|
كامیل
عه‌بدولقادر وه‌یس موحه‌مه‌د
مێژوو گه‌وره‌ترین شاهیده كه كورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌كی
ئاشتیخواز‌و مرۆڤ دۆسته‌و عه‌وداڵی رِاستی و جوانی و مافه‌كانی مرۆڤه،
له هه‌مان كاتیش‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو شۆرِشگێرِه‌و له پێناو به‌ها
پیرۆزه ئینسانیه‌كان و زه‌وت نه‌كردنی ئه‌و مافانه‌ی خوا پێی داوه هه‌میشه
له گۆرِه‌پانی ململانێدا بووه له‌گه‌ڵ دوژمنانیداو بێباكانه له سه‌نگه‌ری
به‌رگریدا ماوه‌ته‌وه‌و هه‌رگیز خۆی نه‌داوه به ده‌سته‌وه‌و له‌و
پێناوه‌شدا به سه‌دان هه‌زار قوربانی داوه .
له به‌رامبه‌ریشدا دوژمنه‌كانی كه گه‌لێكن ماندوو نه‌بوون له كوشت و
برِیان و به هه‌موو چه‌كێك رِوو به رِووی بوونه‌ته‌وه‌و ئه‌و مافه‌ی
خوا برِیاری بۆ داون كه ئازادیه پێیان رِه‌وا نه‌بینیون و له ساده‌ترین
مافه‌كانی ژیانیان كردووه‌و بۆ له‌ناوبردنیان و جینۆساید كردنیان سڵیان
له هیچ یاسا‌و رِێساو داب و نه‌ریتێكی ئاسمانی و ئینسانی نه‌كردووه‌ته‌وه‌و
هه‌موو جۆره چه‌كێكیان له دژیان به‌كار هێناوه .
له مێژووی نوێشماندا ئه‌و هێرشه به‌ربه‌ریانه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان
هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان
به سه‌رماندا هێناویانه گه‌لێك زۆرن، به تایبه‌تی هێرشه نامرۆڤانه‌و
درِندانه‌و بێ ئابرِووه‌كانی رِژێمی به‌عسی عێراق و سه‌ددام حسین ی
دیكتاتۆر بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئاشتیخوازی كوردستان به گشتی و شاری هه‌ڵه‌بجه
به تایبه‌تی هه‌ر له گرتنه ده‌ستی جڵه‌وی فه‌رمانرِه‌ویانه‌وه تا
له‌ناوچونیان، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر مل نه‌دانی گه‌لی كوردستان به‌گشتی
و هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی بۆ مه‌رامه شه‌رِه‌نگێزه‌كان و سیاسه‌ته چه‌وت
و نامرۆڤانه‌كانی حیزبی به‌عس و حكومه‌ته‌كانی و رِه‌چاو نه‌كردنی مافه
سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤی كورد، كه وه‌ك درێژه‌دان به‌و هێرشه نارِه‌واو
نامه‌ردانه‌ی دوژمانی كورد پێشتر به ناهه‌ق كردویانه‌ته سه‌ری هه‌موو
جۆره یاسا‌و رِێساو فه‌رمایشته ئاسمانی و ئینسانیه‌كانیان پێشێل كرد‌و
له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا به چه‌كی كیمیایی و قه‌ده‌غه كراوی
نێو ده‌وڵه‌تی په‌لاماری خه‌ڵكی سڤیلی هه‌ڵه‌بجه‌یان دا‌و وه‌ك گورگی
برسی كه‌وتنه وێزه‌و گیانی منداڵی بێشكه‌و ژن و پیرو په‌ككه‌وته‌و
لاوی هه‌ڵه‌بجه‌و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گه‌وره‌ترین تاوانیان ئه‌نجامداو
زیاتر له (5000) پێنج هه‌زار كه‌سیان له دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری
شه‌هید كرد، وه (10000) ده هه‌زاریان لێ بریندار كردن و حه‌فتا هه‌زار
كه‌سیشیان لێ ئاواره‌ی ئێران كردن و خۆیان رِوورِه‌شی دونیا‌و قیامه‌ت
كرد.
گه‌وره‌ترین تاوان كه به‌عس ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌نجامیدا
تاوانی كیمیاباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال كردنی خه‌ڵكی گه‌رمیان
و بادینان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بوو، كه‌هاوتای ئه‌و تاوانانه
له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا نییه‌و مه‌سه‌له‌یه‌كن كه مرۆڤایه‌تی له
ئاستیاندا توشی سه‌رسامی و شۆك بوون بوو! .
به‌لاَم ئه‌فسوس ئێمه‌ی كورد وێرِای ئه‌و هه‌موو رِوناكبیرو نوسه‌رو
خامه رِه‌نگینانه‌ی كه هه‌مانه نه‌مانتوانیوه یاخود نه‌مانویستووه
ئه‌و كاره‌ساتانه‌مان وه‌ك خۆیان یاخود نزیكتر له خۆیان بیان نووسینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به زیندوویی له هزری خۆمان و نه‌وه‌كانی
دواییماندا بمێننه‌وه، هێنده‌ی قه‌باره‌ی گه‌وره‌یی خۆیان گرنگیان
پێبده‌ین، هه‌روه‌ها په‌ندو ئامۆژگاریش له‌و هه‌لاَنه‌مان وه‌رگرین كه
له میانه‌یاندا كردوومانه تاوه‌كو كاره‌ساته‌كانمان چه‌ندباره نه‌بنه‌وه!
