|
ساڵی خوێندنی(1989ـ1990)له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه برِیاردرا كه
خوێندكارانی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌توانن له هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كداو له هه‌ر
شارێكدا بیانه‌وێت بخوێنن، منیش وێرِای نه‌خۆشی زۆرم زۆر تامه‌زرۆ بووم
كه خوێندنه‌كه‌م ده‌ست پێ بكه‌مه‌وه زۆر به زوویی سه‌ردانی
به‌رِێوه‌به‌رێتی گشتی په‌روه‌رده‌م كرد له سلێمانی و له‌وێشه‌وه
ناردمیان بۆ به‌رِێوه‌به‌رێتی چالاكی قوتابخانه‌كانی سلێمانی كه له
گه‌رِه‌كی (قالاوه) بوو، له‌وێ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت دانیشتبوون بۆ
وه‌رگرتنه‌وه‌ی خوێندكاره هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان، لیژنه‌كه ئه‌وه‌لیاتیان
دۆزیمه‌وه نوسراویان بۆ كردم بۆ دواناوه‌ندی دیراساتی ئیسلامی له
سلێمانی و له‌وێ وه‌رگیرام .
به‌لاَم كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌م هاته پێش ئه‌ویش چۆنیه‌تی گه‌شتنم به
خوێندنگه بوو له ئۆردوگای نه‌سره‌وه بۆ سلێمانی به تایبه‌تی كه
زۆر نه‌دار و نه‌خۆش بووم و كه‌سێكیش نه‌بوو خه‌رجیم بكێشێت! .
به پێی یه‌كێك له برِیاره نادروسته‌كانی حكومه‌تی عێراق خوێندكارانی
دیراساتی ئیسلامی ته‌نها له خوێندنگه‌ی ناوبراودا ده‌یان توانی بخوێنن
و بۆیان نه‌بوو له به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی بخوێنن هه‌رچه‌نده
وێرِای بابه‌ته ئیسلامیه‌كان هه‌موو بابه‌ته زانستی و
وێژه‌ییه‌كانمان ده‌خوێند! ، وه‌ك ئینگلیزی و فیزیا‌و كیمیا‌و جوگرافیا‌و
ئابوری و مێژوو...هتد!، وه منیش كاتی خۆی له‌و جۆره خوێندنگه‌دا
خوێندبووم، له‌به‌ر ئه‌وه یان ده‌بوو به هێجگاری ده‌ست له خوێندن
هه‌ڵگرم له به‌ر هۆی باسكرا‌و نه‌مده‌توانی له خوێندنگه‌كانی ئۆردوگای
نه‌سردا بخوێنم یان ده‌بوو له خوێندنگه‌ی دیراساتی ئیسلامی له
سلێمانی درێژه به خوێندن بده‌م كه زۆر ئه‌سته‌م بوو بۆ من له‌و بار‌و
دۆخه‌دا ! .
له‌پاره‌ی ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی له ئێران فرۆشتبوومان هه‌ندێكیم پێ
مابوو، چونكه حسابی خۆم چاك ده‌زانی ده‌ست بلاَو نه‌بووم، گوتم
ئه‌ڵێن: (پاره‌ی سپی بۆ رِۆژی رِه‌ش) ئه‌مه ئه‌و رِۆژه رِه‌شه‌یه‌و
له‌م رِێگایه‌دا خه‌رجی ده‌كه‌م، چونكه له‌به‌ر نه‌خۆشی هیچ كارێكم پێ
ناكرێت بێجگه له خوێندنه‌كه‌م و ئومێدم هه‌یه كه له داهاتوودا
به‌فریام بكه‌وێت و به‌و رِۆحیه‌ته‌وه ده‌ستم كرده‌وه به خوێندن و
رِۆژانه له ئۆردوگای نه‌سره‌وه به كۆسته‌ر ده‌هاتم بۆ سلێمانی و
پاش ده‌وام ده‌گه‌رِامه بۆ كۆمه‌ڵگای زۆره ملێی نه‌سر، زۆرجاریش
خواردنی نیوه‌رِۆم ده‌كه‌وته عه‌سر! .
