|
كاتێك كه به‌یه‌كجاری گه‌رِامه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه له تێرِامانمدا بۆ
هه‌ڵه‌بجه هه‌ستم ده‌كرد كه كاولكاری ده‌ست سه‌ددام و فه‌رامۆشكردن و
ناز رِانه‌گرتنی ئه‌م شاره له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتی كوردی خۆمان له
لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌بری سارِێژكردنی برینه‌كان گێچه‌ڵ
و ئاژاوه‌نانه‌وه له‌م هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو ده‌وروبه‌ریدا زه‌قترین
رِاستی ئه‌م شاره خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌ن! .
گرنگترین چین و توێژ كه ده‌بوا هه‌موو لایه‌ك بایه‌خیان پێبدانایه
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و بریندارانی كاره‌ساتی
كیمیابارانه‌كه بوون كه‌چی هێجگار فه‌رامۆش كرابوون و هیچ بایه‌خێكیان
ئه‌وتۆیان پێ نه‌درابوو .
منیش به‌و پێیه‌ی یه‌كێك بووم له گه‌وره‌ترین قوربانی كاره‌ساتی
كیمیاباران و وه‌ك دڵسۆز‌و رِۆشنبیرو خه‌مخۆرێكی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له یه‌كه‌م
رِۆژی گه‌رِانه‌وه‌مه‌وه په‌یوه‌ندیم كرد به(كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له
مافه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه)و له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا
بووم به ئه‌ندامی هه‌ڵسورِێنه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌و له‌گه‌ڵ براده‌رانی
دیكه‌دا كه پێشتر له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ده‌ست به‌كار بووبوون ده‌ستم كرد
به‌هه‌وڵدان بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه به گشتی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و
بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تی و له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی
به‌رگری ناوبراودا .
ساڵی1997بنكه‌یه‌كمان دانا بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌مان كه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه
كرێی ده‌درا به هاوكاری چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌رِێزی شه‌هیدانی
كیمیاباران و، دواتر له‌لایه‌ن كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموده‌وه
كرێی3مانگمان بۆ دابینكرا (به سوپاسه‌وه).
به‌لاَم خه‌رجی جموجۆڵ و چالاكیه‌كانمان كه له‌سه‌ر گیرفانی خۆمان بوو
گه‌لێك وه‌ك پێویست نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه جموجوڵ و چالاكیه‌كانمان كه‌م
بوو.
وه ئه‌توانم بڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ كه‌ناڵ و ده‌زگایه‌كیش چالاكیه‌كانمانیان
باس نه‌ده‌كرد ئه‌و كه‌مه‌ش له‌به‌رچاو نه‌بوو! ، به‌لاَم ئه‌و هه‌ولاَنه‌مان
سه‌ره‌تایه‌كی باش بوون بۆ هاتنه‌دی كۆمه‌ڵێك ئامانجی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان .
وه له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرجار ده‌نگی نارِه‌زایی هه‌ڵه‌بجه بووین، وه له‌هه‌مان
كاتیش‌دا ئاماده نه‌بووین كه چاره‌نووس و مافی قوربانیانی كیمیاباران
بخه‌ینه چوار چێوه‌و خزمه‌تی حیزبایه‌تی ده‌مارگیرانه‌وه باجی گه‌وره‌مان
ده‌داو له‌بری ده‌ست خۆشی لێ‌كردن و هاوكاری كردنمان توانجی ئه‌وه‌یان
لێده‌گریت كه گوایا ئێمه هه‌ڵبژێراوی كه‌سوكاری شه‌هیدان و
بریندارانی كیمیاباران نین و له هه‌ڵبژاردنێكی یاسایانه‌دا هه‌ڵنه‌بژێراوین
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی تا ئه‌وكات بۆ كۆمه‌ڵه كارمان ده‌كرد
برِیارماندا كۆنفرانسێك بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و بریندارانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و، ته‌نانه‌ت بۆ خه‌ڵكانی دیكه‌ی رِۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه
ببه‌ستین و باسی مه‌سه‌له‌ی گرنگی ئه‌م چینه‌یان بۆ بكه‌ین و به
ئاگایان بێنینه‌وه له ئه‌رك و مافه‌كانیان، وه ئه‌و كۆنفرانسه (متواچع)ه‌مان
له هۆڵی احمد مختار به‌گی جاف له ساڵی 1998دا به‌ست به‌لاَم سه‌ره‌رِای
بانگه‌وازی زۆرمان بۆی كه‌متر له100كه‌سێك ئاماده بوون .
