|
له مانگی 5/2009 دا له‌لایه‌ن دوو پزیشكی ئیتالیه‌وه بینرام
له كاتێدا له بارودۆخێكی ته‌ندروستی زۆر خراپ‌دا خه‌وێنرابووم له
نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، ئه‌و دوو پزیشكه له لایه‌ن خاتوو
هێرۆ ابراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه بانگهێشت كرابوون بۆ لێپرسینه‌وه له
بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، وه ده‌یان برینداری دیكه‌ی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان بینی و پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدان، كاتێك
منیان به‌و شێوه‌یه بینی پێیان رِاگه‌یاندم كه ئه‌وان خاتوو هێرۆ
له‌م وه‌زعه‌ی من ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌و داوای ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن كه
بایه‌خی ته‌واوم پێبدات و به‌په‌له به هانامه‌وه بێت وكارئاسانیم بۆ
بكات بۆ ئه‌وه‌ی بنێرێمه ئیتالیا بۆ چاره‌سه‌ر، وه گوتیان تۆ پێویستت
به نه‌خۆشخانه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو، وه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌وتووی
ته‌ندروستی هه‌یه له ئیتالیا‌و، گوتیان له عێراق و كوردستاندا شتێكی
ئه‌وتۆ ناتوانرێت بۆ تۆ بكرێت، وه ده‌بێت له داهاتویه‌كی زۆر نزیكدا
ئه‌م كاره‌ت بۆ ئه‌نجام بدرێت چونكه بارودۆخی ته‌ندروستیت زۆر خراپه
و به كه‌ڵكی چاوه‌رِوانی نایه‌ت! ، منیش زۆر سوپاسم كردن و پێزانینی
خۆم و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانم بۆ خاتوو هێرۆو تیمه پزیشكیه ئیتالیه‌كه
ده‌ربرِی سه‌باره‌ت به خه‌م خواردنیان و به‌ته‌نگ هاتنه‌وه‌ی
بریندارانی كیمیاباران و، ئه‌وانیش كه گه‌رِابوونه‌وه به‌ڵێنه‌كه‌ی
خۆیان بردبووه سه‌رو به‌رِێز هێرۆخانیان به‌باشی ئاگاداركردبووه‌وه‌و،
داوایان لێكردبوو كه بمنێرێته ئیتالیا بۆ چاره‌سه‌رو وه به‌ڵێنی
هاوكاری ته‌واویان پێدابوو له‌م رِووه‌وه .
هه‌ر له كۆتایی مانگی 5/ 2008 دا رِۆژێكیان له‌لایه‌ن رِێكخراوی
منداڵپارێزی كوردستانه‌وه ئاگاداركرام كه خاتوو هێرۆ ابراهیم ڕحمد
به باری ته‌ندروستی منی زانیوه‌و برِیاره بمنێرێته ئیتالیا بۆ
چاره‌سه‌ر، منیش گه‌لێك سوپاسی به‌رِێزیانم كرد بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته
جوانه‌ی و به ئومێدێكی زۆره‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چاوه‌رِێم كرد،
رِۆژێك له منداڵپارێزه‌وه كاك(نعمان )ی به‌رپرسی سێكته‌ری ته‌ندروستی
رِێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان په‌یوه‌ندی پێوه كردمه‌وه‌و مژده‌ی
ئه‌وه‌ی پێدام كه سه‌فه‌ره‌كه‌م مسۆگه‌ر بووه‌و داوای ئه‌وه‌ی لێكردم
كه سه‌ردانیان بكه‌م منیش سه‌ردانم كردن له سلێمانی و ئه‌ویش
پاسپۆرته‌كه‌ی لێ وه‌رگرتم بۆ ئه‌وه‌ی ڤیزای ئیتالیای لێ بدات ،
به‌لاَم داوای ئه‌وه‌م كرد كه هاوه‌ڵێكی سه‌فه‌رم له‌گه‌ڵدا بێت،
چونكه وا برِیاردرا بوو له ئیتالیا نه‌شته‌رگه‌ری گۆرِینی سیه‌كانم
یان لابردنی به‌شه له‌كاركه‌وتووه‌كانی سیه‌كانم بۆ ئه‌نجام بدرێت
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌خواست كه‌سێكی زۆر نزیكی خۆم له‌گه‌ڵمدا بێت چونكه
رِێژه‌ی سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریانه زۆر كه‌مه،
به‌لاَم منداڵپارێز پاسپۆرتی(عوسمان ) ی خوشكه‌زامیان لێ وه‌رگرتم
به‌لاَم به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێ نه‌دام كه بتوانرێت به مسۆگه‌ری ڤیزای
بۆ وه‌ربگیرێت و، گوتیان وه‌رگرتنی ڤیزا بۆ ئه‌و له توانای ئێمه‌دا
نیه به‌لاَم هه‌وڵت بۆ ده‌ده‌ین، پاش دوو هه‌فته‌یه‌ك كاك نعمان
په‌یوه‌ندی پێوه‌كردمه‌وه‌و پێی رِاگه‌یاندم كه سه‌ردانیان بكه‌م له
سلێمانی منیش رِۆشتمه سلێمانی و له‌وێ پاسپۆرته‌كه‌یان به ڤیزا
لێدراوی پێ دامه‌وه‌و گوتیان ڤیزا به خزمه‌كه‌ت نه‌دراوه‌و ده‌بێت خۆت
به‌ته‌نهاو له كاتژمێر4ی شه‌و له به‌رواری26/7/2008دا له
فرِۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه سه‌فه‌ر بكه‌یت بۆ ( عه‌ممان ) و
له‌وێشه‌وه بۆ رِۆما، منیش وێرِای بێ ئومێد بوونم له بوونی هاوه‌ڵێك
له‌م سه‌فه‌ره‌مدا سوپاسم كردن و زۆر سوپاسی هێرۆخانم كرد، پاشان گوتم
له ئێوه كه‌سم له‌گه‌ڵدا دێت؟! ، ئه‌وانیش گوتیان مامۆستا كه‌ست بۆ
چیه‌و!، كه گه‌شتیته ( رِۆما ) خه‌ڵكمان رِاسپاردووه دێن
به‌ده‌مته‌وه خه‌مت نه‌بێت .
