|

تومه‌ز له‌وێدا له هۆش خۆم چووم و كه‌وتومه‌ته زه‌وی، دواتر
به په‌له بردومیانه‌ته فرِۆكه‌خانه‌ی كرماشان و له‌وێشه‌وه
ده‌ست به‌جێ به فرِۆكه بۆ تاران به رِێ خراوم! .
له تاران سه‌ره‌تا بردبومیانه نه‌خۆشخانه‌ی(بوعلی) و له‌وێدا
خه‌واندبومیان به بێهۆشی و پاش (24) كاتژمێریش له گه‌شتنم
له‌به‌ر زۆری برینداری كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌و
نه‌خۆشخانه‌داو سه‌ختی حاڵه‌ته‌كه‌م گوازرابوومه‌وه بۆ
نه‌خۆشخانه‌ی (شه‌هید موده‌رِیس) له تاران .
بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له یه‌كێك له هۆڵه
وه‌رزشییه‌كانی تاران‌دا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن( له‌به‌ر نه‌بونی
جێگا‌و زۆری برینداران و مه‌ترسیداری حاڵه‌ته‌كانیان) .
له‌و نه‌خۆشخانه‌دا هه‌ر هۆشم نه‌كردبووه‌وه تاوه‌كو (5)
شه‌وو رِۆژ، له گه‌رماوه‌كه‌ی كرماشانه‌وه بێهۆش بووم
تاوه‌كو (6) رِۆژو شه‌وی ته‌واو! ( هه‌موو ئه‌م زانیاریانه‌ش
پاش ئه‌وه‌ی بینینم(چاوم) بۆ گه‌رِایه‌وه له تۆماری
نه‌خۆشیه‌كه‌مدا خوێندمه‌وه له نه‌خۆشخانه ) .
بیرم دێ كه هۆشم كرده‌وه، هه‌ستم ده‌كرد له شوێنێكی
نامۆدام، چاوه‌كانم نه‌یان ده‌بینی!، ده‌ستم گێرِا به
لاشه‌مدا هه‌ستم كرد هه‌موو لاشه‌م سوتاوه‌و زامداره!، بێجگه
له قوماشێكی ناسك هیچ شتێكی دیكه‌م به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو،
ده‌ستم كرد به جولاَن، گه‌روم زامدار بوو، ده‌نگم نوسابوو
نه‌مده‌توانی هاوار بكه‌م، ئه‌وانه‌ی له چوارده‌ورم بوون به
زمانی فارسی قسه‌یان ده‌كرد، كه هه‌ستیان كرد به
جولاَنه‌وه‌م به لێشاو هاتنه رِاسه‌رم و ده‌ستیان كرد به
پرسیار لێ كردنم و ده‌یان پرسی:
ـ به‌چه‌یی كوجایی؟ .(منداڵی چ شوێنێكی؟) .
ـ كوجایی هه‌ستی؟. (خه‌ڵكی كوێیت؟) .
ـ ئیسمیتون چیه؟. (ناوت چییه؟) .
ـ ئیسمی پده‌رتون؟.( ناوی باوكت چییه؟.) .
ـ ئیسمی ماده‌رتون؟. (ناوی دایكت چییه؟.) .
منیش ئه‌وكات نه‌مده‌تواتی و نه‌مده‌زانی وه‌لاَمیان
بده‌مه‌وه‌و، لێوو زمان و ناوده‌مم و ته‌نانه‌ت گه‌روو بۆری و
بۆرێچكه هه‌واییه‌كانی سیه‌كانم سوتا بوون و ده‌نگم
نه‌ده‌هاته ده‌ره‌وه! .
ئیـتر به‌رده‌وام نوزه‌م ده‌هات و ده‌گریام، ئه‌وانیش به
زمانی خۆیان و به شێوازی جۆراو جۆر هه‌وڵیان ده‌دا ئاشتم
كه‌نه‌وه‌و چیتر نه‌گریه‌م، به‌لاَم هه‌وڵه‌كانیان بێ سود بوو
.
به ناڵه ناڵدا هه‌ستم ده‌كرد كه له‌و شوێنه‌دا من ته‌نها
برینداری كیمیایی نیم و نه‌خۆش و برینداری كیمیایی دیكه‌شی
لێیه .
له‌و نه‌خۆشخانه‌دا تاوه‌كو زیاتر له دوو هه‌فته هیچ
خواردنێكیان پێنه‌ده‌دام و ده‌یان گوت: (قه‌ده‌غه‌یه هه‌ر
جۆره خواردنێكت پێ بدرێت! .)، وه به‌رده‌وام موغه‌زییان بۆ
هه‌ڵده‌واسیم، پاشان هه‌ر چه‌ند كاتژمێر جارێك گه‌رمایی
له‌شیان ده‌پێوام، چه‌ندین جۆر حه‌ب و گولاجیان پێ ده‌دام و
ده‌رزیان لێ ده‌دام، هه‌روه‌ها رِۆژانه زیاتر له چوار جار
قه‌تره‌یان ده‌كرده هه‌ردوو چاوم و هه‌ركه قه‌تره‌كانیان
ده‌كرده چاوم فرمێسك له چاوه‌كانم جۆگه‌له‌ی ده‌به‌ست و
به‌سه‌ر كوڵممدا ده‌هاته خواره‌وه، په‌رستاره‌كانیش به
به‌رده‌وامی گۆنایان ده‌سرِیم، هه‌روه‌ها هه‌موو رِۆژێكیش
برینپێچه پیاوه‌كان دووجار ده‌یان شۆردم و پاش شۆردنه‌كه‌ش
سوراحیه‌ك گه‌وره ده‌رمانی پاكژكه‌ره‌وه‌یان ده‌هێناو ده‌یان
كرد به سه‌رمداو ده‌یان كرد به هه‌موو لاشه‌مدا، لاشه‌م
كه‌فی ده‌كردو برینه‌كانم ده‌برژانه‌وه‌و له‌تاودا ده‌له‌رزیم
و توند هاوارم ده‌كرد، هاوارم له هه‌موو شوێنێكی
خه‌سته‌خانه‌كه‌دا ده‌بیسترا! ، وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ومه
زه‌وی ده‌ستیان ده‌گرتم، پاشان وشكیان ده‌كردمه‌وه، له
دواییدا سه‌رتاپامیان ده‌گرته مه‌رهه‌مێكی سپی و به‌و
مه‌رهه‌مه‌ش لاشه‌م كه‌مێك سرِ ده‌بوو، وه ئازاره‌كانم تا
چه‌ند كاتژمێرێك كه‌م ده‌بوویه‌وه، له سه‌ره‌تادا
نه‌مده‌زانی به حه‌بی ئازار‌و ده‌رزی ئازار چی ده‌ڵێن و هه‌رچی
داوام ده‌كردن لێم تێنه‌ده‌گه‌شتن، ناچار گوێم گرت بۆ
ئه‌وانه‌ی كه بریندار بوون و له‌و ژوره‌دا له‌گه‌ڵم بوون و
فارس بوون كه هاواریان ده‌كرد داوایان ده‌كرد: (ئه‌مپول
ده‌رد! .)، پاش كه‌مێك هێور ده‌بوونه‌وه كه‌دیار بوو شتێكیان
بۆ كردوون، په‌یم به‌وه‌برد كه (ئه‌مپول ده‌رد) ده‌رزی
ئازاره‌كه‌ی لای خۆمانه‌و ده‌ست به‌جێ داوای ئه‌مپول ده‌ردم
كرد‌و ئه‌وانیش ده‌رزیه‌كی ئازاریان بۆ كردم و به‌و شێوه‌ش
چه‌ند كاتژمێرێك ئازارم كه‌م بوویه‌وه، به‌لاَم دواتر هه‌رچی
هاوارم ده‌كرد ده‌رزی ئازارم لێ بده‌ن ده‌رزیان بۆ نه‌ده‌كردم
كه لێشیان ده‌پارِامه‌وه ده‌یان گوت: (نه‌میشه، سه‌ئات
دوازده!.)، وه له بیست و چوار كاتژمێردا ته‌نها دوو
ده‌رزیان بۆ ده‌كردم و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێجگار ئازارم زۆر بوو
ئه‌و دوو ده‌رزیه ئازاری نه‌ده‌شكاندم .