له‌و كۆنفرانسه‌دا ژماره‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی كیمیاباران ئاماده‌ییان
ده‌ربرِی بۆ خۆ پالاَوتن بۆ ده‌سته‌ی كارگێرِی كۆمه‌ڵه‌و ده‌رئه‌نجام
پاش جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵبژێران به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
كارگێرِی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له مافه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه من یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه .
له‌و كۆنفرانسه به‌دواوه ئه‌ركی زیاترمان كه‌وته سه‌رشان و من
وێرِای نه‌خۆشی زۆرم له‌گه‌ڵ براده‌راندا هه‌وڵمده‌دا له‌كه‌مترین
كاتدا زۆرترین خزمه‌ت بكرێت به هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌س و كار‌و بریندارانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌لاَم ئه‌نجام زۆر كه‌متر ده‌هاته پێش وه‌لێ
كۆڵدان هیچ مانایه‌كی نه‌بوو لامان .
باره‌گای كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له ساڵی 1999دا هێنایه نێو بازارِی هه‌ڵه‌بجه
به‌و هیوایه‌ی زۆرترین ژماره‌ی قوربانیانی كیمیاباران هه‌واداری كۆمه‌ڵه‌كه‌مان
بن وه له‌و هه‌وڵه‌ماندا تا ئاستێك سه‌ركه‌وتوو بووین .

كامیل له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێرِی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له
مافه‌كانی كه‌س و كاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه له
كۆنفراسه‌كه‌دا هه‌ڵبژێران+نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی داد له هه‌ڵه‌بجه بۆ
كۆنفراسه‌كه .
جاربه‌جار ده‌كه‌وتمه نه‌خۆشخانه‌و هه‌ركه ده‌رده‌كرام ده‌ستم ده‌كرده‌وه
به‌كار كردن له كۆمه‌ڵه‌دا، پاش ده‌وامی مامۆستاییم له خوێندنگه ده‌ست
به‌جێ ده‌چووم بۆ كۆمه‌ڵه و ئالوده‌ی خه‌مه‌كانی كه‌س و كاری شه‌هیدان
و برینداره‌كانی كیمیباران ده‌بوومه‌وه‌و ده‌چومه نێو هاوكێشه‌كانم .
وه هه‌ر له‌وساڵه‌دا له دواناوه‌ندی شاره‌زووری كورِان له هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هید بووم به مامۆستا، هه‌رچه‌نده له رِوی ته‌ندروستیه‌وه كاره‌كه‌م
نه‌گونجاو بوو بۆمن به‌لاَم ئه‌مه وای لێ نه‌كردم كه ئه‌و زانسته‌ی
پێمه نه‌یگه‌یه‌نمه كه‌سانی دیكه، هه‌روه‌ها هیچ كارێكی دیكه‌م نه‌ده‌توانی
ئه‌نجامی بده‌م له‌به‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌م و ته‌نها سه‌رچاوه‌ی بژێوی و خه‌رجی
زۆری عه‌یاده‌و ده‌رمانم بریتی بوو له موچه‌ی مامۆستایی، هه‌روه‌ها
توانایه‌كی زانستی باشم هه‌بوو له پسپۆرِیه‌كه‌ی خۆمداو زۆر پێم ئه‌سته‌م
بوو كه دوای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و رِه‌نج و ماندووبوونه سه‌خته‌ی له
پێناو خوێندندا به خه‌رجمدا ئێستا برِۆمه ماڵه‌وه‌و وه‌ك نه‌خوێنده‌وارێك
له ماڵدا دانیشم به تایبه‌تی كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك زۆر به ئاسانی
خوێندنیان ته‌واو كردبێت و ده‌یان كه‌س پاڵپشتیان بوو بێت له‌و كاره‌یاندا
ئه‌وا من ته‌نها خوای گه‌وره پشتیوانم بوو پاشان هاوكاری مه‌عنه‌وی
ژماره‌یه‌ك هاورِێ و كه‌سی دڵسۆز!، وه باوه‌رِی ته‌واوم هه‌بوو به‌وه‌ی
كه ئه‌گه‌ر بێت و دابرِێم له خوێندنگه ئه‌وا بۆشاییه‌كانی ژیانم
زیاتر ده‌بێت و بێ گومانیش بیركردنه‌وه له رِۆژانی رِابوردوو وه كه‌سوكاره‌كه‌م
كه نامه‌ردانه‌و به نارِه‌واو بێ هیچ تاوانێك شه‌هیدكران و به گازی
كیمیایی خنكێنران و سوتێنران و ئه‌و جه‌سته ناساغه‌م كه به‌ناهه‌ق
ئالوده‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی كراوه له‌م تافی لاویه‌دا پانتاییه‌كی گه‌وره
له‌و بۆشاییه‌م ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش زیاتر په‌ل ده‌كێشێت بۆ ئالوده
بوونم به نه‌خۆشی ده‌رونیش! .
