|
له مانگی1/2009 دا له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای بالاَی تاوانه‌كانی
عێراقه‌وه نامه‌یه‌كم پێ گه‌شت كه‌تیایدا داوای كردبوو لێم كاتژمێر9ی
سه‌رله‌به‌یانی1/2/2009 له دادگای بالاَی تاوانه‌كان له به‌غداد
ئاماده‌بم به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ئیفاده‌و سكالاَ تۆماركردنم له
به‌رده‌م دادوه‌ردا .

نامه‌ی دادوه‌ر كه تیایدا پێم رِاگه‌یه‌ندرا بوو كه پێویسته له
1/2/2009 دا له دادگادا ئاماده‌بم
له‌رِاستیدا كه ئه‌و نامه‌یه‌م پێ گه‌شت زۆر سه‌بوریم بۆ هات و گه‌لێك
دڵخۆش بووم، چونكه ده‌مێك بوو چاوه‌رِێی نامه‌یه‌كی ئاواهی بووم.
نزیكه‌ی بیست و یه‌ك ساڵ بوو من سكالاَی خۆم لای كه‌سانێك ده‌كرد كه
بێجگه له دڵدانه‌وه‌م و ئاشتكردنه‌وه‌م هیچیان پێ نه‌ده‌كرا بۆ
سزادانی ئه‌و تاوانكارانه‌ی كه كیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد‌و هه‌موو
شتێكیان لێ سه‌ندمه‌وه، ته‌نها شتێك كه نیگه‌رانی لا هێشتبومه‌وه
به‌ردانی یه‌كێك بوو له‌و فرِۆكه‌وانانه‌ی كه بۆردومانی كیمیایی
هه‌ڵه‌بجه‌ی كردبوو، چونكه به‌ردانی ئه‌و فرِۆكه‌وانه كاره‌ساتێكی
هاوشێوه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سه‌ر ناخی من و هه‌زاران كه‌س و
كاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و نه‌ته‌وه‌ی كوردا هێنا! ، وه
هه‌رگیز به بیرماندا نه‌هاتبوو كه‌خۆمان وه‌ك كورد له لوتكه‌ی
ده‌سته‌لاَتماندا بكوژانی هه‌زاران رِۆڵه‌مان ئازاد بكه‌ین! ، كه كاری
وا زۆر جێگه‌ی تێرِامان و قورِ پێوانه! .
هه‌روه‌ها من به ته‌ما بووم هه‌موو تاوانباران ئاماده‌كرابن له
قه‌فه‌سی تاوانباراندا له دادگادا، لانی كه‌م گشت ئه‌ندامانی
سه‌ركردایه‌تی حیزبی به‌عسی عێراقی خوێن رِێژ به‌لاَم ئه‌فسوس وا
ده‌رنه‌چوو وه كه‌مێكی زۆر كه‌م له‌و تاوانبارانه ئاماده كرا بوون .
له پاش رِوخانی رِژێم و هه‌تیوكه‌وتنی به‌عسیه‌كانه‌وه
ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێم ده‌بوا بست به‌بستی خاكی عێراق بگه‌رِانایه
بۆ ده‌ستگیر كردنی گه‌وره به‌عسیه‌كان و به‌ڵێنی خه‌لاَتی گه‌وره‌یان
بدایه به هه‌ركه‌سێك زانیاری بدات له‌سه‌ر سه‌رانی به‌عس به
تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تاوانی ئه‌نفال و كیمیابارانیانی هه‌ڵه‌بجه‌یان
ئه‌نجامداوه به‌لاَم وه‌ك پێویست ئه‌م كاره‌یان نه‌كرد و كار به‌وه
گه‌شت ته‌نها چوار كه‌س له دادگادا له كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌ی
دادگا بكرێن و ئه‌وانی دیكه له‌و بێئاگاییه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی
ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێم و عێراقدا هه‌ڵهاتن و بێ لێپرسینه‌وه بۆی
ده‌رچوون! ، ئئه‌وكات پرسیارم ده‌كردو ئێسته‌ش به‌رده‌وام پرسیار
ده‌كه‌م ئه‌بێت هۆكار چی بوو وه ئه‌و كاره‌یان نه‌كرد؟ ، به‌كه‌م
ته‌ماشا كردنی قوربانیه‌كان بوو یاخود له خزمه‌تی سیاسه‌تی
ئه‌مرِۆیاندا نه‌بوو؟؟! .
