|
هه‌ر به گه‌رِانه‌وه‌م له نه‌مساو گه‌شتنه‌وه‌م به
هه‌ڵه‌بجه سه‌ر له‌نوێ ئاوێزانی خه‌مه‌كانی قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بوومه‌وه‌و له‌گه‌ڵ براده‌رانی
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیاندا سه‌رگه‌رمی ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كان
بوومه‌وه .
له ساڵی2005دا توانیمان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان/ئیداره‌ی سلێمانی كاك عمر فتاح ببینینه‌وه له ماڵی
خۆیداو پاش خستنه‌رِووی داواكاریه‌كان چه‌ند برِیارێكی گرنگی
به سودی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دا وه‌ك زیاد
كردنی موچه‌ی وارسی شه‌هیدانی كیمیاباران و دامه‌زراندنی
ژماره‌یه‌ك له بێكاره‌كانیان و ناردنی لیژنه‌ی پزیشكی بۆ
بینینی بریندارانی كیمیاباران و برِیاردان له‌سه‌ر
كردنه‌وه‌ی(500) خانوو بۆ وارسی شه‌هیدانی كیمیاباران، وه
پێدانی زه‌وی به(200) وارسی تر، هه‌روه‌ها زیادكردنی
نه‌سریه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان .
له‌ساڵی 2005دا دیسانه‌وه كاك عمر فتاح مان بینی له یادگاری
هه‌ڵه‌بجه‌داو داوامان لێ‌كرد وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
وشیاركاته‌وه له په‌له‌كردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی
كیمیایی و به‌رِێزیان وه‌زیری ته‌ندروستی(دكتۆر موحه‌ممه‌د
خۆشناو)یان رِاسپارد كه لیژنه‌یه‌كی پزیشكی تایبه‌ت به
پشكنینی بریندارانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه دروست بكات و هه‌نگاو
هه‌ڵبگیررێت بۆ چاره‌سه‌ریان، لیژنه‌كه به به‌ده‌مه‌وه‌بوونی
ته‌واوم وه‌ك لێپرسراوی به‌شی بریندارانی كیمیایی له
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و براده‌رانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان
دروستكراو نزیكه‌ی (210) كه‌سی بینی كه پێیان رِاگه‌یاندبووین
كێشه‌ی گه‌وره‌ی ته‌ندروستیان هه‌یه به‌رده‌وام به‌هۆی چه‌كی
كیمیاییه‌وه .
(69) له‌و بریندارانه لیژنه پزیشكیه‌كه بۆی نوسیبوون كه
پێویستیان به بردنه ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌یه بۆ
چاره‌سه‌ر،(139) برینداری دیكه‌شیان بۆیان نووسیبوون كه
ده‌توانرێت له ناو عێراق و كوردستاندا خه‌می چاره‌سه‌ریان
بخورێت .
دوای ئه‌وه‌ی(3مانگ)ی ته‌واو و پاش ماندوبوونێكی زۆر لیژنه
داتای بریندارانی كیمیایی دایه ده‌ستمان، ده‌ست به‌جێ
وێنه‌یه‌ك له سه‌رجه‌م رِاپۆرته‌كانم تسلیم به وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی كرده‌وه كه له‌به‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو
ئیداره‌ی حكومه‌ت و ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی یه‌كگرتووی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ته‌ندروستی گۆرِرا بوو، وه
كاك دكتۆر زریان كرابوو به وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی رِاپۆرته‌كانیشم
ته‌سلیم كرد به هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری
كۆمه‌لاَیه‌تی و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانو
ئه‌نفالكراوه‌كان و به‌رِێوه‌به‌رێتی گشتی ته‌ندروستی
شاره‌زوور بۆ زانیاریان و كار له‌سه‌ر كردن .