وه هه‌ندێك جار به‌یانیان وانه‌ی دووه‌م یان سێیه‌م ده‌گه‌شتمه
خوێندنگه له‌به‌ر په‌ككه‌وتنی پاسه‌كه‌مان یان په‌نچه‌ر بوونی، یان
جاری وا هه‌بوو پاس له گه‌راجدا نه‌بوو یان هه‌بوو بلاَم ئه‌بوا به
رِاورِاوێن جێگات بۆ خۆت بگرتایه له پاسداو منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بووم نه‌مده‌توانی رِابكه‌م جێگا بگرم و جێگه‌م بۆ
نه‌ده‌مایه‌وه! .
جا له خوێندنگه‌دا به‌رِێوه‌به‌ر به كارگوزاره‌كانی گوتبوو كامیل
گه‌رهات تا نه‌یه‌ته ئیداره نه‌هێڵن بچێته ژوره‌وه! ، كه ده‌هاتم
و ده‌رِۆشتم بۆلای به‌رِێوه‌به‌ر ده‌یگوت: (كامیل ئه‌مه ده‌وام نییه
تۆ ده‌یكه‌یت! .)، منیش ده‌مگوت: (مامۆستا به‌خوا كه‌ستان له سلێمانی
له خه‌و هه‌ڵنه‌ستاون من به‌رِێگه‌وه‌م! ، له دووره‌وه دێم و هه‌روا
فریا ده‌كه‌وم، چیبكه‌م؟! .)، ئه‌ویش به هه‌رحاڵ رِێگه‌ی پێ ده‌دام .
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێداوه (نه‌بێت به مه‌دحی خۆم)له خوێندندا
زیره‌ك بووم، وه ئه‌وه هۆیه‌ك بوو بۆ به‌رده‌وامبوونم له خوێندنم،
زۆر خۆرِاگر بووم له به‌رده‌م نارِه‌حه‌تیه‌كان كه رِۆژانه
ده‌هاتنه رِێگام .
ئه‌و ساڵه به‌و هه‌موو گرفته‌وه سێیه‌می هه‌موو خوێندگه
ئیسلامیه‌كان بووم له‌عێراقداو له پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیدا له
تاقیكردنه‌وه وه‌زاریه‌كاندا، پێشتر به‌رِێوه‌به‌رو مامۆستاكانم
ده‌یانگوت پێم: (كامیل باوه‌رِمان پێت هه‌یه تۆ یه‌كه‌می عێراق بیت
له‌به‌ر ئه‌وه كه‌مێك كۆششی زیاتر بكه یه‌كه‌می به‌ده‌ست ده‌هێنیت و
سه‌ری خۆت و ئێمه‌ش به‌رز ده‌كه‌یت!) .
منیش باوه‌رِم به‌زیره‌كی خۆم هه‌بوو به‌لاَم تا ئه‌و ئاسته نا، كۆششی
خۆم كرد، به‌لاَم له كۆتاییدا له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر له
ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌لاَتی خۆم كه ئه‌نجامه‌كان هاته‌وه (.......) بوو
به یه‌كه‌می خوێندنگاكانی خوێندنی ئیسلامی له هه‌موو عێراقداو،
براده‌ره‌كه‌ی لای رِاستیشم بوو به دووه‌م و منیش سێیه‌میم
بۆمایه‌وه! .
ئه‌م ئه‌نجامه بوویه مایه‌ی سه‌رسورِمانی مامۆستایان و خوێندكارانی
هاورِێم و گوتیان ئاسمان كۆڵه‌كه‌ی ده‌وێت چۆن (.......) و (.......)
یه‌كه‌م و دووه‌م و تۆش سێیه‌م؟! ، منیش مه‌سه‌له‌كه‌م بۆ باس كردن و
هاوه‌ڵه‌كانم خۆیان پێ رِانه‌گیراو دایان له رِوویان، ئه‌وانیش زۆر
بێباكانه گوتیان هیچ وا نییه‌و ئه‌و ئه‌نجامه‌مان به هه‌وڵ و كۆششی
خۆمان بووه! .
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وساڵی خوێندنه‌م به‌و شێوه‌یه به‌رِێكردو پشوی سه‌ری
ساڵ ده‌ستی پێكردو ده‌رگای خوێندن داخرا .
|