|
چه‌ند مانگێك له‌و ئۆردوگایه‌دا بووم، له رِێگای هاورِێیه‌كمه‌وه
هه‌واڵم پێ گه‌شت كه له سایه‌ی پشتێنه‌ی ئه‌منی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان و پاشان دانوستانی سه‌ركردایه‌تی كوردی له‌گه‌ڵ
سه‌ددامدا بارودۆخ له كوردستان ئارامه‌و خوێندنگه‌كان سه‌رقاڵی
تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵن، وه گوتی تۆ زیره‌كیت و پێم ناخۆشه ئه‌و
هه‌له‌ت له‌كیس بچێت و برِۆره‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌كانت ئه‌نجام بده.
منیش كارم به ئامۆژگاریه‌كه‌ی كرد‌و سوپاسم كرد‌و به ته‌نها
گه‌رِامه‌وه بۆ كوردوستان و رِۆشتم بۆ سلێمانی و رِۆشتم بۆ
خوێندنگه‌كه‌م، كه گه‌شتمه ئه‌وێ بینیم سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ی
وانه‌كانن، پاشان به‌رِێوه‌به‌رم بینی و پێی رِاگه‌یاندم كه ئه‌مرِۆ
پێنجه‌مین تاقیكردنه‌وه‌یه‌و هه‌لی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌م
له‌ده‌ست چووه‌و گوتی تازه كه‌وتویت! ، منیش زۆر خه‌مبار بووم و گوتم:
مامۆستا من ئه‌و هه‌موو رِێگه‌م برِیوه ... چیرۆكه‌كه‌م بۆ
گێرِایه‌وه! ، ئه‌ویش گوتی تۆ برِۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌وه‌و
تاقیكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌نجام بده دواتر ئه‌گه‌ر چاره هه‌بوو
چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، گوتم: ئاخر هیچ كۆششم نه‌كردووه! ، گوتی
ده‌تناسم به‌شی ده‌رچونت پێیه! .
رِۆشتمه هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و رِۆژه‌م ئه‌نجامداو
كه‌لێبوومه‌وه به‌رِێوه‌به‌ر گوتی: دوایی وه‌ره بۆ ئیداره .
دواتر چوومه ئیداره‌و هه‌موو مامۆستایان كۆبوونه‌وه گوتیان با
چاره‌سه‌رێكت بۆ بدۆزینه‌وه چونكه تۆ 4 تاقیكردنه‌وه‌ت ئه‌نجام
نه‌داوه‌و به‌و پێیه‌ش ده‌كه‌ویت! .
كه له مه‌سه‌له‌كه‌یان كۆڵیه‌وه وانه‌ی كوردی تێكرِای سالاَنه 98م
هه‌بوو وه به‌خشرابووم! ، دوو وانه‌ش مامۆستاكانم عه‌ره‌ب بوون و
رِۆشتبوونه‌وه بۆ به‌غدادو كه‌وتنم له‌و دوو بابه‌ته‌دا مسۆگه‌ر
بووبوو، به‌لاَم هێشتا وانه‌ی ئینگلیزیم مابووه‌وه‌و گه‌ر چاره‌سه‌ری
بۆ نه‌كرایه هه‌ر ده‌كه‌وتم، مامۆستا عومه‌ر عزیز(عومه‌ری برای سالار
عه‌زیز) مامۆستای وانه‌ی ئینگلیزیمان بوو به به‌رِێوه‌به‌ری گوت كامیل
نه‌ك وانه‌یه‌ك بگره10 وانه‌شی هه‌بێت من بۆی چاك ده‌كه‌م! ، گوتیان
به‌بێ تاقیكردنه‌وه نابێت، گوتی تاقی كردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، هه‌ر
ئێسته پرسیاری ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ست و له‌به‌رده‌متانا له‌سه‌ر
ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه وه‌لاَمم ده‌داته‌وه، پرسیاری بۆ دانام و
هه‌رله‌وێداو له به‌رچاویان ته‌ێیحی كرد‌و وێرِای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك
بوو ده‌می كتێبم نه‌كردبووه‌وه(69نمره)م هێناو ده‌رچووم، پاشان
مامۆستا عومه‌ر رِووی له مامۆستایان كرد‌و گوتی كوفر نییه كامیل
بكه‌وێت؟ّ! .