هه‌ر له به‌رواری (21/6/2005)دا‌و پاش ئه‌وه‌ی له
چاوه‌رِوانیدا ماندو بووین چه‌ند دادوه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه له
دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه له دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراق
هاتنه‌لام له‌ماڵه‌وه له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو ئیفاده‌یان لێ
وه‌رگرتم سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه،
منیش به‌رِاستی و به دروستی وه‌لاَممدانه‌وه‌و وه‌فاتنامه‌ی
باوك و دایك و پێنج خوشك و براكه‌م له‌گه‌ڵ رِاپۆرته
پزیشكیه‌كانم خسته به‌رده‌ستیان، هه‌روه‌ها سكالاَی خۆم كرد
له تێكرِای سه‌رانی به‌عس و له سه‌روشیانه‌وه ێدام حسین و
علی حسن مجید، هه‌روه‌ها سكالاَم كرد له هه‌موو ئه‌و كه‌س و
لایه‌ن و بازرگانانه‌ش كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان
ده‌ستیان له تاوانی شه‌هیدكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌بووه،
ئه‌وانیش ئیفاده‌و به‌ڵگه‌كانیان لێ وه‌رگرتم و لێیان پرسیم:
مامۆستا ئه‌توانیت ئاماده‌ی دادگابیت ئه‌گه‌ر داوامان لێ
كردیت؟ ، منیش گوتم: به‌ڵێ به‌وپه‌رِی شانازیه‌وه‌و ئه‌وه
خه‌ونی پتر له19ساڵی منه! ، به‌لاَم ئێوه‌ش برای باش بن
بمانپارێزن چونكه ئێمه ته‌نها ئاماده‌ی دادگایی كردنی
سه‌رانی به‌عس نابین به‌ڵكو هه‌موو عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كان
دادگایی ده‌كه‌ین! ، له‌به‌رئه‌وه گیانمان بپارێزن له هه‌ر
مه‌ترسیه‌ك و ئه‌وانیش ئه‌و به‌ڵێنه‌یان پیدام و پاشان رِۆشتن
.
وه‌ك ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی بالاَی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش رِۆڵی خۆمم بینی له هاندانی خه‌ڵكی
بۆ پێشكه‌شكردن و تۆماركردنی سكالاَو شایه‌تیه‌كانیان له‌دژی
سه‌رانی به‌عس و له‌گه‌ڵ براده‌رانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ماندا
هاوكاریه‌كی ئێجگار زۆری دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراق و
لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یمان كرد و چه‌ند مانگێك سه‌رقاڵی ئه‌و
كاره بووین .
له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كاك عه‌دنانی وه‌زیری كاروكاروباری
كۆمه‌لاَیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم دانیشتم به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامی
ده‌سته‌ی بالاَو لێپرسراوی به‌شی كاروباری به‌ركه‌وتوانی
كیمیابارانی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بووم
و داوای برِینه‌وه‌ی موچه‌ی تایبه‌تم لێ‌كرد بۆ بریندارانی
كیمیاباران و ئه‌ویش به سوپاسه‌وه به‌نووسراوێك
داواكاریه‌كه‌می گه‌یانده ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌وێش پاش
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك وه‌لاَم دراینه‌وه به‌وه‌ی
(ته‌نها69برینداره‌كه!) مانگانه برِی(30000) سـی
هه‌زاردیناری چاپی نوێیان بۆ ببرِرێته‌وه!.)، وه (به
مه‌رجێك مووچه‌ی تریان نه‌بێت!.)، منیش برِیاره‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نم رِه‌د كرده‌وه‌و، دوباره له رِێگای وه‌زاره‌تی
كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه داوام له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
كرد كه برِیاره‌كه‌یان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه كه
به رِاپۆرتی پزیشكی ده‌سه‌لمێت كه برینداری كیمیایین له
هه‌موو كوردستاندا‌و، موچه‌كه‌ش كه‌م و زۆری به‌پێی رِێژه‌ی