ئه‌مانه هه‌موو پاڵنه‌ر بوون بۆ من كه ده‌ست له كاری مامۆستایی هه‌ڵ
نه‌گرم و به‌رده‌وام بم له‌سه‌ر كاره‌كه‌م تا ئه‌م سالاَنه‌ی دواییه
كه باری ته‌ندروستیم رِووی كرده زۆر خراپ بوون كه به هه‌وڵی چه‌ند
دڵسۆزێك كار ئاسانی باشم بۆ كرا له بواری كاره‌كه‌مداو ئه‌ركی سه‌رشانیان
سوك كردم و كاری كارگێرِیان پێ سپاردم به تایبه‌تی جه‌نابی وه‌زیره‌ی
په‌روه‌ه‌رده‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رِێوه‌به‌ری
په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه جێی خۆیه‌تی لێره‌دا سوپاسیان بكه‌م
.
رِۆژانه ئه‌مه كارم بوو، وه شانازیم به‌و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و
ئینسانی و ئاینیه‌مه‌وه ده‌مكردو ده‌یكه‌م، وێرِای به‌خێرهێنان و به‌رِێكردنی
ده‌یان رِۆژنامه‌نووس و نووسه‌رو رِایه‌ڵه‌ی جیهانی و ته‌له‌فزیۆنی
نێوخۆیی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی مرۆڤ دۆستی نێوخۆیی و بیانی، به‌رپرسی
حیزبی و حكومی كه سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیان ده‌كردبه مه‌به‌ستنی
تێگه‌شتنیان له چۆنیه‌تی كاره‌ساته‌كه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره،
له‌گه‌ڵیاندا داده‌نیشتین و به هه‌موو زمانێك له‌گه‌ڵیاندا ده‌دواین
به‌و هیوایه‌ی شتێك به شتێك بكه‌ین بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌مێك له برینه‌كانی
سارِێژ بكه‌ین و هه‌ندێك له مافه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، وه كه‌مێك
رِوخساری گه‌ش و جوانی جارانی بۆ بگێرِینه‌وه‌و، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هه‌ڵه‌بجه‌یان
ژه‌هراوی كرد به سزای خۆیانیان بگه‌یه‌نین، به‌لاَم به‌ڵێنی زۆریان ده‌داو
زۆر كه‌میان جێبه‌جێ ده‌كرد، زۆر جار بیرمان له مانگرتن و خۆپیشاندان
ده‌كرده‌وه به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی حیزبایه‌تیمان بۆ نه‌كرێت
له لایه‌كه‌وه‌و له لایه‌كی تریشه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌مانده‌توانی
هه‌مان هه‌ڵوێست بنووێنین له‌رِووی لاكه‌ی دیكه‌ی ده‌سه‌لاَتداری هه‌رێمی
كوردستان له‌به‌ر دووری لێمان و كه‌رت بوونی كوردستان و جیایی هه‌ردوو
ده‌سه‌لاَت هه‌رِه‌شه‌ی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌مان بۆ
جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا! .
