|

رِۆژی سێیه‌مم له (گوندی نۆریاو) هه‌لاَڵه‌ی خوشكم وێنه‌یه‌كی
بۆهێنام و دایه ده‌ستم و گوتی ته‌ماشای ئه‌و مندالاَنه بكه
كه له‌و وێنه‌یه‌دان و شه‌هید بوون بزانه كه‌سیان ده‌ناسیت!
، منیش دیمه‌نی ئه‌و منداڵه په‌پولانه هه‌ژاندمی كه به
شێوه‌یه‌ك شه‌هید بوو بوون وه‌ك ئه‌وه وابوو له ته‌نیشت
یه‌كدا خه‌ویان لێ كه‌وتبێت، به‌لاَم رِه‌نگیان گۆرِا بوو، وه
رِوخساریان هه‌ڵئاوسا بوو، گوتم به هه‌لاَڵه نه‌وه‌لاَ
كه‌سیان ناناسم، گوتی به‌جله‌كانیانیشدا نایانناسیته‌وه؟! ،
گوتم بۆ تۆ واده‌زانیت كێن؟!! ، گریاو گوتی ئه‌و مندالاَنه
شه‌هێن و شلێر و به‌هره‌ن! ، منیش حه‌په‌سام و گوتم مه‌گه‌ر
ئێوه ناڵێن هه‌موویان ساغ و سه‌لامه‌تن و هیچیان به‌سه‌ر نه
هاتووه؟! ، گوتی مه‌شڵه‌ژێ هه‌ر ئه‌م سیانه‌یان شه‌هید بوون!!
، ده‌ستم كرد به گریان و ده‌نگی گریانم گه‌شت به ماڵ به
ماڵی گونده‌كه‌و هه‌مووان كۆبوونه‌وه له رِاسه‌رم و گوتیان
كاكه گیان تۆ زۆر ناساغیت و به‌رگه‌ی گریان و خه‌فه‌ت ناگریت،
وه ئه‌گه‌ر گریان و خه‌فه‌ت یه‌كێكیانی بۆ بهێناینه‌وه
هه‌موومان به‌رده‌وام ده‌گریاین، وه تازه كاره‌ساتێكه‌و
هاتووه به سه‌رمانداو هه‌ر تۆش نیت به‌ڵكو هه‌زاران خه‌ڵكی
تر وه‌ك تۆن و بگره خراپتریشیان به‌سه‌ر هاتووه! ، هه‌ر
چۆنێك بوو پاش ئه‌وه‌ی هێنده گریام چاوه‌كانم سور بونه‌وه‌و
ماندو بوون به ئامۆژگاری و قسه‌ی ئه‌وان كه‌مێك ئارامیم بۆ
هات و هێور بوومه‌وه، به‌لاَم گوتم: توخوا پێم بڵێن كێی
دیكه‌مان شه‌هید بووه؟! ، گوتیان باوه‌رِ بكه هه‌ر ئه‌و سێ
منداڵه‌ن .
رِِۆژی چواره‌م كاكه‌م له‌ئۆردوگای(سه‌راب فه‌ش)ی نزیك شاری
(كه‌نگاوه‌ر)ی سه‌ر به پارێزگای(كرماشان)ه‌وه هات بۆلام له
گوندی نۆریاو، وه زۆر گریا به‌سه‌رمدا پاشان داوای لێ كردم
كه له‌گه‌ڵیا بگه‌رِێمه‌وه بۆ ئۆردوگای ناوبراو، وه له‌وێ
له گه‌ڵیاندابم به شێوه‌یه‌كی كاتی تا له‌گه‌ڵ ماڵ خۆماندا
یه‌ك ده‌گرینه‌وه .

له چه‌په‌وه بۆ رِاست: شلێرو شه‌هێن ی خوشكم، سێیه‌میان
به‌هره‌ی گولاَڵه‌ی خوشكم ( پاش شه‌هید بوونیان ) .
منیش گوتم باشه‌و پاش نیوه‌رِۆ له‌گه‌ڵیدا سه‌فه‌رم كرد بۆ
ئۆردوگای(سه‌راب فه‌ش)، تا گه‌شتینه ئه‌وێ شه‌و داهاتبو،
پاسه‌وانانی ئۆردوگاكه ئه‌یان ویست به ئۆتۆمبیله‌كه‌وه
نه‌چینه‌وه ناو ئۆردوگاكه‌و دابه‌زین و به پێ برِۆین،
به‌لاَم كاكه‌م باسی منی بۆ كردن و گوتی برینداره‌و ناتوانێت
به پێ برِوات و سه‌رئه‌نجام رِێگه‌یان پێداین و هاتینه ناو
ئۆردوگاو گه‌شتینه چادره‌كه‌ی كاكه‌م و دابه‌زین و چووینه
ناو ماڵه‌وه و نانێكمان خوارد و پاشان خه‌وتین .
