|
هه‌ر له پاش دامه‌زراندنم به مامۆستا به گونجاوم زانی بچمه قۆناغی
هاوسه‌رگیریه‌وه، به‌لاَم وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین له داب و نه‌ریتی
ئاینی و كورده‌واری خۆماندا پێویسته گه‌لێك كه‌س هاوكاریت بكه‌ن بۆ
دابین كردنی پێداویستیه‌كانی هاوسه‌رگیری و پێكه‌وه‌نانی ماڵ و خێزان .
وه‌ك پێشتر باسم لێوه كردووه هاورِێكانی زانكۆم هه‌ر له سه‌ره‌تای
یه‌كتر ناسینمانه‌وه هه‌وڵی زۆریان له‌گه‌ڵدا دام تاوه‌كو له كاتی
خوێندكاری زانكۆدا خێزان پێكه‌وه بنێم بۆ پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی
له ژیانمدا دروست بووبوو پاش شه‌هید بوونی كه‌سوكاره‌كه‌م و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش به‌ڵێنی هاوكاری ته‌واویان پێدام، به‌لاَم من سوپاسم كردن
و پێم رِاگه‌یاندن كه تاوه‌كو زانكۆ ته‌واو نه‌كه‌م و دانه‌مه‌زرێم
خێزان پێكه‌وه نانێم و گه‌لێك مه‌منونیان بووم .
پاش ئه‌وه‌ی زانكۆم ته‌واوكردو دامه‌زرام سه‌ردانی هاورِێیانی زانكۆم
كرد له به‌شی ناوخۆیی كورِانی زانكۆی سلێمانی و له‌وێ پێیان گوتم كه
چیتر به‌هانه‌م نه‌ماوه‌و ده‌بێت بچمه قۆناغی هاوسه‌رگیریه‌وه‌و منیش
سوپاسم كردن و ئاماده‌یی خۆمم بۆ ده‌ربرِین و داوای هاوكاری و
كارئاسانیم لێ كردن و ئه‌وانیش كه‌وتنه‌خۆو ئه‌و كه‌سه‌ی كه دیاریم
كردبوو له‌گه‌ڵیدا دوان و دواتر له‌گڵ كه‌سوكارمدا له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری
دوام و سوپاس بۆ خوا به ئاسانی هه‌موو شتێك به‌رِێكوپێكی به‌رِێوه‌چوو،
وه له ساڵی1998دا چوومه قۆناغی هاوسه‌رگیریه‌وه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی كه
هاوشان و شیاوی من بوو خوای گه‌وره كردی به نسیبم و قۆناغێكی نوێی
ژیانم ده‌ستی پێكرد .
هاوسه‌ره‌كه‌م پێشتر‌و له كاتی خوازبێنیدا تێگه‌یه‌نرا بوو له
بارودۆخی خراپی ته‌ندروستی من به‌لاَم ئه‌و به ویستی خۆیی و به‌وپه‌رِی
هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه رِازی بوو به من و كاتێكیش پێیان
گوتبوو ئه‌و رِه‌نگه به‌هۆی كاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه هێنده نه‌ژێت!
، ئه‌ویش گوتبووی: مردن و ژیان به‌ده‌ست خوایه‌و ته‌نها خوا دیاری
كردووه كه‌ی ده‌مرین و تا نه‌خۆشێكیش ده‌مرێت هه‌زار ساغ ده‌مرێت .
ئه‌م هاوسه‌ره‌م هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌ریمانه‌وه هه‌ستی به‌و
گرفت و كێشه گه‌ورانه‌ی من كرد‌و توانی هاورِێ و هاوسه‌رو كه‌سێكی زۆر
دڵسۆزی من بێت، بگره بوو به به‌شدارێكی رِاسته‌قینه‌ی خه‌مه‌كانم و
ئالوده‌ی دنیا ئاڵۆز‌و پرِ ده‌رده‌سه‌ریه‌كه‌م بوو، به‌لاَم سوپاس بۆ
خوا هێنده مرۆڤێكی به به‌زه‌یی و دڵسۆزه هه‌رگیز له نێوچاوانیدا
ماندوبوون و بێزاری ناخوێنیته‌وه، هێنده مرۆڤێكی ئازایه‌و ئیراده به‌هێزه
رِووبه‌رِووی گشت گرفته‌كان ده‌بێته‌وه‌و له نه‌بوونی مندا باوك و
دایك و هه‌موو شتێكه بۆ منداڵه‌كانم .
هه‌رگیز هه‌ست به غیابی من ناكه‌یت له ماڵدا له كاتێكدا له نه‌خۆشخانه‌كان
ده‌خه‌وێندرێم یاخود ده‌چمه ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ر جا له ناوه‌وه‌ی
ولاَت بم یاخود له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت وه جاری وا هه‌بووه نزیكه‌ی 45
رِۆژ له عێراقیشدا نه‌بووم! .
