|
كه كه‌وتمه ئه‌و چه‌مه‌وه جله‌كانم به ته‌واوه‌تی ته‌رِ بوون، ده‌م
به‌گریان گوێبیستی ده‌نگێك بووم، هه‌ستم كرد كه‌سێك له‌و ناوه‌دایه،
ده‌ست به‌جێ هاوارم لێكرد‌و گوتم: هه‌ر كه‌سێك هه‌یت وه‌ره به‌ده‌ممه‌وه
فریام كه‌وه خوا فریات كه‌وێت! ، توخوا ده‌ستم بگره چاوه‌كانم كوێر
بوون و له‌ماڵ خۆمان ونبووم و، زۆر ناساغ و سه‌رگه‌ردانم، گه‌ر
هاوكاریم نه‌كه‌یت لێره‌دا به بێكه‌سی ده‌مرم و سه‌رده‌نێمه‌وه!.
 
مندالاَنی هه‌ڵه‌بجه له كاتێكدا به به‌رچاوی رِێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
و رِێكحراوی هیومان رِایتس و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ت و نێوه‌نده‌كانی جیهانه‌وه
منداڵیان لێ سه‌ندرایه‌وه‌و به‌كیمیایی لێیان دراو كوێربوون! .

بریندارێكی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
كه‌سه‌كه لێم نزیك بوویه‌وه‌و ده‌ستی گرتم و له ئاوه‌كه هێنامیه ده‌ره‌وه‌و
گوتی: رِۆڵه من نامپه‌رژێت و هێسترو بارم پێیه‌و ناتوانم هه‌ڵت گرم،
به‌لاَم ده‌تخه‌مه سه‌ر ئه‌م رِێگا باریكه‌و، هێواش هێواش و زۆر له‌سه‌رخۆ
رِێگا بكه‌و ئه‌ملاوئه‌ولا نه‌كه‌ی تا ده‌گه‌یته باره‌گای پێشمه‌رگه‌كان،
منیش كارم به ئامۆژگاریه‌كه‌ی كرد‌و، هێواش هێواش و به وریاییه‌وه به‌رده‌وام
بووم له سه‌ر رِۆشتن تاوه‌كو گوێم له ده‌نگه ده‌نگێكه‌وه بوو، ئا
له‌وێدا ده‌ستم كرد به هاوار و گوتم: وه‌رن به ده‌ممه‌وه ناتوانم
رِێگا بكه‌م كوێرم! .
یه‌كێك هات ده‌ستی گرتم و بردمیه ژورێكه‌وه، هه‌ستم كرد ژوره‌كه چه‌ند
كه‌سێكی لێ بوو، یه‌كێكیان كه پێده‌چو به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌كان بێت
گوتی پێم : چیته؟، منیش به ده‌می گریانه‌وه باسی حاڵی خۆمم بۆ كرد،
ئه‌ویش گوتی : وه‌لاَ ئێمه لێره‌دا هیچمان پێ ناكرێت بۆتی ئه‌نجام بده‌ین!
.
دواتر پێشمه‌رگه‌یه‌كی بانگ كرد‌و پێی گوت: ئه‌م كورِه سواری ئێستره‌كه
بكه‌و بیبه بۆ هاواره كۆن بۆ لای دكتۆر .
ئه‌ویش كه‌مێك به پێ بردمی و سواری ئێستره‌كه‌ی نه‌كردم و پاشانیش
داوای لێكردم و گوتی: (ئا لێره‌دا دانیشه من كه‌مێك ئیشم هه‌یه‌و هه‌ر
ئێستاكه دێمه‌وه! .)، به‌لاَم تاوه‌كو ئێستاكه‌ش چاوه‌رِێی ده‌كه‌م
بێته‌وه، ئه‌و نه‌هاته‌وه، تومه‌ز له كۆڵ خۆی كردومه‌ته‌وه، له‌داخان
به ته‌واوه‌تی له گیانی خۆم بێزار بووم و ئه‌مجاره‌یان بێ ئه‌وه‌ی
بزانم بۆ كوێوه رِێگا ده‌كه‌م كه‌وتمه رِۆشتن، كه‌مێك رِۆشتم به‌لاَم
له پرِ به‌ده‌مدا چووم و بۆ خواره‌وه تل بوومه‌وه! .