كه رِِۆژ بوویه‌وه هاتمه ده‌ره‌وه له چادره‌كه‌و وورد
بوومه‌وه له ده‌وروبه‌رم بار‌و گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵكه له‌و
ئۆردوگایه‌دا، ئۆردوگاكه زیاتر له هه‌زار چادر بوو، خه‌ڵكی
زۆر چاره‌رِه‌ش و داماوو ، بێ كه‌س و بێ ده‌ست بوون! ،
ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی سه‌ره‌یان گرتبوو بۆ نان وه‌رگرتن! ،
كۆمه‌ڵێكیش لای (w.c) یه‌كاندا رِیز بوو بوون و هه‌ریه‌كه‌و
به مه‌سینه‌یه‌كه‌وه سه‌ره‌یان گرتبوو! ، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك
سه‌ره‌یان بۆ هه‌موو شتێك گرتبوو، وه له بار‌و دۆخێكی
تراژیدیدا رِۆژیان به‌رِێ ده‌كرد .
ئۆردوگاكه یان رِاستر چادرگاكه نزیكه‌ی(1000) چادرێك ده‌بوو،
ئێمه كه‌وتبووینه به‌شی خواره‌وه‌ی ئۆردوگاكه‌وه، له
سه‌ره‌تای ئۆردوگاكه‌دا خه‌ڵكی بازارِێكی بچكۆله‌یان دروست كرد
بوو، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌سوكاریان شه‌هیدو بریندار
نه‌بووبوو ده‌چون بۆ شاری (كه‌نگاوه‌ر) و له‌وێ شتیان ده‌هێناو
له‌و بازارِچه‌دا ده‌یان فرۆشت، خوار ئۆردوگاكه كانی و ئاو و
باخ بوو، ژنان كۆمه‌ڵیان ده‌كرد له‌سه‌ر كانیه‌كه‌و جلوبه‌رگ و
قاپ و مه‌نجه‌ڵ و كه‌وچكیان ده‌شۆری، پیاوانیش كه‌مێك له
دووری كانیه‌كه‌وه مزگه‌وتێكی ناچارییان دروست كردبوو، هه‌ر
له نزیك مزگه‌وته‌كه‌شدا كاسبكارێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی
كه‌بابخانه‌یه‌كی دانا بوو، (100) مه‌ترێك سه‌رتر بنكه‌یه‌كی
ته‌ندروستی بچكۆله بوو، رِۆژانه نه‌خۆشێكی زۆر رِووی لێ
ده‌كردن و دكتۆره‌یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌یی ئاواره‌و چه‌ند برین
پێچێكی ژن و پیاوی هه‌ڵه‌بجه‌یی ئاواره‌و ئێرانی له‌وێدا
به‌كرێ خزمه‌تیان به‌و خه‌ڵكه داماوه ده‌كرد .
رِۆژانه بۆ ده‌ركردنی كه‌مێك له‌و بێتاقه‌تیه زۆره‌م هێواش
هێواش خۆم ده‌گه‌یانده سه‌ر ئه‌و كانی و ئاو و مزگه‌وته، زۆر
جاریش دوور له خه‌ڵكه‌كه‌و له سوچێكدا بێ ده‌نگ تێر تێر بۆ
داماوی و بێكه‌سی خۆم ده‌گریام! ، كه ئێوارێ نزیك ده‌بووه‌وه
ده‌گه‌رِامه‌وه بۆ چادره‌كه‌مان .
كه باری ته‌ندروستیم رِووی له خراپتر ده‌كرد تاكه په‌نام
خوا‌و پاشان ئه‌و بنكه ته‌ندروستیه‌ی ئۆردوگاكه بوو،
هه‌رچه‌نده ئه‌وانیش شتێكی ئه‌وتۆیان پێ نه‌ده‌كرا بۆم
به‌لاَم له هیچ باشتر بوو! .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاكه‌م ماڵی خه‌سوشی له‌گه‌ڵدا بوو جێگه‌مان
ته‌نگ بوو، هه‌لاَڵه‌ی خوشكیشم جوابی ناردبوو كه له گوندی
نۆریاودا تاقه‌ت نابات و به نیازن بێن بۆ ئۆردوگاكه‌مان،
له‌به‌ر ئه‌وه داوام له كاكه‌م كرد كه ماڵ هه‌لاَڵه هاتن
له‌گه‌ڵ ئه‌واندا چادرێكم بۆ وه‌رگرێت و له‌نزیكیاندا بۆم
هه‌ڵدات .