پێست و لاشه‌م سوتابوو، وه هـه‌مووی بوو بوو به بلۆق و
ده‌كزایه‌وه، ئه‌و مه‌رهه‌مه‌ش كه لێیان ده‌دام تا دوو سێ
كاتژمێر ئازاری كه‌م ده‌كردمه‌وه، به‌لاَم كه مه‌رهه‌مه‌كه‌م
پێوه وشك ده‌بوویه‌وه و تاوه‌كو ده‌یان بردمه‌وه بۆ شۆرین و
دوای شۆرین و پاكژكردنه‌وه مه‌رهه‌میان لێ ده‌دامه‌وه ئازارم
له جاران زۆر زیاتر ده‌بوو! .
پاش هه‌موو شۆردنێكیشم گشت ئه‌و قوماش و شتانه‌ی كه پێمه‌وه
پێچرابوو یاخود له سه‌ر جێگه‌كه‌م بوو ده‌یان گۆرِین، هه‌موو
رِۆژێكیش به سرنج خوێنیان لێ وه‌رده‌گرتم بۆ پشكنین و به
كوێری زوو به زوو ده‌یان بردم بۆ پشكنینی جۆراوجۆر‌و
ئه‌شیعه‌یان بۆ ده‌گرتم و ...هتد .
له سه‌ره‌تادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مده‌توانی له‌سه‌ر
قه‌ره‌وێره‌كه‌م بێمه خواره‌وه‌و هاتوچۆ بكه‌م هه‌موو شتێكم
له سه‌ر قه‌ره‌وێره‌كه بوو!، وه به قه‌ره‌وێره‌كه‌وه
ده‌یان بردم بۆ پشكنینه‌كان .
به‌رده‌وام به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌گریام و هاوارم ده‌كردو،
به‌ئه‌سته‌م خه‌وم لێ ده‌كه‌وت، ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش خه‌وم لێ
بكه‌وتایه یان به هاواری برینداره‌كانی تر به خه‌به‌ر
ده‌هاتم یان خه‌وی ناخۆشم ده‌بینی و پێشتر چیم به‌سه‌ر هاتبوو
به زیاده‌وه ده‌هاته‌وه خه‌وم، وه‌ك چۆنێتی بۆردومانه‌كه‌و
قیژه‌و هاواری خه‌ڵكی و ده‌نگ و گرمـه‌و زرمه‌ی فرِۆكه‌كان و
دابرِانم له ماڵ خۆمان و گه‌رِانم به‌دوای ماڵ خۆمانداو...هتد
.
زۆر برسیم بوو، هه‌رچه‌نده داوای خواردنم ده‌كرد لێیان نه‌یان
ده‌دا پێم و ده‌یان گوت خواردنت لێ قه‌ده‌غه كراوه له‌لایه‌ن
دكتۆره‌وه .
رِۆژێكیان زۆر داوای خواردنم كرد‌و پارِامه‌وه، له‌ناكاو ژنێك
هاته لام و به كوردی و به ده‌نگێكی نه‌خۆش و كزۆڵه‌وه لێی
پرسیم: (كاكه گیان تۆ كورِی كێیت؟! .)، منیش زۆر بێزار بووم و
گوتم وازم لێ بێنه تۆ له‌كوێ من ده‌ناسیت؟! ، كه‌ی كاتی ئه‌و
پرسیاره‌یه؟! ، ئه‌ویش گوتی: ( رِۆڵه به‌خوا رِه‌حمم بۆت
ده‌جوڵێت و وا هه‌ست ده‌كه‌م كه به خزمایه‌تی به یه‌ك
ده‌گه‌ین.)، منیش گوتم: ناوم(كامیل)ه‌و كورِی(حاجی
عه‌بدولقادر)ی گوندی (زه‌مه‌قی خواروو)م، ئه‌ویش گوتی:
(تۆكورِی(جه‌یران)یت؟!.).
گوتم: (به‌ڵێ.)، گوتی: (جه‌یرانی خوشكی میرزا حه‌مه‌ئه‌مین؟!
.)، گوتم: ( به‌ڵێ خۆیه‌تی! .)، گوتی: ( ده‌ی رِۆڵه گیان من و
تۆ خزمین و من (زه‌كیه)م خێزانی (فتاح) ی خاڵۆزای دایكت! .) .
پاشان كه‌مێك باسی داماوی خۆی بۆ كردم و چی به‌سه‌ر هاتووه و
گوتی منیش كیمیاییم به‌ركه‌وتووه‌و باری ته‌ندروستیم
زۆرخراپه، به‌لاَم كه‌م كه‌م هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌م و
كه‌مێكیش ده‌بینم، پاشان لێی پرسیم: (برسیته؟! .)، گوتم:
(به‌ڵێ زۆرم برسیه‌و له هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووم هیچم
نه‌خواردووه! .)، ئه‌ویش گوتی: (رِۆڵه گیان خواردنمان لێ
قه‌ده‌غه كراوه، به‌لاَم هه‌رده‌رِۆم شتێكت بۆ په‌یدا
ده‌كه‌م .)، پاش كه‌مێك گه‌رِایه‌وه‌و كه‌مپوتێك (ئاو میوه‌ی
قوت‌و)ی بۆ هێنام و سه‌ری هه‌ڵبچرِی و دایه ده‌ستم و خواردم .
له‌و قاوشه‌دا كه چه‌ندین برینداری كیمیایی دیكه‌ی لێ بوو،
هه‌میشه پێكه‌وه ناڵه ناڵمان بوو، وه به پێی ده‌نگه‌كان
ته‌نها من و زه‌كیه خان له نێویاندا كورد بووین و ئه‌وانی
دیكه هه‌مویان فارس بوون و پاسدار بوون و له ناوچه‌ی
هه‌ڵه‌بجه به‌ر كیمیایی كه‌وتبوون .
رِۆژێك زۆر بێ هێز بووم، دڵم ده‌هات به‌یه‌كداو خه‌ریك بوو له
هۆشی خۆم ده‌چووم، له‌و كاته‌دا (ئاغای ئیكرادی)كه كوردیكی
دڵسۆزی مه‌هاباد بوو، لێم نزیك بوویه‌وه‌و سه‌یری پێڵوی چاومی
كرد‌و زۆر ترسا‌و خێرا رِایكردو بتڵێك خوێنی هێناو بۆی
هه‌ڵواسیم، كه بوتڵه‌كه ته‌واو بوو پێی گوتم باش بووی؟، منیش
گوتم نه‌وه‌لاَ! .
به‌په‌له رِۆشت و بتڵێكی تری بۆ هێنام و بۆی هه‌ڵواسیم، پاش
ته‌واو بوونی بتڵه‌كه لێی پرسیمه‌وه: (ئێستا چۆنی؟! .)،
گوتم: (كه‌مێك باش بووم .)، ئه‌ویش پێكه‌نی و بۆ ئه‌وه‌ی بۆ
یه‌كه‌مجار زه‌رده‌خه‌نه بخاته سه‌ر لێوه زامداره‌كانم
گوتی: (مه‌گه‌ر هه‌موو خوێنی بیمارستانه‌كه‌ت بۆ بێنم؟! .) .
شه‌وێكیان زۆر به‌نارِه‌حه‌تی و به شپرزی پاسداره‌كانیان
برده ده‌ره‌وه بێجگه له (ئاغای موسه‌وی)، دواتر زانیم كه
بردبوونیان بۆ ئه‌وه‌ی فریای نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وروپایان خه‌ن
به‌لاَم فریا نه‌كه‌وتبوون و له رِێگادا مرد بوون .
له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا زۆر پێویستیم به فێربوونی زمانی فارسی
بوو، چونكه ئه‌وانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بوون فارس
بوون بێجگه له ( ئاغای ئیكرادی) كه یاریده‌ده‌ری پزیشكی
بوو، وه‌لێم تێنه‌ده‌گه‌شتن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناچار بووم
كه كه‌م كه‌م خۆم فێری زمانی فارسی بكه‌م، به‌تایبه‌تی ئه‌و
وشانه‌ی كه زۆر پێویستیم پێیان بوو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا .
رِۆژێكیان دوو كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه هاتنه لام و پێیان
گوتم: نازانی ـ زه‌كیه ـ بۆ كوێ چووه؟! . منیش گوتم: من چۆن
ده‌زانم كه‌نابینم؟! .


پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئێران له كاتی چاره‌سه‌ركردنی
بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا .
پاش چه‌ند كاتژمێرێك هاتنه‌وه بۆلام و پێیان گوتم كه زه‌كیه
چاك بۆته‌وه‌و به پێی خۆشی چووه‌ته‌وه بۆ ناو خزمه‌كانی! .
تومه‌ز زه‌كیه شه‌و ته‌نگه نه‌فه‌س بووه‌و دوای چه‌ندین
هه‌وڵی پزیشكه‌كان بۆ رِزگاركردنی له خنكان خنكاوه‌و شه‌هید
بووه! ، وه پێ ده‌چوو ئه‌وان وا هه‌ستیان كردبێت كه زه‌كیه
كه‌سێكی زۆر نزیكی من بووبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی دایكم یان خوشكم بوو
بێت و هه‌واڵی مردنی كاریگه‌ری ترسناك له سه‌ر ده‌رونم به‌جێ
بهێڵێت و وه‌ك فێڵێك له من بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زانم چی به‌سه‌ر
هاتووه سه‌باره‌ت به زه‌كیه ئه‌و پرسیاره‌یان له من كرد! .
سه‌رئه‌نجام له كۆی ئه‌و( 8 ) برینداری كیمیاییه‌ی له‌و
قاوشه‌دا بووین ته‌نها من و( ئاغای موسه‌وی) كه پاسدارێكی
خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د بوو ماینه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه به دوای
یه‌كدا شه‌هید بوون! .
پاش ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیمان باشتر بوو وه له قۆناغی زۆر
مه‌ترسیدار رِزگارمان بوو، دواتر هه‌ردووكمانیان برده ژورێكی
دوو
قه‌ره‌وێره‌ییه‌وه .
پاش چه‌ندین شه‌و و رِۆژ كوێری و داماوی و له چاره‌سه‌رو
چاودێری ورد له‌لایه‌ن چه‌ندین دكتۆری ئێرانیه‌وه كه‌م كه‌م
چاوه‌كانم كه‌وتنه‌وه بینین، به‌لاَم به‌لێڵی ده‌مبینی، ئه‌و
لێڵیه‌ش رِۆژ به رِۆژ كه‌متر ده‌بوویه‌وه و تا گه‌شتم به‌و
ئاسته‌ی دوای مانگێكی ته‌واو به رِوونی ده‌مبینی و ئه‌مه‌ش
بووه مایه‌ی دڵخۆشیم و كه‌مێك دڵی دامه‌وه .
رِۆژانه چه‌ندین كه‌س له خه‌ڵكی تاران ده‌هاتنه لام (
هه‌رچه‌نده قه‌ده‌غه بوو خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه
بێنه لامان بێجگه له رِۆژنامه‌نوسان، وه هه‌ركه‌سێكیش
رِێگه‌ی پێ بدرایه بهاتایه ژوره‌كه‌مان ده‌بووا ده‌م و لوتی
خۆی هه‌ڵببه‌ستێت! ) ، به‌لاَم هه‌ر ده‌هاتنه لامان و
هه‌ندێكیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستی ئێمه بریندار نه‌بێت
گوێیان به‌و رِێنماییانه نه‌ده‌داو ده‌هاتنه لامان و گوێیان
لێ ده‌گرتین و كه ده‌گریام و هاوارم ده‌كرد زۆر هه‌وڵیان
ده‌دا كه ئاشتم كه‌نه‌وه، به‌لاَم كه هه‌وڵه‌كانیان شكستی
ده‌هێنا ئه‌وانیش ده‌ستیان ده‌كرد به گریان و به ده‌می پرِ
گریانه‌وه قسه‌و جنێویان به سه‌ددام ده‌گوت و دوعایان لێ
ده‌كردو ده‌یان گوت: (خوا هه‌قتان له سه‌دام بسه‌نێت و نابوتی
كات، منداڵی وا چی كردووه تا به‌م ده‌رده ببرێت ؟! .) .
رۆژێكیان پیاوێكی مێزه‌ری رِه‌ش به‌سه‌ری ئێرانی كه خه‌ڵكێكی
زۆری له‌گه‌ڵدا بوو هاته لام و نێوچاوی ماچ كردم و گریا! ،
به‌لاَم نه‌مده‌زانی كێیه‌و پاشانیش به‌جێی هێشتم .
رِۆژێكیش كابرایه‌ك خۆی كرد به ژوره‌كه‌مانداو رِووی لێ كردین
و به‌كوردی عێراقی گوتی: (هه‌ڵه‌بجه‌ییتان تیایه؟)، منیش
ده‌ستم به‌رز كرده‌وه‌و به‌ئه‌سپایی گوتم: (من هه‌ڵه‌بجه‌ییم)،
نزیكم بوویه‌وه و گوتی: (كاكه گیان من ـ نه‌به‌رد جاف ـ م
چیت ده‌وێت له خزمه‌تتدام؟! .)، زۆر دڵخۆش بووم و داوام لێ‌كرد
كه به‌جێم نه‌هێڵێت، ئه‌ویش گوتی: ( ئێستا ده‌بێت برِۆم
به‌لاَم به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ كه به زوویی دێمه‌وه بۆلات) ،
پاشان رِۆشت، زۆر چاوه‌رِێم كرد بێته‌وه بۆلام به‌لاَم تا
ئه‌مرِۆش هه‌ر نه‌گه‌رِاوه‌ته‌وه! .
رِاستیه‌كی هێنده شه‌هیدو برینداری سه‌ختی كیمیایی له
نه‌خۆشخانه‌كانی تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا هه‌بوون
ئه‌وانه‌ی دڵیان بۆیان ده‌سوتا نه‌یان ده‌زانی به‌لای
كامیانه‌وه بچن و فریای كامیان بكه‌ون؟! ، له‌به‌ر ئه‌و
رِاستیه زۆر گله‌ییم له‌و براده‌ره نه‌كرد كه نه‌هاته‌وه
بۆلام و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی نه‌برده‌سه‌ر .
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین رِۆژنامه‌نووسی ئێرانی و
ولاَتانی جیهان ده‌هاتنه لام، رِۆژێك رِۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی
هاته لام و به‌سه‌رهاته‌كه‌می كه‌م تا زۆر پێ گێرِامه‌وه و
به‌تایبه‌تی باسی چۆنیه‌تی بریندار بوونم به چه‌كی كیمیایی و
دابرِانی خۆمم بۆ كرد له‌گه‌ڵ باوك و دایك و براو
خوشكه‌كانمداو، تكام لێ‌كرد كه‌هه‌واڵیان بزانێت و به‌زوویی
ئاگادارم بكاته‌وه .
ئه‌ویش به‌ڵێنی پێدام و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو
نه‌خۆشخانه‌كان و بونیادی شه‌هیدو پزیشك قانونی تاران
گه‌رِابوو، وه چاره‌نوسیانی زانیبوو كه هه‌موویان شه‌هید
بوون و كه‌سیان نه‌ماون! ، وه به كارمه‌ندانی
نه‌خۆشخانه‌كه‌ی گوتبوو كه هه‌واڵی ماڵه‌وه‌مانی زانیوه كه
كه‌سمان نه‌ماوه! ، به‌لاَم گوتبووی هه‌رگیز ناتوانم له‌و
بارودۆخه ناسكه‌یدا ئه‌م هه‌واڵه جه‌رگ برٍه به‌و كورِه
به‌سته‌زمانه بده‌م! ، به‌لاَم تكای له كارمه‌ندانی
نه‌خۆشخانه‌كه كردبوو كه گرنگی زیاترم پێ بده‌ن ئه‌م
هه‌واڵه‌شم بۆ نه‌گێرِنه‌وه .