كه‌مئه‌ندامی و نه‌خۆشی به‌ركه‌وته كیمیاییه‌كه بێت و،
كه‌مترینیان موچه‌كه‌ی له 150000سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار
كه‌متر نه‌بێت، وه به‌ده‌ر بێت له‌هه‌ر موچه‌یه‌ك
كه‌هه‌یانه، چونكه ئه‌و برِه پاره‌یه مانگانه ده‌ده‌نه
خه‌رجی عه‌یاده‌و ده‌رمان و پشكنین، دوای چه‌ند مانگێك
وه‌لاَممان بۆ هاته‌وه كه ئێمه ده‌بێت لیستی ته‌واوی
بریندارانی رِاسته‌قینه‌ی كیمیابارانیان بۆ بنێرین، ئێمه‌ش بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه برِیارماندا كار بكه‌ین بۆ
ئاماده‌كردنی ئه‌و لیسته‌و به جۆرێك كه‌سی برینداری كیمیایی
رِاسته‌قینه به‌جێ نه‌مێنێت و كه‌سی نارِاستیشی تێكه‌ڵ نه‌بێت
و له‌و كاته‌وه ئێمه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئه‌و لیسته‌ین و
ئێستا ئه‌و لیسته‌مان ئاماده‌یه .
له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌زیری نوێی ته‌ندروستی حكومه‌تی
هه‌رێمدا به‌درێژی باسی مه‌سه‌له‌ی كیمیابارانم كرد، له
گه‌وره‌یی گیروگرفته ته‌ندروستیه‌كانیان تێمگه‌یاند، بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش یاداشتێكم دا به ده‌ستیه‌وه، تیایدا داوای
چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی بریندارانی كیمیابارانم كرد بوو، وه
داوای دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تم كرد بوو بۆ
بریندارانی كیمیایی و، به‌خشینی بریندارانی كیمیایی له خه‌رجی
نه‌خۆشخانه‌كان، وه‌زیری ته‌ندروستی به سوپاسه‌وه به
ته‌نگمانه‌وه هاتوو برِیاریدا كه نه‌خۆشخانه‌كه له بودجه‌ی
2007دروست بكرێت و بریندارانیش له خه‌رجی نه‌خۆشخانه‌كان
ببه‌خشرێن، به‌لاَم نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وته بودجه‌ی2008و
برِیاره تاوه‌كو ناوه‌رِاستی ساڵی2009ته‌واو بكرێت، به‌لاَم
تا چاپ كردنی ئه‌م په‌رتوكه‌م نه‌ك هه‌ر ته‌واو نه‌كراوه
به‌ڵكو زۆریشی ماوه! ، برِیاری به‌خشینه‌كه‌ش تاوه‌كو ئێستا
له‌به‌ر نه‌دۆزینه‌وه‌ی ئالیه‌تێك بۆ به‌خشینه‌كه هێشتا
جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌روه‌ها كاك دكتۆر زریان نووسراوێكی به
هاوپێچی یاداشته‌كه‌ی ئێمه به‌رز كرده‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران .
دوای چه‌ند مانگێك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌لاَمی
نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت و یاداشته‌كه‌ی ئێمه‌ی دایه‌وه‌و بۆ
هه‌ریه‌ك له 69برینداره‌كه 2000ته‌نها دوو هه‌زار دۆلاری
خه‌رج كرد كه هه‌ر به‌شی سه‌فه‌ری یه‌كه‌میانی كرد بۆ تاران،
دواتر بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان و سه‌ردانه‌وه‌ی
به‌رده‌واممان بۆ تاران ده‌سته‌وسان بووین، رِۆژێك كاك(دارا
یاره) نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی بۆ ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه به
مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی له هه‌ڵه‌بجه هاته هه‌ڵه‌بجه‌و، منیش
به‌پێویستم زانی جه‌نابیان ببینم و له رِێگایه‌وه جه‌نابی
سه‌رۆك له گرفته گه‌وره‌كانی بریندارانی كیمیایی تێگه‌یه‌نم
و، له‌گه‌ڵ كاك دارا قسه‌م كرد‌و له قه‌باره‌ی ئازاره‌كان
ئاگادارم كرد‌و به وردی بۆم شیكرده‌وه، ئه‌ویش به‌ڵێنی دا
سه‌رۆك ئاگادار بكات و له 3رِۆژدا وه‌لاَمم لێ بگێرِێته‌وه،
ئه‌وه بوو دوای3رِۆژ وه‌لاَمی لێ گێرِاینه‌وه، گوتی جه‌نابی
سه‌رۆك گرنگی ته‌واوی به مه‌سه‌له‌كه‌تان داوه سه‌رۆكی
دیوانی رِاسپاردووه كه له‌گه‌ڵتان دا‌نیشێت و پێكه‌وه
چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بكه‌ن .
