سه‌عدون) و له‌وێش له(شارع المشجر) دا كه عه‌یاده‌ی زۆر دكتۆری باشی
لێ بوو چاوم گێرِا به تابلۆی دكتۆره‌كاندا كه هه‌ڵواسرابوون تاوه‌كو
چاكترین دكتۆر بدۆزمه‌وه، دكتۆره‌كان به ناوه‌كانیاندا دیار بوو كه
هه‌موویان عه‌ره‌ب بوون، ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت كه به ناوه‌كه‌یدا
دیار بوو كورده‌و ناوی (دكتۆر نه‌وزاد العگار) بوو .
گوتم به‌خوا ئه‌مه ژیان نییه من ده‌یبه‌مه‌سه‌ر، ده‌چمه لای ئه‌م
دكتۆره كورده‌و هه‌موو به‌سه‌رهات و رِاستیه‌كانی پێ ده‌ڵێم چیش
ده‌بێت با ببێت و با پاش ئه‌وه بمكوژن! .
رِۆشتمه لای دكتۆر نه‌وزادو پشتیوان به‌خوا چی رِاست و پێویست بوو بۆم
باس كرد‌و ئه‌ویش زۆر سۆزی نواند به‌رامبه‌رم و به‌زه‌یی پێم‌دا
هاته‌وه‌و گوتی: (ئێستا په‌یوه‌ندی ده‌كه‌م به
به‌رِێوه‌به‌ری(نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك)ه‌وه با له نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا
بتخه‌وێنێت و گرنگیت پێ بدات، وه گوتی: دكتۆر(قێی الخیاگ) زۆر
زیره‌كه‌و سودی لێ ده‌بینیت، به‌لاَم باسی هه‌ڵه‌بجه‌و كیمیایی
نه‌كه‌یت لای!) .
تاكسیه‌كم گرت و رِۆشتم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك و رِۆشتمه لای دكتۆر
قێی و ئه‌ویش گوتی برِۆ بۆ ژووری ئیستیقبال با ته‌به‌ڵه‌ت بۆ پرِ
بكه‌نه‌وه سبه‌ینێ خۆم ده‌تبینم .
رِۆشتم بۆ ژووری ئیستیقبال، بینیم دكتۆرێكی موقیمی لێیه، به شێوه‌یدا
دیار بوو كه به‌عسیه، ترسام و له‌دڵی خۆمدا گوتم: به‌خوا به‌كه‌ڵكی
ئه‌وه نایه‌ت رِاستی پێ بڵێم و پێیناڵێم! .
دكتۆره موقیمه‌كه گوتی: (نزیك به‌ره‌وه‌و پێم بڵێ چیته؟.)، گوتم:
(دكتۆر له شوێنێكی ساردا بووم له‌هۆشی خۆم چووم و كه‌هۆشم كرده‌وه
به‌م شێوه‌یه‌م لێهاتبوو، ده‌كۆكم و تام هه‌یه‌و...هتد ) .
ئه‌ویش گوتی: (له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ره‌وێره درێژبه با بزانم سنگت چۆنه؟
.)، كه‌پشكنینی بۆ ئه‌نجامدام سه‌رێكی رِاوه‌شاندو گوتی: (هه‌سته
سه‌رپێ و له‌سه‌ر ئه‌و كورسیه دانیشه‌و رِاستیم پێ بڵێ چیته؟! ) .
منیش له دڵی خۆمدا گوتم: به‌خوا ئه‌م دنیایه‌ی من هێنده خۆش نییه تا
درۆشی بۆ بكه‌م گوتم: (دكتۆر قسه‌ی رِاست و دروست ده‌وێت؟.)، ئه‌ویش
گوتی: (به‌ڵێ، هه‌رچیه‌ك هه‌یه بیڵێ.)، گوتم: (من له‌وشه‌رِه‌ی له
نێوان عێراق و ئێران‌دا رِویدا له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌ر چه‌كی
كیمیایی كه‌وتوم و به‌و هۆیه‌وه له به‌هاری 1988ه‌وه باری
ته‌ندروستیم به‌م شێوه‌ی لێ هاتووه!.) .