تومه‌ز له دووره‌وه خه‌ڵكێك به‌م شێوه ده‌مبینن، ده‌ستیان كرد به
هاوار لێكردنم و به‌ده‌نگی به‌رزده‌یان گوت: له ناو كێڵگه‌ی میندایت و
نه‌جوڵێیته‌وه تا فریات ده‌كه‌وین! .
منیش گوێرِایه‌ڵیم كردن و نه‌جولاَمه‌وه تاوه‌كو یه‌كێك هاته رِاسه‌رم
و به ناوی خۆمه‌وه بانگی كردم و گوتی پێم: كاك كامیل ئه‌وه چیته و
بۆ وا به‌ربوویته‌وه خواره‌وه؟؟! ، منیش له حاڵی خۆم تێمگه‌یاندو،
گوتم: تۆ كێیت؟ ، گوتی: (من عوسمان ده‌ره‌شیشیم)، هه‌ر به‌زوویی ناسیمه‌وه،
چونكه پێش كیمیاباران ئه‌وان پاسكیلخانه‌یان هه‌بوو، منیش شان به
شانی خوێندنه‌كه‌م عه‌ره‌بانه‌م ده‌گێرِاو كه‌سابه‌تم ده‌كرد، كه عه‌ره‌بانه‌كه‌م
پێویستی به چاككردنه‌وه هه‌بوایه ده‌مبرد بۆ لای كاك عوسمان و
براكانی چاكیان ده‌كرده‌وه، به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاشنایی یه‌كتری
بووبووین و یه‌كتریمان باش ده‌ناسی، پاشان كاك عوسمان (ماڵی سه‌دجار
ئاوابێت ) هه‌ستانمیه سه‌رپێ و بردمی بۆ لای باوك و دایكی و ئه‌وان،
كه گه‌یاندمیه لایان گوتم: كاك عوسمان برسیمه!، ئه‌ویش نانێكی بۆ
هێنام، دواتر گوتم: سه‌رمامه! ، ئاگریان كردبووه‌وه ده‌ستیان گرتم و
بردمیانه نزیك ئاگره‌كه‌وه، به‌لاَم دوكه‌ڵ و گه‌رمایی ئاگره‌كه
ئازاری چاومیان ده‌دا له‌به‌ر ئه‌وه داوام لێ‌كردن كه دوورم خه‌نه‌وه
له ئاگره‌كه، به‌لاَم هه‌ر سه‌رمام بوو، ناچار كاك عوسمان قه‌مسه‌ڵه‌كه‌ی
خۆیدا به‌سه‌رشانمدا تا كه‌مێك گه‌رمم بوویه‌وه، جاله‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو
له‌ش و جله‌كانم له چه‌مه‌كه‌دا ته‌رِ بوو بوون و ئه‌و شه‌وه‌ش سه‌رمام
بوو بوو، هه‌موو گیانم گرژ بوو بوو .
له‌مه‌دابووین و ئه‌وه‌نده‌مان زانی له‌پرِ فرِۆكه‌كان هاتنه‌وه‌و، به
ده‌نگی تۆقێنه‌رو زرمه‌ی بۆردومانه‌كانیان كۆتاییان به‌كپی ئه‌و ناوچه‌یه
هێنا .
سه‌ره‌تا بۆردومانی فرِۆكه‌كان به ئاراسته‌ی ئێمه نه‌بوو، به‌لاَم
هێنده‌ی نه‌خایاند فرِۆكه‌كان هاتن و هێرشیان كرده سه‌رمان، له‌وێدا
زۆر شپرزه بووین، به تایبه‌تی من كه چاوم نه‌یده‌بینی تاوه‌كو خۆم
حه‌شارده‌م! ، هه‌رئه‌وه‌نده‌م پێ كرا كه له جێی خۆم دانیشتم و ده‌ستم
به گریان كرد‌و له‌خوا ده‌پارِامه‌وه كه بمپارێزێت و وام ده‌زانی هه‌رهه‌موو
ئه‌و فرِۆكانه به ته‌نها بۆردومانی من ده‌كه‌ن! .
