|
ناچار له ژێر زه‌مینه‌كه هاتینه ده‌ره‌وه، به‌لاَم كه هاتینه ده‌ره‌وه
هێنده سه‌رسام بوو بووین نه‌مان ده‌زانی له كام لاوه هه‌ڵبێین!، كه‌س
كه‌سی له بیر نه‌بوو، وه‌ك سه‌رخۆشمان لێ هاتبوو! ، كۆلاَنه‌كه‌مان
چووبوو به‌یه‌كداو، به لاشه‌ی شه‌هیدو كه‌ره‌سته‌ی خان‌و رِێگه‌و
كۆلاَنه‌كان گیرابوون، چه‌ندین خێزان پێكه‌وه له به‌رده‌رك و نێو
ماڵه‌كانی خۆیاندا شه‌هید بووبوون! ، وه‌ك گوێم لێ بوو خه‌ڵكی به‌ده‌م
هه‌ڵهاتنه‌وه ده‌یان گوت هه‌موو رِێگاكانی ده‌رچوون له شار به لاشه‌ی
شه‌هید گیراوه! .









دوای چه‌ند
رِۆژێكشه‌هیده‌كان له كۆلاَن و نێو ماڵه‌كاندا كۆكرانه‌وه‌و هێنران بۆ
گۆرِستانی شه‌هیدان و به كۆمه‌ڵ نێژران!.



خوێنی
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌م شێوه‌یه له لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه حه‌لاَڵ
كرا! .

خوشك و برایه‌كی
هه‌ڵه‌بجه‌یی كۆتا هه‌ناسه‌یان هه‌ڵكێشاو پێكه‌وه شه‌هید بوون و خنكان
بێ ئه‌وه‌ی بواری گریانیشیان پێ بدرێ بۆ یه‌كتری! .
هه‌ریه‌كه‌و
به‌جیا بۆ خۆی هه‌ڵده‌هات و، بۆ خواره‌وه‌ی كۆلاَنه‌كه‌مان رِامان كرد،
ویستمان بۆ خوار شار هه‌ڵیه‌ین، به‌لاَم فرِۆكه‌كان زۆریان بۆ هێناین و
په‌رته‌وازه‌یان كردین، له‌ترسان خۆم كرد به ژێرزه‌مینی ماڵێكدا له
گه‌رِه‌كی كانی قوڵكه كۆلاَنی خوار كۆلاَنی مزگه‌وتی (دار الاحسان)،
كه چومه ژێرزه‌مینه‌كه‌وه، ژێرزه‌مینه‌كه گه‌وره‌بوو، به‌لاَم زۆر
قه‌ره‌باڵغ و تاریك بوو، بینیم خه‌ڵكێكی هێجگار زۆری تێدایه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی
كه‌سێكی زۆر نزیكیان لێ مردبێت گریان و هاتوهاواریان لێ به‌رز بوویه‌وه
دیتم ئه‌وانیش له‌وه‌دان هه‌ڵبێن، دیمه‌نه‌كه وه‌ك ئه‌و رِۆژی حه‌شره
وابوو كه له قورئانی پیرۆزدا باسی كراوه، چه‌ند سه‌رسام بووم هێنده‌ی
تر سه‌رسام بووم! ، له‌م سه‌رسامیه‌دا بووم گوێم لێ بوو یه‌كێك له ده‌ره‌وه
بانگی لێ كردم و، منیش چوم به ده‌میه‌وه‌و بینیم یه‌كێكه له ئه‌ندامانی
خێزانه‌كه‌م و به تراكتۆره‌كه‌وه چاوه‌رِێمن، سه‌ركه‌وتم له‌گه‌ڵیانداو
به‌رِێكه‌وتین و به نیازی هه‌ڵهاتن به‌ره‌و ئێران به رِووی گوندی (عه‌بابه‌یلێ)
و له‌لای خانوه زاتیه‌كانه‌وه به‌ره‌و رِۆژهه‌لاَتی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵهاتین
(دیاره جگه له ئێمه‌ش ده‌یان هه‌زار دانیشتوی هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌موو
ده‌روازه‌كانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وه كه‌وتنه هه‌ڵهاتن و ملی
رِێگا گرتنه‌به‌ر به‌رِووی ولاَتی ئێران‌دا)، به‌لاَم رِێگه‌مان لێ هه‌ڵه‌بوو،
وه كاتێكمان زانی رِوو به رِووی ئه‌و شی‌و و دۆلاَنه‌ی نزیك گوندی (جلیله)ین
و، له‌وێدا گیرمان خوارد .