دكتۆره‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی باوكیم كوشتبێت چه‌ند رِه‌ش بوو ئه‌وه‌نده‌ی
كه رِه‌نگی رِه‌شبوویه‌وه زۆر تورِه بوو له قسه‌كانم و گوتی: (ئه‌و
قسانه‌ت جارێكی دیكه دوباره نه‌كه‌یته‌وه!.)، گوتم: (به‌رِێز درۆت
له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م باوه‌رِم پێ ناكه‌ی، رِاستیشت پێ ده‌ڵێم تورِه ده‌بیت
و لێم قبوڵ ناكه‌یت ئیتر من چی بڵێم؟! .)، گوتی: (پێم گوتی
نه‌خه‌ڵه‌تابیت جارێكی دیكه ئه‌و قسانه‌ت له‌هیچ شوێنێكدا دوباره
بكه‌یته‌وه! .)، گوتم: (باشه، به‌لاَم برِۆم له‌كوێدا بكه‌وم؟.)،
ئه‌ویش زۆر نامه‌ردانه ته‌به‌ڵه‌كه‌ی به ئاسماندا بۆ هه‌ڵدام و گوتی:
(برِۆ له‌كوێ ئه‌كه‌وی بكه‌وه! ) .
ته‌به‌ڵه‌كه‌م له سه‌ر زه‌وی هه‌ڵگرت و هێواش ته‌كاندم،
به‌دڵشكاویه‌وه رِۆشتم و گه‌رِام بۆ ژورێك كه ناوی دكتۆر قێی له‌سه‌ر
ده‌رگاكه‌ی نووسرابوو، وه له‌سه‌ر قه‌ره‌وێره‌یه‌كی چۆڵ و له ته‌نیشت
پێاوێكی به‌ته‌مه‌نی عه‌ره‌بدا له كه‌شێكی پرِ مه‌ترسی و خه‌فه‌ته‌وه
رِاكشام .
كه كاتی عه‌سر داهات دكتۆرێكی(مقیم اقدم) ی مه‌سیحی كه ناو‌و
ناونیشانی له‌سه‌ر تابلۆی سه‌ر ئه‌و سه‌دریه سپیه‌ی كه له‌به‌ریدا
بوو نووسرابوو، هات بۆ لام و به هێواشی پێی گوتم: (كاكه بۆ خۆت پێت
ده‌ڵێم باسی كیمیایی لای كه‌س مه‌كه! .)، گوتم: (باشه) ، پاشان
دكتۆره‌كه بێده‌نگ رِۆشت .
شه‌و داهات و ئه‌و شه‌وه هه‌رچۆنێك بوو به زه‌حمه‌ت لێم رِۆشت،
به‌یانی كه دكتۆر قێی له‌گه‌ڵ چه‌ندین دكتۆردا هاتن بۆ بینینم،
هه‌ندێك پشكنینی به سه‌مماعه بۆ كردم و هه‌ندێك پشكنینی بۆ نووسیم
كه ئه‌نجامیده‌م له تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها هه‌ندێك
ده‌رزی و شروب و گولاج و حه‌بیشی بۆ نووسیم، به‌لاَم به‌لامه‌وه سه‌یر
بوو كه هیچ پرسیارێكی لێ نه‌كردم دواتریش رِۆشت! .
دكتۆر قێی پاش دوو كاتژمێر به ته‌نها خۆی كرد به‌ژوره‌كه‌مداو، هاته
لام و گوتی: (كاكه گیان تۆ باسی كیمیایی مه‌كه‌و دڵنیابه كیمیایی لێی
نه‌داویت و زۆر خراپه باسی كیمیایی بكه‌یت!؟ )، منیش گوتم: (باشه
دكتۆر خۆ ده‌بێت به‌رِێزت ناوێك له‌م نه‌خۆشیه‌ی من بنێییت!) ، گوتی:
(دوایی پێت ده‌ڵێم! )، پاشان رِۆشت .