پاش نیوه‌رِۆی25/7/2008 له‌گه‌ڵ خێزانم و دوو كورِو كچه‌كه‌مداو
له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكاردا به‌رِێكه‌وتین بۆ هه‌ولێر، شه‌و تاوه‌كو12ی
شه‌و له‌ماڵ خزمێكمان بووین له هه‌ولێرو دوای ئه‌وه‌ش هه‌ستاین
رِۆشتین بۆ فرِۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌وێ نه‌یانهێشت بچینه ژوره‌وه و
گوتیان ده‌بێت تا كاتژمێر دووی شه‌و له ده‌ره‌وه چاوه‌رِێ بكه‌ن
ئێمه‌ش تا كاتژمێر دوو چاوه‌رِێمان كرد، دوای ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
مێشوله‌یه‌كی هێجگار زۆر‌و بێزاركه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی فرِۆكه‌خانه‌كه
بوو، وه هه‌راسانیان كردبووین داوام له خێزانم و هه‌ندێ له خزمانم
كرد كه خواحافیزی له‌یه‌ك كه‌ین و بگه‌رِێنه‌وه، ئه‌وانیش به‌ده‌می
پرِ له گریانه‌وه خواحافیزیان لێكردم و منیش هه‌رچه‌نده نه‌مئه‌ویست
له به‌رچاویان بگریم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر نارِه‌حه‌ت نه‌بن به‌لاَم
خۆم پێ رِانه‌گیراو به‌ده‌م گریانه‌وه خواحافیزیم لێ‌كردن و ئه‌وان
گه‌رِانه‌وه بۆ ناو هه‌ولێرو منیش تا كاتژمێر2ی شه‌و له ده‌ره‌وه‌ی
فرِۆكه‌خانه‌كه چاوه‌رِێمان كرد، پاش ئه‌وه بواریان پێدام بچمه ناو
فرِۆكه‌خانه‌كه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌مده‌توانی جانتاكه‌ی خۆم هه‌ڵگرم
داوام كرد رِێگه بده‌ن به ( عوسمان )ی خوشكه‌زام ئه‌ویش بێته
ژوره‌وه له‌گه‌ڵمدا، ئه‌وانیش رێگه‌یان پێداین و تا به‌شی یه‌كه‌می
فرِۆكه‌خانه‌كه عوسمان هاوه‌ڵم بوو، دوای ئه‌وه گوتیان ده‌بێت ته‌نها
بیته‌وه عوسمان ده‌بێت بگه‌رِێته‌وه، ئێمه‌ش خواحافیزیمان له‌یه‌ك
كردوو، ئه‌وجا به‌ته‌نهاو به‌هۆی هه‌ڵگرتنی جانتاكه‌مه‌وه به
ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كه‌وتمه رِێ و گه‌شتمه به‌شی دووه‌می
فرِۆكه‌خانه‌كه‌و له‌وێش تاكاتژمێر4 ی سه‌رله‌به‌یانی چاوه‌رِێم كرد،
پاشان به فرِۆكه به‌رِێكه‌وتین بۆ فرِۆكه‌خانه‌ی عه‌ممان و كاتژمێر
نزیكه‌ی شه‌شی به‌یانی رِۆژی 26/7/2008 گه‌شتمه فرِۆكه‌خانه‌ی
عه‌ممان، له‌وێش زانیم كه كاتی گه‌شتی عه‌ممان ـ رِۆما دواكه‌وتووه
بۆ كاتژمێر35و11خوله‌ك و ده‌بێ دیسانه‌وه چاوه‌رِێ بكه‌م، له‌و
فرِۆكه‌خانه‌دا پرسیارم له ئافره‌تێكی هاوگه‌شتم كرد: ئاخۆ ده‌بێت
جانتاكه‌م؟ ، ئه‌ویش گوتی: تۆ ڤیزه‌ی عه‌ممانت هه‌یه یاخود ترانزێت؟ ،
منیش گوتم: ڤیزه‌ی ئیتالیام هه‌یه‌و ترانزێتی عه‌ممان، ئه‌ویش گوتی:
مادام ترانزێتت هه‌یه كۆمپانیای فرِۆكه‌وانیه‌كه خۆیان جانتاكه‌ت بۆ
ده‌گواستنه‌وه تۆ خه‌مت نه‌بێت و خۆت ماندوو مه‌كه، منیش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی زۆر شاره‌زا نه‌بووم سوپاسم كرد‌و بێده‌نگ بووم .