شه‌و داهات و فرِۆكه‌وانه‌كان ئه‌یانزانی دنیا تاریكی كرد له‌شار هه‌ڵدێین،
له‌به‌ر ئه‌وه بۆردومانه‌كانیان گواسته‌وه بۆ ئه‌و رِێگاو شوێنانه‌ی
خه‌ڵكی لێیه‌وه له شار هه‌ڵده‌هاتن، وه بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان
به باشی بپێكن ئه‌مجاره‌یان پێش بۆردومان كردنیان بۆمبی رِوناككه‌ره‌وه‌یان
به‌كار ده‌هێنا!، كه به‌كاریان ده‌هێنا ئه‌و ناوچه‌یه رِۆشن ده‌بوویه‌وه،
له‌گه‌ڵ رِۆشن بوونه‌وه‌یشدا فرِۆكه‌كان به كۆمه‌ڵ هێرشیان ده‌كرده
سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه بێ ده‌سته‌لاَت و بێكه‌س و بێ دڵسۆزه، به‌هۆی ئه‌و
رِۆشناییه‌ی كه بۆمبه‌كان دروستیان ده‌كرد به چاوی خۆم ده‌یان لاشه‌ی
ژن و منداڵ و پیاوم ده‌بینی كه به پاڵه‌په‌ستۆی ناپاڵم و بۆمبه‌كان
چه‌ندین مه‌تر به‌رزده‌بوونه‌وه بۆ ئاسمان و پاشان ده‌كه‌وتنه‌وه زه‌وی،
هه‌زاران خه‌ڵك به‌و شه‌وه ئه‌و ده‌شته‌یان دابوویه‌به‌رو وه‌ك ئه‌وه‌ی
شێرێكی برسی دوایان كه‌وتبێ به رِاكردن هه‌ریه‌كه‌و بۆ خۆی هه‌ڵده‌هات
و باوك و دایك ژن و مێرد‌و منداڵ و خوشك و برا یه‌كتریان به‌جێ ده‌هێشت!
، دیمه‌نێك بوو رِه‌نگه پێشتر له خه‌ونمدا بمبینایه زیرِه‌م بكردایه‌و
بمردبایه‌م! .

دیمه‌نێك
له هه‌ڵهاتنی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له ده‌ست مه‌رگ!
ناچاربووین له تراكتۆره‌كه‌مان دابه‌زین و هه‌ریه‌كه‌و به لایه‌كدا
هه‌ڵهاتین، كه بۆردومانه‌كه‌ش كه‌مێك كپ بوویه‌وه به هات و
هاواركردن و ناوهێنانی یه‌كتری یه‌كتریمان دۆزیه‌وه‌و سواری تراكتۆره‌كه
بووینه‌وه، به‌لاَم زۆر نه‌رِۆشتین شی‌و و كه‌ن هاتنه پێشمان له نزیك
(گوندی جه‌لیله) .
باوكم گوتی: من له پێشتانه‌وه ده‌چم تا به‌تراكتۆره‌كه‌وه نه‌كه‌وینه
كه‌ن و شیوێكه‌وه، چونكه دنیا زۆر تاریك بوو، وه نه‌شمان ده‌توانی
سوود له لایتی تراكتۆره‌كه ببینین و هه‌ڵی كه‌ین له‌ترسی فرِۆكه‌كان،
وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكم نه‌یده‌توانی به باشی رِێنمونیمان بكات و
چاوی به‌باشی نه‌یده‌بینی له‌به‌ر گه‌وره‌یی ته‌مه‌نی! ، داوام كرد
رِێگه‌م پێبده‌ن كه من پێش تراكتۆره‌كه بكه‌وم، كه پێشیان كه‌وتم
زۆر نه‌رِۆشتین رِوو به رِووی كه‌ن و شیوێكی گه‌وره بوومه‌وه،
هاوارم كرد رِاوه‌ستن ئیتر بواری رِۆشتنی تراكتۆر نه‌ماوه! ، وێرِای
ئه‌وه‌ی رِێگاكه‌مان هه‌ڵه كردبوو تراكتۆره‌كه‌مان تایه‌یه‌كی په‌نچه‌ر
بوو بوو، وه جه‌میل ی برام تایه‌كه‌ی هه‌ڵواسیبوو، وه به هیچ شێوه‌یه‌ك
به كه‌ڵكی ئه‌و بارودۆخ و رِێگه‌یه نه‌ده‌هات .