پاش چه‌ند رِۆژێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسی به‌شی
لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه كاك لوقمان و كاك حیكمه‌ت رِۆشتینه دیوانی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوان كاك(دكتۆر فوئاد
حسین) و به‌رپرسانی دیكه‌ی به‌شه‌كانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی
كۆبووینه‌وه‌و باسی كێشه‌و داواكاریه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌مان كرد
به گشتی و كێشه‌و داواكاریه‌كانی قوربانیانی كیمیاباران به
تایبه‌تی و برینداره‌كانی كیمیایی به تایبه‌تی تر، وه
لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست كرا به سه‌رۆكایه‌تی
سه‌رۆكی دیوان و ئه‌ندامێتی به‌رپرسی هه‌ندێك له به‌شه‌كانی
دیوان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی بالاَی كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و نوێنه‌رانی مه‌ڵبه‌ندو لقی
هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی وپارتی و نوێنه‌ری قائمقامیه‌ت و
شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، وه چه‌ندین برِیاری گرنگ درا،
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی(69) برینداره‌كه‌ش برِیاردرا دیوانی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌تاوه‌كو ئه‌و رِۆژه‌ی ئه‌و (69)
برینداره له دونیا ده‌رده‌چن خه‌می نه‌خۆشیان بخوات و خه‌رجی
چاره‌سه‌ریان بكات به هاوكاری نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی
پارتی له تاران و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێرانی یه‌كێتی و
مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندیه‌كانی لقی21پارتی
.
تاوه‌كو برینداره‌كان به‌رِێخران دووان له‌و(69) برینداره
شه‌هید بوون و یه‌كێكیشیان بۆ خۆی چووه ئه‌وروپاو مانه‌وه
(66) بریندار، پاش10رِۆژێـك پـۆل پۆل66برینداره‌كه‌مان
نارده‌وه بۆ تاران و له‌وێ ئه‌وه‌ی پێویستی به گه‌رِانه‌وه‌ی
چه‌ند مانگ جارێك هه‌بوو كاری بۆ كرا‌و ئه‌وه‌شی نه‌شته‌رگه‌ری
پێویست بوو بۆی ئه‌نجام درا، به‌لاَم به‌داخه‌وه یه‌كێكی
دیكه له برینداره‌كان شه‌هید بوون و مانه‌وه65برینداری
كیمیایی، وه ئه‌م بریندارانه بریتی بوون له برینداره زۆر
نارِه‌حه‌ته‌كان وه‌گه‌رنا ده‌یان برینداری دیكه‌مان هه‌یه
كه پێویستیان به چاره‌سه‌ره به‌لاَم تاوه‌كو ئه‌مرِۆ هیچیان
بۆ نه‌كراوه‌و پێویستیان به هیممه‌تێكی دیكه هه‌یه بۆ
به‌هاناوه چونیان .