پێش هاتنی كاتی گه‌شته‌كه‌مان بۆ رِۆما دیسان پرسیارم كرده‌وه له‌و
ئافره‌ته‌و پێم گوت: تۆ دڵنیایت له‌وه‌ی جانتاكه‌م بۆ ده‌گوازنه‌وه بۆ
فرِۆكه‌ی دووه‌م، چونكه زۆر خه‌مم بوو هه‌رچی رِاپۆرت و پشكنینه
پزیشكیه‌كانم و جل و به‌رگم هه‌یه له‌ناو جانتاكه‌مدایه، ئه‌ویش
دڵنیای كردمه‌وه گوتی: خه‌مت نه‌بێت من ئه‌مه جاری سه‌دهه‌مینمه تۆ
بڵێی نه‌زانم؟! ، منیش ئیتر بێ ده‌نگ بووم ، جا جاری وا هه‌یه
پرسیاركردن ده‌بێت به خێر بۆ پرسیاركه‌رو جاری واش هه‌یه قورِ ده‌كات
به سه‌ریا! .
له‌كاتی دیاریكراوداو له26/7/2008 دا سه‌ركه‌وتینه فرِۆكه‌كه‌ی
رِۆماو دوای3 كاتژمێر‌و نزیكه‌ی بیست خوله‌كێك گه‌شتینه رِۆمای
پایته‌ختی ئیتالیا‌و فرِۆكه‌كه‌مان به سه‌لامه‌تی نیشته‌وه .
كه گه‌شتینه فرِۆكه‌خانه‌ی هێجگار گه‌وره‌ی رِۆما دابه‌زین و رِۆشتم
بۆ شوێنی لێدانی مۆری گه‌شتن به فرِوكه‌خانه‌ی رِۆما له‌لایه‌ن
به‌رپرسانی فرِۆكه‌خانه‌وه، كه گه‌شتمه لایان و سه‌ره‌م هات به
ئیتالی قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردم منیش كه‌مێك ئینگلیزیم ده‌زانی وه‌لاَمم
دانه‌وه‌و گوتم ئیتالی نیم و عێراقیم و، پاسپۆرته‌كه‌م دایه ده‌ستیان
كه سه‌یریان كرد، لێیان پرسیم: بۆچی هاتوی بۆ ئیتالیا؟ ، گوتم نه‌خۆشم
و بۆ چاره‌سه‌ر، گوتیان له‌چی شارێكداو له‌چی نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا؟ ،
منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان نه‌گوتبوم پێشتر گوتم: نازانم! ، گوتیان كێ
بانگهێشتی كردووی؟ ، گوتم: نازانم! ، ئه‌وانیش كه‌وتنه گومانه‌وه لێم
و دواتر بردمیانه لای ئه‌فسه‌رێكه‌وه‌و ئه‌ویش ته‌ماشای كردم و
ته‌ماشای پاسپۆرت و ڤیزه‌كه‌ی كردم و كه‌مێك رِاماو دواتر
پاسپۆرته‌كه‌ی پێدامه‌وه‌و گوتی ده‌توانیت برِۆیت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
جانتاكه‌ت .
رِۆشتم بۆ به‌شی وه‌رگرتنه‌وه‌ی جانتاكانی فرِۆكه‌خانه‌كه‌و له‌وێ
چاوه‌رِێی گه‌شتنی جانتاكه‌م كرد، زۆر چاوه‌رِێم كرد جانتاكه‌م
هه‌رنه‌هات، هاورِێكانی گه‌شته‌كه‌م هه‌موویان جانتاكانی خۆیان
وه‌رگرته‌وه به‌لاَم من جانتاكه‌م هه‌ر نه‌بوو! ، ئه‌مویست له‌گه‌ڵ
یه‌كێكدا قسه بكه‌م و لێم تێ بگات كه‌س نه‌بوو! ، هه‌مووی به ئیتالی
قسه‌ی ده‌كرد و منیش له‌گه‌ڵ زمانی ئیتالیدا زۆر دوور بووین له‌یه‌ك،
ناچار گوێم رِاده‌گرت و ده‌گه‌رِام به‌ڵكو یه‌كێك به كوردی یاخود
هه‌رنه‌بوو به عه‌ره‌بی به ئینگلیزی به فارسی قسه بكات و پرسیارێكی
لێبكه‌م به‌لاَم كه‌س نه‌بوو! ، ئه‌مویست مۆبایل له‌یه‌كێك وه‌رگرم
په‌یوه‌ندی بكه‌م به خزمێكمانه‌وه كه به‌ڵێنی پێدابووم له رِۆما
بێت به‌ده‌ممه‌وه‌و زۆر پشتم پێی به‌ستبوو به‌لاَم رِوم نه‌ده‌هات داوا
بكه‌م له هیچ كه‌سێك و رِوشم بهاتایه نه‌مده‌توانی تێ‌یان گه‌یه‌نم
...! ، له‌به‌رئه‌وه كه‌وتمه گێژاوێكه‌وه یاخوا كه‌س تێی نه‌كه‌وێت
.