سه‌رئه‌نجام باوكم ئه‌وه‌ی به باش زانی كه بگه‌رِێینه‌وه بۆ شار! ،
به‌لاَم هه‌موومان رِازی نه‌بووین و گوتمان تازه ناگه‌رِێینه‌وه،
چونكه گه‌ر بگه‌رِێینه‌وه مردنمان سه‌دجار مسۆگه‌رتر ده‌بێت!، له‌به‌ر
ئه‌وه رِێگای به‌رده‌وام هه‌ڵهاتنمان هه‌ڵبژارد، وه به‌و شێوه‌یه
تراكتۆره‌كه‌مان به‌جێ هێشت و بۆ (گوندی عه‌بابه‌یلێ) و (كێوی شنروێ)
به‌رِێ كه‌وتین تاوه‌كو خۆمان كرد به گوندی (عه‌بابه‌یلێ) دا، به‌لاَم
له‌ویادا باری ته‌ندروستیمان هێجگار خراپتر بوو، وه سات به سات زیاتر
توانا‌مان نه‌ده‌ما، چاوه‌كانمان ده‌كزانه‌وه‌و هه‌ڵئاوسابوون و ده‌رپه‌رِیبوون
و كه‌مه‌كه‌مه توانای بینینمان نه‌ده‌ما!! ، وا هه‌ستمان ده‌كرد كه
هه‌موو پێستی لاشه‌مان ده‌سوتێت! ، هه‌ناسه‌مان به نارِه‌حه‌تی بۆ ده‌درا!
، رِشانه‌وه‌مان ده‌هات به‌لاَم به هه‌موو توانامانه‌وه ئێڵنجمان ده‌دا
كه‌چی نه‌ده‌رِشاینه‌وه! ، ئه‌ژنۆ و ماسولكه‌كانمان ماندوو بوو بوون و
هێزمان تیا نه‌مابوو! ، نه‌مان ده‌توانی سه‌ركه‌وین به كێوی (شنروێ)
دا.
باوكم له‌گه‌ڵ دایكمدا زیاتر ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بوون و نه‌یان ده‌توانی
به‌و شاخه‌دا سه‌ربكه‌ون و رِێگابكه‌ن!، له‌به‌ر ئه‌وه جمیل ی رِه‌حمه‌تی
برام ئه‌ركه‌كانی به‌سه‌ر خۆی و مندا دابه‌ش كردبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رئه‌و
دوو كورِه‌مان له‌گه‌ڵ باوكمان بووین .
جمیل گوتی به‌من: تۆ ده‌ستی ئه‌وان بگره‌و منیش باوك و دایكم به كۆڵ
دێنمه سه‌ره‌وه خه‌مت نه‌بێت! ، گولاَڵه‌ش هه‌ر منداڵه‌كه‌ی خۆی بۆ
هه‌ڵده‌گیرێ كه له سه‌ره‌مه‌رگدایه‌و هێشتا پێی نه‌زانیوه! .
به‌لاَم پاش كه‌مێك رِێكردن خوشكه‌كانم ده‌ستیان به‌ردام و پاڵیان دایه‌وه‌و
گوتیان چیتر ناتوانین رِێگا ببرِین و، با لێره‌دا بمرین! ، زۆر
ئێڵنجمان ده‌دا به‌لاَم نه‌ده‌رِشاینه‌وه، ته‌نها شه‌هێن نه‌بێت كه
به كۆڵمه‌وه بوو هه‌ر كه ده‌رِشایه‌وه به‌سه‌رمدا رِشانه‌وه‌كه‌ی
له پشت ملمه‌وه جۆگه‌له‌ی ده‌به‌ست و له پاژنه‌پێمه‌وه ده‌هاته
خواره‌وه! .
تكای زۆرم له رِۆشناو شنۆ كرد‌و پێم گوتن: ( ئازابن و هه‌ستن بابرِۆین!
