|
زستان له خۆئاماده‌كردندابوو بۆ ماڵئاوایی لێكردنمان، ساڵ
ساڵی1988بوو، مانگ مانگی ئازاربوو، ده‌شت و ده‌رو كێوه‌كان به‌نیازی
پۆشینی به‌رگی سه‌وز بوون، جوتیاره‌كان له‌خۆسازداندا بوون بۆ وه‌رزی
نوێی رِه‌نج وكار، خه‌ڵكی به‌تاسه‌وه چاوه‌رِێی هاتنی به‌هاریان ده‌كرد،
به‌نیاز بوون پۆل پۆل بچنه خزمه‌ت جوانیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و له‌دامێنی
چیاكانی و له‌كه‌نار ئاو‌و كانیاوه‌كانیدا به‌دڵگیری سروشت مه‌ست ببن .
منیش ئه‌وكات تازه به تازه پێم نابووه قۆناغی لاوێتیه‌وه، ته‌مه‌نم
چوارده ساڵ و چه‌ند مانگێك ده‌بوو، له‌پۆلى سێیه‌می ناوه‌ندیدا بووم،
هێنده‌ی مووه‌كانی سه‌رم حه‌زو ئاوات له‌ناخمدا هه‌بوو، به‌هیوا بووم
ئه‌م به‌هاره جیاواز له‌به‌هاره‌كانی رِابوردو به‌خۆشی كاته‌كانم به‌سه‌ر
به‌رم .
خێزانه‌كه‌م پێك هاتبوو له(9) كه‌س، به(به‌هره) ی ته‌مه‌ن نزیكه‌ی
یه‌ك ساڵ و نیوی كچی (گولاَڵه) ی خوشكمه‌وه ده‌بووین به (10) كه‌س
بێجگه له(كاك جه‌لال و داده‌به‌دیعه‌و داده‌رِابیعه‌و داده‌هه‌لاَڵه)ی
براو خوشكم .
ئه‌م سێ خوشك وبرایه‌م ئه‌وكات له‌ماڵ نه‌بوون چونكه خوشكه‌كانم شویان
كرد بوو وه كاك جلالیش ژنی هێنابوو، وه ماڵیان جیابوو .
وه ته‌مه‌نه‌كانیشیان به‌م شێوه‌یه بوو:
1 ـ حاجی عه‌بدولقادر وه‌یس موحه‌ممه‌د(باوكم) 65ساڵ .
2 ـ جه‌یران عه‌بدولرِه‌حمان موحه‌ممه‌د (دایكم) 45 ساڵ .
3 ـ جه‌میل عه‌بدولقادر (برام) 19ساڵ .
4 ـ گولاَڵه عه‌بدولقادر (خوشكم) 17ساڵ .
5 ـ رِۆشنا عه‌بدولقادر ( خوشكم ) 13ساڵ .
6 ـ شنۆ عه‌بدولقادر (خوشكم) 10ساڵ .
7 ـ شه‌هێن عه‌بدولقادر (خوشكم) 6ساڵ .
8 ـ شلێرعه‌بدولقادر (خوشكم ) 3ساڵ .
باوكم پێش ئه‌وه‌ی له‌گونده‌كه‌مان (گوندی زه‌مه‌قی خواروو)
رِابگوێزرێین خه‌ریكی جوتیاری بوو، به‌لاَم كه رِاگوێزراین بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه
له‌لایه‌ن رِژێمی به‌عسه‌وه له ساڵی1987دا بێ كار مابووه‌وه،
دایكیشم ژنی ماڵه‌وه بوو، ( جمیل ) كاسب بوو وه ژنی هێنابوو كورِێكی
( 9 ) مانگانه‌ی هه‌بوو، وه به سه‌ردان هاتبوووه‌وه بۆ ماڵی باوكم،
خێزان و كورِه‌كه‌شی چووبوونه‌وه بۆ ماڵی خه‌زوری، (گولاَڵه) شوی
كردبوو به‌لاَم ئه‌ویش به‌سه‌ردان هاتبوووه‌وه بۆ ماڵی باوكم، (رِۆشنا)ش
كچی ماڵه‌وه بوو، وه ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتبوو، (شنۆ) قوتابی
پۆلى پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بوو، (شه‌هێن ) و ( شلێر) یش منداڵ بوون .