زیاتر له3كاتژمێر من له‌و شوێنه‌دا گیرم خواردبوو، وه گیرۆده‌ی
بزربوونی جانتاكه‌م بووم، به‌لاَم چاوه‌رِوانیه‌كه‌م هیچ سودێكی نه‌بوو
ناچار په‌نام برد بۆ یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانی فرِۆكه‌خانه‌كه‌و
هه‌رچۆنێك بێت به ئینگلیزی تێمگه‌یاند كه من جانتاكه‌م نه‌گه‌شتووه‌و
ده‌بێت چی بكه‌م؟! ، ئه‌ویش چه‌ند پرسیارێكی لێكردم و وه‌لاَمم
دایه‌وه‌و دواتر په‌یوه‌ندی كرد به هێڵی ئاسمانی مه‌له‌كی
ئوردونیه‌وه‌و ئه‌وانیش پێیان گوتبوو كه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی جانتاكه‌ی
بۆ ده‌ده‌ینو بۆشی ده‌نێرین بۆ ئیتالیا، منیش كه‌مێك ئاسوده بووم و
لێم پرسی: ئاخۆ ئه‌مرِۆ جانتاكه‌م پێ ده‌گات؟! ، ئه‌ویش گوتی جارێك با
ئه‌وان بیدۆزنه‌وه ئه‌وجا هه‌ر كاتێك بیدۆزنه‌وه ده‌ینێرن بۆ
ئیتالیا‌و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی پێ نه‌چێت چه‌ند رِۆژێكی
هه‌ر پێده‌چێت، منیش دوباره نیگه‌ران بوومه‌وه ئه‌وجا هه‌وڵمدا بچمه
به‌شی چونه ده‌ره‌وه‌ی فرِۆكه‌خانه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م
به‌وكه‌سانه‌ی كه برِیاره بێن به ده‌ممه‌وه، به‌لاَم كه‌سم نه‌دیت،
زۆر چاوه‌رِێم كرد كه‌س نه‌هات، ته‌واو نیگه‌ران و بێ ئومێد بووم، تا
ئاستێك خۆزگه‌م ده‌خواست كه له ماڵی خۆمدا بمردمایه‌و ئه‌م
سه‌فه‌ره‌م نه‌كردایه! .
پاش ماندووبوونم له چاوه‌رِوانیدا برِیارمدا چاوه‌رِێی كه‌س نه‌كه‌م،
باری ته‌ندروستیشم هێنده‌ی تر خراپتر بوو بوو! ، بیرم له‌وه كرده‌وه
له رِێگای ته‌له‌فۆنی گشتیه‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌م به خزمێكمانه‌وه
كه له ئیتالیا بوو، یان په‌یوه‌ندی بكه‌م به گولاَڵه‌خانه‌وه،
به‌لاَم نه‌مده‌زانی چۆن؟! ، له شوێنێكدا ته‌له‌فونێكی گشتیم بینی و
یه‌كێك له نزیكیدا بوو، ئافره‌تێك بوو، به ئینگلیزی لێم پرسی:
ده‌توانم په‌یوه‌ندیه‌ك بكه‌م؟ ، ئه‌ویش گوتی: ده‌توانیت به‌لاَم برِۆ
پێشا كارتێك بكرِه، منیش رِۆشتم كارت بكرِم، گوتیان دۆلارت لێ
وه‌رناگرین برِۆ بیگۆرِه‌وه به یۆرۆ، منیش هه‌ستام له
شوێنێكدا100دۆلارم گۆرِیه‌وه به47یۆرۆ‌و چه‌ند سه‌نتێك و هاتم كارتم
كرِی، كه‌هاتمه‌وه گوتیان ئه‌م كارته نابێت، برِۆ یه‌كێكی دیكه
بكرِه، رِۆشتم یه‌كێكی دیكه‌م كرِی و ئه‌وجا په‌یوه‌ندیم كرد به‌و
خزمه‌مانه‌وه كه له ئیتالیا ده‌ژیاو پێش وه‌خت به‌ڵێنی پێدابووم كه
هه‌ر گه‌شتمه ئیتالیا ده‌ست به‌جێ بێت به‌ده‌ممه‌وه، به‌لاَم
هاورِێیه‌كی هه‌ڵی گرت و گوتی ئه‌و له فه‌ره‌نسایه‌و تاوه‌كو پانزه
رِۆژی دیكه نایه‌ته‌وه، ئه‌وجا خوا خوام بوو بڵێت خه‌م مه‌خۆ من
له‌بری ئه‌و دێم به ده‌مته‌وه به‌لاَم ئه‌وه نه‌بوو!، دواتر
په‌یوه‌ندیم كرد به ژماره مۆبایلی گولاَڵه‌خانه‌وه كه‌چی ئه‌ویش
پیاوه‌كه‌ی كه كاك نازم بوو هه‌ڵی گرت و گوتی گولاَڵه له ده‌وامه‌و
لێره نیه، به‌لاَم كه خۆمم پێناساند گوتی كاكه ئه‌وه3كاتژمێره
(كاك هه‌ژار خۆشناو) ی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی له رِۆما
له ده‌ره‌وه‌ی فرِۆكه‌خانه‌كه‌وه چاوه‌رِێت ده‌كات تۆ بۆ نه‌هاتیت؟!
، منیش مه‌سه‌له‌كه‌م تێگه‌یاندو ئه‌ویش ژماره مۆبایلی كاك هه‌ژار
خۆشناوی پێدام و ده‌ست به‌جێ په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد، ئه‌ویش پێی
رِاگه‌یاندم كه هێنده چاوه‌رِێی كردووم له ده‌ره‌وه‌ی
فرِۆكه‌خانه‌كه‌وه بێ ئومێد بووه‌و گه‌رِاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، وه
گوتی هه‌ر ئێستا دێم به شوێنتداو پاش ماوه‌یه‌ك یه‌كتریمان بینی و
پێكه‌وه رِۆشتین بۆ بازاری رِۆماو كه‌مێك حه‌ساینه‌وه، له رِاستیدا
هێنده بێتاقه‌ت بووم هه‌ر كه كاك هه‌ژار هات به ده‌ممه‌وه وام
ده‌زانی هه‌ر هه‌شت شه‌هیده‌كه‌م زیندوبونه‌ته‌وه‌و به پیرمه‌وه
هاتوون! ، هێنده دڵم كرایه‌وه .