پاش چه‌ند رِۆژێك ماڵ هه‌لاَڵه هاتن و چادرێكیان هه‌ڵداو
له‌نزیك خۆشیاندا چادرێكیان بۆ من هه‌ڵدا .

وێنه‌ی یه‌كێك له‌و چادرگایانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیان تێدا
نیشته‌جێ كرا بوو له ئێران .
له رِاستیدا باری ده‌رونیم زۆر په‌شێو بوو، بزه له لێوم
باری كردبوو، هه‌میشه حه‌زم به ته‌نهایی ده‌كرد، چیتر توانام
نه‌ما كه دان به‌خۆمدا بگرم و گوتم: كاكه به‌رِاستی پێم بڵێن
ماڵه‌وه‌مان چیان به‌سه‌ر هاتووه؟! ، بۆ دیاریان نه‌بوو؟! ،
بۆ نایه‌ن بۆ ئێره؟! ، گوتی كاكه‌گیان رِاستیت ده‌وێت
چاوه‌رِێی كه‌سیان مه‌كه‌و كه‌سیان نه‌ماون و باوكم و داده‌م
(دایكم كه باوه‌ژنی كاكه‌م بوو) وه شنۆ‌و شه‌هێن و شلێر و
به‌هره‌ی گولاَڵه له نه‌خۆشخانه‌ی پاوه‌دا پاش سێ رِۆژ
مانه‌وه‌یان شه‌هید بوون، ئه‌شڵیـََن باوكم و به‌هره‌ش هه‌ر
بـه‌شه‌هیدی هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌و جمیل و گولاَڵه‌و
رِۆشناش براونه‌ته تاران و له نه‌خۆشخانه‌كانی تاران‌دا
به‌برینداری و له ماوه‌ی15رِۆژدا به‌دوای یه‌كدا شه‌هید بوون
!! .

دیمه‌نی به‌خاك سپاردنی باوكم و دایكم و شنۆ و شه‌هێن و شلێر و
به‌هره له (گۆرِستانی مه‌لا مه‌قسودی شاری پاوه) له‌لایه‌ن
مامۆستایانی ئاینی و رِۆشنبیرو پیاوماقولاَنی ئه‌و شاره‌وه.

پارچه
گۆرِستانی (ژماره40)ی گۆرِستانی (به‌هه‌شتی زه‌هرا) له تاران
كه ئارامگای پتر له(100)شه‌هیدی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی
لێیه‌و له نێویاندا ئارامگای جه‌میلی برام و رِۆشناو
گولاَڵه‌ی خوشكم.


مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه له پارچه گۆرِستانی(ژماره25)ی
به‌هه‌شتی زه‌هرا له‌تاران كه ئارامگای نزیـكه‌ی( 60) شه‌هیدی
دیكه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی لێیه.

دیمه‌نی مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه له نزیكه‌وه
ئارامگای (جمیل)ی برام له (گۆرِستانی به‌هه‌شتی زه‌هرا له
تاران) .
له‌رِاستیدا كه ئه‌و قسانه‌م بیست له كاكه‌م حه‌په‌سام و
گه‌روم وشك بوو! ، هیچ قسه‌م بۆ نه‌كرا! ، پاشان ده‌ستم كرد
به گریان و به ده‌نگی به‌رزو ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی من
ده‌ستیان به گریان كرد!، خه‌ڵكێكی زۆری ئۆردوگاكه به لێشاو
هاتن بۆ چادره‌كه‌مان و زۆربه‌یان گومانی ئه‌وه‌یان كردبوو كه
من مردبم! .
خه‌ڵكی ئۆردوگاكه زۆر هه‌وڵیاندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێورم
بكه‌نه‌وه به‌لاَم هه‌وڵه‌كانیان بێ سود بوو، ناچار ئه‌وانیش
خۆیان پێ رِانه‌گیراو ده‌ستیان بـه گریان و تف و نه‌عله‌ت
كردن كرد له سه‌ددام و هاوكاره‌كانی له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و
كاره‌ساته‌دا .
پاش گریانێكی زۆر‌و هاوارو باوكه‌رِۆو برارِۆ چاوه‌كانم سورسور
هه‌ڵگه‌رِان و ماندوو بوون و سه‌رم دایه ئازارێكی زۆر‌و به
ته‌واوی ده‌نگم نوسا پاشان له گریان كه‌وتم!! .