ئه‌و ساڵه پاش ته‌واوكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان له كه‌وتنی مسۆگه‌ره‌وه
چاره‌نووسم گۆرِا بۆ ئیكمال بوون له2وانه‌دا، ئه‌وكات سوپاسی مامۆستا
عومه‌رم كرد‌و ئێسته‌ش دووباره سوپاسی ده‌كه‌م، به‌لاَم ئیكمال
بوونه‌كه‌شم زۆر ناخۆش بوو به‌لاوه چونكه(بێ خۆهه‌ڵكێشان) له هه‌موو
ته‌مه‌نم نمره‌ی نزمیشم نه‌هێنابوو چجای ئیكمال بوون! ، وه خولی
دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوو وانه‌كه‌م ئه‌نجامداو به‌نمره‌ی زۆر به‌رزیش
ده‌رچووم .
پاش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ته‌نگ كورده‌كانی عێراقه‌وه
هاتن و مه‌چه‌كی رِِژێمی به‌عسیان گرت و كه‌له‌بچه‌یان كرد و
فرِۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاسمانی كوردستانیان قه‌ده‌غه‌كرد له فرِینی
فرِۆكه‌كانی رِژێمی به‌عس خه‌ڵكی كوردستان له‌ئاواره‌یی گه‌رِایه‌وه
بۆ زێدی باو باپیرانی، وه كه‌سوكاره‌كانم گه‌رِانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و
منیش هاتم بۆ لایان، ماوه‌یه‌ك له‌ماڵی كاك جه‌لالی برام بووم و
ماوه‌یه‌ك له‌ماڵی مامم و ماوه‌یه‌ك له‌ماڵی هه‌لاَڵه‌ی خوشكم و
ماوه‌یه‌ك له‌هیچ لایه‌كیان! رِۆژان و مانگان و بگره سالاَنیشم به‌رِێ
كرد .
حكومه‌تی عێراق به‌گه‌رِانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له ساڵی1991دا هێزه‌كانی
و فه‌رمانگه‌كانی پاشه‌كشێ پێكرد بۆ كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی بشێوی
بكه‌وێته كوردستانه‌وه‌و خه‌ڵكی له ژێر فشاری بێ حكومه‌تی و بێ
خزمه‌تیدا چۆك بۆ حكومه‌تی به‌عس دابده‌ن و پشت له شۆرِش و پێشمه‌رگه
بكه‌ن.
به‌ره‌ی كوردستانی كه پێكهاته‌ی زۆربه‌ی پارته كوردستانیه‌كان بوو
ئه‌و كه‌لێنه ئیداریه‌ی پرِ كرده‌وه‌و به‌هاوكاری ولاَتانی دۆستی
كورد‌و رِێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هانای
خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بوون یه‌كێك له‌و بواره گرنگانه‌ی كه
به‌ده‌میه‌وه بوون بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن بوو، خوێندنگه‌كانیان
خسته‌وه‌گه‌رِو مامۆستایان به‌موچه‌یه‌كی رِه‌مزی ئه‌ركی
كاراكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان و دواتریش زانكۆكانیان گرته
ئه‌ستۆن خوێندنگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌وامی رِۆژانه‌ی خۆیانیان ده‌ست
پێ كرده‌وه‌و منیش له‌پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌ییدا بووم له ساڵی
خوێندنی1991ــ1992له هه‌موو وانه‌كاندا به‌خشرام و به سه‌ركه‌وتوویی
ده‌رچووم بۆ پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی، وه‌ئه‌و زه‌وی و زاره‌ی كه
هه‌مان بوو له(گوندی زه‌مه‌قی خواروو) سالاَنه ده‌مچێناو له
به‌رهه‌مه‌كه‌ی خه‌رجی خوێندنم پێ دابین ده‌كرد، ساڵی خوێندنی
1992ــ1993 له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ییدا بووم، وێرِای نه‌خۆشی
