|
له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی بالاَی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا پێش ئه‌وه‌ی بنێرێم بۆ چاره‌سه‌ر بۆ
ئیتالیا سه‌ردانی ئێرانمان كردبوو به مه‌به‌ستی هێنانی تیمی
پزیشكی تایبه‌ت به پشكنینی بریندارانی كیمیایی و
چاره‌سه‌ركردنیان له ئێران كه بریتی بوون له پرۆفیسۆر دكتۆر
مێگفى قانعى پسپۆرِی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناوی و پسپۆرِی تایبه‌ت
به نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و سیه‌كان، وه پرۆفیسۆر
دكتۆر مێگفى نادرى پسپۆرِی نه‌خۆشیه‌كانی چاو و پسپۆرِی
تایبه‌تی چاندنی قه‌ره‌نیه‌ی چاو، هه‌ر كه له ئیتالیا
گه‌رِامه‌وه دیسانه‌وه سه‌فه‌رمان كرده‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی بالاَی كۆمه‌ڵه‌كه‌ماندا بۆ تاران
به‌مه‌به‌ستی دوباره هه‌وڵدان بۆ هێنانی ئه‌و تیمه پزیشكیه
بۆ هه‌ڵه‌بجه .
پاش هه‌وڵیكی زۆر و به هاوكاری په‌یوه‌ندیه‌كانی تارانی پارتی
دیموكراتی كوردستان و مامۆستا نازم ی نوێنه‌ری حكومه‌تی
هه‌ریمی كوردستان و یه‌كێتی له تاران و، له كوردستانیش به
هاوكاری سنورداری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به رِێوه‌به‌رێتی
گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور توانیمان ئه‌و تیمه پزیشكیه
بهێنینه هه‌ڵه‌بجه .
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كارمان بۆ ئه‌وه كردبوو كه ئه‌و تیمه
پزیشكیه جگه له بریندارانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه بریندارانی
شوێنه كیمیاباران كراوه‌كانی شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش
ببینێت، وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی مه‌یدانی ئه‌و
شوێنانه‌مان كردبوو وه ئاماده‌كاریمان بۆ كردبوو.
پاش ئه‌وه‌ش هه‌ر یانزه ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی بالاَی
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بووینه
زه‌مانه‌تی سه‌لامه‌تی تیمه پزیشكیه ئێرانیه‌كه له گرتن
یاخود هه‌ر مه‌ترسیه‌ك پێش نیوه‌رِۆی23/2/2009 ئه‌و تیمه
گه‌شتنه باشماخ و له‌گه‌ڵ به‌رِێزان قائمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و
به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زووردا له پێشوازیاندا
بووین .
وه دواتر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌مان ئاماده‌كرد له به‌رده‌م
لیژنه‌كه‌دا كه گوتبویان برینداری كیمیایین له هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هیدو هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی به كیمیایی لێیان درا بوو وه
هانایان بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌مان هێنابوو بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان(له
سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا) و سه‌رئه‌نجام ناوی هه‌موو
ئه‌وانه‌ی به برِیاری تیمه پزیشكیه ئێرانیه‌كه سه‌لمێنرا
برینداری كیمیایین و پێویستیان به چاره‌سه‌ره له لیستێكدا
رِێكمان خستوو دامان به ده‌ست لیژنه‌یه‌كه‌وه كه له‌لایه‌ن
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ( كاك دكتۆر به‌رهه‌م)
ه‌وه رِاسپێررا بوون بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت له
ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ولاَت، وه هه‌ندێك له ئازار‌و
مه‌ینه‌تیه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی
موچه‌یه‌كیشیان بۆ ببرِێته‌وه بۆ خه‌رجی عه‌یاده‌و ده‌رمان
كرِینیان و بژێوی رِۆژانه‌یان، وه له‌م رِووه‌وه چاوه‌رِوانی
هیممه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمین! .
وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌تایبه‌ت له پاش كۆنگره‌ی
دووه‌مه‌وه كار له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ
براده‌رانی كۆمه‌ڵه‌دا كه بریتین له:
1ـ ده‌ستگرتن به ده‌ستكه‌وتی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و
پاراستنی ئه‌م قه‌واره‌و حكومه‌ته ناوازه‌مان (سه‌ره‌رِای
هه‌موو ناهه‌قیه‌كان!) ، وه ده‌رفه‌ت نه‌دان به‌هیچ كه‌س و
لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه دیسانه‌وه له ژێر هه‌ر
په‌رده‌یه‌كدا سته‌ممان لێ بكاته‌وه .
2 ـ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانبارانی به‌عس و پیاده‌كردنی هه‌ق و
عه‌داله‌ت به سه‌ریاندا .
3 ـ ناساندنی كاره‌ساتی كیمیاباران وه‌ك جینۆساید له هه‌موو
ئاسته‌كاندا له نێو عێراق و له گشت نێوه‌نده‌كانی دونیادا .
4 ـ دروست كردنی په‌یوه‌ندی به‌هێز له نێوان هه‌ڵه‌بجه‌و
شاره هاوكاره‌ساته‌كانیدا وه‌ك هێرۆشیماو ناكازاكی و
مه‌رزه‌بۆتۆو سه‌رده‌شت و ...هتد .
5 ـ هه‌وڵدان له گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی هاوئامانجی
كۆمه‌ڵه‌كه‌ماندا له جیهاندا له پێناو بنبرِكردنی چه‌كی
كیمیایی و كۆكوژی له جیهاندا و دادگایی كردنی ئه‌و كۆمپانیا‌و
بازرگانانه‌ی ژه‌هر كه رِژێمی عێراقیان به چه‌كی كیمیایی
پرِچه‌ك كردبوو .
6 ـ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه
به گشتی و قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تی .
7 ـ دابینكردنی بودجه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌ردووكیان به قه‌رزاری
هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و قوربانیانی كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه ده‌زانین وێرِای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌ك هه‌مووان
هاولاَتین! .
8 ـ دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌ی شایسته بۆ بریندارانی كیمیایی و
دابین كردنی چاره‌سه‌ر و دكتۆری پسپۆرِ و كارامه بۆیان له
ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت .
9 ـ برِینه‌وه‌ی مووچه‌ی شیاو‌و تایبه‌ت و به‌ده‌ر له هه‌ر
موچه‌یه‌كی دیكه كه هه‌یانبێت بۆ بریندارانی كیمیایی له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی توانای كاركردنیان نه‌ماوه‌و رِۆژانه خه‌رجی
عه‌یاده‌و نه‌خۆشخانه‌و ده‌رمانیان پێویسته .
ئه‌م خالاَنه‌و چه‌ندین خاڵی دیكه كاری به‌رده‌وامی له‌سه‌ر
ده‌كه‌ین و به پێویستی ده‌زانم هه‌مووان كاری له‌سه‌ر بكه‌ین
تا ئه‌و رِۆژه‌ی دێنه دی .
له كۆتایی ئه‌م سه‌رگوزشته‌شمدا به‌ڵێن دوپات ده‌كه‌مه‌وه بۆ
نه‌ته‌وه‌كه‌م كه تا كۆتا هه‌ناسه‌م برِیارم داوه له خزمه‌ت
نه‌ته‌وه‌كه‌م و كورد‌و كوردستان و هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و دادپه‌روه‌ریدابم .
|