سه‌ردان و هاتووچۆی چاره‌سه‌ری ئه‌و
بریندارانه(نیوه‌یان)تاوه‌كو به‌رواری ئه‌م نووسینه
به‌رده‌وامه، به‌ڵكو(30) كه‌سێكیان پێویستیان به سه‌ردانی
به‌رده‌وام هه‌یه، ته‌نانه‌ت چه‌ند كه‌سێكیان گرفته‌كانیان
له ئێرانیش چاره‌سه‌ری نییه‌و پێویستیان به‌وه هه‌یه كه
ببرێنه نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ چاره‌سه‌ر! .
له ساڵی 2008 دا دكتۆر مێگفى نادرى كه پسپۆرِی نه‌خۆشیه‌كانی
چاو و چاندنی قه‌ره‌نیه‌ی چاو بوو له یه‌كێك
له‌سه‌ردانه‌كانمدا بۆلای پێی رِاگه‌یاندم كه ده‌بێت به
په‌له نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆ چاوی چه‌پم ئه‌نجام بدات وه گوتی:
چاوه‌كانت گازی خه‌رده‌ل زۆر كاری لێ كردوون و گه‌ر
نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام نه‌ده‌یت ئه‌وا ئه‌و چاوه‌ت كون ده‌بێت
و كوێر ده‌بێت! ، منیش له دڵی خۆمدا گوتم خه‌مم كه‌م بوو با
ئه‌م خه‌مه‌شی بچێته‌سه‌ر! ، ناچار رِازی بووم به‌وه‌ی
نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌م بۆ ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌بوو له
(نه‌خۆشخانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری نرجس) له شاری تارانداو له كاتی
بانگی خۆرئاوابووندا دكتۆر نادری ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی بۆ
ئه‌نجامدام .
عوسمانی كورِی داده به‌دیعه‌ی خوشكم كه هاوه‌ڵم بوو له
نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بۆی گیرِامه‌وه كه كاتێك له ژووری
نه‌شته‌رگه‌ری هێنابوومیانه ده‌ره‌وه په‌رستارێكی كچ
هێنابوومیه ده‌ره‌وه له‌سه‌ر قه‌ره‌وێره‌كه‌و له كاتێكدا
هێشتا به‌نجه‌كه به‌ری نه‌دابووم، قسه‌م گوتووه‌و تورِه‌بووم،
په‌رستاره كچه‌كه‌ش زۆر ترساوه‌و داوای له عوسمان كردووه
كه نزیك بێته‌وه‌و بزانێت ئازارم نیه؟!، گوتی: كه نزیك
بوومه‌وه لێت گوتم به په‌رستاره‌كه: ئازاری نییه به‌لاَم
قسه ئه‌ڵێت به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م نارِه‌حه‌تی و رِۆژگاره‌یان
به‌سه‌ر هێنا، قسه به ێدام حسین و عه‌لی كیمیاوی و سه‌رجه‌م
به‌عسیه‌كان ده‌ڵێت! .
له رِاستیدا پێش ئه‌وه‌ی ببرێمه ژووری نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌وه
بیرم له ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و درِندانه
نه‌بوونایه من چیم بوو له نه‌شته‌رگه‌ری چاو به‌م گه‌نجیه؟!
، هاوته‌مه‌نه‌كانی من ئێسته سه‌رقاڵی چین له دونیادا‌و منیش
له خه‌می چی؟! .
له ناخمدا پرِ جنێوی به‌عسیه‌كان و ئه‌وانه‌م ده‌كرد كه
ده‌ستیان له تاوانی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا بوو به
جۆرێك له جۆره‌كان كه له نازی دایك و باوك و براو خوشكیان
كردم هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه! ، هه‌موو ئاوات و توانا‌و
منداڵی و لاوی و خۆشیه‌كانی ژیانمیان سه‌ربرِیو نه‌یانهێش چێژ
له دونیا وه‌رگرم! .