به‌رده‌وامم له(18/10/1992) دا توشی رِیخۆڵه كوێره بووم، چاك له
بیرمه له خوێندنگه بووم ئازارێكم لێ هات، به هاورِێكانم گوت سكم
زۆر دێشێت، ئه‌وانیش گوتیان هیچ نییه مه‌ترسه پێ ده‌چێت سه‌رمات
بووبێت! ، منیش دانم به‌خۆمدا گرت به‌لاَم تا ده‌هات ئازارم زیاتر
ده‌بوو، ناچار داوام كرد له به‌رِێوه‌به‌ر پسوڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌م بۆ
بكات تا بچم بۆ نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی دكتۆر بمبینێت، هه‌ستام
كه‌وتمه‌رِێ بۆ نه‌خۆشخانه، له‌رِێگادا هاوه‌ڵێكی خۆمم پێگه‌شت، گوتی
بۆ ئاوا ناساغیت؟! ، گوتم سكم دێشێت و زۆر نه‌خۆشم، له‌گه‌ڵمدا هات بۆ
نه‌خۆشخانه‌كه‌ی گه‌رِه‌كی سه‌را به‌لاَم به‌داخه‌وه كه‌سێكی وا له
نه‌خۆشخانه نه‌بوو! ،چاوه‌رِێمان كرد تاوه‌كو عه‌یاده‌كه‌ی رِابیته‌ی
ئیسلامی كرایه‌وه له‌وێ رِۆشتمه لای دكتۆر‌و ئه‌ویش پشكنینی بۆ كردم و
ده‌رمانی بۆ نووسیم كه یه‌كێكیان ده‌رزیه‌ك بوو، گوتی ئه‌و ده‌رزیه‌ت
با بۆ بكه‌ن ئه‌گه‌ر تا ماوه‌یه‌كی تر باش نه‌بوویت ئه‌وا رِیخۆڵه
كوێره‌ت هه‌یه ده‌بێ برِۆیت بۆ سلێمانی نه‌شته‌رگه‌ریت بۆ بكه‌ن
چونكه له هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌شته‌رگه‌ری ناكرێت!، نزیكی عه‌سر بوو هه‌ر
چاك نه‌بووم ناچار بردمیان بۆ ماڵی مامم ـ به‌رِه‌حمه‌ت بێت ـ له‌وێ
داوام كرد له كاك عه‌لی ئامۆزام تا له‌گه‌ڵمدا بێت بۆ سلێمانی، مامم
گوتی من دێم له‌گه‌ڵت، ئه‌وه‌بوو مامم له‌گه‌ڵم هات بۆ سلێمانی و
هێنامی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی و به‌شی كتوپرِی، له‌وێ دكتۆری
موقیم پشكنینی بۆ كردم و خه‌واندمیان، له‌و ئێواره‌یه‌دا دكتۆر تایه‌ر
هه‌ورامی هات بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشێكی خۆی، دكتۆرێكی موقیم پێی
گوت دكتۆر تایه‌ر بۆ پشكنینێكی پزیشكی بۆ ئه‌م كورِه هه‌ڵه‌بجه‌ییه
ناكه‌یت؟، پێده‌چێت رِیخۆڵه كوێره‌ی بێت!، ئه‌ویش ـ به سوپاسه‌وه ـ
پشكنینی بۆكردم و گوتی ده‌بێت هه‌ر ئێسته نه‌شته‌رگه‌ریت بۆ بكرێت،
گوتم بۆ؟!، گوتی رِیحۆڵ كوێره‌ت هه‌یه!، مامم زۆر په‌شۆكاو گوتی
رِۆڵه چی بكه‌م؟! ، گوتم مامه‌گیان هیچ خه‌مت نه‌بێت ئیشه‌لاَ هیچ
شتێكی خراپ رِوو نادات، دواتر بردمیانه نهۆمی سێیه‌مه‌وه بۆ
نه‌شته‌رگه‌ری و كه سه‌ره‌م هات گوتیان وه‌ره ژوره‌وه، مامم ده‌ستی
كرد به‌گریان منیش دڵم دایه‌وه‌و گوتم مامه‌گیان مه‌ترسه ئه‌گه‌ر خوا
برِیاری دابێت نه‌مرم ئه‌وا به سه‌لامه‌تی دێمه ده‌ره‌وه‌و ئه‌م
نه‌شته‌رگه‌ریه‌ش هێنده سه‌خت نییه، وه ئه‌گه‌ر برِیاریشی دابێت
بمرم ئه‌وا به‌كه‌س برِیاره‌كه‌ی رِه‌ت ناكرێته‌وه‌و ئیشه‌لاَ هیچ
نابێت، سوپاس بۆ خوا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌م بۆ كرا‌و دوای دوو هه‌فته
رِۆشتمه‌وه بۆ خوێندنگه‌و هه‌رچۆنێك بوو ئه‌و ساڵه‌شم به
سه‌ركه‌وتوویی برِی و شه‌شه‌م بووم له ئاستی هه‌رێمدا له
تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌كه‌لۆریا( به‌شی ئاماده‌ییه ئیسلامیه‌كان) .