دواتر ناچار بووم دان به ئه‌مری واقیعدا بنێم و رِازی بووم
به‌و قه‌ده‌ره‌ی خوا كه به‌سه‌رمدا هاتبوو، به‌لاَم
نه‌مده‌توانی وێنه‌یان له‌به‌رچاوی خۆم ون بكه‌م و هه‌رگیزیش
ناتوانم و ته‌نها مه‌رگ ده‌توانێ له بیرمدا نه‌یان هێڵێ! .
پاش تێپه‌رِبوونی(45رِۆژ) له ده‌رچوونم له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی
تاران له‌گه‌ڵ كاكه‌مدا به‌مه‌به‌ستی بینینه‌وه‌م له‌لایه‌ن
دكتۆره‌كه‌مه‌وه سه‌فه‌رمان كرد بۆ تاران و ئێواره‌یه‌ك
له‌شاری كه‌نگاوه‌ره‌وه به پاسی گه‌وره كه‌وتینه رِێ و
ده‌مه‌و به‌یان گه‌شتینه تاران .
دواتر ته‌كسیمان گرت و ناونیشانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پێداو
ئه‌ویش گه‌یاندینیه نه‌خۆشخانه‌ی (شه‌هید موده‌رِیس)و چوینه
ئیستیعلاماتی نه‌خۆشخانه‌كه‌و له‌وێ دانیشتین، خانمێك له
پرسگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا دانیشتبوو، هه‌ركه منی بینی
به‌پیرمانه‌وه به‌په‌رۆشه‌وه هات و به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی لێ
كردین و زۆر له باری ته‌ندروستی منی پرسی، دیار بوو منی
به‌باشی ده‌ناسی .
ئه‌و ئافره‌ته فه‌رمانبه‌ره لێمی پرسی: چاره‌نووسی بــاوك و
دایكت و ئه‌وانت زانی؟ ، به كزیه‌كه‌وه گوتم: به‌ڵێ
هه‌واڵیانم زانی، به‌لاَم هه‌ر هه‌موویان شه‌هید بوون! .
ئافره‌ته‌كه زۆر دڵته‌نگ بوو، چاوه‌كانی پرِبوون له فرمێسك و
ده‌ستی به‌گریان كرد‌و تا چه‌ند خوله‌كێك هیچ قسه‌ی بۆ نه‌كرا،
پاشان كه‌وته دڵدانه‌وه‌م و دوعای خێر كردن بۆ شه‌هیده‌كانم و
دوعای شه‌رِ كردن له سه‌ددام، پاشان پرسی: (ئه‌گه‌ر
ئه‌مرێكتان هه‌یه بفه‌رموون با بۆتانی جێ به‌جێ بكه‌م) ،
ئێمه‌ش گوتمان ده‌مانه‌وێت دكتۆر رچوانى ببینینه‌وه، ئه‌ویش
بردینی بۆ ئه‌و نهۆمه‌ی كه ئه‌و كاری لێ ده‌كردو ئاگاداری
دكتۆری كرد‌و گه‌رِایه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی .
ماوه‌یه‌ك چاوه‌رِێمان كرد تاوه‌كو دكتۆر كاره‌كه‌ی ته‌واو
بوو، وه‌هات بۆ لامان، هه‌ر له دووره‌وه كه منی به‌دی كرد
ده‌ستی كرد به پێكه‌نین و خۆشی ده‌ربرِین، ئه‌وانه‌ی له
نه‌خۆشخانه‌كه‌دا پێشتر ئاگاداری بارودۆخی من بوون هه‌ر
هه‌موویانی بانگ كرد‌و پێی گوتن وه‌رن ته‌ماشاكه‌ن كامیل چه‌ند
چاك بووه‌ته‌وه!! .


ئه‌وگۆرِستانه‌ی كه دایكم و باوكم و خوشكه‌كانم و به‌هره‌ی لێ
نێژراوه(گۆرِستانی مه‌لا مه‌قێودی شاری پاوه).
ئارامگای باوكم له ده‌ستی رِاستم و ئارامگای دایكم له ده‌ستی
چه‌پم له‌ودیو ئه‌و گۆرِه‌ی ته‌نیشتم و، ئارامگای خوشكه‌كانم
له به‌رده‌ممدا (گۆرِستانی مه‌لا مه‌قسودی پاوه).
