|
له به‌هاری 2003دا كه به‌هاری ئازادی گه‌لانی عێراق بوو،
به‌هاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و به‌رجه‌سته‌كردنی
نموونه‌یه‌ك له دادپه‌روه‌ری بوو له زه‌ویدا، پاش فرِێدانی
رِژێمی به‌عس بۆ زبڵدانی مێژوو ناوچه‌كه‌مان بۆ جارێكی دیكه
پرِ به سنگی هه‌ناسه‌ی ئاسوده‌یی هه‌ڵمژیه‌وه و به هه‌موو
توانایه‌وه باوه‌شی بۆ ژیان و جوانی كرده‌وه‌و له‌مه‌رگی
رِژێمدا هه‌ڵه‌بجه بۆ جاری دووه‌م له‌دایك بوویه‌وه، به‌لاَم
بۆ من و هاوخه‌مه‌كانم هه‌ڵكردنی ئه‌و شنه‌بای ئازادیه زۆر
دره‌نگ وه‌خت بوو، كاتێك هه‌ڵی كرد كه سنگمان نه‌مابوو هه‌ڵی
مژین و تێر بۆنی بكه‌ین، چونكه چیتر به‌هاری جوانی له ئێمه
كراوه به پایزی خه‌زان! .

كامیل له‌گه‌ڵ یه‌كێك له رِۆشنامه‌نووسانی یابانیدا كه له
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی بۆمبی ئه‌تۆمی هێرۆشیمایه .
له‌و ماوه‌یه‌دا له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ ناوی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان
گۆرِی له (كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له مافه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه) بۆ (كۆمه‌ڵه‌ی
به‌گژاچوونی چه‌كی كیمیایی) كه له رِاستیدا من رِازی نه‌بووم
له سه‌ر ئه‌و ناوه‌و پێشنیاری ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه)م كرد‌و گوتم كۆمه‌ڵه‌ی به‌گژاچوونی
چه‌كی كیمیایی ناوی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زانستیه یاخود ناوی
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیه‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئێمه‌ش كۆمه‌ڵه‌یه‌كی
مرۆڤ دۆستانه‌یه‌و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ناوه ناگونجێ له‌گه‌ڵ
نێوه‌رِۆك و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ماندا، وه له رِاستیشدا
هه‌ندێك كه‌س توانجی ئه‌ویان ده‌گرت لێمان و ده‌یان گووت ئێوه
چۆن ده‌توانن بچنه‌وه به گژ چه‌كی كیمیاویدا له كاتێكدا
چه‌ندین ولاَتی زلهێزو ده‌سه‌لاَتداری دونیا بره‌و به دروست
كردنی ئه‌و چه‌كه ده‌دات و له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش
ناسڵه‌مێننه‌وه، به‌لاَم براده‌ران رِاكه‌ی منیان په‌سه‌ند
نه‌كردو دواتر گیرمان خوارد به‌ده‌ست ئه‌و ناوه‌وه‌و
به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و براده‌ره‌ی كه پێشنیاری ناوه‌كه‌ی كردبوو
زووزوو ده‌یگوت:(كه‌ی یه‌كه‌مین كۆنگره‌مان ببه‌ستین و ئه‌م
ناوه بگۆرِین و رِزگارمان بێت له‌م ناوه!) .
هه‌ر له به‌هاری 2003دا بۆ رِێزلێنان له قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گۆرِستانی سمبوڵی بۆ شه‌هیدانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دروست كرا له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردوستان/ئیداره‌ی سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی و هاوكاری و
ته‌واوو به‌شداری فیعلی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان كه دواتر له
لایه‌ن(كۆڵن پاوڵ)ه‌وه له سه‌ردانه مێژوویه‌كه‌یدا بۆ
هه‌ڵه‌بجه ئیفتیتاح كرا .