نازانم رِۆژگارێك ئێمه به گورگان خۆر دراین كه‌س نه‌ی پرسیه‌وه
له‌وه‌ی رِژێمی به‌عس له مه‌لاَسدایه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و خواخوای
بیانویه‌كیه‌تی بۆ جینۆساید كردنیان ئیتر چۆن بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی
شاره‌كه‌و حساب بۆ كردنیان هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كه‌و
سه‌خاوه‌تمه‌ندانه هه‌زاران كه‌سیان به خنكان و سوتان برد، به‌لاَم
ئێستا ئاماده نه‌بوون كاری ته‌واو بكه‌ن بۆ به سزا گه‌یاندنی
تاوانباران نازانم بۆ؟! .
له دانیشتنه‌كانی پێشوی دادگای ناوبراودا ئیفاده‌و سكالاَی ژماره‌یه‌ك
قوربانی وه‌رگیرا بوو، وه خه‌ڵكی وێرِای ده‌ستخۆشی كردن لێیان كه‌مێك
گله‌ییان له سكالاَكاره‌كان هه‌بوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێشكه‌ش كردنی
ئیفاده‌و سكالاَكانیان، منیش خۆم بۆ خۆم كه‌مێك گله‌ییه‌م له
هه‌ندێكیان كرد، به‌لاَم ده‌ست خۆشیم لێ كردن كه وێرِای هه‌موو ئه‌و
مه‌ترسیبانه‌ی دێته رِێیان ئاماده‌ن ئاماده‌ی دادگا ببن له كاتێكدا
خه‌ڵكانێكیش هه‌ن كه له سه‌ر خوێنی كه‌س و كاره‌كانی من و ئه‌وان
گه‌وره‌بوون نا‌وێرن تا كه‌ركوكیش بچن و به‌تایبه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی
ئاواهی گه‌وره‌و هه‌ستیار! .
به‌داخه‌وه له كاتێكدا داوام لێكرا كه له دادگا ئاماده‌بم زۆر
نه‌خۆش بووم! ، هێنده نه‌خۆش بووم هاوسه‌ره‌كه‌م به باشی نه‌زانی
سه‌فه‌ر بكه‌م بۆ به‌غدادو گوتی زۆر نه‌خۆشیت و پێویستیت به‌وه‌یه كه
سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌یت و بخه‌وێندرێیت ئیتر چۆن ده‌توانیت به‌م
حاڵه‌وه بچیت بۆ به‌غداد بۆ دادگا؟! ، به‌لاَم من ئه‌وه‌نده به
پێویستم زانی ئاماده‌بوونم له دادگادا و هێنده تامه‌زرۆی رِووبه‌رِوو
بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه بووم گوتم هه‌ر ده‌رِۆم ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر له هۆڵی دادگاشدا بمرم هه‌ر ده‌چم؟! .
رِۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری1/2/2009 له به‌غداد كرابوو به پشوو
له‌به‌ر ئه‌وه دانیشتنی دادگا خرابووه رِۆژی دووشه‌ممه
به‌رواری2/2/2009 ، ئێمه رِۆژی یه‌ك شه‌ممه له فرِۆكه‌خانه‌ی
سلێمانیه‌وه كه‌وتینه رِێ بۆ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بین بۆ رِۆژی
دواتر له دادگادا، ژماره‌مان وه‌ك سكالاَكار له‌و سه‌فه‌ره‌دا10
سكالاَكار بوو، پارێزه‌ره‌كانیشمان هاوه‌ڵیان ده‌كردین .

ژماره‌یه‌ك له‌سكالاَكارانی كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه كه له گه‌ڵمدا له
به‌رده‌م دادوه‌ری دادگای بالاَی تاوانه‌كان له عێراقدا سكالاَیان
پێشكه‌ش كرد.
پێش ده‌ستپێكردنی دانیشتنی دادگا توشی له‌رزو تایه‌كی زۆر نارِه‌حه‌ت
بووم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو نه‌توانم دواتر سكالاَكه‌م له‌به‌رده‌م
دادوه‌ردا پێشكه‌ش بكه‌م، پارێزه‌ره‌كانم داوایان لێكردم كه یه‌كه‌مین
كه‌س من سكالاَكه‌م پێشكه‌ش بكه‌م .