هه‌موویان هاتن بۆ لام و گوتیان شوكر بۆ خوا زۆر باش بوویت! ،
كاكه‌شم به‌بێزاریه‌وه گوتی: (كام چاك بوونه‌وه؟! ، خۆ
داماوه به‌رده‌وام ده‌كۆكێ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سه‌و، جاری واش
هه‌یه له‌وه‌دایه بخنكێت و زۆر بێ هێزو لاوازه!! .)، دكتۆر
رِیزوانیش گوتی: (باوكم تۆ چوزانی ئه‌م كورِه كاتێك هێنایان و
سپاردیان به ئێمه‌و به‌م نه‌خۆشخانه‌یه له چ بارودۆخێكدا
بووه! ، ئه‌م كورِه هه‌ر مردبوو، وه كه‌س به‌ته‌ما نه‌بوو
بمێنێ و رِۆژێك بێت و به قاچی خۆی بگه‌رِێت! ، ئێستا زۆر زۆر
باشه له‌چاو جاران! .).
دواتر لێی پرسیم كه هه‌واڵی كه‌س وكارم زانیوه یاخود نا؟ ،
منیش هه‌واڵم پێداو ئه‌ویش زۆر دڵته‌نگ بوو وه هاوغه‌می خۆی
ده‌ربرِی .
پاشان له بارودۆخی ته‌ندروستیمی پرسی و منیش پێم رِاگه‌یاند
كه قسه‌كانی كاكه‌م رِاستن و ته‌ندروستیم زۆر خراپه! .
به‌هه‌رحاڵ هه‌ندێك پشكنینی پزیشكی بۆ كردم و پاشان پێی گوتم:
(باش گوێم بۆ بگره كامیل، ئه‌و چه‌كه‌ی له ئێوه‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌یی دراوه چه‌كێكی ئاسایی نه‌بووه‌و هه‌زاران كه‌سی
له خه‌ڵكی شاره‌كه‌ت شه‌هید كردووه به خانه‌واده‌كه‌ی
تۆشه‌وه! ، وه هه‌روا به خێرایی و به ئاسانی چاك
نابیته‌وه، به‌لاَم به چاودێری پزیشكی ورد‌و ده‌رمان به
كارهێنان ئومێد زۆره كه باشتر بیت یان كۆنترۆڵی
نه‌خۆشیه‌كه‌ت بكرێت، به‌لاَم هه‌رگیز وه‌ك پێش
كیمیایابارانه‌كه‌ت لێ نایه‌ته‌وه! .)، وه گوتی: (ده‌بێت
هه‌موو 45 رِۆژ جارێك بێیته‌وه تاران و بتبینمه‌وه .).
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین جۆر ده‌رمانی بۆ نووسیم خوا حافیزیمان لێ
كردن و له نه‌خۆشخانه‌كه هاتینه ده‌ره‌وه‌و تاكسیمان گرت و
چووین بۆ مه‌یدان ئازادی .
له(مه‌یدانی ئازادی) دا جل و به‌رگی كوردیم له‌به‌ردا بوو،
ئه‌فسه‌رێك كه به‌رگی سه‌ربازی پیرۆزه‌یی له‌به‌ردا بوو، وه
چه‌ند كه‌سێكی له‌گه‌ڵدا بوو ئاگام لێ بوو بانگی لێ كردم به
فارسی، منیش هێنده خه‌مبار بووم خۆمم لێ بێ ئاگا كرد، لێم
نزیك بوویه‌وه له‌پشته‌وه ده‌ستی خسته سه‌رشانم و به‌فارسی
لێی پرسیم: (تۆ خه‌ڵكی كوێیت؟.)، منیش بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری
زیاترم لێ نه‌كات به بێزاریه‌كه‌وه گوتم: سنه‌ییم {بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌زانێت عێراقیم و پرسیاری زۆرم لێ نه‌كات}، گوتی:
(باشه سنه‌ییت پێناسه‌كه‌تم بده‌رێ؟! .)، منیش ده‌ستم كرد به
گیرفانی كراسه‌كه‌مداو پشتگیریه‌كی بونیاد شه‌هیدی پاوه‌م پێ
بوو كه پێشتر له كاكه‌مم وه‌رگرتبوو، وه‌تیایدا داواكرابوو
كه‌هه‌ر كارمه‌ندو سه‌ربازێكی حكومه‌ت پێویسته هاوكاری
هه‌ڵگره‌كه‌ی بكات و تیایدا ئاماژه به شه‌هیده‌كانم كرابوو،
ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌ركه ئه‌م نووسراوه‌ی له‌ده‌ست وه‌رگرتم
له‌بری ئه‌وه‌ی رِامگرێت زۆر داوای لێبووردنی لێ كردم و، تا
چه‌ند مه‌ترێك هه‌ر ده‌رِۆشت و داوای ده‌كرد بیبه‌خشم! .
كاكه‌م له‌وبـه‌رمه‌وه سه‌رسام بوو بوو، كه ئه‌وان رِۆشتن
هاته لام و گوتی: (ئه‌رێ ئه‌وه چی بوو؟! .)، منیش
مه‌سه‌له‌كه‌م بۆ گێرِایه‌وه .