دواتر به‌كاك ئالانی ناساندم كه لاوێكی كوردی دڵسۆز بوو له رِۆماو
له‌وێ پێكه‌وه ئێواره رِۆشتینه چێشتخانه‌یه‌كی میسریه‌وه‌و نانی
ئێواره‌مان خوارد‌و دواتر رشۆشتینه ( گازینۆی نه‌ورۆز) ه‌وه له
رِۆماو پێكه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكی كوردا چامان خوارده‌وه
دواتر له‌گه‌ڵ كاك هه‌ژاردا هاتینه‌وه بۆ باره‌گای په‌یوه‌ندیه‌كانی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له رِۆماو هێنده ماندووبووم ده‌ست به‌جێ
رِاكشام و تابه‌یانیه‌كی دره‌نگ به‌خه‌به‌ر نه‌هاتم! .
پاش ئه‌وه‌ی به‌خه‌به‌رهاتم كاك هه‌ژار گوتی مامۆستا تۆ ئه‌مرِۆ ده‌بێت
سه‌فه‌ركه‌ی بۆ شاری (فرێنتسێ ) كه به ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن ( فلۆرنسا
) ، ئه‌وجا گوتیشی مامۆستا تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ل و په‌ل و جل و
به‌رگه‌كانت له جانتاكه‌تدا بووه‌و جانتاكه‌شت بزر بووه وه‌ك
برایه‌كی بچكۆله‌ی خۆت چیت به‌دڵه له دۆلاَبی جل و به‌رگه‌كانمدا
بیبه له‌گه‌ڵ خۆت و زۆر سوێندی خوارد تاوه‌كو هه‌ندێك جل و به‌رگم لێ
وه‌رگرت، پاشان هاندێكی مۆبایلیشی پێدام و گوتی مامۆستا ئه‌مه له‌و
شاره سیمكارتێكی بۆ بكرِه كه‌ڵكت ده‌خوات ( له گه‌رِانه‌وه‌مدا بۆ
كوردستان پێمدایه‌وه) ، كه له‌گه‌ڵ كاك هه‌ژاردا رِۆشتینه بازارِو
دواتر رِۆشتینه وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی رِۆماو له‌وێش بلیتی
شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری فلۆرنسامان برِی و چاوه‌رِێمان كرد تاوه‌كو هاتنی
كاتی رِۆشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا كاك هه‌ژار پێی
رِاگه‌یاندم كه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی برِیاره هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی
تێدا بدرێت بۆ من له شاری فلۆرنسایه‌و گوتیشی كه گه‌شتیته ئه‌وێ
براده‌رێكی كوردی خانه‌قینی به‌ناوی كاك نازم كه له‌و شاره‌دا ده‌ژی
دێت به‌ده‌مته‌وه‌و ده‌تبات بۆ خه‌سته‌خانه‌و خه‌مت نه‌بێت .
كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی 27 / 7 / 2008 خواحافیزیم له‌كاك هه‌ژار
كرد‌و به شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه‌وتمه رِێ بۆ ئه‌و شاره و دوای نزیكه‌ی
كاتژمێرێك و 35 خوله‌ك له وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری
فلۆرنسادا دابه‌زیم
.

كاك هه‌ژار خۆشناو له‌گه‌ڵ كامیل له رِۆما
ده خوله‌ك چاوه‌رِێم كرد‌و كه‌سم نه‌بینی له پێشوازیمدا بێت، كه‌مێك
به‌و هۆیه‌وه نیگه‌ران بووم، چونكه نه‌شاره‌زای ئه‌و شاره بووم وه
نه زمانی ئیتالیشم ده‌زانی!! ، هێنده‌ی نه‌برد براده‌رێك به‌ره‌و
رِووم هات و هاواری لێكردم: تۆ مامۆستا كه‌مالی، منیش گوتم خۆیم ته‌نها
هێنده هه‌یه ( كامیل ) م ناوه نه‌ك ( كه‌مال!) ، گوتی به‌خوا هه‌ر
له دووره‌وه شێوه‌م كردیت و گوتم هه‌بێت و نه‌بێت ئه‌و كورِه‌یه كه
وه‌ستاوه‌و به جل و به‌رگ و رِوخسارتدا ناسیمیته‌وه .
پاشان كه‌وتینه رِێی و سه‌ره‌تا رِۆشتینه بازارِو شه‌ربه‌تێكمان
پێكه‌وه خوارد‌و دواتر گوتی: با ده‌ست به‌جێ برِۆین بۆ نه‌خۆشخانه‌كه،
منیش گوتم با جارێكان برِۆین سیمكارتێك بۆ من بكرِین و كارتێك بكه‌ینه
ناو هانده‌كه‌وه‌و ئه‌وجا ده‌رِۆین، پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره به
سواری پاس گه‌شتینه ( نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ره‌یجی ) ئه‌و شاره‌و له‌وێش
پاش خۆناساندنمان و ئه‌نجامدانی هه‌ندێك پشكنینی پزیشكی خه‌واندمیان و
بوم به نه‌خۆشی پرۆفیسۆر ( لۆپێز پێگنا ) و شانده هاوكاره‌كه‌ی كه
دكتۆرێكی كه‌م ئه‌ندام بوو وه به‌كورسی جولاَو ده‌یان گێرِا، به‌لاَم
تا بڵێی كابرایه‌كی پرِ وزه‌و لێوان لێو بوو له ئارامگری و وریایی .