جه‌نگی عێراق ـ ئێران هێشتا به كۆتایی نه‌گه‌شتبوو، هه‌ردوولا بۆ ده‌رفـه‌ت
ده‌گه‌رِان بۆ زه‌برلێدان و له‌ناوبردنی یه‌كتری .
ئێران چه‌ند مانگێك بوو خه‌ریكی خۆسازدان بوو بۆ هێرش كردنه سه‌ر
ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زوور، بۆ هێنانه‌دی ئه‌م مه‌رامه
له هه‌وڵی دروست كردنی پردی په‌رِینه‌وه‌دا بوو له‌سه‌ر رِوباری
سیروان و له‌سنوری گوندی سازانه‌وه له باكوری رِۆژئاوای هه‌ڵه‌بجه‌وه
.
هـه‌روه‌ها خــه‌ریكی هێنانه خواره‌وه‌ی رِێگا بوو به (كێوی هه‌وراماندا
له‌رِووی مه‌ڵه‌خورده‌وه) له باشوری خۆرهه‌لاَتی هه‌ڵه‌بجه‌وه،
رِژێمی عێراقیش جار به‌جار تۆپ بارانی ئه‌و رِێگاو ناوچه‌و گوندانه‌ی
ده‌كرد .
وه‌ك ده‌مبیست به‌رده‌وام عێراق و ئێران هێزیان له سنوره‌كان مۆڵ ده‌دا
بۆ رِوبه‌رِوبوونه‌وه‌و له مانگی ئازاری 1988دا ئێران هه‌وڵه‌كانی
چرِتر كرده‌وه بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه‌كه، پێشمه‌رگه‌ش به‌شداری
كرد به‌نیازی ئازاد كردنی خه‌ڵكه‌كه له‌ژێر چنگی به‌عسیه‌كان، هه‌روه‌ها
هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی بالاَی شۆرشی ئیسلامی عێراقیش به‌شداریان كرد له
ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ناوچه‌كه‌دا .
هه‌ركه جه‌نگیشیان به‌رپاكرد هێزه‌كانی عێراق به‌سه‌ربازو جاشه‌كانه‌وه
هه‌ر به‌زوویی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ تێك‌شكان و هه‌ڵهاتن و به
شپرزه‌ییه‌كی زۆره‌وه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی جه‌نگدا رِاونران، وه
پاشه‌كشه‌یان پێكرا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری، به‌م شێوه‌یه‌ش شـــه‌رِه‌كــه‌یان
نزیك هه‌ڵه‌بجه كرده‌وه‌و ته‌نگیان به خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری
هه‌ڵچنی .
وێنه‌ی ئه‌ندامانی
خێزانه‌كه‌ی كامیل (پێش شه‌هید بوونیان ).



كامیل چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك
پێش كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
له
(13ی ئازاری 1988) ه‌وه له هه‌موو لایه‌كی چیاكانی چوارده‌وری هه‌ڵه‌بجه‌وه
گرِباران بوو، سوپای عێراق له‌ناو ماڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌و له‌خوار
شاره‌وه‌و له‌لای ماڵه(جیش الشعبی) یه‌كانه‌وه تۆپ بارانی هێزه‌كانـی
ئێرانی ده‌كرد، سوپای ئێرانیش به‌رده‌وام تۆپ بارانی ناوچه‌كه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی
ده‌كرد، شه‌ویش بۆردومان هه‌ربه‌رده‌وام بوو، رِءَژی (14ی ئازار ) هه‌موو
خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیان له كاره‌كانیان هه‌ڵگرت و، قوتابخانه‌و
خوێندنگه‌و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان له‌كار كه‌وتن و چۆڵ كران، هه‌مووان
له‌ترسی تۆپ بارانی ئێران خزانه نێو ژێرزه‌مینه‌كانه‌وه، ئه‌و ژێرزه‌مینانه‌ی
كه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌مێژه‌وه‌و هه‌ر له‌ده‌ستپێكردنی شـه‌رِی
عێراق ـ ئێرانه‌وه دروستیان كردبوون بۆ خۆ پاراستن له مه‌ترسی
بۆردومانه‌كان .