، ئه‌ها ئه‌و خه‌ڵكه چۆن رِێده‌كا! ، سه‌یری ئه‌و كچه‌كه‌ن كه له
ئێوه منداڵتره به‌لاَم چه‌ند ئازایه! )، ئه‌مویست هانیانده‌م به‌لاَم
بێ سوود بوو! ، له‌م كاته‌دا جه‌میلی جوانه‌مه‌رگی برام هات بۆ لام و
به‌ده‌م گریانه‌وه گوتی: ( به‌هره له باوه‌شی گولاَڵه بگره گیان
ده‌سپێرێت با له باوه‌شیدا نه‌مرێت شێت ده‌بێت!، لێی بستێنه گه‌ر
بزانێت ده‌بێت هه‌موومان ده‌ستكه‌ین به شیوه‌ن و پاشانیش ناتوانین
چیتر رِێكه‌ین و هه‌ڵبێین!! ) ، به‌هره‌م له گولاَڵه وه‌رگرت و گوتم:
(با یارمه‌تیت بده‌م)، ئه‌ویش هێنده ماندو و سه‌رسام بوو داواكه‌می به‌جێهێناو
دایه ده‌ستم!، به‌لاَم كه دایه ده‌ستم چه‌ند مه‌ترێك دووركه‌وتمه‌وه‌و
رِوانیمه رِوخساره په‌پوله ئاساكه‌ی و كانیه‌ك فرمێسك له چاوه‌كانمدا
ته‌قین! ، دیتم رِۆحه پاك و بێگه‌رده‌كه‌ی هێواش هێواش بۆ ئاسمان ده‌فرِێت!،
ئه‌وجا نهێنی ئه‌و خنه خن و یاری كردنه‌ی كه له ژێرزه‌مینه‌كه‌دا
بۆی ده‌كردم بۆم ده‌ركه‌وت له‌وێداو زانیم كه ئه‌و كاره‌ی جۆرێك بووه
له ماڵئاوایی لێكردنم بۆ دواجار! .
نه‌مده‌توانی رِێگا بكه‌م، به یه‌كجاری ئه‌ژنۆم شكا، هێنده شپرز
بووبووم جوانه‌مه‌رگه‌ی برام هه‌ستی پێ‌كردم و هاواری لێم كرد: (باوكه
گیان تۆش؟!).
گوتم: ناتوانم رِێكه‌م و به‌رده‌وام بم! ، ئه‌ویش به‌هره‌ی له‌ده‌ست وه‌رگرتم
و گوتی: (به‌قوربانت بم ئومێدم تۆ بوو تۆش توانات نه‌ما؟! ) .
پاشان داوای لێكردم كه هه‌قم به كه‌سه‌وه نه‌بێت و رِێبكه‌م تا ده‌گه‌مه
لوتكه‌ی شاخی شنروێ، وه گوتی له‌وێ چاوه‌رِێكه تا هه‌موویان سه‌رده‌خه‌م،
منیش به ته‌نهاو بێ خواحافیزی لێ‌كردن به‌جێم هێشتن (كه هه‌تا مردن ئه‌و
شوێن و كات و ساته‌م له‌بیر ناچێت و ویژدانم سزام ده‌دات و پێم ده‌ڵێت
بۆچی به‌گوێی جه‌میلت كرد‌و به‌جێیانت هێشت، یان بۆ دواجار تێر ماچت نه‌كردن
و خواحافیزیت لێ نه‌كردن؟!! ).
به شنروێدا به هیلاكی و شه‌كه‌تی و تێكشكاویه‌وه هێدی هێدی سه‌ركه‌وتم،
به ده‌م گریان و ئازاره‌وه جنێوم به سه‌ددام و یارمه‌تی ده‌رانی و
هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌دا كه ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌یان به سه‌ر
هێناین! .
به‌و شه‌وه ترسناك و تاریكه ئه‌و رِێگایه جمه‌ی ده‌هات له خه‌ڵك و
هه‌زاران كه‌س رِێگه‌ی هه‌ڵهاتنیان له ده‌ست مه‌رگ گرتبووه‌به‌رو ده‌یان
كه‌س له سه‌ر رِێگاكه‌دا كه‌وتبوون و هاواریان ده‌كرد یه‌كێك بچێت به
هانایانه‌وه به‌لاَم كه‌س نه‌بوو!، كات ژمێر 9بۆ10ی شه‌و ده‌بوو، هات
و هاواری ژن و منداڵ له‌و شاخه‌داو له‌و شه‌وه‌دا زه‌وی و ئاسمانی
گرتبووه‌و به كۆی ده‌نگ نه‌فره‌تیان له‌ویژدانی رِێكخراوه‌كانی مافی
مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌ته به‌ناو
ئیسلامی و ولاَته عه‌ره‌بیه‌كان و به‌ناو رِۆشنبیرانی عه‌ره‌ب و دنیا‌و
گه‌مه‌كه‌ران به چاره‌نووسی گه‌لان و سه‌ركرده ناكامڵه‌كانمان ده‌كرد!!
.