نه‌كوژراین و فرِۆكه‌كان گه‌رِانه‌وه، پاشان تكام له كاك عوسمان كرد
و گوتم: كه ده‌رِۆن من به‌جێ مه‌هێڵن! ، ئه‌ویش داوای كرد له باوكی
كه رِێگه بدات من له گه‌ڵ خۆیان به‌رن، باوكیشی گوتی: رِۆڵه خۆت ده‌زانی
منداڵمان پێیه و ئه‌م كورِه‌ش پێویستی به یه‌كێكه كه ده‌ستی بگرێت،
له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانین له‌گه‌ڵ خۆمان بیبه‌ین، ده‌یگه‌یه‌نینه باره‌گای
پێشمه‌رگه‌كان تاوه‌كو ئه‌وان خه‌می بخۆن، له‌م قسانه‌دا بوون فرِۆكه‌كان
دیسانه‌وه هاتنه‌وه، كاك عوسمان و باوكی هاتنه ژێر باڵم و به
رِاكردن بردمیان بۆ شوێنێك و له‌وێَ دایاننام و به‌جێیان هێشتم، شوێنه‌كه
زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو، ته‌نگ بوو، وه پرِی بوو له ژن و منداڵ و به‌رده‌وام
له‌ترساندا هاوارو گریانیان بوو!، له‌وێدا فرِۆكه‌كان به خه‌ستی
بۆردومانیان كردین (به وته‌ی ئه‌وانه‌ی كه به‌م دواییانه بینیمنه‌وه‌و
له‌و كاته‌دا له‌وێ بوو بوون و منیان له‌وێ به كوێری بینی بوو فرِۆكه‌كان
كه هاتبوونه‌وه هێنده نزم بوو بوونه‌وه‌و ده‌نگیان گه‌وره‌و ترسناك
بوو منداڵێك له‌ترساندا زیرِه‌ی كردبوو مردبوو!، وه ده‌یان گێرِایه‌وه
كه فرِۆكه‌كان چه‌ند بۆمبێكی كیمیاییان دابوو به‌و شاخ و شیوو چه‌مه‌دا
كه رِه‌نگی شین بووبوو، وه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی شین كردبووه‌وه! ) .
له‌و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌دا بووم له‌ناكاو یه‌كیك بانگی لێ كردم و گوتی:
كامیل ئه‌وه چی ده‌كه‌یت له‌وێدا ماڵت وێران؟! ، منیش گوتم: چاوه‌كانم
كوێر بوون و له ماڵی خۆمان بزر بووم و خه‌ڵكی له‌به‌ر خوا هێناومیان
بۆ ئێره، ئه‌ویش هێنامیه ده‌ره‌وه‌و ده‌ستی گرتم و گوتی: من نه‌وزادی
خزمتانم ( كاك نه‌وزاد خاڵۆزازای باوكم بوو)، پاشان بردمیه سه‌ر ئاوێك
كه زۆر خورِ بوو، ده‌ست و ده‌م و چاومی شت و له په‌سا ئاوی به رِومه‌تمدا
ده‌دا .