لام رِوون و ئاشكرا بوو كه دكتۆره موقیمه به‌عسیه‌كه هه‌موو
به‌غدادی له نه‌خۆشیه‌كه‌ی من تێگه‌یاندبوو! ، به‌لاَم له‌به‌ر ناچاری
دانم به خۆمدا گرت و نه‌خۆشخانه‌كه‌م به‌جێ نه‌هێشت .
كامیل له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كاندا
ئه‌و پیاوه به ته‌مه‌نه‌ی له‌سه‌ر قه‌ره‌وێره‌ی ته‌نیشتم رِاكشابوو
ئاگام لێ‌بوو سه‌ری له من سورِده‌ما، هه‌ستم ده‌كرد كه تامه‌زرۆیه
پرسیارێكم لێبكات، به‌لاَم دانی به‌خۆیدا گرت تا سێیه‌مین رِۆژ،
سێیه‌مین رِۆژ لێی پرسیم و گوتی: (ولدی اشو ماحد یجیك!)، واته: (كورِم
ئه‌رێ ئه‌ڵێی كه‌س نایه‌ت بۆلات وكه‌س سه‌رت لێنادات! )، منیش له
رِاستیدا زۆر دڵم پرِ بوو، وه دوباره خۆمم برِیه‌وه‌و هه‌ناسه‌یه‌كی
قووڵم هه‌ڵكێشاو گوتم: (حجی الی یجینی مستشهد ب ـ حلبجه! )، واته:
(ئه‌وه‌ی دێت بۆ لام نه‌ماوه له هه‌ڵه‌بجه‌دا شه‌هید بووه! )، ئیتر
بێده‌نگ بوو وه نه‌یوێرا هیچ پرسیارێكی دیكه‌م لێ بكات! .
رِۆژی سه‌ردانی نه‌خۆش كه‌سوكارو ژن و منداڵه‌كانی ئه‌و پیاوه به
ته‌مه‌نه هاتن بۆ لای، ئاگام لێ بوو باسی منی بۆ ده‌كردن، هه‌ستم كرد
زۆر خه‌مبار بوون، پاش كه‌مێك كورِه گه‌وره‌كه‌ی هات بۆ لام و پاش
ئه‌وه‌ی چاكوچۆنی له‌گه‌ڵ كردم و هه‌واڵی ته‌ندروستی پرسیم گوتی:
(كاكه شه‌رم مه‌كه چیت پێویسته با وه‌كو برایه‌كی خۆت بۆت دابین
بكه‌م؟! ، چیت ده‌وێت به‌س تۆ بیڵێ من به‌سه‌رسه‌ر بۆتی ده‌سته‌به‌ر
ده‌كه‌م! )، وه گوتیشی: (ئه‌وه ناونیشانی ماڵمان و ژماره‌ی
ته‌له‌فونمانه هه‌ر كاتێك پێویستیت پێمان بوو به‌وپه‌رِی خۆشحاڵیه‌وه
له خزمه‌تتدا ده‌بین و به هاناته‌وه دێین! ) .
كورِی ئه‌و پیاوه ماڵیان له گه‌رِكی(البیاع) بوو له شاری به‌غدادو
سه‌ر به تایه‌فه‌ی شیعه بوون، منیش زۆر سوپاسی هه‌ڵوێستی
مه‌ردانه‌یانم كرد‌و ناونیشانه‌كه‌م لێ وه‌رگرت .
هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر مانه‌وه‌م له‌و نه‌خۆشخانه‌دا تێپه‌رِی، جه‌ژنی
قوربان زۆر نزیك بوو بوویه‌وه، دكتۆر سه‌رله‌به‌یانی هات بۆ لام پێی
گوتم: (به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه پشووه‌و تا چوار رِۆژی دیكه نایه‌م بۆ
نه‌خۆشخانه، جا تۆ ده‌رِۆیته‌وه بۆ ناو كه‌سوكارت له‌وێ جه‌ژن
ده‌كه‌یت و دوای جه‌ژن دێیته‌وه بۆ ئێره یاخود ده‌مێنیته‌وه له
نه‌خۆشخانه‌دا تا دوای جه‌ژن؟ ، ئه‌وه خۆت سه‌رپشكبه تیایدا) .