رِۆژێكیش پتر له(15) رِۆژنامه‌نوسی ئێرانی و جیهانی هاتنه
لام و داوایان لێكردم كه وه‌لاَمی چه‌ند پرسیارێكیان
بده‌مه‌وه، منیش ئاماده‌ییم ده‌ربرِی و وه‌لاَمی
پرسیاره‌كانیانم دایه‌وه، یه‌كێك له رِۆژنامه‌نووسه‌كان
رِۆژنامه‌نووسێكی نه‌رویجی بوو كه دواتر ئه‌و لێدوانانه‌ی من
بۆمدابوون له گۆڤارێكی نه‌رویجیدا بلاَوی كردبوویه‌وه،
خزمێكیشمان به برینداری كیمیایی برابووه نه‌رویج بۆ
چاره‌سه‌ر، له‌وێ كه جالیه كورده‌كانی نه‌رویج چووبوونه
دیداری یه‌كێكیان باسی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی منی بۆ خزمه‌كه‌مان
گێرِابووه‌وه كه له گۆڤاره نه‌رویجیه‌كه‌دا
خوێندبوویه‌وه، ئه‌ویش داوای لێ كردبوون كه گۆڤاره‌كه‌ی
پیشان بده‌ن و پێیانی گوتبوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوه بێت كه
باسی لێوه ده‌كه‌ن ئه‌وا ئه‌و كورِه خزمی منه ـ وه‌ك له‌م
دواییانه‌دا بۆی گێرِامه‌وه كه گۆڤاره‌كه‌یان بۆ هێنابوو وه
ته‌ماشای وێنه‌كه‌می كردبوو گوتبوی: وه‌لاَهی به‌ناوه‌كه‌یدا
ئه‌وه به‌لاَم به‌شێوه‌یدا ئه‌و نییه چونكه ئه‌م منداڵه
رِه‌شه‌و ئه‌ویش كورِێكی سوركه‌لانه‌یه ـ ، له رِاستیشدا
هه‌ر خۆم بووم به‌لاَم لاشه‌م وا سوتابوو رِه‌نگم گۆرِابوو وه
نه‌ده‌ناسرامه‌وه! ، دواتریش ئه‌و دیمانه‌ی ئه‌و گۆڤاره‌كه
له‌گه‌ڵمدا سازی كردبوو بوویه تاكه هۆی دۆزینه‌وه‌م له
لایه‌ن ئامۆزایه‌كمه‌وه .
رِۆژێكیان دوو پیاوی تارانی بۆلای نه‌خۆشی خۆیان هاتبوون، كه
منیان به‌و شێوه‌یه بینی زۆر سۆزیان به‌رامبه‌رم نواند‌و
به‌ڵێنیان پێدام كه هه‌موو رِۆژێك بێنه دیدارم و گوتیان
هه‌رچیه‌كیشت پێویست بێت به سه‌رسه‌ر بۆتی دابین ده‌كه‌ین .
ئه‌و دوو پیاوه به‌رِێزه به‌ڵێنه‌كه‌یان برده‌سه‌رو رِۆژانه
به‌یانی و ئێواره ده‌هاتنه‌لام و دڵیان خۆش ده‌كردم، كه
له‌به‌ر ئازار‌و بێتاقه‌تیش بگریامایه زۆر هه‌وڵیان ده‌دا
ئاشتم كه‌نه‌وه، به‌لاَم كه ئاشت نه‌ده‌بوومه‌وه ئه‌وانیش
ده‌ستیان ده‌كرد به گریان! ، ئه‌م دوو پیاوه ئه‌مه پیشه‌یان
بوو تاوه‌كو له نه‌خۆشخانه ده‌رچووم! ، یه‌كێكیان بۆ دڵخۆش
كردنم چه‌ندین جار ده‌یگوت تازه ئیتر ئه‌گه‌ر كه‌س وكاریشت
بتدۆزنه‌وه من ناتده‌مه‌وه كچێكی خۆمت ده‌ده‌مێ و ده‌تكه‌م
به كورِی خۆم! .
جارێكیشیان ژنێكی ته‌مه‌ن چل و پێنج ساڵی تارانی گوێی له
هاوارو گریانم بوو، هاته ژووره‌كه‌م و هاته سه‌ر
قه‌ره‌وێره‌كه‌م و نزیك بوویه‌وه لێم و ده‌ستی به گریان
كرد‌و، ده‌ستی كرد به جانتاكه‌یداو برِێكی زۆر پاره‌ی ئێرانی
تێدا بوو هێنایه ده‌ره‌وه‌و گوتی: (كورِم تۆ له‌وانه‌یه له
شوێنی خۆتدا به‌شی خۆتانتان هه‌بووبێت و پێویستیتان به
هاوكاری كه‌س نه‌بوبێت، به‌لاَم لێره‌دا لێت قه‌وماوه‌و له
هه‌موو كه‌س و شتێك بوویت و ده‌ستت به كه‌س ناگات و زۆر
پێویستیشت به خه‌رجی هه‌یه به تایبه‌تی كه له نه‌خۆشخانه
ده‌رچوویت، له‌به‌ر ئه‌مانه‌ی كه باسم كرد ئه‌م پاره‌یه له
(دایكی خۆت) وه‌ربگره!.) .
منیش زۆر سوپاسم كرد‌و برِه پاره‌كه‌م لێ وه‌رنه‌گرت،
هه‌رچه‌نده هه‌وڵی دا‌و تكای لێكردم یه‌ك تمه‌نم لێ
وه‌رنه‌گرت، له رِاستیشدا زۆر پێویستم پێی بوو به‌لاَم نه‌فسم
رِێگای پێ نه‌دام! .
من و ئاغای موسه‌وی مه‌شهه‌دی كه‌م كه‌م كه‌وتینه دوان
له‌گه‌ڵ یه‌كتر، موسه‌وی هه‌ر جارێك ئازاری نه‌بووایه دڵی
ده‌دامه‌وه‌و ده‌یگوت ترسی مردنت نه‌بێت و ئیشه‌لاَ چاك
ده‌بیته‌وه‌و هه‌ركه له نه‌خۆشخانه‌ش ده‌رچوویت كه‌س و كارت
ده‌دۆزیه‌وه .
ئێواره‌یه‌ك پیاوێكی تارانی هات بۆ لام و كه‌مێك دانیشت و
پاشان پێی گوتم: (ئه‌م شه‌و كاتژمێر11به‌دواوه سه‌ددام موشه‌ك
بارانی تاران ده‌كات تۆ نه‌ترسیت خوا ده‌تپارێزێت! .) .
هه‌ر له ئێواره‌وه ترسم لێ نیشت و چاوه‌رِێم ده‌كرد كه له
چ كاتێكدا ئه‌و موشه‌كبارانه ده‌ست پێ ده‌كات، كاتژمێر
گه‌شته11ی شه‌وو موشه‌ك بارانی سه‌ددام ده‌ستی پێ كرد، هه‌موو
ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بوون، به كارگوزار و دكتۆر‌و
كارمه‌ندانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش كه‌توانای
هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ڵهاتنیان هه‌بوو رِایان كرد بۆ ژێرزه‌مینی
نه‌خۆشخانه‌كه، من و موسه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای
رِاكردنمان نه‌بوو به‌ته‌نها ماینه‌وه‌و كه‌وتینه به‌ر
رِه‌حمه‌تی موشه‌كه‌كانی (حسین)و(عباس)ی سه‌ددام، ته‌نها
كه‌سێك به‌ده‌م هه‌ڵهاتنه‌وه هاته لامان ئاغای ئیكرادی بوو
كه پێی گوتم: (نه‌ترسی، هیچ نیه‌و جار به‌جار دێمه‌وه لات و
سه‌رت لێ ده‌ده‌م ! .) .
موشه‌كه‌كان به‌رِێژنه ده‌یانكێشا به تارانداو موشه‌كه‌كانی
(حسین و عباس) ئه‌و شه‌وه‌شی لێكردین به قیامه‌ت به تایبه‌تی
بۆ من و ئاغای موسه‌وی كه توانای رِاكردنمان نه‌بوو! .
