|
زۆرنه‌بوو دایان به‌زاندبووین (مامۆستا حه‌سه‌نی ئامۆزام) خۆی گه‌یاند
پێمان و دوای هه‌واڵپرسین و گریان و به‌خێرهێنانه‌وه‌مان داوای لێكردم
كه تاوه‌كو بوار هه‌یه له‌وێدا ده‌رمكات و له‌گه‌ڵیدا ده‌ربچم و ئه‌و
شوێنه به‌جێ بهێڵم، ده‌یگوت: ( براكه‌م ماڵی مامیش هه‌روه‌كو ماڵی
باوك وایه، ئامۆزا‌و براش هـه‌ر وه‌ك یه‌ك وان و ئێمه چوار براین و
به‌تۆوه‌ش ده‌بین به پێنج! .)، وه چه‌ندین قسه‌ی ووره
به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ كردم و له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵهاتم و به‌گوێیم كرد،
هه‌لاَڵه‌ی خوشكم و ماڵ خه‌زورانی و باینجانم به‌جێ هێشت و خواحافیزیم
لێ كردن .
كه گه‌شتینه‌وه سلێمانی، له‌وێشه‌وه هاتین بۆ ئۆردوگای زۆره‌ملێی
(نه‌سر)، ماڵی مامم كه‌پێش كیمیابارانه‌كه بۆ سیدێادق هه‌ڵهاتبوون
دواتر له‌و ئۆردوگایه‌دا نیشته‌جێ كرابوون به شێوه‌یه‌كی كاتی .
گه‌شتینه‌وه ماڵی مامم و دوای به‌خێرهێنانه‌وه‌و گریانێكی زۆر له‌وێدا
گیرسامه‌وه‌و نیشته‌جێ بووم .
دواتر هه‌واڵم زانی كه‌پاش هه‌ڵهاتنی من به چه‌ند رِۆژێك له باینجان
حكومه‌تی سه‌ددام خه‌ڵكه‌كه‌ی گواستبووه‌وه بۆ ئۆردوگای زۆره‌ملێی(
گرده‌چاڵ )له پارێزگای هه‌ولێر .
له گرده‌چاڵدا سوپا چوارده‌وریانی ته‌نیبوو، وه هیچ كه‌سێك
نه‌یده‌توانی بێته ده‌ره‌وه له‌وێ یان بچێته ناویانه‌وه بێ
ئاگاداری و رِه‌زامه‌ندی حكومه‌ت! .
حكومه‌تی به‌عس له‌و شوێنه زۆره ملێیه‌دا هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی بۆ
دابین نه‌كردبوون و ناچار به گڵ ونایلۆن (به‌ناو!)خــانوویان دروست
كـردبوو وه تیایدا ده‌ژیان! ، بگره له‌وه‌ش خراپتر حكومه‌ت به
برِیارێك هه‌موو پیاوه‌كانی برد بۆ سه‌ربازی و تروسكاییه‌ك هیوای ژیانی
بۆ نه‌هێشتنه‌وه! .
ئۆردوگای نه‌سر هه‌تا بڵێی ناخۆشبوو، پایزو زستانی ئه‌و ساڵه‌ش زۆر
سارد بوو، له به‌دبه‌ختی خه‌ڵكی بێ لانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا چه‌ندین جار
به‌فر باری! .
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی پاڵی پێوه‌نام بۆ گه‌رِانه‌وه‌م له ئێران
درێژه‌پێدانی خوێندنم بوو، وه جێ به‌جێ كردنی وه‌سیه‌تێكی دێرینی
باوكم بوو كه هه‌رده‌م پێی ده‌گوتم:(كورِم ده‌ست له هه‌موو شتێك
هه‌ڵگره بۆ خوێندنه‌كه‌ت و ده‌ست له خوێندن هه‌ڵنه‌گریت) به‌لاَم
به‌داخه‌وه ئه‌و مافه‌شمان له‌لایه‌ن سه‌ددامه‌وه لێ زه‌وت كرابوو،
له برِیارێكی نامرۆڤانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقدا
هاتبووكه(ساڵانی خوێندنی: 1987ـ 1988، 1988ـ 1989) هیچ خوێندكارێكی
هه‌ڵه‌بجه‌یی له هیچ خوێندنگه‌یه‌كی عێراقیدا بێجگه له هه‌ولێر
نابێت وه‌ربگیرێت! .
