|
رِۆژانه هێنده‌ی پێم كرابێت و نه‌خۆشی بواری پێدابم به‌رده‌وام بووم
له‌خزمه‌ت كردن له كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیاندا و له ته‌نیشتیشیدا ده‌وامی
خوێندنگه‌م كردووه، وه بۆ زیاتر خزمه‌ت كردن به قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌شداریم كرد له كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیاندا كه له به‌رواری 5/4/2006 به‌ستراو له‌و كۆنگره‌یه‌دا به
دووه‌م ده‌نگ هه‌ڵبژێرامه‌وه به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی بالاَی كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیان و، گوته بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵه‌و، لێپرسراوی به‌شی كاروباری
به‌ركه‌وتوانی كیمیایی، وه له‌و كۆنگره‌یه‌دا زیاتر بۆم ده‌ركه‌وت كه
هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وت و بۆچونه‌كانم ته‌ریبن له‌گه‌ڵ ئه‌و توێژه‌ی
نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌م و هه‌ڵقولاَوی ناخی قوربانیانی كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه‌یه وه‌گه‌رنا ئه‌و متمانه‌و ده‌نگه زۆره‌یان پێ
نه‌ده‌به‌خشیم .
ئه‌م متمانه پێدانه نوێیه‌م زیاتر هانیدام بۆ خزمه‌ت كردن به‌م چین و
توێژه قاره‌مان و خێر له‌خۆ نه‌دیوه، له رِاستیشدا یه‌كێك له‌و
كارانه‌ی كه شانازی پێوه ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه به دڵی زامدارو
جه‌سته‌ی بیماره‌وه خزمه‌تم به‌م توێژه دلێرو سه‌روه‌ره كردووه‌و
له كاتێكدا خه‌ڵكانێكی بێ سۆز‌و به‌زه‌یی و به‌رپرس لێیان (به
پێوه‌ره‌كانی ئه‌رزو ئاسمان) ئازاریان داون من دڵم داونه‌ته‌وه!
.
دیمه‌نێك له
كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
.

|