|
هه‌ر به‌زویی كۆمه‌ڵگای زۆره‌ملێی نه‌سرمان به‌جێهێلاَو گه‌رِاینه‌وه
بۆ لای هه‌ڵه‌بجه‌ی دایك و له نێو كه‌لاوه‌كانیدا كه له كۆشكه‌كانی
سه‌ددام له‌لای ئێمه جوانتر بوون چه‌ند شه‌وێكی به‌هارمان برده‌سه‌ر،
به‌رگی غه‌ریبی و ئاواره‌ییمان فرِێدا، وه تاوه‌كو سه‌ره‌تای
مانگی4/1991و ئازادكردنی كه‌ركوك له هه‌ڵه‌بجه بووین .
له (4/4/1991) دا دیسانه‌وه زلهێزه‌كان كردینیانه‌وه قوربانی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان، دیسانه‌وه ده‌رفه‌ت و بوار به به‌عس
درایه‌وه تا په‌لامارمان بداته‌وه، ئه‌وه بوو به‌عس په‌لاماری
شاره‌كانی كوردستانی دایه‌وه‌و خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌ڵهاتن و
كۆرِه‌وه2ملێۆنیه مێژوویه‌كه‌یان ئه‌نجامدا، كه خه‌ڵكه‌كه‌مان بینی
له شاره‌كانی تره‌وه هه‌ڵهاتبوون بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و دواتریش
هه‌ڵه‌بجه‌شیان به‌جێ ده‌هێشت! ، ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یش پێشتر
گه‌زرابووین ده‌ست و بردمان كرد‌و زۆرینه‌مان شاره‌كه‌مان به‌جێهێشت و
بۆ ئێران هه‌ڵهاتین تا بۆ جاری دووه‌م كیمیاباران نه‌كرێین! .
ئه‌و نیوه‌رِۆ هه‌ڵهاتین له‌گه‌ڵ ماڵی كاكه‌مدا بووم، به تراكتۆرێك
هه‌ڵهاتین، هێنده خه‌ڵك له عه‌ره‌بانه‌ی تراكتۆره‌كه‌دا بوو جێگام
نه‌بوویه‌وه‌و ناچار به دیواری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بانه‌كه‌دا خۆم
هه‌ڵواسی تا گه‌شتینه بیاره له‌وێ بارانێكی چاك باری و زۆر به‌باشی
ته‌رِ بووین و دواتر به پاسی ناسراوێكماندا خۆم گه‌یانده نزیكی
ته‌وێڵه، شه‌ومان به‌سه‌ردا هات و ئه‌و شه‌وه‌و شه‌وی دوایش بێ پێخه‌ف
و به‌تانی به‌و شاخانه‌وه بووم و له سه‌رماندا ته‌قه‌ی دانم ده‌هات!
.
كه رِۆژ بوویه‌وه گوتم به‌وانه‌ی له‌گه‌ڵمدا بوون كه من زۆر ناساغم
و توانای چاوه‌رِوانی زیاترم نییه‌و به‌ته‌نها به‌رِێ ده‌كه‌وم و
ئه‌وانیش بۆچونه‌كه‌میان به‌باش زانی و سنورم برِی و پاش ماندوبونێكی
زۆر گه‌شتمه سه‌ر (پردی دووئاو) له‌وێ تیپێكی سه‌ربازی سوپای
پاسدارانی لێ بوو، ئاگام لێ‌بوو سه‌ربازێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك
ده‌كرد، هه‌ستم كرد خه‌ڵكه‌كه فارسی نازانن و له‌یه‌ك ناگه‌ن .
لێیان نزیك بوومه‌وه‌و به سه‌ربازه‌كه‌م گوت له‌گه‌ڵ من قسه بكه من
فارسی ده‌زانم و ئه‌ته‌وێ بڵێی چی؟، گوتی نانه‌رِه‌قه‌ی چه‌ند
مانگێكمان لا كۆبۆته‌وه، تیایدایه رِه‌نگی سه‌وزه، شینه
...تادوایی، وه تیایشیدایه ئه‌گه‌ر ده‌ست بژێری بكه‌ی به‌كه‌ڵكی
خواردن دێت، بۆتانی بهێنم ده‌ست بژێری بكه‌ن و ئه‌وه‌ی به‌كه‌ڵك دێت
بیخۆن؟! .
به خه‌ڵكه‌كه‌م گوت گوتیان با بیهێنێ خۆ خه‌ریكه له‌برساندا ده‌مرین!