له‌م كاته‌دا فرِۆكه‌كان دیسانه‌وه هاتنه‌وه، ئه‌ویش له‌ترسان هه‌ڵهات
و هه‌ر هێنده‌ی پێكرا خۆی ده‌رباز بكات، له رِاستیدا گله‌یی لێ ناكه‌م
چونكه بارودۆخه‌كه هێجگار ترسناك بوو، وه به‌و شێوه‌یه له‌وێدا به
ته‌نها مامه‌وه‌و هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و ناوه‌یان به‌جێ هێشت! ، به‌لاَم
خوا كردی فرِۆكه‌كان ئه‌مجاره‌یان بۆردومانی ئێمه‌یان نه‌كردو به‌سه‌رماندا
تێپه‌رِین، منیش هیچ ئومێدێكم نه‌ما به ناچاری و ده‌م به گریانێكی به‌كوڵه‌وه
كه‌وتمه رِێكردن و به‌جێ هێشتنی ئه‌و شوێنه بێ ئه‌وه‌ی بزانم بۆ چی
لایه‌ك رِێگا ده‌كه‌م! ، وه ده‌ترسام فرِۆكه‌كان بگه‌رِێنه‌وه ئه‌مجاره‌یان
بمكوژن، هه‌ر ده‌رِۆشتم و ده‌گریام، ده‌كه‌وتم و پاشان هه‌ڵده‌ستامه‌وه،
كه رِه‌نگه200جار كه‌وتبێتم!، دواجار كه‌وتمه ناو چاڵێكی گه‌وره‌وه‌و
زۆر ئازارم پێگه‌شت و به‌كوڵ گریام و به شێوه‌یه‌ك كه له دووره‌وه
ده‌نگی گریانم ده‌بیسترا! ، هێنده‌ی پێنه‌چوو یه‌كێك (كه‌پاشان زانیم
پێشمه‌رگه بوو) هاته سه‌ر چاڵه‌كه‌و پێی گوتم: (ئه‌رێ كاكه بۆ وا كه‌وتویته
ئه‌م چاڵه‌وه؟! ، من له‌دوره‌وه به‌دیم كردی كه هه‌ر ده‌رِۆشتیت و
ده‌كه‌وتیت به ده‌مدا، چیته پێم ناڵێیت؟! .) .
به ده‌می پرِ گریانه‌وه گوتم پێی: (كاكه كوێر بووم و له ماڵ خۆمان
دابرِاوم و هه‌موو گازه ژه‌هراویه‌كانم به‌ركه‌وتووه‌و هه‌ڵمژیوه گشت
لاشه‌م ده‌ئێشێ و پێستم ده‌كزێته‌وه هه‌ناسه‌م زۆر كورته!!.)، ئه‌ویش
گه‌لێك خه‌فه‌تی بۆ خواردم و هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵكێشا .
گوتی: ( كاكه گیان مه‌گریه‌و هیچ خه‌فه‌ت مه‌خۆو هیچ خه‌مت نه‌بێت و
به‌ڵێن بێت من جێگای گشت كه‌سه‌كانت بۆ بگرمه‌وه و سوێند بێت به‌خوا
تا نه‌تگه‌یه‌نمه ده‌ست ئێرانیه‌كان و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیان به‌جێت
ناهێڵم و ده‌ست به‌ردارت نابم.) .
منیش به‌و قسانه‌ی كه‌مێك هێور بوومه‌وه، پێشمه‌رگه‌كه زۆر قاره‌مانانه
هاته ژێر باڵم و له‌گه‌ڵ خۆیدا بردمی، زۆر رِۆشتین و هه‌ركه ده‌گه‌شتین
به كه‌مێك ئاو ده‌ست به‌جێ ده‌ست و ده‌م و چاوی ده‌شـتم .
فرِۆكه‌كان له‌په‌سا ده‌هاتن و بۆردومانیان ده‌كردین، بۆردومانه‌كانیان
زۆر نزیك بوو، ئه‌و پێشمه‌رگه زۆر دڵسۆزم بوو، له‌و ته‌نگانه‌یه‌دا
باوك و برا بوو بۆم، له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌موو جارێك ده‌یدام به‌زه‌ویدا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی پارچه‌م به‌ر نه‌كه‌وێت، كه‌لێشم ده‌پرسی: (ئه‌وه بۆردومانی
خۆمانی كرد؟! .)، ده‌یگوت: ( نا نا بۆردومانی خۆمانی نه‌كرد، به‌ڵكو چه‌ند
سه‌ربازێكی عێراقی له رِه‌بایه‌كانی شاخه‌كانی ئه‌م ناوچانه‌دا هێشتا
ماون و خۆیان ناده‌ن به ده‌سته‌وه و فرِۆكه‌كانی ئێرانیش هه‌ڵده‌ستن
به بۆردومان كردنیان!.)، به‌لاَم له رِاستیدا ده‌مزانی كه وانیه‌و،
ئه‌و فرِۆكانه‌ش فرِۆكه‌ی عێراقن و بۆردومانمان ده‌كه‌ن! .