كامیل
له‌گه‌ڵ كاك( نازم اكبر) له بازارِی شاری (فرێنتسێ)ی ئیتالیادا .
سه‌ره‌تا داوای پشكنینه‌كانی عێراقیان لێكردم منیش پێم رِاگه‌یاندن كه
له جانتاكه‌مدایه‌و جانتاكه‌شم به چ ده‌ردێك چوو بوو بۆم باس كردن! ،
ئه‌وانیش كه‌مێك نیگه‌ران بوون و گوتیان هه‌رچۆنێك بێت ئه‌بێت ئیمه
پشكنینی پزیشكی دیكه‌ت بۆ ئه‌نجام بده‌ین وه رِۆژانه پشكنینی نوێ و
جۆراو جۆرت بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینی سی تی سكان و چه‌ند پشكنینێكی دیكه‌م
كه‌وته به‌رده‌ستیان پێیان رِاگه‌یاندم كه به‌داخه‌وه ناتوانن شتێكی
ئه‌وتۆم بۆ بكه‌ن و گوتیان ئێمه ته‌نها ده‌توانین به شێوه‌یه‌یه‌كی
كاتی هه‌وڵی ئه‌وه‌ت بۆ بده‌ین له‌م ماوه‌یه‌دا كه له
نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا ده‌بیت كۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌كه‌ت بۆ بكه‌ین و
نه‌هێڵین خراپتر بیت چونكه ئه‌و گازه كیمیاییانه‌ی هه‌ڵت مژیوه له
هه‌ڵه‌بجه زۆرێك له سیه‌كانی خه‌سار كردوویت .
وه گوتیان به هیچ شێوه‌یه‌كیش ناتوانین چاكی بكه‌ینه‌وه‌و نه ئێمه‌و
نه هیچ پزیشكێكی دیكه‌ی دونیا‌و ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه تۆ ده‌بێت
هه‌میشه له ژێر چاودێری وردی پزیشكدا بیت تاوه‌كو بارودۆخی
ته‌ندروستیت به‌ره‌و خراپتر نه‌رِوات و ده‌بێت بایه‌خی تایبه‌ت و زۆر
گرنگت پێ بدرێت! .
له‌رِاستیدا زۆر دڵته‌نگ بووم به‌و قسه‌ی پرۆفیسۆرلۆپێزو بێئومێدی
هه‌رچوارلای ته‌نیم و دڵی داگیركردم، به‌لاَم وره‌م به‌خۆم دا‌و گوتم
له‌وانه‌یه شتێك بارودۆخی ته‌ندروستیم باش بكه‌ن، به‌لاَم پاش (39)
رِۆژ مانه‌وه‌م له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا گۆرِانكاریه‌كی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر
باری ته‌ندروستیمدا نه‌هات! .
له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا له‌سه‌ره‌تاوه هه‌موو رِۆژێك (8) تا (11) تیوب
خوێنیان لێ وه‌رده‌گرتم بۆ پشكنین، رِۆژانه حه‌بێكی هه‌وكردنی سیه‌كان
و حه‌بێكی ڤیتامیناتیان پێ ده‌دام، هه‌روه‌ها رِۆژانه (3) جار
ته‌بخیری ڤینتۆلینیان بۆ ده‌كردم بۆ فراوانكردنی بۆری و بۆرێچكه‌كانی
سیه‌كانم .
ئه‌و كاك ( نازم )ه‌ی هێنامیه نه‌خۆشخانه‌كه‌ی فلۆرنسا رِۆژانه
ده‌هاته‌لام و ئه‌و چه‌ند ساته‌ی دكتۆره‌كه‌م پشكنینی بۆ د
ه‌كردم ئه‌و وه‌رگێرِ بوو له نێوانماندا به‌لاَم دواتر
ده‌گه‌رِایه‌وه بۆسه‌ر ئیش و كاری رِۆژانه‌ی خۆی
.
ئه‌و نه‌خۆشخانه پرِی بوو له پیره مێرد‌و پیره ژن، چونكه به
ناشوكری نه‌بێت ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی یه‌خه‌ی به‌من گرتووه ته‌نها یه‌خه‌ی
ئه‌وكه‌سانه ده‌گرێت كه له‌و ته‌مه‌نه‌یه‌دا بن! .
له رِاستیدا زۆر دڵته‌نگ بووم له‌لایه‌ك ئه‌م هه‌موو رِێگه دووره‌م
برِی و هیچم به‌هیچ نه‌كرد، له‌لایه‌كی دیكه بێ تاقه‌تی كه‌س و كار‌و
ماڵ و منداڵ و كوردستان و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، له لایه‌كی كه‌وه
خه‌می ماڵ ومنداڵ و پێداویستیه‌كانی رِۆژانه‌یان، ئه‌مانه‌و وێرِای
نه‌زانینی زمانی ئیتالی و خواردنی بێسه‌رو به‌ری ئیتالیا كه ئه‌گه‌ر
بڵێم ئه‌و سی ونۆ رِۆژه وه‌ك رِۆژوه‌وان وابووم زیاده‌رِۆییم
نه‌كردووه! ، هه‌روه‌ها یه‌ك كه‌س له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا نه‌بوو
له‌گه‌ڵم دا‌نیشێت و دوو قسه پێكه‌وه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌شبوایه
ده‌بوایه به ئینگلیزی قسه‌مان بكردایه جا خۆش له‌وا بوو نه‌من
ئینگلیزیه‌كه‌م ته‌واو بوو نه به‌رامبه‌ره‌كه‌شم! .