موشه‌كێك ده‌نگی كه‌م بوو دوور دابووی به زه‌ویدا له‌ناكاو
موشه‌كێك له نزیكمان ده‌یدا به زه‌ویداو شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی
ژوره‌كه‌مانی ده‌هارِی به‌سه‌رمانداو خه‌ریك بوو
پاڵه‌په‌ستۆكه‌ی له په‌نجه‌ره‌كه‌وه هه‌ڵمانداته خواره‌وه!
.
ئه‌و شه‌وه تاوه‌كو به‌یانی و رِاوه‌ستانی مووشه‌ك بارانی
تاران به‌ته‌مای مانه‌وه نه‌بووین له‌ژیانداو هه‌ر
چركه‌یه‌كمان مه‌رگێك بوو، ئه‌مپولاَنس و ئۆتۆمبیله‌كانی
فریاكه‌وتن به لێشاو خۆیان ده‌كرد به نه‌خۆشخانه‌كه‌داو
ده‌نگیان و ده‌نگی ئۆتۆمبیله‌كانی ئاگر كوژاندنه‌وه هێنده‌ی
تر ده‌یترساندین و تاوه‌كو به‌یانی نه‌خه‌وتین، به كۆمه‌ڵ
برینداریان ده‌هێنایه نه‌خۆشخانه‌كه! .
ئه‌و شه‌وه هه‌رچۆنێك بوو به‌سه‌رماندا تێپه‌رِی و رِۆژمان لێ
بوویه‌وه، به‌لاَم دوای چه‌ند رِۆژێك هه‌ستمان كرد كه به
لێشاو پاسداریان به برینداری ده‌كرد به نه‌خۆشخانه‌كه‌دا،
كه پرسیارمان كرد:
ئه‌وه چی رِویداوه؟! ، گوتیان: سوپای عێراق له(دورگه‌ی
بۆبیان) و له(فاو)ه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر سوپای ئێران و
به (چه‌كی كیمیایی و تیشكی لێزه‌ر) داویانه له‌سوپای ئێران و
ئه‌وه‌ی تیاچووه تیاچووه و ئه‌وه‌شی كه له‌مه‌رگ رِزگاری
بووه به‌م شێوه ده‌رچووه كه ده‌یبینین، برینداره‌كان
بارودۆخیان زۆر خراپ و ترسنـاك بوو كه ده‌تبینین لێیان
ده‌ترسایت! .
پاش ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیمان باش بوو سێ ژه‌مه خواردنی
چاكیان بۆ ده‌هێناین و خانمێكی به ته‌مه‌نی تارانی كه له
چێشتخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كاری ده‌كرد ناو به‌ناو ده‌هات بۆ
لام و دڵی ده‌دامه‌وه‌و ده‌یگوت هه‌ر كاتێك حه‌زت له هه‌ر
خواردنێك بوو پێم بڵێ من بۆت دێنم، جاری واش هه‌بوو له‌لام
داده‌نیشت و بۆ داماویم ده‌گریا! .
كه‌سوكاری ئاغای موسه‌ویش كه‌له‌لای بوون و چاودێریان ده‌كرد
زۆر هاوكارم بوون و خزمه‌تیان ده‌كردم، به‌تایبه‌تی عه‌لی برای
ئاغای موسه‌وی كه هاوته‌مه‌نی من بوو زۆر یارمه‌تی ده‌دام و
به‌و كورسیه‌ی كه تایبه‌ته به كه‌م ئه‌ندامان رِۆژانه
ده‌یگێرِام و به‌و شێوه‌ش كه‌مێك باری ده‌رونیم سوك ده‌بوو .
ئێواره‌یه‌ك عه‌لی به‌په‌له خۆی كرد به‌ژوره‌كه‌داو گوتی
هه‌سته با بتخه‌مه سه‌ر كورسیه‌كه‌و بتبه‌م بۆلای
ته‌له‌فزیۆنه‌كه لێدوانی یه‌كێك له‌و فرِۆكه‌وانانه
عێراقیانه پێشكه‌ش ده‌كات كه قسه‌ی بۆ كردوون، خستمیه سه‌ر
كورسیه‌كه‌و بردمی بۆ به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كه، ئه‌فسه‌رێكی
فرِۆكه‌وانی عێراق قسه‌ی ده‌كردو باسی له‌وه ده‌كرد كه
كاتژمێر ئه‌وه‌نده له فرِۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌وه به
فرِۆكه‌كه‌ی هه‌ستاوه‌و به مه‌به‌ستی بۆردومان كردنی شاری
هه‌ڵه‌بجه هاتووه‌ته ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه به‌لاَم له‌لایه‌ن
دژه ئاسمانیه ئێرانیه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه‌و
فرِۆكه‌كه‌یان به‌رداوه‌ته خواره‌وه و ئێستا دیله لای
ئێرانیه‌كان .
دكتۆره‌كه‌م داوای لێكردم كه پێویسته بجوڵێم و ده‌ست به
دیواره‌وه بگرم و بگه‌رِێم وه‌گه‌رنا مه‌ترسی ئه‌وه‌م له‌سه‌ر
دروست ده‌بێت كه دواتر نه‌توانم به پێوه بوه‌ستم یان
بگه‌رِێم .
ناچار هه‌رچۆنێك بوو هه‌ستام و ده‌ستم به دیواره‌كه‌وه
ده‌گرت و به‌هێواشی و كه‌م كه‌م هه‌نگاوم ده‌ناو عه‌لیش له
نزیكما ده‌وه‌ستاو چاودێری ده‌كردم نه‌كه‌وم، پاش كه‌مێك ماندو
ده‌بووم و عه‌لی ده‌یبردمه‌وه بۆ سه‌ر جێگاكه‌م .
پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كه‌م كه‌م فێری ئاخاوتن بووم به زمانی
فارسی وه ئێرانیه‌كانیش له‌و زوو فێر بوونه‌م سه‌ریان
سورِده‌ما! .
جارێكیان ده‌ستم به دیواری رِێرِه‌وی هاتووچۆكه‌وه گرتبوو
له‌و سه‌ره‌وه دوو دكتۆرم به‌دی كرد كه یه‌كێكیان پیاو بوو
وه ئه‌وی دیكه‌یان ژن، سه‌یری منیان ده‌كردو پێده‌كه‌نین،
له‌رِاستیدا وام ده‌زانی پێكه‌نینیان به چۆنیه‌تی
رِۆشتنه‌كه‌م دێ و زۆر دڵته‌نگ بووم، به‌ره‌و رِووم هاتن و
سه‌لامیان لێكردم و گوتیان: ئێمه ده‌ناسیت؟ ، گوتم: من
تاوه‌كو ئێستا نه‌م بینیون له كوێ بتان ناسم؟! ، ئه‌وانیش
گوتیان: رِاست ده‌كه‌یت تۆ ئێمه‌ت نه‌دیوه به‌لاَم ئێمه
تۆمان بینیوه، رِۆژێك له بارودۆخێكی ته‌ندروستی هێجگار
مه‌ترسیداردا تۆیان كرد به‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌داو هه‌ناسه‌یه‌كی
زۆر كورتت ده‌داو كوێر بوویت ئێمه‌و(5) دكتۆری تر كه‌وتینه خۆ
بۆ رِزگاركردنت له مه‌رگ، پاش چه‌ندین رِۆژ له هه‌وڵی
به‌رده‌واممان (5) دكتۆره‌كه بێ ئومێد بوون و گوتیان تازه
ده‌ربازبوونی له مه‌رگ نییه‌و هیچ شتێك سودی نیه له‌گه‌ڵیداو
ده‌سیان له مه‌له‌فه‌كه‌ت كێشایه‌وه، به‌لاَم ئێمه زۆر
به‌زه‌ییمان پێتدا هاته‌وه‌و گوتمان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ناسه
كورته‌یدا ده‌رِۆین یان ئه‌ویشی نامێنێت و گیان ده‌سپێرێت یان
رِزگاری ده‌كه‌ین، دواتر هه‌وڵه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست
هێناو له‌مه‌رگ رِزگارمان كردی، ئێستا كه ده‌بینین تۆ
هه‌ستاویته سه‌رپێ و ده‌گه‌رِێیت زۆر دڵمان خۆش بوو، وه
مایه‌ی شانازییه بۆ ئێمه، منیش گوتم: من ئه‌و هه‌ولاَنه‌تان
به‌رز ده‌نرخێنم و به پیرۆزی ده‌زانم و قه‌درزانی خۆمتان بۆ
ده‌رده‌برِم و هه‌رگیز له بیرم ناچن، له به‌ر ئه‌وه‌ی
لێره‌دا هیچم پێناكرێت بۆتانی بكه‌م، هێنده ده‌توانم بڵێم زۆر
سوپاستان ده‌كه‌م! ، پاشان خوا حافیزیان كرد‌و رِۆشتن .