، ده‌ست بژێرمان كرد‌و ئه‌وه‌ی به حساب به كه‌ڵك ده‌هات خواردمان! ،
دواتر رِۆشتم تا گه‌شتم به ئۆردوگای دووئاوو چادرگه‌كان و له‌وێ
هه‌رابوو له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كه‌مپوت و په‌تاته‌و نان و شه‌رِی
له‌سه‌ر ده‌كرا! ، منیش كه‌مێكم به‌ركه‌وت و له‌وێ چاوه‌رِێم كرد
تاوه‌كو خزم و كه‌سوكاره‌كانم گه‌شتن به ئۆردوگا، دواتر چومه لای
دكتۆری بنكه‌ی ته‌ندروستی ئۆردوگا ( كه له چادرێكدا بوو) هه‌ندێك
ده‌رمانیان پێدام و سودم لێ بینین، ئیتر چه‌ند رِۆژێك له‌و ئۆردوگایه
بووم و دواتر چووم بۆ ئۆردوگای ژماره (5) له دووئاو و له‌وێ چادرێكی
بچوك(چادری سه‌ڵت) یان پێدام و بردم و له‌نزیك ماڵی داده به‌دیعه‌و
داده رِابیعه‌م هه‌ڵمدا، ئه‌وجا ژیانی مه‌مره‌و بژی ده‌ستی پێكرد .
كه‌مێك یادگاری خۆش و زۆرێك یادگاری ناخۆشی ئه‌و ئۆردوگایه‌م
له‌بیرماوه، یه‌كێك له‌وانه: شه‌وێكیان زۆر تاریك بوو، ده‌نگه ده‌نگ
بوو له ناو چادرگه‌كانی ده‌وروبه‌رمداو هه‌ستم ده‌كرد یه‌كێك به
فارسی قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌كات، له چادره یه‌ك نه‌فه‌ریه‌كه‌م
هاتمه ده‌ره‌وه‌و به خه‌ڵكه‌كه‌م گوت ئه‌وه چی بووه؟! ، گوتیان
ئه‌م ئاغا قسه‌مان بۆ ده‌كات به‌لاَم هیچی لێ تێناگه‌ین! ، رِووم له
ئاغا فارسه‌كه كرد‌و گوتم: ئاغا فه‌رموو قسه له‌گه‌ڵ من بكه من لێت
تێده‌گه‌م، گوتی: زۆرباشه ئه‌مه‌وێت پێیان بڵێیت كه ژماره‌یه‌كی كه‌م
چرامان بۆ هاتووه، جا له‌ناو خۆیاندا خۆیان و ویژدانیان چه‌ند كه‌سێكی
زۆر داماومان بۆ دیاری بكه‌ن تا چراكانیان پێ بده‌ین چونكه به‌شی
نیوه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ش ناكات! ، منیش به خه‌ڵكه‌كه‌م رِاگه‌یاندو
كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا .
كه لێبووینه‌وه ئاغای به‌رپرس له ئۆردوگاكه گوتی: ماڵتان له
كویایه؟ ، منیش گوتم: هه‌رخۆمم كه‌سم له‌گه‌ڵدا نییه‌و ئه‌و چادره
یه‌ك نه‌فه‌ریه زۆر بچوكه‌ش چادرو ماڵی منه! ، گوتی: ئه‌ی
ماڵه‌وه‌تان؟! ، گوتم: ماڵه‌وه‌مان هه‌رهه‌مویان له‌كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه‌دا شه‌هید بوون! .
به‌رپرسه‌كه زۆر بێتاقه‌ت بوو به رِاده‌یه‌ك دڵی پرِبوو، وه گوتی:
به‌یانی دێیته سه‌ره‌وه بۆ ئیداره‌ی ئۆردوگا و چیت ده‌وێت بێ پرسی
كه‌س باریكه‌و بیبه! .
به‌یانی رِۆشتم و ئه‌و پاسه‌وانه‌ی له‌به‌ر ده‌ركی ئیداره‌ی ئۆردوگاكه
رِاوه‌ستابوو نه‌یهێشت و منیش گوتم به‌ئاغای...بڵێ كه كامیل هاتووه،
ئه‌ویش پێی‌گوت و هاته ده‌ره‌وه‌و رِووی له براده‌ره‌كانی كرد‌و گوتی:
ئه‌مه ئه‌و كورِه‌یه ئه‌مشه‌وه كه باسم بۆ كردن، ئه‌وجا گوتی كامیل
چیت ده‌وێت هه‌ڵیبژێره‌و بیبه، منیش پێویستیم به زۆر شت هه‌بوو كه
له‌وێدا ده‌ست ده‌كه‌وت به‌لاَم به رِه‌وام نه‌زانی خۆم له خه‌ڵكی
جیا بكه‌مه‌وه، وه به هه‌لم زانی هه‌ندێك كه‌ل و په‌ل و پێلاَو شت
بێنم بۆ منداڵه‌كانی هه‌ردوو خوشكه‌كه‌م و دواتر سوپاسی ئاغاكه‌م كرد،
ئاغاكه پێی گوتم له ئه‌مرِۆ به‌دواوه هه‌رچیت ویست وه‌ره بێ پرس
بیبه! .
|