رِۆژی2/2/2009 كاتژمێر نزیكه30و11 خوله‌ك دانیشتنه‌كانی دادگا ده‌ستی
پێ كرد‌و بانگیانكردم بۆ پێشكه‌ش كردنی ئیفاده‌و سكالاَكه‌م .
كه رِۆشتمه ناو دادگا هێنده‌ی فراوانی هه‌موو دونیا هه‌ستم به خۆشی
ده‌كرد كه خوای گه‌وره ده‌رویه‌كی ئاواهی لێكردینه‌وه ئه‌وانه‌ی
چیان له‌ده‌ست هات به‌رامبه‌رمان كردیان ئه‌مرِۆ له‌به‌رده‌م منی
قوربانی و گه‌لانی دونیادا رِاپێچی دادگا كراون و مل كه‌چی یاسا كراون،
بیرم ده‌كرده‌وه له‌و رِۆژگاره‌دا ئێمه‌یان نامه‌ردانه شه‌هید ده‌كرد
له چ گومرِایی و له خۆبایی بوون و ملهورِی و لوت به‌رزیه‌كدا بوون
ئێستاش چه‌ند زه‌لیل و بێ ده‌سته‌لاَت و تێك‌شكاون! ، له‌م رِووه‌وه
له دڵمدا سوپاسی خوای گه‌وره‌و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌م كرد
كه رِۆڵی گرنگیان هه‌بوو له هێنانه‌دی ئه‌م رِۆژگاره‌داو له خۆمم
ده‌پرسی تۆ بڵێی ئه‌م تاوانبارانه كاتی خۆی ئه‌گه‌ری له سه‌د ملیۆندا
یه‌كیان دانا بێت بۆ لێپرسینه‌وه‌و دادگایی كردنیان له دونیادا پێش
قیامه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی كه ئه‌نجامیان ده‌دا به
تایبه‌تی تاوانی گه‌وره‌ی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه! .
پاش ئه‌وه‌ی خۆم ناساند به دادگا و دادوه‌ر سوێندی دام و دواتر رِێگای
قسه كردنی پێدام ده‌ستم كرد به گێرِانه‌وه‌ی ئه‌وشتانه‌ی بینیومه
له‌و كاره‌سه‌تاداو به‌سه‌رم هاتووه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی پێش
كاره‌ساته‌كه‌وه ده‌ستم پێ كرد‌و باسم له‌وه كرد كه حكومه‌تی عێراق
له توانایدا هه‌بوو به‌ر له هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كه
بگرێت هه‌ر له‌سه‌ر سنور‌و له شاخه‌كانداو نه‌هێڵێت شه‌رِه‌كه بێته
نزیكی هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌لاَم حكومه‌تی عێراق به مه‌به‌ستی ده‌سكه‌وتنی
به‌هانه بۆ به جینۆساید كردنی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری
ئه‌وه‌ی نه‌كردو، پاش چه‌ند رِۆژێك له تۆپ باران و هێرشی به‌رده‌وامی
ئێران بۆ ناوچه‌كه16/3/1988 ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن سوپای
ئێران و پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو له نزیكه‌ی
كاتژمێر35و11 خوله‌كدا له لایه‌ن فرِۆكه‌كانی (ێدام )ه‌وه هێرشی
به‌رفراوان كرایه سه‌رمان و، به كورتی ئه‌و باسه‌ی له سه‌ره‌تای
ئه‌م كتێبه‌دا گێرِرِاومه‌ته‌وه له‌وێش گێرِامه‌وه‌و هه‌موو وێنه‌كانی
باوك و دایك و براو خوشكه‌كانم خسته پێش چاو دادگا‌و وێنه‌ی شه‌هێن و
شلێری خوشكم و به‌هره‌شم به شه‌هیدكراوی خسته به‌رده‌ست دادگا و ئه‌و
رِاپۆرته پزیشكیانه‌ی خۆشم خسته رِوو، وه‌دام به دادگا كه
ده‌یسه‌لمێنن من به‌گازی كیمیایی چیم به‌سه‌ر هاتووه‌و به‌وێنه
رِێژه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ده‌بێت له‌مانگێكدا بیخۆم و به‌كاریان
بهێنم خستمه رِوو، له به‌رامبه‌ردا دادگا زۆر نارِه‌حه‌ت بوو به
به‌سه‌رهاته‌كه‌م و خودی دادوه‌ر هه‌ستم ده‌كرد زۆر دڵته‌نگ بووه، وه
له میانه‌ی ئیفاده‌كه‌مدا دادوه‌ر چه‌ند پرسیارێكی لێ كردم، پرسی لێم
تۆ چۆن وه‌ك و كه‌س و كاره‌كه‌ت شه‌هید نه‌بوویت؟! ، منیش گوتم یه‌كه‌م
خوا رِۆژی ته‌واو نه‌كردووم، دووه‌م شتێكه گیانم ده‌رنه‌چووه
وه‌گه‌رنا ئه‌مه ژیان نیه من ئێستا ده‌یبه‌مه سه‌ر به به‌ڵگه‌ی