منیش نه‌مده‌وێرا بڵێم: (قوربان كه‌سوكارم هه‌مووی تۆ خۆش! )، به‌لاَم
گوتم: (ده‌رِۆمه‌وه‌و دواتر ده‌گه‌رِێمه‌وه )، هه‌ر ئه‌و رِۆژه‌ش
گه‌رِامه‌وه بۆ ئۆردوگای نه‌سر .
پاش جه‌ژنیش نه‌گه‌رِامه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌غداد له‌لایه‌ك
له‌ترسانداو له‌لایه‌كی دیكه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی و ده‌ست كورتی،
چونكه(30دینار) ی ئه‌و كاته‌ی حساباتی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك قه‌رزار
بوو بووم! .
ساڵی (1989و1990) هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له پێناو دابینكردنی بژێویاندا
دیسانه‌وه ئاواره‌ی چه‌ندین شاری دونیا‌و كوردستان و عێراق بوون،
ئه‌وانه‌یان كه نه‌گیرابوون به سه‌ربازی له‌به‌ر گه‌وره‌یی
ته‌مه‌نیان یاخود له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی دیكه، وه زۆرێك له‌وانه‌یان
كه منداڵ بوون ده‌چوون بۆ به‌غدادو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ كرێكاری
و شاگردی ئوتێل و چێشتخانه‌كان، منیش وێرِای ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشیه
له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ناچاری ساڵی(1990) سه‌فه‌رم كرد بۆ به‌غدادو
ئه‌مجاره‌یان بۆ دابین كردنی بژێویم و خه‌رجی ساڵی داهاتووی خوێندنم! .
سه‌ره‌تا چه‌ند رِۆژێك بووم به شاگردی(مگعم ابو غه‌مگین) له شه‌قامی
جمهوری له به‌غداد، پاشان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بووم به شاگردی
ئوتێل(البیچاء)له(ساحه الوپبه)هه‌ر له به‌غداد، دواتر له عامریه‌و
له (مگعم كباب فلوجه) هه‌فته‌یه‌ك شاگردیم كرد‌و، پاشان چووم بۆ
موسه‌ییه‌ب و له‌وێش دوورِۆژ شاگردی كه‌بابخانه‌یه‌ك بووم، له‌وێش وازم
هێناو چووم بۆ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌و هه‌فته‌یه‌ك زیاتر شاگردی
كه‌بابخانه‌یه‌ك بووم، له‌وێش نه‌مامه‌وه‌و هاتمه‌وه بۆ به‌غدادو .
له شه‌قامی جمهوریدا بێ ئیش ده‌سورِامه‌وه له پرِ چه‌ند هاورِێیه‌كی
به‌رِێزی هه‌ڵه‌بجه‌ییم به‌ره‌و لام هاتن و پاش چاك و چۆنی و
هه‌واڵپرسینی گه‌رم لێیان پرسیم: (چی ده‌كه‌یت واهاتوی بۆ به‌غداد؟!)،
منیش گوتم: (چیتان لێ بشارمه‌وه رِاستیه‌كه‌ی نه‌بوونی سه‌ری
پێهه‌ڵگرتوم و به‌و هیوایه‌ی ئیشێك به‌منی نه‌خۆش بكرێ بیكه‌م و خه‌رجی
رِۆژانه‌و خوێندنمی پێ په‌یدا بكه‌م! ).
كه‌مێك سورِاینه‌وه كابرایه‌ك هات لێی پرسین ئێوه ئیش ده‌كه‌ن؟ .
گوتمان: به‌ڵێ، به‌لاَم ئیشه‌كه‌ت چیه؟ .