كامل له‌گه‌ڵ كاك ئاراس عابد و مامۆستا رِزگار حه‌مه‌رِه‌شید
له كاتی سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی گۆرِستانه
سمبوڵیه‌كه‌ی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا .
له 6/4/2003دا له هۆڵی خاوه‌ر له بینایه‌ی یادگاری
هه‌ڵه‌بجه‌دا یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به‌ست به
به‌شداری زیاتر له‌نیوه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان و
كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه .
له‌و كۆنگره‌یه‌دا په‌یرِه‌و پرۆگرامی كۆمه‌ڵه په‌سه‌ند كرا،
وه ناوی كۆمه‌ڵه‌ش گۆرِرا بۆ (كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه)، وه ده‌سته‌ی نوێی كۆمه‌ڵه به
ده‌نگدانی نهێنی ئه‌ندامانی كۆنگره هه‌ڵبژێرراو منیش
هه‌ڵبژێرامه‌وه به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی بالاَی كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رپرسی به‌شی كاروباری
بریندارانی كیمیاباران .
پاش رِوخانی رِژێم وێرِای مه‌ترسی زۆری بارودۆخی خراپی به‌غداد
سه‌فه‌رمانكرد بۆ به‌غداد بۆ بینینی سه‌رانی نوێی عێراق و
پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن و ئازادی كردن له‌خۆمان و له‌خۆیان و
داوای به سزاگه‌یاندنی تاوانباران و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌بجه به‌گشتی و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تی .
به‌لاَم له رِاستیدا بێجگه له به‌رپرسانی نوسینگه‌ی پارتی و
یه‌كێتی له به‌غداد ته‌نها سه‌رۆكی (ئه‌نجومه‌نی حوكم) ی ئه‌و
مانگه‌مان بینی كه(دكتۆر محسن عبدالحمید)بوو،كه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی پشو بوو وه نه‌خۆشیش بوو له باره‌گای مه‌كته‌بی
سیاسی حیزبی ئیسلامی عێراقی بینیمان كه یاداشتێكمان تسلیم كرد
سه‌باره‌ت به گرفته زۆره‌كان و داواكاریه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌ویش
به‌ڵێنیدا كه بیخاته به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوكم
بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی بكه‌ن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، وه هه‌وڵی
زۆریشماندا به‌رِێز مام جه‌لال ببینین، به‌لاَم وه‌لاَمی
داینه‌وه كه ناتوانێت پێشوازیمان لێبكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
كاتێكی نه‌گونجاودا هاتووین بۆ به‌غداد .
پاش گه‌رِانه‌وه‌شمان له به‌غداد رِۆژانه له پێشوازی
به‌رپرسانی حكومی و په‌رله‌مانی و حیزبی عێراقی و كوردستانی
بووین وێرِای نوێنه‌ران و به‌رپرسانی دونیا كـه پۆل پۆل
ده‌هاتنه هه‌ڵه‌بجه، له‌وانه:( غازی عجیل یاوه‌ر سه‌رۆك
كۆماری كاتی عێراق، لێپرسراوی به‌شی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
ئیداره‌ی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها پۆڵ بریمه‌ر، وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆڵن پاوڵ، لیژنه‌ی مافی مرۆڤی
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوكمی عێراق،
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌فیری ولاَته‌كان له عێراق،
وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراق، وه‌زیره‌ی ئه‌شغاڵ و
ئاوه‌دانكردنه‌وه، وه‌زیری نه‌وت ...هتد.

كامیل و سۆیبه‌خان له‌كاتی به‌خێرهێنانی كۆڵن پاوڵ له
بینایه‌ی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌دا .
كۆڵن پاوڵ كه هاته هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و
حكومیه‌وه من و سۆیبه‌خانیان دیاری كردبوو بۆ پێشوازی لێكردنی
له مۆنیمێنته‌كه‌دا وه‌ك نوێنه‌ری قوربانیانی كیمیاباران،
كه‌هات له بینایه‌ی یادگاری هه‌ڵه‌بجه‌دا پێشوازیمان لێكرد‌و
به‌خێرم هێناو به‌ناوی كورد‌و هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكام
كرد سه‌باره‌ت به له‌ناو بردنی رِژێمی به‌عس و رِزگاركردنمان
له ده‌ست ئه‌و رِژێمه جینۆسایدكاره، گوتیشم هه‌رچه‌نده
دره‌نگ ئه‌وه‌تان كرد‌و ده‌بوا پێش كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
مه‌چه‌كیتان ببرِایه به‌لاَم له‌م كاته‌شدا هه‌ر شتێكی پیرۆز
بوو، ئه‌ویش سوپاسی كردین كه ئاماده بووین له پێشوازی
لێكردنیا، ئه‌وجا داوام لێ‌كرد كه حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ
بدات بۆ چاره‌سه‌ری بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و
به‌ته‌نگ شاره‌كه‌و لێقه‌وماوانی شاره‌كه‌وه بێت، به‌لاَم
ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه رِاسپێررابوو ته‌رجه‌مه بكات ئاماده
نه‌بوو ئه‌وه‌ی دواییم بۆ ته‌رجه‌مه بكات و گوتی:(مامۆستا
كه‌ی كاتی ئه‌م قسانه‌یه‌و كه‌ی ئه‌م بۆ ئه‌و شتانه
هاتووه؟!) ، پاش ئه‌وه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كردینه‌وه‌و رِۆشت!
.

كامیل له‌كاتی پێشوازی كردن له (عبدالعزیز الحكیم) له
گۆرِستانی سیمبوڵی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا .
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2004 توانیمان سه‌رۆك بارزانی ببینین كه
وێرِای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی نیسان پاترۆڵی به‌خشی
به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له گه‌ڵ گێرِانه‌وه‌ی هه‌ندێ له
بیره‌وه‌ریه‌كانی كیمیاباران
(له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك) له گه‌ڵماندا گریاو به‌ڵێنیدا كه پاش
دروست بوونه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردستانی(یه‌كگرتوو) هه‌موو
هه‌ققه‌كانمان بۆ بگێرِێته‌وه‌و برینی برینداره‌كان سارِێژ
بكرێت .
هه‌روه‌ها هه‌ر له2004دا (هاری ش‌وت)ی به‌رپرسی باكوری عێراقی
ئیداره‌ی مه‌ده‌نی ئه‌مریكامان له عه‌نكاوه بینی و باسی پرسی
هه‌ڵه‌بجه‌مان بۆ كرد، هه‌روه‌ها رِه‌وشی بریندارانی
كیمیاییمان بۆ باس كرد، كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانه‌مان
دواتر هه‌ندێ هاوكاری بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی لێ
كه‌وته‌وه .
كامیل و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی بالاَی كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ (هاری ش‌وت)و
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مریكی له گه‌رِه‌كی عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێر
.

|