هه‌رچۆنێك بوو گه‌شتمه سه‌ر شاخه‌كه‌ی شنروێ، له‌وێدا دانیشتم و چاوه‌رِێم
ده‌كردن، گه‌لێك چاوه‌رِێ بووم به‌لاَم هه‌ر نه‌هاتن، ناچار بێ ئومێد
بووم و گه‌رِامه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه به‌جێم هێشتبوون لێی و به‌رِێگادا
ناوی یه‌ك به یه‌كیانم ده‌هێناو هاوارم لێ ده‌كردن به‌ڵكو یه‌كێكیان
وه‌لاَمم بده‌نه‌وه! ، به‌لاَم كه‌سیان وه‌لاَمی نه‌دامه‌وه، ئیتر
دڵم زۆر ته‌نگ بوو، چونكه وه‌ك مه‌لێكم لێهات كه هێشتا توانای فرِینی
نه‌هاتبێت و وون بوو بێت و به ته‌نها مابێته‌وه‌و هه‌موو درِنده‌كانی
دونیاش هه‌ڵمه‌تیان هێنابێت بۆی بۆ له‌ت و په‌ت كردنی! ، كه‌سم به‌دی
نه‌ده‌كرد ئه‌م كاره‌ساته‌ی بۆ باس بكه‌م و كه‌سیش نه‌بوو گوێم لێ
بگرێت و هه‌ریه‌كه‌و هه‌وڵی رِزگاركردنی خۆی ده‌دا، وه‌ك خوای گه‌وره
له باسی خه‌ڵكیدا له رِۆژی حه‌شردا ده‌فه‌رمووێت: [لِكُلِ اِمریءٍ
مِنهُم ێومَئِژٍ شَڕنٌ یُغنیهِ].
له‌به‌ر ئه‌مانه ده‌ستم به گریان كرد‌و بێ ئومێد بووم له دیتنه‌وه‌یان
و، دواتر به‌وه دڵی خۆمم رِازی كرد كه ئه‌وان رِه‌نگه به‌لای مندا
تێپه‌رِیبن و من له‌و كاته‌دا له هۆش چوو بووم و پێم نه‌زانیبن و هه‌ستم
پێنه‌كردبن .
بێ ئومێدی هێنده‌ی كه بێ توانای كردم و به ته‌نها كه‌وتمه‌وه
رِێكردن به رِووی ئه‌و دیوی كێوی شنروێدا بێ ئه‌وه‌ی هیچ شاره‌زاییه‌كم
هه‌بێت! ، له‌وێدا ئه‌و قسه دڵخۆشكه‌ره‌ی جه‌میلی برام هاته‌وه بیر
له‌كاتێدا ئێمه زۆر تینوومان بوو و ئه‌ویش ده‌یگوت خه‌متان نه‌بێت هه‌ركه
گه‌شتینه ئه‌و دیو كێوی شنروێ تێر ئاو ده‌خۆین و له‌وێ ئاوی زۆری لێیه!
، له‌وێدا بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌و قسه‌یه جگه له‌دڵخۆشكردن و ووره
به‌رزكردنه‌وه‌مان هیچی كه نه‌بوو! ، چونكه ئاوی خواردنه‌وه‌ی لێ نه‌بوو!
.
تراكتۆرێك هات و به په‌له ده‌ستم گرت به‌و زنجیره‌ی كه به ده‌رگای
عه‌ره‌بانه‌كه‌یه‌وه بوو، زنجیره‌كه‌م گرت و تراكتۆره‌كه به‌و رِێگا
پێچاو پێچه‌داو به رِووی چه‌می تاوێره‌دا هێنامیه خواره‌وه، چاوه‌كانم
لێڵ ده‌یانبینی و به‌و شه‌وه‌ش كێشه‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ی كه گه‌وره‌تر
بووبووه‌وه، له‌و چه‌مه‌ی تاوێره‌دا خه‌ڵكی زۆری لێ‌بوو، تراكتۆر‌و
ئۆتۆمبیلی لێ بوو دیار بوو له مێژه‌وه هاتبوونه ئه‌وێ چونكه
كیمیاییان به‌رنه‌كه‌وتبوو، حه‌زم ده‌كرد رِاكشێم و كه‌مێك وچان بده‌م،
به ناچاری چومه ناو عه‌ره‌بانه‌ی تراكتۆرێكه‌وه رِاكشێم، به‌لاَم كه‌لێیان
پرسیم بۆ ئاوایی شپرزه بوویت و چیته؟! ، درۆم له گه‌ڵدا نه‌كردن و
گوتم له كاتژمێر(2) ی پاش نیوه‌رِۆوه كیمیایی لێی داوم و به
رِێگاشدا به‌رده‌وام كیمیاییم هه‌ڵمژیوه!، ئه‌وانیش له‌بری ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییان
پێم‌دا بێته‌وه‌و به‌هانامه‌وه بێن و یارمه‌تیم بده‌ن، له‌ترسی گیانی
خۆیان گوتیان: (به‌خوا له‌م عه‌ره‌بانه‌ی ئێمه‌دا رِاناكشێیت و ده‌ریان
كردم!) .