رِۆژێك پیره‌ژنێك هات و هه‌ندێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم منیش به‌زمانی
ئیتالی هه‌ندێك ( سی سی ) م بۆ كرد یانی ( به‌ڵێ به‌ڵێ یاخود ئا ئا )
به‌لاَم پیاوێكی ئیتالیم له ته‌نیشدا خه‌وێنرا بوو وه ئینگلیزی باش
ده‌زانی لیم پرسی: ئه‌و پیره‌ژنه چی پێ گوتم خۆمن هیچی لێ
تێنه‌گه‌شتم؟ ، ئه‌ویش گوتی: پێی گوتی تۆ به‌م گه‌نجیه چی ده‌كه‌یت
له‌ناو ئه‌م نه‌خۆشه پیرانه‌دا؟!، منیش زۆر دڵته‌نگ بووم و گوتم بریا
هه‌موو زمانێكم بزانیباو هه‌موو دونیا‌م تێبگه‌یاندایه بۆچی من
هه‌میشه له‌ناو به‌ساڵاچواندا ده‌خه‌وێنرێم له نه‌خۆشخانه‌كاندا! ،
به‌لاَم پێم گوت پێی بڵێ به‌زمی سه‌ددام حوسێنی عێراق گه‌یاندومیه‌تیه
ئێره! ، ئه‌ویش پێی گوت و كه‌مێك دڵته‌نگ بوو دواتر رِۆشت .
وه‌ك گوتم رِۆژانه زۆر دڵته‌نگ بووم، رِۆژو شه‌و لای من كۆتاییان پێ
نه‌ده‌هات و ئه‌و سی و نۆ رِۆژه‌م به سی و نۆ ساڵ لێ رِۆشت، به‌لاَم
دوای مانگێك له گه‌شتنم به‌وێ له رِێگای كاك (نازم ی وه‌رگێرِ)ه‌وه
كۆمه‌ڵێك كوردی كوردپه‌روه‌ر كه له‌و شاره‌دا نیشته‌جێ بوون ده‌هاتنه
لام و كه‌مێك باری خه‌میان سوك ده‌كردم.
ئه‌و به‌رِێزانه بریتی بوون له: ( مامۆستا به‌ختیار ، كاك هونه‌ر ،
كاك ئازاد احمد برای هونه‌رمه‌ند فوئاد احمد ، كاك فوئاد هه‌ولێری ،
خێزانی كاك فوئاد هه‌ولێری خاتوو دكتۆره گلۆریا ) ، ئه‌م دكتۆره
به‌رِێزه هه‌رچه‌نده ئیتالیش بوو زیاتر له چوارجار سه‌ردانی كردم و
هه‌موو جارێكیش زۆر دڵی ده‌دامه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه زۆر سوپاسی هه‌ر
هه‌موو ئه‌و به‌رِێزانه ده‌كه‌م و به‌رِاستی له‌و غه‌ریبیه‌مدا په‌ناو
كه‌س و پشتیوانم بوون .
هه‌روه‌ها هه‌فتانه كاك هه‌ژار خۆشناو و كاك نازمیش له رِۆما به
مۆبایل په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كردم و هه‌واڵیان ده‌پرسیم .
كۆتا رِۆژ دكتۆره‌كانم پێیان رِاگه‌یاندم كه باری ته‌ندروستیم جێگیر
نیه‌و خراپه‌و ئه‌وانیش له‌وه زیاتریان پێ ناكرێت، وه گوتیان ته‌نها
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه سیه‌كانت بۆ بگۆرِرێت ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو
نیه‌و تاوه‌كو ئێستاش له جیهاندا ئه‌و چاندنه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه
ئێمه‌ش ناتوانین یاری به‌گیانی تۆ بكه‌ین له‌م ته‌مه‌نه كه‌مه‌تدا .
هه‌رچه‌ند داوام لێ‌كردن رِێگه چاره‌یه‌كم بۆ بدۆزنه‌وه گوتیان له
ئه‌مرِۆدا هه‌رئه‌وه‌نده‌مان پێده‌كرێت كه بۆمان كردیت .