به بۆنه‌ی كه‌س و كاری ئاغای موسه‌ویه‌وه كه‌مێك باری گرانی
سه‌رشانم سوك بوو بوو، له‌و ته‌نیاییه‌مدا گه‌لێك باش بوون بۆ
من، به‌لاَم رِۆژێكیان كه باوكی هات بۆ دیداری ئاگام لێ‌بوو
پێی ده‌گوت: (كورِم مه‌شهه‌د له تارانه‌وه زۆر دووره‌و
ناتوانین وه‌ك پێویست به ده‌مته‌وه بین و، له
نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌شهه‌دیشدا هه‌مان خزمه‌ت ده‌كرێیت، له‌به‌ر
ئه‌وه پێم باشه بتبه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وێ و له‌وێ چیت پێویست بێ
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆت.)، موسه‌ویش بۆچونه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردوو
گوتی زۆر باشه .
له رِاستیدا زۆر پێم خۆش بوو موسه‌وی بچێته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی
خۆی و بۆ ناو كه‌س و كاری، به‌لاَم له لایه‌كی تره‌وه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌نها ده‌مامه‌وه هێنده‌ی دیكه خه‌م
باری به‌سه‌رمدا! ، موسه‌وی و عه‌لی برای و باوكی هه‌ستیان كرد
من به هه‌واڵی چوونی ئه‌وان خه‌مبار بووم، هاتنه لام و
گوتیان:
(كامیل تۆش له گه‌ڵ خۆمان ده‌به‌ین بۆ مه‌شهه‌د تاوه‌كو له
نزیكه‌وه ئاگامان لێت بێت و خزمه‌تت بكه‌ین! ، به‌لاَم من ملم
نه‌داو گوتم له تاراندابم باشتره به‌ڵكو كه‌سوكارم
بمدۆزنه‌وه‌و زۆر سوپاسیشتان ده‌كه‌م كه له‌م ماوه‌ی
رِابووردووداو له‌م ته‌نگانه‌ی مندا هه‌رچیه‌كتان پێ كرا بۆ من
درێغیتان نه‌كرد، هیوای چاك بوونه‌وه‌م خواست بۆ موسه‌وی و
به‌خته‌وه‌ریش بۆ خانه‌واده‌كه‌ی و پێزانینی خۆمم بۆ
ده‌ربرِین) .
رِۆژی دوایی خۆیان پێچایه‌وه‌و خواحافیزیان كرد‌و رِۆشتنه‌وه
بۆ مه‌شهه‌د، منیش به‌ته‌نها مامه‌وه له‌و ژووره‌دا، چه‌ند
رِۆژێكم به ته‌نهایی گوزه‌راند .
پاش ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان گه‌شتنه ئه‌و برِوایه‌ی كه ئاساییه
نه‌خۆشی ئاساییم له‌گه‌ڵدا بێت له‌و ژووره‌مدا زۆری پێ نه‌چوو
نه‌خۆشێكیان هێناو له جێگای پێشوی موسه‌وی دایاننا .
پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن بوو، كه كه‌وته دوان له گه‌ڵمدا بۆم
ده‌ركه‌وت كه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه، ئه‌م پیاوه
به‌ته‌مه‌نه هه‌رچه‌نده نه‌خۆش بوو به‌لاَم تا بڵێی رِوخۆش و
سروشت گه‌نج بوو! ، وه زۆر كراوه بوو له‌گه‌ڵمدا، ئه‌و
پیاوه ناویم له بیر نه‌ماوه به‌لاَم مایه‌ی دڵنه‌وایی بوو
بۆ من ، هه‌وڵی ده‌دا خه‌فه‌ت نه‌خۆم و زوو زوو قسه‌ی خۆشی بۆ
ده‌كردم .
پاش هه‌فته‌یه‌ك ئه‌ویش كه‌مێك باش بوویه‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌ی
به‌جێ هێشت و ماڵئاوایی لێكردم، دیسانه‌وه به ته‌نها
مامه‌وه! .
( دكتۆر رِچوانى )كه سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی ده‌كردم
زۆر دڵسۆزم بوو، جاری وا هه‌بوو كاتژمێرێ له‌گه‌ڵم داده‌نیشت و
دڵی ده‌دامه‌وه، جاری واش هه‌بوو ده‌گریا بۆم! ، به
شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه سۆزێكی له
رِاده به‌ده‌ریان هه‌بوو بۆم، له هه‌مووان زیاتر (ئاغای
ئیكرادی مه‌هاباتی و خانم گولابی و خانم ئه‌سلانی) .
نزیكه‌ی(50) رِۆژێك ده‌بوو كه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا بووم،
نیوه‌رِۆیه‌كیان خانمی گولابی هاته ژوره‌كه‌م و گوتی: كامیل
خزم و كه‌سێكت هاتووه بۆلات!! ، منیش له خۆشی‌دا خه‌ریك بوو
گه‌شكه بكه‌م، گوتم: ناوی چیه؟! ، گوتی: نازانم، به‌لاَم
هه‌رئێسته ده‌یهێنم بۆلات .
له‌رِاستیدا وام دانابوو كه باوكم بێـت یان جه‌میلی برام،
به‌لاَم كه هاته ژوره‌وه بینیم كاك عوسمانی ئامۆزامه و
هه‌ركه هاته ژوره‌وه‌و منی به‌و نه‌خۆشی و داماویه بینی
خۆمان پێ رِانه‌گیراو ده‌ستمان كرد به گریان و له‌گه‌ڵیشماندا
خانمی گولابی تێر گریا! .
كاك عوسمان زۆر خه‌فه‌تی خوارد كه منی به‌و شێوه‌یه بینی،
زۆر په‌له‌م بوو كه هه‌واڵی ماڵه‌وه‌مانی لێ بپرسم، له به‌ر
ئه‌وه ده‌ست به‌جێ ده‌ستم كرد به پرسیار كردن لێی و لێیم
پرسی: هه‌واڵی باوك و دایكم و ئه‌وان ده‌زانی؟! ، گوتی: به‌ڵێ
خه‌مت نه‌بێت ئه‌وان زۆر باشـن و ئه‌وه‌تان له
ئۆردوگای(كرمان) و ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه به‌دوای تۆدا
ده‌گه‌رِێن و مامم و جه‌میل شاره‌وشار به‌شوێنتدا ده‌گه‌رِێن و
هیچ خه‌مێكیان نییه جگه له خه‌می تۆ! .
زۆر حه‌زم ده‌كرد ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه پێیدام رِاست بێت،
به‌لاَم ئه‌وه‌ی رِاست بێت له ناخمدا باوه‌رِم پێ نه‌كرد و
به گومان بووم له قسه‌كانی به‌تایبه‌تی له كاتێكدا ته‌ماشای
ده‌كردم و مات ده‌بوو، له رِووخساریدا هه‌ستم به نهێنی
گه‌وره‌و شتی شاراوه ده‌كردو نه‌ده‌چوویه ئه‌قڵمه‌وه كه
كه‌سوكارم له دۆخێكی ئاواهی ئاسایدابن، چونكه كه له‌یه‌ك
دابرِاین له كێوی شنروێدا بارودۆخی ته‌ندروستیان زۆر خراپ
بوو، وه له مه‌رگه‌وه نزیكتر بوون تا له ژیان ئیتر چۆن
ده‌گونجێ جگه له سۆراخ كردنی من هیچ كێشه‌یه‌كی دیكه‌یان
نه‌بێت، مه‌گه‌ر كاتێك له‌یه‌كتر بزر بووین باری ته‌ندروستی
ئه‌وانیش وه‌ك من نه‌بوو! .