ئه‌و برِیاره‌ی سه‌ددام وه‌كو هه‌موو برِیاره نامرۆڤانه‌كانی دیكه‌ی
بێ پرس و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق ده‌ری ده‌كردن زۆر غه‌مباری كردم،
به‌هۆی سه‌رۆكێكی هه‌رزه‌و شه‌رِانی وه‌ك سه‌ددامه‌وه به‌نارِه‌وا دوو
ساڵی خوێندنم له‌كیس چوو، له كاتێكدا كه له ته‌مه‌نی خوێندكاریمدا
هیچ ساڵێك نه‌كه‌وتبووم، بگره قۆناغی سه‌ره‌تاییم هه‌میشه به
یه‌كه‌می برِیبوو، وه له قۆناغی ناوه‌ندیشدا له زۆربه‌ی وانه‌كان
به‌خشرابووم هه‌رچه‌نده كورِه جوتیارێكی رِه‌نجده‌ر بووم، رِۆژانه
له گوندی زه‌مه‌قی خوارووه‌وه ده‌هاتم بۆ هه‌ڵه‌بجه بۆ خوێندن
تاوه‌كو رِاگواستنی گونده‌كه‌مان له پاش رِاپه‌رِینی خه‌ڵكی قاره‌مانی
ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور دژی رِژێمی دیكتاتۆری سه‌ددام له ساڵی
1987دا، كه له‌و ساڵه‌دا گونده‌كه‌مانیان وێران كرد‌و له زه‌وی و زار‌و
ژیانی جوانی لادێیان كردین و رِایان گواستین بۆ هه‌ڵه‌بجه .
ساڵی 1988ـ1989وێرِای نه‌خۆشی به‌رده‌وامم زۆر به سه‌ختی به‌سه‌رم
برد، بۆ دابین كردنی خه‌رجی و رِزگار بوون له به‌تاڵی هه‌ندێك كاری
سه‌رپێییم كرد به‌لاَم له رِاستیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم له‌هیچ
یه‌كێكیانداو ده‌ستم لێ هه‌ڵگرتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی نه‌یده‌هێشت
و هه‌موو ئیشێكیشم پێ نه‌ده‌كراو شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆشم نه‌بوو له
كه‌سابه‌تدا، چونكه پێشتر هیچ ئه‌زمونێكم نه‌بوو له ئیشی سه‌رپێییدا
.
باری ته‌ندروستیم زۆر خراب بوو، مامۆستا حه‌سه‌نی ئامۆزام بردمی بۆ لای
دكتۆرێك له به‌غداد كه ناوی( فاروق العبدلی )بوو، ئه‌ویش چه‌ند جۆرێك
ده‌رمانی بۆ نووسیم و گوتی: مانگێكی تر سه‌رم لێده‌نه‌وه، كه
هاتینه‌وه‌و ده‌رمانه‌كانم به‌كارهێنا باری ته‌ندروستیم هێنده‌ی دیكه
خراپتر بوو، ناچار گه‌رِاینه‌وه بۆ لای دكتۆر فاروق بۆ به‌غدادو پێمان
گوت ده‌رمانه‌كانی چی به‌سه‌ر هێناوم و ئه‌ویش گوتی: ئه‌و ده‌رمانانه
من بۆم نه‌نوسیویت و هه‌رگیز بۆ تۆ نابێت و ناگونجێت! .
منیش به مامۆستا حه‌سه‌نی ئامۆزام گوت: وا پێ ده‌چێت ئه‌م دكتۆره
نه‌شزانێت نیوه‌رِۆ چی خواردووه‌و قسه له گه‌ڵی سودی نییه‌و با
برِۆین و رِۆشتین و گه‌رِاینه‌وه بۆ ئۆردوگای نه‌سر.