ئه‌و هه‌موو ده‌رمانه‌و رِاپۆرته پزیشكیانه، سێیه‌م گوتم من
حیكمه‌تێكی تیا به‌دی ده‌كه‌م، دادوه‌ر فه‌رمووی: چیه؟! ، گوتم
حیكمه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه مانه‌وه‌ی من بۆ ئه‌وه بووه كه رِۆژگارێكی
ئاواهی دێته پێش خوای گه‌وره منی له‌نێو ئه‌و هه‌موو كه‌سوكارو
خه‌ڵكه‌دا به زیندویه‌تی هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی ئه‌م پرۆسه‌ی
دادگایی كردنه‌بم و به هه‌موو دونیای رِاگه‌یه‌نم كه ێدام حسین و
سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كه‌ی په‌پوله نین به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن كه ئه‌م
تاوانه گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی بێ ده‌سته‌لاَت
و بێ چه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و پیاوانه‌ن كه ده‌ستیان چووه‌ته خنكاندن
و سوتاندنی هه‌زاران منداڵ و ژن و پیاوی په‌ككه‌وته‌ی كورد! .
دادوه‌ر هه‌روه‌ها لێی پرسیم: تۆ چۆن ده‌زانیت ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی
كردووه عێراق بووه نه‌ك ئێران؟ ، گوتم: سوپای ئێران ده‌ستی گرتبوو
به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌داو پێویستی به‌و بۆردومانه نه‌بوو، وه له
نه‌خۆشخانه‌كه‌ی تاران‌دا له ته‌نیشت خۆمداو له ژوره‌كه‌مدا چه‌ندین
پاسدار كه به كیمیایی بریندار بوون له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا گیانیان
له ده‌ست دا جا ئێران چۆن كیمیایی ده‌كات به‌سه‌ر سوپاكه‌ی خۆیدا؟! ،
هه‌روه‌ها ئه‌و فرِۆكانه‌ی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌یان ده‌كرد له رِوی
عێراقه‌وه ده‌هتن نه‌ك ئێران، وه سوپای عێراق ئاگاداری نه‌كردین پێش
وه‌خت شاره‌كه‌مان چۆڵ بكه‌ین كه پێویسته هه‌موو حكومه‌تێك ئاگاداری
هاولاَتیانی بكاته‌وه له هه‌ر مه‌ترسیه‌ك و هه‌وڵی رِزگاركردنیان
بدات به‌لاَم ئه‌وان چونكه ویستی قه‌لاَچۆكردنیان هه‌بوو ئه‌وه‌یان
نه‌كرد، وه ئه‌گه‌ر بیانویستایه ده‌یان توانی پێشتر خه‌ڵكه‌كه
بگوازنه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ئه‌وه‌ی تیا نه‌چن له‌و شه‌رِه‌دا
به‌لاَم ئه‌وه‌شیان نه‌كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و فرِۆكانه‌ی كه له
هه‌ڵه‌بجه بۆردومانی ده‌كردین هه‌مان ئه‌و فرِۆكانه بوون كه به
درێژایی رِێگه‌ی هه‌لاَتنمان و تا قولاَییه‌كانی خاكی ئێران
بۆردومانیان ده‌كردین، وه گوتم: باشه ئه‌گه‌ر لایه‌نی عێراقی به‌و
كاره هه‌ڵنه‌ستابێت ئه‌ی بۆ به هه‌موو دونیای رِانه‌گه‌یاند
له16/3/1988كه پتر له(5000)كه‌س له هه‌ڵه‌بجه به بۆردومانی ئێران
شه‌هید بوون وه‌ك له‌م دواییه‌دا برِوانامه‌ی وه‌فاتی شه‌هیده‌كانمانی
پێ ده‌ركرد؟! ، بۆ پێشتر گوندی ته‌وێڵه كه له سه‌ره‌تای
هه‌شتاكانه‌وه چۆڵ كرابوو كه‌چی ئه‌گه‌ر ئێران بۆردومانی بكردایه
هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌و رِۆژه ته‌له‌فزیۆن و رِاگه‌یاندنی پرِ درۆ‌و
ده‌له‌سه‌و زه‌به‌لاحی عێراق ده‌یگوت: (رِژێمی ئێران تۆپبارانی
ته‌وێڵه‌ی كردووه‌و دوو هاولاَتی بریندار بوون!)، ئه‌ی بۆ شه‌هید بوونی
ئه‌و هه‌زاران هاولاَتیه‌ی رِانه‌گه‌یاند له16/3/1988دا ئه‌گه‌ر ئێران
بووه؟! ، مه‌گه‌ر بریندار بوونی دوو كه‌سی درۆیینه گه‌وره‌تر بوو یان
ئه‌و هه‌زاران كه‌سه؟! .