.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بوا ئێران پاداشتی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی به
هێرش كردنه سه‌ر ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری نه‌دایه‌ته‌وه له
كاتێكدا كه باش ده‌یزانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری له مێژه‌وه
ناته‌باو دژن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته شه‌رِه‌نگێزو نارِه‌واكانی رِژێمی به‌عس،
وه ئه‌و رِژێمه هیچ سڵ ناكاته‌وه له كوشت و برِی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و
ده‌وروبه‌ری به هه‌ر چه‌كێك كه بۆی بلوێت به چه‌كی كیمیاییشه‌وه! .
مه‌سه‌له‌ی جینۆساید‌و كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه ( به بۆچونی من )
هێنده‌ی گه‌وره‌یی خۆی له‌لایه‌ن جیهانه‌وه به گشتی و ده‌سه‌لاَتی
كوردی خۆمانه‌وه به تایبه‌تی بایه‌خی ئه‌وتۆی پێنه‌درا، نمونه‌ش بۆ
ئه‌م رِاستیه زۆره، له‌وانه بچوك ته‌ماشاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانیه‌كانی،
نه‌نووسینه‌وه‌ی یاداشتی رِزگاربووانی له دووتوێی تۆمارێكداو، سستی
نواندن له به‌رامبه‌ر ده‌ستگیر كردن و به سزا گه‌یاندنی
تاوانبارانداو بگره رِێگه خۆشكردن بۆ هه‌ڵهاتنی تاوانباران و سۆزی
زۆر نواندن به‌رامبه‌ریان! ، وه ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی شاره‌كه وه‌ك
پێویست، گرنگی ئه‌وتۆ نه‌دان به چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی كیمیاباران،
دروست نه‌كردنی مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به قوربانیانی كیمیاباران،
باس نه‌كردنی مه‌سه‌له‌ی گرنگی هه‌ڵه‌بجه له ناو پرۆگرامی خوێندنداو
...هتد .
من ناڵێم هیچ باسی هه‌ڵه‌بجه نه‌كراوه یاخود هیچ خزمه‌ت نه‌كراوه،
له رِاستیدا كه‌م تا زۆر باسی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كراوه‌و
له میدیا‌و رِۆژنامه‌و ماڵپه‌رِه‌كانداو حكومه‌تی هه‌رێمیش تا ئاستێك
خزمه‌تی كردووه، به‌لاَم به به‌راورد له‌گه‌ڵ هێرۆشیما و قوربانیه‌كانی
و هۆڵۆكۆست و قوربانیه‌كانی شتێكی ئه‌وتۆی بۆ نه‌كراوه، ساڵ له دوای
ساڵ ئه‌و باسكردنه‌ش كاڵ ده‌بێته‌وه تا ئاستێك خه‌می ئه‌وه‌مان هه‌یه
هێدی هێدی له‌بیر بكرێت! ، هه‌ندێ جاریش باس كردنه‌كان وه‌ك خۆی نیه‌و
رِاستیه‌كان ده‌شێوێنرێن و له‌به‌ر خاترگرتنی ئه‌م و ئه‌و پێ به هه‌ندێ
رِاستیدا ده‌نرێت! .
من وه‌ك قوربانیه‌ك و بریندارێكی سه‌ختی كیمیاباران و خاوه‌نی (8) شه‌هیـدی
پله یه‌كی كیمیاباران ( باوك و دایك و یه‌ك براو پێنج خوشك ) له‌به‌ر
ئه‌مانه‌ی كه له پێشه‌وه باسم كردن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك له
كاتی كاره‌ساته‌كه‌دا له هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌بوون و ئێستا كاره‌ساته‌كه‌مان
بۆ ده‌گێرِنه‌وه به كه‌م و كورتی، یاخود له هه‌ڵه‌بجه‌دا بوون به‌لاَم
له‌به‌ر هه‌ندێك مه‌به‌ست وه‌ك خۆی نایگێرِنه‌وه، به پێویستم زانی
لانی كه‌م مشتێك له خه‌رواری یاده‌وه‌ریه‌كانی خۆم (له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی
پێش كیمیابارانه‌وه تاوه‌كو به‌رواری 16/3/2009) له دووتوێی ئه‌م په‌رتوكه‌دا
بخه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست .
هیوام وایه به‌م كاره‌م توانیبێتم كه‌مێك له به‌سه‌رهاتی هه‌ڵه‌بجه‌و
قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌م بۆ باس كردبن .