كامیل(یه‌كه‌م كه‌سه له‌لای چه‌پی رِیزی سێیه‌می وێنه‌كه‌دا) له‌گه‌ڵ
هاورِێ خوێندكاره‌كانیدا له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ییدا .
ساڵی خوێندنی1993ـ1994له زانكۆی سلێمانی ـ كۆلێژی زمان ــ به‌شی
خوێندنی ئیسلامی وه‌رگیرام، هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا شه‌رِی براكوژی سه‌ری
هه‌ڵدایه‌وه‌و گرانیه‌كی ده‌گمه‌ن له مێژووی كوردا ته‌نگی پی هه‌ڵچنین
و زۆرێك له‌خه‌ڵكی به‌تایبه‌تی گه‌نجان كوردستانیان به‌جێهێشت، منیش
زۆر بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه كوردستان به‌جێ بهێڵم و بچم
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌م بكه‌م، یان له‌ولاَتانی ئه‌وروپادا كه‌مێك
لام لێ بكرێته‌وه‌و باری سه‌رشانم سووك بكێت، چونكه ئه‌وه‌ی له‌بیری
هیچ حیزبێكی كوردیدا نه‌بوو ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و
دڵدانه‌وه‌ی كه‌س وكاری بێ نازی شه‌هیدانی كیمیاباران و هه‌وڵدان بۆ
چاره‌سه‌ركردنی بریندار‌و نه‌خۆشانی ده‌ست چه‌كی كیمیایی سه‌ددام بوو،
به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای دارایی و جه‌سته‌ییم نه‌بوو پاشگه‌ز
بوومه‌وه .

كامیل
( كه یه‌كه‌م كه‌سه له‌لای چه‌پی رِیزی یه‌كه‌م له وێنه‌كه‌دا)
له‌گه‌ڵ هاورِێیانی زانكۆ‌و عه‌میدی كۆلیژی زمان دكتۆر دڵشاددا له
قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆدا.
قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆم به‌رِۆژێك له‌جێگاو رِۆژێك له‌زانكۆ ته‌واو
كرد! ، مانگانه سه‌ردانی(دكتۆر به‌كر عوسمان )م ده‌كرد له
نه‌خۆشخانه‌ی سنگه‌كه وێرِای خه‌واندنم له نه‌خۆشخانه‌كاندا
بــۆده‌یان جار! ، دكتۆر به‌كر هه‌موو مانگێك به‌شی مانگه‌كه حه‌ب و
ده‌رمانی بۆ ده‌نووسیم و كه‌ده‌شم گوت كاك دكتۆر ئه‌م ده‌رمانانه
سودێكی وه‌های نیه بۆ من!، ئه‌ویش ده‌یگوت: چار نیه هه‌ر ئه‌وه‌مان
هه‌یه‌و ده‌رمانێكمان نیه پێی بڵێن ده‌رمانی چاره‌سه‌ری برینداری
كیمیایی! .
تاوه‌كو قۆناغی چواره‌می زانكۆشم ته‌واوكرد ژیانم به‌م شێوه‌یه بوو،
له‌رِووه ده‌روونیه‌كه‌شه‌وه هێجگار خه‌مبار بووم، جه‌ژنی وه‌ها
هه‌بووه به‌ته‌نها له ژووره بچكۆله بێ كاره‌باكه‌ی به‌شی ناوخۆیی
زانكۆدا به ته‌نها جه‌ژنم كردووه‌و نه‌چوومه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی بێ
باوك وخێر له‌خۆ نه‌دیو!.

كامیل له‌كاتێكدا له به‌شی ناوخۆیی كورِانی زانكۆی سلێمانیدا كۆششی
ده‌كرد .