هه‌روه‌ها گوتم ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌زاران شه‌هیده‌ی هه‌ڵه‌بجه گه‌ر
به‌ده‌ستی ئێران شه‌هید كرابێتن ئه‌ی بۆ رِێز نه‌نرا له كه‌س و
كاره‌كانیان پاش گه‌رِانه‌وه‌یان له ئێران ئه‌ی بۆ ماف و ئیمتیازاتی
وارسی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامانی عێراقیان پێ نه‌درا؟! ، ئه‌ی بۆ
ده‌ستبه‌سه‌ر كران و بران بۆ نوگره سه‌لمان و به‌رحوشترو گرده‌چاڵ و
باینجان و رِاو ده‌كران له هه‌موو شاره‌كاندا به‌تایبه‌تی له
سلێمانیدا؟! ، بۆ حكومه‌تی عێراقی ئه‌وكات نه‌یپرسیه‌وه له خه‌ڵكه
ئاواره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و برینداره‌وكانی و بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی
نه‌گه‌رِانده‌وه بۆ شاره‌كه‌یان؟! .
پاشان گوتم: جه‌نابی دادوه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌و چه‌ندین هۆی تر
باوه‌رِی ته‌واوم هه‌یه كه ئه‌و كوشت و برِه‌ی له هه‌ڵه‌بجه‌دا كرا
له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی ێدام و ئه‌م تاوانبارانه‌وه بوو كه رِاپێچی
دادگا كراون! .
زۆر حه‌زم ده‌كرد كه له دادگادا بكه‌ومه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ
تاوانبار(علی كیمیایی) دا به‌لاَم ئه‌و ناپاكه هیچ پرسیارێكی
لێنه‌كردم و خۆی كرِ كرد! ، (علی كیمیایی) كاتێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له
سكالاَكاراندا ده‌دواو كاتێك پرسیاری لێ ده‌كردن به‌بیری
ده‌هێنانه‌وه‌و ده‌یگوت :( بیرتان ده‌خه‌مه‌وه رِاست بڵێن ئێوه
سوێندتان خواردووه! .) بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ به دونیا كه پیاوێكه
زۆر له سوێند خواردنی ناهه‌ق ده‌ترسێ و زۆر كه‌سێكی رِاساڵ و بێ
تاوانه، له هه‌مان كاتیش‌دا كورد گه‌لێكی هێنده موسوڵمان نیه‌و ترسی
له سوێند خواردنی ناهه‌ق نیه .
جا دامنابوو ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ من بدوێ پێی بڵێم: ( ئه‌ی
تاوانبار له كه‌یه‌وه تۆ له‌خه‌می سوێند خواردندایت و ده‌ترسیت له‌و
قورئانه‌ی به‌هه‌زارانیت له‌گه‌ڵ مزگه‌وته‌كانی گونده‌كانی كوردستاندا
ورد ورد كرد‌و كردت به‌ژێر خۆڵه‌وه؟! ، تۆ بۆت نیه میلله‌تی كورد
ئاگادار بكه‌یته‌وه له مه‌ترسی خواردنی سوێندی ناهه‌ق چونكه
سه‌رتاپای ژیانت پرِه له تاوان و فیسق و فجورو كوشتن و هه‌تك كردنی
ناموسی خه‌ڵكی و جه‌سته‌ت پێكهاته‌یه‌كه له‌حه‌رام!)
|