بۆردومانی فرِۆكه‌كان زۆر نزیك بوویه‌وه لێمان، جارێكیان كه فرِۆكه‌كان
بۆردومانیان كردین له‌گه‌ڵ خۆیدا دامی به‌زه‌ویدا و دواتر كه فرِۆكه‌كان
گه‌رِانه‌وه گوتی: ( ئه‌م جاره‌یان نه‌یان توانی بمان كوژن ئیتر
ناتوانن! .)، له‌وێدا له‌سه‌داسه‌د زانیم و هیچ گومانم نه‌ما كه چه‌ندێكه
بۆردومانه بۆردومانی ئێمه‌یه! .
به‌رده‌وام بووین له هه‌ڵهاتن و رِێگابرِین و جاربه‌جار لێم ده‌پرسی:
( چی بوو هه‌ر نه‌گه‌شتین؟! .) .
ئه‌ویش ده‌یگوت: ( زۆر كه‌ممان ماوه.)، به‌لاَم رِێگاكه هه‌ر كۆتایی
پێ نه‌ده‌هات و منیش تا ده‌هات زیاتر ماندوو نه‌خۆشتر ده‌بووم! .
چاك له بیرمه له رِێگادا ئه‌و پێشمه‌رگه لێی پرسیم:
ـ تۆ من ده‌ناسی؟.
ـ گوتم: نه‌وه‌لاَ!.
ـ گوتی: ( من پێشمه‌رگه‌ی (...........) م، وه خه‌ڵكی سلێمانیم، وه
تاوه‌كو ئه‌مرِۆ وام ده‌زانی كه ئه‌م تفه‌نگه‌ی سه‌ر شانم تفه‌نگی
كوردپه‌روه‌ری و قاره‌مانیه به‌لاَم ئه‌مرِۆ ده‌ركه‌وت بۆم كه به
پێچه‌وانه‌وه له ئاست ئه‌و شه‌ره‌فه‌دا نه‌بووین! ، ئه‌گه‌ر نا بۆ به‌رِۆژی
رِووناك ئه‌م خه‌ڵكه داماوه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌مان دا به‌قرِان و به‌م شێوه‌یه
دامانن به‌ده‌م گورگه‌وه! .
له رِێگادا به‌لای هه‌ندێ كه‌سدا تێپه‌رِین كه ناڵه ناڵیان بوو وه
له‌سه‌ر رِێگاكه كه‌وتبوون و نه‌یان ده‌توانی رِێگا بكه‌ن! ، یه‌كێكیان
پیره‌ژنێك بوو، ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه پێی گوت: (دایه گیان رِێگه‌م
بده با له‌گه‌ڵ خۆم بتبه‌م! .)، ئه‌ویش زۆر تورِه بوو وه به دڵی
پرِخه‌فه‌ته‌وه هه‌ندێ قسه‌ی پێ گوت و گوتی: ( بۆ وا به‌م ده‌رده‌تان
بردین؟! .) .
ئه‌ویش هه‌ر هێنده وه‌لاَمی دایه‌وه‌و گوتی: (دایه گیان به‌خوا هه‌رچیه‌ك
بڵێن هه‌قی خۆتانه، چونكه ئه‌م كاره‌ساته به‌سه‌رتانماندا هێنان كه‌س
ناتوانێت به‌رگه‌ی بگرێت! .).
ئه‌و پێشمه‌رگه فریشته ئاسایه به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی برده سه‌رو له‌پێناو
رِزگاركردنی مندا یاری له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌كردو پێش مه‌رگ ده‌كه‌وت
وگوێی به‌و هه‌موو فرِۆكه‌و بۆردومان و كیمیابارانانه نه‌ده‌دا و به‌جێی
نه‌هێلاَم تا گه‌یاندمیه ده‌ست ئێرانیه‌كان له‌سه‌ر سنوو! .