شه‌و داهات، له‌به‌ر ئه‌ءه‌ی كه‌ش و هه‌وا خۆش بوو، وه
شاره‌زای تاران نه‌بووین و نه‌شمان ده‌زانی هۆتێله‌كان له
كوێدان، نه‌شی شارمه‌وه گیرفانیشمان هێنده‌ی تیا نه‌بوو! ،
ناچار شه‌و له چیمه‌نی به‌رده‌م دیمه‌نه شێوه سێگۆشه‌كه‌ی
مه‌یدان ئازادی‌دا لێی خه‌وتین تاكو به‌یانی و دواتر له
ترمینالی غه‌رب بلیتی پاسمان برِی و ئێواره گه‌رِاینه‌وه بۆ
كه‌نگاوه‌رو ده‌مه‌و به‌یان گه‌شتینه‌وه ئه‌وێ و دواتر
چوینه‌وه بۆ ئۆردوگا.
رِۆژانه له چادره‌كه‌ی خۆمدا ده‌گریام، ئه‌و چادرنشینانه‌ی
دراوسێمان بوون زۆرێكیان خزمی دایكم بوون، كه گوێیان له
گریانم ده‌بوو ده‌هاتن بۆ لام، زۆر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا ده‌دام
كه ده‌ست له گریان هه‌ڵگرم، به‌لاَم من به ده‌ستی خۆم
نه‌بوو نه‌م ده‌توانی نه‌گریه‌م ، چونكه بۆ من گریان له نان
و ئاو پێویستر بوو! ، ده‌گریام و تورِه ده‌بووم لێیان،
ده‌مگوت به‌جێم بهێڵن و برِۆن!، ئه‌وانیش خۆیان پێ
رِانه‌ده‌گیرا به‌كوڵ ده‌گریان، گوێم لێ بوو هه‌یان بوو
به‌ده‌م گریانه‌وه ده‌یگوت: (توخوا به‌سته‌زمانه له
خه‌فه‌تانا عه‌قڵه‌كه‌شی له‌ده‌ست داوه! .).
ئه‌و خه‌ڵكه زۆر باش بوون له‌گه‌ڵمداو به‌رده‌وام دڵنه‌واییان
ده‌كردم وه دڵنه‌وایی ئه‌وان نه‌بوایه هه‌رگیز به‌رگه‌ی
كاره‌ساتی گه‌وره‌ی وام نه‌ده‌گرت .
هه‌ستم ده‌كرد كه باری ته‌ندروستیم رِوو له باش بوون ناكات و
خه‌مێكی گه‌وره‌ی دیكه چووه سه‌ر خه‌رمانی خه‌مم.
جارێكیان به ئه‌مپولاَنس و به‌په‌له له ئێواره‌یه‌كی
غه‌ریبیدا گه‌یاندمیانه نه‌خۆشخانه‌ی(شه‌هید چه‌مران)ی شاری
كه‌نگاوه‌رو له‌وێش هێنده‌ی پێیان كرا خزمه‌تیان كردم و به
شێوه‌یه‌كی كاتی كه‌مێك باش بووم و دواتر له نه‌خۆشخانه
ده‌ركرام و هێنامیانه‌وه بۆ ئۆردوگا.
چیتر توانای بارودۆخی دژواری ئۆردوگامان نه‌ماو، پاش
نزیكه‌ی2مانگ مانه‌وه‌م له‌و ئۆردوگایه‌دا ماڵی هه‌لاَڵه‌ی
خوشكم باریان كرد بۆ شاری جوانرِۆو رِۆشتن بۆ لای ماڵی
خه‌زورانی كه زۆر نه‌بوو له (نۆریاوه‌وه) باریان كردبوو بۆ
شاری (جوانرِۆ) ، منیش له‌گه‌ڵیاندا سه‌فه‌رم كرد.
له جوانرِۆدا زیاتر هه‌ستم به ئارامی ده‌كرد، به‌و پێیه‌ی
خه‌ڵكه‌كه‌ی كورد بوون و خوو رِه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتیان زۆر
نزیكتر بوو له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه تاوه‌كو خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌رونم ئاسوده‌تر بوو، زۆربه‌ی كات له ناو
بازارِدا رِۆژم به‌سه‌رده‌بردو جارجارێكیش ده‌چووم بۆ ئه‌و
ئۆردوگایه‌ی له‌نزیك جوانرِۆدا بوو وه چه‌ندسه‌د خێزانێكی
ئاواره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی تیا نیشته‌جێ كرا بوو .