پاش هه‌موو ئازاره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ش برِیار وابوو دوای
چه‌ند مانگێك له‌پاش ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه نه‌شته‌رگه‌ری
چاندنی قه‌ره‌نیه‌ی چاوم بۆ ئه‌نجام بدرێت، به‌لاَم
دكتۆره‌كه‌م پێی رِاگه‌یاندم كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و
نه‌شته‌رگه‌ریه پێویستی به چه‌ند ده‌رمانێكه كه كۆئه‌ندامی
به‌رگری مرۆڤ لاواز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌نیه نوێیه‌كه
رِه‌ت نه‌كاته‌وه‌و سیه‌كانیشم زۆر پێویستیان به‌وه‌یه كه
كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شم لاواز نه‌بێت تاوه‌كو به ته‌واوه‌تی
به په‌تایه‌ك یاخود به نه‌خۆشیه‌كی دیكه یان هه‌ر به‌و
نه‌خۆشیه گرانه‌ی خۆیه‌وه له‌كار نه‌كه‌وێت .
دكتۆر نادری هه‌روه‌ها گوتی: تۆ ده‌بێت كۆئه‌ندامی به‌رگریت
به‌هێز بكرێت نه‌ك ده‌رمانێكت پێ بدرێت لاوازی بكات .
له ئه‌نجامدا ئه‌و هه‌وڵه‌ی دكتۆر نادری به‌خه‌رجیدا له
پێناو فریاكه‌وتنی چاومداو بۆ ئه‌وه‌ی كوێر نه‌بێت ئامانجی خۆی
نه‌پێكاو بۆ هێجگاری ئه‌و چاوه‌م به نیمچه كوێری مایه‌وه! .
ئه‌و چاوه‌كه‌ی دیكه‌شم ده‌بێت به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری
ووردی دكتۆر نادری دا بێت له تاران و هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك
ده‌بێت سه‌ردانی دكتۆر نادری بكه‌م له تاران تاوه‌كو ئه‌م
چاوه‌ی دیكه‌شم له‌ده‌ست نه‌ده‌م! .
جا هه‌ر جارێك سه‌ردانی دكتۆر قانعی بكه‌م له تاران بۆ
سیه‌كانم ده‌بێت سه‌ردانی دكتۆر (نادری)ش بكه‌م بۆ چاوه‌كانم .
لێره‌دا زۆر جێی خۆیه‌تی سوپاسی به ده‌مه‌وه هاتنه‌وه‌ی
سه‌رۆك بارزانی بكه‌م هه‌روه‌ها سوپاسی ناوه‌ندی چاك و هه‌موو
ئه‌و كوردپه‌روه‌رو رِۆشنبیرو نووسه‌رو رِۆژنامه‌نووسانه
ده‌كه‌م كه هاوكارو هاوسۆز بوون له‌گه‌ڵ من و قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵ و
خۆماندووكردنی دڵسۆزانه‌ی دڵسۆزانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
و كاك شێخ گاهر دكتۆر شه‌وكه‌ت بامه‌رنی و كاك جگه‌رخوێن و كاك
عارف و كاك شێرزادو كاك رِه‌مه‌زان و كاك عامرو حاجی حه‌سه‌ن
له نووسینگه‌ی تارانی پارتی و مامۆستا نازم عومه‌ر نوێنه‌ری
حكومه‌تی هه‌رێمی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی له
تاران ده‌كه‌م .
هه‌روه‌ها سوپاسی كاك سه‌ركه‌وت و كاك یاسین له
په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (له
سلێمانی) و مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی و لقی12و21پارتی
دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م .
كاك رِه‌مه‌زان به دیارمه‌وه‌بوو له كاتێكدا نه‌شته‌رگه‌ری
چاوم بۆ ئه‌نجامدرا له تاران .
هه‌روه‌ها هه‌وڵی دڵـسۆزانه‌ی كـاك (دكتۆر به‌رهه‌م احمد ێالح)
له چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له گرفته‌كانی قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوسۆزی
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵماندا .
هه‌روه‌ها سوپاسی مامۆستا(محمود حه‌مه‌امین) ده‌كه‌م ئه‌ندام
په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی كوردستانی و كاك عارف گیفور
كه له رِێگایانه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه
هاوكاریه‌ك بۆ قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دابین كرا
كه برِی سه‌دو بیست ملیۆن دیناری چاپی نوێ بوو، سوپاسی
مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵیش ده‌كه‌م كه‌جارێك دوو به‌ڵگه‌یان بۆ دوو
بریندارمان كردووه بۆ تاران .

دكتۆر شه‌وكه‌ت بامه‌رنی كاتێك سه‌ردانی كردین له ئوتێل كیان
له تاران .

له چه‌په‌وه بۆ رِاست: كامیل، مامۆستا نازم عومه‌ر، كاك
دكتۆر شه‌وكه‌ت بامه‌رِنی، كاك لقمان ، كاك محمد مێگفى .

كامیل له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی به‌قییه‌تولاَ له تاران
له‌گه‌ڵ كاك رِه‌مه‌زان و بریندارانی كیمیایی رِوخۆش خان و كاك
عه‌زیزو مامۆستا عه‌لی.
خۆشم وه‌ك ناساغترین نه‌خۆشی كیمیایی(به پێی رِاپۆرت و گوته‌ی
پزیشكه‌كان) یه‌كێك بووم له‌و (69) نه‌خۆشه‌و تاوه‌كو ئێستا
پتر له (10جار) سه‌ردانی دكتۆره‌كانی تارانم كردووه‌و جارێكیش
نه‌شته‌رگه‌ری (په‌یوه‌ستی جه‌نین) بۆ چاوی چه‌پم ئه‌نجام
دراوه‌و نزیكه‌ی10عه‌لاگه‌ی گه‌وره ده‌رمانم به‌كار هێناوه
له‌ماوه‌ی دووساڵ و چه‌ند مانگێكی ئه‌م دواییه‌دا، به‌لاَم
باری ته‌ندروستیم هه‌ر رِوو له خراپتر ده‌كات و (پرِۆفیسۆر
دكتۆرمێگفى قانعی) رِاپۆرتی پزیشكی پێداوم كه چیتر بچمه
ولاَتی به‌ریتانیا بۆ چاره‌سه‌رو بچمه نه‌خۆشخانه‌ی
(پرامڵتۆن) له له‌نده‌ن، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری كردووم به
به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه بۆی نووسیوم،
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ده‌ستگای یارمه‌تیدانی هه‌ناسه‌دان و،
به‌كارهێنانی ئۆكسجین رِۆژانه، وه وه‌رگرتنی پشووی ته‌واو
پارێزكردن له ته‌پوتۆزو سه‌رماو په‌تاو ...هتد، چونكه
سیه‌كانم هێجگار لاواز بوون و، بۆری و بۆرێچكه هه‌واییه‌كانی
سیه‌كانم زۆربه‌یان داخراون و، سیه‌كانم ناتوانن ئۆكسجینی
پێَویست بده‌ن به له‌شم، له كاتی ئه‌م نووسینه‌مدا ته‌نها
نزیكه‌ی له16% ی سیه‌كانم كار ده‌كه‌ن! ، ته‌نانه‌ت
دكتوره‌كان گۆرِینی سیه‌كانم به تاكه چاره‌سه‌ر ده‌زانن! .
به كورتیه‌كه‌ی و به‌كوردیه‌كه‌ی له كاتێكدا ته‌مه‌نم
ته‌نها37 ساڵه‌و خاوه‌نی هاوسه‌رێك و دوو كورِو كچێكی ته‌مه‌ن
8ساڵ و6ساڵ و 4ساڵم ئـه‌گـه‌ری نه‌مانه‌وه‌م له
ژیاندا10هێنده‌ی ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌مه! .
یه‌كێك له رِاپۆرته پزیشكیه‌كانی كامیل
 
|