منیش له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌ماندا په‌نامان برد بۆ ژێرزه‌مینه‌كه‌ی ماڵی (كاك
فه‌ره‌جی علی مراد)ی دراوسێمان، پاش چه‌ندین كاتژمێر مانه‌وه له‌و
ژێرزه‌مینه‌دا بێزار بووم و، حه‌زم ده‌كرد بێمه ده‌ره‌وه، كه‌هاتمه
ده‌ره‌وه (به‌ختیار حمه‌امین محمود) ی دراوسێمانم بینی له‌به‌رده‌ركی
ماڵه‌كه‌دا دانیشتبوو، منیش له‌گه‌ڵیدا دانیشتم، به‌لاَم تۆپ باران هه‌ر
به‌رده‌وام بوو، تۆپبارانه‌كه رِووی له زیاد بوون كرد‌و چه‌ند گوله
تۆپێك به‌ر كۆلاَنی پشته‌وه‌و پێشه‌وه‌مان كه‌وت، ترس دایگرتم و داوام
له به‌ختیار كرد‌و گوتم: ( بابچینه ژوره‌وه ئه‌مجاره به‌ر كۆلاَنی
خۆمان ده‌كه‌وێت و پارچه‌یه‌كمان به‌رده‌كه‌وێت! ) ، به‌لاَم وه‌ك ئه‌وه‌ی
چاوه‌رِێی مه‌رگ بكات به‌ژێر لێوه‌وه به‌منی گوت: ( تۆ برِۆره ژوره‌وه
منیش كه‌مێكی كه دێم، هێشتا نه‌گه‌شتبومه كۆتا پله‌ی ژێر زه‌مینه‌كه‌وه
زرمه‌یه‌كی گه‌وره‌هات و ئه‌وانه‌ی له‌ژێرزه‌مینه‌كه‌دا بوون كه‌ژماره‌یان
نزیكه‌ی(50كه‌س) ده‌بوو به‌منیان گوت: (كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌یه؟!)، گوتم:
(به‌ختیار له‌ده‌ره‌وه‌یه!)، كه چونـه ده‌ره‌وه بینیان گوله تۆپێك
له نزیك ده‌رگاكه كه‌وتووه‌و به‌ختیاری شه‌هید كردووه!، پێیان گوتم
كه به‌ختیار خه‌ڵتانی خوێن بوو بوو، وه هه‌ردوو قاچیشی قرتابوو! .
ئه‌و رِۆژه‌مان له ژێرزه‌میندا به‌سه‌ر برد كه‌شه‌و داهات گه‌رِاینه‌وه
بۆ ماڵی خۆمان، هه‌رچه‌نده تۆپ باران به شه‌ویشدا هه‌ر هه‌بوو هه‌رچۆنێك
بێت ئه‌و شه‌وه دانمان به‌خۆماندا گرت تاوه‌كو رِۆژ بوویه‌وه، هه‌مان
شه‌و جموجوڵێكی سه‌ربازی هێجگار زۆر له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌بوو، ده‌نگو هه‌رای
تانكه‌كان و هاتوچۆی به‌رده‌وامیان وه‌رِه‌سیان كردین ( گه‌وره‌كان ده‌یانگوتدیاره
هێزه‌كانی عێراق هه‌ڵدێن و پاشه‌كشه ده‌كه‌ن)، كه پێمان نایه رِۆژی
(15ی ئازار) ه‌وه هه‌ر له به‌ره‌به‌یانه‌وه تۆپ باران زۆری بۆ
هێناین ناچار باوكم (به‌رِه‌حمه‌ت بێت) برِیاریدا په‌نا بۆ (گوندی عه‌نه‌ب)
به‌رین (كه‌ده‌كه‌وێته رِۆژهه‌لاَتی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه‌و ته‌نها دوو
سێ كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره)، هه‌ڵهاتین بۆ ئه‌و گونده‌و له‌وێشه‌وه
رِۆشتین بۆ گوندی بیاوێڵه (كه‌چه‌ند سه‌د مه‌ترێك دوره له گوندی عه‌نه‌به‌وه
به رِووی شاره‌زووردا)، له تراكتۆره‌كه‌مان دابه‌زین و خۆمان گه‌یانده
ئه‌و زاخانه‌ی كه له ده‌وری گونده‌كه‌و له‌قه‌دپاڵی كێوو به‌رزاییه‌كان
هه‌بوون و سه‌ره‌تا رِۆشتینه ئه‌و زاخانه‌ی كه رِوویان له رِۆژهه‌لاَت
بوو، چونكه به‌و شێوه پشتمان ده‌كرده بۆردومانه‌كه، هێنده‌ی پێ نه‌چوو
له (درِۆڵه)وه‌و له‌باكوری رِۆژئاوای هه‌ڵه‌بجه‌وه دراینه‌به‌ر
رِاجیمه‌و به‌م شیوه‌ش له هه‌ردوولاوه بۆردومان ده‌كراین! .