براده‌رانی زانكۆی سلێمانیم هه‌ر له سه‌ره‌تای یه‌كتر ناسینمانه‌وه
زۆر دڵسۆز بوون له گه‌ڵمداو له برا باشتر بوون بۆمن، چه‌ندین جار له
نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدادو سلێمانیدا به دیارمه‌وه شه‌ونخونیان
كردووه، چه‌ندین جار به ئاشكرا‌و به نهێنی بۆم گریاون! ، هه‌میشه
له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون چۆن كارێك بكه‌ن له ده‌ریای خه‌فه‌ت
ده‌رمبێنن و رِزگارم بكه‌ن! ، بۆ پرِ كردنه‌وه‌ی بۆشایی زۆری ژیانم
ئامۆژگاریان ده‌كردم كه خێزان پێكه‌وه بنێم و ده‌یانگوت تۆ بڵێ من
رِازیم ئیتر خه‌می هیچت نه‌بێت ئێمه هه‌موو پێداویستیه‌كانت بۆ
ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین، به‌لاَم من به‌ڵێم بۆ نه‌ده‌كردن و
له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر به‌هه‌ڵه‌م ده‌زانی له‌و قۆناغه‌دا خێزان پێكه‌وه
بنێم سوپاسی هاورِێیانم ده‌كردو ده‌مگوت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وازلێبێنن
تاوه‌كو زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌م و داشده‌مه‌زرێم .

كامیل
له قۆناغی سێیه‌می زانكۆدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاورِێكانی .
له‌و چوار ساڵه‌ی زانكۆمدا گه‌لێك شتی ناخۆش و له‌هه‌مان كاتدا سه‌رنج
رِاكێش به‌سه‌رمدا هات، جارێكیان له‌گه‌ڵ دوو سێ هاورِێمدا به
به‌رده‌م ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری سلێمانیدا تێده‌په‌رِین له‌پرِ
ژنێك له نه‌خۆشخانه‌كه هاته ده‌ره‌وه به‌لاَم منی نه‌بینی، گوتم
به هاورِێكانم: ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه‌م هێنده‌ی دایكم خۆش ده‌وێت! ،
ئه‌وانیش گوتیان بۆ؟! ، منیش گوتم جارێكیان له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا (كه
ئه‌وكات به‌شی بوژاندنه‌وه‌ی دڵی لێ‌بوو) به په‌له كردمیان به‌و
به‌شه‌داو له به‌شی بوژاندنه‌وه‌ی دڵدا خه‌واندمیان، باری ته‌ندروستیم
زۆر خراپ بوو، خه‌ریك بوو ده‌خنكام، دكتۆره‌كان زۆر هه‌وڵیاندا بۆ
رِزگاركردنم، له‌هۆش خۆم چووم، له‌هه‌مان كاتدا كه‌سم له‌گه‌ڵ نه‌بوو!
، كه هۆشم به‌به‌ردا هاته‌وه یه‌كه‌مجار ئه‌و ژنه‌م بینی كه له‌سه‌ر
قه‌ره‌وێره‌كه‌م و له ته‌نیشتمه‌وه دانیشتبوو وه چاوه‌رِێی ده‌كردم
كه هۆش بكه‌مه‌وه‌و خواردنی بۆ هێنابووم! ، كه‌هۆشم كرده‌وه
ده‌موچاوی گه‌شبوویه‌و گوتی: ( كورِم شوكر بۆ خوا كه هۆشت كرده‌وه
به‌خوا له نیوه‌رِۆوه تا ئێستا ـ كه ئێواره بوو! ـ هه‌ر خه‌می
تۆمه‌وه‌و پێم لێ نه‌برِیویت و زۆر خه‌مم بوو به‌م گه‌نجیه‌ت
جوانه‌مه‌رگ بیت! ، كورِم ئه‌وه خواردنم بۆ هێناویت دیاره زۆر
برسیته چونكه له نیوه‌رِۆوه نانت نه‌خواردووه‌و ئه‌وه
ئێوارێیه!.)، منیش زۆر سوپاسم كرد‌و گوتم: (به‌خاتری ئه‌وه‌ی نه‌مردم و
هۆشم كردۆته‌وه هیچ ناخۆم و ده‌ستت خۆش)، كه ئه‌م چیرۆكه‌م بۆ
براده‌رانم گێرِایه‌وه‌و دڵیان پرِ بوو، وه سه‌ریان سورِما له
هه‌ڵوێستی ئه‌و كه‌ڵه ژنه! .