وه شان به شانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و به‌رِێوه‌بردنی ماڵ
مامۆستای ناوه‌ندیه‌و ده‌وامی خوێندنگه‌ش ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك
كار كه تایبه‌تمه‌نده به پیاوان و كاری ژن نییه ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له توانای مندا نییه جێبه‌جێی بكه‌م له‌به‌ر نه‌خۆشی یاخود له‌و كاته‌دا
له‌وێ نیم ئه‌و جێبه‌جێی ده‌كات، به كورتی وه‌ك پێشینانمان گوتویانه:
(خوا ده‌رویه‌ك ده‌گرێت و ده‌رویه‌ك ده‌كاته‌وه) پاش ئه‌وه‌ی نارِه‌حه‌تی
و بێكه‌سی زۆرم چه‌شت ئه‌و تا ئاستێكی باش ئه‌و كه‌لێنه‌ی بۆ پرِ
كردومه‌ته‌وه .
كورِه گه‌وره‌كه‌م ( شیار ) بۆی گێرِامه‌وه گوتی: باوكه هه‌ر كه تۆ
له‌ماڵ ده‌رده‌چیت یان له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌خه‌وێندرێیت تا دێیته‌وه
دایكم هه‌میشه ده‌گریه‌ت و خه‌مباره كه‌چی هه‌رگیز له به‌رده‌م تۆدا
ناگریه‌ت بۆچی؟! .
دیاره ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی دڵی من ته‌نگ نه‌بێت و هێنده‌ی دیكه خه‌مبار
نه‌بم له‌به‌رچاوم ناگریه‌ت و زۆربه‌ی جار دڵم ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت
هێنده خه‌فه‌ت مه‌خۆو مه‌رج نیه قسه‌ی دكتۆره‌كان رِاست بێت و مردن و
ژیانیش به ده‌ست خوایه به نه‌خۆشی نییه! .
به‌لاَم له به‌دبه‌ختی من ئه‌ویش ته‌ندروستی ته‌واو نیه‌و پاش ئه‌وه‌ی
به‌ناو دكتۆرێك كه كابرایه‌كی میسری بوو وه له‌به‌ر بێ توانایی
ناردبوویان بۆ شاره زیاده‌و دامه‌وه‌كه‌ی ئێمه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بۆ
ئه‌نجامدا بۆ ده‌رهێنانی چه‌ند به‌ردێك له گورچیله‌یدا گورچیله‌كه‌ی
له‌كارخست و دوای ساڵێك دكتۆر اسماعیل حه‌مه‌امین له سلێمانی گورچیله‌كه‌ی
بۆ ده‌رهێناو به‌و شێوه‌یه‌ش خه‌مێكی دیكه بۆ خۆیی و بۆ منیش له هه‌مان
كاتدا له دایك بوو! .

مامۆستا كامیل و مامۆستا شیلانی هاوسه‌ری و ئه‌شكانی كورِیان .
مامۆستا شیلان ده‌یان جار شه‌ونخونی كردووه به دیارمه‌وه‌و تاوه‌كو
رِۆژ بۆته‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه كه ئازار‌و نارِه‌حه‌تیه‌كانم
كه‌م كاته‌وه‌و فێنكی كردومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (تا)كه‌م داببه‌زێنێت
كاتێك سیه‌كانم هه‌ویان(التهاب) ده‌كردو تام لێ ده‌هات، هه‌روه‌ها له‌و
شه‌وو رِۆژگارانه‌دا كه دونیا ته‌پوتۆزه‌و خۆڵ ده‌بارێت و زۆر ته‌نگه‌نه‌فه‌س
ده‌بم و ناتوانم بچمه ده‌ره‌وه‌و به‌ناچاری ده‌بم به (ئه‌سیری ماڵ)
له ته‌نیشتمدا ده‌سته‌وئه‌ژنۆ داده‌نیشێت و خه‌فه‌ت ده‌خوات بۆئه‌و ته‌مه‌نی
گه‌نجیه‌م و به‌ده‌م فرمێسك رِشتنه‌وه نه‌فره‌ت ده‌كات له‌و به‌رپرسانه‌ی
كه له سایه‌ی جه‌سته‌ی سوتاوو گه‌روی خنكاوی كه‌سوكاره‌كانم و ئه‌م
ئێش و ئازاره‌ی من و ده‌یانی وه‌ك منه‌وه ئێستا خۆیان و ماڵ و منداڵه‌كانیان
ده‌حه‌سێنه‌وه‌وه‌و بێ باكن له‌و هه‌موو رِه‌نج و خوێنه‌و وه‌ك پێویست
نایه‌ن به هانامانه‌وه‌و له‌م ته‌نگانه‌یه‌دا رِزگارمان ناكه‌ن! .
له كاتێكیشدا كه‌پێم نارِه‌وایه شه‌وانه له‌گه‌ڵمدا ئێشك بگرێت به‌دیار
نه‌خۆشیه‌كه‌م و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌كه‌مه‌وه‌و نارِه‌زایی ده‌رده‌برِم و
داوای لێ ده‌كه‌م كه بخه‌وێت و به دیارمه‌وه ئێشك نه‌گرێت و پێی ده‌ڵێم:
( با هه‌رمن قوربانی بم تۆش نه‌بیته قوربانی!) ده‌ڵێت: ( من چۆن خه‌و
ده‌چێته چاوم كه تۆ به‌و شێوه‌یه ده‌بینم! ) .
|