له كۆتاییدا گه‌یاندمیه شوێنێكی قه‌ره‌باڵغ، هات و هاوارو گریان بوو،
ده‌نگه ده‌نگی ئۆتۆمبیل ده‌هات، له‌وێدا گوێم لێ بوو پێشمه‌رگه‌كه
لێیان پارِایه‌وه‌و گوتی پێیان:
( ئه‌م كورِه باری ته‌ندروستی زۆر خراپه‌و كوێر بووه‌و هه‌موو جۆره
گازه كیمیاییه‌كانی به‌ركه‌وتووه‌و له ماڵی خۆیان دابرِاوه‌و ئه‌گه‌ر
نه‌گه‌یه‌نرێته لای دكتۆر‌و نه‌خۆشخانه‌و فریای نه‌كه‌ون بێگومان گیان
ده‌سپێرێت! ، ئه‌وانیش گوتیان: (برینداره‌كان زۆرن با سه‌ره‌ی بێت به‌سه‌رچاو
چی پێویست بكات بۆی ئه‌نجام ده‌ده‌ین .).
له‌وێدا چاوه‌رِێمان ده‌كرد و لاشه‌م ده‌برژاو ده‌كزایه‌وه، داوام كرد
كه خۆره‌كه ئازارم ده‌دات بمبه‌نه سێبه‌رێكه‌وه ئه‌وانیش بردمیانه
شوێنێكی سێبه‌ره‌وه .
پاشان چاوه‌رِێمان كرد تاوه‌كو سه‌ره‌م هات، كه سه‌ره‌م هات ئێرانیه‌كان
خستمیانه سه‌ر نه‌قاله‌و خستمیانه ناو ئۆتۆمبیلێكه‌وه كه پێده‌چوو
ئه‌مبولاَنس بێت، بۆ دواجاریش پێشمه‌رگه‌كه كه به‌رِاستی پێشمه‌رگه
بوو خواحافیزی لێ كردم .
ئۆتۆمبیله‌كه ده‌ستی به رِۆشتن كرد، به‌لاَم زۆر خێرا ده‌رِۆشت و
منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاشه‌م سوتابوو ئازارم هه‌بوو، له تاودا تكام له
شۆفێره‌كه كرد كه هێواش برِوات، به‌لاَم ئه‌و گوێی پێ نه‌دام و به‌رده‌وام
خێراتریش ده‌رِۆشت، ناچار به قسه‌ی ناخۆش هاوارم لێ كرد‌و پێمگوت هێواش
برِۆ ئازارم هه‌یه ...هتد! .
ئه‌و ده‌یزانی كه باری ته‌ندروستیم چه‌ند خراپ و مه‌ترسیداره له‌به‌رئه‌وه
گوێی به قسه‌ی خۆش و ناخۆش و هات و هاواری من نه‌ده‌دا تاوه‌كو گه‌یاندمیه
كرماشان .
له كرماشان له ئۆتۆمبیله‌كه دایان گرتم و ده‌ستیان گرتم و بردمیان
بۆ گه‌رماوێك و بردمیانه ژوره‌وه‌و پۆشاكه‌كانیان له‌به‌ر داكه‌ندم و
پێیان گوتم: (برِۆ پێشه‌وه هه‌وڵبده به‌لوعه‌و ته‌شت و جامه‌كه
بدۆزیته‌وه‌و ئاو بكه به سه‌رو لاشه‌تدا بۆ ته‌ندروستیت باشه! .).
زۆر هه‌وڵمدا تاوه‌كو به‌لوعه‌و ته‌شت و جامه‌كه‌م دۆزیه‌وه، به‌لاَم
كه ته‌شته‌كه‌م ئاو تێده‌كردو به‌رزم ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاو بكه‌م
به‌خۆمدا(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزم لێ برِابوو) نه‌مده‌توانی ته‌شته‌كه‌م
له ده‌ست ده‌كه‌وته خواره‌وه، چه‌ند جارێك ئه‌م هه‌وڵه‌م دووباره
كرده‌وه به‌لاَم ئه‌فسوس نه‌متوانی و بێ سود بوو! .
ئیتر بێ ئومێد بووم و زۆر بێزار بووم و هه‌ستامه سه‌ر پێ و هاوارم كرد
پۆشاكه‌كانم بكه‌نه‌وه‌به‌ر من ئاو ناكه‌م به خۆمدا! ، به‌لاَم كه‌س
نه‌هات به‌لامه‌وه‌و داواكه‌م جێبه‌جێ نه‌كرا.
|