له زانكۆی سلێمانیدا كچێكمان له گه‌ڵدا بوو له پۆله‌كه‌ماندا له
هاورِێیه‌كمی پرسی بوو: كاك كامل بۆ وا هه‌میشه بێتاقه‌ته‌و قسه كه‌م
ده‌كات و زۆر دڵته‌نگه؟! ، ئه‌ویش گوتبووی پێی: كاك كامل زۆر به
سه‌بره‌و ئازایه وه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌ودا هاتووه وه‌ك
له‌ده‌ستدانی هه‌موو كه‌سوكارو نه‌خۆشی كاریگه‌ری به‌رده‌وام به‌سه‌ر
ئێمه‌دا بهاتبایه ئێستا له زانكۆدا نه‌ده‌بووین و شێت بوو بووین و
له‌كۆلاَن و شه‌قامه‌كاندا منداڵ به‌دوامانه‌وه ده‌بوون! ، پاشان
مه‌سه‌له‌كه‌می بۆ گێرِابووه‌وه به‌درێژی و ئه‌ویش ده‌ستی كردبوو
به‌گریان و تكای لێكردبوو كه رِۆژانه جل و به‌رگی ناخاوێنم
بگه‌یه‌نێته ده‌ستی و ئه‌ویش وه‌ك خوشكێكی خۆم به خاوێنی بۆم
بهێنێته‌وه، منیش سوپاسم كردن و ئه‌و داوایه‌م قبوڵ نه‌كرد .
له قۆناغی چواره‌می زانكۆمداو له ساڵی1997دا نه‌خۆشی به‌ته‌واوی
ته‌نــگی پێ هه‌ڵچنیم و توشی خوێنبه‌ربوونی ده‌زوله خوێنیه‌كانی
سیه‌كانم بووم و داخڵی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری كرام و هه‌فته‌یه‌ك له‌وێ
بووم بێ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیم باشتر بێت بگره خراپتریش بوو، هاورِیانم
كه ده‌هاتنه‌لام له نه‌خۆشخانه‌دا زۆر خه‌می منیان بوو، له‌به‌ر
ئه‌وه هه‌وڵیاندا به‌رِێمكه‌ن بۆ به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ر به‌لاَم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌والیده‌كه‌م گیرابوو به سه‌ربازی بۆ رِژێم هاورِێ
چه‌مچه‌ماڵیه‌كانم پێناسه‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌فته‌ر خیدمه‌ی
سه‌ربازی ساخته‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ركردم و بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر
هه‌ڵه‌بجه‌یی بوونم كێشه‌م نه‌یه‌ته رِێگا كردیشمیان به چه‌مچه‌ماڵی
و له‌دایك بووی ساڵ1974ی چه‌مچه‌ماڵ كه ئه‌وكات مه‌والیدی1974بۆ
سه‌ره‌وه ئه‌نجامدانی خزمه‌تی سه‌ربازی بۆ دواخرا بوو .
به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من نه‌خۆشی كیمیایی ده‌ست رِژێم بووم وه
ده‌بوا بۆ دكتۆری باس بكه‌م كه‌به‌چی و كه‌ی و له‌كوێ وام لێهاتووه
نه‌مانده‌زانی له به‌غداد بچینه لای چی دكتۆرێك ئه‌م نهێنیه‌مان
بپارێزێت؟! ، (دكتۆر ێالح قادر كریم) كه ئه‌وكات مامۆستا‌م بوو له
زانكۆی سلێمانیدا كه‌هاته‌لام له نه‌خۆشخانه‌دا گوتی هیچ خه‌مت نه‌بێت
له به‌غداد ده‌تبه‌مه‌لای دكتۆرێكی چاك و خۆمانه بگره دوو
ئه‌وه‌نده‌ی خۆمان رِقی له‌سه‌ددام بێت! .
به‌رِێزیان به‌هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی براده‌رانی زانكۆم هه‌موو
شته‌كانین بۆ فه‌راهه‌مهێنام و ئه‌وجا هاورِێكانم له‌نێو خۆیاندا
كردیان به‌مشت و مرِ كه كامیان بێته هاوه‌ڵی نه‌خۆشخانه‌م و
هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یگوت من بارودۆخم له‌بارتره بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدابم
له نه‌خۆشخانه‌دا له به‌غدادو دواجار كاك موحه‌ممه‌دی چه‌مچه‌ماڵی
هه‌موو براده‌رانمی قه‌ناعه‌ت پێكرد كه ئه‌و بێت له‌گه‌ڵم و ئه‌وانیش
به نابه‌دڵی رِازی بوون! ، ئه‌و هاورِێیانه‌م زۆرێكیان وه‌ك من باری
سه‌ربازیان ته‌واو نه‌بوو به‌لاَم گوێیان نه‌ده‌دا به‌وه‌و له‌به‌ر من
گیانی خۆیان ده‌خسته مه‌ترسیه‌وه‌و ده‌یان گووت له‌گه‌ڵت دێین .