ئه‌و ساڵه چه‌ند جارێك له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانیدا خه‌واندمیان،
جاری وا هه‌بووه(24 رِۆژ) له نه‌خۆشخانه‌ی فێركایدا له سلێمانی
كه‌وتووم، نه‌شم ده‌وێرا به دكتۆره‌كه‌م بڵێم كه به‌كیمیاوی وام
به‌سه‌ر هاتووه! ، ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌یوێرا لێم بپرسێت: (تۆ
خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یت ؟! .)، منیش به ترسه‌وه ده‌مگوت: (به‌ڵێ!) .
جاری وا هه‌بوو كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه ده‌هاتنه لام و داوایان لێ
ده‌كردم كه نه‌خۆشخانه به‌جێ بهێڵم! ، ده‌یانگوت: (ئه‌م پیاوه
پیرانه‌ی كه له قاوشه‌كه له‌گه‌ڵتدان هه‌ریه‌كه‌و نه‌خۆشیه‌كی
ترسناكیان هه‌یه‌و تۆش به‌م لاویه‌ت با تووش نه‌بیت و...هتد!! ، چی
ده‌كه‌یت له ناو ئه‌م نه‌خۆشه به‌ته‌مه‌نانه‌دا؟! .)، دیاره
مه‌به‌ستیان ئه‌وه نه‌بوو كه من پێویستیم به كه‌وتن نییه له
نه‌خۆشخانه‌دا به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو كه نه‌خۆشیه‌كه‌م به
دكتۆره‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت و مانه‌وه‌م له نه‌خۆشخانه‌دا زه‌ره‌رم
لێ ده‌دات تا قازانج! .
جاری وا هه‌بوو نه‌خۆشخانه‌م به‌جێ ده‌هێشت به‌لاَم پاش چه‌ند رِۆژێك
به هیلاكی دیسانه‌وه داخڵ ده‌كرامه‌وه! .
كاكه‌م رِۆژێك هات بۆ ئۆردوگای نه‌سرو پێی گوتم كه ئه‌و به‌نیازه
ماڵه‌كه‌ی بگوازێته‌وه بۆ ئۆردوگای نه‌سر چونكه حكومه‌ت گه‌مارۆی
له‌سه‌ر سوك كردوون و ده‌توانن به نهێنی ئۆردوگای گرده‌چاڵ به‌جێ
بهێڵن، وه تكای لێ كردم كه له‌كاتی هاتنه‌وه‌ی بۆ نه‌سر بچمه‌وه بۆ
لای ماڵی ئه‌وان و گوتی من بۆ سه‌ربازی گیراوم پێویستیم پێته كه چاوت
له ماڵ و منداڵه‌كانمه‌وه‌بێت له كاتی نه‌بوونی مندا، هه‌روه‌ها گوتی
پێشم ناخۆشه كه له‌ماڵی كه‌سدا بژی بێجگه له ماڵه‌كه‌ی من، منیش
كارم به قسه‌كانی كرد‌و به ته‌نگیه‌وه چووم .
رِۆژێك كابرایه‌ك ئامۆژگاری كردم و گوتی برِۆ بۆ عه‌یاده‌ی دكتۆر
(عبدالرزاق یاسین )كه له شه‌قامی ئۆرزدیه له سلێمانی سودی لێ
ده‌بینی چونكه دكتۆری نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیه‌و زۆر پێده‌چێت ئه‌زمونی
باشی هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی بریندار‌و نه‌خۆشی چه‌كی كیمیاییدا،
منیش رِۆشتم بۆلای دكتۆر عبدالرزاق له عه‌یاده‌كه‌یداو باری
ته‌ندروستی خۆمم پێ گوت بێ ئه‌وه‌ی پێی رِاگه‌یه‌نم كه به چه‌كی
كیمیایی وام لێهاتووه! .