زۆر دانمان به‌خۆماندا گرت و به ته‌مای خۆمان نه‌بوین تا بۆردومانه‌كه
رِاوه‌ستا، ئه‌وجا به‌هه‌لمان زانی بگه‌رِێینه‌وه بۆ گوندی عه‌نه‌ب و
گوتمان له‌وێشه‌وه ده‌چینه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه، گه‌رِاینه‌وه‌و هه‌ر كه
گه‌شتینه گونده‌كه‌و ناو باخه‌كانی ده‌یان سه‌ربازی عێراقی له به‌رزاییه‌كانی
عه‌نه‌به‌وه هه‌ڵهاتن و به‌رِاكردن خۆیان گه‌یانده ناو باخه‌كانی
گونده‌كه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان زانی چوارده‌ورمان به ئاگر ته‌نراو
رِاجیمه باران كراینه‌وه، هه‌ر یه‌كه‌و به‌لایه‌كدا هه‌ڵهاتین، من
خۆم گه‌یانده ماڵه‌كانی عه‌نه‌ب و خۆم كرد به ماڵێكدا كه بۆردومانه‌كه
نه‌یده‌گرته‌وه! ، رِۆشتمه ژووره‌وه‌و رِۆشتمه ژووری پشت هه‌یوانه‌كه،
بینیم كونێكی گه‌وره كراوه‌ته دیواری ژووره‌كه، ده‌ست به‌جێ زانیم
كه زاخه‌یه( زاخه: بریتیه له چاڵیك یاخود كونێك كه له قه‌دپاڵی
به‌رزایی و كێوه‌كان هه‌ڵده‌كه‌نرێت و هه‌ڵده‌كۆڵرێت بۆ خۆپاراستن له
مه‌ترسی بۆردومان)، به‌لاَم ده‌رگای زاخـه‌كه گیرابوو، كردمه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی بچمه ناوی، كه كردمه‌وه ته‌ماشام كرد چه‌ند كه‌سێكی لێیه‌و
تفه‌نگ وجیهازی لاسلكیان پێیه! ، زۆر سه‌رسام بوون و حه‌په‌سان له‌من
به‌لاَم هیچیان نه‌وت ، له رِاستیدا منیش زۆر ترسام و هه‌ڵهاتم (دواتر
له دڵی خۆمدا گوتم ئه‌و پیاوانه‌ی زاخه‌كه پێده‌چێت رِه‌سه‌دی
بۆردومانه‌كه بوون، یاخود پێشمه‌رگه‌ی دیموكراتی ئێران بووبن و له‌وێدا
خۆیان حه‌شاردابێت!) .
ماوه‌یه‌ك رِامام و حه‌په‌سام پاشان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێكرا به ناچاری
ئه‌و شوێنه‌م به‌جێهێشت و گه‌رِام به‌دوای په‌نایه‌كی دیكه‌دا به‌لاَم
ده‌ستم نه‌كه‌وت و به ناچاری پاڵم دایه‌وه به دیواری ماڵێكه‌وه .
هێنده‌ی نه‌برد بۆردومانه‌كه رِاوه‌ستاو، پاش ماوه‌یه‌ك گه‌رِان به‌دوای
یه‌كدا یه‌كتریمان دۆزیه‌وه‌و، دواتر گه‌رِاینه‌وه بۆ قوتابخانه‌كه‌ی
گوندی عه‌نه‌ب، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بینایه‌كی دوو نهۆمی سه‌قف كۆنكرێت بوو،
وه له چاو خانووه گڵه‌كانی گونده‌كه‌دا زۆر باشتر بوو بۆ خۆپاراستن
له بۆردومانه‌كان .
شه‌رِ په‌ره‌ی سه‌ندو سوپای عێراق پاش نزیكه‌ی(48) كاتژمێر به‌ره‌نگاربوونه‌وه
له ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌وه تێكشان وكه‌وتنه پاشه‌كشه كردنی ته‌واو
جێهێشتنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و دانپێدانان به دۆرِاندنی شه‌رِه‌كه، رِژێم
به كۆپته‌ره‌كانی سه‌ربازی دیكه‌ی ده‌هێنایه به‌رزایه‌كانی سه‌رو
گوندی عه‌نه‌ب و فرِێی ده‌دانه خواره‌وه، به‌لاَم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
ده‌كه‌وتنه زه‌وی رِوو به رِووی دۆزه‌خێك ده‌بوونه‌وه‌و خێرا هه‌ڵده‌هاتن
.