له‌گه‌ڵ كاك موحه‌ممه‌دی چه‌مچه‌ماڵیدا كه‌وتینه رِێ بۆ به‌غدادو دوای
ئه‌وه‌ی په‌تپه‌تیه‌كی زۆرمان پێكرا له بازگه‌كه‌ی كه‌ركوكدا له
سه‌فه‌ره‌كه‌مان به‌رده‌وام بووین تا گه‌شتینه بازگه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی
به‌غداد له‌وێش دیسانه‌وه رِایانگرتین و داوای ده‌فته‌ر خیدمه‌ی
سه‌ربازی و پێناسی باری كه‌سایه‌تیان لێكردین، كه سه‌ره‌ی من هات
پشكێنه‌ری بازگه‌كه له‌ناو پاسه‌كه‌دا ده‌فته‌رو پێناسه ساخته‌كانی
له‌ده‌ست وه‌رگرتم و به‌گومانه‌وه ته‌ماشای كردن و دانیه به‌ر
رِۆشنایی ده‌ره‌وه، له رِاستیدا زۆر ترسام كه ده‌ستگیر بكرێین و له
دڵی خۆمدا ده‌مگوت چش له خۆم كاك موحه‌ممه‌دی هاورِێشم له‌گه‌ڵ خۆمدا
ده‌فه‌وتێ! ، خۆشبه‌ختانه ساخته‌كه‌مان ئاشكرا نه‌بوو ، وه
كه‌وتینه‌وه رِێو گه‌شتینه به‌غداد .

كامیل له نێو هاورِێ دڵسۆزه‌كانی زانكۆیدا كه كاك موحه‌ممه‌د دووه‌م
كه‌سه له رِیزی یه‌كه‌می ده‌ستی رِاستی وێنه‌كه‌دا.

من و
به‌رِێزو مامۆستا‌م(دكتۆر ساڵح قادر كریم) له ناو زانكۆی سلێمانیدا .
به‌هه‌رحاڵ پاش ئه‌وه‌ی له ماڵی كاك هیدایه‌تی برای كاك موحه‌ممه‌ددا
لامانداو ئیسراحه‌تمان كرد، دواتر به رِێنمونی مامۆستا ێالح قادر كریم
مامۆستای زانكۆی سلێمانی و مامۆستا اسماعیل القرنی هه‌ولێری كه
مامۆستای زانكۆی به‌غداد بوو برامه لای دكتور خالد عبدالله جاسم
الخزرجی كه‌دكتورێكی زۆر زیره‌ك و دڵسۆز بوو.
ئه‌م دكتۆره دووره په‌رێز بوو له‌پیاوانی رِژێم و كه‌سێكی سینه پاك
و خۆشه‌ویست بوو له‌به‌رئه‌وه به هه‌لم زانی ئه‌مجاره‌یان بێ په‌رده
چیم به‌سه‌رهێنراوه له لایه‌ن سه‌ددامه‌وه له هه‌ڵه‌بجه بۆ دكتۆری
باس بكه‌م و ده‌ستم كرد به گێرِانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و نه‌خۆشیه‌كه‌م
بۆی، ئه‌ویش به به‌باشی گوێی لێ گرتم و دڵسۆزانه كاری پشكنینی بۆ
كردم و دواتر پسوڵه‌ی پێداین بۆ ئه‌وه‌ی رِۆژی دواتر له سه‌ره‌تای ده‌واممه‌وه
له(نه‌خۆشخانه‌ی كندی) كه‌دكتۆر خالد ده‌وام ی لێ ده‌كرد بخه‌وێنرێم،
به‌لاَم پێش ئه‌وه‌ی له عه‌یاده‌كه‌ی بێمه ده‌ره‌وه لێم پرسی ئه‌و
پێی چۆنه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا باسی كیمیایی بكه‌م یاخود نا؟!، گوتی:
نانا باسی كیمیایی بۆ كه‌س نه‌كه‌یت! .