گوتی: كارگه‌ی دروستكردنی شتایگه‌رمان هه‌یه‌و پێشتر كرێكاری میسری لێ
بووه به‌جێیان هێشتووه‌و رِۆشتوون وه‌رن ئێوه كاری تیدا بكه‌ن و
ئێوه كوردن و ئازان، براده‌رانم گوتیان: باشه، منیش گوتم: ده‌ی من
خوا حافیز! ، (گوتیان: بۆ كوێ ده‌رِۆیت؟ ، به‌خوا ده‌بێت له‌گه‌ڵمان
بیت!)، گوتم: ئاخر من ئه‌و جۆره ئیشه قورسانه‌م پێ ناكرێت، گوتیان:
تۆ وه‌ره له‌گه‌ڵماندا ئێمه ئیشه‌كه‌ی تۆش ده‌كه‌ین، پاشان گوتم به
خاوه‌نی كارگه‌كه: ئێمه دێین به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیشه‌مان پێ
نه‌كرا به‌جێی ده‌هێڵین دوایی گله‌یی نه‌كه‌یت! .
ئه‌ویش گوتی: وه‌رن با برِۆین تانزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كاری
پاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كه‌مان هه‌یه وه‌رن پاكی كه‌نه‌وه دواتر ئه‌گه‌ر
ئیشه‌كه‌تان پێ نه‌كرا به‌جێی بهێڵن .
سواری ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بووین و چووین بۆ كارگه‌كه كه له ئه‌بو غرێب
بوو، چه‌ند رِۆژێك ئه‌وان كاریان ده‌كردو منیش كه‌مێك به‌شداریم
ده‌كردن، پاش ئه‌و چه‌ند رِۆژه زانیمان كاره‌كه زۆر گرانه‌و
پاره‌كه‌شی كه‌مه‌و ئه‌وه ناهێنێت و به‌جێمان هێشت و هاتینه‌وه بۆ
شه‌قامی جمهوری له به‌غداد، له‌وێ ئه‌وان كرێكاریان ده‌كردو منیش
كارێكی ئاسانم هه‌ڵبژاردبوو، له‌سه‌ر شه‌قامی جمهوری دانیشتبووم
سینیه‌ك گوڵه‌به‌رِۆژه‌م دانابوو له زه‌رفی بچكۆله‌دا ده‌مفرۆشت! ،
نزیكه‌ی زیاتر له(10رِۆژ) گوڵه به‌رِۆژه فرۆشیم كرد، رِۆژێك
هاوه‌ڵێكی كه‌بابخانه‌كه‌ی عامریه‌م هاته‌لا كه كورِێكی میسری بوو،
ناوی موحه‌ممه‌د بوو، پێی گوتم: وه‌ره له‌گه‌ڵم له كه‌بابخانه‌یه‌كی
دیكه‌دا كار ده‌كه‌م وه‌ره له گه‌ڵمدا ئیش بكه، گوتی: من له
ناوچه‌ی (منێور)ی به‌غدادو، له گه‌رِه‌كی(الوشاش)دا كابرایه‌كی
به‌غدادی خاوه‌ن كه‌بابخانه كردومی به وه‌كیلی خۆی له
كه‌بابخانه‌كه‌یداو له‌وێ كار ده‌كه‌م و خۆی چه‌ند رِۆژ جارێك دێت بۆ
ئه‌وێ، وه‌ره گوڵه‌به‌رِۆژه فرۆشتن كه‌ی ئیشه‌و وه‌ره له
كه‌بابخانه‌كه‌ی ئێمه‌دا كاربكه، گوتم: رِاستیت ده‌وێت ناتوانم كاری
گران ئه‌نجام بده‌م بۆیه ئه‌م كاره‌م هه‌ڵبژاردووه، گوتی:
كه‌بابخانه‌كه‌مان میللیه‌و قه‌ره‌باڵغ نییه‌و ئه‌ركی زۆر سوكه، پاشان
بۆ ئه‌وه‌ی زۆر ئاسوده بیت تۆ وه‌كیل به‌و من شاگردی كه‌بابخانه! ،
گوتم: سوپاست ده‌كه‌م و مادام وایه با برِۆین و رِءَشتین .
