|
له22/8/2005 به رِێنمایی كاك دكتۆر به‌رهه‌م و به‌فه‌رمانی
كاك عمر فتاح و به هاوكاری دۆستی هه‌ڵه‌بجه كاك دكتۆر (فیاچ
الملا) كه كوردێكی رِۆژئاوای كوردستان بوو، وه هاوكاری
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كلاگنفۆرتی نه‌مسا(8)برینداری
كیمیایی پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆیان و ده‌ستنیشان
كردنیان وه‌ك نه‌خۆشترین برینداری كیمیاباران كه به‌پێی
رِاپۆرته پزیشكیه‌كان من یه‌كێكیان بووم براین بۆ ولاَتی
نه‌مسا بۆ چاره‌سه‌ر، وه پیاوێكی عه‌ره‌بی شیعه‌ی
خه‌ڵكی(الخفاجیه)ی لای شاری(كه‌ربه‌لا)یان هاوه‌ڵ كردین! ،
كه له دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان/ئیداره‌ی سلێمانی ده‌وامی ده‌كردو ناوی(علا‌ء الخفاجی)
بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م كوردستانه‌ی خۆماندا كه‌سێكی دیكه‌ی
تیا نه‌بێت ئه‌و كاره‌ی پێ بسپێررێت!، وه هه‌ر له كوردستان
ده‌ست و قاچیان به‌ستین و هه‌ریه‌كه‌و خانوویه‌كی تاپۆی ناو
شاری سلێمانی كه به‌ناوی كه‌فیله‌كانی گه‌رِانه‌وه‌مانه‌وه
بوون (حجز)یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی دواتر به ناچاری بگه‌رِێینه‌وه
بۆ كوردستان! .
22/8/2005به سه‌یاره براینه به‌غداد كه خه‌ریك بوو له
رِێگاداو له(عڤیم)دا تیابچین! ، هه‌رچه‌نده ده‌توانرا له
رِێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه بگه‌یه‌نرێینه به‌غداد
به‌لاَم ئه‌وه‌یان نه‌كرد، هه‌ر چۆنێك بوو گه‌شتینه به‌غدادو
رِۆژی23/8/2005به فرِۆكه له به‌غداده‌و براینه دیمه‌شقی
سوریا‌و كاتژمێر3ی پاش نیوه‌رِۆی25/8/2005به فرِۆكه براین بۆ
نه‌مساو شه‌و گه‌شتینه هه‌رێمی كلاگنفۆرتی نه‌مسا .
هێنده ماندوو بوو بووین كه گه‌یاندینیانه نه‌خۆشخانه‌كه‌و
خواردنیان بۆ هێناین نه‌مانتوانی شه‌و نان بخۆین و خه‌وتین! ،
رِۆژی26، 27/8/2005 له‌وێ پشو بوو، رِۆژی28/8/2005دكتۆر هاته
لامان و ده‌ستیان كرد به‌ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆمان،
رِۆژانی دواتر ده‌یانبردین بۆ چاره‌سه‌ری سروشتی و وه‌رزش و
له ژوری ته‌بخیری ڤینتۆلیندا ته‌بخیریان بۆ ده‌كردین،
هه‌روه‌ها پشكنینی سیتی سكان و ئاندۆسكۆپی و پشكنینی چه‌ندین
جاری خوێنیان بۆ ئه‌نجام ده‌داین، هه‌روه‌ها من ده‌رمانی
ئه‌نتیبایتیك و ئیكسپكتۆرانت و موغه‌ززی كلۆكۆزیان پێده‌دام
وێرِای پێدانی سێژه‌مه‌ی ئۆكسجین و به‌كارهێنانی ده‌زگای
یارمه‌تیدانی هه‌ناسه‌دان رِۆژانه3جار، هه‌روه‌ها پشكنینی
چاویشیان بۆ ئه‌نجامدام .
له رِۆژی10/9 دكتۆره‌كان پێیان رِاگه‌یاندم كه باری
ته‌ندروستیم له‌گه‌ڵ(رِێزان فخرالدین عبدالعزیز)دا زۆر خراپه
وه گوتیان سیه‌كانتان زۆری لێ له‌كار كه‌وتووه‌و گوتیان
ته‌نها له20% سیه‌كانت كار ده‌كات و ئه‌ویتر هه‌مووی له‌كار
كه‌وتووه‌و پێویستت به گۆرِینی هه‌موو سیه‌كان یان به‌شێك له
سیه‌كانت هه‌یه له ناوه‌ندی چاندنی ئه‌ندامه‌كانی مرۆڤ له
هۆڵه‌ندا، هه‌روه‌ها گوتیان قه‌ره‌نییه‌ی چاوی چه‌پیشت ده‌بێت
بگۆرِرێت، وه گوتیان ده‌بێت بۆ ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتر له‌م
نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه‌دا بمێنیته‌وه‌و له‌ژێر چاودێری پزیشكی
ئێمه‌دا بیت تاوه‌كو باری ته‌ندروستیت كه‌مێك رِوو له‌باش بوون
ده‌كات، وه گوتیان له به‌رواری11/9/2005ه‌وه حكومه‌تی
نه‌مسا خه‌رجیتان ناكێشێت .
كامیل له‌كاتێكدا برابوو بۆ (نه‌مسا)بۆچاره‌سه‌ر له
(نه‌خۆشخانه‌ی (LKH LAAS)ی هه‌رێمی كلاگنفۆرتی نه‌مسا ) .
وه گوتیان یان ده‌بێت خۆت خه‌رجی چاره‌سه‌رت بده‌یت یان
ده‌بێت حكومه‌تی كوردستان خه‌رجیت بۆ بكات وه‌گه‌رنا ده‌بێت
له‌و به‌رواره‌دا نه‌خۆشخانه به‌جێ بهێڵیت، منیش حكومه‌تی
هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیم له رِێگای د. علا‌ء الخفاجی
نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ئاگادار كرده‌وه‌و
ئه‌وانیش گوتیان خه‌رجی ئه‌وێ زۆره‌و وه‌ره‌وه له كوردستان
هه‌رچیه‌كت پێویست بوو بۆتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین، منیش به
ناچاری و به بێچاره‌یی له به‌رواری11/9/2005
نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به‌جێ هێشت و 12/9/2005 له شاری كلاگنفۆرت
بووین و دواتر گه‌رِاینه‌وه به فرِۆكه بۆ دیمه‌شقی
سوریا‌و13/9/2005 له دیمه‌شقه‌وه به‌فرِۆكه گه‌رِاینه‌وه بۆ
به‌غدادو شه‌و له‌وێ بووین و14/9/2005 به ئۆتۆمبیل
گه‌رِاینه‌وه بۆ سلێمانی و نزیكه‌ی نیوه‌رِۆ گه‌شتینه‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان/ئیداره‌ی
سلێمانی و له‌وێ دیمانه‌ی ته‌له‌فزیۆنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداین
و پاشان هه‌ریه‌كه‌و بۆ ماڵی خۆمان گه‌رِاینه‌وه .
|