رِۆژی دوایی له‌سه‌ره‌تای ده‌وامه‌وه له‌گه‌ڵ كاك موحه‌ممه‌ددا چوینه
نێو (نه‌خۆشخانه‌ی كندی)یه‌وه‌و له‌وێ له‌لایه‌ن3دكتۆره‌ی موقیمه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه
فایلم بۆ پرِكرایه‌وه‌و هه‌ندێ پشكنینم بۆ ئه‌نجامدرا، به‌لاَم كه‌لێیان
پرسیم چیته‌و ته‌ندروستیت بۆ وا شێواوه؟! ، گوتم سه‌رمام بووه‌و له
شوێنی ساردا به بێهۆشی ماومه‌ته‌وه كاتێك كه هۆشم كردۆته‌وه
ئـاواهیـم به‌سه‌ر هاتووه .
ئه‌وانیش كه‌وتنه گومان له قسه‌كانم و لێیان پرسیم: ئه‌مه له كه‌یه‌وه؟!
، منیش گوتم له مانگی ئازاری ساڵی1988ه‌وه، ئه‌وانیش گوتیان پێناچێت
ئه‌م قسانه‌ی تۆ رِاستبێت و پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند پرسیار لای هه‌ریه‌كێكیان
گه‌لاَڵه بوو لێیانداو رِۆشتن .
رِۆژی دواتر كه دكتۆر خالد گه‌شته‌لام له نه‌خۆشخانه‌و بینیمی دكتۆره‌كانی
له‌گه‌ڵدا بوو، دكتۆره‌كان قسه‌كانی منیان بۆ گێرِایه‌وه‌و ئه‌ویش به‌هێواشی
به ئینگلیزی كۆمه‌ڵێك قسه‌ی بۆ كردن و گوێم لێ‌بوو ووشه‌ی ( Chemical
)ی به‌ده‌مدا هات، كه ئه‌و وشه‌ی به‌ده‌مدا هات هه‌موویان رِووی
سۆزیان لێكردم و ئه‌وكات زانیان من چیمه‌و بۆچیش ناوێرم ته‌نانه‌ت باسی
نه‌خۆشیه‌كه‌شم بكه‌م! .
نزیكه‌ی 10 رِۆژ له‌نه‌خۆشخانه‌ی كندیدا مامه‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری
تا رِادده‌یه‌كم بۆكرا دكتۆر خالد پاش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری تا3مانگی تری
بۆ نووسیم به‌كۆمه‌ڵێك دڵدانه‌وه‌و ئامۆژگاریه‌وه له‌نه‌خۆشخانه ده‌ریكردم
به‌و مه‌رجه‌ی چه‌ند مانگێك جارێك له به‌غداد سه‌ردانی بكه‌م و به‌ڵێنی
پێدام كه‌هه‌رچیه‌كی پێبكرێت بۆم درێغی نه‌كات منیش سوپاسم كرد‌و هاتمه‌وه
بۆ سلێمانی و دواتر‌و پاش دابرِانم بۆ پتر له(40) رِۆژ له زانكۆ هاتمه‌وه
بۆ زانكۆ‌و ده‌ستم كرده‌وه به ده‌وام و هه‌رچۆنێك بوو قۆناغی چواره‌مم
له‌زانكۆ به كۆتا گه‌یاند، به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیم بوو له‌و
ساڵه‌دا ئه‌وه‌بوو وێرِای هه‌موو گرفته گه‌وره‌كانی ژیانم و نه‌خۆشی
یه‌كێك بووم له(10یه‌كه‌مه‌كانی كۆلیژه‌كه‌مان) و به پله‌ی (زۆر باشه)
برِوانامه‌ی به‌كالۆریۆسم وه‌رگرت، به‌و شێوه‌ش قۆناغی خوێندكاریم كه
دنیایه بوو له ململانێ له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك‌دا كۆتایی پێهات و
برِوانامه‌ی به‌كالۆریۆسم به پله‌ی زۆرباشه پێ دراو به‌و شێوه‌یه‌ش
چوومه نێو قۆناغێكی نوێی ژیانمه‌وه! ، وه له به‌رواری20/7/1997دا
ئاهه‌نگی ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆی سلێمانیمان بۆ سازكراو دوای ئاهه‌نگه‌كه‌ش
گه‌رِامه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید .

كامیل پاش ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆ .
|