ماوه‌یه‌ك حكومه‌تی ئێران مۆله‌ت نامه‌یه‌كی ده‌كرد بۆ
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كه بچنه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و به گه‌لاَبه
كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌كانیان (ئه‌وه‌ی كه نه‌دزرا بوون!)
بیهێنن بۆ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له‌و حاڵه‌تی نه‌بوونی و داماوی و
بێ به‌رگی و پێخه‌فیه رِزگاریان بێت! .
بۆ ئه‌و مه‌بسته كاك ابراهیمی زاوام گه‌رِایه‌وه بۆ
هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌رچیه‌كمان مابوو نه‌دزرابوو! هێنای بۆ جوانرِۆ،
دواتر له‌به‌ر نه‌داری و نه‌بوونی كه‌ل و په‌له‌كانمان له
جوانرِۆدا تالاَن فرۆش كرد.
بیرم دێت رِۆژێكیان رِادیۆم كردبووه‌وه گوێم له ئێزگه‌ی
كرماشان گرتبوو له پرِ په‌خشه‌كه وه‌ستێنراو بێژه‌رێكی
ئێزگه‌كه داوای له خه‌ڵكی كرماشان ده‌كرد كه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی فرِۆكه‌كانی عێراق به‌رِێوه‌ن بۆ بۆردومان كردنی
كرماشان بچنه په‌ناگاكان بۆ پاراستنی گیانیان، پاش چه‌ند
خوله‌كێك په‌خشه‌كه ئاسایی بوویه‌وه‌و بێژه‌ره‌كه
ئه‌مجاره‌یان داوای له شارۆچكه سنوریه‌كانی كرماشان كرد
به‌تایبه‌تی جوانرِۆ كه بچنه په‌ناگاكانه‌وه نه‌وه‌ك
فرِۆكه‌كان نیازی بۆردومان كردنیان هه‌بێت له‌كاتی
گه‌رِانه‌وه‌یاندا، هێنده‌ی نه‌خایاند فرِۆكه‌كان هاتنه سه‌ر
جوانرِۆ ترسێكی زۆرمان لێ‌نیشت و نه‌مانده‌زانی په‌نا بۆ كوێ
به‌رین به‌لاَم خوا كردی بۆردومانیان نه‌كردو تێپه‌رِین و
گه‌رِانه‌وه، له دڵی خۆمدا گوتم ئه‌م سه‌ددامه سه‌گبابه وا
برِوات له گۆرِیشدا وازمان لێناهێنێت و بۆ هه‌ر كوێیه‌ك
برِۆین به دوامانه‌وه‌یه! .
رِۆژێك داوام له هه‌لاَڵه‌ی خوشكم كرد كه بچینه زیاره‌تی
ئارامگای باوكم و دایكم و خوشكه‌كانم له‌و گۆرِستانه‌ی پاوه
كه‌لێی نێژرابوون، رِۆشتین بۆ پاوه‌و له‌وێشه‌وه چووین بۆ
ئه‌و گۆرِستانه‌ی كه باوكم و ئه‌وانی لێ نێژرا بوو،
هه‌لاَڵه‌ی خوشكم ده‌یگوت: ئه‌م چه‌ند ئارامگای كه
له‌به‌رده‌ستماندایه به قسه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له
ناشتنیاندا كردووه ئارامگای باوكم و دایكم و شنۆ‌و شه‌هێن و
شلێرو به‌هره‌یه، به‌لاَم كێله‌كانیان هیچی لێ نه‌نوسرابوو،
له‌كاتی خۆیشیداو پاش به‌خاك سپاردنیان ناسنامه‌وكاتژمێره‌كه‌ی
باوكمیان دابووه‌وه به هه‌لاَڵه‌ی خوشكم و گوتبوویان پێی كه
ئه‌م ئارامگایانه هی خاوه‌نی ئه‌م ناسنامه‌و كاتژمێره‌یه
له‌گه‌ڵ ئه‌و ژن و مندالاَنه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون، كاتێكیش
هه‌لاَڵه پرسیبووی لێیان كه ژنه‌كه هیچ شتێكی پێ نه‌بووه
بناسرێته‌وه؟ ، گوتبوویان هیچ شتێكی پێ نه‌بووه، به‌لاَم
له‌رِاستیدا دایكم گه‌لێك ئاڵتوون و پاره‌ی له‌كۆڵ كردبوو
كاتێك له هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووین، وه باوه‌رِی ته‌واوم هه‌یه
كه‌هه‌رچی به دایكم بووه كه‌سێك دزیویه‌تی، به‌لاَم ئه‌و
كه‌سه كێ یه؟! ، ئه‌وه‌یان وه‌لاَمه‌كه‌ی مه‌گه‌ر له
قیامه‌ت وه‌رگرینه‌وه! .