پاش نیوه‌رِۆی (15ی ئازار) پاشماوه‌ی به‌جێهێڵراوی هێزه‌كانی عێراق به
ته‌واوی توانای به‌رگریان نه‌ما، بۆیه هه‌ستمان كرد كه به‌دوای رِێگه‌یه‌كدا
ده‌گه‌رِێن لێیه‌وه هه‌ڵبێن، وه هه‌ردوو رِێگای ده‌رچونی خوار هه‌ڵه‌بجه‌یان
لێگیرابوو كه بریتی بوون له رِێگه‌ی زه‌ڵم و ده‌ریاچه‌ی سیروان،
رِویان له رِێگای عه‌نه‌ب كرد تاوه‌كو له‌وێوه هه‌ڵبێن .
كاروانی ( تانك و زریپۆش و ئیڤاو واز )ه‌كانیان له هه‌ڵه‌بجه‌وه كه‌وتنه
رِێگا به‌ره‌و گوندی عه‌نه‌ب، ئێرانیه‌كانیش به‌چرِی راجیمه‌بارانی
كاروانه‌كه‌یان ده‌كرد، كاروانه‌كه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری لێكه‌وت، ئه‌وانه‌یان
كوژرا كوژراو ئه‌وانه‌شیان له گه‌روی مه‌رگ ده‌رباز بوون په‌نایان بۆ
قوتابخانه‌كه‌ی عه‌نه‌ب هێنا كه ئێمه‌و چه‌ندین خێزانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
ده‌ربه‌ده‌رو هه‌ڵهاتوی لێ بوو، له ناویاندا چه‌ندین ئه‌فسه‌ری پله‌داری
تێدا بوو، وه‌ك عه‌قیدو موقه‌دده‌م و رِائیدو نه‌قیب...هتد، جا هه‌ر كه
گه‌شتنه قوتابخانه‌كه ده‌ست به‌جێ بۆردومانی قوتابخانه‌كه كرا،
دۆخێكی پرِمه‌ترسی رِووی لێكردین، هاتووهاوار له هه‌موولایــه‌كه‌وه
به‌رز بوویه‌وه، راجیمه‌یه‌ك به‌ر قوتابخانه‌كه كه‌وت و شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌كان
وورد بوون و دابارین به‌سه‌رماندا، كورِێكی هاوته‌مه‌نم له ته‌نیشتدا
بوو رِوخساری خوێناوی بوو ده‌گریاو ده‌یگوت: (ئه‌ی هاوار برینداربووم!)،
كه وورد بووینه‌وه لێی بۆمان ده‌ركه‌وت كه پارچه‌ی شوشه‌ی به‌ركه‌وتووه‌و
پارچه‌ی رِاجیمه‌ی به‌رنه‌كه‌وتووه، رِوخساریمان خاوێن كرده‌وه‌و، پاش
ماوه‌یه‌ك بۆردومانه‌كه رِاگیراو، بارودۆخه‌كه هێور بوویه‌وه، كه‌مێك
هه‌ستمان به ئارامی كرد، له‌ناكاو هه‌ستمان به شپرزتربوونی سه‌ربازه‌كان
و به‌تایبه‌تی ئه‌فسه‌ره‌كان كرد، ده‌ستیان كرد به چونه‌ده‌ره‌وه له
قوتابخانه‌كه، هه‌ر كه چوونه ده‌ره‌وه گوێمان لێ بوو هاواریان لێ
كردن: ( چه‌كه‌كانتان دانێن و ده‌ستان به‌رزكه‌نه‌وه‌و نه‌جوڵێن!) .
كه گوێمان له‌م ده‌نگه‌بوو هه‌ندێكمان چووینه ده‌ره‌وه تا بزانین چی
رِویداوه! ، بینیمان ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌و چه‌ند پاسدارێك سه‌نگه‌ری
لێ‌گرتوون و ئه‌وانیش به‌ناچاری خۆیان ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، پێشمه‌رگه‌كان
نه‌یان كوشتن و ئێرانیه‌كانیش دانیانه به‌روو بردنیان .
