|
له كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلولی ساڵی1988دا كه‌ل وپه‌لمان خسته ناو
گه‌لاَبه‌و له سنوری ته‌وێڵه‌وه هاتینه‌وه خاكی عێراقه‌وه .
له‌ودیو سنوری ئێرانه‌وه ئیڤاو ئۆتۆمبیله سه‌ربازیه‌كانی عێراق
رِیزیان به‌ستبوو بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له ئێران
ده‌گه‌رِانه‌وه، كه‌لوپه‌له‌كانمان له گه‌لاَبه‌كانه‌وه گواسته‌وه
بۆ ئۆتۆمبیله سه‌ربازیه‌كان و به ئومێدی نیشته‌جێ كردنه‌وه‌مان له
هه‌ڵه‌بجه‌دا كه‌وتینه رِێ و گه‌رِاینه‌وه، كه له بیاره‌وه
هاتینه خواره‌وه‌و ئۆتۆمبیله‌كان لایان نه‌دایه‌وه به‌لای
هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ستمان كرد كه دیسانه‌وه كه‌وتینه‌وه داوی درۆیه‌كی
دیكه‌ی سه‌ددامه‌وه، كه‌وتینه‌وه لۆمه‌كردنی خۆمان و گوتمان به
ده‌ستی خۆمان گۆرِمان بۆ خۆمان هه‌ڵكه‌نده‌وه، ده‌ست به‌جێ ترسمان لێ
نیشت و گوتمان به‌خوا سه‌ددام بۆ جار ی سه‌دهه‌م درۆی له‌گه‌ڵ كردین و
كاره‌ساتێكی ترمان به‌سه‌ر دێنێت! .
پاش زیاتر له كاتژمێر‌و نیوێك گه‌یاندینیانه عه‌ربه‌ت و دایان
به‌زاندین و هێناینیان بۆ بینایه‌یه‌ك كه پێده‌چوو ئه‌منی عه‌ربه‌ت
بێت، له‌وێدا فۆرمی( العائدون )یان بۆ خه‌ڵكه‌كه پرِ ده‌كرده‌وه، له
گه‌نجه‌كانیشیان ده‌پرسی كه رِاستی بڵێن و هه‌ركه‌سێكیان پێشمه‌رگه
بووه بڵێت پێشمه‌رگه بووم وه‌گه‌ر نا دواتر رِووبه‌رِووی سزا
ده‌بێته‌وه .
منیش وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه رِۆشتمه به‌رده‌ستیان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و
پرِكردنه‌وه‌ی فۆرمی( العائدون)، به‌لاَم له رِاستیدا زۆر ده‌ترسام
كه به‌لاَیه‌كی ترم به‌سه‌ر بێنن، له دڵی خۆمدا ده‌مگوت: (ئه‌گه‌ر
به چیرۆكه‌كه‌م بزانن ده‌رك به‌وه ده‌كه‌ن هێنده‌ی هه‌موو
گه‌ردیله‌كانی زه‌وی رِق له دڵمدایه به‌رامبه‌ر به سه‌ددام و به‌عس،
له‌ناوم ده‌به‌ن به‌لاَم چارێكی كه‌م نیه! .).
چه‌ند كه‌سێك پۆشاكی سه‌ربازی مه‌یله‌و پیرۆزه‌ییان له‌به‌ربوو( كه
دیار بوون ئه‌من بوون) دانیشتبوون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و پرِكردنه‌وه‌ی
فۆرم، كه رِۆشتمه به‌رده‌ستیان لێیان پرسیم: تۆ سه‌رۆك خێزان نیت
ومنداڵیت و برِۆ ده‌ره‌وه، منیش زۆر به‌كزیه‌وه گوتم ئاخر
ماڵه‌وه‌مان هه‌موویان له كاره‌ساته‌كه‌دا شه‌هید بوون! ، ئه‌وانیش
بێده‌نگ بوون و فۆرمه‌كه‌یان بۆ پرِكردمه‌وه، پاش چه‌ند كاتژمێرێكیش
مانه‌وه‌مان له‌و شوێنه‌دا سه‌ریان خستینه‌وه ئۆتۆمبیله
سه‌ربازیه‌كان و رِووبه‌رِووی سلێمانی و ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌وه كه‌وتنه رِێ، هه‌موو ئۆتۆمبیلێك چه‌ند سه‌ربازێكی
له‌گه‌ڵدا بوو تاوه‌كو كه‌سمان هه‌ڵ نه‌یه‌ین، دواتر له سلێمانیش
تێپه‌رِین و زۆر ترساین، گوتمان ئه‌بێ بۆ كوێمان به‌رن؟!، چ
هه‌ڵه‌یه‌كمان كرد؟! .
هه‌ركه گه‌شتینه كۆمه‌ڵگای باینجان ئۆتۆمبیله‌كان لایانداو
خه‌ڵكه‌كه‌یان هه‌رهه‌مووی له‌و ده‌شته‌دا فرِێدا.
|