له ساڵی2000دا چالاكانه‌تر كارمان ده‌كردو فشاری زیاترمان هێنا بۆ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كوردستانیش هێدی هێدی ده‌چوویه قۆناغی
باشتره‌وه‌و هه‌ردوو پارتی فره ده‌سه‌لاَت و ناته‌با له‌یه‌كتر نزیك
ده‌بوونه‌وه‌و خواستی ئاشته‌وابوونیان رِوونتر ده‌رده‌كه‌وت به تایبه‌تی
كه هه‌ردووكیان و حیزبه‌كانی دیكه‌ش ده‌ركیان به‌وه كردبوو كه هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره‌یان كردووه‌وه‌و تۆبه‌ی خێراتریان ده‌وێت، ئه‌وه‌بوو له
ساڵی2001دا كوردستان هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤانه‌ی ناو رِووی له خێركرد،
ئێمه‌ش له‌و خێره‌دا سودمه‌ند بووین و هه‌وڵه‌كانمان پتركرد توانیمان
دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندین یاداشتنامه‌و داواكاری بۆ به‌رپرسان كۆمه‌ڵێك
داواكاریمان بۆ جێ به‌جێ بكرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان/ئیداره‌ی
سلێمانیه‌وه كه ئه‌وكات كاك دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو، وه‌ك
برِینه‌وه‌ی مووچه بۆ پتر له(1000) وارسی پله یه‌كی شه‌هیدانی
كیمیاباران و پێدانی (286) پارچه زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و وارسی شه‌هیدانانه‌ی(كه‌خاوه‌نی3
تا14شه‌هیدی پله‌یه‌كی كیمیابارانن!) ، هه‌روه‌ها برِینه‌وه‌ی مینحه‌یه‌كی
مانگانه‌ی(رِه‌مزی) بۆ به‌رِێوه‌بردنی كاروباری كۆمه‌ڵه‌و دروستكردنی
یادگاری شه‌هیدان و ئه‌ژماركردنی نمره‌و خاڵ بۆ خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی
وارسی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، هه‌موو ئه‌مانه وێرِای
گوَرِانكاری هێنان به‌سه‌ر سیمای شاردا‌و (كه‌مێك تۆز ته‌كاندنی) له‌چاو
شارانی دیكه‌ی ناكاره‌ساتباری كوردستاندا، به‌لاَم قوربانیانی
كیمیاباران زۆر له‌وه‌زیاتر به‌ته‌ما بوون، وه چاوه‌رِێی زۆر له‌وه
زیاتریان له‌و حكومه‌ته ده‌كرد كه له‌سه‌ر ئێسك و پروسكی شه‌هیده‌كانیان
دروست بوو بوو، وه له دڵ و خوێنیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو .
له ساڵی 2002دا هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌كه رِۆژ به‌رِۆژ رِووی له‌گۆرِانكاری
ده‌كردو ناوچه‌كه له‌ژانی له دایك بوونی ئازادی عێراقدا بوو.
بۆ ئه‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره كارتی هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌ر تاكه كارت نه‌بووبێت
گرنگترین كارت بوو به ده‌ست كورد‌و هاوپه‌یمانان و ئازادیخوازانی عێراق
وجیهانه‌وه .
ئێمه‌ش كه‌له‌و رِووه‌وه زۆرمان پێده‌كرا درێغیمان نه‌كردو له‌پێناو
سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كان و ئازادی هه‌مووان و نابوتكردنی سه‌ددام و سه‌رانی
رِژێمه‌كه‌ی و له‌گۆرِنانی حكومه‌تی دیكتاتۆریه‌ت و كیمیاباران و ئه‌نفالكردن
و گۆرِه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و مه‌چه‌ك برِینی ده‌سه‌لاَتی جینۆسایدكارو
گوێ و لوت برِدا هه‌موو رِه‌نجێكماندا .
توانیمان له‌رِێگه‌ی نێوه‌نده‌كانی رِاگه‌یاندن و هه‌واڵ و رِایاڵه
ئاسمانیه‌كانه‌وه زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای پێویستی رِووخاندنی
رِژێمی به‌عسدا به‌رین .
بۆ نمونه پێشوازیكردنمان له وه‌فده په‌رله‌مانیه رِۆژئاواییه‌كان،
هه‌روه‌ها وه‌فدی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه توانیمان له دروستی و رِه‌وایی
ته‌واوی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه تێیانگه‌یه‌نین و ئه‌وه‌یان لا گه‌لاَڵه
بكه‌ین كه تاوانی هه‌ڵه‌بجه هێنده گه‌وره‌یه پێویستی به له ناو
بردنی چه‌ندین رِژێمی وه‌ك سه‌ددام هه‌یه .
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌ر له
ساڵی 2002داوامان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان/ئیداره‌ی سلێمانی كرده‌وه
كه په‌له‌كات له چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
ئه‌وه بوو لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ بینینی برینداران و برِیاردرا هه‌وڵه‌كان
چرِتر كرێته‌وه‌و له رِێگه‌ی رِێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كانه‌وه ئه‌وه
به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت به‌لاَم به‌داخه‌وه وێرِای هه‌موو ئه‌و
رِێكخراوانه‌ی له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی لێقه‌وماواندا
له كوردستاندا كاریان ده‌كرد ته‌نها یه‌كێكیان به‌ده‌م برینداره‌كانمانه‌وه
نه‌هاتن! .
|