(16رِۆژ)یش له‌و كه‌بابخانه‌دا كارم كرد، یادگاری زۆرم هه‌یه له‌وێدا،
یه‌كێك له‌و یادگاریانه ئه‌وه‌بوو رِۆژێكیان زۆر بێتاقه‌ت بووم له‌پرِ
سێ گه‌نجی میسری خۆیان كرد به كه‌بابخانه‌كه‌داو به ته‌نها منی لێ
بووم، به‌شێوه‌یه‌كی ناشیرین بانگیان لێكردم، منیش زۆر بێزار بووم و
چووم بۆ لایان و بێ به‌خێرهێنانیان گوتم: ها چیتان ده‌وێت؟! (له
رِاستیدا وامده‌زانی له به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌رواڵی كوردیم له به‌ردا بوو
سوكایه‌تیم پێ ده‌كه‌ن بۆیه زۆر تورِه بووم!) ، گوتیان: تۆ ناترسیت
له‌م ته‌مه‌نه‌تدا دێیت بۆ به‌غداد بۆ ئیش كردن؟! ، منیش هێنده‌ی تر
تورِه بووم و گوتم: (بۆ له به‌غداددا گه‌وواد هه‌یه من لێی بترسم؟!
)، بێ گومان سه‌ددام و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی به‌عس له به‌غدادا بوون!!
، له‌گه‌ڵ وام گوت باوه‌شیان پێدا كردم و گوتیان وه‌ڵلاَ موحه‌ممه‌دی
میێری هاورِێی تۆ‌و ئێمه رِاستی بۆ باس كردوین! ، به‌رِاستی ئێوه‌ی
كورد شێرن و سروشتان له سروشتی ئێمه‌ی خه‌ڵكی ێعیدى میێر زۆر ده‌چێت!
، پاشان داوای لێبوردنیان لێكردم و گوتیان ته‌نها مه‌به‌ستمان ئه‌وه
بووه كه تاقیتكه‌ینه‌وه! ، پاشان خواردنم بۆ هێنان و خواردیان و
دواتر رِۆشتن .
رِۆژێكیش له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌دی میسریدا دانیشتبووین و سوعبه‌تمان
ده‌كرد، موحه‌ممه‌د باسی خراپی رِه‌وشتی ئافره‌تانی به‌غدادی ده‌كردو
ده‌یگوت عێراق ئافره‌تی داوێن پیسی زۆری لێیه‌و چه‌ند نمونه‌یه‌كیشی
به به‌ڵگه بۆ هێنامه‌وه‌و له‌رِاستیدا زۆر قسه‌كانیم پێ ناخۆش بوو
وه‌گوتم ئه‌گه‌ر بێیت بۆ كوردستانی من بۆچوونه‌كه‌ت سه‌باره‌ت به
ئافره‌تانی عێراق پێچه‌وانه ده‌كه‌مه‌وه، وه گوتم پێی لوتكه‌ی
به‌ره‌لاَیی ئافره‌تی عه‌ره‌بی له میسردایه‌و له‌وێشه‌وه هاتووه‌ته
ولاَتانی عه‌ره‌بی تر، موحه‌ممه‌د هه‌ستی كرد كه به قسه‌كانی تورِه
بووم، پێكه‌نی و گوتی بۆ به‌رگری له عێراق ده‌كه‌یت! ، وه‌ره با
پێكه‌وه بچینه ده‌زگایه‌كی ئاسایشی عێراقه‌وه هه‌ریه‌كه‌مان چیمان
له دڵدایه بیڵێین با بزانین كاممان ده‌گرن و كاممان ئازاد ده‌كه‌ن؟َ!
، منیش گوتم: به‌خوا هه‌رگیز ئه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ناكه‌م، چونكه منی
كورد سه‌دجار به‌ناو عێراقیشبم هه‌ر ده‌گیرێم و تۆش سه‌دجار میسری بیت
و سه‌د كورد بكوژیت له‌به‌ر خاتری قه‌ومیه عه‌ره‌بیه‌كه‌ت گه‌ردنت
ئازاد ده‌كرێت!، موحه‌ممه‌د پێكه‌نی و گوتی: به‌خوا رِاست ده‌كه‌یت! .
.
|