دكتۆره‌كان گوتیان به‌من: تۆ سیه‌كانت زۆرێكی له‌كار كه‌وتوون، بۆری و
بۆرێچكه‌كانی سیه‌كانت به‌هۆی سوتانیانه‌وه به‌گازی كیمیایی داخراون
یاخـود نیـمچـه داخــراون، بـه‌رده‌وام
توشی هه‌وكردن ده‌بن، دڵت به په‌له لێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین
ئۆكسجین بگه‌یه‌نێته هه‌موو له‌شت به‌لاَم زۆر لێده‌دات و ئۆكسجینی
كه‌م ده‌گه‌یه‌نێت، گوتیان خوێنت ئۆكسجینی كه‌مه وه پێویست ده‌كات
به ئامێری پێدانی ئۆكسجین هه‌موو كاتژمێرێك30 تا 45 خوله‌ك ئۆكسجینت
پێ بدرێت، وه گوتیان ده‌بێت هه‌میشه له‌ژێر چاودێری پزیشكدا بیت تا
كۆنترۆڵی حاڵه‌ته‌كه‌ت بكرێت و هه‌رچه‌ند مانگ جارێك ده‌بێت چه‌ندین
پشكنینت بۆ بكرێت له‌گه‌ڵ سی تی سكاندا تاوه‌كو بزانرێت به‌ره‌و باشتر
چویت یاخود خراپتر، وه گوتیان ده‌بێت پسپۆرِێكی وه‌رزشی هه‌ناسه‌دان
مه‌شقت پێ بكات تا بتوانرێت وات لێ بكرێت هه‌ناسه‌ت باش بێت و دڵت
كه‌متر لێ بدات به‌لاَم به‌هێزتر لێ بدات و ئۆكسجینی زیاتریش بدات به
له‌شت، منیش پێم رِاگه‌یاندن كه‌زۆرێك له‌و شتانه‌ی باستان كرد هێشتا
له‌ولاَتی ئێمه خه‌ونه، ئه‌و پرۆفیسۆره‌ی كه سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ری
ده‌كردم پێكه‌نی و گوتی خۆ له دینی ئێوه‌دا ده‌گونجێ له‌ژنێك زیاتر
بێنن با ژنێكی ئیتالیت بۆ بهێنین و ئیتر مه‌رِۆره‌وه‌و لێره‌به! (
دیاره بۆ خۆشی ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد‌و به‌رِاستی نه‌بوو) .
كامیل له (نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ره‌یجی) شاری (فیرێنتسێ)ی ئیتالیادا .
سه‌رئه‌نجام پاش سی و نۆ رِۆژ له پشكنین و چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه
ده‌ركرام و له‌گه‌ڵ كاك نازمدا و له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌وو مامۆستا
به‌ختیار رِۆشتینه بازارِی فلۆرنساو له‌وێ مامۆستا بختیارم بینی و
مامۆستا به‌ختیار و كاك نازم كه‌مێك گه‌رِاندمیان به‌و شاره‌داو دواتر
ده‌عوه‌تی مامۆستا به‌ختیار بووین له چێشتخانه‌یه‌كی ئێرانی‌دا
له‌وشاره‌دا، مامۆستا به‌ختیار گوتی: مامۆستا كامیل من بزانم تا
ئه‌مرِۆ نانت نه‌خواردووه له‌وه‌ته‌ی هاتووی چونكه خه‌ڵكی خۆمان
رِانه‌هاتوون له‌سه‌ر خواردنی بێ خوێ و بێ چه‌وری ئیتالی له‌به‌رئه‌وه
میوانی من ده‌بیت ئه‌م نیوه‌رِۆ له چێشتخانه‌یه‌كی ئێرانی‌دا .
نیوه‌رِۆ له‌و چێشتخانه‌یه‌دا بووین و دواتر چه‌ند وێنه‌یه‌كمان
پێكه‌وه گرت و پاشان بلیتی شه‌مه‌نده‌فه‌رمان برِی بۆمن بۆ رِۆماو
نزیكی عه‌سر خوا حافیزیمان له مامۆستا به‌ختیار كردوو ئه‌و رِۆشته‌وه
بۆ سه‌ر كاری خۆی و ئێمه‌ش چوین بۆ وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی
فلۆرنسا، له‌وێ ماوه‌یه‌ك چاوه‌رِێ بووین و كه‌كاتی رِۆشتنی
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌مان هات زۆر سوپاسی كاك نازم خانه‌قینی م كرد‌و
خواحافیزیم لێ كرد‌و سه‌ركه‌وتمه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌و گه‌رِامه‌وه بۆ
(رِۆما) و پێش وه‌خت كاك هه‌ژارم ئاگاداركرد كه بێت به‌ده‌ممه‌وه
له‌رِۆما، كه گه‌شتمه رِۆما له‌گه‌ڵ كاك هه‌ژار رِۆشتینه
كافتریایه‌ك و دواتر رِۆشتینه‌وه بۆ باره‌گای په‌یوه‌ندیه‌كانی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له رِۆما .
بۆ رِۆژی دوایی كاك هه‌ژار به‌رِێی كردم بۆ فرِۆكه‌خانه‌ی رِۆماو
دوانیوه‌رِۆی 4/9/2008 به فرِۆكه گه‌شتمه عه‌ممان و شه‌و له‌وێ
مامه‌وه‌و رِۆژی 5/9/2008 پێش نیوه‌رِۆ به‌فرِۆكه له عه‌ممانه‌وه
گه‌رِامه‌وه بۆ سلێمانی .
كه گه‌شتمه جێ دیتم منداڵه‌كانم و هه‌ندێك له‌كه‌س و كارم و كاك
لقمان ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له
پێشوازیمدان، دوای به‌خێرهێنانه‌وه‌و چاك و چۆنی كه‌وتینه رِێگاو
گه‌رِامه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید .
پاش چه‌ند رِۆژێك توشی په‌تایه‌كی هێجگار قورس بوم و وا كاری تێ‌كردم
هێنامیه‌وه دۆخی پێش سه‌ردانم بۆ ئیتالیا! ، پاش سێ هه‌فته ده‌رمان و
چاره‌سه‌رو كه‌وتن له جێگادا كه‌مێك باش بووم و دیسانه‌وه
هه‌ستامه‌وه‌و ده‌ستم كرده‌وه به‌ده‌وام و كاركردن له كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا .
|