كاك عوسمان پێی رِاگه‌یاندم كه ماڵ ئه‌وان پێش
كیمیابارانه‌كه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی سیدێادق هه‌ڵهاتبوون و له
پردی زه‌ڵمدا خه‌ریك بووه به بۆردومانی چرِی رِاجیمه‌ی
ئێرانی تیا بچن و به شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆ چه‌ند رِۆژێك له
سیدێادق بوون و دواتر باریان كردووه بۆ ئۆردوگای زۆره‌ملێی(
نَێر ) .
هه‌روه‌ها گوتی بۆ هه‌واڵ زانینی ئێوه من له قه‌ندیله‌وه‌و
به‌نێو رِه‌بایه‌كانی سوپای عێراق و جاشدا خۆم گه‌یاندوه‌ته
سنوری ئێران و هاتومه‌ته ناو خاكی ئێرانه‌وه .
كاك عوسمان ئه‌وه‌شی پێ گوتم كه زۆرێك له نه‌خۆشخانه‌كانی
شاره‌كانی ئێران گه‌رِاوه بۆ دۆزینه‌وه‌م به‌لاَم هیچ
وه‌لاَمێكی ده‌ست نه‌كه‌وتووه .
دواتر چووه بۆ سه‌ردانی (مامه ێالح ) كه ئامۆزای باوكمان
بوو، وه به برینداری كیمیایی برابووه نه‌رویچ بۆ چاره‌سه‌رو
پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك گه‌رِێنرابووه بۆ تاران و ئه‌ویش پێی
گوتوه كه كامیل له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاراندایه‌و باری
ته‌ندروستی زۆر خراپه‌و داوای لێ كردبوو كه سه‌فه‌ر بكات بۆ
تاران و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی تاران بكات من بدۆزێته‌وه،
وه پێشی گوتبوو كه ئه‌و هه‌واڵی منی له نه‌رویج زانیوه،
(وه‌ك له لاپه‌رِه(62) دا ئاماژه‌م بۆ كردووه) .
به كاك عوسمانم گوت: با خۆم كۆكه‌مه‌وه‌و ده‌رچین له
نه‌خۆشخانه‌و سه‌فه‌ركه‌ین بۆ (كرمان) و بچین بۆ لای باوكم و
ئه‌وان، چونكه زۆر تامه‌زرۆی بینینیانم، چونكه ئه‌وه
نزیكه‌ی دوو مانگه نه‌مبینیون، نازانم دوای ئه‌وه‌ی له یه‌ك
دابرِاین چی‌یان به‌سه‌رهات؟َ! .
كاك عوسمان هه‌ستم كرد دڵی پرِ بوو، به‌لاَم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
گوت كه باری ته‌ندروستیم باش نیه‌و پێویست ده‌كات له
نه‌خۆشخانه‌دا بمێنمه‌وه، هێشتا كاتی ئه‌وه‌م نه‌هاتووه له
نه‌خۆشخانه بێمه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها گوتی خه‌می ماڵت
نه‌بێت من ده‌گه‌رِێمه‌وه بۆ لایان و هه‌واڵی تۆیان پێ
ده‌ده‌م و دواتر له‌گه‌ڵ خۆم ده‌یانهێنم بۆلات، گوتم
ته‌ندروستیم باشه‌و به چاكیشی ده‌زانم له نه‌خۆشخانه بچینه
ده‌ره‌وه، گوتی با برِۆم بۆلای دكتۆره‌كه‌ت بزانم ئه‌و چی
ده‌ڵێت .
رِۆشت و پاش چه‌ند خوله‌كێك گه‌رِایه‌وه بۆلام و گوتی كاكه
دكتۆره‌كه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك رِازی نیه تۆ له‌م كاته‌دا
به‌م شێوه‌یه برِۆیته ده‌ره‌وه له نه‌خۆشخانه، به‌لاَم
به‌ڵێنی پێ داوم كه‌من بچمه‌وه پاش10رِۆژی دیكه بێمه‌وه بۆ
لات و له‌گه‌ڵ خۆم بتبه‌مه‌وه .
ئه‌و10رِۆژه به‌لای منه‌وه زۆر دوور و درێژ بوون و هه‌ر
ته‌واو نه‌ده‌بوون! ، به‌لاَم هه‌رچۆنێك بوو تێپه‌رِین، كاك
عوسمان هاته‌وه‌و كاك ئیبراهیمی مێردی هه‌لاَڵه‌ی خوشكمی
له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو، نه باوكم نه‌هیچ یه‌كێك له
ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌می له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌هێنا بوو! ، كه
پرسیم بۆ ئه‌وان نه‌هاتن له گه‌ڵتدا گوتی نه‌یان په‌رژاو
خه‌مت نه‌بێت هه‌ر یه‌كتری ده‌بیننه‌وه!، پاشان هه‌ردوكیان
به‌منیان گوت له نه‌خۆشخانه‌دا بمێنیته‌وه باشتره بۆت و
هه‌ر كاتێك به ته‌واوی چاك بوویته‌وه ئه‌وجا دێینه‌وه
ده‌تبه‌ینه‌وه، منیش گوتم چیتر تاقه‌تم چووه بیشمرم هه‌ر له
نه‌خۆشخانه ده‌رده‌چم، گوتیان با بڵێین به دكتۆر، گوتم پێی
بڵێن به‌لاَم به‌خوا رِازی بێت و رِازی نه‌بێت هه‌ر له
نه‌خۆشخانه ده‌رده‌چم! .
هاتنه‌وه‌و گوتیان دكتۆره‌كه‌ت ده‌ڵێت رِازی نابم ئه‌و كورِه
به‌رنه‌وه چونكه هێشتا زۆر مه‌ترسی مه‌رگی له‌سه‌ره‌و
ته‌ندروستی باش نیه .
رِۆشتم بۆ لای دكتۆره‌كه‌م كه رِێگام پێ بدات و رِازی بێت كه
له نه‌خۆشخانه ده‌ربچم، ئه‌ویش گوتی تۆ هێشتا زۆرت ماوه
نه‌خۆشخانه به‌جێ بهێڵیت و زۆر پێویستیت به چاودێری پزیشكی
هه‌یه! ، به‌لاَم هه‌ر وازم لێ نه‌هێناو تكای زۆرم لێكرد‌و
ئه‌ویش به كاك عوسمان و كاك ئیبراهیمی گوت: من ئه‌م كورِه‌م
له لێواری مه‌رگ رِزگاركردووه‌و هه‌روا به ئاسانی ناهێڵم
بیبه‌نه‌وه‌و بمرێت و به‌مه‌رج رِازی ده‌بم، مه‌رجه‌كه‌شم
ئه‌مه‌یه كه ئه‌م كورِه خزمه‌تی باشی بكه‌ن و ئه‌و
ده‌رمانانه‌ی كه بۆی ده‌نوسم به رِێك و پێكی بیده‌نێ و
رِۆژانه ده‌بێت دوو جار بیشۆرن و پاش هه‌ردوو شۆردنه‌كه‌ش
مه‌رهه‌م به باشی بده‌ن له برینه‌كانی و پاش دوو سێ هه‌فته‌ی
دیكه‌ش بیهێننه‌وه بۆلام تاوه‌كو بیبینم و بزانم
نه‌خۆشیه‌كه‌ی به چ ئاقارێكدا چووه، ئه‌وانیش گوتیان به‌سه‌ر
چاو ئه‌وه‌ی جه‌نابت فه‌رمووت بۆی جێ به‌جێی ده‌كه‌ین و
فه‌رمایشته‌كانی به‌رِێزتان فه‌رامۆش ناكه‌ین .