ئه‌ویش چه‌ند پشكنینێكی بۆ كردم و دواتر گوتی: (كاكه تۆ لێره
چاره‌سه‌ر ناكرێیت و پێویسته بچیت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (مركز امراچ
الحساسیه والربو) له به‌غداد، منیش له رِاستیدا پاره‌ی سه‌فه‌ركردنم
نه‌بوو، داوای قه‌رزم له چه‌ند كه‌سێك كرد پێیان نه‌دام! ، رِۆژێكیان
له‌گه‌ڵ هاورِێیه‌كمدا بووم هه‌ستی كرد كه له جارانی دیكه بێزارترم
و لێی پرسیم: بۆ بێزاریت؟ ، گوتم: چیت لێ بشارمه‌وه زۆر نه‌خۆشم و
دكتۆر نامه‌ی بۆ نووسیوم بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له به‌غدادو پاره‌م پێ
نییه بچم بۆ ئه‌وێ! ، ئه‌ویش ده‌ستی به گیرفانیدا كرد‌و گوتی چه‌ندت
پێویسته با بتده‌مێ ؟! ، گوتم: (30دینار)م به‌سه به‌و مه‌رجه‌ش لێت
وه‌رده‌گرم كه دوایی لێم وه‌رگریته‌وه ئه‌ویش گوتی خوا كه‌ریمه
پاره‌كه‌ی داپێم و گوتی: ئه‌گه‌ر زیاتریشت ده‌وێت با بتده‌مێ؟ ، گوتم:
ماڵت ئاوابێ ئه‌مه‌نده‌م به‌سه، پاشان سوپاسم كرد‌و لایم به‌جێ هێشت .
رِۆژی دواتر سه‌فه‌رم كرد بۆ به‌غداد، به‌و ناونیشانه‌ی كه دكتۆر پێی
دابووم نه‌خۆشخانه‌كه‌م دۆزیه‌وه‌و چوومه ژووره‌وه بۆ بینینی دكتۆری
پسپۆرِ، سه‌ره‌م گرت و پاش كاتژمێرێك چاوه‌رِوانی سه‌ره‌م هات و چوومه
لای دكتۆر، نامه‌ی دكتۆره‌كه‌ی سلێمانیم پێداو باسی نه‌خۆشیه‌كه‌مم بۆ
كرد، بێ ئه‌وه‌ی بوێرم باسی كیمیایی بۆ بكه‌م! .
دكتۆره‌كه زۆر گوێی بۆ نه‌گرتم و منیش له‌وكاته‌دا نه‌مده‌توانی به
باشی به عه‌ره‌بی قسه‌بكه‌م و تێی بگه‌یه‌نم، سه‌یری نامه‌كه‌ی كرد‌و
زانی خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانیم و چه‌ند پشكنینێكی بۆ نووسیم كه
ئه‌نجامی بده‌م، منیش پشكنینه‌كانم ئه‌نجامداو وه‌لاَمه‌كانیانم
هێنایه‌وه بۆ دكتۆره‌كه .
دكتۆره‌كه وه‌لاَمی پشكنینه‌كانی له ده‌ست وه‌رگرتم و هێنده‌ی نه‌برد
رِه‌نگی گۆرِاو به تورِه‌ییه‌وه گوتی: (له‌كوێوه هاتوی برِۆره‌وه
بۆ ئه‌وێ! .)، منیش سه‌رسام بووم و گوتم: (ئه‌ی عیلاج؟! .)، گوتی:
(عیلاج نییه‌و برِۆو له‌م ناوه‌دا نه‌مێنێیت! ) .
له رِاستیدا زۆر به‌هیوا بووم كه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا چاره‌سه‌ر
بكرێم به‌لاَم به‌و وه‌لاَمه‌ی ئه‌و دكتۆره دایه‌وه كه زۆر دوور
بوون له شه‌ره‌فی پیشه‌كه‌ی هێجگار خه‌فه‌ت و بێ ئومێدی رِووی لێ
كردم! ، به دڵشكاویه‌وه گه‌رِامه‌وه بۆ ئۆردوگای نه‌سر(ئۆردوگای
قورِو ته‌پوتۆز!)، وه هه‌رچۆنێك بوو ساڵی (1989)م به چه‌رمه‌سه‌ری
وه‌ك هه‌موو هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به رِێ كرد، ساڵێك كه تیایدا
له‌لایه‌ن نه‌ك ته‌نها به‌عسیه‌كان به‌ڵكو له‌لایه‌ن زۆڵه كورده‌كانی
خۆشمانه‌وه شار به شار‌و كۆلاَن به كۆلاَن و ماڵ به‌ماڵ رِاو
ده‌كراین!! .
|