دواتر بارودۆخه‌كه هێورتر بوویه‌وه، به‌باشمان زانی بچینه‌وه ناو
ماڵه‌كانی عه‌نه‌ب، چوینه ماڵ (حاجی عه‌بدولكه‌ریم عه‌نه‌بی) به رِه‌حمه‌ت
بێت، ناوبراو ناسراومان بوو خێزانه‌كه‌ی پوری ئامۆزاكانم بوو، وه شه‌و
له‌ماڵیان ماینه‌وه .
شه‌و به به‌رده‌وامی بۆردوومان هه‌بوو، به‌لاَم زۆر نزیكی ئێمه نه‌بوو،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ده‌ترساین، كه شه‌و دره‌نگی كرد هه‌رچۆنێك بوو
خه‌وتین .
نزیكی رِۆژ بوونه‌وه بوو به‌ده‌نگ و هاواری ( الله اكبر الله اكبر )
به‌خه‌به‌ر هاتین!، گه‌وره‌كان گوتیان وه‌لاَ ئه‌وه ده‌نگی ئێرانیه‌كانه‌و،
دیاره ناوچه‌كه هه‌مووی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه! ، كه به ته‌واوی
رِۆژ بوویه‌وه به چاوی خۆمان پێشمه‌رگه‌و چه‌ند پاسدارێكمان له ناو
گونده‌كه‌و ده‌وروبه‌ریدا ده‌بینی و ئاسایی ده‌جولاَنه‌وه، ئاگام
لێ‌بوو ژنه‌كانی گونده‌كه زۆر خه‌مبار بوون، پرسیارم كرد ئه‌وه چی
بووه؟!، گوتیان:{له بۆردومانه‌كه‌ی دوێنێدا (پوره‌قه‌دحه) شه‌هید
بووه!}.
رِۆژ (16ی ئازاری 1988) بوو، كاتژمێر (8) ی به‌یانی بوو باوكم كۆی
كردینه‌وه‌و برِیاریدا بگه‌رِێینه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و، گوتی: (بۆردومان
نه‌ماوه‌و هه‌موو شتێك یه‌كلابووه‌ته‌وه له هه‌ڵه‌بجه‌دا، له‌به‌رئه‌وه
ده‌چینه‌وه بۆ ماڵی خۆمان)، ئێمه‌ش هه‌مان بۆچوونی باوكمان هه‌بوو له‌به‌ر
ئه‌وه برِیارماندا بگه‌رِێینه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه .
(جمیل)ی برام تراكتۆره‌كه‌مانی هێناو كه‌وتینه رِێگا بۆ گه‌رِانه‌وه،
به‌سواری تراكتۆره‌كه‌و به‌ناو باخه‌كانی عه‌نه‌بدا ده‌گه‌رِاینه‌وه
چاوم به‌وردی ده‌گێرِا به‌و ناوه‌یه‌داو ئه‌مویست بزانم بۆردومانه‌كه‌ی
دوێنێی ئه‌م شوێنه چی لێكه‌وتۆته‌وه، چه‌ندین دیمه‌نی زۆر ترسناكم
بینی و یه‌كێك له‌وانه دیمه‌نی كوژرانی چه‌ندین سه‌ربازی عێراقی بوو
كه له ده‌وروبه‌ری رِێگاكه‌دا كوژرا بوون و كه‌وتبوون، به شێوه‌یه‌كی
گه‌لێك ترسناك، یه‌كێكیان پارچه‌ی رِاجیمه له پشتی دابوو، پارچه‌ی ئه‌ندامی
له دووری دوو مه‌تر له خۆیه‌وه كه‌وتبوون! ، به ئه‌سپایی به جمیل
ی برام گوت: ( ئه‌و ته‌رمانه ئه‌بینی؟!) ، ئه‌ویش گوتی: ( بێ ده‌نگ به
با ئافره‌ته‌كان نه‌زانن ئه‌وان به‌رگه‌ی ئه‌م دیمه‌نانه ناگرن! ) .
گه‌رِاینه‌وه هێنده‌ی نه‌خایاند گه‌شتینه‌وه هه‌ڵه‌بجه، دیتمان شار
بێ ده‌نگه‌و هه‌موو شتێك كۆتایی پێ هاتووه‌و هیچ جۆره به‌رگریه‌كی
تێدا نه‌ماوه .