به‌هه‌رحاڵ له‌سه‌ر ئارامگا بێنازه‌كانیان زۆر گریام، به‌ده‌م
گریانه‌وه بیرم له‌و رِۆژگاره رِه‌شه ده‌كرده‌وه كه به
ناهه‌ق و له بێ ئاگاییدا به‌سه‌ریان هێناین به هه‌موو
لایه‌كه‌وه! ، هێنده گریام پیاوێكی پاوه‌یی كه له‌ئه‌وسه‌ری
گۆرستانه‌كه‌وه بوو هات بۆ لام و گوتی: (كاكه گیان مه‌گریه
تازه گریان هیچیان ناگێرِێته‌وه دوعای خێریان بۆ بكه
هه‌رچه‌نده به‌خوا ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان شه‌هیدن و ئێمه‌ی
تاوانبار پێویستمان به شه‌فاعه‌تی ئه‌مان هه‌یه! .)، گه‌لێك
ئامۆژگاری كردم و ئارامی كردمه‌وه، له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنامیه‌وه
بۆ ناو شاری پاوه،پاشان گه‌رِاینه‌وه بۆ شاری جوانرِۆ.
هه‌رچیم ده‌كرد نه‌مده‌توانی بچمه‌وه بۆ تاران بۆلای دكتۆر‌و
ناچار كاتێك زۆر نه‌خۆش ده‌بووم ده‌چووم بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی
جوانرِۆ كه‌هیچ سودم لێ نه‌ده‌بینی، ته‌نانه‌ت جارێكیان
دكتۆرێكی هیندی لێ بوو كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ده‌وامی
ده‌كرد كه گوتم پێی من ده‌رئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی گازی
خه‌رده‌ل و گازه كیمیاییه‌كانی تر توشی ئه‌م نه‌خۆشیه بووم
دكتۆره‌كه لێم تورِه بوو وه گوتی: تۆ شێتیت و درۆ ده‌كه‌یت
ئه‌گه‌ر وایه چۆن تۆ ماویت ئه‌گه‌ر رِاست ده‌كه‌یت! ، وه
دواتر هیچ ده‌رمانێكی بۆ نه‌نووسیم و گوتی: برِۆره ده‌ره‌وه!
، منیش له داخاندا پێكه‌نینم به‌و رِۆژگاره ده‌هات كه تێی
كه‌وتوین و بێ ئومێدانه گه‌رِامه‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌كه‌ی
دكتۆره بێئاگاكه‌م به‌جێ هێشت! .
له مانگی ئابدا عێراق و ئێران پاش ئه‌وه‌ی سه‌ری
هه‌ڵه‌بجه‌یان خوارد كۆتاییان به جه‌نگی نێوانیان هێنا، وه‌ك
ئه‌وه‌ی له به‌دبه‌ختیمان ئامانجی شه‌رِه‌كانیان قه‌لاچۆكردنی
خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بووبێت! .
تاوه‌كو نزیكه‌ی مانگی ئه‌یلولی1988له جوانرِۆدا ماینه‌وه،
دواتر سه‌ددامی ناله‌بارو تاوانبار وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه
تاوانباربین برِیاری لێبوردنی بۆ ده‌ركرد بۆ ئه‌و
هه‌ڵه‌بجه‌ییانه‌ی كه له‌كاتی كاره‌ساته‌كه‌دا به رِووی
ئێران‌دا هه‌ڵهاتبوون! ، ماوه‌ی مانگێكی مۆڵه‌ت دابوو تاوه‌كو
ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌رِێنه‌وه، ماڵی هه‌لاَڵه‌ی خوشكم و
خه‌زورانی و بگره هه‌موو ئه‌و كه‌س و كاره‌م كه له
ئاواره‌یی ئێران‌دا بوون له داخی غوربه‌ت و ژیانی
كوله‌مه‌رگیدا برِیاریاندا كه بگه‌رِێنه‌وه بۆ عێراق و
ده‌یانگوت سه‌ددام برِیاری داوه ئه‌گه‌ربێت و بگه‌رِێینه‌وه
له هه‌ڵه‌بجه‌دا نیشته‌جێمان ده‌كاته‌وه! .
منیش به هه‌مان ئومێدی ئه‌وانه‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هیچ
كه‌سێكی زیندووم له ئێران‌دا نه‌ده‌مایه‌وه‌و هه‌موویان
ده‌گه‌رِانه‌وه ملكه‌چ بووم بۆ گه‌رِانه‌وه .
|