ویژدانم ئاسوده ده‌بێت ئه‌گه‌ر توانیبێتم سه‌رنجی خوێنه‌رو دڵسۆزانی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان و خه‌ڵكانی دیكه‌م زیاتر رِاكێشابێ بۆ لای مه‌سه‌له‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به ئومێدی هه‌نگاو هه‌ڵگرتن
بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنیان، هه‌روه‌ها ئومێده‌وارم ئه‌م نووسینه‌ی منیش
بچێته رِیزی ئه‌و هه‌ولاَنه‌ی كه دراون و ده‌درێن بۆ ناساندنی تاوانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به تاوانی جینۆساید .
وه به ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌مووان وه‌ك پێویست گه‌وره برِوانینه
قوربانیدانه‌كانمان، مه‌زن ته‌ماشای قوربانیان و كه‌سوكاره‌كانیان بكه‌ین،
په‌ند له كاره‌ساته‌كانمان وه‌رگرین و نه‌هێڵین و به‌هانه نه‌ده‌ین
به ده‌ست دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه تا جارێكی دیكه جینۆسایدی
میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌نه‌وه.
له‌م گێرِانه‌وه‌مدا باس كردنی هه‌ندێك دیارده‌ی ناشیرینی خۆمانه‌م له
میانه‌ی كیمیاباران و هه‌وڵی شه‌هید كردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا فه‌رامۆش
كردووه خۆمم لێ به‌دوور گرتووه، هه‌رچه‌نده رِاوێژم به ژماره‌یه‌ك
خه‌ڵكی رِۆشنبیر كرد بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆربه‌یان به پێویستیان
زانی باسی ئه‌و دیاردانه بكه‌م له‌م په‌رتوكه‌دا، به‌لاَم من به
حورمه‌تی خوێنی شه‌هیدانم به‌خشین .
له‌م رِووه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌و به‌رِێزانه‌و له خوێنه‌رانی
ئازیز‌و دڵگه‌رم و له هه‌موو ئه‌وانه‌ی به پێویست ده‌زانن باس كردنی
ئه‌و دیاردانه، چونكه ـ به بۆچوونی من ـ له باس كردنیاندا زه‌ره‌ری
نه‌ته‌وه‌یی زۆر ده‌كه‌ین و مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌كه‌دار
ده‌كه‌ین و، دوژمنانمان كه زۆرن و هه‌لپه‌رستان له‌و ده‌رگایه‌وه ده‌توانن
ناوزه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌كه‌دار بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه به باشم
نه‌زانی باسی بكه‌م وه‌گه‌رنا پێم خۆش بوو ئاماژه بۆ ئه‌و دیاردانه
بكه‌م تاوه‌كو هه‌مووان بزانن كه ئێمه جگه له به‌خت كردنی
ئازیزانمان غه‌دری دیكه‌ی خۆماڵیمان لێ كراوه له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی
نه‌فس نزمه‌وه! .
ئه‌م په‌رتوكه‌ی منیش به‌ده‌ر نییه له كه‌م و كورتی و له خوێنه‌رانی
ئازیز داواكارم كه له كه‌م و كورتیه‌كانی بمبه‌خشن و به تێبینیه‌كانیان
ئه‌م په‌رتوكه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن تاوه‌كو له داهاتودا سودیان لێ وه‌ربگرم،
چونكه هه‌موو مرۆڤێك هه‌رچه‌نده لێهاتووبێت هه‌ر ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه
.
وه گه‌شبینم به‌وه‌ی كه ئه‌م نووسینه‌ی من ده‌ستپێشخه‌ری و ده‌روازه‌یه‌ك
بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌و گێرِانه‌وه‌ی دروستی به‌سه‌رهاتی سه‌رجه‌م
قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له دووتوێی تۆمارێك و یاداشتنامه‌یه‌كی
گه‌وره‌دا .
بێجگه له باسكردنی یاده‌وه‌ریه‌كانیشم كۆمه‌ڵێك رِاستی دیكه‌م ئاماژه
پێداوه، وه ویستومه قه‌درزانی خۆم و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان ده‌ربرِم
بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تی و به‌رپرس و لایه‌نانه‌ی كه به‌هانای قوربانیانی
كیمیابارانه‌وه چوون به تایبه‌تی بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
ئه‌گه‌ر دره‌نگ وه‌ختیش بوو بێت یاخود هێنده‌ش نه‌بوو بێت .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌م كردووه به هه‌ندێك له‌و هه‌ولاَنه‌ی خۆم و(كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه)كه له‌م سالاَنه‌ی دواییه‌دا
داومانه مه‌به‌ستی خزمه‌ت كردن به هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانیانی كیمیاباران
.
به‌نیازیشم له داهاتودا( ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ته‌مه‌نی زیاترم پێبدات
و ویستی له‌سه‌ر بێت ) ئه‌م په‌رتوكه‌م وه‌رگێرِم بۆ زمانی عه‌ره‌بی
تاوه‌كو خوێنه‌ری عه‌ره‌بیش (زیاتر) له گه‌وره‌یی و رِاستێتی تاوانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و بێ به‌زه‌یی و درِنده‌یی حیزبی به‌عس و سه‌ركرده‌كانی
به‌رامبه‌ر به میلله‌تی كورد به‌گشتی و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری
به تایبه‌تی به‌ئاگا بهێنمه‌وه .
|