ناچار هاتمه خواره‌وه‌و به‌ره‌و چه‌ند كه‌سێك چووم كه به‌ده‌وری
ئاگرێكدا دانیشتبوون، زۆرم سه‌رمام بوو، له‌به‌ر ئه‌وه لێیان نزیك
بوومه‌وه‌و له ته‌نیشت كورِێكدا كه هاوته‌مه‌نی خۆم بوو دانیشتم .
گه‌رمایی و دوكه‌ڵی ئاگره‌كه ئازاریان به چاوم ده‌گه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه
كه‌مێك دوور كه‌وتمه‌وه لێی، به‌لاَم پێش ئه‌وه‌ی لای ئاگره‌كه به‌جێبهێڵم
داوام له‌و كورِه هاوته‌مه‌نه‌م كرد كه سبه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیاندا بمبه‌ن
و له‌م شیوه‌داو به‌م حاڵه‌و به‌م كوێریه به‌جێم نه‌هێڵن! ، ئه‌ویش به‌ڵێنی
پێدام به‌لاَم به داخه‌وه دواتر به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌برده‌سه‌ر، له
رِاستیدا بارودۆخه‌كه هێنده دژوار‌و سه‌خت و مه‌ترسیدار بوو هیچ گله‌ییه‌كم
لێ نه‌كردو گوتم كه‌س هۆشی به خۆیه‌وه نه‌ماوه! .
له‌وه به‌دواوه هیچم به‌بیردا نایه‌ت له‌و شه‌وه به‌لاَم زۆر باوه‌رِم
وایه كه له‌هۆش خۆم چووبم چونكه هێجگار نه‌خۆش و ماندوو بووم .
به‌گه‌رمایی خۆری به‌یان خه‌به‌رم بوویه‌وه یان رِاستر به‌هۆش هاتم!،
به چوارده‌ورمدا رِوانیم ته‌نها خێزانێكم به‌دی كرد كه له‌وێدا به‌جێ
مابوو، پیاوێك به ژنه‌كه‌ی ده‌گوت: (خێراكه رِۆژ بووه‌ته‌وه‌و، ئه‌وه‌نده
نابات فرِۆكه‌كان دێنه‌وه گیانمان و لێره‌دا به‌دیمـان بكه‌ن ده‌مان
سوتێنن!، په‌له‌كه با زوو خۆمان بگه‌یه‌نینه ( هاواره كۆن) .
منیش هه‌ركه گوێم لێیان بوو به هه‌لم زانی دوایان كه‌وم تا ده‌گه‌مه
گوندی رِاگوێزراوی هاواره كۆن، چونكه من شاره‌زای هاواره كۆن نه‌بووم،
ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م ده‌زانی كه ئه‌و گونده زۆر نزیكی سنوری ئێرانه‌و،
له‌وێوه ده‌چیت بۆ گوندی شێخان و دواتر له‌وێشه‌وه ده‌چیته ئه‌وبه‌ری
رِوباری سیروان و ده‌چیته خاكی ئێرانه‌وه .
به‌دوای ئه‌و خێزانه‌دا رِۆشتم و كه‌وتمه رِێگا برِین، كه‌م كه‌م ده‌رِۆشتم
و ئه‌وانیش به پێچه‌وانه‌ی منه‌وه و خێراتر دوور ده‌كه‌وتنه‌وه، تا
كار گه‌شت به‌وه‌ی لێم بزر بوون!، به‌لاَم هه‌ر كۆڵم نه‌داو به‌رده‌وام
بووم له‌سه‌ر رِێكردن .
ئه‌مه له‌لایه‌كو له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئازاری چاوم زۆری بۆ هێنام
و لێڵ ده‌مبینی و توانا‌و ئاستی بینینم تاده‌هات كه‌متر ده‌بوویه‌وه،
تاكار گه‌شت به‌وه‌ی به ته‌واوی توانای بینینم نه‌ماو كوێر بووم و كه‌وتمه
چه‌مێكه‌وه!! .
|