چوینه‌وه بۆ ماڵی خۆمان و كه‌مێك حه‌ساینه‌وه، به‌لاَم وه‌ك هه‌موو
خه‌ڵكی شار له لایه‌كه‌وه زۆر دڵخۆش بووین به رِزگاربوونمان له ژێر
چنگی به‌عس، وه له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زۆر ده‌ترساین له ده‌ست وه‌شاندنی
وه‌حشیانه‌ی رِژێمی به‌عس له دانیشتوانی هه‌ژاری ئه‌م شاره، به‌تایبه‌تی
كه‌پێشتر بۆ هه‌لێك ده‌گه‌رِا بۆ قه‌لاچۆكردنمان .
هه‌موومان له‌ترس و دڵه‌رِاوكێدا بووین، نه‌متوانی له ماڵه‌وه دانیشم
هاتمه ده‌ره‌وه بۆ كۆلاَن، هێنده‌ی نه‌برد باوكم هاته‌ده‌ره‌وه‌و ده‌ستی
به سه‌رمدا هێناو پێی گوتم: (كورِم دوور مه‌كه‌وه‌ره‌وه‌و ئاگات له
خۆت بێت چونكه بارودۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزه!)، منیش گوێرِایه‌ڵیم كردوو
له به‌رده‌ركی ماڵ خۆمان مامه‌وه، هه‌ندێك له دراوسێكانیشمان له
كۆلاَن بوون، له سه‌ری كۆلاَنه‌كه‌مانه‌وه دوو سه‌ربازی ئێرانی هاتن،
كه گه‌شتنه نزیكمان لای هه‌ندێك دراوسێمان كه له كۆلاَنه‌كه‌دا
بوون لایانداو منیش خۆم پێرِانه‌گیراو چوم بۆ لایان، بینیم ئامۆژگاریان
ده‌كه‌ن له چۆنیه‌تی خۆپاراستن له چه‌كی كیمیایی! ، وه‌ده‌یان گوت: (
له‌فاف بێنن وخه‌ڵوزی تێكه‌ن و ئاماده‌ی بكه‌ن هه‌ركه عێراق كیمیایی
به‌كارهێنا بیگرن به‌ده‌م و لوتتانه‌وه سودی لێ ده‌بینن) ، وه گوتیان:
(وریا بن و خۆتان ئاماده بكه‌ن بۆ هه‌موو جۆره ئه‌گه‌رێك، چونكه
گومانی تێدا نیه كه سه‌ددام به‌چه‌كی كیمیایی ده‌دات له‌م شاره! )،
وه ده‌شیانگوت: ( ئێمه هه‌ر شوێنێكمان كۆنترۆڵ كردبێت سوپای عێراق به‌چه‌كی
كیمیایی لێیداوه! )، پاشان رِۆشتن .
ئێمه‌ش هه‌ندێكمان به‌گوێمان كردن و هه‌ندێكیشمان به‌گوێیانمان نه‌كرد،
ئه‌وانه‌ی به گوێیانمان نه‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه باوه‌رِمان
وابوو بێت سه‌ددام هێنده درِنده نیه‌و سود له‌چه‌كی كیمیایی
وه‌رناگرێت، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (به قسه‌ی خه‌ڵكی سه‌دان)
سه‌ربازی عێراقی ده‌ستگیركرابوون و هێشتا به ده‌ست ئَێرانیه‌كانه‌وه
بوون له‌ده‌وروبه‌ری شاردا، گوتمان له پێناو نه‌كوژرانی ئه‌و
سه‌ربازانه‌یدا چه‌كی كیمیایی به‌كار ناهێنێت، به‌لاَم له هه‌مان
كاتدا باوه‌رِمان وابوو كه له‌رِێگای بۆردومانی فرِۆكه‌كانی وموشه‌ك
باران وتۆپبارانه‌وه هه‌وڵی قه‌لاچۆكردنی چی له‌م شاره‌دا هه‌یه
ده‌یدات .
كات نزیكی نیوه‌رِۆ بووبووه‌وه، له كۆَلاَنه‌كه‌ماندا بووم، نزیكی
كاتی نان خواردنی نیوه‌رِۆ بوو، ماڵه‌وه بانگیان لێكردم گوتیان:
(خواردن ئاماده‌یه وه‌ره نانه‌كه‌ت بخۆ)، منیش له رِاستیدا هێنده
ده‌ترسام له‌داهاتوو خواردنم پێنه‌ده‌خوراو گوتم: (نان ناخۆم وبرسیم
نیه!) .
|