رِۆژی دوایی له نه‌خۆشخانه ده‌رچووین و چووین بۆ ترمیناڵی
غه‌رب و پاش ئه‌وه‌ی بلیتمان برِی و چه‌ند كاتژمێرێك
چاوه‌رِوانیمان كرد تا كاتی به‌رٍێكه‌وتنی پاسه‌كه‌مان هات،
ئه‌وجا سواری پاس بووین و به‌رِێ كه‌وتین بۆ شاری(پاوه) و،
له‌وێشه‌وه بۆ گوندی (نۆریاو) ی نزیك پاوه كه چه‌ند
كیلۆمه‌ترێك دووره له سنوری عێراق و گوندی ( ته‌وێڵه ) .
پاش ئه‌وه‌ی به ته‌واوی شه‌و به‌رِێگه‌وه بووین و پاش
نزیكه‌ی11كاتژمێر مانه‌وه له ناو پاسدا ده‌مه‌و به‌یان
گه‌شتینه شاری پاوه‌و له‌وێشه‌وه به ئۆتۆمبیلێكی تر
گه‌شتینه گوندی (نۆریاو) كه ماڵی ئیبراهیمی زاوام و
هه‌لاَڵه‌ی خوشكم، هه‌روه‌ها ماڵی خه‌زوره‌ی هه‌لاَڵه‌ی خوشكم
و چه‌ندین ماڵی خه‌ڵكی گونده‌كه‌مانی (گوندی زه‌مه‌قی خواروو)
لێ بوو كه له ساڵی 1987دا‌و له‌پاش شكست هێنانی رِِاپه‌رِینی
هه‌ڵه‌بجه دژ به حكومه‌تی به‌عس له ترسی گیانی خۆیان و ماڵ
و منداڵیان هه‌ڵهاتبوون بۆ ولاَتی ئێران و له‌وێ و له خانوی
كرێدا نیشته‌جێ بوو بوون .
كه گه‌شتینه ماڵی هه‌لاَڵه‌ی خوشكم هه‌لاَڵه به گریانێكی
به‌كوڵه‌وه هات و پێشوازی لێ كردم! ، به گریانه‌كه‌یدا بۆم
ده‌ركه‌وت كه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌مان لێ قه‌وماوه، گه‌رووم
وشك بوو، رِه‌نگم پێ نه‌ماو گوتم هه‌لاَڵه چی بووه؟!! ،
خه‌ڵكه‌كه نه‌یان هێشت هیچم پێ بڵێت و گوتیان وازی لێ بێنه
داماوه جارێكان ماندووه‌و هیلاكی رِێگای ده‌رنه‌چووه‌و كاتی
قسه گێرِانه‌وه نیه بۆی! .
ئه‌و رِۆژه ته‌واو بوو، وه‌شه‌ویش هات به‌سه‌ریدا نه‌یان هێشت
هه‌لاَڵه هیچم پێ بڵێت، كه رِۆژ بوویه‌وه هه‌لاَڵه فرسه‌تی
هێناو له بێئاگایی ئه‌واندا لام دانیشت و به ده‌می
گریانه‌وه چه‌ند پرسیارێكی سه‌یری لێ كردم و ده‌یپرسی: تۆ
تاكه‌ی له‌گه‌ڵ باوكم و ئه‌واندا بووی؟! ، رِۆژی كیمیاییه‌كه
شه‌هێن چی له‌به‌ردابوو؟! ، شلێر چی له‌به‌ردا بوو؟! ، له
هه‌مووی سه‌یرتر لێی ده‌پرسیم تۆ هه‌واڵیان نازانیت؟! ،
نازانیت چیان به‌سه‌ردا هاتووه؟! ، ئه‌م پرسیارانه له
ناخه‌وه هه‌ژاندمی و هێزو توانام لێ برِاو لاشه‌م گه‌رم گه‌رم
بوو، كه‌وتمه گومان له هه‌موو شت و وشه‌یه‌ك ده‌ست به‌جێ
چه‌ند پرسیارێكم لێكرد‌و گوتم پێی: مه‌گه‌ر ئێوه هه‌واڵیان
نازانن؟! ، ئه‌ی ئێوه ناڵێن هه‌موویان له ئۆردوگای كرمانن؟!!
، پێم بڵێ كه‌سیان هیچیان به‌سه‌ردا هاتووه؟! ، كه‌سیان
شه‌هید بوون؟! .
له‌وه‌دا بوو وه‌لاَمم بداته‌وه‌و هه‌واڵیانم پێ بدات، به‌لاَم
له‌م كاته‌دا هاتنه ژوره‌وه بۆ لام و نه‌یان هێشت هه‌لاَڵه
هیچم پێ بڵێت و قسه‌كانیان پێ برِی و گوتیان باسی چی لا
ده‌كه‌یت؟! ، وازی لێ بێنه قورِبه‌سه‌ره، نه‌خۆشه! .
رِۆژی دواتر پێش ئه‌وه‌ی نیوه‌رِۆ بێت هه‌موومان دانیشتبووین،
وه سه‌رقاڵی قسه‌كردن بووین، له‌ناكاو ده‌نگی فرِۆكه‌ی جه‌نگی
هات، چركه به چركه ده‌نگی فرِۆكه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بوو،
ده‌ست به‌جێ دڵم پێی گوتم كه ئه‌و فرِۆكانه فرِۆكه‌ی عێراقن
و بۆ بۆردومان هاتوون! ، هاوارم كرد هه‌موو بابچینه ده‌ره‌وه
بۆ ژێرزه‌مینێك ئه‌و فرِۆكانه بۆردومان ده‌كه‌ن! ،
قسه‌كه‌میان پێ سه‌یر بوو، وه گوێیان پێ نه‌دا، به‌لاَم من
چونكه له هه‌ڵه‌بجه زۆر ترسابووم له فرِۆكه خۆمم پێ
رِانه‌گیراو به رِاكردن له‌سه‌رخانه‌كه‌وه هاتمه
ژێرخانه‌كه‌و هه‌ركه من گه‌شتمه ئه‌وێ فرِۆكه‌كان ده‌ستیان
به بۆردومان كرد‌و هاوكات ئه‌وانیش خۆیان كرد به
ژێرخانه‌كه‌دا، فرِۆكه‌كان وێرِای ته‌قه لێ كردنیان له‌لایه‌ن
دژه هه‌واییه‌كانی ئێرانه‌وه به ئاره‌زوی خۆیان بۆردومانیان
كرد‌و ئه‌وجا گه‌رِانه‌وه بۆ عێراق .
پاش بۆردومانه‌كه هاتینه‌وه ژێرخانه‌كه‌و خه‌ڵكه‌كه
كه‌وتنه هه‌واڵ پرسین تا بزانن فرِۆكه‌كان چیان به‌سه‌ر
خه‌ڵكیدا هێنا؟! ، بۆمان ده‌ركه‌وت كه فرِۆكه‌كانی عێراق
بۆردومانی شاری پاوه‌یان كردووه به تایبه‌تی بۆردومانی
به‌ندیخانه‌كه‌ی پاوه‌یان كردووه و چه‌ندین ماڵ پێوه بووه‌و
چه‌نده‌ها كه‌سیش شه‌هیدو بریندار بووه‌و، فرِۆكه‌كان
به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و له رِێگای گه‌رِانه‌وه‌یاندا
بۆردومانی گونده‌كانی سه‌ر رِێگای گه‌رِانه‌وه‌یانیان كردووه!
.
له‌دواییدا كه هه‌موو شتێك ئاسایی بوو بووه‌وه لێیان پرسیم:
ئه‌رێ ئه‌وه تۆ چۆنت زانی ئه‌و فرِۆكانه بۆردومان ده‌كه‌ن؟!
، منیش گوتم له هه‌ڵه‌بجه‌دا كاتێك له ژێرزه‌مینه‌كه‌دا
بووین و له‌ده‌شت و كێوو رِێگاكاندا كه هه‌ڵده‌هاتین
فرِۆكه‌كان كه‌ده‌هاتن بۆ بۆردومان كردنمان ده‌نگیان به‌و
شێوه‌یه بوو! .
|